Return to Video

گۆرچیلەکانت چۆن ئیش دەکەن؟ ئێما برەیس

  • 0:07 - 0:08
    ڕۆژێکی گەرمە،
  • 0:08 - 0:10
    چەند بەرداغ ئاوت نۆش کردوە،
  • 0:10 - 0:12
    یەک لە دوای یەک.
  • 0:12 - 0:16
    لە پشت داواکاری ئاوی جەستە ئەندامێک
    ھەیە کە لە شێوەی فاصوڵیایە
  • 0:16 - 0:20
    کە وەک ئاگەدار کەرەوەیەکی جەستە
    نایاب کار دەکات.
  • 0:20 - 0:22
    ئەوان پارسەنگی شلەی جەستە دەپارێزن،
  • 0:22 - 0:24
    پاشماوەی خوێن دیاری دەکەن،
  • 0:24 - 0:27
    کاتی گونجاوی دەردانی ڤیتامینەکان
    و کانزاکان دیاری دەکات،
  • 0:27 - 0:29
    و ئەو ھۆرمۆنانە دەردەدات
    کە بۆ ژین پێویستن.
  • 0:29 - 0:32
    سڵاو لە گورچیلەکانت بکە.
  • 0:32 - 0:36
    کاری سەرەکی ئەم ئەندامە
    بریتییە لە فڕێدانی پاشماوەکان
  • 0:36 - 0:39
    گۆڕینیان بۆ میز.
  • 0:39 - 0:42
    ھەشت لتری خوێنی جەستە بە
    ناو گورچیلەکان تێدەپەڕن
  • 0:42 - 0:45
    ٢٠ بۆ ٢٥ جار لە ڕۆژێکدا،
  • 0:45 - 0:52
    واتا ئەم ئەندامانە ڕۆژانە
    نزیکەی ١٨٠ لیتر خوێن دەپاڵێون.
  • 0:52 - 0:55
    پێکھاتەکانی ناو خوێن بەردەوام دەگۆڕێن
  • 0:55 - 0:57
    کاتێک خواردن و خواردنەوە دەخۆیتەوە،
  • 0:57 - 1:00
    کە روونی دەکاتە کە بۆچی پێویستە
    گورچیلەکان بەردەوام بن لە ئیش کردن.
  • 1:00 - 1:04
    خوێن لە ڕێگەی خوێنھێنەرەکانەوە
    دەچێتە ناو گورچیلەکان،
  • 1:04 - 1:10
    موولولەی بچووک درووست
    دەبێت لەگەڵ یەکەی ناوەکی تایبەت،
  • 1:10 - 1:11
    کە پێی دەوترێت نیفڕۆن.
  • 1:11 - 1:13
    لە هەر گورچیلەیەکدا،
  • 1:13 - 1:18
    یەک ملیۆن نیفرۆن هەیە کە وەک لەشکرێک
    لە پاککەرەوە و هەستەوەر کار دەکەن
  • 1:18 - 1:21
    بۆ پاڵاوتنی خوێن.
  • 1:21 - 1:22
    لێرەدا وردی و گرنگی
  • 1:22 - 1:26
    ئەم ئەندامە ناوەکییە هەستەوەرییە چییە.
  • 1:26 - 1:31
    بۆ پاڵاوتنی خوێن، هەر نیفرۆنێک،
    دوو ئامرازی بەهێز بەکار دەهێنێت.
  • 1:31 - 1:38
    گلۆمۆریلەس کە لە شێوەی بڵقە و
    پێکهاتەیەکی موولولەیی درێژ و تیژ.
  • 1:38 - 1:41
    گلۆمۆریلەس وەک بێژنگ کار دەکات تەنها
    ڕێگە پە تێپەڕبوونی کۆمەڵێک پێکهاتە دەدات
  • 1:41 - 1:45
    وەک ڤیتامن، کانزاکان بۆ
    ئەوەی بچنە ناو موولولەکان.
  • 1:45 - 1:47
    دواتر ئەم موولولانە، بڕیار دەدەن
  • 1:47 - 1:51
    کام پێکهاتە بۆ جەستە پێویستە.
  • 1:51 - 1:55
    مادەە پێویستەکان بە پێی پێویستی
    جەستە هەڵدەمژرێنەوە،
  • 1:55 - 1:58
    بۆ ئەوەی دووبارە لە ڕێگەی
    خوێن بۆ جەستە بگەڕێنەوە.
  • 1:58 - 2:00
    بەڵام خوێن تەنها ماددە
    بە سودەکان ناگوازێتەوە.
  • 2:00 - 2:03
    پاشماوەکانیش دەگوازێتەوە.
  • 2:03 - 2:06
    کاری نیفرۆنەکانە مامەڵە
    لەگەڵ ئەم پاشماوانە بکەن.
  • 2:06 - 2:09
    مولولەکان هەست بە بوونی ئەو
    ماددانە دەکەن کە جەستە پێویستی پێ نییە.
  • 2:09 - 2:12
    وەک میز، کە لە تێکشکانی
    پڕۆتینەکان پێک دێت،
  • 2:12 - 2:16
    و وەک پاشماوە لە گورچیلەکان
    فڕێان بدەنە دەرەوە
  • 2:16 - 2:19
    لە ڕێگەی دوو بۆڕی فڕێدان
    کە پێی دەوترێت میزڕەو.
  • 2:19 - 2:23
    میزڕەوەکان خۆیان لە ناو
    میزڵدان بەتاڵ دەکەنەوە،
  • 2:23 - 2:27
    بۆ هەمیشە لاشە لە پاشماوەکان ڕزگار دەکەن.
  • 2:27 - 2:29
    لە ناو میز، ئاویش هەیە.
  • 2:29 - 2:32
    ئەگەر گورچیلە هەست بە
    بوونی زۆری ئاو لە خوێن بکات،
  • 2:32 - 2:35
    بۆ نموونە، ئەگەر کاتێک ئاوی زۆر بخۆیتەوە،
  • 2:35 - 2:39
    ئاوە زیادەکە بۆ میزڵدان دەنێرێت
    بۆ ئەوەی فڕێ بدرێتە دەرەوە.
  • 2:39 - 2:42
    لە هەمان کاتدا، کەمی ڕێژەی ئاو لە ناو خوێن
  • 2:42 - 2:45
    هانی گورچیلە دەدات ڕێژەیەک
    لە ئاو بخاتە ناو خوێن،
  • 2:45 - 2:48
    واتا ئاوی کەمتر دەخرێتە ناو میز.
  • 2:48 - 2:52
    بۆیە، کاتێک ئاو کەم دەخۆیتەوە،
    ڕەنگی میز زەرد دەردەکەوێت.
  • 2:52 - 2:56
    بە ڕاگرتنی پارسەنگی ئاوی،
    گورچیلە پارسەنگی ئاوی جەستە دەپاڕێزێت.
  • 2:56 - 3:01
    بەڵام ئەم پارسەنگ ڕاگرتنە نایابە،
    تەنها کاری گورچیلە نییە.
  • 3:01 - 3:04
    ئەم ئەندامەی لاشە دەتوانێت
    ڤیتامین دی چالاک بکات
  • 3:04 - 3:09
    بۆ هۆڕمۆنێک بە ناوی رینین،
    کە فشاری خوێن بەرز دەکات،
  • 3:09 - 3:11
    هۆڕمۆنێکیتر بە ناوی ئیریترۆپۆیتین
  • 3:11 - 3:15
    کە دەبێتە هۆی گەشەی
    بەرهەم هێنانی خانە سورەکان.
  • 3:15 - 3:19
    بەبێ گورچیلەکان، پارسەنگی
    شلەمەنی جەستە دەشێوێت.
  • 3:19 - 3:24
    هەر کاتێک نان دەخۆین، کۆمەڵێک
    پێکهاتەی نەخوازراو دەچێتە ناوجەستە.
  • 3:24 - 3:30
    زۆر زوو جەستە پڕ دەبێت لەو
    پێکهاتانە و جەستە ئێکسپایەر دەبێت.
  • 3:30 - 3:33
    بۆیە، گورچیلەکان تەنها
    ئیشی جەستە ڕێک ناخەن.
  • 3:33 - 3:35
    بەڵکو بەردەوامی بە ژیانمان دەدەن.
  • 3:35 - 3:39
    زۆر بەبەختین کە دوو ئەندامی
    جەستەی شێوە فاصوڵی جادوویامان هەیە.
Title:
گۆرچیلەکانت چۆن ئیش دەکەن؟ ئێما برەیس
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:

http://ed.ted.com/lessons/how-do-your-kidneys-work-emma-bryce

دوای ئەوەی لە ڕۆژێکی گەرمدا چەند پەرداغ ئاو دەخۆیتەوە، لە ناکاو زیاتر تینوتە. هۆکاری درووست بوونی ئەم هەستە، دوو ئەندامی جەستەی شێوە فاصوڵیان کە بە شێوەی هەستەوەری ناوەکی کار دەکەن. ئێما بریس وردەکاری چۆنیەتی کارە سەرسوڕهێنەرەکانی گورچیلەکان لە ڕاگرتنی پارسەنگی ڕێژەی شلەمەنی جەستە، دەست نیشان کردنی پاشماوەی زیانبەخشی ناو خوێن، دەست نیشان کردنی کاتی دەردانی کانزا و ڤیتامینەکانو هۆڕمۆنەکان دەخاتە ڕوو کە هۆکاری ئەوەن مرۆڤ لە ژیان بردەوام بێت.

وانکە لە لایەن ئێما بریەس ئامادە کراوە و کاری ئەنیمەشن لە لایەن Tremendousness ئەنجام دراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:55

Kurdish subtitles

Revisions