Return to Video

کلیک لەسەر سامانت بکە #3: چۆن ئیشەکەت دۆزیەوە؟ دانیاڵ سوارێز

  • 0:01 - 0:05
    ئەو ئیشەی ئێستات چۆن دۆزیەوە؟
  • 0:05 - 0:09
    ئەمە، لە ڕاستیدا، بەم شێوەیەیە:
  • 0:09 - 0:11
    نەمدۆزیەوە بەڵکو درووستم کرد.
  • 0:12 - 0:14
    من ئەو ئیشەی ئێستام درووست کرد.
  • 0:14 - 0:17
    پێم وایە خەلکیتریش لە
    داهاتوو ئیشی خۆیان دروووست دەکەن.
  • 0:17 - 0:21
    لە ڕاستیدا، خەڵک زیاد لە ئیشێکیان دەبێت.
  • 0:21 - 0:23
    ئیشێکیان دەبێت کە
    چێژ لە ئەنجامدانی دەبینن،
  • 0:23 - 0:25
    ئیشێکیتریش تەنها بۆ
    پەیدا کردنی پارە دەبێت.
  • 0:25 - 0:26
    پێم وایە ئەمە شێوازێکی باشە
  • 0:26 - 0:29
    چونکە هەمیشە شتێک هەیە بۆ ئەنجامدان.
  • 0:29 - 0:30
    هەمیشە چیژ لە ئیشێک دەبینیت،
  • 0:31 - 0:34
    گۆرانکاری لە ژیان روودەدات،
    ژیان جوانتر دەکات.
  • 0:34 - 0:36
    ئەمە وەڵامی منە.
  • 0:36 - 0:38
    کلیک لە سەر بەستەری زانیاری سامان بکە
  • 0:38 - 0:41
    بۆ ئەوەی پرسیارەکانت ببینێت
    و وەڵامیان دەست بخەیت.
  • 0:41 - 0:43
    کلیک لە سەر ئەم بەستەرە
    بکە بۆ ئەوەی ڤیدیۆی پێشەکی
  • 0:43 - 0:45
    ببینیت و بزانیت بابەتەکان سەبارەت بە چین.
  • 0:45 - 0:47
    کلیک لە سەر ئەم بەستەرە بکە
  • 0:47 - 0:50
    بۆ ئەوەی پرسیاری تر زیاد بکەیت، بەشداری
    بکەیت، یان ڕێگە بۆ درووست کردنی
  • 0:50 - 0:52
    ڤیدیۆیەکی تر لە داهاتوو خۆش بکەیت.
Title:
کلیک لەسەر سامانت بکە #3: چۆن ئیشەکەت دۆزیەوە؟ دانیاڵ سوارێز
Description:

بۆ چی ناتوانین کۆمێنت بنووسین؟ ئێمە دەمانەوێت تێروانینی خەڵک سەبارەت بەم ڤیدیۆیە بزانین! بەڵام سروشتی ڤیدیۆیەکان وادەکەن ئاسان نەبێت گشت کۆمێنتەکان بخوێنینەوە. بۆ ئەوەی ئیشەکە ڕێکبخەین، ئێمە داواتان لێ دەکەین کە تێروانینی خۆتان سەبارەت بەم سێ ڤیدیۆیە بگەیێنن. سوپاس!
زنجیرەی کلیک لە سەر سامانت بکە، بریتیە لە کۆمەڵیک ڤیدیۆ کە ڕێگە خۆش دەکات پرسیارەکانی خوێندکاران بۆ کەسانی شارەزا لە سەرانسەری جیهان کۆبکرێتەوە. ئەم ڤیدیۆە دەست پێکە شێوازی ئەم کارە روون دەکاتەوە:
http://ed.ted.com/lessons/click-your-fortune-episode-3

ئەم زنجیرەیە وەڵامی کەسانی شارەزا بۆ ئەو پرسیارانەی کە لە لایەن چەندین خوێندکار لە سەرانسەری جیهان لە خوارەوە ڕیز کراون دەخاتەڕوو. ئایا دەتەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵەوانێک بکەیت؟ ئایا ئیشێک هەیە کە بتەوێت بزانێت لایەنە شاراوەکانی چین؟ تکایە پێشنیار بکەن و بیرۆکە بخەنەروو بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری لەسەر بکرێت. لەم بەستەرە ڤیدیۆکانی زنجیرەی کلیک لەسەر سامانت بکە سەیر بکەن:
https://community.ed.ted.com/teded/topics/suggest_questions_careers_and_people_for_the_next_click_your_fortune_episode

فرانسیس دی لۆس سێیەم: پرۆفیسۆر، ئەندازیاری ژینگەی، زانکۆی کارۆلاینای باکور.
دینا گۆرنیک: بەڕێوەبەری ڕاهێنان.
جێنیفەر ئیندۆڤینا: هاوڕێی TED کۆمپانیایی ترێنچیت.
دانیاڵ سوارێز: وتەبێژی TED، نووسەر و شارەزای شیکاری سیتەمەکان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
0:59

Kurdish subtitles

Revisions