1 00:00:06,926 --> 00:00:09,938 بەڕاستی، شاری ئاسمان، بێزارکەرە. 2 00:00:09,938 --> 00:00:12,988 ئەگەر لە نێوان بالەخانەکانەوە سەیری ئاسمان بکەیت، 3 00:00:12,988 --> 00:00:15,248 لەوانەیە بتوانیت حەوتەوانەی ورچی گەورە، 4 00:00:15,248 --> 00:00:17,392 یان ئەستێرەکانی قایشی ئۆریۆن ببینیت. 5 00:00:17,392 --> 00:00:18,131 بەڵام بوەستە. 6 00:00:18,131 --> 00:00:21,419 سەیری ئەوێ بکە و پەنجەت ڕابگرە. 7 00:00:21,419 --> 00:00:24,059 پێت وایە چەند ئەستێرە لە پشت پەنجەتەوە بن؟ 8 00:00:24,059 --> 00:00:26,603 دە، بیست؟ دووبارە بیر بکەوە. 9 00:00:26,603 --> 00:00:29,305 ئەگەر سەیری پشت پەنجە گەورەت بکەیت 10 00:00:29,305 --> 00:00:31,406 بە تەلەسکۆبی بۆشایی هەبڵ، 11 00:00:31,406 --> 00:00:34,318 لە بری خاڵی ڕووناکی، خاڵی لێڵ دەبینیت 12 00:00:34,318 --> 00:00:35,873 ئەمانە ئەستێرە نین. 13 00:00:35,873 --> 00:00:38,857 بەڵکو گەلە ئەستێرەن، گەلە ئەستێرەکەی ئێمە "ڕێگەی کاکێشان". 14 00:00:38,857 --> 00:00:41,119 شاری پڕ لە ملیاران ئەستێرەن، 15 00:00:41,119 --> 00:00:46,472 و زیاتر لە یەک هەزاریان شاردراونەتەوە لە پشت پەنجە گەورەی تۆوە. 16 00:00:46,472 --> 00:00:49,592 گەردوون لەوە گەورەترە کە تۆ دەیبینیت لە شارەکەتەوە، 17 00:00:49,592 --> 00:00:53,941 و تەنانەت گەورەترە لەو ئاسمانە پڕ دەیبینیت لە دێهاتەکانەوە ئەستێرەیی. 18 00:00:53,941 --> 00:00:57,776 ئەمە گەردوونە وەک ئەوەی ئەستێرەناسە فیزیاییەکان دەیبینن، 19 00:00:57,776 --> 00:01:03,461 کە ئەستێرەی تێدایە زیاتر لە گشت دەنکۆڵە لمینەکانی سەر زەوی. 20 00:01:03,461 --> 00:01:05,397 بە ڕوانین لە ئەستێرەکان لە شەودا، 21 00:01:05,397 --> 00:01:08,808 تۆ بەشێکت وەرگرتووە لە کۆنترین زانستی مێژووی مرۆڤایەتی. 22 00:01:08,808 --> 00:01:10,749 زانستی ئاسمانەکان کۆنترە لە 23 00:01:10,749 --> 00:01:14,843 زانستی دەریاوانی، کشتووکاڵ، تەنانەت لە خودی زانستی زمانیش. 24 00:01:14,843 --> 00:01:19,499 بەڵام پێچەوانەی زانستەکانی تر ئەستێرەناسی بەندە لەسەر تێڕوانین. 25 00:01:19,499 --> 00:01:23,164 ئێمە ناتوانین گریمانەکانی تاقیکردنەوە کانمان دیاری بکەین لە تاقیگەکان. 26 00:01:23,164 --> 00:01:26,150 باشترین تەکنەلۆجیاکان دەتوانێت مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ، 27 00:01:26,150 --> 00:01:29,149 و مانگی دەسکرد بنێرێت بۆ قەراغی سیستەمی خۆرمان. 28 00:01:29,149 --> 00:01:31,508 بەڵام ئەو دووریانە زۆر ورد و نادیارن 29 00:01:31,508 --> 00:01:34,601 بە بەراورد بەو دووریە گەورەیەی لە نێوان ئەستێرەکاندا هەیە. 30 00:01:34,601 --> 00:01:37,744 کەوایە چۆن دەتوانین هێندە زۆر بزانین لە بارەی گەلە ئەستێرەکانی تر. 31 00:01:37,744 --> 00:01:41,871 لە چی درووست بوون، ژمارەیان چەندە، یان هەر بەڕاستی بوونیان هەیە؟ 32 00:01:41,871 --> 00:01:45,924 باشە، دەتوانین بە یەکەم شت دەست پێبکەین کە دەیبینین لە شەودا: ئەستێرەکان. 33 00:01:45,924 --> 00:01:49,161 ئەوەی هەوڵ دەدەین فێری بین تایبەتمەندییەکانیانە. 34 00:01:49,161 --> 00:01:53,504 لە چی درووست بوون؟ چەندە گەرمن؟ چەندە گەورەن؟ چەند کۆنن؟ 35 00:01:53,504 --> 00:01:55,882 چەندە دوورن لە زەوییەوە؟ 36 00:01:55,882 --> 00:01:57,144 و بڕوا دەکەی یان نا، 37 00:01:57,144 --> 00:02:02,225 دەتوانین هەموو ئەم شتانە فێر بین تەنها بەو تیشکەی لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە. 38 00:02:02,225 --> 00:02:06,964 دەتوانین پەیامی ئەستێرەیی ئەستێرەیەک لێک بدەینەوە، بە کردنی تیشکەکەی بە پەلکەزێڕینە 39 00:02:06,964 --> 00:02:09,059 کاتێک سەیری پەلکەزێڕینە دەکەیت لەسەر زەویەوە، 40 00:02:09,059 --> 00:02:11,008 تۆ لە ڕاستیدا سەیری ڕووناکی خۆر دەکەیت 41 00:02:11,008 --> 00:02:14,309 کە بڵاو بۆتەوە بەنێو دڵۆپەی ئاو لە بەرگە.هەوادا 42 00:02:14,309 --> 00:02:17,520 و بووەتە هۆی درووست بوونی هەموو ئەو شەپۆلە جیاوازانە. 43 00:02:17,520 --> 00:02:19,903 و کاتێک توێژینەوە لە ڕووناکی ئەستێرەکانی تر دەکەین، 44 00:02:19,903 --> 00:02:23,685 دەتوانین خۆمان پەلکەزێڕینە درووست بکەین بە خێرایی، بێ بەکارهێنانی دڵۆپەی ئاو، 45 00:02:23,685 --> 00:02:27,503 بەڵکو بە بەکارهێنانی چەند ئامێرێک کە ڕووناکی بڵاو دەکەنەوە. 46 00:02:27,503 --> 00:02:30,005 کاتێک سەیری ڕووناکییە بڵاوەکەی خۆر دەکەین، 47 00:02:30,005 --> 00:02:33,466 شتێکی سەیر دەبینین: هێڵێکی ڕەش لە پەلکەزێڕینەکەماندا. 48 00:02:33,466 --> 00:02:37,090 ئەم ‌هێڵانە تایبەتمەندیی و جێ پەنجەی گەردیلەکاننە. 49 00:02:37,090 --> 00:02:42,087 هەرجۆرێک لە گەردیلە لە بەرگەهەوادا ڕووناکی هەڵدەمژن لە درێژە شەپۆلێکی دیاریکراودا. 50 00:02:42,087 --> 00:02:46,576 و ڕێژەی ئەم هەڵمژینە بەندە لەسەر ژمارەی گەردیلەکان. 51 00:02:46,576 --> 00:02:50,598 بۆیە بە ڕوانین لەو ڕێژە ڕووناکیەی دیار نەماوە لە تایبەتمەندیەکانی شەپۆلەکەدا، 52 00:02:50,598 --> 00:02:53,912 دەتوانین ئەو توخمانە بدۆزینەوە کە لە بەرگە هەوای خۆردا هەن، 53 00:02:53,912 --> 00:02:56,620 لەگەڵ ڕێژەی چڕییەکانیان. 54 00:02:56,620 --> 00:02:59,729 و هەمان بیرۆکە بەکاردێت بۆ توێژینەوە لەسەر ئەستێرەکانی تر. 55 00:02:59,729 --> 00:03:02,466 پەلکەزێڕینەیەکی شەبەنگی درووست بکە، بزانە چی دیار نامێنێت، 56 00:03:02,466 --> 00:03:04,719 و توخمەکانی ناوی بدۆزەوە. 57 00:03:04,719 --> 00:03:08,354 ئێستا تۆ دەزانیت ئەستێرەکان لەچی درووست بوون. 58 00:03:08,354 --> 00:03:11,999 بەڵام ئێمە تەنها خۆمان نابەستینەوە بەو شەپۆلانەی بە چاو دەبینرێن. 59 00:03:11,999 --> 00:03:14,051 شەپۆلی ڕادیۆییش هەیە. 60 00:03:14,051 --> 00:03:17,123 بەڵێ، دەتوانیت ١٠٠ گۆرانی بیڵبۆرد بهێنێتە نێو سەیارەکەت، 61 00:03:17,123 --> 00:03:21,314 بەس دەشتوانێت بە ناو بۆشاییدا بروات بەبێ هیچ بەربەستێک. 62 00:03:21,314 --> 00:03:22,828 لەبەر ئەوەی تا ئێستا هاتوون، 63 00:03:22,828 --> 00:03:26,487 شەپۆلی ڕادیۆیی دەتوانێت سەرەتاکانی مێژووی گەردوونمان پێ بڵێت، 64 00:03:26,487 --> 00:03:30,457 لەدوای چەند هەزار ساڵێکی کەم لە تەقینەوە گەورەکەوە. 65 00:03:30,457 --> 00:03:34,321 و دەتوانین توێژینەوە بکەین لەسەر، تیشکی ژێرسوور، کە دەردەدرێن لەلایەن شتە ساردەکان 66 00:03:34,321 --> 00:03:37,041 وەک گاز و هەوری تۆزاوی لە بۆشاییدا، 67 00:03:37,041 --> 00:03:42,199 و تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە دەردەدرێن لە ئەو ئەستێرە گەرمانەی درووست بوون لەو هەورانە. 68 00:03:42,199 --> 00:03:44,871 خوێندنی ئەم شەپۆلانەی تیشك 69 00:03:44,871 --> 00:03:47,245 وێنەیەکی تەواوترمان پێ دەبەخشێت بۆ هەر تەنێک 70 00:03:47,245 --> 00:03:49,942 لەگەڵ ڕوانینێکی جیاواز بۆ گەردوون. 71 00:03:49,942 --> 00:03:54,290 لەبەر ئەم هۆکارە، زانایانی فیزیای ئەستێرە ناسی، جۆرەها تەلسکۆبی جیاواز بەکاردێنن 72 00:03:54,290 --> 00:03:58,911 بۆ چاودێری شەبەنگ لە تیشکی ژێرسوورەوە بۆ تیشکی سەروبنەوشەیی بۆ تیشکی ئێکس، 73 00:03:58,911 --> 00:04:03,141 لە دەفری گەورەی ڕادیۆییەوە بۆ ئاوێنەی زیوین و بۆ سەتەلایتەکانی بۆشایی 74 00:04:03,141 --> 00:04:08,018 بە پێچەوانەوە پشکنینی ڕووناکی بەری پێ دەگیرێت، لەلایەن بەرگە هەوای زەویەوە. 75 00:04:08,018 --> 00:04:09,973 زانایانی فیزیای ئەستێرەناسی تەنها 76 00:04:09,973 --> 00:04:13,385 ملیاران ئەستێرە لەنێوان ملیاران گەلە ئەستێرە نابین. 77 00:04:13,385 --> 00:04:17,223 بەڵکو دەیان بیستن، هەستیان پێ دەکەن لە ڕێی چەندین کەناڵەوە، 78 00:04:17,223 --> 00:04:19,387 هەر یەکەو هەڵگری چیرۆکێکی جیاوازە. 79 00:04:19,387 --> 00:04:24,055 بەڵام هەموویان بە ڕوناکی دەست پێدەکەن، ئەو جۆرەی کە دەبینرێت و ئەو جۆرەش کە نابینرێت. 80 00:04:24,055 --> 00:04:26,697 دەتەوێت نهێنی گەردوون بزانیت؟ 81 00:04:26,697 --> 00:04:28,314 تەنها شوێن ڕووناکی بکەوە.