ڕوون کەرەوە'پیانۆ "پ: خۆشەویستترین پیتی موزیکە لام. واتە بە نەرمی بژەنە. ئەگەر ئامێڕێکی موزیکیت ژەنی "پ" ت بینی لەسەر هێلەکە، دەبێت بە نەرمی بیژەنی. دوو پ نەرمتر. چوار پ زۆر نەرم. ئەمە کێشانی منە بۆ درەختی پ، کە نیشانیدەدات کە گرنگ نییە چەند هەزار پ هەبن، هەرگیز ناگەیتە بێدەنگی تەواو. ئەوە پێناسەی ئێستامە بۆ بێدەنگی. دەنگێکی زۆر کەم. دەمەوێت لەگەڵتان باسی بکەم دەربارەی زمانی هێمایی ئەمریکی، ئەی ئێس ئێڵ، لەگەڵ هەندێک لە ئەزموونی خۆشم. زمانی هێمایی فەرەنسی هێنرایە ئەمریکا لە سەرەتاکانی ١٨٠٠ەکان ئەوکاتە تێکەڵی هێمای ناوخۆیی بوو. وە بوو بەو زمانەی ئەمڕۆ بە ئەی ئێس ئێڵ دەناسرێت. مێژووی ٢٠٠ ساڵی هەیە، من بە نابیستی لە دایکبووم. وە ڕاهێنرام لەسەر ئەوەی کە دەنگ بەشێک نییە لە ژیانی من. منیش بڕوام پێکرد. بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوتووە کە هەرگیز وانیە. دەنگ بەشێکی گەورەی ژیانی منە. بەڕاستی، لە مێشکمدایە هەموو ڕۆژێک. وەک نابیستەیەک کە لە جیهانی دەنگدا دەژی، وەک ئەوە وایە لە وڵاتێکی بیانی بژیم. بە کوێرانە دوای یاساکان و هەڵسوکەوت و نەریتەکان دەکەوتم. بێ ئەوەی گومانم هەبێت لەسەریان. ئەی کەواتە من چۆن لە دەنگ تێگەیشتووم؟ ئێ، من تەماشادەکەم چۆن خەڵکی کاردانەوەی هەیە بۆ دەنگ. ئێوەی خەڵک وەک دەنگ گەورەکەرەکانم وان دەنگم بۆ بەرزدەکەنەوە. منیش فێر بووم لاسایی ئەو هەڵسوکەوتە بکەمەرە. لە هەمان کاتیشدا فێربووم چۆن دەنگ دروست بکەم. وە دیومە چۆن خەڵکی کاردانەوەی هەیە بۆم. بەم شێوەیە فێربووم، بۆ نموونە.. "دەرگاکە بە قایمی دامەخە!" مڵچە مڵچ مەکە کاتێک چپسی پەتاتە دەخۆیت!" (پێکەنین) "قرقێنە لێمەدە. وەکاتێک نان دەخۆیت. دڵنیا بە لەوەی قاپەکان لەیەک مەخشێنە." هەموو ئەم شتانەش پێیان دەڵێم " ئەتەکێتی دەنگ." لەوانەیە وا بیر لە ئەتەکێتی دەنگ بکەمەوە زیاتر لە کەسێک کە دەبیستێت. من زۆر ئاگام لەخۆمە لەدەوروبەری دەنگ. من هەمیشە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێم بۆ دەنگ، بزانم چی دیکەش دێت دواتر. ئەها ئەم وێنەیەش. تی بی دی، بڕیاری لەسەر دەدرێت. تی بی سی، بەردەوام دەبێت، تی بی ئەی، ڕادەگەیەنرێت، و هێڵەکان دەبینیت-- هیچ نۆتەکەیەک نییە لەسەریان. ئەوەش چونکە هێلەکان دەنگیان تێدایە لەناو پەڵەو پیسیە نادیارەکاندا لە کلتووری نابیستاندا، جوڵە یەکسانە بە دەنگ لە زمانی جەستەدا نیشانەیەک بۆ نۆتە هەیە. هەر نۆتەیەک پێنج هێڵی هەیە. هێشتا بۆ من هێماکردنی بە پەنجە گەورەم بەم شێوەیە زۆر سروشتی نییە. لەبەر ئەوە لە وێنەکەمدا دەبینی چوار هێڵم لەسەر پەڕەکە داناوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ هەلم هەبوو بڕۆم بۆ ئەڵمانیا، بەرلین، بۆ خوێندنی هونەر لەوێ. پێش ئەو کاتە من وەک وێنەکێش کارم کردبوو. لەم هاوینەدا، سەردانی مۆزەخانەو گەلەری جیاوازم کرد، کاتێک لە شوێنێک دەچووم بۆ شوێنێکی دیکە، بۆم دەرکەوت هونەری بینراو نییە لێرە. لەو کاتەدا باوی دەنگ بوو و ئەمەش بیری خستمەوە.. هونەری بینراو نەبوو.. هەمووشتێک بیستنی بوو. ئێستا دەنگ دەهاتە ناو بەشی هونەریمەوە. ئایا ئەمە نێوان من و هونەر زیاتر دووردەخاتەوە؟ بۆم دەرکەوت کە نابێ وابێت. من دەنگ دەناسم. زۆر باش دەیناسم شتێک نییە کە تەنها بە گوێکان هەستی پێبکرێت. دەبێ بە هەستی بەرکەوتن هەستی پێ بکرێت، یان دەبێت ببینرێت. یان وەک بیرۆکەیەک. بۆیە بڕیارم دا خاوەندارییەتی دەنگ ببەمەوە کای خۆم بۆیە هونەرەکەم خستەوە کار. لەگەڵ هەموو شتێک کە پێم وترابوو لەسەر دەنگ، بڕیارم دا کە هەمووی بیری خۆم بەرمەوە. کڵێشەیەکی نوێی کارم درووستکرد. کاتێک ئەمەشم خستە ناو کۆمەڵگەی هونەری، سەرم سوڕما بوو بەو هەموو پاڵپشتی و گوێپێدانەی وەرم گرت. بۆم دەرکەوت. وەک پارە وایە، دەسەڵات ، کۆنتڕۆڵ-- داهاتی کۆمەڵایەتی. لە مێشکمدا هەمیشە هەستم کردووە دەنگ شتێکی تایبەتی ئێوە بووە. شتی کەسی بیسەر بووە. دەنگ زۆر بەهێزە کە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر خۆم و هونەرەکەمدا. یان دەتوانێت بەهێزم بکات. بڕیارم دا کە بەهێز بم. کلتوورێکی زۆر بەهێز هەیە دەربارەی زمانی قسەکردن. وە تەنها لەبەرئەوەی کە من دەنگی راستیم بەکارناهێنم بۆ پەیوەندی. لە چاوی کۆمەڵگاوە وەک ئەوە وایە من هەر دەنگم نییە. بۆیە دەبێت لەگەڵ ئەوانە کار بکەم کە وەک تاكێکی یەکسان تەماشام دەکەن ببمە دەنگی خۆم. بەم شێوەیە هەست دەکەم من پەیوەستم بە کۆمەڵگەی ئەمڕۆوە. بۆیە لە خوێندنگە، لە ئیش و پەیمانگاکان. من لەگەڵ چەندین وەرگێڕی زمانی جەستە کارمکردووە. دەنگیان بۆتە دەنگی من و شوناسی من، یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی گوێم لێبگیڕێت. دەنگیان نرخ و بەهای هەیە. بەشێوەیەکی سەیریش، بە وەرگرتنی دەنگیان. دەتوانم بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتم هەبێت. وەک ئەوە وایە قەرزێک وەربگریت بە سوویەکی زۆرەوە. ئەگەر لەم کارە بەردەوام نەبوومایە. وا هەستم دەکرد لە بیردەکرێ وە ناتوانم هیچ دەسەڵاتێکی کۆمەڵایەتیم هەبێت. لە کاتێکدا کە دەنگ بووەتە هونەری لێک تێگەیشتن بۆ من. چوومە ناو دنیای موزیکەوە. بەلامەوە سەیر بوو کە لێکچوونم بینی لە نێوان موزیک و زمانی جەستەدا. بۆ نموونە، نۆتەیەکی موزیک کە ناتوانیت کە بە تەواوی دەریببڕیت لەسەر کاعەز. هەمان شتیش ڕاستە بۆ بیرۆکەی زمانی جەستە. هەردووکیان زۆر بەهێزن و بڵاوبووەوەن-- واتە گۆڕانی بچووک واتاکە بە تەواوی دەگۆڕێت هی هێماکان و دەنگەکانیش. حەز دەکەم نمونەی خوازراوی پیانۆتان نیشان بدەم. بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەین کە چۆن زمانی جەستە کاردەکات. ئێ پیانۆیەک بهێنەرە بەر چاوت. زمانی جەستە کراوە بە چەند بەشێکی ڕێزمانی جیاوازەوە. ئەگەر هەر بەشێک پەنجەیەکی بۆدابنێیت وەک چۆن پیانۆ دەژەنی-- وەک جوڵەی دەم و چاو و جەستە . خێرایی ، شێوەی دەست و زیاتر. کاتێک پیانۆکە دەژەنیت -- ئینگلیزی زمانێکی هێڵییە. واتە لە یەک کاتدا پەنجە بە یەک دوگمەدا دەنرێت. بەڵام زمانی جەستە وەک کۆرد وایە-- وە هەر ١٠ پەنجەکە دەبێت خۆیان بکەونە کار بۆ ئەوەی بیرۆکەیەک دەربڕیت بە زمانی جەستە. ئەگەر هەر یەکێک لەم کلیلانە بگۆڕدرێت. ئەوا واتایەکی تەواو جیاواز دروست دەکات. هەمان شت بۆ موزیک راستە لە بارەی بەرزی و تۆن و قەبارە. لە ئەی ئێس ئێڵ، بە یاری کردن لە دەوری ئەم بەشە ڕێزمانییانە واتای جیاواز دەبەخشیت. بۆ نموونە هێمای تەماشا کردن ئەمە هێمای تەماشاکردنە. من تەماشای تۆ دەکەم . لێت ئەڕوانم. (پێکەنین) (پێکەنین) ئۆه گیرام. ( پێکەنین) ئۆی. تەماشای چی دەکەن؟ دە بەسە. ( پێکەنین) ئیتر بیرم کردەوە. ئەگەر لە ڕوانگەی موزیکەوە تەماشای زمانی ئاماژە بکەم؟ ئەگەر نیشانەیەک دروست بکەم و دووبارەی بکەمەوە. دەبێتە پارچە موزیکێکی بینراو. بۆ نموونە، ئەمە هێمای "ڕۆژ" خۆر هەڵدێت و ئاوادەبێت. ئەمە " هەموو ڕۆژ" ئەگەر دووبارەی بکەمەوە و خاوی بکەمەوە. لە پارچەیەکی موزیکی بینراو دەچێت. هەموو..ڕۆژ هەست دەکەم هەمان شت ڕاستە بۆ "هەموو شەو" هەموو شەو. ئەمە هەموو شەوە لەم وێنەیە دەرخراوە. وای لێکردم کە بیر لەسێ جۆری جیاوازی وشەی شەو بکەمەوە: "دوێنێ شەو،" " بەدرێژایی شەو،" گۆرانی " بە درێژایی هەموو شەو." (پێکەنین) هەست دەکەم سێیەم دانە لەوانی دیکە زیاتر موزیکی تێدایە. (پێکەنین) ئەمە دەریدەخات چۆن لە زمانی جەستەدا باسی کات دەکرێت چۆن دووری لە جەستەتەوە گۆڕانکاری لە کاتدا دەردەخات. بۆ نموونە، ١ کاتژمێر یەک دەست، دوو کاتژمێر دوو دەست، دەمی ڕانەبردوو نزیک لەنزیکترینەوە ڕوودەدات و لەبەردەم جەستەدا دەبێت، داهاتوو لە بەردەم جەستەوە و ڕابردووش لەپشتتەوە. وەک " لە دێرزەمانەوە" ئینجا " ڕابردوو" " وابوو " کۆتا شت کە زۆرم حەز لێیە، کە هەستێکی دراماتیکی و ڕۆمانسی هەیە. " ڕۆژێک لە ڕۆژان" ( پێکەنین) کاتی هاوبەش دەستەواژەیەکی موزیکیە بە کاتێکی دیاری کراو کە چوار ترپە بۆ یەک خوێندنەوەیە. بەڵام کاتێ وشەی " کاتی هاوبەش" دەبینیم ئەوەی یەکسەر بە مێشکم دادێت بریتییە لە " لە هەمان کاتدا." کەواتە دیقەت بدە ئاڕ ئێچ: دەستی ڕاست، ئێڵ ئێچ: دەستی چەپ. نۆتەکەمان هەیە بەدرێژایی سەر و سنگدا. (سەر: ڕاست، چنگێکی خێرا) (کاتی هاوبەش) (سنگ: دەستی چەپ، چنگێکی خێرا) نیشانتان دەدەم ئەو شێوەی دەستە چییە کە پێی دەوترێت "چنگێکی خێرا." دەتوانن ئەوە بکەن کە پێتان دەڵێم؟ هەمووتان، دەست بەرزبکەنەوە. ئێستا هەموومان بە سەر و سنگ دەیکەین، وەک " کاتی هاوبەش" یان لە هەمان کات. ئێ، تێگەشتن. ئەمە واتە " کەوتنە داوی خۆشەویستی" بە هێمای نێودەوڵەتی. ( پێکەنین) هێمای نێودەوڵەتی، وەک نۆتە، ئامرازێکی بینراوە بۆ پەیوەندی کردن بەناو کلتورەکان و زمانی ئاماژە لە سەرانسەری جیهاندا. دووەم دانە کە ئەمەوێت نیشانی ئێوەی بەم ئەمەیە -- تکایە بیکەنەوە لەگەڵم. ئێستاش ئەمە. ئەمە واتە "داگیرکردن" بە زمانی جەستەی ئەمریکی. (پێکەنین) سێیەمیان -- تکایە بیکەنەوە لەگەڵم. دووبارەش. ئەمە "ڕووناکبیرییە" بە زمانی جەستە. با بەیەکەوە هەرسێکیان بکەینەوە. "کەوتنە داوی خۆشەویستی،" داگیرکردن و ڕووناکبیری. کارێکی باشتان کرد. (پێکەنین) تێبینیکەن ئەم سێ نیشانەیە چۆن زۆر لەیەک ئەچن، هەموویان لای سەر و سنگەوە دەکرێـن بەڵام واتای جیاواز دەگەیەنن. کەواتە سەرسوڕهێنەرە کە دەبینیت زمانی جەستە زیندوە و لە گەشەکردندایە. هەر وەک موزیک. بەڵام، لەم ڕۆژ و سەردەمەدا، لە جیهانێکدا دەژین کە گرنگ بە دەنگ دەدات. لەبەر ئەوەش کە زمانی ئاماژە، هیچ دەنگێکی نییە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی نامێنێت. پێویستە باشتر بیربکەینەوە دەربارەی ئەوەی دراوی کۆمەڵایەتی چییە و چۆن زمانی جەستە پەرە بە دراوی خۆی ئەیات -- بەبێ هەبوونی دەنگ. ئەمەش دەکرێت هەنگاوێک بێت بمانگەیەنێتە کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر. لەوانەیە خەڵک تێبگەن کە پێویست ناکا نابیست بیت بۆ ئەوەی فێری زمانی جەستە ببیت، پێویستیش ناکات ببیستیت بۆ ئەوەی فێری موزیک ببیت. زمانی جەستە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە کە ئەمەوێت ئێوەش هەمان ئەزموونتان هەبێت لەگەڵی. ئەشمەوێت بانگهێشتتان بکەم بۆ ئەوەی گوێچکەتان بکەنەوە، چاوتان بکەنەوە، بەشداربن لە کلتورەکەمان و ئەزموونی زمانە بینراوەکەمان بکەن. قەت نازانن، ڕەنگە بکەونە داوی خۆشەویستیمانەوە. (چەپڵەلێدان) زۆر سوپاس دێنیس کاهلەر براتین: هێی، ئەوە منم. (چەپڵەلێدان)