Return to Video

موزیکە دڵفڕێنەکەی زمانی ئاماژە

  • 0:03 - 0:07
    ڕوون کەرەوە'پیانۆ "پ:
    خۆشەویستترین پیتی موزیکە لام.
  • 0:08 - 0:09
    واتە بە نەرمی بژەنە.
  • 0:10 - 0:14
    ئەگەر ئامێڕێکی موزیکیت ژەنی
    "پ" ت بینی لەسەر هێلەکە،
  • 0:14 - 0:16
    دەبێت بە نەرمی بیژەنی.
  • 0:16 - 0:18
    دوو پ نەرمتر.
  • 0:19 - 0:22
    چوار پ زۆر نەرم.
  • 0:26 - 0:30
    ئەمە کێشانی منە بۆ درەختی پ،
  • 0:30 - 0:31
    کە نیشانیدەدات
  • 0:31 - 0:36
    کە گرنگ نییە چەند هەزار پ هەبن،
  • 0:36 - 0:38
    هەرگیز ناگەیتە بێدەنگی تەواو.
  • 0:38 - 0:41
    ئەوە پێناسەی ئێستامە بۆ بێدەنگی.
  • 0:41 - 0:43
    دەنگێکی زۆر کەم.
  • 0:45 - 0:46
    دەمەوێت لەگەڵتان باسی بکەم
  • 0:46 - 0:50
    دەربارەی زمانی هێمایی
    ئەمریکی، ئەی ئێس ئێڵ،
  • 0:50 - 0:51
    لەگەڵ هەندێک لە ئەزموونی خۆشم.
  • 0:54 - 0:59
    زمانی هێمایی فەرەنسی هێنرایە ئەمریکا
    لە سەرەتاکانی ١٨٠٠ەکان
  • 0:59 - 1:03
    ئەوکاتە تێکەڵی هێمای ناوخۆیی بوو.
  • 1:03 - 1:07
    وە بوو بەو زمانەی ئەمڕۆ
    بە ئەی ئێس ئێڵ دەناسرێت.
  • 1:07 - 1:10
    مێژووی ٢٠٠ ساڵی هەیە،
  • 1:12 - 1:14
    من بە نابیستی لە دایکبووم.
  • 1:15 - 1:19
    وە ڕاهێنرام لەسەر ئەوەی کە دەنگ
    بەشێک نییە لە ژیانی من.
  • 1:21 - 1:22
    منیش بڕوام پێکرد.
  • 1:25 - 1:29
    بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوتووە
    کە هەرگیز وانیە.
  • 1:29 - 1:32
    دەنگ بەشێکی گەورەی ژیانی منە.
  • 1:32 - 1:34
    بەڕاستی، لە مێشکمدایە هەموو ڕۆژێک.
  • 1:38 - 1:42
    وەک نابیستەیەک کە لە جیهانی دەنگدا دەژی،
  • 1:42 - 1:45
    وەک ئەوە وایە لە وڵاتێکی بیانی بژیم.
  • 1:45 - 1:50
    بە کوێرانە دوای یاساکان و
    هەڵسوکەوت و نەریتەکان دەکەوتم.
  • 1:50 - 1:51
    بێ ئەوەی گومانم هەبێت لەسەریان.
  • 2:01 - 2:04
    ئەی کەواتە من چۆن لە دەنگ تێگەیشتووم؟
  • 2:06 - 2:09
    ئێ، من تەماشادەکەم چۆن خەڵکی کاردانەوەی
    هەیە بۆ دەنگ.
  • 2:11 - 2:14
    ئێوەی خەڵک وەک دەنگ گەورەکەرەکانم وان
    دەنگم بۆ بەرزدەکەنەوە.
  • 2:14 - 2:16
    منیش فێر بووم لاسایی
    ئەو هەڵسوکەوتە بکەمەرە.
  • 2:17 - 2:20
    لە هەمان کاتیشدا فێربووم
    چۆن دەنگ دروست بکەم.
  • 2:20 - 2:22
    وە دیومە چۆن خەڵکی کاردانەوەی هەیە بۆم.
  • 2:23 - 2:24
    بەم شێوەیە فێربووم، بۆ نموونە..
  • 2:24 - 2:27
    "دەرگاکە بە قایمی دامەخە!"
  • 2:28 - 2:32
    مڵچە مڵچ مەکە کاتێک چپسی پەتاتە دەخۆیت!"
  • 2:32 - 2:33
    (پێکەنین)
  • 2:33 - 2:34
    "قرقێنە لێمەدە.
  • 2:34 - 2:35
    وەکاتێک نان دەخۆیت.
  • 2:35 - 2:38
    دڵنیا بە لەوەی قاپەکان لەیەک مەخشێنە."
  • 2:38 - 2:41
    هەموو ئەم شتانەش پێیان دەڵێم
    " ئەتەکێتی دەنگ."
  • 2:44 - 2:46
    لەوانەیە وا بیر لە ئەتەکێتی دەنگ بکەمەوە
  • 2:46 - 2:49
    زیاتر لە کەسێک کە دەبیستێت.
  • 2:50 - 2:52
    من زۆر ئاگام لەخۆمە لەدەوروبەری دەنگ.
  • 2:55 - 2:59
    من هەمیشە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێم
  • 2:59 - 3:01
    بۆ دەنگ، بزانم چی دیکەش دێت دواتر.
  • 3:01 - 3:03
    ئەها ئەم وێنەیەش.
  • 3:04 - 3:07
    تی بی دی، بڕیاری لەسەر دەدرێت.
  • 3:08 - 3:10
    تی بی سی، بەردەوام دەبێت،
  • 3:11 - 3:13
    تی بی ئەی، ڕادەگەیەنرێت، و
  • 3:17 - 3:19
    هێڵەکان دەبینیت--
  • 3:19 - 3:21
    هیچ نۆتەکەیەک نییە لەسەریان.
  • 3:21 - 3:25
    ئەوەش چونکە هێلەکان دەنگیان تێدایە
  • 3:25 - 3:27
    لەناو پەڵەو پیسیە نادیارەکاندا
  • 3:29 - 3:32
    لە کلتووری نابیستاندا،
    جوڵە یەکسانە بە دەنگ
  • 3:38 - 3:40
    لە زمانی جەستەدا
    نیشانەیەک بۆ نۆتە هەیە.
  • 3:40 - 3:43
    هەر نۆتەیەک پێنج هێڵی هەیە.
  • 3:44 - 3:47
    هێشتا بۆ من هێماکردنی بە
    پەنجە گەورەم بەم شێوەیە
  • 3:47 - 3:48
    زۆر سروشتی نییە.
  • 3:48 - 3:51
    لەبەر ئەوە لە وێنەکەمدا دەبینی چوار
    هێڵم لەسەر پەڕەکە داناوە.
  • 3:53 - 3:57
    لە ساڵی ٢٠٠٨ هەلم هەبوو
    بڕۆم بۆ ئەڵمانیا، بەرلین،
  • 3:57 - 3:59
    بۆ خوێندنی هونەر لەوێ.
  • 4:00 - 4:03
    پێش ئەو کاتە من وەک وێنەکێش کارم کردبوو.
  • 4:05 - 4:09
    لەم هاوینەدا، سەردانی مۆزەخانەو
    گەلەری جیاوازم کرد،
  • 4:09 - 4:11
    کاتێک لە شوێنێک دەچووم بۆ شوێنێکی دیکە،
  • 4:11 - 4:13
    بۆم دەرکەوت هونەری بینراو نییە لێرە.
  • 4:15 - 4:20
    لەو کاتەدا باوی دەنگ بوو
    و ئەمەش بیری خستمەوە..
  • 4:20 - 4:22
    هونەری بینراو نەبوو..
  • 4:22 - 4:23
    هەمووشتێک بیستنی بوو.
  • 4:25 - 4:28
    ئێستا دەنگ دەهاتە ناو بەشی هونەریمەوە.
  • 4:29 - 4:32
    ئایا ئەمە نێوان من و
    هونەر زیاتر دووردەخاتەوە؟
  • 4:34 - 4:36
    بۆم دەرکەوت کە نابێ وابێت.
  • 4:37 - 4:38
    من دەنگ دەناسم.
  • 4:38 - 4:40
    زۆر باش دەیناسم
  • 4:40 - 4:44
    شتێک نییە کە تەنها بە
    گوێکان هەستی پێبکرێت.
  • 4:44 - 4:47
    دەبێ بە هەستی بەرکەوتن
    هەستی پێ بکرێت،
  • 4:47 - 4:49
    یان دەبێت ببینرێت.
  • 4:49 - 4:50
    یان وەک بیرۆکەیەک.
  • 4:53 - 4:56
    بۆیە بڕیارم دا خاوەندارییەتی
    دەنگ ببەمەوە کای خۆم
  • 4:56 - 4:58
    بۆیە هونەرەکەم خستەوە کار.
  • 5:01 - 5:05
    لەگەڵ هەموو شتێک کە
    پێم وترابوو لەسەر دەنگ،
  • 5:05 - 5:07
    بڕیارم دا کە هەمووی بیری خۆم بەرمەوە.
  • 5:09 - 5:11
    کڵێشەیەکی نوێی کارم درووستکرد.
  • 5:13 - 5:16
    کاتێک ئەمەشم خستە ناو کۆمەڵگەی هونەری،
  • 5:16 - 5:19
    سەرم سوڕما بوو بەو هەموو
    پاڵپشتی و گوێپێدانەی وەرم گرت.
  • 5:21 - 5:22
    بۆم دەرکەوت.
  • 5:24 - 5:27
    وەک پارە وایە،
  • 5:27 - 5:30
    دەسەڵات ، کۆنتڕۆڵ--
  • 5:30 - 5:32
    داهاتی کۆمەڵایەتی.
  • 5:36 - 5:40
    لە مێشکمدا هەمیشە هەستم
    کردووە دەنگ شتێکی تایبەتی ئێوە بووە.
  • 5:40 - 5:41
    شتی کەسی بیسەر بووە.
  • 5:44 - 5:46
    دەنگ زۆر بەهێزە
  • 5:47 - 5:50
    کە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر
    خۆم و هونەرەکەمدا.
  • 5:50 - 5:52
    یان دەتوانێت بەهێزم بکات.
  • 5:53 - 5:55
    بڕیارم دا کە بەهێز بم.
  • 5:57 - 6:00
    کلتوورێکی زۆر بەهێز هەیە
    دەربارەی زمانی قسەکردن.
  • 6:01 - 6:06
    وە تەنها لەبەرئەوەی کە من
    دەنگی راستیم بەکارناهێنم بۆ پەیوەندی.
  • 6:07 - 6:10
    لە چاوی کۆمەڵگاوە وەک
    ئەوە وایە من هەر دەنگم نییە.
  • 6:13 - 6:17
    بۆیە دەبێت لەگەڵ ئەوانە کار بکەم
    کە وەک تاكێکی یەکسان تەماشام دەکەن
  • 6:17 - 6:18
    ببمە دەنگی خۆم.
  • 6:21 - 6:25
    بەم شێوەیە هەست دەکەم
    من پەیوەستم بە کۆمەڵگەی ئەمڕۆوە.
  • 6:25 - 6:27
    بۆیە لە خوێندنگە، لە ئیش و پەیمانگاکان.
  • 6:27 - 6:30
    من لەگەڵ چەندین وەرگێڕی
    زمانی جەستە کارمکردووە.
  • 6:31 - 6:34
    دەنگیان بۆتە دەنگی من و شوناسی من،
  • 6:36 - 6:38
    یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی گوێم لێبگیڕێت.
  • 6:42 - 6:47
    دەنگیان نرخ و بەهای هەیە.
  • 6:52 - 6:55
    بەشێوەیەکی سەیریش، بە وەرگرتنی دەنگیان.
  • 6:55 - 6:58
    دەتوانم بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتم هەبێت.
  • 6:58 - 7:01
    وەک ئەوە وایە قەرزێک
    وەربگریت بە سوویەکی زۆرەوە.
  • 7:06 - 7:08
    ئەگەر لەم کارە بەردەوام نەبوومایە.
  • 7:08 - 7:11
    وا هەستم دەکرد لە بیردەکرێ
  • 7:11 - 7:13
    وە ناتوانم هیچ دەسەڵاتێکی
    کۆمەڵایەتیم هەبێت.
  • 7:17 - 7:20
    لە کاتێکدا کە دەنگ بووەتە
    هونەری لێک تێگەیشتن بۆ من.
  • 7:20 - 7:22
    چوومە ناو دنیای موزیکەوە.
  • 7:23 - 7:27
    بەلامەوە سەیر بوو کە لێکچوونم
    بینی لە نێوان موزیک و زمانی جەستەدا.
  • 7:29 - 7:31
    بۆ نموونە،
  • 7:31 - 7:33
    نۆتەیەکی موزیک
  • 7:33 - 7:36
    کە ناتوانیت کە بە تەواوی
    دەریببڕیت لەسەر کاعەز.
  • 7:37 - 7:40
    هەمان شتیش ڕاستە
    بۆ بیرۆکەی زمانی جەستە.
  • 7:42 - 7:46
    هەردووکیان زۆر بەهێزن و بڵاوبووەوەن--
  • 7:50 - 7:52
    واتە گۆڕانی بچووک
  • 7:52 - 7:55
    واتاکە بە تەواوی دەگۆڕێت
  • 7:55 - 7:57
    هی هێماکان و دەنگەکانیش.
  • 8:00 - 8:02
    حەز دەکەم نمونەی خوازراوی
    پیانۆتان نیشان بدەم.
  • 8:02 - 8:05
    بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەین کە چۆن
    زمانی جەستە کاردەکات.
  • 8:05 - 8:07
    ئێ پیانۆیەک بهێنەرە بەر چاوت.
  • 8:08 - 8:12
    زمانی جەستە کراوە بە چەند
    بەشێکی ڕێزمانی جیاوازەوە.
  • 8:13 - 8:17
    ئەگەر هەر بەشێک پەنجەیەکی
    بۆدابنێیت وەک چۆن پیانۆ دەژەنی--
  • 8:17 - 8:22
    وەک جوڵەی دەم و چاو و جەستە .
  • 8:22 - 8:26
    خێرایی ، شێوەی دەست و زیاتر.
  • 8:26 - 8:28
    کاتێک پیانۆکە دەژەنیت --
  • 8:28 - 8:30
    ئینگلیزی زمانێکی هێڵییە.
  • 8:30 - 8:33
    واتە لە یەک کاتدا پەنجە
    بە یەک دوگمەدا دەنرێت.
  • 8:33 - 8:36
    بەڵام زمانی جەستە وەک کۆرد وایە--
  • 8:36 - 8:40
    وە هەر ١٠ پەنجەکە دەبێت خۆیان بکەونە کار
  • 8:40 - 8:43
    بۆ ئەوەی بیرۆکەیەک
    دەربڕیت بە زمانی جەستە.
  • 8:46 - 8:50
    ئەگەر هەر یەکێک لەم کلیلانە بگۆڕدرێت.
  • 8:50 - 8:52
    ئەوا واتایەکی تەواو جیاواز دروست دەکات.
  • 8:52 - 8:56
    هەمان شت بۆ موزیک راستە لە بارەی
    بەرزی و تۆن و قەبارە.
  • 9:01 - 9:04
    لە ئەی ئێس ئێڵ، بە یاری کردن لە
    دەوری ئەم بەشە ڕێزمانییانە
  • 9:04 - 9:06
    واتای جیاواز دەبەخشیت.
  • 9:06 - 9:08
    بۆ نموونە هێمای تەماشا کردن
  • 9:08 - 9:10
    ئەمە هێمای تەماشاکردنە.
  • 9:13 - 9:14
    من تەماشای تۆ دەکەم .
  • 9:16 - 9:17
    لێت ئەڕوانم.
  • 9:17 - 9:19
    (پێکەنین)
  • 9:21 - 9:22
    (پێکەنین)
  • 9:24 - 9:26
    ئۆه گیرام.
  • 9:26 - 9:28
    ( پێکەنین)
  • 9:30 - 9:31
    ئۆی.
  • 9:34 - 9:35
    تەماشای چی دەکەن؟
  • 9:37 - 9:39
    دە بەسە.
  • 9:39 - 9:40
    ( پێکەنین)
  • 9:40 - 9:42
    ئیتر بیرم کردەوە.
  • 9:42 - 9:45
    ئەگەر لە ڕوانگەی موزیکەوە تەماشای
    زمانی ئاماژە بکەم؟
  • 9:45 - 9:48
    ئەگەر نیشانەیەک
    دروست بکەم و دووبارەی بکەمەوە.
  • 9:48 - 9:51
    دەبێتە پارچە موزیکێکی بینراو.
  • 9:52 - 9:56
    بۆ نموونە، ئەمە هێمای "ڕۆژ"
  • 9:56 - 9:58
    خۆر هەڵدێت و ئاوادەبێت.
  • 10:00 - 10:02
    ئەمە " هەموو ڕۆژ"
  • 10:04 - 10:08
    ئەگەر دووبارەی بکەمەوە و خاوی بکەمەوە.
  • 10:08 - 10:10
    لە پارچەیەکی موزیکی بینراو دەچێت.
  • 10:12 - 10:14
    هەموو..ڕۆژ
  • 10:15 - 10:19
    هەست دەکەم هەمان شت ڕاستە بۆ "هەموو شەو"
  • 10:22 - 10:23
    هەموو شەو.
  • 10:24 - 10:27
    ئەمە هەموو شەوە لەم وێنەیە دەرخراوە.
  • 10:31 - 10:34
    وای لێکردم کە بیر لەسێ جۆری جیاوازی
    وشەی شەو بکەمەوە:
  • 10:38 - 10:39
    "دوێنێ شەو،"
  • 10:41 - 10:42
    " بەدرێژایی شەو،"
  • 10:46 - 10:48
    گۆرانی " بە درێژایی هەموو شەو."
  • 10:48 - 10:51
    (پێکەنین)
  • 10:56 - 10:59
    هەست دەکەم سێیەم دانە
    لەوانی دیکە زیاتر موزیکی تێدایە.
  • 10:59 - 11:00
    (پێکەنین)
  • 11:01 - 11:04
    ئەمە دەریدەخات چۆن لە زمانی جەستەدا
    باسی کات دەکرێت
  • 11:04 - 11:09
    چۆن دووری لە جەستەتەوە گۆڕانکاری لە
    کاتدا دەردەخات.
  • 11:09 - 11:11
    بۆ نموونە،
  • 11:11 - 11:14
    ١ کاتژمێر یەک دەست،
    دوو کاتژمێر دوو دەست،
  • 11:14 - 11:17
    دەمی ڕانەبردوو نزیک لەنزیکترینەوە
    ڕوودەدات و لەبەردەم جەستەدا دەبێت،
  • 11:17 - 11:20
    داهاتوو لە بەردەم جەستەوە و
    ڕابردووش لەپشتتەوە.
  • 11:24 - 11:27
    وەک " لە دێرزەمانەوە"
  • 11:28 - 11:29
    ئینجا " ڕابردوو"
  • 11:33 - 11:34
    " وابوو "
  • 11:34 - 11:36
    کۆتا شت کە زۆرم حەز لێیە،
  • 11:36 - 11:39
    کە هەستێکی دراماتیکی و ڕۆمانسی هەیە.
  • 11:39 - 11:41
    " ڕۆژێک لە ڕۆژان"
  • 11:41 - 11:42
    ( پێکەنین)
  • 11:46 - 11:49
    کاتی هاوبەش
  • 11:49 - 11:50
    دەستەواژەیەکی موزیکیە
  • 11:50 - 11:54
    بە کاتێکی دیاری کراو کە چوار
    ترپە بۆ یەک خوێندنەوەیە.
  • 11:56 - 11:57
    بەڵام کاتێ وشەی
    " کاتی هاوبەش" دەبینیم
  • 11:57 - 12:01
    ئەوەی یەکسەر بە مێشکم
    دادێت بریتییە لە " لە هەمان کاتدا."
  • 12:02 - 12:05
    کەواتە دیقەت بدە ئاڕ ئێچ: دەستی ڕاست،
    ئێڵ ئێچ: دەستی چەپ.
  • 12:06 - 12:08
    نۆتەکەمان هەیە بەدرێژایی
    سەر و سنگدا.
  • 12:08 - 12:09
    (سەر: ڕاست، چنگێکی خێرا)
  • 12:09 - 12:11
    (کاتی هاوبەش)
  • 12:11 - 12:12
    (سنگ: دەستی چەپ، چنگێکی خێرا)
  • 12:14 - 12:17
    نیشانتان دەدەم ئەو شێوەی
    دەستە چییە کە پێی دەوترێت "چنگێکی خێرا."
  • 12:19 - 12:21
    دەتوانن ئەوە بکەن کە پێتان دەڵێم؟
  • 12:22 - 12:23
    هەمووتان، دەست بەرزبکەنەوە.
  • 12:27 - 12:29
    ئێستا هەموومان بە سەر و سنگ دەیکەین،
  • 12:29 - 12:32
    وەک " کاتی هاوبەش" یان لە هەمان کات.
  • 12:36 - 12:37
    ئێ، تێگەشتن.
  • 12:37 - 12:40
    ئەمە واتە " کەوتنە داوی خۆشەویستی"
    بە هێمای نێودەوڵەتی.
  • 12:40 - 12:42
    ( پێکەنین)
  • 12:42 - 12:44
    هێمای نێودەوڵەتی، وەک نۆتە،
  • 12:44 - 12:47
    ئامرازێکی بینراوە
    بۆ پەیوەندی کردن
  • 12:47 - 12:49
    بەناو کلتورەکان و زمانی ئاماژە
    لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 12:50 - 12:52
    دووەم دانە کە ئەمەوێت
    نیشانی ئێوەی بەم ئەمەیە --
  • 12:52 - 12:54
    تکایە بیکەنەوە لەگەڵم.
  • 12:59 - 13:00
    ئێستاش ئەمە.
  • 13:05 - 13:08
    ئەمە واتە "داگیرکردن"
    بە زمانی جەستەی ئەمریکی.
  • 13:08 - 13:09
    (پێکەنین)
  • 13:11 - 13:13
    سێیەمیان --
  • 13:13 - 13:14
    تکایە بیکەنەوە لەگەڵم.
  • 13:19 - 13:20
    دووبارەش.
  • 13:25 - 13:27
    ئەمە "ڕووناکبیرییە"
    بە زمانی جەستە.
  • 13:28 - 13:29
    با بەیەکەوە
    هەرسێکیان بکەینەوە.
  • 13:32 - 13:33
    "کەوتنە داوی خۆشەویستی،"
  • 13:34 - 13:35
    داگیرکردن و
  • 13:36 - 13:37
    ڕووناکبیری.
  • 13:39 - 13:40
    کارێکی باشتان کرد.
  • 13:40 - 13:41
    (پێکەنین)
  • 13:41 - 13:43
    تێبینیکەن ئەم سێ نیشانەیە
    چۆن زۆر لەیەک ئەچن،
  • 13:43 - 13:46
    هەموویان لای سەر و سنگەوە دەکرێـن
  • 13:46 - 13:48
    بەڵام واتای جیاواز دەگەیەنن.
  • 13:48 - 13:51
    کەواتە سەرسوڕهێنەرە کە دەبینیت
    زمانی جەستە زیندوە و لە گەشەکردندایە.
  • 13:51 - 13:52
    هەر وەک موزیک.
  • 13:54 - 13:57
    بەڵام، لەم ڕۆژ و سەردەمەدا،
  • 13:57 - 14:00
    لە جیهانێکدا دەژین
    کە گرنگ بە دەنگ دەدات.
  • 14:00 - 14:03
    لەبەر ئەوەش کە زمانی ئاماژە،
    هیچ دەنگێکی نییە،
  • 14:03 - 14:06
    بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی
    هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی نامێنێت.
  • 14:07 - 14:12
    پێویستە باشتر بیربکەینەوە
    دەربارەی ئەوەی دراوی کۆمەڵایەتی چییە و
  • 14:12 - 14:16
    چۆن زمانی جەستە پەرە بە
    دراوی خۆی ئەیات --
  • 14:16 - 14:17
    بەبێ هەبوونی دەنگ.
  • 14:18 - 14:23
    ئەمەش دەکرێت هەنگاوێک بێت
    بمانگەیەنێتە کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر.
  • 14:26 - 14:28
    لەوانەیە خەڵک تێبگەن
  • 14:28 - 14:32
    کە پێویست ناکا نابیست بیت
    بۆ ئەوەی فێری زمانی جەستە ببیت،
  • 14:32 - 14:34
    پێویستیش ناکات ببیستیت
    بۆ ئەوەی فێری موزیک ببیت.
  • 14:37 - 14:40
    زمانی جەستە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە
  • 14:40 - 14:42
    کە ئەمەوێت ئێوەش هەمان
    ئەزموونتان هەبێت لەگەڵی.
  • 14:42 - 14:45
    ئەشمەوێت بانگهێشتتان بکەم
    بۆ ئەوەی گوێچکەتان بکەنەوە،
  • 14:45 - 14:47
    چاوتان بکەنەوە،
  • 14:47 - 14:49
    بەشداربن لە کلتورەکەمان و
  • 14:49 - 14:51
    ئەزموونی زمانە بینراوەکەمان بکەن.
  • 14:51 - 14:53
    قەت نازانن،
  • 14:53 - 14:55
    ڕەنگە بکەونە داوی خۆشەویستیمانەوە.
  • 14:55 - 14:57
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:57 - 14:58
    زۆر سوپاس
  • 14:59 - 15:00
    دێنیس کاهلەر براتین: هێی، ئەوە منم.
  • 15:00 - 15:04
    (چەپڵەلێدان)
Title:
موزیکە دڵفڕێنەکەی زمانی ئاماژە
Speaker:
کریستین سون کیم
Description:

هونەرمەند کریستین سون کیم بە نابیستی لەدایک بووە، و وا فێرکراوە باوەڕ بەوە بکات کە دەنگ بەشێک نییە لە ژیانی، دەنگ تایبەتە بەوانەی دەبیستن. لەڕێگەی هونەری خۆیەوە، هاوشێوەیی دۆزیوەتەوە لەنێوان زمانی جەستەی ئەمریکی و موزیکدا، و درکی بەوە کردووە دەنگ پێویست ناکات هەر بە گوێ بناسرێتەوە -- دەکرێ هەستیپێبکرێت، ببینرێت و وەک بیرۆکەیەک ئەزموون بکرێت. لەم پێشکەشکردنەیدا، بانگێشتمان ئەکات بۆ کردنەوەی چاو و گوێمان و بەشداریکردنمان لە گەنجینە دەوڵەمەنەکەی زمانی جەستە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:17

Kurdish (Central) subtitles

Revisions