TED-Ed لەسەر پاتریۆن! بۆ ڕێکخستنەوەی پەروەردە پێویستیمان بە هاوکاری تۆ هەیە...
-
0:01 - 0:03دەزانی گشت ڤیدیۆکانی TED-Ed
کە تۆ حەزت پێیانە؟ -
0:03 - 0:06ئەو ئەنیمەیشنە جوانانەی
یارمەتیت دەدات شتی نوێ فێر بیت؟ -
0:06 - 0:10ئەو ئەزموونە بۆ تۆ بەبێ بەرامبەرە،
بەڵام بۆ ئێمە زۆر گرانبەهایە، -
0:10 - 0:11ئەوەش ئاساییە.
-
0:11 - 0:14ئامانجمان پشتگیری کردنی کەسانی بەهرەمەندە،
-
0:14 - 0:16بەڵام پێوسیتمان بە ئێوەش
هەیە تاکو پشتگیریمان بکەن. -
0:16 - 0:17بۆچی؟
-
0:17 - 0:19چونکە ئەو خۆشەویستیەی تۆ بە TED-Ed داوە
-
0:19 - 0:22هێزی بەخشیوە بە
ملیۆنان گەنج لە سەرانسەری جیهاندا. -
0:22 - 0:26هەروەها ئەگەر تۆ بە بەخشینێکی مانگانە
بەردەوامی بەو خۆشەویستیە بدەیت، -
0:26 - 0:29ئەزموونی TED-Ed دەتوانێت خزمەتی
ملیارەها بکەت. -
0:29 - 0:32''گەر توانیبام بە وشەیەک وەسفی
کارەکانی TED-Ed بکەم، شادی هێنەر.'' -
0:32 - 0:34''نوێگەری''.
-
0:34 - 0:35''زانینخوازی''.
-
0:35 - 0:35''بەنرخ''.
-
0:35 - 0:36''ڕێپیشاندان''
-
0:36 - 0:37''چاوکرانەوە.
-
0:37 - 0:41ئۆ، لە ڕووی تەکنیکیەوە دوو وشەیە،
بەڵام یەک وشەیە ئەگەر هێڵیکی بچووک دانێت: -
0:41 - 0:43ئەنیمەیشنەکانی TED-Ed لەلایەن
پەروەردەکارانەوە -
0:43 - 0:47نوسراوە، ڕۆژانە لە لایەن ٢
ملیۆن بینەرەوە سەیر دەکرێن. -
0:47 - 0:51''کاتێک چاوم بە TED-Ed کەوت،
وەک ئەوە وابوو، خۆیەتی، سودی دەبێت'' -
0:51 - 0:52بە پشگیری تۆ،
-
0:52 - 0:54دەتوانین ئەنیمەیش دروسکەری زیاتر
بهێنین بۆ کارکردن لەگەڵ مامۆستای زیاتر، -
0:54 - 0:58هەروەها دەمانتوانی ناوەڕۆکی هەندێک
لە زمانەکانیش بکەین بە دوو هێندە. -
0:58 - 1:01''کاتێک ئەوم بینی ڕێک مێشکم کوژایەوە''.
-
1:01 - 1:05لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریەکەی تۆ بەکار دەهێنین
لە بەرنامەی دەنگی خوێنکارا، یانەیTED-Ed، -
1:05 - 1:11کە خوێنکاران فێر دەکەن چۆن بیرۆکەکانیان
بخەنەڕوو لەسەر شێوازی قسەکردنیTED. -
1:11 - 1:14هەزارەها یانە لە ١٢٠ وڵاتدا کراونەتەوە.
-
1:14 - 1:18هاوکارمان بە لە بانگهێشت کردنی
گەنجەکانمان بۆ سەر شانۆی سەرەکی TED. -
1:18 - 1:22''کاتێک تۆ شت بە خوێندکارەکان دەدەیت،
هەروەها دەسەڵات و هێزیشیان پێ دەدەیت، -
1:22 - 1:24زۆر باشتر دەبێت
چونکە خۆیان خاوەنین''. -
1:24 - 1:26''سوپاس''.
-
1:26 - 1:29''هەستم کرد کە شتێک هەیە بۆ منە
تاکو دەست پێ بکەم''. -
1:29 - 1:30''ئەگەر دەتەوێت پشتگیری
گەنج بکەیت، -
1:30 - 1:33گەر دەتەوێت پشتگیری
مامۆستایانی وڵاتەکەت بکەیت، -
1:33 - 1:34ئەوە جۆرێکە لەوە بەرنامەیە،
-
1:34 - 1:37یان جۆرێکە کە بەڕاستی پێویستە
هەموومان بینەری بین -
1:37 - 1:40کاتێک بۆ ئەوە هاتوە تا
گۆڕانکاری لە جیهاندا بکات''. -
1:40 - 1:43سەردانی پاتریۆنەکەمان بکە و
سوپاس بۆ هاوکاریکردنت!
- Title:
- TED-Ed لەسەر پاتریۆن! بۆ ڕێکخستنەوەی پەروەردە پێویستیمان بە هاوکاری تۆ هەیە...
- Description:
-
پشتگیری TED-Ed بکەن لەسەر پاتریۆن. : http://bit.ly/2wY4E6w
ئێمە بۆچی هیواخوازین هاوکارمان بیت؟
ئێمە وەک دەستەی TED-Ed-- پێکدێین لە پازدە مامۆستا و بەهرەدار، کە پێویستیان بە هاوکاریەکانی ئێوە هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و بواردان بە هەر کەسێک، لە هەموو شوێنێک، بەبێ بەرامبەر. بۆچێ؟ لەبەرئەوەی مرۆڤە ژیر، و بەتواناکان جیهان دەکەن بە شوێنێکی باشتر، خۆشتر هەروەها سەلامەتتر.TED-Ed ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە.
هەروەها بە هاوکاری دارایی لەڕێگەی پاتریۆنەوە و پشتگیریەکانتان وا لە تیمە بچوکەکەمان دەکات خەونی گەورەیان هەبێت.ئێمە چی دەکەین؟
١. ڤیدیۆکانمان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن
ئێمە لەلایەن باشترین مامۆستاکانەوە باشترین وانە بە باشترین کوالێتی ڤیدیۆی ئەنیمەیشن ئامادە دەکەین هەروەها لەسەرهێڵ بڵاویان دەکەینەوە. ڤیدیۆکانی ئێستامان ڕۆژانە ٢ ملیۆن فێرخواز سەیریان دەکەن. بە هاوکاری تۆ، دەتوانرێت بۆ چەندین زمانیتر زیاد بکرێت و هاوکاربێت لە ئامۆژگاریکردنی ملیارەها خەڵک لە جیهاندا.٢. بەرنامەکانمان خەڵک بەهێز دەکەن
ئێمە برەومان بە دوو بەرنامەی جۆراوجۆر داوە-- مامۆستایانی TED-Ed و یانەی TED-Ed-- کە هاوکاری خوێندکارەکان و مامۆستاکان دەکات لە فێربوونی هونەری قسەکردنی گشتی. ئەوانە بەبێ بەرامبەرن، بەرنامەکانی بەهێزکردن دەنگی بەشداربوانی لە ١٢٠ وڵاتدا بەرزکردەوە. بڕوامان وایە کە بە پاڵپشتی ئێوە دەتوانین ئاهەنگی باشترین بیرۆکەکانی مامۆستاکان و خوێندکاران لەسەر شانۆی سەرەکی تێد بگێڕین.
٣. سەکۆیەکەی ئێمە پەیوەسیە بە خەڵکیەوە
سەکۆیە سەرهێڵە بێ بەرامبەرەکەمان، کە براوەی ١١ خەڵاتی وێبییە، یارمەتی ملیۆنان خەڵکی داوە لە جیهاندا بۆ گەیشتن بە بیرۆکە مەزنەکان، و بە یەکتریەوە پەیوەست بن.کەوایە، تۆ دەڵێی چی؟ ئایە مانگانە بڕێک دەبەخشیت تاکو هاوکارمان بیت بگەین بە ئامانجەکانمان؟ هەر هاوکارییەکی کەم و میهرەبانی تۆ، بە هەندێک کاری ناوازە پاداشت دەکرێیتەوە!
زۆر سوپاس،
دەستەی TED-Ed - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 01:52
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! | ||
Ramyar Kamal edited Kurdish subtitles for TED-Ed is on Patreon! |