Return to Video

ئاوی هەساری زەوی لە کوێوە هاتووە؟ زاکیری میتز

  • 0:07 - 0:13
    نە ڕەنگی ھەیە نە تام و نە بۆن،
    دەتوانین ناوی ببینین.
  • 0:13 - 0:16
    زیاتر لە ٪‏٧٠ رووی زەوی دادەپۆشێت،
  • 0:16 - 0:21
    لە زەریاکانەوە دەست پێ دەکات
    بۆ ڕووبارەکان و دووبارە بۆ زەریاکان.
  • 0:21 - 0:25
    لە ٪‏٦٠ پێکھاتەیی لاشەمانە.
  • 0:25 - 0:28
    ئەم ھەموو ئاوەی لە لاشە و دەوروبەرمان،
  • 0:28 - 0:31
    ھیچ گومانێک لە بوونی ناکرێت.
  • 0:31 - 0:37
    بەڵام لە ھەسارەکانی تری خۆر، ئاوی
    شل بە ئاستەم دەست دەکەوێت.
  • 0:37 - 0:40
    کەواتە ئەو ڕێژە بەرزەی ئاوی
    ھەسارەکەمان لە کوێوە دێت،
  • 0:40 - 0:43
    چۆن گەیشتە ھەسارەکەمان؟
  • 0:43 - 0:44
    لەوانەیە بزانیت،
  • 0:44 - 0:47
    گەردیلەیەک ئاو لە دوو بەش پێک دێت.
  • 0:47 - 0:50
    ھایدرۆجین، سادەترین کانزا،
  • 0:50 - 0:54
    لە سەرەتایی درووست بوونی
    گەردوونەوە بوونی ھەیە.
  • 0:54 - 0:58
    ئۆکسجین، چەند سەد ملیۆن
    ساڵێک دواتر درووست دەبێت
  • 0:58 - 1:00
    دوای ئەوەی ئەستێرەکان درووست دەبن.
  • 1:00 - 1:05
    فشارێکی زۆر لە سەر تۆپەڵە
    ئاگرینەکان درووست دەبێت کە دەبێتە
  • 1:05 - 1:09
    ھۆی ئەوەی گەردیلەکانی ھایدرۆجین
    بەر گەردیلەکانی ھیلیۆم دەکەوێت.
  • 1:09 - 1:13
    لە بەرامبەردا، ھیلیۆم کانزای
    قورستر درووست دەکات، وەک
  • 1:13 - 1:21
    ئۆکسجین، کاربۆن، بیریلیۆم لە پڕۆسەیەک
    کە پێی دەوترێت تێکشکانی ناوەکی.
  • 1:21 - 1:26
    کاتێک ئەستێرەکان تێکدەشکێن
    و دەبنە سوپەرنۆڤا،
  • 1:26 - 1:29
    توخمە تازەکان بە ناو گەردوون بڵاو دەبنەوە
  • 1:29 - 1:35
    و کارلێک دەکەن و ماددەی
    وەک ئاو درووست دەکەن.
  • 1:35 - 1:38
    گەردیلەکانی ئاو لە ھەورە
    تۆزاویەکان بوونیان دەبێت
  • 1:38 - 1:40
    کە دەبێتە ھۆی درووست
    بوونی سیستەمی خۆری
  • 1:40 - 1:44
    دوای درووست بوونی بە
    ھەسارەکەمان دەکەوێت.
  • 1:44 - 1:47
    پرسیارێکی قورس ھەیە کە پێویست
    ناکات وەڵام بدەیتەوە:
  • 1:47 - 1:51
    ڕێژەی ئاوی گەیشتوو بە زەوی
    چەندە و بۆ بەم شێوەیە؟
  • 1:51 - 1:53
    بە پێی تێڕوانینێک، ئەگەر
  • 1:53 - 1:57
    ڕێژەیەکی کەم ئاو ھاتبێتە سەر زەوی
    لە سەردەمی درووست بوونی بەردین،
  • 1:57 - 2:01
    بەرزی پلەی گەرمی و نەبوونی بەرگەھەوا
  • 2:01 - 2:04
    دەبوونە ھۆی بە ھەڵم بوونی ئاو و
    ئاوەکە دەگەڕایەوە بۆشایی ئاسمان.
  • 2:04 - 2:07
    ئاو نەیدەتوانی لەسەر زەوی بمێنێتەوە
  • 2:07 - 2:09
    چەند ملێۆن ساڵێک دواتر
  • 2:09 - 2:13
    کاتێک یەکەم بەرگی ھەوا درووست
    دەبێت لە پڕۆسەی دەردانی گاز.
  • 2:13 - 2:16
    ئەم پرۆسەیە بەھۆی بەردە
    تواوەکانی ناوەخنی زەوی
  • 2:16 - 2:19
    دەبوونە ھۆی درووست بوونی
    ئاگرپرژینەکان گازەکان دەھاتنە سەر زەوی،
  • 2:19 - 2:22
    کە پەرژینێکی گازی درووست دەکەن
    کە ڕێگە لە دەرچوونی ئاو دەگرێت.
  • 2:22 - 2:25
    کەواتە چۆن ئاو دەگاتە
    سەر ھەسارەکەمان؟
  • 2:25 - 2:27
    زاناکان دەمێکە گومان دەکەن کە
  • 2:27 - 2:30
    بەھۆی ئەستێرە کلکدارە بارکراوەکان
    بە سەھۆڵ دەگاتە زەوی،
  • 2:30 - 2:35
    یان بەھۆی بەریەکەوتنی زەوی بە
    ھەسارۆکەکان لە ماوەی ملێۆنان ساڵ.
  • 2:35 - 2:38
    توێژینەوەیەکی نوێ،
    ئەم تێڕوانینانە دەخاتە ژێر پرسیار.
  • 2:38 - 2:41
    بە شیکردنەوەی ھەسارۆکەیەکی
    دەوڵەمەند بە کاربۆن
  • 2:41 - 2:44
    کە کەمێک دوای درووست بوونی
    سیستەمی خۆریمان درووست دەبێت،
  • 2:44 - 2:47
    زاناکان نەک تەنھا ئاویان تێدا دۆزیوەتەوە،
  • 2:47 - 2:51
    بەڵکو ئەو کانزاکانی ناو
    بەردەکانی زەویدا ھەن
  • 2:51 - 2:56
    لەگەڵ ئەو کانزایانەی کە لە ناو ئەستێرە
    کلکدارەکان ھەن ھاوتان و ھاوشێوەن.
  • 2:56 - 2:59
    ئەمە ڕاستییە ئەوە دەگەێنێت
    کە لەوانەیە زەوی پێشتر
  • 2:59 - 3:03
    ئاوی لە ناوەخنی کۆ کرد بێتەوە
    و دواتر بێتە سەر ڕووی زەوی
  • 3:03 - 3:05
    سەرەڕای نەبوونی بەرگەھەوا،
  • 3:05 - 3:08
    لەوانەیە ھەسارە کلکدارەکان
    زیاتر ئاویان ھێنا بێت.
  • 3:08 - 3:10
    ئەگەر ئەمە ڕاست بێت،
  • 3:10 - 3:14
    لەوانەیە ژیان زۆر زووتر دەستی پێ کرد بێت
    وەک ئەوەی ھەستمان پێ کردووە.
  • 3:14 - 3:17
    ئێمە تا ئێستا دڵنیا نین
    کە ئایا ئاوی سەر زەوی
  • 3:17 - 3:19
    لە قۆناغە سەرەتاییەکانی
    درووست بوونی زەوی ھاتووە،
  • 3:19 - 3:21
    یان کاریگەریەکانی داھاتوو،
  • 3:21 - 3:23
    یان ھەردووکیان بەیەکەوە.
  • 3:23 - 3:28
    ئەو ئاوەی کە لە گەرماو، ئاوی
    خواردنەوە، تاڤگە یان بەلوعەکان
  • 3:28 - 3:32
    شتێک نییە کە تەنیا لە ڕووبار
    و دەریاچەکانەوە ھاتبێت،
  • 3:32 - 3:37
    بەڵکو بە پڕۆسەیەکی گەردوونی
    ئەستەم تێپەڕیوە تا دەگاتە ئێرە.
Title:
ئاوی هەساری زەوی لە کوێوە هاتووە؟ زاکیری میتز
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/where-did-earth-s-water-come-from-zachary-metz

ئاو نزیکە %٧٠ سەر ڕووی زەوی دادەپۆشێت، لە سوڕێک دا کە لە زەریاکانەوە دەست پێ دەکات بۆ هەورەکان و دواتر بۆ ناو رووبارەکان و دواتر دەگەڕێتەوە ناو زەریاکان. بەڵام لە هەسارەکانیتری سیستەمی خۆر، ئاوی شل زۆر بە ئەستەم دەست دەکەوێت. کەواتە، چۆن ئەم ڕێژەیە لە ئاو دەگاتە هەسارەی زەوی؟ لە کوێوە هاتووە؟ زاکیری میتز باسی سەرچاوە دێرینیەکانی ئاوی سەر زەوی دەکات.

وانەکە لە لایەن زاکیری میتز و کاری ئەنیمەیشن لە لایەن The Moving Company Animation Studio کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:53

Kurdish (Central) subtitles

Revisions