Return to Video

چۆن ژیانە کورتەکەی كوڕەکەم جیاوازیەکی درێژخایەنی دروستکرد

  • 0:02 - 0:04
    ٣ مانگ بوو سکم پڕ بوو بە دوانایەکەوە
  • 0:04 - 0:08
    کاتێک لەگەڵ ڕۆسی مێردم چووین
    بۆ دووەم سەردانی پزیشکی سۆنەر.
  • 0:09 - 0:12
    ئەوکاتە ٣٥ ساڵان بووم،
  • 0:12 - 0:15
    ئەمزانی ئەوە مەترسی هەیە
  • 0:15 - 0:17
    کە منداڵیک لە دایک بێت ناتەواو بێت.
  • 0:18 - 0:21
    بۆیە من و ڕۆس گەڕاین بە دوای
    ناتەواویە زگماکیە باوەکاندا،
  • 0:21 - 0:23
    هەستمان کرد ئامادەین.
  • 0:24 - 0:26
    بەڵام هیچ شتێ ئامادەی نەکردین
  • 0:26 - 0:29
    بۆ ئەو نەخۆشیە نامۆیەی
    کە رووبەرووی ئەبینەوە.
  • 0:30 - 0:34
    پزیشکەکە پێی وتین یەکێک
    لە دوانەکە ، تۆماس،
  • 0:34 - 0:37
    ناتەواویەکی زگماکی کوشندەی هەیە
    بە ناوی نەبوونی مێشک.
  • 0:37 - 0:41
    واتە مێشکی بە تەواوی پێک نەهاتبوو
  • 0:41 - 0:43
    چونکە هەنێ بەشی کەلەی سەری نەبوون،
  • 0:44 - 0:47
    مناڵێک ئەم کێشەیەی هەبێت
    لە سکی دایکیا ئەمرێت
  • 0:47 - 0:51
    یان دوای جەند خولەکێک چەند کاژمێرێک،
    یان چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوون.
  • 0:53 - 0:56
    بەڵام ئەوەی تریان، کالوم،
  • 0:56 - 1:00
    بەپێی وتەی پزیشکەکان تەندروست دیار بوو،
  • 1:00 - 1:04
    ئەم دووانەیە هاوشێوە بوون،
  • 1:04 - 1:06
    لەڕووی بۆماویشەوە هاوشێوە بوون
  • 1:08 - 1:13
    بۆیە دوای ئەوەی پرسیاری زۆرمان کرد
    کە ئەمە بۆ ڕووی داوە،
  • 1:13 - 1:16
    کەمکردنەوە وەک هەڵبژاردنێک دانرا،
  • 1:16 - 1:19
    لە کاتێکدا ئەم کارە ئەستەم نەبوو،
  • 1:19 - 1:23
    هەنێک مەترسی هەبوو بۆ سەر ژیانی
    من و دوانە تەندروستکەش،
  • 1:23 - 1:26
    بۆیە بریارمان دا سکەکە
    تا ڕۆژی منداڵبوونەکە بەرین.
  • 1:27 - 1:31
    کەواتە، سکم سێ مانگ بوو
    هێشتا شەش مانگم لەپێشەوە مابوو، و
  • 1:31 - 1:36
    ئەبوایە رێگایەکم بدۆزیایەتەوە کۆنترۆڵی
    فشاری خوین و دڵە راوکێکەمی پێبکەم،
  • 1:37 - 1:42
    وا هەستم دەکرد یەکێک
    شەش مانگ دەمانچە دەخاتە سەر سەرم.
  • 1:44 - 1:48
    بەڵام لەو دەمانچەیە نەترسام
    سەیری ناو لولەکەیم کرد
  • 1:49 - 1:51
    ڕووناکیم لە کۆتایی تونێلەکەدا بینی.
  • 1:52 - 1:55
    هەرچەندە هیچ نەبوو کارێک بکات
    ڕێگە لەم تراژیدیایە بگرێت.
  • 1:55 - 1:57
    ویستم شتێک بۆ ئەو ژیانە
    کەمەی تۆماس بدۆزمەوە
  • 1:57 - 1:59
    بۆ ئەوەی کاریگەریەکی ئەرێنیانەی هەبێ.
  • 1:59 - 2:03
    بۆیە پرسیارم کرد لە پەرستیارەکەم دەربارەی
    بەخشینی ئەندام، و شانە و چاوەکان.
  • 2:04 - 2:08
    پەیوەندی کرد بە دامەزراوەی
    دابینکردنی ئەندامەکانی لەش،
  • 2:08 - 2:10
    کۆمەڵگەی هەرێمی واشنگتن
    بۆ چاندنەوەی ئەندامەکان.
  • 2:11 - 2:14
    کۆمەڵگاکە بۆیان ڕوونکردمەوە
  • 2:14 - 2:18
    کە تۆماس لە کاتی لە دایک بوندا زۆر بچووکە
    بۆ ئەوەی ئەندامەکانی ببەخشرێت و
  • 2:18 - 2:20
    منیش تاسام:
  • 2:20 - 2:22
    چۆن ئەکرێ بۆ شتێکی وا رەتبکرێیتەوە.
  • 2:22 - 2:25
    بەڵام وتیان کاندیدێکی باشە
    ببەخشرێت بۆ توێژینەوە.
  • 2:26 - 2:28
    ئەمە وایکرد تۆماس بە شێوەیەکی کە ببینم.
  • 2:28 - 2:31
    بە پێچەوانەی ئەوەی قوربانیەکی نەخۆشی بێت،
  • 2:31 - 2:35
    وەک کلیلێک بینیم بۆ ئەوەی
    نادیاریەکی بواری پزیشکی بکاتەوە.
  • 2:36 - 2:40
    لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٠،
  • 2:40 - 2:42
    ئەم دوانەیە لە دایک بوون و
    هەردووکیان زیندوو بوون.
  • 2:44 - 2:46
    وەک ئەوەی پزیشکەکە وتی،
  • 2:46 - 2:49
    تۆماس بەشی سەرەوەی کەلەی سەری نەبوو،
  • 2:49 - 2:50
    بەڵام دەیتوانی شیر بخوات
  • 2:50 - 2:52
    لە بتڵێک بخواتەوە،
  • 2:52 - 2:55
    پەنجەمان بگوشێ وەک منداڵێکی ئاساییی، و
  • 2:55 - 2:57
    لە ناو باوەشماندا بخەوێت،
  • 2:58 - 3:01
    دوای ٦ رۆژ تۆماس لە باوەشی رۆسدا مرد
  • 3:01 - 3:03
    خێزانەکمانی لە دەەور بوو.
  • 3:05 - 3:09
    پەیوەندیمان کرد بە ڕێکخراوی چاندنەوەی
    ئەندامەکان، کە ڤانێکیان نارد بۆمان و
  • 3:09 - 3:12
    بردیان بۆ سەنتەری پزیشکی منداڵانی نێودەڵەتی.
  • 3:13 - 3:17
    دوای چەند کاژمێرێک پەوەندیان پێوە کردین
    وتیان کارەکە سەرکەوتو بووە، و
  • 3:17 - 3:20
    ئەندامەکانی لەشی تۆماس
    دەبرێن بۆ چوار شوێنی جیا.
  • 3:20 - 3:23
    خوێنی دڕکە پەتکەکەی دەبرێ بۆ زانکۆی دوک.
  • 3:23 - 3:27
    جگەری دەبرێ بۆ کۆمپانیایەکی چارەسەری
    جینی بەناوی سایتۆنێت لە دەرهام.
  • 3:28 - 3:32
    کۆرنیاکانی دەبرێنە پەمانگای توێژینەوەی
    چاوی شێبپینز،
  • 3:32 - 3:34
    کە بەشێکی سکولی پزیشکی هارڤاردە،
  • 3:34 - 3:37
    تۆڕەی چاوی برا بۆ زانکۆی پێنسێلڤینیا.
  • 3:38 - 3:42
    دوای چەند رۆژێک پرسەیەکمان کرد
    بۆی لە ناو خێزانەکەمان،
  • 3:42 - 3:44
    کالۆمە بچوکیشمان لەگەڵ بوو،
  • 3:44 - 3:47
    ئەم بەشەی ژیانمان کۆتایی پێ هات.
  • 3:48 - 3:51
    بەڵام پرسیارم لەخۆم دەکرد،
    ئێستا چی ڕوودەدات؟
  • 3:51 - 3:53
    توێژەرەوەکان چیان زانیوە؟
  • 3:53 - 3:55
    ئایا ئەو بەخشینە سوودی هەبوو؟
  • 3:57 - 4:01
    ڕێکخراوەکە میوانداری من و ڕۆسی کرد
    بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونیەوە یارمەتمیان بەن
  • 4:01 - 4:04
    لەگەڵ ١٥ خێزانی تر کە ئەوانیش
    وەک ئێمە وابوون
  • 4:04 - 4:06
    کە ئەندامەکانی خۆشەویستێکیان
    بەخشیوە بۆ چاندن.
  • 4:07 - 4:10
    هەندێکیان نامەشیان بە دەست گەیشتووە
  • 4:10 - 4:13
    لەو کەسانەی کە ئەندامەکانی
    خۆشویستانیان وەرگرتووە،
  • 4:13 - 4:14
    سوپاسیان ئەکەن:
  • 4:15 - 4:17
    بۆم دەرکەوت کە تەنانەت
    دەشیانتوانی یەکتری ببینن
  • 4:17 - 4:19
    ئەگەر هەردووکیان ئیمزایان بکردایە
  • 4:19 - 4:20
    هەر وەک هەڵگرتنێکی کراوە.
  • 4:21 - 4:24
    زۆرم پێخۆشبوو وتم لەوانەیە
    بتوانم نامەیەک بنوسم
  • 4:24 - 4:26
    یان نامەیەک وەرگرم و بزانم چی روویداوە.
  • 4:26 - 4:28
    بەڵام بێ هیوا بووم کە زانیم
  • 4:28 - 4:31
    ئەم پرۆسەیە تەنها بۆ ئەوانەیە کە
    بەخشینەکەیان بۆ چاندنەوە بووە.
  • 4:31 - 4:34
    ئیرەییم دەبرد. پێمناخۆشبوو
    ئەوان توانیویانە ئەندامەکان بچێننەوە.
  • 4:34 - 4:36
    (پێکەنین)
  • 4:36 - 4:38
    بەڵام دوای چەند ساڵێک،
  • 4:38 - 4:40
    زۆر شتی تر دەربارەی بەخشینی
    ئەندام فێربووم و
  • 4:41 - 4:43
    تەنانەت کارێکیشم لە بوارەکەیا دەستکەوت.
  • 4:43 - 4:44
    بیرۆکەیەکم بۆ هات.
  • 4:46 - 4:48
    نامەیەکم نوسی دەنگی دایەوە،
  • 4:48 - 4:49
    "توێژەری بەڕێز."
  • 4:50 - 4:52
    روونم کردەوە کە من کێم،
  • 4:52 - 4:56
    پرسیارم کرد کە تۆڕەی چاوی
    کۆرپەیەکیان بۆ چی بووە
  • 4:56 - 4:58
    لە ئازاری ٢٠١٠،
  • 4:58 - 5:01
    پرسیارم کرد ئەگەر بتوانین لەگەل
    خێزانەکەم سەردانی تاقیگەکەیان کرد.
  • 5:02 - 5:05
    ئیمەیڵم نارد بۆ بانکی تۆڕەی چاو کە
    بەخشینەکەی رێک دەخست،
  • 5:05 - 5:07
    دامەزراوەی چاوی ئۆڵد دۆمینیۆن، و
  • 5:07 - 5:10
    پرسیم ئەگەر بتوانن بۆ کەسی خۆی بنێرن.
  • 5:10 - 5:13
    وتیان هەرگیز پێشتر ئەمەیان نەکردووە، و
  • 5:13 - 5:15
    ناتوانن دڵنیا بن لە وەڵامێک،
  • 5:15 - 5:17
    بەڵام نابنە بەربست و دەیگەیەنن.
  • 5:19 - 5:21
    دوای ٢ ڕۆژ وەڵامم پێگەشت
  • 5:21 - 5:24
    لەلایەن د.ئەروپا گانگولی زانکۆی پێنسێلڤینیا.
  • 5:25 - 5:26
    سوپاسی کردم بۆ بەخشینەکەم، و
  • 5:26 - 5:29
    پێی راگەیاندم کە توێژینەوەیان
    لەسەر ڕێتنۆبلاستۆما کردووە،
  • 5:29 - 5:31
    کە شێرپەنجەیەکی کوشندەی تۆرەی چاوە
  • 5:31 - 5:33
    کە توشی مندالی خوار ٥ ساڵ دەبێت، و
  • 5:33 - 5:36
    پێی وتین بەڵێ، بانگێشت
    کرابوین بۆ ئەوەی سەردانی تاقیگەکەیان بکەین
  • 5:37 - 5:38
    دواتر بە تەلەفون قسەمان کرد،
  • 5:38 - 5:40
    یەکێک لە شتەکان کە پێی وتم
  • 5:40 - 5:43
    ئەوە بوو کە هەرگیز ناتوانن بزانن
    ئێمە هەستمان چۆن بووە،
  • 5:43 - 5:46
    تۆماس گەورەترین قوربانی داوە، و
  • 5:46 - 5:48
    ئەویش خۆی بە قەرزداری ئێمە دەزانی.
  • 5:49 - 5:52
    منیش وتم، "هیچ شتێکم دژی
    توێژینوەکەت نییە
  • 5:52 - 5:54
    بەڵام ئێمە هەڵمان نەبژارد.
  • 5:54 - 5:57
    ئێمە بەخشیمان بە سیستمەکە،
    ئەوان ئێوەیان هەلبژارد.
  • 5:57 - 6:02
    وتیشم " دووەمیش، رۆژانە شتی ناخۆش
    بەسەر منداڵاندا دێت،
  • 6:02 - 6:04
    ئەگەر ئەم تۆڕەی چاوانەتان نەویستایە،
  • 6:04 - 6:07
    لەوانەیە ئێستا لە ژێر خاکدا بوونایە.
  • 6:07 - 6:10
    بەژداری کردنی لەم توێژینەوەیەی تۆ
  • 6:10 - 6:14
    واتایەکی نوێ دەدات بە ژیانی تۆماس.
  • 6:14 - 6:17
    بۆیە هەرگیز هەست بە تاوان مەکە
    کە ئەم شانانە بەکاردەهێنی
  • 6:18 - 6:20
    دواتر پێی وتم کە چەند دەگمەن بووە.
  • 6:20 - 6:24
    ماوەی شەش ساڵە داوای ئەم شانانەی کردووە
  • 6:24 - 6:26
    لەگەڵ دامەزراوەی ناوخۆیی
    توێژینەوەی نەخۆشی.
  • 6:27 - 6:30
    تەنها یەک دانەیان هەموو
    پێوەرەکانی ئەوی تێدا بوو، و
  • 6:31 - 6:32
    ئەوەی تۆماس بووە.
  • 6:33 - 6:37
    دوای ئەوە، کاتێکمان رێکخست بۆ ئەوەی
    سەردانی تاقیگەکە بکەین، و
  • 6:37 - 6:41
    ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ مان هەڵبژارد کە
    ڕۆژی لە دایک بوونی دوانەکە بوو.
  • 6:43 - 6:46
    دوای ئەوەی تەلەفونەکەمان تەواو کرد
    وێنەی تۆماس و کالۆمم بۆ نارد،
  • 6:47 - 6:49
    دوای چەند هەفتەیەک،
    تیشێرتێکمان بۆ هات.
  • 6:51 - 6:54
    دوای چەند مانگێک رۆس و کالۆم و
    من سواری ئوتومبیل بووین و
  • 6:54 - 6:56
    رۆشتین بۆ گەشتێک.
  • 6:56 - 6:58
    ئەروپا و ستافەکەیمان بینی،
  • 6:58 - 7:02
    ئەروپا وتی کاتێک پێم وتووە هەست
    بە تاوان مەکە، دڵم ئاوی خواردووەتەوە، و
  • 7:02 - 7:05
    لە ڕووانگەی ئێمەوە سەیری
    مەسەلەکەی نەکردووە.
  • 7:06 - 7:10
    وتیشی تۆماس ناوێکی نهێنی هەبووە.
  • 7:11 - 7:14
    وەک هێنرێتا لاکس، کە پێی دەوترا هێ لا،
  • 7:14 - 7:17
    تۆماس پيێ دەوترا ریس ٣٦٠.
  • 7:17 - 7:19
    ریس واتە توێژینەوە،
  • 7:19 - 7:22
    ٣٦٠ واتە ٣٦٠ەمین نموونە
  • 7:22 - 7:24
    بە درێژایی ١٠ ساڵ.
  • 7:25 - 7:29
    بەڵگەنامەیەکی گرنگیشی نیشان داین،
  • 7:29 - 7:32
    بریتی بوو لە زانیاری گەیاندن
  • 7:32 - 7:35
    کە تۆرەکانی چاویان لەواشنتۆنەوە
    گەیانبدوو بۆ فیلادیلفیا.
  • 7:36 - 7:40
    ئەم زانیاریە نوسراوە ئێستا
    وەک مەدالیایەک وایە بۆمان.
  • 7:40 - 7:44
    وەک مەدالیای سەربازی یان
    بروانامەی هاوسەرگیری وابوو.
  • 7:45 - 7:50
    ئەروپا روونی کردەوە کە تۆڕەکانی
    چاوی تۆماس و ئاڕ ئێن ئەیەکەی بەکاردێنن
  • 7:50 - 7:54
    بۆ ئەوەی ئەو جینە لەکاربخەن کە
    دەگۆڕێ و دەبێتە هۆی شێرپەنجەکە،
  • 7:54 - 7:57
    تەنانەت هەندێک ئەنجامی
    ڕیس ٣٦٠یشی نیشانداین.
  • 7:58 - 8:00
    ئینجا بردینی بۆلای بەستەرەکە
  • 8:00 - 8:03
    دوو نموونەی نیشان داین کە
    هێشتا مابووی
  • 8:03 - 8:06
    لەسەری نووسرابوو ڕیس ٣٦٠.
  • 8:06 - 8:07
    تەنها ئەم دووانە بچوکە مابونەوە.
  • 8:08 - 8:09
    وتی هەڵیگرتوون
  • 8:09 - 8:11
    لەبەر ئەوەی نازانێ
    کەی هی دیکەی بۆ دێت.
  • 8:13 - 8:15
    دوای ئەمە چووینە ژووری کۆنفرانسەکە و
  • 8:15 - 8:17
    پشووماندا و نانی نیوەرۆمان خوارد، و
  • 8:17 - 8:22
    ستافی تاقیگەکە دیاری ڕۆژی
    لەدایکبوونیان دا بە کالوم.
  • 8:22 - 8:24
    پێداویستی تاقیگەی منداڵەکان بوو.
  • 8:24 - 8:27
    هەروەها خولی فێرکاریان پێشکەش کرد.
  • 8:27 - 8:30
    (پێکەنین)
  • 8:30 - 8:33
    لە کۆتاییدا دوو وتەی سادەم پێیە.
  • 8:34 - 8:37
    یەکەمییان ئەوەیە کە زۆربەمان لەوانەیە
    بیر نەکەینەوە ئەندام بۆ توێژینەوە ببەخشین
  • 8:37 - 8:41
    ئەزانم منیش نەمدەویست.
    پێموابێت من کەسێکی ئاساییم.
  • 8:41 - 8:42
    بەڵام کردم.
  • 8:42 - 8:44
    ئەزمونێکی باش بوو و پێشنیاری دەکەم، و
  • 8:44 - 8:46
    ئاشتییەکی زۆری هێنا بۆ خێزانەکەم.
  • 8:46 - 8:49
    دووەمیش ئەوەیە ئەگەر لەگەڵ
    بەشێکی جەستەی مرۆڤ کارتکرد
  • 8:49 - 8:51
    ئەگەر دەربارەی بەخشەر و
    خێزانەکە پرسیارت هەبوو،
  • 8:51 - 8:52
    نامەیەکیان بۆ بنێرە.
  • 8:52 - 8:55
    پێیان بڵێ پێت گەیشت و
    بڵێ کە کاریان لەسەر دەکەم، و
  • 8:55 - 8:57
    بانگیان بکە بێن بۆ تاقیگەکەت،
  • 8:57 - 9:00
    لەوانەیە ئەو سەردانکردنە
    بۆ تۆ دڵخۆشکەرتر بێت
  • 9:00 - 9:01
    وەک لەوان.
  • 9:01 - 9:03
    هەروەها داوای چاکەیەکیش دەکەم.
  • 9:03 - 9:06
    ئەگەر جارێک سەرکەوتوو بوون
    لە ڕێکخستنی ئەم سەردانانەدا،
  • 9:06 - 9:07
    تکایە پێمی بڵێن.
  • 9:08 - 9:10
    بەشەکەی تری چیرۆکی خێزانەکەم
  • 9:10 - 9:12
    ئەوەیە کە سەردانی هەر چوار شوێنەکەمان کرد
  • 9:12 - 9:14
    کە ئەندامێکی لەشی
    تۆماسیان پێبەخشرابوو. و
  • 9:14 - 9:17
    هەنێک کەسی زۆرباشمان
    ناسی کە کاری جوانیان دەکرد.
  • 9:18 - 9:23
    لەبەر چاوی من تۆماس لە
    هارڤارد دەخوێنێت،
  • 9:23 - 9:25
    لە دیوک و پێنسلڤێنیا --
  • 9:25 - 9:29
    (پێکەنین )
  • 9:29 - 9:31
    ئیشیشی هەیە لە سایتۆنێت، و
  • 9:31 - 9:34
    هاوپۆلو هاوکاریشی هەیە
  • 9:34 - 9:36
    کە لە بوارەکانی خۆیاندا ڕابەرن. و
  • 9:36 - 9:38
    پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی کارەکەیان بکەن. و
  • 9:39 - 9:44
    ژیانێک کە پێشتر کورت و گرنگ نەبوو
  • 9:44 - 9:49
    وای لەخۆی کرد ببێتە پێویستییەکی
    هەمیشەیی گرنگ.
  • 9:50 - 9:53
    هیوام وایە ژیانی منیش ئەوەنە گرنگ بێت.
  • 9:54 - 9:55
    سوپاس.
  • 9:55 - 10:04
    (چەپڵە)
Title:
چۆن ژیانە کورتەکەی كوڕەکەم جیاوازیەکی درێژخایەنی دروستکرد
Speaker:
سارا گرەی
Description:

دوای ئەوەی کوڕە لەدایک نەبووەکەی سارا گاری، زانرا کە نەبوونی مێشکی هەیە، کە کێشەیەکی بۆماوەیی کووشندەیە، بڕیاری یا تراجیدیای خێزانەکەی بکات بە دیارییەکی نائاسایی و ئەندامەکانی ببەخشێت بۆ توێژینەوەی زانستی. لەم قووربانیدانەیدا بۆ ژیان و دۆزینەوە، باسی گەشتەکەی خۆیمان بۆ دەکات لەگەڵ واتای لەدەستدانی کەسێک و پەیامێکی هیوابەخش بڵاودەکاتەوە بۆ خێزانەکانی تری هاوشێوەن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:17

Kurdish subtitles

Revisions