Return to Video

دەتوانی مەتەڵی دۆڵابەکە شیکار بکەیت؟ - لیسا وینەر

  • 0:07 - 0:10
    مامە دەوڵەمەندە نامۆکەت
    تازە کۆچی دوایی کردووە،
  • 0:10 - 0:17
    و تۆ و ٩٩ خزمە خراپەکەت بانگهێشت کراون بۆ
    خوێندنەوەی وەسیەتەکەی.
  • 0:17 - 0:19
    ئەو دەیویست هەموو سامانەکەی
    بۆتۆ جێ بهێڵێت،
  • 0:19 - 0:25
    بەڵام ئەو دەیزانی ئەگەر وای کردبا،
    خزمەکانت تا هەتایە بێزاریان دەکردیت.
  • 0:25 - 0:27
    بۆیە ئەو پشتی بە ڕاستییەك بەست
  • 0:27 - 0:33
    کە ئەو هەموو ئەو شتانەی فێر کردیت
    کە پێویستە بیزانیت دەربارەی مەتەڵەکان.
  • 0:33 - 0:36
    مامت ئەو کۆمەڵە تێبینیانەی لە
    وەسیەتەکەیدا جێ هێشتبوو:
  • 0:36 - 0:38
    ''من مەتەڵێکم دروست کردووە.
    ئەگەر هەر ١٠٠
  • 0:38 - 0:42
    ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە بەیەکەوە وەڵامی
    بدەنەوە ئەوا سامانەکە بەش بکەن وەکو یەك.
  • 0:42 - 0:46
    لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر یەکێکتان سەرەتا
    شێوازەکەی دۆزیەوە و کێشەکەی چارەسەر کرد
  • 0:46 - 0:49
    بە بێ ئەوەی یەک هەنگاویش بنێیت،
  • 0:49 - 0:53
    ئەوا تەواوی میراتەکە بۆ خۆی بەدەست دێنێت.
  • 0:53 - 0:54
    بەختێکی باش."
  • 0:54 - 0:59
    پارێزەرەکە تۆ و ٩٩ خزمەکەتی برد بۆ
    ژوورێکی نهێنی لە کۆشکێك
  • 0:59 - 1:02
    کە ١٠٠ دۆڵاب لەخۆ دەگرێت،
  • 1:02 - 1:04
    لە هەر یەکێکیان دا تەنها
    وشەیەك شاردراوەتەوە.
  • 1:04 - 1:05
    ڕوونی دەکاتەوە:
  • 1:05 - 1:10
    هەر خزمێك لە ژمارە ١ بۆ ١٠٠
    ژمارەیەك دیاری دەکات.
  • 1:10 - 1:13
    میراتگری ١ هەموو دۆڵابەکان دەکاتەوە.
  • 1:13 - 1:17
    میراتگری ٢ هەموو دۆڵابە
    جوتەکان دادەخاتەوە.
  • 1:17 - 1:21
    میراتگری ٣ باری هەموو دۆڵابە
    سێهەمیەکان دەگۆڕێت،
  • 1:21 - 1:24
    بە دیاری کراوی ئەگەر کرابێتەوە،
    ئەو دایدەخات،
  • 1:24 - 1:27
    بەڵام ئەگەر داخرابێت، ئەو دەیکاتەوە.
  • 1:27 - 1:31
    ئەو شێوازە بەردەوام دەبێت تاوەکو
    هەر ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە تەواو دەبن.
  • 1:31 - 1:34
    وشەکانی ناو دۆڵابەکان کە لە کۆتاییدا
    بە کراوەیی دەمێننەوە
  • 1:34 - 1:38
    بۆ دۆزینەوەی کۆدە نهێنیەکە
    یارمەتیتان دەدات.
  • 1:38 - 1:43
    بەر لەوەی ئامۆزا سادیوس دەست بە
    کردنەوەی دۆڵابەکان بکات،
  • 1:43 - 1:49
    تۆ هەنگاوت نا بۆ پێشەوە و بە پارێزەرەکەت
    گوت تۆ دەزانیت کامە دۆڵاب بە کراوەیی
  • 1:49 - 1:51
    دەمێنێتەوە.
    بەڵام چۆن؟
  • 1:51 - 1:54
    ئێستا ڤیدیۆکە ڕابگرە ئەگەر
    دەتەوێت خۆت هەڵی بهێنیت!
  • 1:54 - 1:55
    وەڵام بدەوە لە: ٣
  • 1:55 - 1:57
    وەڵام بدەوە لە: ٢
  • 1:57 - 1:58
    وەڵام بدەوە لە: ١
  • 1:58 - 2:02
    کلیلەکە ئەوەیە بزانیت ژمارەی ئەو جارانەی
    کە دەست لە دۆڵابەکان دەدرێت
  • 2:02 - 2:06
    هەمان ژمارەی ئەو کۆلکانەیە
    کە لەسەر ژمارەی دۆڵابەکانە.
  • 2:06 - 2:09
    بۆ نموونە، لە دۆڵابی ژمارە #٦،
  • 2:09 - 2:11
    کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە،
  • 2:11 - 2:13
    کەسی ژمارە ٢ دایدەخات،
  • 2:13 - 2:14
    کەسی ژمارە ٣ دەیکاتەوە،
  • 2:14 - 2:17
    و کەسی ژمارە ٦ دایدەخات.
  • 2:17 - 2:22
    ژمارە ١،٢،٣و ٦ کۆلکەن بۆ ژمارە ٦.
  • 2:22 - 2:25
    کەواتە کاتێك دۆڵابێك ژمارەیەکی
    جوتی هەبێت لە کۆلکەدا
  • 2:25 - 2:27
    ئەوا بە داخراوی دەمێنێتەوە،
  • 2:27 - 2:29
    و کاتێك ژمارەیەکی تاکی هەبێت لە کۆلکەدا،
  • 2:29 - 2:31
    بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
  • 2:31 - 2:34
    زۆربەی دۆڵابەکان
    ژمارەی جوتیان لە کۆلکەدا هەیە،
  • 2:34 - 2:38
    کە گونجاوە چونکە کۆلکەکان
    سروشتیانە بەسەر جووتدا دابەش دەبن.
  • 2:38 - 2:41
    لەڕاستیدا، تاکە دۆڵاب کە ژمارەی
    تاکی هەیە لە کۆلکەدا
  • 2:41 - 2:44
    بە تەواوەتی چوارگۆشەیە چونکە ئەوانەی
  • 2:44 - 2:49
    یەك کۆلکەیان هەیە کاتێك لەگەڵ خۆیدا
    لێکی دەدەیت یەکسان دەبێت بە ژمارەکە.
  • 2:49 - 2:51
    بۆ دۆڵابی ژمارە ٩،
    کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە،
  • 2:51 - 2:53
    ٣، دایدەخات
  • 2:53 - 2:55
    و ٩ دەیکاتەوە.
  • 2:55 - 2:57
    ٣،×٣=٩
  • 2:57 - 2:59
    بەڵام ٣ تەنها یەك جار دەتوانرێت بژمێردرێت.
  • 2:59 - 3:05
    لەبەرئەوە، هەموو دۆلابێك کە چوارینەیەکی
    تەواوی هەیە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
  • 3:05 - 3:07
    تۆ دەزانیت کە ئەو ١٠ دۆڵابە چارەسەرەکەیە،
  • 3:07 - 3:11
    کەواتە تۆ یەکسەر دەیانکەیتەوە
    و وشەکانی ناوی دەخوێنیتەوە:
  • 3:11 - 3:17
    "کۆدەکە بریتییە لە پێنج دۆڵابی سەرەتا
    کە تەنها دووجار دەستی لێدراوە."
  • 3:17 - 3:22
    تۆ دەزانیت کە ئەو دۆڵابانەی دووجار
    دەستی لێدراوە دەبێت ژمارە یەکەمیەکان بێت
  • 3:22 - 3:24
    کاتێك بۆ هەر یەکێکیان دوو کۆلکە هەیە:
  • 3:24 - 3:27
    ١. و ژمارەکە خۆی
  • 3:27 - 3:31
    کەواتە کۆدەکە بریتییە لە ٢-٣-٥-٧-١١.
  • 3:31 - 3:33
    پارێزەرەکە تۆ بەرەو خەزێنەکە دەبات،
  • 3:33 - 3:35
    و تۆ میراتەکە بەدەست دەهێنیت.
  • 3:35 - 3:39
    بە داخەوە خزمەکانت هەموو کات
    زۆر سەرقاڵ بوون بە خراپ بوون بۆ یەکتری
  • 3:39 - 3:41
    تاکو سەرنج بدەنە مەتەڵە نامۆکانی مامت.
Title:
دەتوانی مەتەڵی دۆڵابەکە شیکار بکەیت؟ - لیسا وینەر
Speaker:
لیسا وینەر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-locker-riddle-lisa-winer

مامە دەوڵەمەندە نامۆکەت تازە کۆچی دوایی کردووە، و تۆ و ٩٩ خزمە خراپەکەت بانگهێشت کراون بۆ خوێندنەوەی وەسیەتەکەی. ئەو دەیویست هەموو سامانەکەی بۆتۆ جێ بهێڵێت، بەڵام ئەو دەیزانی ئەگەر وابکات خزمەکانت تا هەتایە بێزاریان دەکردیت. دەتوانیت مەتەڵەکە شیکار بکەیت کە بۆی جێهێشتوویت و میراتەکە بەدەست بێنیت؟ لیسا وینەر نیشان دەدات چۆن.

وانەیەك لە لایەن لیسا وینەر، ئەنیمەیشن لە لایەن ئارترەیك ستۆدیۆ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:50

Kurdish (Central) subtitles

Revisions