Return to Video

گیانداران بیر لەچی دەکەنەوە و هەست بەچی دەکەن؟

  • 0:01 - 0:05
    قەت پرسیوتانە ئایا گیانداران
    بیردەکەنەوە و هەست بە شت دەکەن؟
  • 0:05 - 0:07
    با بە پرسیارێک دەستپێبکەین:
  • 0:08 - 0:12
    سەگەکەم خۆشی دەوێم،
    یان هەر دەیەوێ خواردنی بەمێ؟
  • 0:13 - 0:18
    ئەوە ئاسانە ببینیت کە سەگەکەمان
    بەڕاستی خۆشی ئەوێین،
  • 0:18 - 0:20
    بینینی ئاسانە، بەڵێ،
  • 0:20 - 0:24
    چی ئەگوزەرێت لەو سەرە بچووکەیا.
  • 0:25 - 0:26
    بیر لە چی دەکاتەوە؟
  • 0:27 - 0:29
    شتێک ئەگوزەرێت.
  • 0:30 - 0:34
    بەڵام بۆچی هەمووکات پرسیارەکە ئەوەیە
    ئایا خۆشیان ئەوێین؟
  • 0:34 - 0:36
    بۆچی ئەبێ هەر دەربارەی خۆمان بێت؟
  • 0:36 - 0:39
    بۆچی ئەوەنە خۆپەرستین؟
  • 0:41 - 0:44
    پرسیارێکی جیاوازم دۆزییەوە
    لە گیاندارانی بکەم.
  • 0:46 - 0:47
    ئێوە کێن؟
  • 0:50 - 0:53
    هەندێک توانای مێشکی مرۆڤ هەیە
  • 0:53 - 0:58
    کە وا بیر ئەکەینەوە تەنیا توانای
    مێشکی مرۆڤ بێت.
  • 0:58 - 1:00
    بەڵام ئەوە ڕاستە؟
  • 1:00 - 1:04
    ئەی بوونەوەرەکانی تر چی لەو
    مێشکانەیان ئەکەن؟
  • 1:05 - 1:07
    بیر لەچی دەکەنەوە و هەست
    بە چی دەکەن؟
  • 1:08 - 1:09
    هیچ ڕێگایەک هەیە بزانین؟
  • 1:09 - 1:11
    پێموابێت ڕێگایەک هەیە بۆ ناویان.
  • 1:11 - 1:13
    پێموابێت چەندین ڕێگا هەیە.
  • 1:13 - 1:17
    دەتوانین سەیری پەرەسەندن بکەین،
    دەتوانین سەیری مێشکیان بکەین و
  • 1:17 - 1:20
    دەتوانین سەیر بکەین بزانین چی دەکەن.
  • 1:21 - 1:25
    یەکەم شت بیرمان بێت ئەوەیە:
    ئێمە مێشکمان بۆ ماوەتەوە.
  • 1:26 - 1:30
    یەکەمین خانەی دەماری هی
    ماسییە لیقەکان بووە.
  • 1:30 - 1:33
    ماسییە لیقەکان یەکەمین
    تەوەرەدارەکانیان لێبۆتەوە.
  • 1:33 - 1:37
    یەکەمین تەوەرەدارەکانیش یەکەمین
    بڕبڕەدارەکانیان لێبۆتەوە.
  • 1:37 - 1:40
    بڕبڕەدارەکان لە ئاو هاتوونەتە دەرەوە، و
  • 1:40 - 1:41
    گەشتوین بەم ڕۆژە.
  • 1:43 - 1:48
    بەڵام ئەوە ڕاستە کە دەمارێک،
    خانەیەکی دەماری، هەمان شێوەیە
  • 1:48 - 1:52
    لە قڕژاڵێکی درێژ، لە باڵندەیەکدا
    یان لە ئێوەدا.
  • 1:52 - 1:56
    ئەوە چی دەڵێت لەسەر مێشکی
    قڕژاڵی درێژ؟
  • 1:57 - 1:58
    دەتوانین هیچ لەسەر ئەوە بڵێین؟
  • 1:58 - 2:02
    ڕاستییەکەی، دەرکەوتووە ئەگەر
    بێیت و چەندین
  • 2:03 - 2:05
    تەزوی کارەبایی بچووک بدەیت
    لە قرژاڵە درێژەکە
  • 2:05 - 2:07
    هەرکاتێک بیەوێت لە کونەکەی
    بێتە دەرەوە،
  • 2:08 - 2:10
    تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت.
  • 2:11 - 2:15
    ئەگەر هەمان ئەو دەرمانانە بەیت
    بە قرژاڵە درێژەکان
  • 2:15 - 2:17
    کە بۆ دڵەڕاوکێی مرۆڤ بەکاردێت،
  • 2:18 - 2:21
    هێمن دەبێتەوە و یەتە دەرەوە دەگەڕێت.
  • 2:22 - 2:25
    چۆن پێزانین دەردەبڕین بۆ
    گرنگیدانمان بە دڵەڕاوکێی قرژاڵی درێژ؟
  • 2:26 - 2:27
    زۆربەیکات، بە کوڵاندنیان.
  • 2:27 - 2:29
    (پێکەنین)
  • 2:30 - 2:36
    هەشت پێکان ئامرازەکان بەکاردێن،
    بەهەمان شێوەی زۆربەی مەیمونەکان و
  • 2:36 - 2:38
    ڕووخساری مرۆڤەکان دەناسنەوە.
  • 2:39 - 2:44
    ئەی چۆن پێزانین دەردەبڕین بۆ ئەم زیرەکییە
    هاوتای مەیمونیەی ئەم بێبڕبڕەیە؟
  • 2:44 - 2:45
    زۆربەیکات بە کوڵاندنیان.
  • 2:47 - 2:51
    ئەگەر ماسییەکی گەورە بەشوێن ماسییەکی
    بچوکەوە بێت بۆناو کەلێنێکی شیلانەکە،
  • 2:51 - 2:56
    زۆربەیکات دەچێت بۆ ئەو شوێنەی دەزانێت
    مارماسی مۆرەی لێ نوستووە و
  • 2:56 - 3:00
    ئاماژە بە مارماسییەکە دەکات و
    دەڵێت، "شوێنمکەوە،" و
  • 3:00 - 3:02
    مارماسییەکە لە ئاماژەکەی تێدەگات.
  • 3:03 - 3:06
    لەوانەیە مارماسییە مۆرایەکە بچێتە
    کەلێنەکەوە و ماسییەکە بگرێت،
  • 3:06 - 3:08
    بەڵام لەوانەشە لە کەلێنەکە دەرچێت و
    ماسییە گەورەکە بتوانێت بیگرێت.
  • 3:09 - 3:15
    ئەمە پێکەوەکارکردنێکی دێرینە کە
    ئێمە بەمدواییە پێمان زانیوە.
  • 3:15 - 3:18
    چۆن پێزانین دەردەبڕین بۆ ئەم
    پێکەوەکارکردنە دێرینە؟
  • 3:18 - 3:20
    بە سورکردنەوەیان.
  • 3:21 - 3:25
    وێنەیەک دەرچووە کە زۆر زیاتر
    لەسەر ئێمە دەڵێت
  • 3:25 - 3:27
    وەک لەسەر ئەوان.
  • 3:28 - 3:30
    سەگە دەریاییەکان ئامرازەکان بەکاردێنن و
  • 3:30 - 3:33
    زۆرجار واز لەوە دەهێنن کە ئەیکەن
  • 3:33 - 3:37
    بۆ ئەوەی نیشانی بێچووەکانیان بەن
    چی بکەن و بەوە دەوترێت فێرکردن.
  • 3:37 - 3:40
    شیمپانزییەکان بێچوو فێرناکەن.
  • 3:41 - 3:45
    نەهەنگە کوشندەکان بێچووەکان فێردەکەن و
    خواردن هاوبەش دەکەن.
  • 3:47 - 3:49
    کە پەرەسەندن شتێکی نوێ درووست دەکات،
  • 3:49 - 3:53
    ئەو شتانە بەکاردەهێنێت
    کە خۆی لەبەردەستیایەتی،
  • 3:53 - 3:56
    پێش ئەوەی شتی نوێ دروست بکات.
  • 3:56 - 3:58
    ئەو مێشکەی ئێمەش هەمانە ئێستا
  • 3:58 - 4:02
    بە تێپەڕبوونی سەردەمێکی زۆر
    گەشتووە پێمان.
  • 4:02 - 4:06
    ئەگەر سەیری مێشکی مرۆڤ بکەیت
    بەراورد بە مێشکی شیمپانزی،
  • 4:06 - 4:10
    دەبینیت ئەوەی هەمانە مێشکی
    شیمپانزییە بە گەورەیی.
  • 4:10 - 4:14
    شتێکی باشە هی ئێمە گەورەترە،
    چونکە بەڕاستی ئێمەش هەر نائارامین.
  • 4:14 - 4:16
    (پێکەنین)
  • 4:16 - 4:19
    بەڵام ئاه، دۆلفینیش هەی،
  • 4:19 - 4:22
    مێشکی گەورەتر و پێچخواردنی زیاتری تیایە.
  • 4:23 - 4:25
    باشە، لەوانەیە بڵێن زۆرباشە،
    ئەوە چەند مێشکێک دەبینین
  • 4:26 - 4:28
    بەڵام ئەی ئەوە چی دەڵێت
    لەسەر بەکارهێنانی مێشکەکان؟
  • 4:28 - 4:32
    دەتوانین ئیشکردنی مێشکەکان ببینین
  • 4:32 - 4:34
    لە لۆجیکی هەڵسوکەوتەکاندا.
  • 4:35 - 4:38
    ئەم فیلانە وەک دەیانبینن،
  • 4:38 - 4:41
    دیارە، پشوو ئەیەن.
  • 4:41 - 4:45
    پەڵەیەک سێبەریان دۆزیوەتەوە
    لەژێر دار خورمایەکدا
  • 4:46 - 4:48
    بۆ ئەوەی بێچووەکانیان لەویا بنوون،
  • 4:48 - 4:51
    خۆیان کەمێک سەرخەو دەشکێنن
    بەڵام هەر بەئاگا ئەبن.
  • 4:51 - 4:54
    ئێمە ئەوەی ئەیکەن بە تەواوی
    ڕێی تێئەچێت بەلامانەوە
  • 4:54 - 4:58
    وەک چۆن خۆشیان ئەوەی ئەیکەن
    ڕێی تێئەچێ بەلایانەوە
  • 4:58 - 5:02
    چونکە لەژێر تیشکی هەمان خۆردا و
    لە هەمان جیهاندا،
  • 5:02 - 5:05
    بە گوێگرتن لە هەمان
    دەنگەکانی مەترسی،
  • 5:05 - 5:10
    ئەوان دەبن بەو بوونەوەرە و
    ئێمەش دەبین بەم بوونەوەرە.
  • 5:11 - 5:13
    سەردەمێکی زۆرە دراوسێی یەکترین.
  • 5:13 - 5:16
    کەس بەهەڵەیا ناچێت و بڵێت
    ئەم فیلانە لە پشوودان.
  • 5:16 - 5:19
    چونکە ئاشکرایە زۆر نیگەرانی شتێکن.
  • 5:19 - 5:21
    نیگەرانی چین ئەم فیلانە؟
  • 5:22 - 5:25
    دەرکەوتووە ئەگەر دەنگی
    ژمارەیەک گەشتیار تۆمارکەیت و
  • 5:25 - 5:30
    ئەو تۆمارە لە سپیکەرێکی شاردراوە
    لە گژوگیاکاندا لێبەیتەوە،
  • 5:30 - 5:34
    فیلەکان فەرامۆشی ئەکەن، چونکە دەزانن
    گەشتیارەکان مەترسی نین بۆسەر فیلەکان.
  • 5:34 - 5:39
    بەڵام ئەگەر دەنگی شوانە
    ئەفریقییەکان تۆماربکەیت
  • 5:39 - 5:44
    کە ڕمیان پێیە و زۆرجار لەسەر
    چاڵە ئاوەکان ئازاری فیلەکان ئەیەن،
  • 5:44 - 5:49
    فیلەکان وریا ئەبنەوە و
    لە سپیکەرە شاردراوەکە دوور ئەکەونەوە.
  • 5:49 - 5:52
    فیلەکان نەک هەر تەنیا ئەزانن
    کە مرۆڤ لەوناوەیە،
  • 5:52 - 5:55
    دەشزانن کە جۆری جیای مرۆڤی لێیە، و
  • 5:55 - 5:58
    هەندێکیان باشن و
    هەندێکیان مەترسیدارن.
  • 5:58 - 6:03
    ئەوان زیاتر چاودێری ئێمەیان کردووە
    وەک لەوەی ئێمە چاودێریمان کردبێتن.
  • 6:03 - 6:06
    ئەوان باشتر ئێمە دەناسن وەک لە ئێمە.
  • 6:06 - 6:09
    هەمان بنچینەکانی ژیانمان هەیە:
  • 6:09 - 6:14
    ئاگامان لە بێچووەکانمان بێت، خواردن
    بدۆزینەوە، هەوڵبەین بە زیندوویی بمێنینەوە
  • 6:14 - 6:18
    ئەگەر خۆمان گۆڕیبێت بۆ گەشتکردن
    بە گردەکانی ئەفریقا
  • 6:18 - 6:23
    یان خۆمان گۆڕیبێت بۆ چوونە ژێر دەریا،
    بەشێوەیەکی بنچینەیی وەک یەکین.
  • 6:23 - 6:25
    لەژێر پێستدا کەسی یەکین.
  • 6:25 - 6:27
    فیل هەمان ئێسکە پەیکەری هەیە،
  • 6:27 - 6:30
    نەهەنگی کوشندە هەمان ئێسکە پەیکەری هەیە،
  • 6:30 - 6:31
    وەک هی ئێمە.
  • 6:34 - 6:36
    لەو شوێنە یارمەتیدان دەبینین کە
    یارمەتی پێویستە
  • 6:37 - 6:39
    حەسرەت دەبینین لە گەنجەکاندا.
  • 6:40 - 6:44
    بەستەری پەیوەندییە خێزانییەکان دەبینین.
  • 6:46 - 6:48
    خۆشەویستی دەناسینەوە.
  • 6:49 - 6:51
    خۆشەویستی هەر خۆشەویستییە.
  • 6:52 - 6:55
    ئینجا ئەپرسین، "ئایا هۆشیان هەیە؟"
  • 6:55 - 6:58
    کاتێک سڕکردنی گشتیت بۆدەکرێت،
    واتلێدەکات هۆشت نەمێنێت،
  • 6:58 - 7:01
    واتە هیچ هەست بەهیچ ناکەیت.
  • 7:01 - 7:05
    هەبوونی هۆش واتە بتوانیت
    هەست بە شتەکان بکەیت.
  • 7:05 - 7:09
    ئەگەر ببینیت، ببیستیت، هەست بکەیت،
    ئەگەر ئاگاداری چواردەور بیت،
  • 7:09 - 7:13
    ئەوا هۆشت هەیە، و ئەوانیش هۆشیان هەیە.
  • 7:15 - 7:16
    هەندێک کەس دەڵێن
  • 7:16 - 7:19
    هەندێک شت هەیە
    مرۆڤی کردووە بە مرۆڤ و
  • 7:19 - 7:21
    یەکێک لەو شتانە هاوسۆزی بوونە.
  • 7:21 - 7:27
    هاوسۆزی بوون توانای مێشکە بۆ ئەوەی
    باری مێشکت هاوتا بکات لەگەڵ هاوەڵەکانت.
  • 7:27 - 7:29
    شتێکی زۆر بەسوودە.
  • 7:29 - 7:31
    ئەگەر هاوەڵەکانت دەستکەن
    بە ڕۆشتن بەخێرایی،
  • 7:31 - 7:33
    پێویستە هەستبکەیت کە
    پێویستە خێرابکەیت.
  • 7:33 - 7:35
    ئێستا هەموومان بەخێرایی دەڕۆین.
  • 7:35 - 7:39
    کۆنترین جۆری هاوسۆزی بوون
    ترسی گوازراوەیە.
  • 7:39 - 7:42
    ئەگەر هاوەڵەکانت لەناکاو ڕاچڵەکێن و ڕاکەن،
  • 7:42 - 7:44
    هیچ باش نابێت بۆتۆش بڵێیت،
  • 7:44 - 7:47
    "ئای خوایە، باشە بۆچی هەمووان ڕۆشتن."
  • 7:47 - 7:48
    (پێکەنین)
  • 7:51 - 7:55
    هاوسۆزی بوون کۆنە، بەڵام هاوسۆزی بوون،
    وەک هەر شتێکی تر لە ژیاندا،
  • 7:55 - 7:59
    بەشێوەی پلەپلەی شۆڕبووەوەیە و چەندین
    درێژکراوەی هەیە.
  • 7:59 - 8:03
    کەواتە هاوسۆزی بوونێکی بنچینەیی هەیە:
    تۆ هەست بەناخۆشی ئەکەیت، منیش بەهەمان شێوە
  • 8:03 - 8:05
    ئەبینم تۆ دڵخۆشیت، ئەوە منیش دڵخۆش ئەکات.
  • 8:05 - 8:08
    ئینجا شتێکی تر هەیە پێی دەوترێت
    هاوسۆزی دەربڕین.
  • 8:08 - 8:10
    کەمێکی تری لێکراوەتەوە:
  • 8:10 - 8:14
    "زۆرم پێناخۆشبوو بیستم
    نەنک کۆچی دوایی کرد.
  • 8:14 - 8:17
    هەست بە هەمان ناخۆشی تۆ ناکەم، بەڵام
    تێئەگەم؛ دەزانم هەست بەچی دەکەیت و
  • 8:18 - 8:19
    منی نیگەران کردووە."
  • 8:19 - 8:22
    ئینجا ئەگەر پاڵنەرمان هەبێت
    کار لەسەر هاوسۆزی دەربڕین بکەین،
  • 8:22 - 8:23
    بەوە دەڵێم بەبەزەیی.
  • 8:24 - 8:28
    زۆر دوور لەو شتەی
    کە ئێمە دەکات بە مرۆڤ،
  • 8:28 - 8:31
    هاوسۆزی بوونی مرۆڤ زۆر
    دوورە لە تەواوبوونەوە.
  • 8:31 - 8:36
    ئەو بوونەوەرانە کۆدەکەینەوە کە هاوسۆزیان
    هەیە، دەیانکوژین و دەیانخۆین.
  • 8:36 - 8:39
    ئێستا، لەوانەیە بڵێیت باشە،
    ئەوانە بوونەوەری جیان.
  • 8:39 - 8:43
    ئەوە تەنیا گیاندار خۆرییە و
    مرۆڤیش گیاندارخۆرە.
  • 8:43 - 8:48
    بەڵام زۆرباش لەگەڵ
    مرۆڤەکانی تریشدا ناجوڵێینەوە.
  • 8:49 - 8:52
    ئەو کەسانەی لەوە دەچێت
    تەنیا یەک شت بزانن لەسەر ڕەفتاری گیانداران
  • 8:52 - 8:56
    دەزانن کە نابێت بیرکردنەوە و هەستی
    مرۆڤ بسەپێنیت بەسەر
  • 8:56 - 8:58
    بوونەوەرەکانی تردا.
  • 8:59 - 9:01
    پێموابێت ئەوە نابەجێیە،
  • 9:01 - 9:05
    چونکە سەپاندنی بیرکردنەوە و
    هەستی مرۆڤ بەسەر بوونەوەری تردا
  • 9:05 - 9:09
    یەکەمین باشترین خەمڵاندنە دەربارەی ئەوەی
    بەڕاستی چی ئەکەن و هەست بەچی دەکەن،
  • 9:09 - 9:12
    چونکە مێشکیان بەشێوەیەکی
    بنچینەیی وەک هی ئێمەیە.
  • 9:12 - 9:14
    هەمان پێکهاتەیان هەیە.
  • 9:14 - 9:19
    هەمان هۆرمۆنەکانی باری مێشک و
    پاڵنەر دروست دەکات
  • 9:19 - 9:21
    لە مێشکی ئەوانیشدایە.
  • 9:23 - 9:28
    شتێکی زانستی نییە بڵێیت برسیانە
    کاتێک ڕاو ئەکەن و
  • 9:28 - 9:31
    بڵێی ماندوون کاتێک
    زمانیان بەدەرەوەیە، و
  • 9:31 - 9:34
    ئینجا کاتێک لەگەڵ مناڵەکانیان
    یاری ئەکەن و
  • 9:34 - 9:36
    خۆشی نیشان ئەیەن،
  • 9:36 - 9:41
    بڵێی نازانین ئەگەر هیچ
    هەستێکیان هەبێت.
  • 9:41 - 9:43
    ئەوە زانستی نییە.
  • 9:44 - 9:46
    کەواتە باشە، پەیامنێرێک بەمنی وت،
  • 9:46 - 9:51
    "لەوانەیە، بەڵام چۆن دەزانیت ئەگەر
    گیاندارەکانی تر بیربکەنەوە یان هەست بکەن؟"
  • 9:51 - 9:54
    ئینجا منیش گەڕام بەناو
    ئەو سەدان
  • 9:54 - 9:56
    سەرچاوە زانستیانەی کۆمکردبۆوە لە
    کتێبەکەمدا و
  • 9:56 - 10:00
    بۆم دەرکەوت وەڵامەکە لە ژوورەکەیایە لەگەڵما.
  • 10:00 - 10:03
    کە سەگەکەم لەسەر ڕاخەرەکە
    هەڵئەستێت و یەت بۆلام --
  • 10:03 - 10:05
    نەک بۆسەر قەنەفەکە، بۆلای من--
  • 10:05 - 10:09
    ئەچێتە سەر پشتی و سکی دەر ئەخات،
  • 10:09 - 10:12
    بیری کردۆتەوە و وتوێتی، "حەز ئەکەم
    سکم بخورێنرێت.
  • 10:15 - 10:17
    ئەزانم کە ئەتوانم بچم بۆلای کارڵ،
  • 10:17 - 10:19
    ئەو تێئەگات داوای چی ئەکەم.
  • 10:20 - 10:23
    ئەزانم ئەتوانم متمانەی پێبکەم
    چونکە ئێمە خێزانێکین.
  • 10:23 - 10:26
    ئیشەکەم بۆ ئەکات و
    منیش دڵخۆش ئەبم."
  • 10:26 - 10:28
    (پێکەنین)
  • 10:28 - 10:31
    بیری کردۆتەوە و هەستیکردووە، و
  • 10:31 - 10:34
    هەر بەڕاستی لەوە ئاڵۆزتر نییە.
  • 10:34 - 10:39
    بەڵام گیاندارەکانی تر دەبینین و
    دەڵێین، "ئاه سەیرکە، نەهەنگە کوشندەکان،
  • 10:39 - 10:41
    گورگەگان، فیلەکان:
  • 10:41 - 10:43
    ئەوان واهی نایبینن."
  • 10:44 - 10:48
    ئەمە نێرینەی ژمارە ئێڵ ٤١ە.
  • 10:48 - 10:50
    تەمەنی ٣٨ ساڵە.
  • 10:50 - 10:54
    مێینەکەی لای ڕاستییەوە ئێڵ ٢٢ە.
  • 10:54 - 10:55
    تەمەنی ٤٤ ساڵە.
  • 10:55 - 10:58
    ماوەی چەندین ساڵە یەکتر ئەناسن.
  • 10:59 - 11:01
    زۆر باش دەزانن کە کێن.
  • 11:01 - 11:02
    زۆر باش دەزانن هاوڕێکانیان کێن.
  • 11:02 - 11:04
    دەزانن ڕکابەرەکانیان کێن.
  • 11:04 - 11:06
    ژیانیان بەدرێژایی هێڵێکی کۆچکردنە.
  • 11:07 - 11:09
    بەردەوام دەزانن لەکوێدان.
  • 11:11 - 11:13
    ئەمە فیلێکە ناوی فایلۆیە.
  • 11:14 - 11:15
    نێرینەیەکی گەنج بوو.
  • 11:16 - 11:17
    ئەمە ئەوە دوای چوار ڕۆژ.
  • 11:19 - 11:24
    مرۆڤەکان نەک هەر هەست بەناخۆشی دەکەن،
    دەشتوانن زۆری لێ دروست بکەن.
  • 11:27 - 11:29
    ئەمانەوێ دانیان دەر بکەین.
  • 11:30 - 11:33
    بۆچی ناتوانین چاوەڕێ بکەین تا دەمرن؟
  • 11:36 - 11:39
    فیلەکان پێشتر درێژەیان دەکێشا لە
    کەنارئاوەکانی دەریای ناوەڕاست
  • 11:39 - 11:42
    بۆ باشوور هەتا لوتکەی گود هۆپ.
  • 11:42 - 11:45
    ساڵی ١٩٨٠، زنجیرەیەکی زۆری فیل هەبوو
  • 11:45 - 11:47
    لە ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەفریقا.
  • 11:47 - 11:52
    ئێستاش ئەم زنجیرەیە پەرتاوەزەبووە
    بۆ چەند پارچەیەکی بچووک.
  • 11:52 - 11:56
    ئەمە جوگرافیای ئاژەڵێکە کە
    بەرەو لەناوچوونی دەبەین،
  • 11:56 - 12:00
    بوونەوەرێک، یەکێک لە
    سەرسوڕهێنەرترینەکانی سەر زەوی.
  • 12:01 - 12:06
    بێگومان، زۆر باشتر ئاگامان لە ژیانی
    سرووشتییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • 12:06 - 12:10
    لە پارکی نەتەوەیی یەلۆستۆن، هەموو
    گورگەکانمان کوشت.
  • 12:10 - 12:13
    ڕاستییەکەی، هەموو گورگەکانمان کوشت
    لە باشوری سنوری کەنەدا.
  • 12:13 - 12:18
    بەڵام لە پارکەکەیا، چاودێرانی پارکەکە
    ئەوەیان لە ١٩٢٠ەکاندا کرد، و
  • 12:18 - 12:20
    ئینجا ٦٠ ساڵ دواتر ئەبوو بیانهێننەوە،
  • 12:20 - 12:23
    چونکە ژمارەی کەڵەکێوییەکان
    خەریکبوو لەدەست دەردەچوو.
  • 12:25 - 12:26
    ئینجا مرۆڤەکان هاتن.
  • 12:26 - 12:30
    مرۆڤەکان بە هەزارەها دەهاتن
    بۆ بینینی گورگەکان،
  • 12:30 - 12:33
    دیارترین و بەرچاوترین
    گورگەکانی جیهان. و
  • 12:34 - 12:37
    منیش چووم و سەیری ئەم خێزانە
    گورگە سەرسوڕهێنەرەم کرد.
  • 12:37 - 12:38
    دەستەیەکی یەک خێزانی.
  • 12:38 - 12:42
    چەند گەورەیەکی بێچویان دەبوو و
    لەگەڵ چەند نەوەیەکی گەنج. و
  • 12:43 - 12:48
    بەناوبانگترین و سەقامگیرترین دەستەم
    بینی لە پارکی نەتەوەیی یەلۆستۆن.
  • 12:48 - 12:52
    ئینجا، کە یەکتۆز لە
    سنورەکانیان چونە دەرەوە
  • 12:52 - 12:54
    دوان لە گەورەکانیان کوژران،
  • 12:54 - 12:56
    بە دایکەکەشەوە،
  • 12:57 - 12:59
    کە زۆرجار پێی دەڵێین مێینەی ئەلفا.
  • 13:00 - 13:04
    بەشەکەی تری خێزانەکە یەکسەر
    بوو بە ڕکابەری خوشک و براکان.
  • 13:05 - 13:07
    خوشکەکان خوشکەکانیان دەر ئەکرد.
  • 13:08 - 13:11
    ئەوەیان چەندین ڕۆژ هەوڵیدا
    بچێتەوە ناو خێزانەکە.
  • 13:11 - 13:14
    ڕێگەیان پێنەدەدا چونکە
    ئیرەییان پێدەبرد.
  • 13:14 - 13:17
    سەرنجێکی زۆری دوو نێرینەی
    ڕاکێشابوو بۆلای خۆی و
  • 13:17 - 13:19
    پێش کاتی خۆشی پێگەشتبوو.
  • 13:19 - 13:20
    ئەوە زۆربوو بەلایانەوە.
  • 13:20 - 13:23
    دەرئەنجام کەوتە دەرەوەی پارکەکە و
    تەقەی لێکرا و کوژرا.
  • 13:24 - 13:28
    نێرینە ئەلفاکەش دەرئەنجام لە
    خێزانەکەی خۆی دەرکرا.
  • 13:28 - 13:30
    لەگەڵ هاتنی زستاندا،
  • 13:30 - 13:34
    ناوچەکەی خۆی لەدەستدا،
    پشتیوانی ڕاوکردنی لەدەستدا،
  • 13:34 - 13:37
    ئەندامەکانی خێزانەکەی و هاوسەرەکەی
    لەدەستدا.
  • 13:39 - 13:43
    ئازارێکی زۆریان تووش دەکەین.
  • 13:44 - 13:49
    ئەوەی نایزانین، بۆچی ئەوان
    وەک ئێمە ئازارمان پێناگەیەنن؟
  • 13:50 - 13:53
    ئەم نەهەنگە تازە تەواوبووە
    لە خواردنی نەهەنگێکی ڕەساسی
  • 13:53 - 13:56
    لەگەڵ هاوەڵەکانیا کە ئەو
    نەهەنگەیان کوشتووە.
  • 13:56 - 13:59
    ئەو خەڵکانەی سەر بەلەمەکە
    هیچیان نەبووە لێی بترسن.
  • 14:00 - 14:02
    ئەمە نەهەنگی ژمارە تی ٢٠ە.
  • 14:02 - 14:07
    تازە تەواوبووە لە پارچە پارچەکردنی
    سەگێکی ئاوی لەگەڵ دوو هاوەڵیدا.
  • 14:07 - 14:10
    کێشی سەگە ئاوییەکە هێندەی کێشی
    ئەو خەڵکانەی سەر بەلەمەکە بووە.
  • 14:10 - 14:12
    هیچیان نەبووە لێی بترسن.
  • 14:12 - 14:14
    سەگە ئاوییەکان ئەخۆن.
  • 14:15 - 14:16
    بۆچی ئێمە ناخۆن؟
  • 14:19 - 14:23
    بۆچی متمانەیان پێئەکەین
    مناڵەکانمان نزیک بکەینەوە لێیان؟
  • 14:24 - 14:30
    بۆچی ئەو نەهەنگە بکوژانە گەڕانەوە
    بۆلای توێژەرەوەکانی لە تەمەکەیا ونبوون و
  • 14:30 - 14:34
    بۆ چەندین میل ڕێبەری کردن تا
    نەمانی تەمەکە و
  • 14:34 - 14:37
    ئەو شوێنەی ماڵی توێژەرەوەکانی
    لێوە دیاربوو لە کەنار ئاوەکە؟
  • 14:37 - 14:39
    ئەوەش زیاتر لە جارێک ڕوویداوە.
  • 14:41 - 14:44
    لە باهاماس، ژنێک هەیە
    ناوی دێنیس هێرزینگە، و
  • 14:44 - 14:47
    توێژینەوە لەسەر دۆلفینی خاڵدار دەکات و
    ئەوانیش ئەم دەناسن.
  • 14:47 - 14:50
    زۆر باش دۆلفینەکان دەناسێت.
    یەک بەیەکیان دەناسێت.
  • 14:50 - 14:52
    ئەوانیش دەیناسن.
    بەلەمی گەڕانەکە دەناسنەوە.
  • 14:52 - 14:54
    کە دەر ئەکەوێت، بەیەک شادبوونەوەیەکی
    خۆشە بۆیان.
  • 14:54 - 14:58
    جگە لەوەی، جارێکیان کە دەرکەوت
    نەیان ئەویست لە بەلەمەکە نزیک بنەوە، و
  • 14:58 - 15:00
    ئەوەش زۆر سەیر بوو.
  • 15:00 - 15:02
    نەشیاندەزانی چی ڕووی یاوە
  • 15:02 - 15:03
    تا ئەوکاتەی کەسێک هاتە دەرەوە و
  • 15:03 - 15:06
    ڕایگەیاند یەکێ: لەوانەی
    لەگەڵمان بووە لەسەر بەلەمەکە مردووە
  • 15:06 - 15:08
    لەکاتی خەوتنیدا.
  • 15:09 - 15:13
    چۆن دۆلفینەکان زانیویانە کە
    دڵی یەکێک لە مرۆڤەکان
  • 15:13 - 15:14
    وەستاوە لە لێیان؟
  • 15:15 - 15:17
    بۆچی گرنگە بەلایانەوە؟
  • 15:17 - 15:19
    بۆچی ئەوە دەیانخاتە ئاگادارییەوە؟
  • 15:21 - 15:26
    ئەم شتە نادیارانە ئاماژەن بۆ
    هەموو ئەو شتانەی ڕووئەیەن
  • 15:26 - 15:29
    لە مێشکی ئەو بوونەوەرانەی
    لەگەڵمانن لەسەر زەوی
  • 15:29 - 15:33
    کە زۆر بەدەگمەن بیری لێدەکەینەوە.
  • 15:34 - 15:36
    لە حەوزێکی ماسی ئەفریقای باشوور
  • 15:36 - 15:40
    بێچووە دۆلفینێک هەبوو
    بەناوی دۆڵی.
  • 15:40 - 15:46
    خەریکی شیرخواردن بوو، و ڕۆژێک
    چاودێرێک پشوێکی وەرگرت و
  • 15:46 - 15:50
    جگەرەی دەکێشا لەبەردەم پەنجەرەی
    حەوزەکەدا.
  • 15:50 - 15:53
    دۆڵی هات بۆلای و سەیرێکی کرد،
  • 15:53 - 15:57
    چووەوە لای دایکی، کەمێکی تر شیری خوارد،
  • 15:57 - 15:59
    هاتەوە لای پەنجەرەکە و
  • 15:59 - 16:04
    شیرێکی زۆری دەردا کە وەک
    دووکەڵ سەری داپۆشی.
  • 16:04 - 16:07
    بەجۆرێک، ئەو بێچووە دۆلفینە
  • 16:07 - 16:12
    بیرۆکەی ئەوەی بۆهاتووە شیر بەکاربێنێت
    بۆ نیشاندانی دووکەڵ.
  • 16:12 - 16:16
    کاتێک مرۆڤەکان شتێک
    بەکاردەهێنن بۆ نیشاندانی شتێکی تر،
  • 16:16 - 16:18
    بەوە دەڵێین هونەر.
  • 16:18 - 16:20
    (پێکەنین)
  • 16:20 - 16:21
    ئەو شتانەی دەمانکات بە مرۆڤ
  • 16:21 - 16:24
    ئەو شتانە نین کە
    پێمانوایە دەمانکات بە مرۆڤ.
  • 16:25 - 16:27
    ئەوەی دەمانکات بە مرۆڤ ئەوەیە،
  • 16:27 - 16:30
    لە هەموو ئەو شتانەیا
    کە مێشکی ئێمە و مێشکی ئەوانیش هەیەتی،
  • 16:30 - 16:33
    ئێمە لەڕادەبەدەرترینەکەین.
  • 16:34 - 16:37
    ئێمە بەبەزەییترینین،
  • 16:37 - 16:40
    توند و تیژترینین، داهێنەرترینین و
  • 16:40 - 16:44
    تێکدەرترین بوونەوەرین
    کە تا ئێستا لەسەر ئەم هەسارەیە بووبێت، و
  • 16:44 - 16:48
    کۆکراوەیەکی هەموو ئەو
    شتانەین پێکەوە.
  • 16:49 - 16:54
    بەڵام خۆشەویستی ئەو شتە نییە
    کە ئێمە ئەکات بە مرۆڤ.
  • 16:54 - 16:57
    شتێکی تایبەت نییە بۆمان.
  • 16:58 - 17:02
    ئێمە تەنیا بوونەوەر نین
    گرنگی بە هاوسەرەکانمان بەین.
  • 17:02 - 17:05
    ئێمە تەنیا بوونەوەر نین
    گرنگی بە بێچووەکانمان بەین.
  • 17:07 - 17:12
    باڵندەی ئەلباترۆس زۆرجار، شەش
    و دە هەزار میل دەفڕێت
  • 17:12 - 17:16
    بە درێژایی چەندین هەفتە
    بۆ گەیاندنی ژەمێک، ژەمێکی گەورە
  • 17:16 - 17:18
    بە بێچووەکانی کە چاوەڕێی ئەکەن.
  • 17:19 - 17:23
    هێلانەکەیان لە دوورەدەستترین دوورگەکانی
    زەریاکانی زەوییە، و
  • 17:23 - 17:26
    لەمە دەچێت.
  • 17:27 - 17:32
    گەیاندنی ژیان لە نەوەیەکەوە
    بۆ نەوەی دواتر زنجیرەی بوونەوەریە.
  • 17:32 - 17:35
    ئەگەر ئەوە بوەستێت، هەموی دەڕوات.
  • 17:35 - 17:40
    ئەگەر شتێک هەبێ پیرۆزبێت، ئەوەیە، و
    بۆناو ئەو پەیوەندییە پیرۆزەش
  • 17:40 - 17:42
    زبڵە پلاستیکیەکانمان یەت.
  • 17:43 - 17:45
    هەمووئەم باڵندانە ئێستا
    پلاستیک لە لەشیانایە.
  • 17:46 - 17:51
    ئەمە ئەلباترۆسێکی شەش مانگە
    ئامادەیە بۆ فڕین --
  • 17:51 - 17:55
    مرد، سکی پڕە لە چەرخی سور.
  • 17:55 - 17:58
    نابێت پەیوەندییەکەمان ئاواهی بێت
  • 17:58 - 18:00
    لەگەڵ بەشەکەی تری جیهان.
  • 18:00 - 18:03
    بەڵام ئێمە، کە خۆمان
    لەدوای مێشکمانەوە ناوناوە،
  • 18:04 - 18:08
    قەت بیر لە دەرئەنجامەکان ناکەینەوە.
  • 18:09 - 18:12
    کاتێک پێشوازی لە مرۆڤێکی نوێ
    ئەکەین بۆ ئەم ژیانە،
  • 18:12 - 18:17
    بە یاوەری بوونەوەرەکانی تر
    پێشوازی لە مناڵەکانمان ئەکەین.
  • 18:17 - 18:19
    وێنەی گیاندارەکان ئەکێشین
    لەسەر دیوارەکان.
  • 18:19 - 18:21
    وێنەی مۆبایل ناکێشین.
  • 18:21 - 18:23
    وێنەی شوێنی کارکردن ناکێشین.
  • 18:23 - 18:27
    وێنەی ئاژەڵەکان ئەکێشین
    بۆ ئەوەی نیشانی بەین کە بەتەنیا نین.
  • 18:27 - 18:29
    بوونەوەری ترمان لەگەڵە. و
  • 18:31 - 18:35
    هەر یەکێک لەو گیاندارانە
    لە وێنەی کەشتییەکەی نوحدا،
  • 18:35 - 18:40
    کە شایەنی ڕزگار بوون بووە
    ئێستا لە مەترسیدایە، و
  • 18:40 - 18:42
    زریانەکە لەدژی ئێمەیە.
  • 18:44 - 18:46
    بۆیە بە پرسیارێک دەستمان پێکرد:
  • 18:46 - 18:48
    ئایا خۆشیان ئەوێین؟
  • 18:50 - 18:52
    پرسیارێکی تر ئەکەین.
  • 18:53 - 18:57
    دەتوانین ئەوە بەکاربێنین کە هەمانە
  • 18:58 - 19:02
    ئەوەنە گرنگیان پێبەین
    بتوانن بەردەوام بن لە ژیان؟
  • 19:05 - 19:06
    زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
  • 19:06 - 19:12
    (چەپڵەلێدان)
Title:
گیانداران بیر لەچی دەکەنەوە و هەست بەچی دەکەن؟
Speaker:
کارڵ سافینا
Description:

چی دەگوزەرێت لەناو مێشکی گیاندارەکاندا؟ دەتوانین بزانین بیر لە چی دەکەنەوە یان هەست بەچی دەکەن؟ کارل سافینا پێیوایە دەتوانین. بە بەکارهێنانی دۆزینەوەکان و ئەنجامی لێکدانەوەکانی ژینگە ناسی، زیندەوەرناسی، و زانستی هەڵسوکەوت، چیرۆکی نەهەنگەکان، گورگەکان، فیلەکان و باڵندەکانی ئەلباترۆس دەگێڕێتەوە بۆ باسکردنی ئەوەی چۆن ئێمە بیر دەکەینەوە، هەست دەکەین، ئامرازەکان بەکاردەهێنین و هەست دەردەبڕین، بوونەوەرەکانی تریش بەهەمان شێوە - و مێشکەکانیش - کە هاوبەشین لەگەڵیان لەسەر زەوی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:26
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What are animals thinking and feeling?
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for What are animals thinking and feeling?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What are animals thinking and feeling?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What are animals thinking and feeling?

Kurdish subtitles

Revisions