0:00:05.664,0:00:09.444 فەرمانبەرێکی بانک لە لەندەن نوێترین [br]زانیاری سەبارەت بە بازاڕی پشکەکان 0:00:09.444,0:00:12.459 بۆ ھاوڕێیەکەی لە ھۆنکۆگ دەنێرێت. 0:00:12.459,0:00:14.309 بە یەک کرتە، کڕیارێک لە نێۆوڕک 0:00:14.309,0:00:16.854 ئامێرێکی ئەلیکتڕۆنی[br]دروست کراو لە بەیجین داوا دەکات، 0:00:16.854,0:00:19.082 لە چەند ڕۆژێک بە درێژایی[br]زەریاکان گەشت دەکات 0:00:19.082,0:00:21.603 لە ڕێگەی فڕۆکە یان کەشتی دەریایی. 0:00:21.603,0:00:23.650 خێرایی و قەبارەی جوڵەی زانیاریی و کاڵا 0:00:23.650,0:00:27.486 لە سەرانسەری جیھانی[br]ئێستادا لە مێژوودا وێنەی نەبووە. 0:00:27.486,0:00:30.581 بەڵام ئاڵوگۆڕی جیھانی زۆر[br]لەوە کۆنترە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە، 0:00:30.581,0:00:34.170 بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ و [br]بە درێژایی ٥ ھەزار میل دەگەڕێتەوە، 0:00:34.170,0:00:36.521 بە ڕێگەی ئاوریشم بەناوبانگە. 0:00:36.521,0:00:39.065 ڕێگەیی ئاوریشمی،[br]لە ڕاستیدا، یەک ڕێگە نەبووە، 0:00:39.065,0:00:41.134 بەڵکو تۆڕێکی ڕێگەوبانی ئاڵۆز بووە، 0:00:41.134,0:00:43.494 کە بە درێژایی چەند سەدەیەک دروست بووە، 0:00:43.494,0:00:45.934 چەندین کۆمەڵگەی [br]دانیشتووانی بەیەکەوە بەستۆتەوە 0:00:45.934,0:00:47.311 قۆناغ بە قۆناغ. 0:00:47.311,0:00:50.895 کۆمەڵگە کشتوکاڵیەکان سەرەتا دابڕاو بوون 0:00:50.895,0:00:52.615 لە قەراغی ڕووبار و دەشتە بە پیتەکان، 0:00:52.615,0:00:54.905 ھاتوچۆیان سنوردار بووە[br]بە ھۆی لێکدابڕانی جوگرافی 0:00:54.905,0:00:56.371 نەناسینی دەوروبەری خۆیان. 0:00:56.371,0:00:57.814 بەڵام بە گەشەی ئەم کۆمەڵگایانە 0:00:57.814,0:01:00.611 بۆیان دەردەکەوێت بیابانە [br]وشکەکان و دەشتایەکانی دەوروبەریان 0:01:00.611,0:01:02.958 پڕە لە دانیشتوان، بەڵام [br]ئەھریمەن و شەڕانگێز نین، 0:01:02.958,0:01:05.234 بەڵکو کۆمەڵێک ھێزی کۆچبەری ئەسپسوارن. 0:01:05.234,0:01:08.258 سکیسیەکان، کە بە درێژایی[br]ھەنگاریا تا مەنگۆلیا دەژیان، 0:01:08.258,0:01:10.121 بەریەککەوتنیان لەگەڵ شارستانی 0:01:10.121,0:01:13.129 مسر، ھیند، گریک و سین ھەبووە. 0:01:13.129,0:01:15.517 ئەم بەریەکەوتنانە ھەمیشە ئاشتیانە نەبووە. 0:01:15.517,0:01:17.891 سەرەڕایی شەڕ و پێکدادان، 0:01:17.891,0:01:20.719 ئاڵوگۆڕی و پاراستنی بازرگانیشان کردووە 0:01:20.719,0:01:22.256 لە بەرامبەر باجی گومرگی، 0:01:22.256,0:01:25.775 ھێزە کۆچبەرەکان ڕۆڵیان لە بڵاو[br]کردنەوەی کاڵا، بیرۆکە و تەکنەلۆژیا 0:01:25.775,0:01:28.576 لە نێوان کەلتورە دوورەدەستەکان ھەبووە. 0:01:28.576,0:01:31.591 یەکێک لە ڕێگە [br]گرنگەکانی ئەم تۆڕە گەشەسەندوە 0:01:31.591,0:01:33.160 ڕێگەی شاھانەی فارسی بووە، 0:01:33.160,0:01:36.993 کە لە لایەن داریوشەوە لە سەدەی[br]پێنجەھەمینی پێش زاین بنیات نراوە. 0:01:36.993,0:01:40.699 نزیکەی ٢ ھەزار میل دەبێت لە[br]نێوان رووباری دیجلە تا دەریایی ئیجە، 0:01:40.699,0:01:43.917 بازگە زۆرەکانی سەر ئەم ڕێگەیە[br]ھۆکار بووە بۆ ئەوەی کاڵا و پەیامەکان 0:01:43.917,0:01:48.251 بە خاوی ھاتوچۆ بکەن بە ڕێژەیەک [br]دە جار لە کاتی ئاسی خۆیان دوا دەخران. 0:01:48.251,0:01:50.965 کاتێک ئەلیکساندەری[br]گەورە وڵاتی فارس داگیر دەکات، 0:01:50.965,0:01:54.699 گەورە بوونی شارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا [br]بەھۆی داگیر کردنی شارەکانی وەک سەمەرقەند، 0:01:54.699,0:01:57.994 و دامەزراندنی شاری[br]تازە وەک ئەسکەندەریەی دوور، 0:01:57.994,0:02:01.213 تۆڕی کەلتوری و بازرگانی[br]گریکی، مسڕی، فارسی و ھیندی 0:02:01.213,0:02:04.455 بەرەو قوڵایی ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە [br]بە شێوەک کە پێشتر وێنەی نەبووە، 0:02:04.455,0:02:07.978 کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی بناغەی [br]پردی پەیوەندنی نێوان چین و ڕۆژئاوا. 0:02:07.978,0:02:11.029 لە سەدەی دووھەمی پێش [br]زاین ئەمە ڕاستیە زەق دەبێتەوە، 0:02:11.029,0:02:12.926 کاتێک باڵێۆزێک بە ناوی ژانگ جین، 0:02:12.926,0:02:15.517 بۆ لای کۆچەرەکانی ڕۆژئاوا [br]دەنێردرێت تا دانوستان بکات، 0:02:15.517,0:02:17.725 ئەو بۆ لای ئیمپراتۆر[br]ھان دەگەڕێتەوە و چەندین 0:02:17.725,0:02:20.709 چیرۆکی سەبارەت بە پێشکەووتوی [br]شارستانیەکان لە ھەگبەدا دەبێت 0:02:20.709,0:02:23.669 و چەندین کاڵای سەمەرە لەگەڵ[br]خۆی دەھێنێتەوە کە لە ڕۆژئاوا نییە. 0:02:23.669,0:02:26.313 باڵێۆز و بازرگان بۆ وڵاتی [br]فارسەکان و ھیندستان دەنێردران 0:02:26.313,0:02:29.943 بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی ئاوریشم [br]و بەردی گرانبەھا بە خوری و ئەسپ، 0:02:29.943,0:02:32.724 لەشکرێکی سەربازی[br]ھاوەڵیان بوو بۆ پاراستنیان. 0:02:32.724,0:02:35.358 ڕێگەکانی ڕۆژھەڵات و[br]ڕۆژئاوا وردە وردە بەیەکەوە بەستران 0:02:35.358,0:02:38.323 تا سیستەمێکی ڕێڕەوی یەکگرتوو بە [br]درێژایی ئۆراسیا دروست دەبێت، 0:02:38.323,0:02:40.550 کە ڕێگە بۆ ئاڵوگۆڕی[br]کەلتوری و ئابوری فراوانتر 0:02:40.550,0:02:42.506 لە ڕابردوو خۆش دەکات. 0:02:42.506,0:02:44.736 کاڵایی چینیەکان دەگەیشتنە ڕۆما، 0:02:44.736,0:02:48.281 کە دەبێتە ھۆی زۆری ئاڵتون[br]دواتر قەدەغەی ھاوردەی ئاوریشم، 0:02:48.281,0:02:51.430 لە ھەمان کات بەرداغ و قاپی [br]ڕۆما لە چین ناوبانگ پەیدا دەکات. 0:02:51.430,0:02:53.892 ناوەڕاستی ئاسیا دەبێتە گۆڕەپانی 0:02:53.892,0:02:56.957 ململانێ و پێکدادانی [br]سەربازی نێوان ڕۆما و چین. 0:02:56.957,0:02:59.547 کە لەوانەیە ڕێگەی بۆ[br]گواستنەوەی تیر و کەوان بۆ ڕۆژئاوا 0:02:59.547,0:03:01.812 خۆش کرد بێت. 0:03:01.812,0:03:04.187 خواست لەسەر کاڵای ناوازەی بێگانە، 0:03:04.187,0:03:05.259 قازانجی بەدەست ھێنراو، 0:03:05.259,0:03:07.699 ڕێگەی بۆ مانەوە و[br]پاراستنی ڕێگەی ئاوریشمی خۆش کرد، 0:03:07.699,0:03:10.109 تەنانەت کاتێک ئیمپڕاتۆریەتی[br]ڕۆمانی لێک ھەڵوەشایەوە 0:03:10.109,0:03:13.258 خێزانە دەسەڵاتدارەکانی[br]چین ھاتن و لەناوچوون. 0:03:13.258,0:03:16.151 تەنانەت ھۆزە مەنگۆلیەکان [br]کە بە دڕندەیی ناسرا بوون، 0:03:16.151,0:03:19.588 بە باشی ڕێڕەوە بازرگانیەکانیان [br]دەپاراست و ڕێگریان نەدەکرد. 0:03:19.588,0:03:22.642 جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، [br]ئەم ڕێڕەوانە ڕێگە خۆشکەر بوون 0:03:22.642,0:03:26.887 لە بڵاوبوونەوەی کەلتور،[br]داھێنان، بیرۆکە و زمانیش. 0:03:26.887,0:03:30.644 بۆدایزم لە ھیند سەرچاوە دەگرێت، بەڵام[br]وردە وردە بۆ چین و یابان دەگوازرێتەوە 0:03:30.644,0:03:32.989 تا دەبێتە ئاینی سەرەکی لەم وڵاتانە. 0:03:32.989,0:03:35.978 ئیسلام لە نیمچە دورگەی عەرەبیەوە [br]دەگوازرێتەوە بۆ باشوری ئاسیا، 0:03:35.978,0:03:38.038 لەگەڵ بیرو باوەڕە[br]ناوەخۆییەکان تێکەڵ دەبێت 0:03:38.038,0:03:40.704 و ئاینی سیخ دروست دەبێت. 0:03:40.704,0:03:43.427 باروت لە چینەوە بۆ[br]ڕۆژھەڵاتی ناوەند دەگوازرێتەوە 0:03:43.427,0:03:48.258 کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دروست بوونی[br]ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، سەفەوی و مەنگۆلی. 0:03:48.258,0:03:51.214 سەرکەوتنی ڕێگەی ئاوریشم [br]بووە ھۆکاری لە ناو چوونیشی، 0:03:51.214,0:03:54.272 لەگەڵ گەشەی تەکنەلۆژیایی [br]دەریایی وەک قیبلەنمای موگناتیسی 0:03:54.272,0:03:57.990 بە ئاسانی ڕێگە دەریایەکان دەدۆزرانەوە[br]و ڕێگە وشکانیەکان درێژ و بایەخیان نەما. 0:03:57.990,0:04:00.622 لە ھەمان کاتدا، تێکشکانی[br]دەسەڵاتداری مەنگۆلیەکان، 0:04:00.622,0:04:04.032 ھاوشان بوو لەگەڵ کشانەوەی[br]چین لە بازرگانی جیھانی. 0:04:04.032,0:04:06.851 لەگەڵ ئەوەی تۆڕی ڕێڕەوە [br]کۆنەکان کۆتاییان پێ ھات، 0:04:06.851,0:04:08.936 جیھانیان بۆ ھەمیشە گۆڕی 0:04:08.936,0:04:10.848 بەشێوازێک کە وەک خۆی لێ نایەتەوە. 0:04:10.848,0:04:13.023 ئەوروپیەکان بە دوای [br]ڕێڕەوە ئاویەکان دەگەڕێن 0:04:13.023,0:04:15.079 بۆ دەست بردن بۆ [br]سەروەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا 0:04:15.079,0:04:17.381 ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ[br]سەرھەڵدانی سەردەمی دۆزینەوە 0:04:17.381,0:04:20.488 و دەست گەیشتن بە ئەفریقا و ئەمریکا. 0:04:20.488,0:04:24.286 ئێستا، تێکەڵکێشکردنی جیھانی شێوەیەک [br]بە ژیانمان دەبەخشێت کە ھیچ کاتێک وانەبووە، 0:04:24.286,0:04:27.557 کڕیارە کەنەدیەکان تیشێرتێک دەکڕن[br]کە لە بەنگلادش بەرھەم ھاتووە، 0:04:27.557,0:04:30.500 یابانیەکان سەیری پڕۆگرامە [br]تەلەفزیۆنیەکانی بەڕیتانیا دەکەن، 0:04:30.500,0:04:34.436 تونسیەکان تەکنەلۆژیایی ئەمریکی [br]بۆ دەست پێ کردنی شۆڕش بەکار دەھێنن. 0:04:34.436,0:04:38.577 کاریگەری جیھانگیری لە سەر [br]کەلتور و ئابوری شتێکی حەتمیە، 0:04:38.577,0:04:40.563 سەرەڕایی سوود و زیانەکانی، 0:04:40.563,0:04:43.246 دیاردەیەکی تازە نییە. 0:04:43.246,0:04:45.261 لەگەڵ ئەوەی شاخ و بیابانەکان 0:04:45.261,0:04:46.688 ئێمەی لە یەکتر دوور دەخستەوە 0:04:46.688,0:04:49.452 ئێستا بەھۆی ئۆتۆمبیلە پتەوەکان دەبڕدرێن، 0:04:49.452,0:04:51.576 وایەری پەیوەندی نێوان کیشوەرەکان، 0:04:51.576,0:04:53.789 ئەو ھێمایانەی لە بۆشایی ئاسمان دەردەدرێت 0:04:53.789,0:04:56.116 جگە لە گەشتە درێژەکان، 0:04:56.116,0:04:57.863 ھیچ یەکێک لەمانە نەدەبوون بەبێ 0:04:57.863,0:04:59.385 کەلتورە سەرەتاییەکان 0:04:59.385,0:05:02.252 کە ھەوڵەکانیان ڕێگەی بۆ[br]دروست کردنی ڕێگەی ئاوریشم خۆش کرد، 0:05:02.252,0:05:04.115 کە یەکەم تۆڕی ڕێڕەوی جیھانە لە مێژوودا.