WEBVTT 00:00:06.720 --> 00:00:10.354 مامە دەوڵەمەندە نامۆکەت تازە کۆچی دوایی کردووە، 00:00:10.354 --> 00:00:16.854 و تۆ و ٩٩ خزمە خراپەکەت بانگهێشت کراون بۆ خوێندنەوەی وەسیەتەکەی. 00:00:16.854 --> 00:00:19.374 ئەو دەیویست هەموو سامانەکەی بۆتۆ جێ بهێڵێت، 00:00:19.374 --> 00:00:24.805 بەڵام ئەو دەیزانی ئەگەر وای کردبا، خزمەکانت تا هەتایە بێزاریان دەکردیت. 00:00:24.805 --> 00:00:27.062 بۆیە ئەو پشتی بە ڕاستییەك بەست 00:00:27.062 --> 00:00:32.660 کە ئەو هەموو ئەو شتانەی فێر کردیت کە پێویستە بیزانیت دەربارەی مەتەڵەکان. 00:00:32.660 --> 00:00:35.558 مامت ئەو کۆمەڵە تێبینیانەی لە وەسیەتەکەیدا جێ هێشتبوو: 00:00:35.558 --> 00:00:37.777 ''من مەتەڵێکم دروست کردووە. ئەگەر هەر ١٠٠ 00:00:37.777 --> 00:00:42.028 ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە بەیەکەوە وەڵامی بدەنەوە ئەوا سامانەکە بەش بکەن وەکو یەك. 00:00:42.028 --> 00:00:46.185 لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر یەکێکتان سەرەتا شێوازەکەی دۆزیەوە و کێشەکەی چارەسەر کرد 00:00:46.185 --> 00:00:48.721 بە بێ ئەوەی یەک هەنگاویش بنێیت، 00:00:48.721 --> 00:00:52.521 ئەوا تەواوی میراتەکە بۆ خۆی بەدەست دێنێت. 00:00:52.521 --> 00:00:54.098 بەختێکی باش." 00:00:54.098 --> 00:00:58.929 پارێزەرەکە تۆ و ٩٩ خزمەکەتی برد بۆ ژوورێکی نهێنی لە کۆشکێك 00:00:58.929 --> 00:01:01.795 کە ١٠٠ دۆڵاب لەخۆ دەگرێت، 00:01:01.795 --> 00:01:04.270 لە هەر یەکێکیان دا تەنها وشەیەك شاردراوەتەوە. 00:01:04.270 --> 00:01:05.440 ڕوونی دەکاتەوە: 00:01:05.440 --> 00:01:09.805 هەر خزمێك لە ژمارە ١ بۆ ١٠٠ ژمارەیەك دیاری دەکات. 00:01:09.805 --> 00:01:12.705 میراتگری ١ هەموو دۆڵابەکان دەکاتەوە. 00:01:12.705 --> 00:01:16.702 میراتگری ٢ هەموو دۆڵابە جوتەکان دادەخاتەوە. 00:01:16.702 --> 00:01:20.879 میراتگری ٣ باری هەموو دۆڵابە سێهەمیەکان دەگۆڕێت، 00:01:20.879 --> 00:01:23.775 بە دیاری کراوی ئەگەر کرابێتەوە، ئەو دایدەخات، 00:01:23.775 --> 00:01:26.580 بەڵام ئەگەر داخرابێت، ئەو دەیکاتەوە. 00:01:26.580 --> 00:01:31.179 ئەو شێوازە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەر ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە تەواو دەبن. 00:01:31.179 --> 00:01:34.462 وشەکانی ناو دۆڵابەکان کە لە کۆتاییدا بە کراوەیی دەمێننەوە 00:01:34.462 --> 00:01:38.037 بۆ دۆزینەوەی کۆدە نهێنیەکە یارمەتیتان دەدات. 00:01:38.037 --> 00:01:42.644 بەر لەوەی ئامۆزا سادیوس دەست بە کردنەوەی دۆڵابەکان بکات، 00:01:42.644 --> 00:01:49.012 تۆ هەنگاوت نا بۆ پێشەوە و بە پارێزەرەکەت گوت تۆ دەزانیت کامە دۆڵاب بە کراوەیی 00:01:49.012 --> 00:01:51.366 دەمێنێتەوە. بەڵام چۆن؟ 00:01:51.366 --> 00:01:54.332 ئێستا ڤیدیۆکە ڕابگرە ئەگەر دەتەوێت خۆت هەڵی بهێنیت! 00:01:54.332 --> 00:01:55.421 وەڵام بدەوە لە: ٣ 00:01:55.421 --> 00:01:56.577 وەڵام بدەوە لە: ٢ 00:01:56.577 --> 00:01:58.248 وەڵام بدەوە لە: ١ 00:01:58.248 --> 00:02:02.151 کلیلەکە ئەوەیە بزانیت ژمارەی ئەو جارانەی کە دەست لە دۆڵابەکان دەدرێت 00:02:02.151 --> 00:02:06.427 هەمان ژمارەی ئەو کۆلکانەیە کە لەسەر ژمارەی دۆڵابەکانە. 00:02:06.427 --> 00:02:09.064 بۆ نموونە، لە دۆڵابی ژمارە #٦، 00:02:09.064 --> 00:02:10.708 کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە، 00:02:10.708 --> 00:02:12.602 کەسی ژمارە ٢ دایدەخات، 00:02:12.602 --> 00:02:14.316 کەسی ژمارە ٣ دەیکاتەوە، 00:02:14.316 --> 00:02:17.212 و کەسی ژمارە ٦ دایدەخات. 00:02:17.212 --> 00:02:22.332 ژمارە ١،٢،٣و ٦ کۆلکەن بۆ ژمارە ٦. 00:02:22.332 --> 00:02:25.165 کەواتە کاتێك دۆڵابێك ژمارەیەکی جوتی هەبێت لە کۆلکەدا 00:02:25.165 --> 00:02:26.812 ئەوا بە داخراوی دەمێنێتەوە، 00:02:26.812 --> 00:02:28.833 و کاتێك ژمارەیەکی تاکی هەبێت لە کۆلکەدا، 00:02:28.833 --> 00:02:30.962 بە کراوەیی دەمێنێتەوە. 00:02:30.962 --> 00:02:33.953 زۆربەی دۆڵابەکان ژمارەی جوتیان لە کۆلکەدا هەیە، 00:02:33.953 --> 00:02:37.713 کە گونجاوە چونکە کۆلکەکان سروشتیانە بەسەر جووتدا دابەش دەبن. 00:02:37.713 --> 00:02:41.475 لەڕاستیدا، تاکە دۆڵاب کە ژمارەی تاکی هەیە لە کۆلکەدا 00:02:41.475 --> 00:02:43.774 بە تەواوەتی چوارگۆشەیە چونکە ئەوانەی 00:02:43.774 --> 00:02:48.952 یەك کۆلکەیان هەیە کاتێك لەگەڵ خۆیدا لێکی دەدەیت یەکسان دەبێت بە ژمارەکە. 00:02:48.952 --> 00:02:51.334 بۆ دۆڵابی ژمارە ٩، کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە، 00:02:51.334 --> 00:02:52.818 ٣، دایدەخات 00:02:52.818 --> 00:02:54.934 و ٩ دەیکاتەوە. 00:02:54.934 --> 00:02:57.094 ٣،×٣=٩ 00:02:57.094 --> 00:02:59.379 بەڵام ٣ تەنها یەك جار دەتوانرێت بژمێردرێت. 00:02:59.379 --> 00:03:04.529 لەبەرئەوە، هەموو دۆلابێك کە چوارینەیەکی تەواوی هەیە بە کراوەیی دەمێنێتەوە. 00:03:04.529 --> 00:03:07.426 تۆ دەزانیت کە ئەو ١٠ دۆڵابە چارەسەرەکەیە، 00:03:07.426 --> 00:03:11.285 کەواتە تۆ یەکسەر دەیانکەیتەوە و وشەکانی ناوی دەخوێنیتەوە: 00:03:11.285 --> 00:03:17.043 "کۆدەکە بریتییە لە پێنج دۆڵابی سەرەتا کە تەنها دووجار دەستی لێدراوە." 00:03:17.043 --> 00:03:21.881 تۆ دەزانیت کە ئەو دۆڵابانەی دووجار دەستی لێدراوە دەبێت ژمارە یەکەمیەکان بێت 00:03:21.881 --> 00:03:24.454 کاتێك بۆ هەر یەکێکیان دوو کۆلکە هەیە: 00:03:24.454 --> 00:03:26.508 ١. و ژمارەکە خۆی 00:03:26.508 --> 00:03:30.835 کەواتە کۆدەکە بریتییە لە ٢-٣-٥-٧-١١. 00:03:30.835 --> 00:03:33.209 پارێزەرەکە تۆ بەرەو خەزێنەکە دەبات، 00:03:33.209 --> 00:03:35.045 و تۆ میراتەکە بەدەست دەهێنیت. 00:03:35.045 --> 00:03:38.527 بە داخەوە خزمەکانت هەموو کات زۆر سەرقاڵ بوون بە خراپ بوون بۆ یەکتری 00:03:38.527 --> 00:03:41.344 تاکو سەرنج بدەنە مەتەڵە نامۆکانی مامت.