Return to Video

بۆچی وا بیر ئەکەیتەوە ڕاست بیت --تەنانەت ئەگەر هەڵەش بیت

  • 0:01 - 0:03
    کەواتە ئەمەوێت کەمێک
    بیهێننە بەرچاوتان
  • 0:03 - 0:06
    کە سەربازێکن لەناوجەرگەی شەڕدا.
  • 0:07 - 0:10
    لەوانەیە سەربازێکی پیادەی ڕۆمانی بیت
    یان تیرهاوێژی سەدەکانی ناوەڕاست
  • 0:10 - 0:12
    یان لەوانەیە جەنگاوەرێکی زولو بیت.
  • 0:12 - 0:16
    بێگوێدانە کات و شوێنەکەت،
    هەندێک شت هەن کە جێگیرن.
  • 0:16 - 0:18
    ئەدرینالینیت بەرزبۆتەوە، و
  • 0:18 - 0:23
    کردەوەکانیشت لەو پەرچەکردارە
    قوڵانەوە سەرچاوە ئەگرن،
  • 0:23 - 0:28
    پەرچەکردارەکانی سەرچاوەکەیان لە
    پێویستییەکا ڕەگیداناوە بۆ پاراستنی خۆت و تەنیشتەکەت و
  • 0:28 - 0:29
    بەزاندنی دووژمنەکەت.
  • 0:31 - 0:34
    بۆیە ئێستا، ئەمەوێ بیهێنیتە بەرچاوت
    کە ڕۆڵێکی تەواو جیاواز بگێڕیت،
  • 0:34 - 0:36
    ڕۆڵی دیدەوانێک.
  • 0:36 - 0:39
    کاری دیدەوان هێرشکردن
    یان بەرگریکردن نییە.
  • 0:39 - 0:42
    کاری دیدەوان تێگەشتنە.
  • 0:42 - 0:44
    دیدەوانەکە ئەوەیە کە ئەڕوات،
  • 0:44 - 0:48
    نەخشەی ناوچەکە ئەکێشێت،
    بەربەستەکان دیاری ئەکات. و
  • 0:48 - 0:52
    لەوانەیە دیدەوانەکە ئاوات بخوازێت
    با بڵێین پردێک هەبێت
  • 0:52 - 0:54
    لە شوێنێکی گونجاو بەسەر ڕووبارێکەوە.
  • 0:54 - 0:57
    بەڵام لەسەروو هەموییەوە، دیدەوانەکە
    ئەیەوێت بزانێت بەڕاستی چی لەوێیە،
  • 0:57 - 0:59
    بە وردترین شێوە.
  • 1:00 - 1:05
    ڕاستییەکەشی، بۆ سوپای ڕاستی، سەربازیش و
    دیدەوانیش گرنگە.
  • 1:05 - 1:11
    بەڵام ئەتوانیت بیر لەم ڕۆڵانە بکەیتەوە
    وەک شێوەی بیرکردنەوە --
  • 1:11 - 1:14
    مێتافۆرێک بۆ ئەوەی چۆن هەموومان
    پرۆسەی زانیاری و بیرۆکەکان ئەکەین
  • 1:14 - 1:16
    لە ژیانی ڕۆژانەمانا.
  • 1:16 - 1:20
    ئەوەی ئەمڕۆ مشتومڕی لەسەر ئەکەم ئەوەیە
    کە توانای بڕیاردانی باش،
  • 1:20 - 1:23
    پێشبینیکردنی ورد،
    بڕیاردانی باش،
  • 1:23 - 1:26
    بەزۆری دەربارەی ئەوەیە
    شێوەی بیرکردنەوەت چۆنە.
  • 1:27 - 1:30
    بۆ ئەوەی ئەم شێوەی
    بیرکردنەوانە بخەینە کار،
  • 1:30 - 1:33
    ئەتانگێڕمەوە بۆ فەڕەنسای
    سەدەی نۆزدەیەم،
  • 1:33 - 1:36
    کە ئەم پارچە کاغەزەی
    لە بێ زیان ئەچێت
  • 1:36 - 1:39
    یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە
    سیاسییەکانی مێژووی دەستپێکرد.
  • 1:40 - 1:44
    ساڵی ١٨٩٤ دۆزرایەوە لەلایەن
    ئەفسەرەکان لە ستافی گشتی فەڕەنسا.
  • 1:45 - 1:47
    لەناو سەبەتەیەکی زبڵەیا پارچە پارچە کرابوو،
  • 1:47 - 1:49
    بەڵام کاتێک پارچەکانیان نایەوە بەیەکەوە،
  • 1:49 - 1:51
    بۆیان دەرکەوت کەسێک لەناویانا
  • 1:51 - 1:54
    نهێنی سەربازی فرۆشتووە بە ئەڵمانیا.
  • 1:54 - 1:57
    بۆیە لێکۆڵینەوەیەکی
    گەورەیان دەستپێکرد، و
  • 1:57 - 2:01
    بەخێرایی گوومانەکانیان لەسەر ئەم پیاوە
    یەکیگرتەوە،
  • 2:01 - 2:02
    ئاڵفرێد درەیفوس.
  • 2:03 - 2:04
    تۆمارێکی پاکی هەبوو،
  • 2:04 - 2:08
    هیچ مێژووێکی خراپەکاری نەبوو،
    هیچ پاڵنەرێکی شاردراوە پێیان بدۆزرێتەوە.
  • 2:08 - 2:13
    بەڵام درەیفوس تەنیا ئەفسەری جولەکە بوو
    لەو پلەیەدا لە سوپایا، و
  • 2:13 - 2:18
    بەداخەوە لەو کاتەیا،
    سوپای فەڕەنسی تەواو دژە سامی بوون.
  • 2:18 - 2:21
    دەستوخەتی درەیفوسیان بەراوردکرد
    بە دەستوخەتی کاغەزەکە و
  • 2:21 - 2:23
    گەشتنە ئەو ئەنجامەی لەیەک ئەچن،
  • 2:23 - 2:26
    هەرچەندە پسپۆڕە دەرەکییەکانی
    دەستوخەت
  • 2:26 - 2:28
    کەمتر دڵنیابوون لەو هاوشێوەییە،
  • 2:28 - 2:30
    بەڵام واز لەوە بێنن.
  • 2:30 - 2:32
    ڕۆشتن و ئەپارتمانەکەی درەیفەس گەڕان،
  • 2:32 - 2:33
    بۆ نیشانەکانی سیخوڕی گەڕان.
  • 2:33 - 2:36
    بەناو فایلەکانیا گەڕان، و
    نەیانتوانی هیچ بدۆزنەوە.
  • 2:36 - 2:40
    ئەمە نەک بەتەنیا وایلێکردن زیاتر باوەڕکەن
    کە درەیفوس نەک تاوانبارە،
  • 2:40 - 2:43
    بەڵکو نهێنیبازیشە، چونکە ئاشکرایە
    توانیوێتی هەموو بەڵگەکان بشارێتەوە
  • 2:43 - 2:45
    پێش ئەوەی ئەمان بتوانن بیگەنێ.
  • 2:45 - 2:48
    دواتر، ڕۆشتن و بەناو مێژووی
    کەسی خۆیا گەڕان
  • 2:48 - 2:50
    بۆ هەر وردەکارییەکی یەکلاکەرەوە.
  • 2:50 - 2:52
    قسەیان لەگەڵ مامۆستاکانی کرد،
  • 2:52 - 2:55
    بۆیان دەرکەوت کە زمانە
    بیانییەکانی خوێندووە لە قوتابخانە،
  • 2:55 - 2:59
    کە بە ڕوونی خواستی نیشانیاوە بۆ
    پلانگێڕی لەگەڵ حکومەتە بێگانەکان
  • 2:59 - 3:00
    لە ماوەی دواتری ژیانیدا.
  • 3:00 - 3:06
    مامۆستاکانیشی وتیان کە درەیفەس ناسراویشە
    بەوەی یادەوەرییەکی بەهێزی هەیە،
  • 3:06 - 3:08
    کە زۆر جێی گومانە، وانییە؟
  • 3:08 - 3:11
    ئەزانن، چونکە سیخوڕ پێویستە
    زۆر شتی بیربێت.
  • 3:12 - 3:16
    بۆیە دۆسییەکە چووە دادگاییەوە، و
    درەیفەس بە تاوانبار دانرا.
  • 3:17 - 3:20
    دواتر، بردیانە دەرەوە
    بۆ مەیدانی گشتی و
  • 3:20 - 3:24
    باجەکەیان لە جلە ڕەسمییەکانی کردەوە و
  • 3:24 - 3:26
    شمشێرەکەیان کرد بە دوو کەرتەوە.
  • 3:26 - 3:28
    بەمە ئەوترا لێسەندنەوەی پلە لە درەیفەس.
  • 3:29 - 3:31
    ئینجا سزادرا بە زیندانی هەمیشەیی
  • 3:31 - 3:34
    لەسەر دوورگەی شەیتان،
  • 3:34 - 3:37
    کە ئەم بەردە بێ ژیانەیە
    لەنزیک کەنارئاوی ئەمریکای باشوور.
  • 3:38 - 3:41
    بۆیە چووە ئەوێ و
    لەوێ ڕۆژەکانی بەتەنیا بردە سەر،
  • 3:41 - 3:44
    بەردەوام نامەی ئەنووسی
    بۆ حکومەتی فەڕەنسی
  • 3:44 - 3:47
    لێیان ئەپاڕایەوە دۆسییەکە بکەنەوە
    بۆ ئەوەی بە بێتاوانی ئەم بزانن.
  • 3:48 - 3:51
    بەڵام بۆ زۆربەی بەشەکە،
    فەڕەنسا مەسەلەکەی بە داخراو زانی.
  • 3:51 - 3:56
    شتێک کە جێی سەرنجە بۆم
    دەربارەی بابەتەکەی درەیفەس
  • 3:56 - 3:59
    ئەم پرسیارەیە بۆچی ئەفسەرەکان
    ئەوەنە دڵنیابوون لەوەی
  • 3:59 - 4:01
    درەیفەس تاوانبار بووە.
  • 4:02 - 4:04
    مەبەستم ئەوەیە، لەوانەیە بتوانیت
    واشی دابنێیت وایان ڕێکخستووە،
  • 4:04 - 4:06
    بە مەبەست تۆمەتیان خستبێتە پاڵی.
  • 4:06 - 4:09
    بەڵام مێژووناسەکان پێیان وانییە
    کە ئەوە ڕووی یابێت.
  • 4:09 - 4:10
    ئەوەنەی بیزانین ئەوەیە،
  • 4:10 - 4:14
    ئەفسەرەکان بەڕاستی باوەڕیان وابووە
    کە دۆسییەکە بەهێز بووە دژی درەیفەس.
  • 4:14 - 4:17
    کە واتان لێئەکات بیر بکەنەوە:
  • 4:17 - 4:19
    چی ئەڵێت دەربارەی مێشکی مرۆڤ
  • 4:19 - 4:21
    کە بەڵگەیەکی ئاوا لاواز بەلامانەوە
  • 4:21 - 4:23
    وەک پێویست قایلکەر بێت
    بۆ تۆمەتبارکردنی پیاوێک؟
  • 4:24 - 4:28
    ئەمە دۆسییەکەیە بۆ ئەوەی زانایان
    پێی ئەڵێن "بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر پاڵنەرا."
  • 4:29 - 4:32
    ئەم دیاردەیەیە کە پاڵنەرە
    بێهۆشییەکانمان،
  • 4:32 - 4:34
    خواستەکانمان و ترسەکانمان،
  • 4:34 - 4:36
    شێوەی وەرگێڕانمان بۆ زانیاری دیاری ئەکەن.
  • 4:36 - 4:40
    هەندێک زانیاری، هەندێک بیرۆکە،
    لە هاوپەیمانمان ئەچن.
  • 4:40 - 4:42
    ئەمانەوێ کە بیبەنەوە.
    ئەمانەوێ بەرگریان لێبکەین.
  • 4:42 - 4:45
    زانیاری یان بیرۆکەکانی تریش
    دووژمنمانن، و
  • 4:45 - 4:47
    ئەمانەوێ بیانخەینە خوارەوە.
  • 4:47 - 4:51
    لەبەر ئەمەیە بە بەڵگەبۆهێنانەوەی لەژێر پاڵنەردا
    ئەڵێم شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز
  • 4:52 - 4:55
    لەوانەیە زۆربەتان هەرگیز دادگایی
  • 4:55 - 4:57
    ئەفسەرێکی جولەکەی فەڕەنسیتان نەکردبێت
    لەسەر ناپاکی گەورە،
  • 4:57 - 4:59
    وای دائەنێم،
  • 4:59 - 5:04
    بەڵام لەوانەیە شوێن وەرزش یان سیاسەت بکەون،
    لەوانەیە تێبینیتان کردبێت
  • 5:04 - 5:08
    کاتێک ناوبژیوانەکە ئەڵێت
    تیپەکەت فاوڵی کردووە،
  • 5:08 - 5:09
    بۆ نموونە،
  • 5:09 - 5:12
    پاڵنەرێکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی
    هۆکارێک بدۆزیتەوە کە بۆچی هەڵەیە.
  • 5:12 - 5:16
    بەڵام ئەگەر بڵێت تیمەکەی تر فاوڵی گرتووە
    تەواو زۆر باشە بەلاتەوە!
  • 5:16 - 5:18
    تەواو بڕیارێکی باشی یاوە،
    با لە نزیکەوە لێی نەکۆڵینەوە.
  • 5:19 - 5:21
    یان، لەوانەیە توێژینەوەیەک
    یان نوسراوێکت خوێندبێتەوە
  • 5:21 - 5:24
    کە لە هەندێک پەیڕەوی جێی مشتومڕی کۆڵیوەتەوە،
  • 5:24 - 5:25
    وەک سزای لەسێدارەدان.
  • 5:26 - 5:28
    وەک توێژەرەکانیش نیشانیان یاوە،
  • 5:28 - 5:30
    ئەگەر پشتیوانی سزای لەسێدارەدان بکەیت و
  • 5:30 - 5:32
    توێژینەوەکە نیشانی یاوە
    کە کاریگەر نییە،
  • 5:32 - 5:35
    کەواتە پاڵنەرێکی زۆرت هەیە
    هەموو هۆکارەکان بدۆزیتەوە
  • 5:35 - 5:38
    کە بۆچی توێژینەوە بە خراپی
    نەخشەی بۆ دانراوە.
  • 5:38 - 5:40
    بەڵام ئەگەر نیشانی بات
    کە سزای لەسێدارەدان بەسوودە،
  • 5:40 - 5:41
    توێژینەوەیەکی باشە.
  • 5:41 - 5:44
    بە پێچەوانەشەوە: ئەگەر پشتگیری سزای
    لەسێدارەدان نەکەیت، هەمان شتە.
  • 5:44 - 5:47
    بڕیاردانمان بە بەهێزی لەژێر کاریگەرایە،
    بێ ئەوەی هۆشمان لایبێت،
  • 5:47 - 5:49
    کە ئەمانەوێ کام لا براوە بێت.
  • 5:50 - 5:52
    ئەمەش لە هەموو لایەکە.
  • 5:52 - 5:55
    شێوەی بیرکردنەوەمان دائەڕێژێت
    بۆ تەندروستیمان، پەیوەندییەکانمان،
  • 5:55 - 5:57
    چۆن بڕیار ئەیەین دەنگ بەین،
  • 5:57 - 5:59
    چی بە ڕەوا یان ڕەوشتی دائەنێین.
  • 6:00 - 6:03
    ئەوەی زۆر ترسێنەرە بەلامەوە
    لە بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر کاریگەرا
  • 6:03 - 6:04
    یان شێوەی بیرکردنەوەی سەربازی،
  • 6:04 - 6:05
    ئەوەیە چەندێک بێهۆشانەیە.
  • 6:05 - 6:09
    ئەتوانین وا بیربکەینەوە بابەتین و
    ڕەوایانە بیر ئەکەینەوە و
  • 6:09 - 6:12
    دەرئەنجامیش ژیانی کەسێکی بێتاوان تێکبەین.
  • 6:13 - 6:16
    بەڵام، خۆشبەختانە بۆ درەیفەس،
    هێشتا چیرۆکەکەی تەواو نەبووە.
  • 6:16 - 6:17
    ئەمە کۆلۆنێڵ پیکارتە.
  • 6:17 - 6:20
    ئەفسەرێکی تری پلەبەرزە
    لەناو سوپای فەڕەنسی، و
  • 6:20 - 6:23
    وەک زۆر کەسی تر،
    وایدانابوو درەیفەس تاوانبار بێت.
  • 6:23 - 6:27
    هەروەها وەک زۆر کەسی سوپا،
    ئەویش هەتا ڕادەیەک دژە سامی بوو.
  • 6:27 - 6:31
    بەڵام لە خاڵێکی دیاریکراودا،
    پیکارد دەستیکرد بە گومانکردن:
  • 6:31 - 6:34
    "چی ئەبێ ئەگەر هەموومان
    هەڵەبین لەبارەی درەیفەسەوە؟"
  • 6:34 - 6:37
    ئەوەی ڕوویدا ئەوەبوو،
    بەڵگەی دۆزییەوە
  • 6:37 - 6:39
    کە سیخوڕیکردنەکە بۆ ئەڵمانیا بەردەوام بوو،
  • 6:39 - 6:41
    هەرچەنە درەیفەس لە زیندانا بوو.
  • 6:42 - 6:45
    هەروەها ئەوەشی دۆزییەوە
    کە ئەفسەرێکی تری سوپا
  • 6:45 - 6:47
    دەستوخەتێکی هەبووە بە تەواوەتی
    لەوەی نوسراوەکە چووە،
  • 6:47 - 6:50
    زۆر نزیکتر لە دەستوخەتی درەیفەس.
  • 6:50 - 6:53
    بۆیە ئەم دۆزینەوانەی برد
    بۆ ئەوانەی سەروو خۆی،
  • 6:54 - 6:58
    بەڵام بەداخەوە بۆی،
    یان ئەوەتا گرنگیان پێنەیا
  • 6:58 - 7:01
    یان بەڵگەیان هێنایەوە بۆ
    ڕوونکردنەوەی دۆزینەوەکانی،
  • 7:01 - 7:07
    وەک "هەموو ئەوەی دەرتخستووە بیکارت،
    ئەوەیە کە سیخوڕێکی تر هەیە
  • 7:07 - 7:09
    کە فێربووە هەمان دەستوخەتی
    درەیفەس بەکاربێنێت، و
  • 7:09 - 7:13
    دوای ڕۆشتنی درەیفەس مەشخەڵی
    سیخوڕیکردنەکەی هەڵگرتووە.
  • 7:13 - 7:15
    بەڵام درەیفەس هێشتا تاوانبارە."
  • 7:16 - 7:19
    دەرئەنجام، پیکارت توانی
    بێتاوانی درەیفەس بسەلمێنێت.
  • 7:19 - 7:20
    بەڵام ١٠ ساڵی پێچوو، و
  • 7:20 - 7:23
    بەشێکی ئەو کاتەش، خۆی لە زیندانا بوو
  • 7:23 - 7:25
    لەسەر تاوانی دڵسۆزنەبوون بۆ سوپا.
  • 7:26 - 7:32
    زۆر کەس هەست ناکەن پیکارت
    بتوانرێ بکرێت بە پاڵەوانی ئەم چیرۆکە
  • 7:33 - 7:37
    چونکە دژە سامییەک بووە و
    ئەوەش خراپە، کە هاوڕام لەگەڵی.
  • 7:37 - 7:42
    بەڵام بۆخۆم، ڕاستی ئەوەی
    کە پیکارت دژە سامی بووە
  • 7:42 - 7:45
    وا ئەکات کارەکانی زیاتر
    جێگەی ڕێز بن،
  • 7:45 - 7:48
    چونکە ئەویش پێشینەیەکی هەبووە
    هەمان هۆکاری بەهەڵەدابەر
  • 7:48 - 7:50
    وەک ئەفسەرەکانی تر،
  • 7:50 - 7:54
    بەڵام پاڵنەرەکەی بۆ دۆزینەوەی ڕاستی و
    ئاشکراکردنی هەمووی ئەخاتە لاوە.
  • 7:55 - 7:56
    بۆیە بۆ من،
  • 7:56 - 8:00
    پیکارت منداڵی پۆستەرە
    بۆ ئەوەی پێی ئەڵێم "شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان."
  • 8:01 - 8:05
    پاڵنەرەکەیە بۆ ئەوەی وانەکرێت
    بیرۆکەیەک براوە بێت یان یەکێک دۆڕاو بێت،
  • 8:05 - 8:07
    بەڵام تەنیا بۆ بینینی ئەوەی
    کە بەڕاستی چی لەوێیە
  • 8:07 - 8:09
    بە ڕاستگۆترین و وردترین شێوە
    کە بکرێت،
  • 8:09 - 8:12
    تەنانەت ئەگەر جوان یان
    لەبار یان خۆش نەبێت.
  • 8:13 - 8:17
    ئەم شێوەی بیرکردنەوەیە کە خۆم
    بایەخی پێئەیەم. و
  • 8:17 - 8:22
    ساڵەکانی پێشووترم بەسەربردووە
    لە گەڕان و لێکۆڵینەوە هەتا بزانم
  • 8:22 - 8:24
    چی ئەبێتە هۆی شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان.
  • 8:24 - 8:27
    بۆچی هەندێک کەس،
    هەندێک جار هیچ نەبێت،
  • 8:27 - 8:31
    ئەتوانن بەسەر پێشینە و پاڵنەرەکان و
    دەمارگیرییەکەیاندا زاڵبن و
  • 8:31 - 8:33
    هەوڵ ئەیەن ڕاستییەکان و
    بەڵگەکە ببینن
  • 8:33 - 8:35
    بە بابەتیترین شێوە کە بکرێت؟
  • 8:36 - 8:39
    وەڵامەکەش بەسۆزبوونە.
  • 8:39 - 8:43
    شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز
    ڕەگەکەی سۆزە
  • 8:43 - 8:46
    وەک دۆخی بەرگریکردن یان خێڵەکێتی،
  • 8:47 - 8:48
    شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانیش.
  • 8:48 - 8:50
    تەنیا ڕەگەکەی لە سۆزی جیاوازایە.
  • 8:50 - 8:53
    بۆ نموونە، دیدەوانەکان
    حەز بە زانین ئەکەن.
  • 8:53 - 8:57
    ئەگەری زیاتر هەیە بڵێن
    هەست بە خۆشی ئەکەن
  • 8:57 - 8:59
    کاتێک زانیاری نوێ فێر ئەبن
  • 8:59 - 9:01
    یان حەز بە دۆزینەویە
    وەڵامی مەتەڵ ئەکەن.
  • 9:02 - 9:05
    ئەگەریان زیاترە هەست بە سەرسامی بکەن
    کاتێک ئەگەنە سەر شتێک
  • 9:05 - 9:07
    کە دژی چاوەڕوانییەکانی ئەوان بێت.
  • 9:07 - 9:09
    دیدەوانەکان بەهای جیاوازیشیان هەیە.
  • 9:09 - 9:12
    ئەگەریان زیاترە بڵێن
    وا بیرئەکەنەوە چاکەکارانە بێت
  • 9:12 - 9:14
    باوەڕی خۆت تاقیکەیتەوە، و
  • 9:14 - 9:18
    ئەگەریان کەمترە بڵێن کەسێک
    کە بیرکردنەوەی خۆی ئەگۆڕێت
  • 9:18 - 9:19
    لە لاواز ئەچێت.
  • 9:19 - 9:21
    لە سەروو هەمووشییەوە،
    دیدەوانەکان بناغەیان هەیە
  • 9:21 - 9:25
    واتای ئەوەیە بەهای خودیان
    وەک کەسێک
  • 9:25 - 9:30
    نەبەستراوە بەوەی چەندێک ڕاست یان
    هەڵەن دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو.
  • 9:30 - 9:33
    بۆیە ئەتوانن باوەڕ بکەن کە
    سزای لەسێدارەدان بەسوودە.
  • 9:33 - 9:36
    ئەگەر توێژینەوە دەرچێت
    کە وا نییە، ئەتوانن بڵێن،
  • 9:36 - 9:40
    "هاه. لەوە ئەچێت لەوانەیە هەڵە بم.
    واتای ئەوە نییە من خراپ یان بێمێشک بم."
  • 9:42 - 9:46
    ئەم کۆبوونەوەی خەسڵەتانە
    ئەوەیە کە توێژەرەوەکان دۆزیویانەتەوە و --
  • 9:46 - 9:48
    هەروەها منیش سەرگوزەشتانە
    ئەوەم دۆزییەوە --
  • 9:48 - 9:50
    کە پێشبینی بڕیاردانی باش ئەکات. و
  • 9:50 - 9:54
    ئەوەشی کە ئەمەوێت هەر بیرتان بێت
    لەسەر ئەو خەسڵەتانە
  • 9:54 - 9:57
    ئەوەیە کە بەشێوەیەکی سەرەکی
    دەربارەی ئەوە نییە چەندێک زیرەکن
  • 9:57 - 9:59
    یان چەندێک ئەزانن.
  • 9:59 - 10:02
    ڕاستییەکەی، هێندە پەیوەندییان نییە
    بە ئاستی زیرەکییەوە.
  • 10:03 - 10:04
    دەربارەی ئەوەیە هەست بە چی ئەکەیت.
  • 10:05 - 10:09
    وتەیەک هەیە کە بەردەوام
    ئەگەڕێمەوە سەری، هی سەنت ئێکسوپێرییە.
  • 10:09 - 10:11
    نوسەری "شازادە بچووکەکەیە."
  • 10:11 - 10:14
    وتوێتی، "ئەگەر ئەتەوێ کەشتییەک دروستکەیت،
  • 10:14 - 10:19
    تەپڵ لێمەیە بۆ پیاوەکانت دار کۆکەنەوە و
    فەرمان دەرکەیت و
  • 10:19 - 10:20
    کار دابەشکەیت.
  • 10:21 - 10:25
    لەجیاتی ئەوە، فێریان بکە هیوا بخوازن
    دەریا فراوان و بێکۆتاکە ببینن."
  • 10:26 - 10:28
    بە واتایەکی تر، بەلای منەوە،
  • 10:29 - 10:32
    ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت توانای
    بڕیاردانمان باشتر بکەین وەک تاکەکان و
  • 10:32 - 10:33
    وەک کۆمەڵگاکان،
  • 10:34 - 10:37
    ئەوەی لەهەمووی زیاتر پێویستمانە
    ڕێنمایی زیاتر نییە لە لۆجیکا
  • 10:37 - 10:41
    یان ڕەوانبێژی یان ئەگەر یان ئابووری،
  • 10:41 - 10:43
    هەرچەندە کە ئەو شتانە
    زۆر بەنرخیشن.
  • 10:43 - 10:46
    بەڵام ئەوەی لەهەموی زیاتر
    پێویستمانە بەکارهێنانی ئەو بنەمایانە و
  • 10:46 - 10:47
    شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانە.
  • 10:47 - 10:49
    پێویستە شێوەی هەستکردنمان بگۆڕین.
  • 10:50 - 10:54
    پێویستە فێربین چۆن هەست بە شانازی
    بکەین لەجیاتی شەرمکردن
  • 10:54 - 10:56
    کاتێک تێبینی ئەکەین کە لەوانەیە
    هەڵە بووبێتین لەبارەی شتێکەوە.
  • 10:56 - 10:59
    پێویستە فێربین چۆن هەست بکەین
    سەرمان سوڕماوە وەک لەوەی بەرگری بکەین
  • 10:59 - 11:04
    کاتێک زانیارییەک ئەبینین کە دژی
    باوەڕەکانی خۆمان بێت.
  • 11:05 - 11:07
    کەواتە پرسیارەکەی کە ئەمەوێت
    بەجێتان بێڵم لەگەڵی ئەمەیە:
  • 11:08 - 11:10
    لەهەموو شتێک زیاتر
    ئاوات بۆ چی ئەخوازیت؟
  • 11:11 - 11:13
    ئەتەوێ بەرگری لە باوەڕەکانت بکەیت؟
  • 11:14 - 11:18
    یان ئەتەوێت بە ڕوونترین شێوە
    کە ئەکرێت جیهان ببینیت؟
  • 11:18 - 11:20
    زۆر سوپاس.
  • 11:20 - 11:25
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی وا بیر ئەکەیتەوە ڕاست بیت --تەنانەت ئەگەر هەڵەش بیت
Speaker:
جولیا گالێف
Description:

ڕوانگەی بیرکردنەوە هەموو شتێکە، بەتایبەتی کاتێک یەتە سەر پشکنینی باوەڕەکانت. سەربازێکیت، ئەتەوێت بەهەموو شێوەیەک بەرگری لە بۆچوونەکانت بکەیت -- یان دیدەوانێک، کە حەز بە زانین ئەکەیت؟ جولیا گالێف سەیری پاڵنەرەکانی پشتی ئەم دوو شێوەی بیرکردنەوەیە ئەکات و چۆن شێوەی بەخشیوە بە وەرگێڕانمان بۆ زانیارییەکان، و لەگەڵیا باسی وانەیەکی مێژوویی قایلکەری سەدەی نۆزدەیەمی فەڕەنسا ئەکات. کاتێک بۆچوونە پتەوەکانت تاقی ئەکرێتەوە، گالیف ئەپرسێت: "لەهەمووی زیاتر ئاوات بۆ چی ئەخوازیت؟ بەرگری کردن لە باوەڕەکەت یان ئەتەوێت بەڕوونترین شێوە جیهان ببینیت؟

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:37

Kurdish subtitles

Revisions