Return to Video

ڕێڕەوی ئاوریشمی: یەکەمین تۆڕی ڕێڕەو لە مێژوودا. شانۆن هاریس کاستێلۆ

  • 0:06 - 0:09
    فەرمانبەرێکی بانک لە لەندەن نوێترین
    زانیاری سەبارەت بە بازاڕی پشکەکان
  • 0:09 - 0:12
    بۆ ھاوڕێیەکەی لە ھۆنکۆگ دەنێرێت.
  • 0:12 - 0:14
    بە یەک کرتە، کڕیارێک لە نێۆوڕک
  • 0:14 - 0:17
    ئامێرێکی ئەلیکتڕۆنی
    دروست کراو لە بەیجین داوا دەکات،
  • 0:17 - 0:19
    لە چەند ڕۆژێک بە درێژایی
    زەریاکان گەشت دەکات
  • 0:19 - 0:22
    لە ڕێگەی فڕۆکە یان کەشتی دەریایی.
  • 0:22 - 0:24
    خێرایی و قەبارەی جوڵەی زانیاریی و کاڵا
  • 0:24 - 0:27
    لە سەرانسەری جیھانی
    ئێستادا لە مێژوودا وێنەی نەبووە.
  • 0:27 - 0:31
    بەڵام ئاڵوگۆڕی جیھانی زۆر
    لەوە کۆنترە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە،
  • 0:31 - 0:34
    بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ و
    بە درێژایی ٥ ھەزار میل دەگەڕێتەوە،
  • 0:34 - 0:37
    بە ڕێگەی ئاوریشم بەناوبانگە.
  • 0:37 - 0:39
    ڕێگەیی ئاوریشمی،
    لە ڕاستیدا، یەک ڕێگە نەبووە،
  • 0:39 - 0:41
    بەڵکو تۆڕێکی ڕێگەوبانی ئاڵۆز بووە،
  • 0:41 - 0:43
    کە بە درێژایی چەند سەدەیەک دروست بووە،
  • 0:43 - 0:46
    چەندین کۆمەڵگەی
    دانیشتووانی بەیەکەوە بەستۆتەوە
  • 0:46 - 0:47
    قۆناغ بە قۆناغ.
  • 0:47 - 0:51
    کۆمەڵگە کشتوکاڵیەکان سەرەتا دابڕاو بوون
  • 0:51 - 0:53
    لە قەراغی ڕووبار و دەشتە بە پیتەکان،
  • 0:53 - 0:55
    ھاتوچۆیان سنوردار بووە
    بە ھۆی لێکدابڕانی جوگرافی
  • 0:55 - 0:56
    نەناسینی دەوروبەری خۆیان.
  • 0:56 - 0:58
    بەڵام بە گەشەی ئەم کۆمەڵگایانە
  • 0:58 - 1:01
    بۆیان دەردەکەوێت بیابانە
    وشکەکان و دەشتایەکانی دەوروبەریان
  • 1:01 - 1:03
    پڕە لە دانیشتوان، بەڵام
    ئەھریمەن و شەڕانگێز نین،
  • 1:03 - 1:05
    بەڵکو کۆمەڵێک ھێزی کۆچبەری ئەسپسوارن.
  • 1:05 - 1:08
    سکیسیەکان، کە بە درێژایی
    ھەنگاریا تا مەنگۆلیا دەژیان،
  • 1:08 - 1:10
    بەریەککەوتنیان لەگەڵ شارستانی
  • 1:10 - 1:13
    مسر، ھیند، گریک و سین ھەبووە.
  • 1:13 - 1:16
    ئەم بەریەکەوتنانە ھەمیشە ئاشتیانە نەبووە.
  • 1:16 - 1:18
    سەرەڕایی شەڕ و پێکدادان،
  • 1:18 - 1:21
    ئاڵوگۆڕی و پاراستنی بازرگانیشان کردووە
  • 1:21 - 1:22
    لە بەرامبەر باجی گومرگی،
  • 1:22 - 1:26
    ھێزە کۆچبەرەکان ڕۆڵیان لە بڵاو
    کردنەوەی کاڵا، بیرۆکە و تەکنەلۆژیا
  • 1:26 - 1:29
    لە نێوان کەلتورە دوورەدەستەکان ھەبووە.
  • 1:29 - 1:32
    یەکێک لە ڕێگە
    گرنگەکانی ئەم تۆڕە گەشەسەندوە
  • 1:32 - 1:33
    ڕێگەی شاھانەی فارسی بووە،
  • 1:33 - 1:37
    کە لە لایەن داریوشەوە لە سەدەی
    پێنجەھەمینی پێش زاین بنیات نراوە.
  • 1:37 - 1:41
    نزیکەی ٢ ھەزار میل دەبێت لە
    نێوان رووباری دیجلە تا دەریایی ئیجە،
  • 1:41 - 1:44
    بازگە زۆرەکانی سەر ئەم ڕێگەیە
    ھۆکار بووە بۆ ئەوەی کاڵا و پەیامەکان
  • 1:44 - 1:48
    بە خاوی ھاتوچۆ بکەن بە ڕێژەیەک
    دە جار لە کاتی ئاسی خۆیان دوا دەخران.
  • 1:48 - 1:51
    کاتێک ئەلیکساندەری
    گەورە وڵاتی فارس داگیر دەکات،
  • 1:51 - 1:55
    گەورە بوونی شارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا
    بەھۆی داگیر کردنی شارەکانی وەک سەمەرقەند،
  • 1:55 - 1:58
    و دامەزراندنی شاری
    تازە وەک ئەسکەندەریەی دوور،
  • 1:58 - 2:01
    تۆڕی کەلتوری و بازرگانی
    گریکی، مسڕی، فارسی و ھیندی
  • 2:01 - 2:04
    بەرەو قوڵایی ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە
    بە شێوەک کە پێشتر وێنەی نەبووە،
  • 2:04 - 2:08
    کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی بناغەی
    پردی پەیوەندنی نێوان چین و ڕۆژئاوا.
  • 2:08 - 2:11
    لە سەدەی دووھەمی پێش
    زاین ئەمە ڕاستیە زەق دەبێتەوە،
  • 2:11 - 2:13
    کاتێک باڵێۆزێک بە ناوی ژانگ جین،
  • 2:13 - 2:16
    بۆ لای کۆچەرەکانی ڕۆژئاوا
    دەنێردرێت تا دانوستان بکات،
  • 2:16 - 2:18
    ئەو بۆ لای ئیمپراتۆر
    ھان دەگەڕێتەوە و چەندین
  • 2:18 - 2:21
    چیرۆکی سەبارەت بە پێشکەووتوی
    شارستانیەکان لە ھەگبەدا دەبێت
  • 2:21 - 2:24
    و چەندین کاڵای سەمەرە لەگەڵ
    خۆی دەھێنێتەوە کە لە ڕۆژئاوا نییە.
  • 2:24 - 2:26
    باڵێۆز و بازرگان بۆ وڵاتی
    فارسەکان و ھیندستان دەنێردران
  • 2:26 - 2:30
    بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی ئاوریشم
    و بەردی گرانبەھا بە خوری و ئەسپ،
  • 2:30 - 2:33
    لەشکرێکی سەربازی
    ھاوەڵیان بوو بۆ پاراستنیان.
  • 2:33 - 2:35
    ڕێگەکانی ڕۆژھەڵات و
    ڕۆژئاوا وردە وردە بەیەکەوە بەستران
  • 2:35 - 2:38
    تا سیستەمێکی ڕێڕەوی یەکگرتوو بە
    درێژایی ئۆراسیا دروست دەبێت،
  • 2:38 - 2:41
    کە ڕێگە بۆ ئاڵوگۆڕی
    کەلتوری و ئابوری فراوانتر
  • 2:41 - 2:43
    لە ڕابردوو خۆش دەکات.
  • 2:43 - 2:45
    کاڵایی چینیەکان دەگەیشتنە ڕۆما،
  • 2:45 - 2:48
    کە دەبێتە ھۆی زۆری ئاڵتون
    دواتر قەدەغەی ھاوردەی ئاوریشم،
  • 2:48 - 2:51
    لە ھەمان کات بەرداغ و قاپی
    ڕۆما لە چین ناوبانگ پەیدا دەکات.
  • 2:51 - 2:54
    ناوەڕاستی ئاسیا دەبێتە گۆڕەپانی
  • 2:54 - 2:57
    ململانێ و پێکدادانی
    سەربازی نێوان ڕۆما و چین.
  • 2:57 - 3:00
    کە لەوانەیە ڕێگەی بۆ
    گواستنەوەی تیر و کەوان بۆ ڕۆژئاوا
  • 3:00 - 3:02
    خۆش کرد بێت.
  • 3:02 - 3:04
    خواست لەسەر کاڵای ناوازەی بێگانە،
  • 3:04 - 3:05
    قازانجی بەدەست ھێنراو،
  • 3:05 - 3:08
    ڕێگەی بۆ مانەوە و
    پاراستنی ڕێگەی ئاوریشمی خۆش کرد،
  • 3:08 - 3:10
    تەنانەت کاتێک ئیمپڕاتۆریەتی
    ڕۆمانی لێک ھەڵوەشایەوە
  • 3:10 - 3:13
    خێزانە دەسەڵاتدارەکانی
    چین ھاتن و لەناوچوون.
  • 3:13 - 3:16
    تەنانەت ھۆزە مەنگۆلیەکان
    کە بە دڕندەیی ناسرا بوون،
  • 3:16 - 3:20
    بە باشی ڕێڕەوە بازرگانیەکانیان
    دەپاراست و ڕێگریان نەدەکرد.
  • 3:20 - 3:23
    جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی،
    ئەم ڕێڕەوانە ڕێگە خۆشکەر بوون
  • 3:23 - 3:27
    لە بڵاوبوونەوەی کەلتور،
    داھێنان، بیرۆکە و زمانیش.
  • 3:27 - 3:31
    بۆدایزم لە ھیند سەرچاوە دەگرێت، بەڵام
    وردە وردە بۆ چین و یابان دەگوازرێتەوە
  • 3:31 - 3:33
    تا دەبێتە ئاینی سەرەکی لەم وڵاتانە.
  • 3:33 - 3:36
    ئیسلام لە نیمچە دورگەی عەرەبیەوە
    دەگوازرێتەوە بۆ باشوری ئاسیا،
  • 3:36 - 3:38
    لەگەڵ بیرو باوەڕە
    ناوەخۆییەکان تێکەڵ دەبێت
  • 3:38 - 3:41
    و ئاینی سیخ دروست دەبێت.
  • 3:41 - 3:43
    باروت لە چینەوە بۆ
    ڕۆژھەڵاتی ناوەند دەگوازرێتەوە
  • 3:43 - 3:48
    کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دروست بوونی
    ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، سەفەوی و مەنگۆلی.
  • 3:48 - 3:51
    سەرکەوتنی ڕێگەی ئاوریشم
    بووە ھۆکاری لە ناو چوونیشی،
  • 3:51 - 3:54
    لەگەڵ گەشەی تەکنەلۆژیایی
    دەریایی وەک قیبلەنمای موگناتیسی
  • 3:54 - 3:58
    بە ئاسانی ڕێگە دەریایەکان دەدۆزرانەوە
    و ڕێگە وشکانیەکان درێژ و بایەخیان نەما.
  • 3:58 - 4:01
    لە ھەمان کاتدا، تێکشکانی
    دەسەڵاتداری مەنگۆلیەکان،
  • 4:01 - 4:04
    ھاوشان بوو لەگەڵ کشانەوەی
    چین لە بازرگانی جیھانی.
  • 4:04 - 4:07
    لەگەڵ ئەوەی تۆڕی ڕێڕەوە
    کۆنەکان کۆتاییان پێ ھات،
  • 4:07 - 4:09
    جیھانیان بۆ ھەمیشە گۆڕی
  • 4:09 - 4:11
    بەشێوازێک کە وەک خۆی لێ نایەتەوە.
  • 4:11 - 4:13
    ئەوروپیەکان بە دوای
    ڕێڕەوە ئاویەکان دەگەڕێن
  • 4:13 - 4:15
    بۆ دەست بردن بۆ
    سەروەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
  • 4:15 - 4:17
    ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ
    سەرھەڵدانی سەردەمی دۆزینەوە
  • 4:17 - 4:20
    و دەست گەیشتن بە ئەفریقا و ئەمریکا.
  • 4:20 - 4:24
    ئێستا، تێکەڵکێشکردنی جیھانی شێوەیەک
    بە ژیانمان دەبەخشێت کە ھیچ کاتێک وانەبووە،
  • 4:24 - 4:28
    کڕیارە کەنەدیەکان تیشێرتێک دەکڕن
    کە لە بەنگلادش بەرھەم ھاتووە،
  • 4:28 - 4:30
    یابانیەکان سەیری پڕۆگرامە
    تەلەفزیۆنیەکانی بەڕیتانیا دەکەن،
  • 4:30 - 4:34
    تونسیەکان تەکنەلۆژیایی ئەمریکی
    بۆ دەست پێ کردنی شۆڕش بەکار دەھێنن.
  • 4:34 - 4:39
    کاریگەری جیھانگیری لە سەر
    کەلتور و ئابوری شتێکی حەتمیە،
  • 4:39 - 4:41
    سەرەڕایی سوود و زیانەکانی،
  • 4:41 - 4:43
    دیاردەیەکی تازە نییە.
  • 4:43 - 4:45
    لەگەڵ ئەوەی شاخ و بیابانەکان
  • 4:45 - 4:47
    ئێمەی لە یەکتر دوور دەخستەوە
  • 4:47 - 4:49
    ئێستا بەھۆی ئۆتۆمبیلە پتەوەکان دەبڕدرێن،
  • 4:49 - 4:52
    وایەری پەیوەندی نێوان کیشوەرەکان،
  • 4:52 - 4:54
    ئەو ھێمایانەی لە بۆشایی ئاسمان دەردەدرێت
  • 4:54 - 4:56
    جگە لە گەشتە درێژەکان،
  • 4:56 - 4:58
    ھیچ یەکێک لەمانە نەدەبوون بەبێ
  • 4:58 - 4:59
    کەلتورە سەرەتاییەکان
  • 4:59 - 5:02
    کە ھەوڵەکانیان ڕێگەی بۆ
    دروست کردنی ڕێگەی ئاوریشم خۆش کرد،
  • 5:02 - 5:04
    کە یەکەم تۆڕی ڕێڕەوی جیھانە لە مێژوودا.
Title:
ڕێڕەوی ئاوریشمی: یەکەمین تۆڕی ڕێڕەو لە مێژوودا. شانۆن هاریس کاستێلۆ
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/the-silk-road-history-s-first-world-wide-web-shannon-harris-castelo
لە سەردەمی تەکنەلۆژیایی سەردەم، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و کاڵا بەهۆی کرتەیەک دەکرێت. بەڵام ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ چۆن بوو؟ شانۆن هاریس کاستێلۆ باسی مێژووی ڕێڕەوی ئاوریشمی دەکات کە ٥٠٠٠ هەزار مایل درێژ بووە. ئەم ڕێڕەوە، تۆڕێکی فراوانی ڕێگە بووە کە هەمان زمانی بازرگانیان بەکار دەهێنا و چەندین کۆمەڵی دانیشتوانی مرۆڤی بەیەکەوە دەبەستەوە.

وانەکە لە لایەن شانۆن هاریس کاستێلۆ و ئەنیمەیشن لە لایەن ستیف لی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:20

Kurdish subtitles

Revisions