وا خەیاڵبکە لە پڕۆگرامێکی پیشبڕکێ دایت دەتوانیت لە نێوان دوو خەڵات هەڵبژاردن بکەی ئەڵماسێک یان بوتڵە ئاوێک. هەڵبژاردنێکی ئاسانە. ڕوونە کە ئەڵماسەکە به‌های زیاترە. ئێستا خەیاڵ بکە کە هەمان هەڵبژاردنت دەدرێتێ، ئەم جارە لە پڕۆگرامێکی پێشبڕکێ دا نیت، بەڵکو دوای چەند ڕۆژێک سوڕانەوە لە بیاباندا لە تینویەتیدا وشک بوویتەوە. ئایا جیاوازانە هەڵدەبژێریت؟ بۆچی ؟ ئایە هێشتا ئەڵماسەکە به‌هادار نیە؟ ئەوە دژیەکی بەهاکانی پێدەوترێت کە لەلایەن ئادەم سمیسی پێشەوای ئابووریەوە باسکراوە. ئەو پێمان دەڵێت کە پێناسەکردنی بەهاکان وەک ئەوەی کە دیارە سادە نیە. لە پڕۆگرامەکەدا تۆ دەربارەی بەهای ئاڵوگۆڕیان بە دراو بیرتدەکردوە، کە دواتر دەتوانی دەستت بکەوێت، بەڵام لە حاڵەتێکی لەناکاوی وەک سیناریۆی بیابانەکە، ئەوەی کە گرنگترە لە بەهاکەیان ئەوەیە کە لە دۆخی ئێستادا کامیان سوود بەخشترن. لەبەرئەوەی تەنها دەتوانین یەکێکیان هەڵبژێرین. پێویستە بەهای ئەو هەلەش لەبەرچاو بگرین، یان بە وێڵکردنی بژاردەکەی تر چی لەدەست دەدەین. لە کۆتاییدا، گرنگ نیە لە فرۆشتنی ئەڵماسەکە چەندت دەست دەکەوێت گەر هەرگیز نەتوانی لە بیابانه‌کە دەربازبیت. زۆربەی ئابوریزانە مۆدێرنەکان کار بە دژیەکی بەهاکان دەکەن بە هەوڵدان بە یەکگرتنەوەی ئەم ڕه‌چاوکردنانە لە ژێر چەمکی سوود، چۆن شتێک ویست و ئارەزوی کەسێک تێر دەکات. سوود دەتواندرێت بۆ هەرشتێک له‌ پێداویستیی بنچینەی خۆراک جێبەجێبکرێت بۆ چێژی گوێگرتن لە گۆرانی دڵخوازت، و بە سروشتی به‌ پێی کەس و باردودۆخەکان دەگۆڕێت. بازاڕی ئابوری ڕێگایەکی ئاسانمان نیشاندەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قازانج دا. بە سادەیی، قازانجی شتێک بۆ تۆ پەیوەستە بەوەی کە ئامادەی چەندی پێبدەیت. ئێستا، خەیاڵی ئەوە بکەوە کە لە بیابانەکەدایت، تەنها ئەمجارە، پێشنیاری بوتڵێک ئاو یان ئەڵماسێکت بۆ دەکرێت هەموو پێنج خوله‌كێک. وەک زۆربه‌ی خەڵک، سەرەتا ئاوی پێویست بۆ ته‌واوی گەشتەکە هەڵدەبژێری، دواتر ئەوه‌ندە ئەڵماس کە بتوانی هەڵیبگریت. ئەمە بە هۆی شتێک کە پێی دەوترێت پەراوێزی قازانج، و ئەوە واتای ئەوەیە کاتێک لە نێوان ئاو و ئەڵماسدا بریاردەدەی، بەراوردی قازانجی نێوان هەر بتڵێک ئاوی زیاتر دەکەیت لەگەڵ هه‌ر ئەڵماسێک زیاتر. و ئەو شتە دەکەی هەر کاتێک ئەو پێشنیاره‌ت پێدەدرێت. یەکەم بتڵی ئاو بەهای بۆتۆ لەهەر بڕێکی ئەڵماس زیاترە، بەڵام لە کۆتاییدا، تۆ بڕی پێویست ئاوت هەیە . دوای ماوەیەک، هەر بوتلێک ئاوی زیادە دەبێتە بارگرانی. ئەوە ئەو ساتەیە کە تۆ ئەڵماس بەسەر ئاودا هەڵدەبژێریت. ئەوە تەنها بۆ پێویستیەکانی وەک ئاو نیە. لە زۆربەی شتەکاندا، تا زیاتر دەستت بکەوێت، هەر بڕێکی زیاتر بێچێژتر و بێسوود تر دەبێت. ئەوە یاسای کەمبوونەوەی په‌راوێزی قازانجە . لەوانه‌یە بە خۆشحاڵیەوە دوو یان سێ قاپ لە خواردنە دڵخوازەکەت بکڕیت، بەڵام چوارەمیان لەوانه‌یە تووشی هێڵنجت بکات، و سەدەهەمینیان ده‌گەنێت تەنانەت پێش ئەوەی پێی بگه‌یت. یان ده‌توانی پارە بدەیت بۆ بینینی هەمان فیلم جار لە دوای جار تا لێی بێزاردەبیت یاخود هەمو پارەکانت سەرف کردبێت. بەهەر ڕێگایەک، لەکۆتاییدا دەگەیتە خاڵێک کە په‌راوێزی قازانج بۆ کڕینی بلیتێکی تری فیلم دەبێتە سفر. بیرۆکەی قازانج تەنها بەسەر کڕینی شتەکاندا پەیڕەو ناکرێت بەڵکو لە هەموو بڕیاردانێک. ڕێگایەکی ژیرانە بۆئەوەی قازانج بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕی و لە دابەزین دووربێت دەگۆڕێت بە پێی ئەو ڕێگایەی کە کات و سەرچاوەکانمانی تێدا خه‌رج دەکەین، دوایی پێویستیە بنچینەیەکانمان. بڕیاردەدەین کە لە هەڵبژاردنەکانمان سوود وەربگرین بۆ ئەوەی سوود بەخش یان چێژ بەخشبن. بەدڵنیایەوە، گەیشتن بە زۆرترین قازانج لە ژیانی راستەقینەماندا شتێکی ترە. بەڵام ئەوە یارمه‌تیمان دەدا کە بیرمان بێت بنچینەی بەهاکان خۆمانین، پێویستیەکان کە هاوبەشیاندەکەین ئەو شتانەی چێژیان لێدەبینین، و ئەو هەڵبژاردنانەی هەڵیاندەبژێرین.