0:00:00.999,0:00:04.515 قەت پرسیوتانە ئایا گیانداران[br]بیردەکەنەوە و هەست بە شت دەکەن؟ 0:00:05.020,0:00:06.904 با بە پرسیارێک دەستپێبکەین: 0:00:07.654,0:00:11.773 سەگەکەم خۆشی دەوێم، [br]یان هەر دەیەوێ خواردنی بەمێ؟ 0:00:12.991,0:00:17.958 ئەوە ئاسانە ببینیت کە سەگەکەمان[br]بەڕاستی خۆشی ئەوێین، 0:00:17.982,0:00:20.063 بینینی ئاسانە، بەڵێ، 0:00:20.087,0:00:23.737 چی ئەگوزەرێت لەو سەرە بچووکەیا. 0:00:24.593,0:00:25.968 بیر لە چی دەکاتەوە؟ 0:00:27.155,0:00:28.881 شتێک ئەگوزەرێت. 0:00:29.864,0:00:34.263 بەڵام بۆچی هەمووکات پرسیارەکە ئەوەیە[br]ئایا خۆشیان ئەوێین؟ 0:00:34.287,0:00:36.398 بۆچی ئەبێ هەر دەربارەی خۆمان بێت؟ 0:00:36.422,0:00:39.065 بۆچی ئەوەنە خۆپەرستین؟ 0:00:40.674,0:00:43.713 پرسیارێکی جیاوازم دۆزییەوە[br]لە گیاندارانی بکەم. 0:00:45.911,0:00:47.328 ئێوە کێن؟ 0:00:49.910,0:00:52.805 هەندێک توانای مێشکی مرۆڤ هەیە 0:00:52.829,0:00:57.691 کە وا بیر ئەکەینەوە تەنیا توانای[br]مێشکی مرۆڤ بێت. 0:00:58.176,0:00:59.534 بەڵام ئەوە ڕاستە؟ 0:01:00.047,0:01:04.022 ئەی بوونەوەرەکانی تر چی لەو[br]مێشکانەیان ئەکەن؟ 0:01:04.554,0:01:06.907 بیر لەچی دەکەنەوە و هەست[br]بە چی دەکەن؟ 0:01:07.570,0:01:09.203 هیچ ڕێگایەک هەیە بزانین؟ 0:01:09.227,0:01:10.901 پێموابێت ڕێگایەک هەیە بۆ ناویان. 0:01:10.925,0:01:12.615 پێموابێت چەندین ڕێگا هەیە. 0:01:12.950,0:01:17.072 دەتوانین سەیری پەرەسەندن بکەین،[br]دەتوانین سەیری مێشکیان بکەین و 0:01:17.096,0:01:19.576 دەتوانین سەیر بکەین بزانین چی دەکەن. 0:01:21.316,0:01:25.255 یەکەم شت بیرمان بێت ئەوەیە:[br]ئێمە مێشکمان بۆ ماوەتەوە. 0:01:26.253,0:01:29.960 یەکەمین خانەی دەماری هی [br]ماسییە لیقەکان بووە. 0:01:30.435,0:01:33.275 ماسییە لیقەکان یەکەمین[br]تەوەرەدارەکانیان لێبۆتەوە. 0:01:33.299,0:01:36.967 یەکەمین تەوەرەدارەکانیش یەکەمین[br]بڕبڕەدارەکانیان لێبۆتەوە. 0:01:37.277,0:01:39.695 بڕبڕەدارەکان لە ئاو هاتوونەتە دەرەوە، و 0:01:39.719,0:01:41.055 گەشتوین بەم ڕۆژە. 0:01:42.737,0:01:48.327 بەڵام ئەوە ڕاستە کە دەمارێک،[br]خانەیەکی دەماری، هەمان شێوەیە 0:01:48.351,0:01:51.768 لە قڕژاڵێکی درێژ، لە باڵندەیەکدا[br]یان لە ئێوەدا. 0:01:52.427,0:01:55.968 ئەوە چی دەڵێت لەسەر مێشکی[br]قڕژاڵی درێژ؟ 0:01:56.880,0:01:58.437 دەتوانین هیچ لەسەر ئەوە بڵێین؟ 0:01:58.461,0:02:02.490 ڕاستییەکەی، دەرکەوتووە ئەگەر[br]بێیت و چەندین 0:02:02.514,0:02:05.171 تەزوی کارەبایی بچووک بدەیت[br]لە قرژاڵە درێژەکە 0:02:05.195,0:02:07.491 هەرکاتێک بیەوێت لە کونەکەی[br]بێتە دەرەوە، 0:02:07.515,0:02:09.700 تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت. 0:02:11.133,0:02:14.551 ئەگەر هەمان ئەو دەرمانانە بەیت[br]بە قرژاڵە درێژەکان 0:02:14.575,0:02:17.498 کە بۆ دڵەڕاوکێی مرۆڤ بەکاردێت، 0:02:17.522,0:02:20.603 هێمن دەبێتەوە و یەتە دەرەوە دەگەڕێت. 0:02:22.308,0:02:25.395 چۆن پێزانین دەردەبڕین بۆ[br]گرنگیدانمان بە دڵەڕاوکێی قرژاڵی درێژ؟ 0:02:25.905,0:02:27.259 زۆربەیکات، بە کوڵاندنیان. 0:02:27.283,0:02:28.599 (پێکەنین) 0:02:30.490,0:02:35.848 هەشت پێکان ئامرازەکان بەکاردێن،[br]بەهەمان شێوەی زۆربەی مەیمونەکان و 0:02:35.872,0:02:38.215 ڕووخساری مرۆڤەکان دەناسنەوە. 0:02:38.808,0:02:43.592 ئەی چۆن پێزانین دەردەبڕین بۆ ئەم زیرەکییە[br]هاوتای مەیمونیەی ئەم بێبڕبڕەیە؟ 0:02:43.999,0:02:45.446 زۆربەیکات بە کوڵاندنیان. 0:02:46.669,0:02:50.975 ئەگەر ماسییەکی گەورە بەشوێن ماسییەکی [br]بچوکەوە بێت بۆناو کەلێنێکی شیلانەکە، 0:02:50.999,0:02:55.975 زۆربەیکات دەچێت بۆ ئەو شوێنەی دەزانێت[br]مارماسی مۆرەی لێ نوستووە و 0:02:55.999,0:02:59.572 ئاماژە بە مارماسییەکە دەکات و[br]دەڵێت، "شوێنمکەوە،" و 0:02:59.596,0:03:02.137 مارماسییەکە لە ئاماژەکەی تێدەگات. 0:03:02.816,0:03:05.793 لەوانەیە مارماسییە مۆرایەکە بچێتە[br]کەلێنەکەوە و ماسییەکە بگرێت، 0:03:05.817,0:03:08.475 بەڵام لەوانەشە لە کەلێنەکە دەرچێت و[br]ماسییە گەورەکە بتوانێت بیگرێت. 0:03:08.880,0:03:14.911 ئەمە پێکەوەکارکردنێکی دێرینە کە[br]ئێمە بەمدواییە پێمان زانیوە. 0:03:14.935,0:03:18.020 چۆن پێزانین دەردەبڕین بۆ ئەم[br]پێکەوەکارکردنە دێرینە؟ 0:03:18.044,0:03:19.622 بە سورکردنەوەیان. 0:03:20.918,0:03:24.518 وێنەیەک دەرچووە کە زۆر زیاتر[br]لەسەر ئێمە دەڵێت 0:03:24.542,0:03:26.702 وەک لەسەر ئەوان. 0:03:27.610,0:03:30.015 سەگە دەریاییەکان ئامرازەکان بەکاردێنن و 0:03:30.039,0:03:33.016 زۆرجار واز لەوە دەهێنن کە ئەیکەن 0:03:33.040,0:03:37.181 بۆ ئەوەی نیشانی بێچووەکانیان بەن[br]چی بکەن و بەوە دەوترێت فێرکردن. 0:03:37.205,0:03:39.883 شیمپانزییەکان بێچوو فێرناکەن. 0:03:40.999,0:03:44.809 نەهەنگە کوشندەکان بێچووەکان فێردەکەن و[br]خواردن هاوبەش دەکەن. 0:03:46.879,0:03:48.913 کە پەرەسەندن شتێکی نوێ درووست دەکات، 0:03:48.937,0:03:53.290 ئەو شتانە بەکاردەهێنێت[br]کە خۆی لەبەردەستیایەتی، 0:03:53.314,0:03:55.776 پێش ئەوەی شتی نوێ دروست بکات. 0:03:55.800,0:03:57.976 ئەو مێشکەی ئێمەش هەمانە ئێستا 0:03:58.000,0:04:02.401 بە تێپەڕبوونی سەردەمێکی زۆر[br]گەشتووە پێمان. 0:04:02.425,0:04:06.014 ئەگەر سەیری مێشکی مرۆڤ بکەیت[br]بەراورد بە مێشکی شیمپانزی، 0:04:06.038,0:04:09.702 دەبینیت ئەوەی هەمانە مێشکی[br]شیمپانزییە بە گەورەیی. 0:04:09.726,0:04:13.667 شتێکی باشە هی ئێمە گەورەترە،[br]چونکە بەڕاستی ئێمەش هەر نائارامین. 0:04:13.691,0:04:15.753 (پێکەنین) 0:04:15.777,0:04:18.893 بەڵام ئاه، دۆلفینیش هەی، 0:04:18.917,0:04:21.893 مێشکی گەورەتر و پێچخواردنی زیاتری تیایە. 0:04:22.777,0:04:25.484 باشە، لەوانەیە بڵێن زۆرباشە،[br]ئەوە چەند مێشکێک دەبینین 0:04:25.508,0:04:27.935 بەڵام ئەی ئەوە چی دەڵێت[br]لەسەر بەکارهێنانی مێشکەکان؟ 0:04:28.347,0:04:32.218 دەتوانین ئیشکردنی مێشکەکان ببینین 0:04:32.242,0:04:33.951 لە لۆجیکی هەڵسوکەوتەکاندا. 0:04:34.530,0:04:38.161 ئەم فیلانە وەک دەیانبینن، 0:04:38.185,0:04:40.785 دیارە، پشوو ئەیەن. 0:04:41.118,0:04:45.482 پەڵەیەک سێبەریان دۆزیوەتەوە[br]لەژێر دار خورمایەکدا 0:04:45.506,0:04:48.306 بۆ ئەوەی بێچووەکانیان لەویا بنوون، 0:04:48.330,0:04:50.949 خۆیان کەمێک سەرخەو دەشکێنن[br]بەڵام هەر بەئاگا ئەبن. 0:04:51.491,0:04:54.343 ئێمە ئەوەی ئەیکەن بە تەواوی[br]ڕێی تێئەچێت بەلامانەوە 0:04:54.367,0:04:57.998 وەک چۆن خۆشیان ئەوەی ئەیکەن[br]ڕێی تێئەچێ بەلایانەوە 0:04:58.022,0:05:01.824 چونکە لەژێر تیشکی هەمان خۆردا و[br]لە هەمان جیهاندا، 0:05:01.848,0:05:05.274 بە گوێگرتن لە هەمان[br]دەنگەکانی مەترسی، 0:05:05.298,0:05:09.709 ئەوان دەبن بەو بوونەوەرە و [br]ئێمەش دەبین بەم بوونەوەرە. 0:05:10.536,0:05:12.712 سەردەمێکی زۆرە دراوسێی یەکترین. 0:05:12.736,0:05:16.180 کەس بەهەڵەیا ناچێت و بڵێت[br]ئەم فیلانە لە پشوودان. 0:05:16.204,0:05:19.116 چونکە ئاشکرایە زۆر نیگەرانی شتێکن. 0:05:19.140,0:05:21.116 نیگەرانی چین ئەم فیلانە؟ 0:05:21.680,0:05:25.320 دەرکەوتووە ئەگەر دەنگی[br]ژمارەیەک گەشتیار تۆمارکەیت و 0:05:25.344,0:05:30.038 ئەو تۆمارە لە سپیکەرێکی شاردراوە[br]لە گژوگیاکاندا لێبەیتەوە، 0:05:30.062,0:05:33.697 فیلەکان فەرامۆشی ئەکەن، چونکە دەزانن[br]گەشتیارەکان مەترسی نین بۆسەر فیلەکان. 0:05:34.102,0:05:38.844 بەڵام ئەگەر دەنگی شوانە[br]ئەفریقییەکان تۆماربکەیت 0:05:38.868,0:05:43.957 کە ڕمیان پێیە و زۆرجار لەسەر[br]چاڵە ئاوەکان ئازاری فیلەکان ئەیەن، 0:05:43.981,0:05:48.675 فیلەکان وریا ئەبنەوە و[br]لە سپیکەرە شاردراوەکە دوور ئەکەونەوە. 0:05:48.699,0:05:52.058 فیلەکان نەک هەر تەنیا ئەزانن[br]کە مرۆڤ لەوناوەیە، 0:05:52.082,0:05:54.618 دەشزانن کە جۆری جیای مرۆڤی لێیە، و 0:05:54.642,0:05:58.224 هەندێکیان باشن و[br]هەندێکیان مەترسیدارن. 0:05:58.248,0:06:03.315 ئەوان زیاتر چاودێری ئێمەیان کردووە[br]وەک لەوەی ئێمە چاودێریمان کردبێتن. 0:06:03.339,0:06:05.629 ئەوان باشتر ئێمە دەناسن وەک لە ئێمە. 0:06:06.272,0:06:09.120 هەمان بنچینەکانی ژیانمان هەیە: 0:06:09.144,0:06:13.639 ئاگامان لە بێچووەکانمان بێت، خواردن [br]بدۆزینەوە، هەوڵبەین بە زیندوویی بمێنینەوە 0:06:14.478,0:06:18.307 ئەگەر خۆمان گۆڕیبێت بۆ گەشتکردن[br]بە گردەکانی ئەفریقا 0:06:18.331,0:06:22.514 یان خۆمان گۆڕیبێت بۆ چوونە ژێر دەریا،[br]بەشێوەیەکی بنچینەیی وەک یەکین. 0:06:22.538,0:06:24.516 لەژێر پێستدا کەسی یەکین. 0:06:24.999,0:06:27.402 فیل هەمان ئێسکە پەیکەری هەیە، 0:06:27.426,0:06:29.768 نەهەنگی کوشندە هەمان ئێسکە پەیکەری هەیە، 0:06:29.792,0:06:31.028 وەک هی ئێمە. 0:06:33.674,0:06:35.936 لەو شوێنە یارمەتیدان دەبینین کە[br]یارمەتی پێویستە 0:06:36.560,0:06:39.188 حەسرەت دەبینین لە گەنجەکاندا. 0:06:40.467,0:06:44.070 بەستەری پەیوەندییە خێزانییەکان دەبینین. 0:06:45.776,0:06:47.823 خۆشەویستی دەناسینەوە. 0:06:48.522,0:06:50.683 خۆشەویستی هەر خۆشەویستییە. 0:06:51.999,0:06:54.682 ئینجا ئەپرسین، "ئایا هۆشیان هەیە؟" 0:06:55.300,0:06:58.200 کاتێک سڕکردنی گشتیت بۆدەکرێت،[br]واتلێدەکات هۆشت نەمێنێت، 0:06:58.224,0:07:01.059 واتە هیچ هەست بەهیچ ناکەیت. 0:07:01.083,0:07:04.654 هەبوونی هۆش واتە بتوانیت[br]هەست بە شتەکان بکەیت. 0:07:05.292,0:07:09.441 ئەگەر ببینیت، ببیستیت، هەست بکەیت،[br]ئەگەر ئاگاداری چواردەور بیت، 0:07:09.465,0:07:12.517 ئەوا هۆشت هەیە، و ئەوانیش هۆشیان هەیە. 0:07:15.165,0:07:16.331 هەندێک کەس دەڵێن 0:07:16.355,0:07:18.960 هەندێک شت هەیە[br]مرۆڤی کردووە بە مرۆڤ و 0:07:18.984,0:07:20.906 یەکێک لەو شتانە هاوسۆزی بوونە. 0:07:20.930,0:07:26.617 هاوسۆزی بوون توانای مێشکە بۆ ئەوەی[br]باری مێشکت هاوتا بکات لەگەڵ هاوەڵەکانت. 0:07:27.442,0:07:29.025 شتێکی زۆر بەسوودە. 0:07:29.049,0:07:31.209 ئەگەر هاوەڵەکانت دەستکەن[br]بە ڕۆشتن بەخێرایی، 0:07:31.233,0:07:33.468 پێویستە هەستبکەیت کە[br]پێویستە خێرابکەیت. 0:07:33.492,0:07:35.222 ئێستا هەموومان بەخێرایی دەڕۆین. 0:07:35.246,0:07:38.733 کۆنترین جۆری هاوسۆزی بوون[br]ترسی گوازراوەیە. 0:07:38.757,0:07:41.603 ئەگەر هاوەڵەکانت لەناکاو ڕاچڵەکێن و ڕاکەن، 0:07:41.627,0:07:43.791 هیچ باش نابێت بۆتۆش بڵێیت، 0:07:43.815,0:07:46.718 "ئای خوایە، باشە بۆچی هەمووان ڕۆشتن." 0:07:46.742,0:07:48.274 (پێکەنین) 0:07:51.136,0:07:54.975 هاوسۆزی بوون کۆنە، بەڵام هاوسۆزی بوون،[br]وەک هەر شتێکی تر لە ژیاندا، 0:07:54.999,0:07:58.910 بەشێوەی پلەپلەی شۆڕبووەوەیە و چەندین[br]درێژکراوەی هەیە. 0:07:58.934,0:08:02.655 کەواتە هاوسۆزی بوونێکی بنچینەیی هەیە:[br]تۆ هەست بەناخۆشی ئەکەیت، منیش بەهەمان شێوە 0:08:02.679,0:08:04.726 ئەبینم تۆ دڵخۆشیت، ئەوە منیش دڵخۆش ئەکات. 0:08:05.192,0:08:07.975 ئینجا شتێکی تر هەیە پێی دەوترێت[br]هاوسۆزی دەربڕین. 0:08:07.999,0:08:09.859 کەمێکی تری لێکراوەتەوە: 0:08:10.365,0:08:13.832 "زۆرم پێناخۆشبوو بیستم[br]نەنک کۆچی دوایی کرد. 0:08:13.856,0:08:17.483 هەست بە هەمان ناخۆشی تۆ ناکەم، بەڵام[br]تێئەگەم؛ دەزانم هەست بەچی دەکەیت و 0:08:17.507,0:08:18.920 منی نیگەران کردووە." 0:08:18.944,0:08:21.771 ئینجا ئەگەر پاڵنەرمان هەبێت[br]کار لەسەر هاوسۆزی دەربڕین بکەین، 0:08:21.771,0:08:23.391 بەوە دەڵێم بەبەزەیی. 0:08:24.061,0:08:27.611 زۆر دوور لەو شتەی[br]کە ئێمە دەکات بە مرۆڤ، 0:08:27.635,0:08:30.975 هاوسۆزی بوونی مرۆڤ زۆر[br]دوورە لە تەواوبوونەوە. 0:08:30.999,0:08:36.010 ئەو بوونەوەرانە کۆدەکەینەوە کە هاوسۆزیان[br]هەیە، دەیانکوژین و دەیانخۆین. 0:08:36.034,0:08:38.901 ئێستا، لەوانەیە بڵێیت باشە،[br]ئەوانە بوونەوەری جیان. 0:08:38.925,0:08:42.643 ئەوە تەنیا گیاندار خۆرییە و[br]مرۆڤیش گیاندارخۆرە. 0:08:42.667,0:08:48.003 بەڵام زۆرباش لەگەڵ[br]مرۆڤەکانی تریشدا ناجوڵێینەوە. 0:08:49.212,0:08:52.366 ئەو کەسانەی لەوە دەچێت[br]تەنیا یەک شت بزانن لەسەر ڕەفتاری گیانداران 0:08:52.390,0:08:56.363 دەزانن کە نابێت بیرکردنەوە و هەستی[br]مرۆڤ بسەپێنیت بەسەر 0:08:56.387,0:08:58.188 بوونەوەرەکانی تردا. 0:08:58.723,0:09:00.544 پێموابێت ئەوە نابەجێیە، 0:09:00.568,0:09:04.690 چونکە سەپاندنی بیرکردنەوە و[br]هەستی مرۆڤ بەسەر بوونەوەری تردا 0:09:04.714,0:09:08.965 یەکەمین باشترین خەمڵاندنە دەربارەی ئەوەی[br]بەڕاستی چی ئەکەن و هەست بەچی دەکەن، 0:09:08.989,0:09:12.302 چونکە مێشکیان بەشێوەیەکی[br]بنچینەیی وەک هی ئێمەیە. 0:09:12.326,0:09:14.057 هەمان پێکهاتەیان هەیە. 0:09:14.081,0:09:19.131 هەمان هۆرمۆنەکانی باری مێشک و[br]پاڵنەر دروست دەکات 0:09:19.155,0:09:21.413 لە مێشکی ئەوانیشدایە. 0:09:23.050,0:09:28.120 شتێکی زانستی نییە بڵێیت برسیانە[br]کاتێک ڕاو ئەکەن و 0:09:28.144,0:09:31.091 بڵێی ماندوون کاتێک[br]زمانیان بەدەرەوەیە، و 0:09:31.115,0:09:33.805 ئینجا کاتێک لەگەڵ مناڵەکانیان[br]یاری ئەکەن و 0:09:33.829,0:09:35.740 خۆشی نیشان ئەیەن، 0:09:35.764,0:09:40.553 بڵێی نازانین ئەگەر هیچ[br]هەستێکیان هەبێت. 0:09:40.577,0:09:42.571 ئەوە زانستی نییە. 0:09:43.619,0:09:46.304 کەواتە باشە، پەیامنێرێک بەمنی وت، 0:09:46.328,0:09:50.636 "لەوانەیە، بەڵام چۆن دەزانیت ئەگەر[br]گیاندارەکانی تر بیربکەنەوە یان هەست بکەن؟" 0:09:50.660,0:09:53.715 ئینجا منیش گەڕام بەناو[br]ئەو سەدان 0:09:53.739,0:09:56.238 سەرچاوە زانستیانەی کۆمکردبۆوە لە[br]کتێبەکەمدا و 0:09:56.262,0:09:59.502 بۆم دەرکەوت وەڵامەکە لە ژوورەکەیایە لەگەڵما. 0:09:59.526,0:10:03.279 کە سەگەکەم لەسەر ڕاخەرەکە[br]هەڵئەستێت و یەت بۆلام -- 0:10:03.303,0:10:05.065 نەک بۆسەر قەنەفەکە، بۆلای من-- 0:10:05.089,0:10:09.266 ئەچێتە سەر پشتی و سکی دەر ئەخات، 0:10:09.290,0:10:12.158 بیری کردۆتەوە و وتوێتی، "حەز ئەکەم[br]سکم بخورێنرێت. 0:10:14.565,0:10:17.101 ئەزانم کە ئەتوانم بچم بۆلای کارڵ، 0:10:17.125,0:10:19.438 ئەو تێئەگات داوای چی ئەکەم. 0:10:20.084,0:10:22.580 ئەزانم ئەتوانم متمانەی پێبکەم[br]چونکە ئێمە خێزانێکین. 0:10:23.406,0:10:26.121 ئیشەکەم بۆ ئەکات و[br]منیش دڵخۆش ئەبم." 0:10:26.145,0:10:28.031 (پێکەنین) 0:10:28.055,0:10:31.384 بیری کردۆتەوە و هەستیکردووە، و 0:10:31.408,0:10:34.072 هەر بەڕاستی لەوە ئاڵۆزتر نییە. 0:10:34.096,0:10:38.709 بەڵام گیاندارەکانی تر دەبینین و[br]دەڵێین، "ئاه سەیرکە، نەهەنگە کوشندەکان، 0:10:38.733,0:10:41.143 گورگەگان، فیلەکان: 0:10:41.167,0:10:42.778 ئەوان واهی نایبینن." 0:10:43.714,0:10:48.008 ئەمە نێرینەی ژمارە ئێڵ ٤١ە. 0:10:48.032,0:10:50.079 تەمەنی ٣٨ ساڵە. 0:10:50.103,0:10:53.575 مێینەکەی لای ڕاستییەوە ئێڵ ٢٢ە. 0:10:53.899,0:10:55.451 تەمەنی ٤٤ ساڵە. 0:10:55.475,0:10:58.110 ماوەی چەندین ساڵە یەکتر ئەناسن. 0:10:58.650,0:11:00.622 زۆر باش دەزانن کە کێن. 0:11:00.646,0:11:02.197 زۆر باش دەزانن هاوڕێکانیان کێن. 0:11:02.221,0:11:03.919 دەزانن ڕکابەرەکانیان کێن. 0:11:03.943,0:11:06.056 ژیانیان بەدرێژایی هێڵێکی کۆچکردنە. 0:11:06.802,0:11:09.036 بەردەوام دەزانن لەکوێدان. 0:11:10.863,0:11:13.238 ئەمە فیلێکە ناوی فایلۆیە. 0:11:13.667,0:11:15.495 نێرینەیەکی گەنج بوو. 0:11:15.519,0:11:17.337 ئەمە ئەوە دوای چوار ڕۆژ. 0:11:18.999,0:11:24.329 مرۆڤەکان نەک هەر هەست بەناخۆشی دەکەن،[br]دەشتوانن زۆری لێ دروست بکەن. 0:11:26.648,0:11:28.962 ئەمانەوێ دانیان دەر بکەین. 0:11:30.153,0:11:33.457 بۆچی ناتوانین چاوەڕێ بکەین تا دەمرن؟ 0:11:35.998,0:11:39.466 فیلەکان پێشتر درێژەیان دەکێشا لە[br]کەنارئاوەکانی دەریای ناوەڕاست 0:11:39.490,0:11:41.565 بۆ باشوور هەتا لوتکەی گود هۆپ. 0:11:41.589,0:11:44.975 ساڵی ١٩٨٠، زنجیرەیەکی زۆری فیل هەبوو 0:11:44.999,0:11:47.187 لە ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەفریقا. 0:11:47.211,0:11:51.548 ئێستاش ئەم زنجیرەیە پەرتاوەزەبووە[br]بۆ چەند پارچەیەکی بچووک. 0:11:51.572,0:11:56.251 ئەمە جوگرافیای ئاژەڵێکە کە[br]بەرەو لەناوچوونی دەبەین، 0:11:56.275,0:12:00.124 بوونەوەرێک، یەکێک لە[br]سەرسوڕهێنەرترینەکانی سەر زەوی. 0:12:01.288,0:12:05.546 بێگومان، زۆر باشتر ئاگامان لە ژیانی[br]سرووشتییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. 0:12:05.681,0:12:09.916 لە پارکی نەتەوەیی یەلۆستۆن، هەموو[br]گورگەکانمان کوشت. 0:12:09.940,0:12:13.389 ڕاستییەکەی، هەموو گورگەکانمان کوشت[br]لە باشوری سنوری کەنەدا. 0:12:13.413,0:12:17.806 بەڵام لە پارکەکەیا، چاودێرانی پارکەکە[br]ئەوەیان لە ١٩٢٠ەکاندا کرد، و 0:12:17.830,0:12:20.421 ئینجا ٦٠ ساڵ دواتر ئەبوو بیانهێننەوە، 0:12:20.445,0:12:23.352 چونکە ژمارەی کەڵەکێوییەکان[br]خەریکبوو لەدەست دەردەچوو. 0:12:24.511,0:12:25.785 ئینجا مرۆڤەکان هاتن. 0:12:25.809,0:12:29.533 مرۆڤەکان بە هەزارەها دەهاتن[br]بۆ بینینی گورگەکان، 0:12:29.557,0:12:33.052 دیارترین و بەرچاوترین[br]گورگەکانی جیهان. و 0:12:33.512,0:12:36.764 منیش چووم و سەیری ئەم خێزانە[br]گورگە سەرسوڕهێنەرەم کرد. 0:12:36.788,0:12:38.241 دەستەیەکی یەک خێزانی. 0:12:38.265,0:12:41.840 چەند گەورەیەکی بێچویان دەبوو و[br]لەگەڵ چەند نەوەیەکی گەنج. و 0:12:43.158,0:12:47.774 بەناوبانگترین و سەقامگیرترین دەستەم[br]بینی لە پارکی نەتەوەیی یەلۆستۆن. 0:12:48.370,0:12:51.500 ئینجا، کە یەکتۆز لە[br]سنورەکانیان چونە دەرەوە 0:12:51.524,0:12:54.205 دوان لە گەورەکانیان کوژران، 0:12:54.229,0:12:56.482 بە دایکەکەشەوە، 0:12:56.506,0:12:58.684 کە زۆرجار پێی دەڵێین مێینەی ئەلفا. 0:12:59.502,0:13:03.745 بەشەکەی تری خێزانەکە یەکسەر[br]بوو بە ڕکابەری خوشک و براکان. 0:13:04.871,0:13:07.112 خوشکەکان خوشکەکانیان دەر ئەکرد. 0:13:07.565,0:13:11.046 ئەوەیان چەندین ڕۆژ هەوڵیدا[br]بچێتەوە ناو خێزانەکە. 0:13:11.070,0:13:13.762 ڕێگەیان پێنەدەدا چونکە[br]ئیرەییان پێدەبرد. 0:13:13.786,0:13:16.599 سەرنجێکی زۆری دوو نێرینەی[br]ڕاکێشابوو بۆلای خۆی و 0:13:16.623,0:13:18.641 پێش کاتی خۆشی پێگەشتبوو. 0:13:18.665,0:13:20.318 ئەوە زۆربوو بەلایانەوە. 0:13:20.342,0:13:23.067 دەرئەنجام کەوتە دەرەوەی پارکەکە و[br]تەقەی لێکرا و کوژرا. 0:13:24.463,0:13:27.872 نێرینە ئەلفاکەش دەرئەنجام لە[br]خێزانەکەی خۆی دەرکرا. 0:13:28.436,0:13:30.439 لەگەڵ هاتنی زستاندا، 0:13:30.463,0:13:34.213 ناوچەکەی خۆی لەدەستدا،[br]پشتیوانی ڕاوکردنی لەدەستدا، 0:13:34.237,0:13:36.708 ئەندامەکانی خێزانەکەی و هاوسەرەکەی[br]لەدەستدا. 0:13:38.883,0:13:42.507 ئازارێکی زۆریان تووش دەکەین. 0:13:43.665,0:13:48.625 ئەوەی نایزانین، بۆچی ئەوان[br]وەک ئێمە ئازارمان پێناگەیەنن؟ 0:13:49.855,0:13:53.053 ئەم نەهەنگە تازە تەواوبووە[br]لە خواردنی نەهەنگێکی ڕەساسی 0:13:53.077,0:13:55.656 لەگەڵ هاوەڵەکانیا کە ئەو[br]نەهەنگەیان کوشتووە. 0:13:55.680,0:13:58.764 ئەو خەڵکانەی سەر بەلەمەکە[br]هیچیان نەبووە لێی بترسن. 0:13:59.999,0:14:01.988 ئەمە نەهەنگی ژمارە تی ٢٠ە. 0:14:02.488,0:14:06.739 تازە تەواوبووە لە پارچە پارچەکردنی[br]سەگێکی ئاوی لەگەڵ دوو هاوەڵیدا. 0:14:06.978,0:14:10.060 کێشی سەگە ئاوییەکە هێندەی کێشی[br]ئەو خەڵکانەی سەر بەلەمەکە بووە. 0:14:10.124,0:14:11.627 هیچیان نەبووە لێی بترسن. 0:14:12.189,0:14:13.611 سەگە ئاوییەکان ئەخۆن. 0:14:14.699,0:14:16.385 بۆچی ئێمە ناخۆن؟ 0:14:18.823,0:14:22.583 بۆچی متمانەیان پێئەکەین[br]مناڵەکانمان نزیک بکەینەوە لێیان؟ 0:14:24.488,0:14:30.390 بۆچی ئەو نەهەنگە بکوژانە گەڕانەوە[br]بۆلای توێژەرەوەکانی لە تەمەکەیا ونبوون و 0:14:30.414,0:14:33.744 بۆ چەندین میل ڕێبەری کردن تا [br]نەمانی تەمەکە و 0:14:33.768,0:14:36.933 ئەو شوێنەی ماڵی توێژەرەوەکانی[br]لێوە دیاربوو لە کەنار ئاوەکە؟ 0:14:36.957,0:14:38.973 ئەوەش زیاتر لە جارێک ڕوویداوە. 0:14:41.171,0:14:43.746 لە باهاماس، ژنێک هەیە[br]ناوی دێنیس هێرزینگە، و 0:14:43.770,0:14:47.094 توێژینەوە لەسەر دۆلفینی خاڵدار دەکات و[br]ئەوانیش ئەم دەناسن. 0:14:47.118,0:14:49.716 زۆر باش دۆلفینەکان دەناسێت.[br]یەک بەیەکیان دەناسێت. 0:14:49.740,0:14:52.002 ئەوانیش دەیناسن.[br]بەلەمی گەڕانەکە دەناسنەوە. 0:14:52.026,0:14:54.366 کە دەر ئەکەوێت، بەیەک شادبوونەوەیەکی[br]خۆشە بۆیان. 0:14:54.366,0:14:57.685 جگە لەوەی، جارێکیان کە دەرکەوت [br]نەیان ئەویست لە بەلەمەکە نزیک بنەوە، و 0:14:57.685,0:14:59.693 ئەوەش زۆر سەیر بوو. 0:14:59.717,0:15:01.881 نەشیاندەزانی چی ڕووی یاوە 0:15:01.905,0:15:03.405 تا ئەوکاتەی کەسێک هاتە دەرەوە و 0:15:03.429,0:15:06.064 ڕایگەیاند یەکێ: لەوانەی[br]لەگەڵمان بووە لەسەر بەلەمەکە مردووە 0:15:06.088,0:15:07.859 لەکاتی خەوتنیدا. 0:15:08.740,0:15:12.666 چۆن دۆلفینەکان زانیویانە کە[br]دڵی یەکێک لە مرۆڤەکان 0:15:12.690,0:15:14.159 وەستاوە لە لێیان؟ 0:15:14.818,0:15:17.108 بۆچی گرنگە بەلایانەوە؟ 0:15:17.132,0:15:19.325 بۆچی ئەوە دەیانخاتە ئاگادارییەوە؟ 0:15:21.111,0:15:26.410 ئەم شتە نادیارانە ئاماژەن بۆ[br]هەموو ئەو شتانەی ڕووئەیەن 0:15:26.434,0:15:29.176 لە مێشکی ئەو بوونەوەرانەی[br]لەگەڵمانن لەسەر زەوی 0:15:29.200,0:15:33.431 کە زۆر بەدەگمەن بیری لێدەکەینەوە. 0:15:34.258,0:15:36.430 لە حەوزێکی ماسی ئەفریقای باشوور 0:15:36.454,0:15:39.678 بێچووە دۆلفینێک هەبوو[br]بەناوی دۆڵی. 0:15:40.178,0:15:46.322 خەریکی شیرخواردن بوو، و ڕۆژێک[br]چاودێرێک پشوێکی وەرگرت و 0:15:46.346,0:15:50.453 جگەرەی دەکێشا لەبەردەم پەنجەرەی[br]حەوزەکەدا. 0:15:50.477,0:15:52.851 دۆڵی هات بۆلای و سەیرێکی کرد، 0:15:52.875,0:15:56.753 چووەوە لای دایکی، کەمێکی تر شیری خوارد، 0:15:56.777,0:15:58.580 هاتەوە لای پەنجەرەکە و 0:15:58.604,0:16:04.269 شیرێکی زۆری دەردا کە وەک[br]دووکەڵ سەری داپۆشی. 0:16:04.293,0:16:07.399 بەجۆرێک، ئەو بێچووە دۆلفینە 0:16:07.423,0:16:11.712 بیرۆکەی ئەوەی بۆهاتووە شیر بەکاربێنێت[br]بۆ نیشاندانی دووکەڵ. 0:16:12.211,0:16:15.559 کاتێک مرۆڤەکان شتێک[br]بەکاردەهێنن بۆ نیشاندانی شتێکی تر، 0:16:15.583,0:16:17.608 بەوە دەڵێین هونەر. 0:16:17.632,0:16:19.655 (پێکەنین) 0:16:19.679,0:16:21.210 ئەو شتانەی دەمانکات بە مرۆڤ 0:16:21.234,0:16:24.314 ئەو شتانە نین کە[br]پێمانوایە دەمانکات بە مرۆڤ. 0:16:24.781,0:16:27.105 ئەوەی دەمانکات بە مرۆڤ ئەوەیە، 0:16:27.129,0:16:30.265 لە هەموو ئەو شتانەیا[br]کە مێشکی ئێمە و مێشکی ئەوانیش هەیەتی، 0:16:30.289,0:16:32.529 ئێمە لەڕادەبەدەرترینەکەین. 0:16:34.347,0:16:36.636 ئێمە بەبەزەییترینین، 0:16:36.660,0:16:39.677 توند و تیژترینین، داهێنەرترینین و 0:16:39.701,0:16:44.361 تێکدەرترین بوونەوەرین[br]کە تا ئێستا لەسەر ئەم هەسارەیە بووبێت، و 0:16:44.385,0:16:48.109 کۆکراوەیەکی هەموو ئەو [br]شتانەین پێکەوە. 0:16:49.341,0:16:53.579 بەڵام خۆشەویستی ئەو شتە نییە[br]کە ئێمە ئەکات بە مرۆڤ. 0:16:54.242,0:16:56.594 شتێکی تایبەت نییە بۆمان. 0:16:57.674,0:17:01.645 ئێمە تەنیا بوونەوەر نین[br]گرنگی بە هاوسەرەکانمان بەین. 0:17:01.669,0:17:05.007 ئێمە تەنیا بوونەوەر نین[br]گرنگی بە بێچووەکانمان بەین. 0:17:06.904,0:17:11.874 باڵندەی ئەلباترۆس زۆرجار، شەش[br]و دە هەزار میل دەفڕێت 0:17:11.898,0:17:16.385 بە درێژایی چەندین هەفتە[br]بۆ گەیاندنی ژەمێک، ژەمێکی گەورە 0:17:16.409,0:17:18.385 بە بێچووەکانی کە چاوەڕێی ئەکەن. 0:17:18.835,0:17:23.233 هێلانەکەیان لە دوورەدەستترین دوورگەکانی[br]زەریاکانی زەوییە، و 0:17:23.257,0:17:25.630 لەمە دەچێت. 0:17:27.370,0:17:31.550 گەیاندنی ژیان لە نەوەیەکەوە [br]بۆ نەوەی دواتر زنجیرەی بوونەوەریە. 0:17:31.574,0:17:34.550 ئەگەر ئەوە بوەستێت، هەموی دەڕوات. 0:17:34.975,0:17:39.625 ئەگەر شتێک هەبێ پیرۆزبێت، ئەوەیە، و[br]بۆناو ئەو پەیوەندییە پیرۆزەش 0:17:39.649,0:17:42.480 زبڵە پلاستیکیەکانمان یەت. 0:17:42.504,0:17:45.191 هەمووئەم باڵندانە ئێستا[br]پلاستیک لە لەشیانایە. 0:17:45.990,0:17:50.641 ئەمە ئەلباترۆسێکی شەش مانگە[br]ئامادەیە بۆ فڕین -- 0:17:50.665,0:17:54.666 مرد، سکی پڕە لە چەرخی سور. 0:17:54.690,0:17:57.975 نابێت پەیوەندییەکەمان ئاواهی بێت 0:17:57.999,0:17:59.585 لەگەڵ بەشەکەی تری جیهان. 0:17:59.609,0:18:02.933 بەڵام ئێمە، کە خۆمان[br]لەدوای مێشکمانەوە ناوناوە، 0:18:04.195,0:18:07.581 قەت بیر لە دەرئەنجامەکان ناکەینەوە. 0:18:09.041,0:18:12.161 کاتێک پێشوازی لە مرۆڤێکی نوێ[br]ئەکەین بۆ ئەم ژیانە، 0:18:12.185,0:18:16.688 بە یاوەری بوونەوەرەکانی تر[br]پێشوازی لە مناڵەکانمان ئەکەین. 0:18:16.712,0:18:18.805 وێنەی گیاندارەکان ئەکێشین[br]لەسەر دیوارەکان. 0:18:18.829,0:18:20.657 وێنەی مۆبایل ناکێشین. 0:18:20.681,0:18:22.824 وێنەی شوێنی کارکردن ناکێشین. 0:18:22.848,0:18:26.749 وێنەی ئاژەڵەکان ئەکێشین[br]بۆ ئەوەی نیشانی بەین کە بەتەنیا نین. 0:18:27.316,0:18:29.059 بوونەوەری ترمان لەگەڵە. و 0:18:30.527,0:18:35.267 هەر یەکێک لەو گیاندارانە[br]لە وێنەی کەشتییەکەی نوحدا، 0:18:35.291,0:18:39.631 کە شایەنی ڕزگار بوون بووە [br]ئێستا لە مەترسیدایە، و 0:18:39.655,0:18:41.908 زریانەکە لەدژی ئێمەیە. 0:18:43.704,0:18:46.003 بۆیە بە پرسیارێک دەستمان پێکرد: 0:18:46.027,0:18:47.891 ئایا خۆشیان ئەوێین؟ 0:18:49.999,0:18:52.047 پرسیارێکی تر ئەکەین. 0:18:52.999,0:18:56.609 دەتوانین ئەوە بەکاربێنین کە هەمانە 0:18:57.918,0:19:02.091 ئەوەنە گرنگیان پێبەین[br]بتوانن بەردەوام بن لە ژیان؟ 0:19:04.725,0:19:06.066 زۆر سوپاس بۆ هەمووتان. 0:19:06.090,0:19:11.730 (چەپڵەلێدان)