چۆن ژیانە کورتەکەی كوڕەکەم جیاوازیەکی درێژخایەنی دروستکرد
-
0:02 - 0:04٣ مانگ بوو سکم پڕ بوو بە دوانایەکەوە
-
0:04 - 0:08کاتێک لەگەڵ ڕۆسی مێردم چووین
بۆ دووەم سەردانی پزیشکی سۆنەر. -
0:09 - 0:12ئەوکاتە ٣٥ ساڵان بووم،
-
0:12 - 0:15ئەمزانی ئەوە مەترسی هەیە
-
0:15 - 0:17کە منداڵیک لە دایک بێت ناتەواو بێت.
-
0:18 - 0:21بۆیە من و ڕۆس گەڕاین بە دوای
ناتەواویە زگماکیە باوەکاندا، -
0:21 - 0:23هەستمان کرد ئامادەین.
-
0:24 - 0:26بەڵام هیچ شتێ ئامادەی نەکردین
-
0:26 - 0:29بۆ ئەو نەخۆشیە نامۆیەی
کە رووبەرووی ئەبینەوە. -
0:30 - 0:34پزیشکەکە پێی وتین یەکێک
لە دوانەکە ، تۆماس، -
0:34 - 0:37ناتەواویەکی زگماکی کوشندەی هەیە
بە ناوی نەبوونی مێشک. -
0:37 - 0:41واتە مێشکی بە تەواوی پێک نەهاتبوو
-
0:41 - 0:43چونکە هەنێ بەشی کەلەی سەری نەبوون،
-
0:44 - 0:47مناڵێک ئەم کێشەیەی هەبێت
لە سکی دایکیا ئەمرێت -
0:47 - 0:51یان دوای جەند خولەکێک چەند کاژمێرێک،
یان چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوون. -
0:53 - 0:56بەڵام ئەوەی تریان، کالوم،
-
0:56 - 1:00بەپێی وتەی پزیشکەکان تەندروست دیار بوو،
-
1:00 - 1:04ئەم دووانەیە هاوشێوە بوون،
-
1:04 - 1:06لەڕووی بۆماویشەوە هاوشێوە بوون
-
1:08 - 1:13بۆیە دوای ئەوەی پرسیاری زۆرمان کرد
کە ئەمە بۆ ڕووی داوە، -
1:13 - 1:16کەمکردنەوە وەک هەڵبژاردنێک دانرا،
-
1:16 - 1:19لە کاتێکدا ئەم کارە ئەستەم نەبوو،
-
1:19 - 1:23هەنێک مەترسی هەبوو بۆ سەر ژیانی
من و دوانە تەندروستکەش، -
1:23 - 1:26بۆیە بریارمان دا سکەکە
تا ڕۆژی منداڵبوونەکە بەرین. -
1:27 - 1:31کەواتە، سکم سێ مانگ بوو
هێشتا شەش مانگم لەپێشەوە مابوو، و -
1:31 - 1:36ئەبوایە رێگایەکم بدۆزیایەتەوە کۆنترۆڵی
فشاری خوین و دڵە راوکێکەمی پێبکەم، -
1:37 - 1:42وا هەستم دەکرد یەکێک
شەش مانگ دەمانچە دەخاتە سەر سەرم. -
1:44 - 1:48بەڵام لەو دەمانچەیە نەترسام
سەیری ناو لولەکەیم کرد -
1:49 - 1:51ڕووناکیم لە کۆتایی تونێلەکەدا بینی.
-
1:52 - 1:55هەرچەندە هیچ نەبوو کارێک بکات
ڕێگە لەم تراژیدیایە بگرێت. -
1:55 - 1:57ویستم شتێک بۆ ئەو ژیانە
کەمەی تۆماس بدۆزمەوە -
1:57 - 1:59بۆ ئەوەی کاریگەریەکی ئەرێنیانەی هەبێ.
-
1:59 - 2:03بۆیە پرسیارم کرد لە پەرستیارەکەم دەربارەی
بەخشینی ئەندام، و شانە و چاوەکان. -
2:04 - 2:08پەیوەندی کرد بە دامەزراوەی
دابینکردنی ئەندامەکانی لەش، -
2:08 - 2:10کۆمەڵگەی هەرێمی واشنگتن
بۆ چاندنەوەی ئەندامەکان. -
2:11 - 2:14کۆمەڵگاکە بۆیان ڕوونکردمەوە
-
2:14 - 2:18کە تۆماس لە کاتی لە دایک بوندا زۆر بچووکە
بۆ ئەوەی ئەندامەکانی ببەخشرێت و -
2:18 - 2:20منیش تاسام:
-
2:20 - 2:22چۆن ئەکرێ بۆ شتێکی وا رەتبکرێیتەوە.
-
2:22 - 2:25بەڵام وتیان کاندیدێکی باشە
ببەخشرێت بۆ توێژینەوە. -
2:26 - 2:28ئەمە وایکرد تۆماس بە شێوەیەکی کە ببینم.
-
2:28 - 2:31بە پێچەوانەی ئەوەی قوربانیەکی نەخۆشی بێت،
-
2:31 - 2:35وەک کلیلێک بینیم بۆ ئەوەی
نادیاریەکی بواری پزیشکی بکاتەوە. -
2:36 - 2:40لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٠،
-
2:40 - 2:42ئەم دوانەیە لە دایک بوون و
هەردووکیان زیندوو بوون. -
2:44 - 2:46وەک ئەوەی پزیشکەکە وتی،
-
2:46 - 2:49تۆماس بەشی سەرەوەی کەلەی سەری نەبوو،
-
2:49 - 2:50بەڵام دەیتوانی شیر بخوات
-
2:50 - 2:52لە بتڵێک بخواتەوە،
-
2:52 - 2:55پەنجەمان بگوشێ وەک منداڵێکی ئاساییی، و
-
2:55 - 2:57لە ناو باوەشماندا بخەوێت،
-
2:58 - 3:01دوای ٦ رۆژ تۆماس لە باوەشی رۆسدا مرد
-
3:01 - 3:03خێزانەکمانی لە دەەور بوو.
-
3:05 - 3:09پەیوەندیمان کرد بە ڕێکخراوی چاندنەوەی
ئەندامەکان، کە ڤانێکیان نارد بۆمان و -
3:09 - 3:12بردیان بۆ سەنتەری پزیشکی منداڵانی نێودەڵەتی.
-
3:13 - 3:17دوای چەند کاژمێرێک پەوەندیان پێوە کردین
وتیان کارەکە سەرکەوتو بووە، و -
3:17 - 3:20ئەندامەکانی لەشی تۆماس
دەبرێن بۆ چوار شوێنی جیا. -
3:20 - 3:23خوێنی دڕکە پەتکەکەی دەبرێ بۆ زانکۆی دوک.
-
3:23 - 3:27جگەری دەبرێ بۆ کۆمپانیایەکی چارەسەری
جینی بەناوی سایتۆنێت لە دەرهام. -
3:28 - 3:32کۆرنیاکانی دەبرێنە پەمانگای توێژینەوەی
چاوی شێبپینز، -
3:32 - 3:34کە بەشێکی سکولی پزیشکی هارڤاردە،
-
3:34 - 3:37تۆڕەی چاوی برا بۆ زانکۆی پێنسێلڤینیا.
-
3:38 - 3:42دوای چەند رۆژێک پرسەیەکمان کرد
بۆی لە ناو خێزانەکەمان، -
3:42 - 3:44کالۆمە بچوکیشمان لەگەڵ بوو،
-
3:44 - 3:47ئەم بەشەی ژیانمان کۆتایی پێ هات.
-
3:48 - 3:51بەڵام پرسیارم لەخۆم دەکرد،
ئێستا چی ڕوودەدات؟ -
3:51 - 3:53توێژەرەوەکان چیان زانیوە؟
-
3:53 - 3:55ئایا ئەو بەخشینە سوودی هەبوو؟
-
3:57 - 4:01ڕێکخراوەکە میوانداری من و ڕۆسی کرد
بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونیەوە یارمەتمیان بەن -
4:01 - 4:04لەگەڵ ١٥ خێزانی تر کە ئەوانیش
وەک ئێمە وابوون -
4:04 - 4:06کە ئەندامەکانی خۆشەویستێکیان
بەخشیوە بۆ چاندن. -
4:07 - 4:10هەندێکیان نامەشیان بە دەست گەیشتووە
-
4:10 - 4:13لەو کەسانەی کە ئەندامەکانی
خۆشویستانیان وەرگرتووە، -
4:13 - 4:14سوپاسیان ئەکەن:
-
4:15 - 4:17بۆم دەرکەوت کە تەنانەت
دەشیانتوانی یەکتری ببینن -
4:17 - 4:19ئەگەر هەردووکیان ئیمزایان بکردایە
-
4:19 - 4:20هەر وەک هەڵگرتنێکی کراوە.
-
4:21 - 4:24زۆرم پێخۆشبوو وتم لەوانەیە
بتوانم نامەیەک بنوسم -
4:24 - 4:26یان نامەیەک وەرگرم و بزانم چی روویداوە.
-
4:26 - 4:28بەڵام بێ هیوا بووم کە زانیم
-
4:28 - 4:31ئەم پرۆسەیە تەنها بۆ ئەوانەیە کە
بەخشینەکەیان بۆ چاندنەوە بووە. -
4:31 - 4:34ئیرەییم دەبرد. پێمناخۆشبوو
ئەوان توانیویانە ئەندامەکان بچێننەوە. -
4:34 - 4:36(پێکەنین)
-
4:36 - 4:38بەڵام دوای چەند ساڵێک،
-
4:38 - 4:40زۆر شتی تر دەربارەی بەخشینی
ئەندام فێربووم و -
4:41 - 4:43تەنانەت کارێکیشم لە بوارەکەیا دەستکەوت.
-
4:43 - 4:44بیرۆکەیەکم بۆ هات.
-
4:46 - 4:48نامەیەکم نوسی دەنگی دایەوە،
-
4:48 - 4:49"توێژەری بەڕێز."
-
4:50 - 4:52روونم کردەوە کە من کێم،
-
4:52 - 4:56پرسیارم کرد کە تۆڕەی چاوی
کۆرپەیەکیان بۆ چی بووە -
4:56 - 4:58لە ئازاری ٢٠١٠،
-
4:58 - 5:01پرسیارم کرد ئەگەر بتوانین لەگەل
خێزانەکەم سەردانی تاقیگەکەیان کرد. -
5:02 - 5:05ئیمەیڵم نارد بۆ بانکی تۆڕەی چاو کە
بەخشینەکەی رێک دەخست، -
5:05 - 5:07دامەزراوەی چاوی ئۆڵد دۆمینیۆن، و
-
5:07 - 5:10پرسیم ئەگەر بتوانن بۆ کەسی خۆی بنێرن.
-
5:10 - 5:13وتیان هەرگیز پێشتر ئەمەیان نەکردووە، و
-
5:13 - 5:15ناتوانن دڵنیا بن لە وەڵامێک،
-
5:15 - 5:17بەڵام نابنە بەربست و دەیگەیەنن.
-
5:19 - 5:21دوای ٢ ڕۆژ وەڵامم پێگەشت
-
5:21 - 5:24لەلایەن د.ئەروپا گانگولی زانکۆی پێنسێلڤینیا.
-
5:25 - 5:26سوپاسی کردم بۆ بەخشینەکەم، و
-
5:26 - 5:29پێی راگەیاندم کە توێژینەوەیان
لەسەر ڕێتنۆبلاستۆما کردووە، -
5:29 - 5:31کە شێرپەنجەیەکی کوشندەی تۆرەی چاوە
-
5:31 - 5:33کە توشی مندالی خوار ٥ ساڵ دەبێت، و
-
5:33 - 5:36پێی وتین بەڵێ، بانگێشت
کرابوین بۆ ئەوەی سەردانی تاقیگەکەیان بکەین -
5:37 - 5:38دواتر بە تەلەفون قسەمان کرد،
-
5:38 - 5:40یەکێک لە شتەکان کە پێی وتم
-
5:40 - 5:43ئەوە بوو کە هەرگیز ناتوانن بزانن
ئێمە هەستمان چۆن بووە، -
5:43 - 5:46تۆماس گەورەترین قوربانی داوە، و
-
5:46 - 5:48ئەویش خۆی بە قەرزداری ئێمە دەزانی.
-
5:49 - 5:52منیش وتم، "هیچ شتێکم دژی
توێژینوەکەت نییە -
5:52 - 5:54بەڵام ئێمە هەڵمان نەبژارد.
-
5:54 - 5:57ئێمە بەخشیمان بە سیستمەکە،
ئەوان ئێوەیان هەلبژارد. -
5:57 - 6:02وتیشم " دووەمیش، رۆژانە شتی ناخۆش
بەسەر منداڵاندا دێت، -
6:02 - 6:04ئەگەر ئەم تۆڕەی چاوانەتان نەویستایە،
-
6:04 - 6:07لەوانەیە ئێستا لە ژێر خاکدا بوونایە.
-
6:07 - 6:10بەژداری کردنی لەم توێژینەوەیەی تۆ
-
6:10 - 6:14واتایەکی نوێ دەدات بە ژیانی تۆماس.
-
6:14 - 6:17بۆیە هەرگیز هەست بە تاوان مەکە
کە ئەم شانانە بەکاردەهێنی -
6:18 - 6:20دواتر پێی وتم کە چەند دەگمەن بووە.
-
6:20 - 6:24ماوەی شەش ساڵە داوای ئەم شانانەی کردووە
-
6:24 - 6:26لەگەڵ دامەزراوەی ناوخۆیی
توێژینەوەی نەخۆشی. -
6:27 - 6:30تەنها یەک دانەیان هەموو
پێوەرەکانی ئەوی تێدا بوو، و -
6:31 - 6:32ئەوەی تۆماس بووە.
-
6:33 - 6:37دوای ئەوە، کاتێکمان رێکخست بۆ ئەوەی
سەردانی تاقیگەکە بکەین، و -
6:37 - 6:41٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ مان هەڵبژارد کە
ڕۆژی لە دایک بوونی دوانەکە بوو. -
6:43 - 6:46دوای ئەوەی تەلەفونەکەمان تەواو کرد
وێنەی تۆماس و کالۆمم بۆ نارد، -
6:47 - 6:49دوای چەند هەفتەیەک،
تیشێرتێکمان بۆ هات. -
6:51 - 6:54دوای چەند مانگێک رۆس و کالۆم و
من سواری ئوتومبیل بووین و -
6:54 - 6:56رۆشتین بۆ گەشتێک.
-
6:56 - 6:58ئەروپا و ستافەکەیمان بینی،
-
6:58 - 7:02ئەروپا وتی کاتێک پێم وتووە هەست
بە تاوان مەکە، دڵم ئاوی خواردووەتەوە، و -
7:02 - 7:05لە ڕووانگەی ئێمەوە سەیری
مەسەلەکەی نەکردووە. -
7:06 - 7:10وتیشی تۆماس ناوێکی نهێنی هەبووە.
-
7:11 - 7:14وەک هێنرێتا لاکس، کە پێی دەوترا هێ لا،
-
7:14 - 7:17تۆماس پيێ دەوترا ریس ٣٦٠.
-
7:17 - 7:19ریس واتە توێژینەوە،
-
7:19 - 7:22٣٦٠ واتە ٣٦٠ەمین نموونە
-
7:22 - 7:24بە درێژایی ١٠ ساڵ.
-
7:25 - 7:29بەڵگەنامەیەکی گرنگیشی نیشان داین،
-
7:29 - 7:32بریتی بوو لە زانیاری گەیاندن
-
7:32 - 7:35کە تۆرەکانی چاویان لەواشنتۆنەوە
گەیانبدوو بۆ فیلادیلفیا. -
7:36 - 7:40ئەم زانیاریە نوسراوە ئێستا
وەک مەدالیایەک وایە بۆمان. -
7:40 - 7:44وەک مەدالیای سەربازی یان
بروانامەی هاوسەرگیری وابوو. -
7:45 - 7:50ئەروپا روونی کردەوە کە تۆڕەکانی
چاوی تۆماس و ئاڕ ئێن ئەیەکەی بەکاردێنن -
7:50 - 7:54بۆ ئەوەی ئەو جینە لەکاربخەن کە
دەگۆڕێ و دەبێتە هۆی شێرپەنجەکە، -
7:54 - 7:57تەنانەت هەندێک ئەنجامی
ڕیس ٣٦٠یشی نیشانداین. -
7:58 - 8:00ئینجا بردینی بۆلای بەستەرەکە
-
8:00 - 8:03دوو نموونەی نیشان داین کە
هێشتا مابووی -
8:03 - 8:06لەسەری نووسرابوو ڕیس ٣٦٠.
-
8:06 - 8:07تەنها ئەم دووانە بچوکە مابونەوە.
-
8:08 - 8:09وتی هەڵیگرتوون
-
8:09 - 8:11لەبەر ئەوەی نازانێ
کەی هی دیکەی بۆ دێت. -
8:13 - 8:15دوای ئەمە چووینە ژووری کۆنفرانسەکە و
-
8:15 - 8:17پشووماندا و نانی نیوەرۆمان خوارد، و
-
8:17 - 8:22ستافی تاقیگەکە دیاری ڕۆژی
لەدایکبوونیان دا بە کالوم. -
8:22 - 8:24پێداویستی تاقیگەی منداڵەکان بوو.
-
8:24 - 8:27هەروەها خولی فێرکاریان پێشکەش کرد.
-
8:27 - 8:30(پێکەنین)
-
8:30 - 8:33لە کۆتاییدا دوو وتەی سادەم پێیە.
-
8:34 - 8:37یەکەمییان ئەوەیە کە زۆربەمان لەوانەیە
بیر نەکەینەوە ئەندام بۆ توێژینەوە ببەخشین -
8:37 - 8:41ئەزانم منیش نەمدەویست.
پێموابێت من کەسێکی ئاساییم. -
8:41 - 8:42بەڵام کردم.
-
8:42 - 8:44ئەزمونێکی باش بوو و پێشنیاری دەکەم، و
-
8:44 - 8:46ئاشتییەکی زۆری هێنا بۆ خێزانەکەم.
-
8:46 - 8:49دووەمیش ئەوەیە ئەگەر لەگەڵ
بەشێکی جەستەی مرۆڤ کارتکرد -
8:49 - 8:51ئەگەر دەربارەی بەخشەر و
خێزانەکە پرسیارت هەبوو، -
8:51 - 8:52نامەیەکیان بۆ بنێرە.
-
8:52 - 8:55پێیان بڵێ پێت گەیشت و
بڵێ کە کاریان لەسەر دەکەم، و -
8:55 - 8:57بانگیان بکە بێن بۆ تاقیگەکەت،
-
8:57 - 9:00لەوانەیە ئەو سەردانکردنە
بۆ تۆ دڵخۆشکەرتر بێت -
9:00 - 9:01وەک لەوان.
-
9:01 - 9:03هەروەها داوای چاکەیەکیش دەکەم.
-
9:03 - 9:06ئەگەر جارێک سەرکەوتوو بوون
لە ڕێکخستنی ئەم سەردانانەدا، -
9:06 - 9:07تکایە پێمی بڵێن.
-
9:08 - 9:10بەشەکەی تری چیرۆکی خێزانەکەم
-
9:10 - 9:12ئەوەیە کە سەردانی هەر چوار شوێنەکەمان کرد
-
9:12 - 9:14کە ئەندامێکی لەشی
تۆماسیان پێبەخشرابوو. و -
9:14 - 9:17هەنێک کەسی زۆرباشمان
ناسی کە کاری جوانیان دەکرد. -
9:18 - 9:23لەبەر چاوی من تۆماس لە
هارڤارد دەخوێنێت، -
9:23 - 9:25لە دیوک و پێنسلڤێنیا --
-
9:25 - 9:29(پێکەنین )
-
9:29 - 9:31ئیشیشی هەیە لە سایتۆنێت، و
-
9:31 - 9:34هاوپۆلو هاوکاریشی هەیە
-
9:34 - 9:36کە لە بوارەکانی خۆیاندا ڕابەرن. و
-
9:36 - 9:38پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی کارەکەیان بکەن. و
-
9:39 - 9:44ژیانێک کە پێشتر کورت و گرنگ نەبوو
-
9:44 - 9:49وای لەخۆی کرد ببێتە پێویستییەکی
هەمیشەیی گرنگ. -
9:50 - 9:53هیوام وایە ژیانی منیش ئەوەنە گرنگ بێت.
-
9:54 - 9:55سوپاس.
-
9:55 - 10:04(چەپڵە)
- Title:
- چۆن ژیانە کورتەکەی كوڕەکەم جیاوازیەکی درێژخایەنی دروستکرد
- Speaker:
- سارا گرەی
- Description:
-
دوای ئەوەی کوڕە لەدایک نەبووەکەی سارا گاری، زانرا کە نەبوونی مێشکی هەیە، کە کێشەیەکی بۆماوەیی کووشندەیە، بڕیاری یا تراجیدیای خێزانەکەی بکات بە دیارییەکی نائاسایی و ئەندامەکانی ببەخشێت بۆ توێژینەوەی زانستی. لەم قووربانیدانەیدا بۆ ژیان و دۆزینەوە، باسی گەشتەکەی خۆیمان بۆ دەکات لەگەڵ واتای لەدەستدانی کەسێک و پەیامێکی هیوابەخش بڵاودەکاتەوە بۆ خێزانەکانی تری هاوشێوەن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:17
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Sarah Gray speaks at TEDMED 2015 |