Return to Video

چۆن کتێبەکان مێشکت کراوە دەکەن

  • 0:01 - 0:03
    ڕاهێنانم پێ کراوە بۆ ئەوەى ببم بە
    یاریزانى جمناستیک
  • 0:03 - 0:07
    بۆ دوو ساڵ لە هونان، چین لە ١٩٧٠.
  • 0:07 - 0:10
    کاتێک لە پۆلى یەک بووم، حکومەت
  • 0:10 - 0:12
    دەیویست بم گوازێتەوە بۆ
    قوتابخانەى وەرزشوانان،
  • 0:12 - 0:14
    هەموو خەرجیەکانى دابین کرد.
  • 0:14 - 0:17
    ".بەڵام دایکە دڕندەکەم گوتی، "نەخێر
  • 0:17 - 0:19
    خێزانەکەم دەیان ویست وەک ئەوان
  • 0:19 - 0:21
    ببم بە ئەندازیار.
  • 0:21 - 0:23
    دواى ڕزگاربوون لە شۆڕشى ڕۆشنبیرى،
  • 0:23 - 0:27
    ئەوان بەتەواوى بڕوایان وابوو
    یەک ڕێگە بۆ بەختەوەرى هەیە:
  • 0:27 - 0:30
    سەلامەتى و وەرگرتنى پارەیەکى باش لە کاردا.
  • 0:30 - 0:33
    هیچ گرینگ نیە حەزم
    لە کارەکە بێت یان نا.
  • 0:33 - 0:38
    بەڵام خەونى من ئەوە بوو ببم
    بە گۆرانیبێژێکى ئۆپیڕای چینی.
  • 0:38 - 0:42
    ئەوە منم پیانۆیە خەیاڵیەکەم دەژەنم.
  • 0:42 - 0:44
    گۆرانیبێژى ئۆپیڕا لە منداڵیەوە
    ڕاهێنان دەکات
  • 0:44 - 0:45
    بۆ ئەوەى فێرى تەنافبازى ببێت،
  • 0:45 - 0:48
    هەموو هەوڵێکم دا تا توانیم پەیوەندی
    بە فێرگەی ئۆپیڕا بکەم.
  • 0:48 - 0:51
    تەنانەت نامەم بۆ بەڕێوەبەرى
    فێرگەکەشم نووسی.
  • 0:51 - 0:53
    هەروەها بۆ کۆمەڵێک پێشکەشکاری
    بەرنامەى ڕادیۆیى.
  • 0:53 - 0:57
    بەڵام خوێنەری نامەکانم
    حەزیان لەم بیرۆکەیە نەبوو.
  • 0:57 - 1:00
    گەورەکان بڕوایان نەدەکرد کە من ڕژدم.
  • 1:00 - 1:03
    تەنها هاوڕێکانم پشتگیریان دەکردم،
    بەڵام ئەوان منداڵ بوون،
  • 1:03 - 1:06
    هەر وەک خۆم، شتێکی ئەوتۆیان پێنەدەکرا.
  • 1:06 - 1:12
    لە تەمەنى پازدە ساڵیدا، زانیم کەوا
    زۆر گەورەترم لەوەی ڕاهێنانم پێ بکرێت.
  • 1:12 - 1:15
    خەونەکەم هەرگیز نایەتەدى.
  • 1:15 - 1:18
    بێتاقەت بووم و دەترسام کە بۆ هەمیشە
  • 1:18 - 1:20
    دڵخۆشی ڕاستەقینەم لە دەست چوو و
    دەبێت بە
  • 1:20 - 1:22
    بە دوای دڵخۆشی کەمتر وێڵ بم.
  • 1:22 - 1:25
    بەڵام ئەمە زۆر ستەمکارانەییە.
  • 1:25 - 1:29
    سوڕبوم لەسەر
    دۆزینەوەى ڕێگەیەکیتر
  • 1:29 - 1:31
    لە دەوروبەرم کەسێک نەبوو فێرم بکات؟
    باشە.
  • 1:31 - 1:34
    ڕووم لە کتێبەکان کرد.
  • 1:34 - 1:37
    کەلێنی حەزی ئامۆژگاری باوکانەم
  • 1:37 - 1:42
    بەم کتێبە پڕکردەوە.
    ئاڵوگۆڕی نامەی خێزانی فوو لیو.
  • 1:42 - 1:45
    ڕۆڵى خۆم وەک نموونەی ژنێکى سەربەخۆ دۆزیەوە
  • 1:45 - 1:49
    کاتێک کە دابونەریتى کۆنفیوشەس داواى
    ["گوێڕایەڵى دەکات. ["جان ئێیرى
  • 1:49 - 1:53
    لەم کتێبەوە فێربووم کە ببم بە کەسێکى
    ["کارامە.["کەمتر لە دەرزەنێک
  • 1:53 - 1:57
    خوێندنەوەى ئەم کتێبانە هانیاندام بۆ
    ئەوەى لە دەرەوەى وڵات بخوێنم.
  • 1:57 - 1:59
    [وانەکانى مێژوو "لەلایەن نان هویجین"]
  • 1:59 - 2:02
    لە ساڵى ١٩٩٥ هاتم بۆ ئەمریکا،
  • 2:02 - 2:05
    یەکەم کتێب کە لێرە خوێندمەوە، چی بوو؟
  • 2:05 - 2:08
    ئەو کتێبانە بوون کە لە چین یاساغ کرابوون.
  • 2:08 - 2:12
    "زەوى باش"
    دەربارەى ژیانى جوتیارانى چینە.
  • 2:12 - 2:16
    هیچ کاتێک بۆ پڕوپاگەندە شیاو نیە.
  • 2:16 - 2:20
    ئینجیل سەرنج ڕاکێشە، بەڵام سەیرە.
  • 2:20 - 2:22
    (پێکەنین)
  • 2:22 - 2:26
    ئەمە ڕۆژێکیتر قسەی لەسەر دەکەین.
  • 2:26 - 2:29
    بەڵام ڕاسپاردەى پێنجەم
    سروشێکی زۆری پێبەخشیم:
  • 2:29 - 2:32
    ".تۆ دەبێت ڕێز لە دایک و باوکت بگرى"
  • 2:32 - 2:35
    ڕێزگرتن،" من وام گوت. "ئەمە زۆر جیاوازە"،
  • 2:35 - 2:37
    "هەروەها باشترە، لە گوێڕایەڵى.
  • 2:37 - 2:39
    ئەمە دەبێتە ئامرازێک بۆ سەرکەوتنم بە سەر
  • 2:39 - 2:41
    ئەم باوەڕە هەڵەیەی کە تێیدا
    گیرم خواردووە
  • 2:41 - 2:46
    بۆ دەستپێکردنەوەى پەیوەندیەکانم
    لەگەڵ دایک و باوکم.
  • 2:46 - 2:49
    پەنجە نەرم کردن لەگەڵ کلتورێکى نوێ، حەزی
  • 2:49 - 2:51
    خوێندنەوەی بەراوردکاری لە ناخم ورژاند.
  • 2:51 - 2:52
    ڕەهەندیتر دەخاتە ڕوو.
  • 2:52 - 2:57
    بۆ نموونە، هەر لە سەرەتاوە زانیم
    کە ئەم نەخشەیە گونجاو نیە
  • 2:57 - 3:02
    چونکە ئەمە ئەو نەخشەیە کە خوێندکارانى
    چین پێی ئاشنان.
  • 3:02 - 3:04
    هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتبوو،
  • 3:04 - 3:07
    کە چین لە ناوەڕاستى جیهان نیە.
  • 3:07 - 3:11
    لە ڕاستیدا نەخشەکە تێڕوانینى
    کەسێکى گەیاندووە.
  • 3:11 - 3:13
    خوێندنەوەی بەراوردکاری شتێکى نوێ نیە.
  • 3:13 - 3:17
    ئەمە ڕاهێنانێکى پێوانەیە لە
    جیهانى ئەکادیمیەکان.
  • 3:17 - 3:18
    تەنانەت لەبوارەکانى توێژینەوە
  • 3:18 - 3:22
    وەک بەراورد کردنى ئاین و ئەدەب بەکاردێت.
  • 3:22 - 3:24
    بەراورد و جیاوازیەکان
    یارمەتی توێژەرەکان دەدەن
  • 3:24 - 3:27
    ڕوونتر لە بابەتەکان تێبگەن.
  • 3:27 - 3:29
    بیرم کردەوە، ئەگەر ڕێژەى خوێندنەوە
  • 3:29 - 3:33
    کار بکاتە سەر توێژینەوە، بۆچى
    لە ژیانى ڕۆژانەمدا سودی لێنەبینم؟!
  • 3:33 - 3:36
    دەستم بەخوێندنەوەى دوو کتێب لە یەک کاتدا.
  • 3:36 - 3:38
    دەربارەى مرۆڤ بوون
  • 3:38 - 3:38
    [بێنجەمین فرانکڵین لە لایەن واڵتەر سکۆتەوە نووسراوە]
    [جۆن ئادەم کە لە لایەن دەیڤید ماکلۆو نووسراوە]
  • 3:38 - 3:41
    کە لە هەمان ڕووداو بەشداربووین،
  • 3:41 - 3:44
    یان دوو هاوڕی کە بەسەرهاتیان لێک نزیکە.
  • 3:44 - 3:45
    [مێژووی کەسیی لە لایەن کاترین گراهەمە نووسراوە]
    [تۆپەڵی بەفرین و ژیانی سەرمایەداری لە لایەن ئالیس شرویدر نووسراوە]
  • 3:45 - 3:49
    هەروەها هەمان چیڕۆکم لە دوو
    ژانرای جیاواز بەراورد کرد.(پێکەنین).
  • 3:49 - 3:51
    [ئینجیلى پیرۆز: وەشانی پاشا جەیمس]
    [بەرخ کە لە لایەن کریستۆفەر مۆوڕ نووسراوە]
  • 3:51 - 3:55
    یاخود چیڕۆکە هاوشێوەکان
    لە کلتورى جیاوازدا،
  • 3:55 - 3:58
    وەک چۆن جۆسیف کامپبیل لە کتێبە
    نایابەکەى بەکاری هێناوە.
  • 3:58 - 4:01
    بۆ نموونە، مەسیح و بوودا هەردووکیان
  • 4:01 - 4:03
    بە سێ ڕێگە فریودران.
  • 4:03 - 4:05
    بۆ مەسیح، شتە فریودراوەکان
  • 4:05 - 4:09
    ئابورى، سیاسى و ڕوحین.
  • 4:09 - 4:13
    بەڵام بۆ بوودا، هەمووی دەروونى بوو:
  • 4:13 - 4:21
    سێکس، ترس وئەرکى کۆمەڵایەتیە.
    جیاوازیەکی بەرچاوە.
  • 4:21 - 4:24
    هەروەها ئەگەر زمانێکى بێگانە بزانیت،
    زۆر خۆشە کە دەتوانیت
  • 4:24 - 4:26
    کتێبەکان بە دوو زمان بخوێنیتەوە.
  • 4:26 - 4:27
    [ڕێگاى چوانگ تزو: لە لایەن تۆماس میرتۆنەوە نوسراوە]
    [تاو: ڕێگەی ئاوی لە لایەن ئالان واتسەوە نوسراوە]
  • 4:27 - 4:30
    لە جێگایی لە وەرگێڕاندا سەرم لێبشێوێت
    زۆر شتی تازە فێربووم.
  • 4:30 - 4:35
    بۆنموونە،
    بەهۆى وەرگێڕانەوە بوو کە تێگەیشتم
  • 4:35 - 4:41
    بەختەوەریی" لە زمانی چینیدا بە مانایی"
    خۆشى خێرا دێت " هوه"!
  • 4:41 - 4:46
    بووک " لە زمانی چینیدا بە مانایی"
    دایکى نوێ دێت " ئۆه - ئۆه".
  • 4:46 - 4:49
    (پێکەنین)
  • 4:49 - 4:55
    کتێبەکان دەرگایەکى ئەفسوناویان پێدام
    بۆ پەیوەندیکردن بە خەڵک
  • 4:55 - 4:57
    لە ڕابردوو و ئێستاش.
  • 4:57 - 5:02
    دەزانم دەبێت هەرگیز جارێکىیتر
    هەست بە تەنیایى و بێهێزى نەکەم.
  • 5:02 - 5:04
    هەبوونى خەونێکى تێکشکاو
    لە ڕاستیدا هیچ نییە
  • 5:04 - 5:07
    بەراورد بەوەى ئەوانى تر چیان چێشتووە.
  • 5:07 - 5:10
    گەیشتمە ئەم بڕوایەى کە بەدیهێنان
  • 5:10 - 5:13
    تاکە ئامانجی خەون نیە.
  • 5:13 - 5:17
    گرینگترین مەبەست ئەوەیە بمانگەیەنێت بەم
    خاڵەی کە بزانین
  • 5:17 - 5:19
    خەونەکان لە کوێوە سەرچاوە دەگرن،
  • 5:19 - 5:22
    هەستەکان لەکوێوە دێت،
    بەختەوەرى لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت.
  • 5:22 - 5:26
    تەنانەت خەونە تێکشکاوەکانت
    دەتوانن ئەمەت بۆ بکەن.
  • 5:26 - 5:29
    بەهۆى کتێبەکانەوەیە، ئەمڕۆ من لێرەم،
  • 5:29 - 5:32
    دڵخۆش بە دووبارە ژیانەوە لەگەڵ
    ،ئامانجێکى ڕوون
  • 5:32 - 5:34
    لە زۆربەی کاتەکان.
  • 5:34 - 5:38
    لەوانەیە کتێبەکان هەمیشە لەگەڵت بن.
  • 5:38 - 5:39
    .سوپاستان دەکەم
  • 5:39 - 5:41
    (چەپڵە)
  • 5:41 - 5:44
    (سوپاس. (چەپڵە
  • 5:44 - 5:50
    (سوپاس. (چەپڵە
Title:
چۆن کتێبەکان مێشکت کراوە دەکەن
Speaker:
لیسا بو
Description:

چى ڕوودەدات ئەگەرلە منداڵیەوە خەونێکت هەبووبێت بەڵام نەهاتبێتە دى؟ هەروەک لیسا بو خۆى گونجاند بوو لەگەڵ ژیانە نوێیەکەى لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەو گەڕاوە بۆ کتێبەکان بۆ ئەوەى مێشکى فراوان بکات وڕێڕەوێکى نوێ بۆخۆى بدۆزێتەوە. ئەوڕێگە تایبەتیەکەى خۆی، خۆشەویستی و قسە تایبەتیەکانی سەبارەت بە جادووی کتێبەکان لەگەڵمان هاوبەش دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:16

Kurdish subtitles

Revisions