Return to Video

پەیوەندى نێوان باوک-کچ، وێنەیەک لە یەک کاتدا

  • 0:01 - 0:02
    وێنەگرتن ئارەزووى منە
  • 0:02 - 0:05
    لەو کاتەوەی کە ئەوەندە گەورە
    بووم کە بتوانم کامیرا هەڵبگرم،
  • 0:05 - 0:07
    بەڵام ئەمڕۆ دەمەوێت
  • 0:07 - 0:10
    بە پانزدە لە وێنە بەنرخەکانم
    پێشانی ئێوە بدەم،
  • 0:10 - 0:12
    و من ھیچ یەکێکیانم نەچرکاندووە.
  • 0:12 - 0:15
    ھیچ ھونەرێکی دەرھێنان و
    ئامادەکاریەک نەبووە،
  • 0:15 - 0:19
    هیچ هەڵێک بۆ دووبارە گرتنەوەیان نەبووە
    تەنانەت هیچ ڕووناکیەکیش پەیرەو نەکرابوو.
  • 0:19 - 0:24
    لە ڕاستیدا، زۆربەیان لەلایەن گەشتیارە
    نەناسراوەوەکان گیراون.
  • 0:24 - 0:25
    چیرۆکەکەم دەست پێدەکات
  • 0:25 - 0:28
    کاتێک لە نیویۆرک بووم بۆ
    بەشداری کردن لە وتارێکدا،
  • 0:28 - 0:31
    لەو کاتەدا کە کچەکەم لە باوەشدا بوو،
    هاوسەرەکەم وێنەیەکی چرکاند
  • 0:31 - 0:35
    لە یەکەم جەژنی لە دایک بوونیدا.
    لە شەقامی ٥٧ و ٥ دا.
  • 0:35 - 0:38
    ساڵێک دواتر واڕێکەوت دووبارە
    بگەرێنەوە نیویۆرک بەھەمان شێوە،
  • 0:38 - 0:42
    بۆیە بڕیارمان دا ھەمان وێنە بچرکێنینەوە.
  • 0:42 - 0:44
    باشە ئێستا دەتوانی بزانیت
    کە ئەوە بە کوێ دەگات.
  • 0:44 - 0:46
    لە نزیکبوونەوەی سێیەم
    یادی کچەکەم،
  • 0:46 - 0:48
    ھاوسەرەکەم گووتی، ''بۆچی
    سابینا نابەیتەوە نیویۆڕک
  • 0:48 - 0:52
    و گەشتێکی باوک و کچ پێکەوە بکەن،
    و بەردەوام بن لە نەریتەکە؟"
  • 0:52 - 0:55
    ئەوکاتەی داوامان لە گەشتیارەکان
    کرد وێنەمان بگرن.
  • 0:55 - 0:59
    دەزانی، ئەوە جێی سەرنجە کە چۆن جیھان
  • 0:59 - 1:02
    کامێراکانیان دەدەنە دەست
    کەسێکی نامۆ بۆ وێنەگرتن.
  • 1:02 - 1:07
    ھەرگیز کەس ڕەتی نەدەکردەوە، و خۆشبەختانە
    کەس بە کامێراکانمانەوە ڕای نەدەکرد.
  • 1:07 - 1:10
    ئەوکات، نەماندەزانی ئەم گەشتە
    چەند ژیانمان دەگۆڕێت.
  • 1:10 - 1:12
    زۆر پیرۆز بوو بۆ ئێمە.
  • 1:12 - 1:15
    ئەوەیان چەند هەفتەیەک دوای ٩/١١ گیرا،
  • 1:15 - 1:19
    و ھەوڵم دەدا ئەوە ڕوون بکەمەوە
    کە ئەو ڕۆژە چی ڕوویدا
  • 1:19 - 1:22
    بە ڕێگەیەک کە پێنج ساڵانێک لێی تێبگات.
  • 1:22 - 1:25
    کەواتە ئەم وێنانە زیاتر لە یادەوەری
  • 1:25 - 1:28
    بۆ ساتێک یان گەشتێکی دیاریکراو دەگەیەنێن.
  • 1:28 - 1:31
    هەمیشە ڕێگەیەکمان هەیە بۆ ڕاگرتنى کاتەکان
  • 1:31 - 1:35
    بۆ ھەفتەیەک لە مانگی ١٠ دا
  • 1:35 - 1:37
    و ڕەنگدانەوەى بەسەر کاتەکانمان دا هەبوو
  • 1:37 - 1:39
    و چۆن لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکیتر دەگۆڕێین،
  • 1:39 - 1:42
    و نەک تەنھا بە شێوەیەکی بەرجەستەىى،
    بەڵکو بە ھەموو شێوەیەک.
  • 1:42 - 1:45
    چونکە کاتێک ھەمان وێنە دەچرکێنین،
  • 1:45 - 1:47
    تێروانینەکانمان دەگۆڕێن،
  • 1:47 - 1:50
    و ئەو دەگاتە خاڵێکى تر,
  • 1:50 - 1:53
    و لە چاوەکانی ئەوەوە ژیان دەبینم،
  • 1:53 - 1:58
    و چۆن کارلێک دەکات و ھەموو شتێک دەبینێت.
  • 1:58 - 2:00
    ئەو کاتە گرنگانەى پێکەوە بەسەریان دەبەین
  • 2:00 - 2:06
    ئەو شتەیە کە ئێمە چاودێری و
    چاوەڕوانی دەکەین لە تەواوی ساڵەکە.
  • 2:06 - 2:09
    لەم دواییانە دا، لە گەشتێکدا،
    پیاسەمان دەکرد،
  • 2:09 - 2:11
    و ئەو لە شوێنی خۆیدا وەستاو نەجوڵا،
  • 2:11 - 2:15
    ئاماژەی بە چەترێکی سوری
    دوکانێکی بووکەڵە کرد
  • 2:15 - 2:17
    کە زۆری خۆشدەویست کاتێک منداڵ بوو
  • 2:17 - 2:19
    لە گەشتەکانی پێشووترماندا.
  • 2:19 - 2:22
    و ئەو ھەستەی بۆ ڕوون
    دەکردمەوە کە ھەستی پێدەکرد
  • 2:22 - 2:25
    وەک کچێکی پێنج ساڵان کە لە ھەمان شوێن بوو.
  • 2:25 - 2:28
    وتی ترپەی لێدانەکانی دڵی لە بیرە
  • 2:28 - 2:31
    کاتێک بۆ یەکەم جار ئەم شوێنەی بینی
  • 2:31 - 2:34
    نۆ ساڵ پێش ئێستا بوو.
  • 2:34 - 2:36
    و ئێستا ئەوەی کە لە نیویۆڕکدا
    بۆی دەگەڕێت
  • 2:36 - 2:38
    زانکۆیەکانە،
  • 2:38 - 2:41
    چونکە بڕیاریداوە بچێتە خویندنگا لە نیویۆڕک
  • 2:41 - 2:44
    و ئەوە بە مێشکم داهات: یەکێک
    لە گرینگترین شتەکان
  • 2:44 - 2:48
    کە ھەموومان دەیکەین دروستکردنی یادەوەریە.
  • 2:48 - 2:51
    بۆیە دەمەوێت ھاوبەشی بکەم بە
    بیرۆکەی وەرگرتنی ڕۆڵێکی چالاک
  • 2:51 - 2:55
    لەدروستکردنی یادەوەری.
  • 2:55 - 2:58
    ھیچ شتێک دەربارەی تۆ نازانم،
    بەڵام جگە لەو ١٥ وێنەیە,
  • 2:58 - 2:59
    لە زۆربەی وێنە
    خێزانیەکاندا دا نیم.
  • 2:59 - 3:02
    ھەمیشە ئەو کەسەم کە وێنەکان دەگرم.
  • 3:02 - 3:04
    بۆیە ئەمڕۆ دەمەوێ ھانی ھەموو کەس بدەم
  • 3:04 - 3:07
    کە بچنە بەردەم کامێراکان و دوودڵ نەبن،
  • 3:07 - 3:09
    لەوەی داوا لەکەسێکی دەوروبەرەکەیان بکەن،
  • 3:09 - 3:11
    '' دەتوانیت وێنەیەکمان بچرکێنن؟"
  • 3:11 - 3:17
    زۆر سوپاس. (چەپڵە)
Title:
پەیوەندى نێوان باوک-کچ، وێنەیەک لە یەک کاتدا
Speaker:
ستیڤن ئادیس
Description:

ماوەێەکى زۆردرێژ لە نیویۆرک، ستیڤن ئادیس لە گۆشەیەکدا ڕاوەستابووکە کچە یەک ساڵیەکەى لەباوەشدابوو و هاوسەرەکەى وێنەیەکى چرکاندن. وێنەکە بووە نەریتێکى ساڵانەى باوک-کچ، لەو شوێنە ئادیس و کچەکەى بۆ هەمان وێنە لەهەمان شوێن هەموو ساڵێک ڕاوەستان بۆ چرکاندنی وێنەیەکیتری هاوشێوە. ئادیس پانزدە لە وێنە بەنرخەکانى هاوبەش دەکات و هەوڵ دەدات کە وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە کە بۆچى دووبارە بوونەوەى ئەو نەریتە بچووکە زۆر شت دەگەیێنێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:38

Kurdish subtitles

Revisions