پێچەوانەکەی بهها- ئەکیشیتا ئەگاروال
-
0:07 - 0:11وا خەیاڵبکە لە پڕۆگرامێکی پیشبڕکێ دایت
دەتوانیت لە نێوان دوو خەڵات هەڵبژاردن بکەی -
0:11 - 0:12ئەڵماسێک
-
0:12 - 0:14یان بوتڵە ئاوێک.
-
0:14 - 0:16هەڵبژاردنێکی ئاسانە.
-
0:16 - 0:18ڕوونە کە ئەڵماسەکە بههای زیاترە.
-
0:18 - 0:21ئێستا خەیاڵ بکە کە
هەمان هەڵبژاردنت دەدرێتێ، -
0:21 - 0:23ئەم جارە لە پڕۆگرامێکی پێشبڕکێ دا نیت،
-
0:23 - 0:27بەڵکو دوای چەند ڕۆژێک سوڕانەوە لە بیاباندا
لە تینویەتیدا وشک بوویتەوە. -
0:27 - 0:28ئایا جیاوازانە هەڵدەبژێریت؟
-
0:28 - 0:32بۆچی ؟ ئایە هێشتا ئەڵماسەکە بههادار نیە؟
-
0:32 - 0:34ئەوە دژیەکی بەهاکانی پێدەوترێت
-
0:34 - 0:38کە لەلایەن ئادەم سمیسی
پێشەوای ئابووریەوە باسکراوە. -
0:38 - 0:43ئەو پێمان دەڵێت کە پێناسەکردنی بەهاکان
وەک ئەوەی کە دیارە سادە نیە. -
0:43 - 0:47لە پڕۆگرامەکەدا تۆ دەربارەی بەهای
ئاڵوگۆڕیان بە دراو بیرتدەکردوە، -
0:47 - 0:50کە دواتر دەتوانی دەستت بکەوێت،
-
0:50 - 0:53بەڵام لە حاڵەتێکی لەناکاوی
وەک سیناریۆی بیابانەکە، -
0:53 - 0:56ئەوەی کە گرنگترە لە بەهاکەیان
-
0:56 - 0:59ئەوەیە کە لە دۆخی ئێستادا
کامیان سوود بەخشترن. -
0:59 - 1:02لەبەرئەوەی تەنها دەتوانین یەکێکیان
هەڵبژێرین. -
1:02 - 1:05پێویستە بەهای ئەو هەلەش لەبەرچاو بگرین،
-
1:05 - 1:08یان بە وێڵکردنی بژاردەکەی تر
چی لەدەست دەدەین. -
1:08 - 1:12لە کۆتاییدا، گرنگ نیە لە فرۆشتنی ئەڵماسەکە
چەندت دەست دەکەوێت -
1:12 - 1:15گەر هەرگیز نەتوانی لە بیابانهکە
دەربازبیت. -
1:15 - 1:18زۆربەی ئابوریزانە مۆدێرنەکان کار بە دژیەکی
بەهاکان دەکەن -
1:18 - 1:20بە هەوڵدان بە یەکگرتنەوەی
ئەم ڕهچاوکردنانە -
1:20 - 1:22لە ژێر چەمکی سوود،
-
1:22 - 1:25چۆن شتێک ویست و ئارەزوی
کەسێک تێر دەکات. -
1:25 - 1:29سوود دەتواندرێت بۆ هەرشتێک
له پێداویستیی بنچینەی خۆراک جێبەجێبکرێت -
1:29 - 1:31بۆ چێژی گوێگرتن لە گۆرانی دڵخوازت،
-
1:31 - 1:35و بە سروشتی به پێی کەس
و باردودۆخەکان دەگۆڕێت. -
1:35 - 1:39بازاڕی ئابوری ڕێگایەکی ئاسانمان نیشاندەدات
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قازانج دا. -
1:39 - 1:41بە سادەیی، قازانجی شتێک بۆ تۆ
-
1:41 - 1:44پەیوەستە بەوەی کە ئامادەی چەندی پێبدەیت.
-
1:44 - 1:46ئێستا، خەیاڵی ئەوە بکەوە کە
لە بیابانەکەدایت، -
1:46 - 1:50تەنها ئەمجارە، پێشنیاری بوتڵێک ئاو
یان ئەڵماسێکت بۆ دەکرێت -
1:50 - 1:52هەموو پێنج خولهكێک.
-
1:52 - 1:56وەک زۆربهی خەڵک، سەرەتا ئاوی پێویست
بۆ تهواوی گەشتەکە هەڵدەبژێری، -
1:56 - 1:59دواتر ئەوهندە ئەڵماس کە بتوانی هەڵیبگریت.
-
1:59 - 2:01ئەمە بە هۆی شتێک کە پێی دەوترێت
پەراوێزی قازانج، -
2:01 - 2:04و ئەوە واتای ئەوەیە کاتێک لە نێوان ئاو و
ئەڵماسدا بریاردەدەی، -
2:04 - 2:07بەراوردی قازانجی نێوان هەر بتڵێک ئاوی
زیاتر دەکەیت -
2:07 - 2:10لەگەڵ ههر ئەڵماسێک زیاتر.
-
2:10 - 2:13و ئەو شتە دەکەی هەر کاتێک ئەو
پێشنیارهت پێدەدرێت. -
2:13 - 2:16یەکەم بتڵی ئاو بەهای بۆتۆ لەهەر بڕێکی
ئەڵماس زیاترە، -
2:16 - 2:19بەڵام لە کۆتاییدا،
تۆ بڕی پێویست ئاوت هەیە . -
2:19 - 2:22دوای ماوەیەک، هەر بوتلێک ئاوی زیادە
دەبێتە بارگرانی. -
2:22 - 2:25ئەوە ئەو ساتەیە کە تۆ ئەڵماس بەسەر ئاودا
هەڵدەبژێریت. -
2:25 - 2:27ئەوە تەنها بۆ پێویستیەکانی وەک ئاو نیە.
-
2:27 - 2:30لە زۆربەی شتەکاندا، تا زیاتر دەستت بکەوێت،
-
2:30 - 2:34هەر بڕێکی زیاتر بێچێژتر و بێسوود تر دەبێت.
-
2:34 - 2:37ئەوە یاسای کەمبوونەوەی پهراوێزی قازانجە .
-
2:37 - 2:41لەوانهیە بە خۆشحاڵیەوە دوو یان سێ قاپ لە
خواردنە دڵخوازەکەت بکڕیت، -
2:41 - 2:43بەڵام چوارەمیان لەوانهیە
تووشی هێڵنجت بکات، -
2:43 - 2:46و سەدەهەمینیان دهگەنێت تەنانەت
پێش ئەوەی پێی بگهیت. -
2:46 - 2:49یان دهتوانی پارە بدەیت بۆ بینینی هەمان
فیلم جار لە دوای جار تا لێی بێزاردەبیت -
2:49 - 2:51یاخود هەمو پارەکانت سەرف کردبێت.
-
2:51 - 2:53بەهەر ڕێگایەک،
لەکۆتاییدا دەگەیتە خاڵێک -
2:53 - 2:57کە پهراوێزی قازانج بۆ کڕینی بلیتێکی تری
فیلم دەبێتە سفر. -
2:57 - 3:01بیرۆکەی قازانج تەنها بەسەر کڕینی شتەکاندا
پەیڕەو ناکرێت بەڵکو لە هەموو بڕیاردانێک. -
3:01 - 3:05ڕێگایەکی ژیرانە بۆئەوەی قازانج بگاته
ئهوپهڕی و لە دابەزین دووربێت -
3:05 - 3:09دەگۆڕێت بە پێی ئەو ڕێگایەی کە کات و
سەرچاوەکانمانی تێدا خهرج دەکەین، -
3:09 - 3:11دوایی پێویستیە بنچینەیەکانمان.
-
3:11 - 3:13بڕیاردەدەین کە لە هەڵبژاردنەکانمان
سوود وەربگرین -
3:13 - 3:16بۆ ئەوەی سوود بەخش یان چێژ بەخشبن.
-
3:16 - 3:20بەدڵنیایەوە، گەیشتن بە زۆرترین قازانج لە
ژیانی راستەقینەماندا -
3:20 - 3:21شتێکی ترە.
-
3:21 - 3:25بەڵام ئەوە یارمهتیمان دەدا کە بیرمان بێت
بنچینەی بەهاکان خۆمانین، -
3:25 - 3:27پێویستیەکان کە هاوبەشیاندەکەین
-
3:27 - 3:28ئەو شتانەی چێژیان لێدەبینین،
-
3:28 - 3:30و ئەو هەڵبژاردنانەی هەڵیاندەبژێرین.
- Title:
- پێچەوانەکەی بهها- ئەکیشیتا ئەگاروال
- Speaker:
- ئەکیشیتا ئەگاروال
- Description:
-
بۆ بینینی تەواوی ڤیدۆکە کرتە لەم بەستەرەیە بکە: http://ed.ted.com/lessons/the-paradox-of-value-akshita-agarwal
بیهێنە پێش چاوت کە تۆ لە بەرنامەی پێشبڕکێدایت و دەتوانیت لە نێوان دوو خەڵاتدا هەڵبژێریت: ئەڵماس... یان بتڵێک ئاو ئەوە هەڵبژاردەیەکی ئاسانە - ئەڵماسێک بەنرخترە بەڵام ئەگەر پاش گەڕان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە بیاباندا وشک ببیتەوە، ئایا هەڵبژاردنت جیاواز دەبێت؟ بۆچی؟ ئەڵماس بەنرختر نەبوو؟ ئەکیشیتا ئەگاروال پێچەوانەی بەهامان بۆ ڕوون دەکاتەوە
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:46
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The paradox of value |