Problem connecting to Twitter. Please try again.
Problem connecting to Twitter. Please try again.
Problem connecting to Twitter. Please try again.
Problem connecting to Twitter. Please try again.
Problem connecting to Twitter. Please try again.

Return to Video

چۆن لە ئەستێرەکان دەکۆڵینەوە؟ - یوان-سین تینگ

  • 0:07 - 0:10
    بەڕاستی، شاری ئاسمان، بێزارکەرە.
  • 0:10 - 0:13
    ئەگەر لە نێوان بالەخانەکانەوە سەیری
    ئاسمان بکەیت،
  • 0:13 - 0:15
    لەوانەیە بتوانیت حەوتەوانەی
    ورچی گەورە،
  • 0:15 - 0:17
    یان ئەستێرەکانی قایشی ئۆریۆن ببینیت.
  • 0:17 - 0:18
    بەڵام بوەستە.
  • 0:18 - 0:21
    سەیری ئەوێ بکە و پەنجەت ڕابگرە.
  • 0:21 - 0:24
    پێت وایە چەند ئەستێرە
    لە پشت پەنجەتەوە بن؟
  • 0:24 - 0:27
    دە، بیست؟ دووبارە بیر بکەوە.
  • 0:27 - 0:29
    ئەگەر سەیری پشت پەنجە گەورەت بکەیت
  • 0:29 - 0:31
    بە تەلەسکۆبی بۆشایی هەبڵ،
  • 0:31 - 0:34
    لە بری خاڵی ڕووناکی،
    خاڵی لێڵ دەبینیت
  • 0:34 - 0:36
    ئەمانە ئەستێرە نین.
  • 0:36 - 0:39
    بەڵکو گەلە ئەستێرەن،
    گەلە ئەستێرەکەی ئێمە "ڕێگەی کاکێشان".
  • 0:39 - 0:41
    شاری پڕ لە ملیاران ئەستێرەن،
  • 0:41 - 0:46
    و زیاتر لە یەک هەزاریان شاردراونەتەوە
    لە پشت پەنجە گەورەی تۆوە.
  • 0:46 - 0:50
    گەردوون لەوە گەورەترە کە تۆ
    دەیبینیت لە شارەکەتەوە،
  • 0:50 - 0:54
    و تەنانەت گەورەترە لەو ئاسمانە پڕ
    دەیبینیت لە دێهاتەکانەوە ئەستێرەیی.
  • 0:54 - 0:58
    ئەمە گەردوونە وەک ئەوەی
    ئەستێرەناسە فیزیاییەکان دەیبینن،
  • 0:58 - 1:03
    کە ئەستێرەی تێدایە زیاتر لە
    گشت دەنکۆڵە لمینەکانی سەر زەوی.
  • 1:03 - 1:05
    بە ڕوانین لە ئەستێرەکان لە شەودا،
  • 1:05 - 1:09
    تۆ بەشێکت وەرگرتووە لە کۆنترین زانستی
    مێژووی مرۆڤایەتی.
  • 1:09 - 1:11
    زانستی ئاسمانەکان کۆنترە لە
  • 1:11 - 1:15
    زانستی دەریاوانی، کشتووکاڵ، تەنانەت
    لە خودی زانستی زمانیش.
  • 1:15 - 1:19
    بەڵام پێچەوانەی زانستەکانی تر
    ئەستێرەناسی بەندە لەسەر تێڕوانین.
  • 1:19 - 1:23
    ئێمە ناتوانین گریمانەکانی تاقیکردنەوە
    کانمان دیاری بکەین لە تاقیگەکان.
  • 1:23 - 1:26
    باشترین تەکنەلۆجیاکان دەتوانێت
    مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ،
  • 1:26 - 1:29
    و مانگی دەسکرد بنێرێت بۆ قەراغی
    سیستەمی خۆرمان.
  • 1:29 - 1:32
    بەڵام ئەو دووریانە زۆر ورد و نادیارن
  • 1:32 - 1:35
    بە بەراورد بەو دووریە گەورەیەی
    لە نێوان ئەستێرەکاندا هەیە.
  • 1:35 - 1:38
    کەوایە چۆن دەتوانین هێندە زۆر بزانین
    لە بارەی گەلە ئەستێرەکانی تر.
  • 1:38 - 1:42
    لە چی درووست بوون، ژمارەیان چەندە،
    یان هەر بەڕاستی بوونیان هەیە؟
  • 1:42 - 1:46
    باشە، دەتوانین بە یەکەم شت دەست پێبکەین
    کە دەیبینین لە شەودا: ئەستێرەکان.
  • 1:46 - 1:49
    ئەوەی هەوڵ دەدەین فێری بین
    تایبەتمەندییەکانیانە.
  • 1:49 - 1:54
    لە چی درووست بوون؟ چەندە گەرمن؟
    چەندە گەورەن؟ چەند کۆنن؟
  • 1:54 - 1:56
    چەندە دوورن لە زەوییەوە؟
  • 1:56 - 1:57
    و بڕوا دەکەی یان نا،
  • 1:57 - 2:02
    دەتوانین هەموو ئەم شتانە فێر بین تەنها
    بەو تیشکەی لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە.
  • 2:02 - 2:07
    دەتوانین پەیامی ئەستێرەیی ئەستێرەیەک لێک
    بدەینەوە، بە کردنی تیشکەکەی بە پەلکەزێڕینە
  • 2:07 - 2:09
    کاتێک سەیری پەلکەزێڕینە
    دەکەیت لەسەر زەویەوە،
  • 2:09 - 2:11
    تۆ لە ڕاستیدا سەیری ڕووناکی
    خۆر دەکەیت
  • 2:11 - 2:14
    کە بڵاو بۆتەوە بەنێو
    دڵۆپەی ئاو لە بەرگە.هەوادا
  • 2:14 - 2:18
    و بووەتە هۆی درووست بوونی
    هەموو ئەو شەپۆلە جیاوازانە.
  • 2:18 - 2:20
    و کاتێک توێژینەوە لە ڕووناکی
    ئەستێرەکانی تر دەکەین،
  • 2:20 - 2:24
    دەتوانین خۆمان پەلکەزێڕینە درووست بکەین بە
    خێرایی، بێ بەکارهێنانی دڵۆپەی ئاو،
  • 2:24 - 2:28
    بەڵکو بە بەکارهێنانی چەند ئامێرێک
    کە ڕووناکی بڵاو دەکەنەوە.
  • 2:28 - 2:30
    کاتێک سەیری ڕووناکییە بڵاوەکەی
    خۆر دەکەین،
  • 2:30 - 2:33
    شتێکی سەیر دەبینین:
    هێڵێکی ڕەش لە پەلکەزێڕینەکەماندا.
  • 2:33 - 2:37
    ئەم ‌هێڵانە تایبەتمەندیی و جێ پەنجەی
    گەردیلەکاننە.
  • 2:37 - 2:42
    هەرجۆرێک لە گەردیلە لە بەرگەهەوادا ڕووناکی
    هەڵدەمژن لە درێژە شەپۆلێکی دیاریکراودا.
  • 2:42 - 2:47
    و ڕێژەی ئەم هەڵمژینە بەندە لەسەر
    ژمارەی گەردیلەکان.
  • 2:47 - 2:51
    بۆیە بە ڕوانین لەو ڕێژە ڕووناکیەی دیار
    نەماوە لە تایبەتمەندیەکانی شەپۆلەکەدا،
  • 2:51 - 2:54
    دەتوانین ئەو توخمانە بدۆزینەوە
    کە لە بەرگە هەوای خۆردا هەن،
  • 2:54 - 2:57
    لەگەڵ ڕێژەی چڕییەکانیان.
  • 2:57 - 3:00
    و هەمان بیرۆکە بەکاردێت بۆ توێژینەوە
    لەسەر ئەستێرەکانی تر.
  • 3:00 - 3:02
    پەلکەزێڕینەیەکی شەبەنگی درووست بکە،
    بزانە چی دیار نامێنێت،
  • 3:02 - 3:05
    و توخمەکانی ناوی بدۆزەوە.
  • 3:05 - 3:08
    ئێستا تۆ دەزانیت ئەستێرەکان
    لەچی درووست بوون.
  • 3:08 - 3:12
    بەڵام ئێمە تەنها خۆمان نابەستینەوە
    بەو شەپۆلانەی بە چاو دەبینرێن.
  • 3:12 - 3:14
    شەپۆلی ڕادیۆییش هەیە.
  • 3:14 - 3:17
    بەڵێ، دەتوانیت ١٠٠ گۆرانی بیڵبۆرد
    بهێنێتە نێو سەیارەکەت،
  • 3:17 - 3:21
    بەس دەشتوانێت بە ناو بۆشاییدا بروات
    بەبێ هیچ بەربەستێک.
  • 3:21 - 3:23
    لەبەر ئەوەی تا ئێستا هاتوون،
  • 3:23 - 3:26
    شەپۆلی ڕادیۆیی دەتوانێت سەرەتاکانی
    مێژووی گەردوونمان پێ بڵێت،
  • 3:26 - 3:30
    لەدوای چەند هەزار ساڵێکی کەم
    لە تەقینەوە گەورەکەوە.
  • 3:30 - 3:34
    و دەتوانین توێژینەوە بکەین لەسەر، تیشکی
    ژێرسوور، کە دەردەدرێن لەلایەن شتە ساردەکان
  • 3:34 - 3:37
    وەک گاز و هەوری تۆزاوی لە بۆشاییدا،
  • 3:37 - 3:42
    و تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە دەردەدرێن لە ئەو
    ئەستێرە گەرمانەی درووست بوون لەو هەورانە.
  • 3:42 - 3:45
    خوێندنی ئەم شەپۆلانەی تیشك
  • 3:45 - 3:47
    وێنەیەکی تەواوترمان پێ دەبەخشێت
    بۆ هەر تەنێک
  • 3:47 - 3:50
    لەگەڵ ڕوانینێکی جیاواز بۆ گەردوون.
  • 3:50 - 3:54
    لەبەر ئەم هۆکارە، زانایانی فیزیای ئەستێرە
    ناسی، جۆرەها تەلسکۆبی جیاواز بەکاردێنن
  • 3:54 - 3:59
    بۆ چاودێری شەبەنگ لە تیشکی ژێرسوورەوە بۆ
    تیشکی سەروبنەوشەیی بۆ تیشکی ئێکس،
  • 3:59 - 4:03
    لە دەفری گەورەی ڕادیۆییەوە بۆ
    ئاوێنەی زیوین و بۆ سەتەلایتەکانی بۆشایی
  • 4:03 - 4:08
    بە پێچەوانەوە پشکنینی ڕووناکی بەری
    پێ دەگیرێت، لەلایەن بەرگە هەوای زەویەوە.
  • 4:08 - 4:10
    زانایانی فیزیای ئەستێرەناسی تەنها
  • 4:10 - 4:13
    ملیاران ئەستێرە لەنێوان ملیاران
    گەلە ئەستێرە نابین.
  • 4:13 - 4:17
    بەڵکو دەیان بیستن، هەستیان پێ دەکەن
    لە ڕێی چەندین کەناڵەوە،
  • 4:17 - 4:19
    هەر یەکەو هەڵگری چیرۆکێکی جیاوازە.
  • 4:19 - 4:24
    بەڵام هەموویان بە ڕوناکی دەست پێدەکەن، ئەو
    جۆرەی کە دەبینرێت و ئەو جۆرەش کە نابینرێت.
  • 4:24 - 4:27
    دەتەوێت نهێنی گەردوون بزانیت؟
  • 4:27 - 4:28
    تەنها شوێن ڕووناکی بکەوە.
Title:
چۆن لە ئەستێرەکان دەکۆڵینەوە؟ - یوان-سین تینگ
Description:

تەواوی وانەکە ببینەوە: http://ed.ted.com/lessons/how-do-we-study-the-stars-yuan-sen-ting

پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیمان دەتوانێت مرۆڤ بنێرێت بۆ سەر مانگ و مانگی دەستکرد بنێرێت بۆ قەراغی سیستەمی خۆرمان، بەڵام ئەو دووریانە زۆر ورد و نادیارن بە بەراورد بە قەبارەی گەردوون. کەواتە چۆن دەتوانین دەربارەی ئەو ئەستێرانە فێر بین کە لەسەروومانەوەن؟
یوان-سین تینگ دەمانباتە قووڵی بۆشایی تا پیشانمان بات چۆن ئەستێرەوانەکان لەو ئەستێرانە دەکۆڵنەوە کە دەستمان پێیان ناگات.

وانەیەک لەلایەن یوان-سین تینگ، وێنەی جوڵاو لەلایەن ستۆدیۆی کۆزمۆنۆت ئەنیمەیشن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:46

Kurdish subtitles

Revisions