1 00:00:00,826 --> 00:00:03,469 کەواتە ئەمەوێت کەمێک بیهێننە بەرچاوتان 2 00:00:03,493 --> 00:00:05,873 کە سەربازێکن لەناوجەرگەی شەڕدا. 3 00:00:06,730 --> 00:00:10,261 لەوانەیە سەربازێکی پیادەی ڕۆمانی بیت یان تیرهاوێژی سەدەکانی ناوەڕاست 4 00:00:10,285 --> 00:00:12,165 یان لەوانەیە جەنگاوەرێکی زولو بیت. 5 00:00:12,189 --> 00:00:16,443 بێگوێدانە کات و شوێنەکەت، هەندێک شت هەن کە جێگیرن. 6 00:00:16,467 --> 00:00:18,361 ئەدرینالینیت بەرزبۆتەوە، و 7 00:00:18,385 --> 00:00:23,194 کردەوەکانیشت لەو پەرچەکردارە قوڵانەوە سەرچاوە ئەگرن، 8 00:00:23,218 --> 00:00:27,574 پەرچەکردارەکانی سەرچاوەکەیان لە پێویستییەکا ڕەگیداناوە بۆ پاراستنی خۆت و تەنیشتەکەت و 9 00:00:27,598 --> 00:00:29,287 بەزاندنی دووژمنەکەت. 10 00:00:30,826 --> 00:00:34,363 بۆیە ئێستا، ئەمەوێ بیهێنیتە بەرچاوت کە ڕۆڵێکی تەواو جیاواز بگێڕیت، 11 00:00:34,387 --> 00:00:35,988 ڕۆڵی دیدەوانێک. 12 00:00:36,012 --> 00:00:39,401 کاری دیدەوان هێرشکردن یان بەرگریکردن نییە. 13 00:00:39,425 --> 00:00:41,820 کاری دیدەوان تێگەشتنە. 14 00:00:42,233 --> 00:00:44,294 دیدەوانەکە ئەوەیە کە ئەڕوات، 15 00:00:44,318 --> 00:00:48,381 نەخشەی ناوچەکە ئەکێشێت، بەربەستەکان دیاری ئەکات. و 16 00:00:48,405 --> 00:00:51,981 لەوانەیە دیدەوانەکە ئاوات بخوازێت با بڵێین پردێک هەبێت 17 00:00:52,005 --> 00:00:54,339 لە شوێنێکی گونجاو بەسەر ڕووبارێکەوە. 18 00:00:54,363 --> 00:00:57,410 بەڵام لەسەروو هەموییەوە، دیدەوانەکە ئەیەوێت بزانێت بەڕاستی چی لەوێیە، 19 00:00:57,434 --> 00:00:59,027 بە وردترین شێوە. 20 00:01:00,195 --> 00:01:05,241 ڕاستییەکەشی، بۆ سوپای ڕاستی، سەربازیش و دیدەوانیش گرنگە. 21 00:01:05,265 --> 00:01:10,575 بەڵام ئەتوانیت بیر لەم ڕۆڵانە بکەیتەوە وەک شێوەی بیرکردنەوە -- 22 00:01:10,599 --> 00:01:14,226 مێتافۆرێک بۆ ئەوەی چۆن هەموومان پرۆسەی زانیاری و بیرۆکەکان ئەکەین 23 00:01:14,250 --> 00:01:15,717 لە ژیانی ڕۆژانەمانا. 24 00:01:16,192 --> 00:01:20,022 ئەوەی ئەمڕۆ مشتومڕی لەسەر ئەکەم ئەوەیە کە توانای بڕیاردانی باش، 25 00:01:20,046 --> 00:01:23,260 پێشبینیکردنی ورد، بڕیاردانی باش، 26 00:01:23,284 --> 00:01:26,042 بەزۆری دەربارەی ئەوەیە شێوەی بیرکردنەوەت چۆنە. 27 00:01:26,994 --> 00:01:29,587 بۆ ئەوەی ئەم شێوەی بیرکردنەوانە بخەینە کار، 28 00:01:29,611 --> 00:01:33,095 ئەتانگێڕمەوە بۆ فەڕەنسای سەدەی نۆزدەیەم، 29 00:01:33,119 --> 00:01:36,102 کە ئەم پارچە کاغەزەی لە بێ زیان ئەچێت 30 00:01:36,126 --> 00:01:39,164 یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە سیاسییەکانی مێژووی دەستپێکرد. 31 00:01:39,718 --> 00:01:44,115 ساڵی ١٨٩٤ دۆزرایەوە لەلایەن ئەفسەرەکان لە ستافی گشتی فەڕەنسا. 32 00:01:44,616 --> 00:01:47,308 لەناو سەبەتەیەکی زبڵەیا پارچە پارچە کرابوو، 33 00:01:47,332 --> 00:01:49,257 بەڵام کاتێک پارچەکانیان نایەوە بەیەکەوە، 34 00:01:49,281 --> 00:01:51,313 بۆیان دەرکەوت کەسێک لەناویانا 35 00:01:51,337 --> 00:01:53,700 نهێنی سەربازی فرۆشتووە بە ئەڵمانیا. 36 00:01:54,462 --> 00:01:56,819 بۆیە لێکۆڵینەوەیەکی گەورەیان دەستپێکرد، و 37 00:01:56,843 --> 00:02:00,709 بەخێرایی گوومانەکانیان لەسەر ئەم پیاوە یەکیگرتەوە، 38 00:02:00,733 --> 00:02:02,065 ئاڵفرێد درەیفوس. 39 00:02:02,867 --> 00:02:04,185 تۆمارێکی پاکی هەبوو، 40 00:02:04,209 --> 00:02:07,729 هیچ مێژووێکی خراپەکاری نەبوو، هیچ پاڵنەرێکی شاردراوە پێیان بدۆزرێتەوە. 41 00:02:08,342 --> 00:02:13,460 بەڵام درەیفوس تەنیا ئەفسەری جولەکە بوو لەو پلەیەدا لە سوپایا، و 42 00:02:13,484 --> 00:02:17,659 بەداخەوە لەو کاتەیا، سوپای فەڕەنسی تەواو دژە سامی بوون. 43 00:02:17,683 --> 00:02:20,905 دەستوخەتی درەیفوسیان بەراوردکرد بە دەستوخەتی کاغەزەکە و 44 00:02:20,929 --> 00:02:22,866 گەشتنە ئەو ئەنجامەی لەیەک ئەچن، 45 00:02:22,890 --> 00:02:25,932 هەرچەندە پسپۆڕە دەرەکییەکانی دەستوخەت 46 00:02:25,956 --> 00:02:28,106 کەمتر دڵنیابوون لەو هاوشێوەییە، 47 00:02:28,130 --> 00:02:29,520 بەڵام واز لەوە بێنن. 48 00:02:29,544 --> 00:02:31,584 ڕۆشتن و ئەپارتمانەکەی درەیفەس گەڕان، 49 00:02:31,608 --> 00:02:33,364 بۆ نیشانەکانی سیخوڕی گەڕان. 50 00:02:33,388 --> 00:02:36,348 بەناو فایلەکانیا گەڕان، و نەیانتوانی هیچ بدۆزنەوە. 51 00:02:36,372 --> 00:02:39,506 ئەمە نەک بەتەنیا وایلێکردن زیاتر باوەڕکەن کە درەیفوس نەک تاوانبارە، 52 00:02:39,530 --> 00:02:42,823 بەڵکو نهێنیبازیشە، چونکە ئاشکرایە توانیوێتی هەموو بەڵگەکان بشارێتەوە 53 00:02:42,847 --> 00:02:44,696 پێش ئەوەی ئەمان بتوانن بیگەنێ. 54 00:02:45,212 --> 00:02:47,904 دواتر، ڕۆشتن و بەناو مێژووی کەسی خۆیا گەڕان 55 00:02:47,928 --> 00:02:50,229 بۆ هەر وردەکارییەکی یەکلاکەرەوە. 56 00:02:50,253 --> 00:02:51,855 قسەیان لەگەڵ مامۆستاکانی کرد، 57 00:02:51,879 --> 00:02:54,664 بۆیان دەرکەوت کە زمانە بیانییەکانی خوێندووە لە قوتابخانە، 58 00:02:54,688 --> 00:02:58,741 کە بە ڕوونی خواستی نیشانیاوە بۆ پلانگێڕی لەگەڵ حکومەتە بێگانەکان 59 00:02:58,765 --> 00:02:59,948 لە ماوەی دواتری ژیانیدا. 60 00:02:59,972 --> 00:03:05,983 مامۆستاکانیشی وتیان کە درەیفەس ناسراویشە بەوەی یادەوەرییەکی بەهێزی هەیە، 61 00:03:06,007 --> 00:03:08,119 کە زۆر جێی گومانە، وانییە؟ 62 00:03:08,143 --> 00:03:11,483 ئەزانن، چونکە سیخوڕ پێویستە زۆر شتی بیربێت. 63 00:03:12,439 --> 00:03:16,099 بۆیە دۆسییەکە چووە دادگاییەوە، و درەیفەس بە تاوانبار دانرا. 64 00:03:16,816 --> 00:03:20,136 دواتر، بردیانە دەرەوە بۆ مەیدانی گشتی و 65 00:03:20,160 --> 00:03:23,884 باجەکەیان لە جلە ڕەسمییەکانی کردەوە و 66 00:03:23,908 --> 00:03:25,813 شمشێرەکەیان کرد بە دوو کەرتەوە. 67 00:03:25,837 --> 00:03:27,852 بەمە ئەوترا لێسەندنەوەی پلە لە درەیفەس. 68 00:03:28,860 --> 00:03:31,377 ئینجا سزادرا بە زیندانی هەمیشەیی 69 00:03:31,401 --> 00:03:34,141 لەسەر دوورگەی شەیتان، 70 00:03:34,165 --> 00:03:36,989 کە ئەم بەردە بێ ژیانەیە لەنزیک کەنارئاوی ئەمریکای باشوور. 71 00:03:37,556 --> 00:03:41,306 بۆیە چووە ئەوێ و لەوێ ڕۆژەکانی بەتەنیا بردە سەر، 72 00:03:41,330 --> 00:03:43,834 بەردەوام نامەی ئەنووسی بۆ حکومەتی فەڕەنسی 73 00:03:43,858 --> 00:03:47,166 لێیان ئەپاڕایەوە دۆسییەکە بکەنەوە بۆ ئەوەی بە بێتاوانی ئەم بزانن. 74 00:03:47,634 --> 00:03:50,547 بەڵام بۆ زۆربەی بەشەکە، فەڕەنسا مەسەلەکەی بە داخراو زانی. 75 00:03:51,301 --> 00:03:55,594 شتێک کە جێی سەرنجە بۆم دەربارەی بابەتەکەی درەیفەس 76 00:03:55,618 --> 00:03:59,396 ئەم پرسیارەیە بۆچی ئەفسەرەکان ئەوەنە دڵنیابوون لەوەی 77 00:03:59,420 --> 00:04:01,141 درەیفەس تاوانبار بووە. 78 00:04:01,556 --> 00:04:04,403 مەبەستم ئەوەیە، لەوانەیە بتوانیت واشی دابنێیت وایان ڕێکخستووە، 79 00:04:04,427 --> 00:04:06,395 بە مەبەست تۆمەتیان خستبێتە پاڵی. 80 00:04:06,419 --> 00:04:08,686 بەڵام مێژووناسەکان پێیان وانییە کە ئەوە ڕووی یابێت. 81 00:04:08,710 --> 00:04:09,869 ئەوەنەی بیزانین ئەوەیە، 82 00:04:09,893 --> 00:04:14,130 ئەفسەرەکان بەڕاستی باوەڕیان وابووە کە دۆسییەکە بەهێز بووە دژی درەیفەس. 83 00:04:14,154 --> 00:04:16,630 کە واتان لێئەکات بیر بکەنەوە: 84 00:04:16,654 --> 00:04:18,928 چی ئەڵێت دەربارەی مێشکی مرۆڤ 85 00:04:18,952 --> 00:04:21,265 کە بەڵگەیەکی ئاوا لاواز بەلامانەوە 86 00:04:21,289 --> 00:04:23,376 وەک پێویست قایلکەر بێت بۆ تۆمەتبارکردنی پیاوێک؟ 87 00:04:24,210 --> 00:04:28,496 ئەمە دۆسییەکەیە بۆ ئەوەی زانایان پێی ئەڵێن "بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر پاڵنەرا." 88 00:04:28,520 --> 00:04:31,574 ئەم دیاردەیەیە کە پاڵنەرە بێهۆشییەکانمان، 89 00:04:31,598 --> 00:04:33,950 خواستەکانمان و ترسەکانمان، 90 00:04:33,974 --> 00:04:36,320 شێوەی وەرگێڕانمان بۆ زانیاری دیاری ئەکەن. 91 00:04:36,344 --> 00:04:39,754 هەندێک زانیاری، هەندێک بیرۆکە، لە هاوپەیمانمان ئەچن. 92 00:04:39,778 --> 00:04:42,420 ئەمانەوێ کە بیبەنەوە. ئەمانەوێ بەرگریان لێبکەین. 93 00:04:42,444 --> 00:04:44,975 زانیاری یان بیرۆکەکانی تریش دووژمنمانن، و 94 00:04:44,999 --> 00:04:46,567 ئەمانەوێ بیانخەینە خوارەوە. 95 00:04:47,408 --> 00:04:51,115 لەبەر ئەمەیە بە بەڵگەبۆهێنانەوەی لەژێر پاڵنەردا ئەڵێم شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز 96 00:04:51,988 --> 00:04:54,993 لەوانەیە زۆربەتان هەرگیز دادگایی 97 00:04:55,017 --> 00:04:57,298 ئەفسەرێکی جولەکەی فەڕەنسیتان نەکردبێت لەسەر ناپاکی گەورە، 98 00:04:57,322 --> 00:04:58,795 وای دائەنێم، 99 00:04:58,819 --> 00:05:03,678 بەڵام لەوانەیە شوێن وەرزش یان سیاسەت بکەون، لەوانەیە تێبینیتان کردبێت 100 00:05:03,702 --> 00:05:07,824 کاتێک ناوبژیوانەکە ئەڵێت تیپەکەت فاوڵی کردووە، 101 00:05:07,848 --> 00:05:09,010 بۆ نموونە، 102 00:05:09,034 --> 00:05:12,127 پاڵنەرێکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی هۆکارێک بدۆزیتەوە کە بۆچی هەڵەیە. 103 00:05:12,482 --> 00:05:15,594 بەڵام ئەگەر بڵێت تیمەکەی تر فاوڵی گرتووە تەواو زۆر باشە بەلاتەوە! 104 00:05:15,618 --> 00:05:18,180 تەواو بڕیارێکی باشی یاوە، با لە نزیکەوە لێی نەکۆڵینەوە. 105 00:05:18,792 --> 00:05:20,909 یان، لەوانەیە توێژینەوەیەک یان نوسراوێکت خوێندبێتەوە 106 00:05:20,933 --> 00:05:23,639 کە لە هەندێک پەیڕەوی جێی مشتومڕی کۆڵیوەتەوە، 107 00:05:23,663 --> 00:05:24,879 وەک سزای لەسێدارەدان. 108 00:05:25,735 --> 00:05:27,852 وەک توێژەرەکانیش نیشانیان یاوە، 109 00:05:27,876 --> 00:05:29,581 ئەگەر پشتیوانی سزای لەسێدارەدان بکەیت و 110 00:05:29,605 --> 00:05:32,121 توێژینەوەکە نیشانی یاوە کە کاریگەر نییە، 111 00:05:32,145 --> 00:05:35,391 کەواتە پاڵنەرێکی زۆرت هەیە هەموو هۆکارەکان بدۆزیتەوە 112 00:05:35,415 --> 00:05:37,588 کە بۆچی توێژینەوە بە خراپی نەخشەی بۆ دانراوە. 113 00:05:37,612 --> 00:05:39,818 بەڵام ئەگەر نیشانی بات کە سزای لەسێدارەدان بەسوودە، 114 00:05:39,842 --> 00:05:41,001 توێژینەوەیەکی باشە. 115 00:05:41,025 --> 00:05:44,273 بە پێچەوانەشەوە: ئەگەر پشتگیری سزای لەسێدارەدان نەکەیت، هەمان شتە. 116 00:05:44,297 --> 00:05:47,126 بڕیاردانمان بە بەهێزی لەژێر کاریگەرایە، بێ ئەوەی هۆشمان لایبێت، 117 00:05:47,150 --> 00:05:49,428 کە ئەمانەوێ کام لا براوە بێت. 118 00:05:50,071 --> 00:05:51,960 ئەمەش لە هەموو لایەکە. 119 00:05:51,984 --> 00:05:55,022 شێوەی بیرکردنەوەمان دائەڕێژێت بۆ تەندروستیمان، پەیوەندییەکانمان، 120 00:05:55,046 --> 00:05:56,942 چۆن بڕیار ئەیەین دەنگ بەین، 121 00:05:56,966 --> 00:05:59,334 چی بە ڕەوا یان ڕەوشتی دائەنێین. 122 00:06:00,036 --> 00:06:02,799 ئەوەی زۆر ترسێنەرە بەلامەوە لە بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر کاریگەرا 123 00:06:02,823 --> 00:06:03,974 یان شێوەی بیرکردنەوەی سەربازی، 124 00:06:03,998 --> 00:06:05,245 ئەوەیە چەندێک بێهۆشانەیە. 125 00:06:05,269 --> 00:06:08,549 ئەتوانین وا بیربکەینەوە بابەتین و ڕەوایانە بیر ئەکەینەوە و 126 00:06:08,573 --> 00:06:12,040 دەرئەنجامیش ژیانی کەسێکی بێتاوان تێکبەین. 127 00:06:13,008 --> 00:06:15,891 بەڵام، خۆشبەختانە بۆ درەیفەس، هێشتا چیرۆکەکەی تەواو نەبووە. 128 00:06:15,915 --> 00:06:17,283 ئەمە کۆلۆنێڵ پیکارتە. 129 00:06:17,307 --> 00:06:19,851 ئەفسەرێکی تری پلەبەرزە لەناو سوپای فەڕەنسی، و 130 00:06:19,875 --> 00:06:22,504 وەک زۆر کەسی تر، وایدانابوو درەیفەس تاوانبار بێت. 131 00:06:22,893 --> 00:06:27,318 هەروەها وەک زۆر کەسی سوپا، ئەویش هەتا ڕادەیەک دژە سامی بوو. 132 00:06:27,342 --> 00:06:30,707 بەڵام لە خاڵێکی دیاریکراودا، پیکارد دەستیکرد بە گومانکردن: 133 00:06:31,302 --> 00:06:34,077 "چی ئەبێ ئەگەر هەموومان هەڵەبین لەبارەی درەیفەسەوە؟" 134 00:06:34,448 --> 00:06:36,626 ئەوەی ڕوویدا ئەوەبوو، بەڵگەی دۆزییەوە 135 00:06:36,650 --> 00:06:39,127 کە سیخوڕیکردنەکە بۆ ئەڵمانیا بەردەوام بوو، 136 00:06:39,151 --> 00:06:41,126 هەرچەنە درەیفەس لە زیندانا بوو. 137 00:06:41,516 --> 00:06:44,812 هەروەها ئەوەشی دۆزییەوە کە ئەفسەرێکی تری سوپا 138 00:06:44,836 --> 00:06:47,409 دەستوخەتێکی هەبووە بە تەواوەتی لەوەی نوسراوەکە چووە، 139 00:06:47,433 --> 00:06:49,794 زۆر نزیکتر لە دەستوخەتی درەیفەس. 140 00:06:50,382 --> 00:06:53,223 بۆیە ئەم دۆزینەوانەی برد بۆ ئەوانەی سەروو خۆی، 141 00:06:54,017 --> 00:06:57,694 بەڵام بەداخەوە بۆی، یان ئەوەتا گرنگیان پێنەیا 142 00:06:57,718 --> 00:07:01,306 یان بەڵگەیان هێنایەوە بۆ ڕوونکردنەوەی دۆزینەوەکانی، 143 00:07:01,330 --> 00:07:06,703 وەک "هەموو ئەوەی دەرتخستووە بیکارت، ئەوەیە کە سیخوڕێکی تر هەیە 144 00:07:06,727 --> 00:07:09,100 کە فێربووە هەمان دەستوخەتی درەیفەس بەکاربێنێت، و 145 00:07:09,124 --> 00:07:12,664 دوای ڕۆشتنی درەیفەس مەشخەڵی سیخوڕیکردنەکەی هەڵگرتووە. 146 00:07:13,148 --> 00:07:14,798 بەڵام درەیفەس هێشتا تاوانبارە." 147 00:07:15,854 --> 00:07:18,879 دەرئەنجام، پیکارت توانی بێتاوانی درەیفەس بسەلمێنێت. 148 00:07:18,903 --> 00:07:20,431 بەڵام ١٠ ساڵی پێچوو، و 149 00:07:20,455 --> 00:07:22,986 بەشێکی ئەو کاتەش، خۆی لە زیندانا بوو 150 00:07:23,010 --> 00:07:25,308 لەسەر تاوانی دڵسۆزنەبوون بۆ سوپا. 151 00:07:26,491 --> 00:07:32,491 زۆر کەس هەست ناکەن پیکارت بتوانرێ بکرێت بە پاڵەوانی ئەم چیرۆکە 152 00:07:32,515 --> 00:07:36,744 چونکە دژە سامییەک بووە و ئەوەش خراپە، کە هاوڕام لەگەڵی. 153 00:07:37,323 --> 00:07:41,974 بەڵام بۆخۆم، ڕاستی ئەوەی کە پیکارت دژە سامی بووە 154 00:07:41,998 --> 00:07:44,583 وا ئەکات کارەکانی زیاتر جێگەی ڕێز بن، 155 00:07:44,607 --> 00:07:47,723 چونکە ئەویش پێشینەیەکی هەبووە هەمان هۆکاری بەهەڵەدابەر 156 00:07:47,747 --> 00:07:49,532 وەک ئەفسەرەکانی تر، 157 00:07:49,556 --> 00:07:54,191 بەڵام پاڵنەرەکەی بۆ دۆزینەوەی ڕاستی و ئاشکراکردنی هەمووی ئەخاتە لاوە. 158 00:07:55,108 --> 00:07:56,297 بۆیە بۆ من، 159 00:07:56,321 --> 00:08:00,127 پیکارت منداڵی پۆستەرە بۆ ئەوەی پێی ئەڵێم "شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان." 160 00:08:00,598 --> 00:08:04,674 پاڵنەرەکەیە بۆ ئەوەی وانەکرێت بیرۆکەیەک براوە بێت یان یەکێک دۆڕاو بێت، 161 00:08:04,698 --> 00:08:06,622 بەڵام تەنیا بۆ بینینی ئەوەی کە بەڕاستی چی لەوێیە 162 00:08:06,646 --> 00:08:09,121 بە ڕاستگۆترین و وردترین شێوە کە بکرێت، 163 00:08:09,145 --> 00:08:12,425 تەنانەت ئەگەر جوان یان لەبار یان خۆش نەبێت. 164 00:08:13,444 --> 00:08:16,690 ئەم شێوەی بیرکردنەوەیە کە خۆم بایەخی پێئەیەم. و 165 00:08:16,714 --> 00:08:21,843 ساڵەکانی پێشووترم بەسەربردووە لە گەڕان و لێکۆڵینەوە هەتا بزانم 166 00:08:21,867 --> 00:08:23,850 چی ئەبێتە هۆی شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان. 167 00:08:23,874 --> 00:08:27,022 بۆچی هەندێک کەس، هەندێک جار هیچ نەبێت، 168 00:08:27,046 --> 00:08:30,834 ئەتوانن بەسەر پێشینە و پاڵنەرەکان و دەمارگیرییەکەیاندا زاڵبن و 169 00:08:30,858 --> 00:08:33,153 هەوڵ ئەیەن ڕاستییەکان و بەڵگەکە ببینن 170 00:08:33,177 --> 00:08:34,650 بە بابەتیترین شێوە کە بکرێت؟ 171 00:08:35,602 --> 00:08:38,613 وەڵامەکەش بەسۆزبوونە. 172 00:08:39,119 --> 00:08:42,886 شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز ڕەگەکەی سۆزە 173 00:08:42,910 --> 00:08:45,898 وەک دۆخی بەرگریکردن یان خێڵەکێتی، 174 00:08:46,615 --> 00:08:47,981 شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانیش. 175 00:08:48,005 --> 00:08:49,991 تەنیا ڕەگەکەی لە سۆزی جیاوازایە. 176 00:08:50,015 --> 00:08:53,434 بۆ نموونە، دیدەوانەکان حەز بە زانین ئەکەن. 177 00:08:53,458 --> 00:08:57,004 ئەگەری زیاتر هەیە بڵێن هەست بە خۆشی ئەکەن 178 00:08:57,028 --> 00:08:58,688 کاتێک زانیاری نوێ فێر ئەبن 179 00:08:58,712 --> 00:09:01,023 یان حەز بە دۆزینەویە وەڵامی مەتەڵ ئەکەن. 180 00:09:01,544 --> 00:09:04,713 ئەگەریان زیاترە هەست بە سەرسامی بکەن کاتێک ئەگەنە سەر شتێک 181 00:09:04,737 --> 00:09:06,833 کە دژی چاوەڕوانییەکانی ئەوان بێت. 182 00:09:07,206 --> 00:09:09,183 دیدەوانەکان بەهای جیاوازیشیان هەیە. 183 00:09:09,207 --> 00:09:12,279 ئەگەریان زیاترە بڵێن وا بیرئەکەنەوە چاکەکارانە بێت 184 00:09:12,303 --> 00:09:13,792 باوەڕی خۆت تاقیکەیتەوە، و 185 00:09:13,816 --> 00:09:17,522 ئەگەریان کەمترە بڵێن کەسێک کە بیرکردنەوەی خۆی ئەگۆڕێت 186 00:09:17,546 --> 00:09:18,808 لە لاواز ئەچێت. 187 00:09:18,832 --> 00:09:20,717 لە سەروو هەمووشییەوە، دیدەوانەکان بناغەیان هەیە 188 00:09:20,741 --> 00:09:24,646 واتای ئەوەیە بەهای خودیان وەک کەسێک 189 00:09:24,670 --> 00:09:30,136 نەبەستراوە بەوەی چەندێک ڕاست یان هەڵەن دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو. 190 00:09:30,160 --> 00:09:33,414 بۆیە ئەتوانن باوەڕ بکەن کە سزای لەسێدارەدان بەسوودە. 191 00:09:33,438 --> 00:09:36,251 ئەگەر توێژینەوە دەرچێت کە وا نییە، ئەتوانن بڵێن، 192 00:09:36,275 --> 00:09:40,184 "هاه. لەوە ئەچێت لەوانەیە هەڵە بم. واتای ئەوە نییە من خراپ یان بێمێشک بم." 193 00:09:41,954 --> 00:09:46,280 ئەم کۆبوونەوەی خەسڵەتانە ئەوەیە کە توێژەرەوەکان دۆزیویانەتەوە و -- 194 00:09:46,304 --> 00:09:48,010 هەروەها منیش سەرگوزەشتانە ئەوەم دۆزییەوە -- 195 00:09:48,034 --> 00:09:49,865 کە پێشبینی بڕیاردانی باش ئەکات. و 196 00:09:50,386 --> 00:09:53,669 ئەوەشی کە ئەمەوێت هەر بیرتان بێت لەسەر ئەو خەسڵەتانە 197 00:09:53,693 --> 00:09:57,330 ئەوەیە کە بەشێوەیەکی سەرەکی دەربارەی ئەوە نییە چەندێک زیرەکن 198 00:09:57,354 --> 00:09:59,352 یان چەندێک ئەزانن. 199 00:09:59,376 --> 00:10:02,182 ڕاستییەکەی، هێندە پەیوەندییان نییە بە ئاستی زیرەکییەوە. 200 00:10:02,638 --> 00:10:04,288 دەربارەی ئەوەیە هەست بە چی ئەکەیت. 201 00:10:04,849 --> 00:10:08,872 وتەیەک هەیە کە بەردەوام ئەگەڕێمەوە سەری، هی سەنت ئێکسوپێرییە. 202 00:10:08,896 --> 00:10:10,837 نوسەری "شازادە بچووکەکەیە." 203 00:10:10,861 --> 00:10:13,630 وتوێتی، "ئەگەر ئەتەوێ کەشتییەک دروستکەیت، 204 00:10:14,234 --> 00:10:18,855 تەپڵ لێمەیە بۆ پیاوەکانت دار کۆکەنەوە و فەرمان دەرکەیت و 205 00:10:18,879 --> 00:10:20,299 کار دابەشکەیت. 206 00:10:20,669 --> 00:10:25,236 لەجیاتی ئەوە، فێریان بکە هیوا بخوازن دەریا فراوان و بێکۆتاکە ببینن." 207 00:10:26,252 --> 00:10:28,398 بە واتایەکی تر، بەلای منەوە، 208 00:10:28,850 --> 00:10:32,010 ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت توانای بڕیاردانمان باشتر بکەین وەک تاکەکان و 209 00:10:32,034 --> 00:10:33,477 وەک کۆمەڵگاکان، 210 00:10:33,501 --> 00:10:37,010 ئەوەی لەهەمووی زیاتر پێویستمانە ڕێنمایی زیاتر نییە لە لۆجیکا 211 00:10:37,034 --> 00:10:40,582 یان ڕەوانبێژی یان ئەگەر یان ئابووری، 212 00:10:40,606 --> 00:10:42,689 هەرچەندە کە ئەو شتانە زۆر بەنرخیشن. 213 00:10:42,713 --> 00:10:46,017 بەڵام ئەوەی لەهەموی زیاتر پێویستمانە بەکارهێنانی ئەو بنەمایانە و 214 00:10:46,041 --> 00:10:47,459 شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانە. 215 00:10:47,483 --> 00:10:49,363 پێویستە شێوەی هەستکردنمان بگۆڕین. 216 00:10:49,759 --> 00:10:53,569 پێویستە فێربین چۆن هەست بە شانازی بکەین لەجیاتی شەرمکردن 217 00:10:53,593 --> 00:10:56,231 کاتێک تێبینی ئەکەین کە لەوانەیە هەڵە بووبێتین لەبارەی شتێکەوە. 218 00:10:56,255 --> 00:10:59,383 پێویستە فێربین چۆن هەست بکەین سەرمان سوڕماوە وەک لەوەی بەرگری بکەین 219 00:10:59,407 --> 00:11:03,650 کاتێک زانیارییەک ئەبینین کە دژی باوەڕەکانی خۆمان بێت. 220 00:11:04,555 --> 00:11:07,415 کەواتە پرسیارەکەی کە ئەمەوێت بەجێتان بێڵم لەگەڵی ئەمەیە: 221 00:11:07,817 --> 00:11:09,967 لەهەموو شتێک زیاتر ئاوات بۆ چی ئەخوازیت؟ 222 00:11:10,771 --> 00:11:13,398 ئەتەوێ بەرگری لە باوەڕەکانت بکەیت؟ 223 00:11:14,128 --> 00:11:17,722 یان ئەتەوێت بە ڕوونترین شێوە کە ئەکرێت جیهان ببینیت؟ 224 00:11:18,352 --> 00:11:19,503 زۆر سوپاس. 225 00:11:19,527 --> 00:11:24,524 (چەپڵەلێدان)