Return to Video

بۆچی لەشمان دەخورێنین؟

  • 0:07 - 0:10
    تۆ بە ئامادەیی لەناو گۆڵەكە
    ڕاوەستاویت
  • 0:10 - 0:14
    كە هەستێكت بۆ دروست دەبێت
    بۆ سەرخوراندن.
  • 0:14 - 0:18
    هەموومان تووشی ئەو هەستە بووین
    كە توشی خورانێكی زۆر دەبین،
  • 0:18 - 0:23
    بەڵام هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە
    بۆچی لە بنەڕەتدا هەست بە خوران دەکەین؟
  • 0:23 - 0:28
    کەسێکی ئاسایی لە هەر ڕۆژێکدا دەیان جار
    تووشی خوران دەبێت.
  • 0:28 - 0:30
    دەکرێت چەندین جۆر شت
    کاریگەری لەسەری هەبێت،
  • 0:30 - 0:32
    لەگەڵ کاردانەوەی هەستیاری
  • 0:32 - 0:33
    ووشکی،
  • 0:33 - 0:35
    و تەنانەت هەندێک نەخۆشیش.
  • 0:35 - 0:39
    و دواتر هەندێک خورانی نادیار هەیە
    کە بەبێ هیچ هۆکارێک دەردەکەون،
  • 0:39 - 0:42
    یان تەنها بە باس کردنی خوراندن
  • 0:42 - 0:46
    تۆ ئێستا سەرت دەخورێنیت، وایە؟
  • 0:46 - 0:50
    بە هەرحاڵ، با باسی یەکێک لە باوترین
    هۆکارەکانی بکەین: گازگرتنی زیندەوەر.
  • 0:50 - 0:51
    کاتێک مێشوولە گازت لێ دەگرێت،
  • 0:51 - 0:56
    ئاوێتەیەک بۆ ناو لەشت دەردەکات
    پێی دەوترێت "دژە بەستن"
  • 0:56 - 0:59
    ڕێگە لە خوێنت دەگرێت بیبەستێت.
  • 0:59 - 1:01
    ئەو ئاوێتەیە، بەشێوەیەکی سوک
    هەستیاریمان بەرامبەری هەیە،
  • 1:01 - 1:04
    پاڵ بەدەرچوونی "هیستامین"ەوە دەنێت،
  • 1:04 - 1:07
    ماددەیەکی کیمیاییە وا دەکات
    مولوولەی خوێن بئاوسێت.
  • 1:07 - 1:09
    ئەوەش خوێن زیاتر هەڵدەقڵێنێت،
  • 1:09 - 1:12
    بەشێوەیەکی یارمەتیدەرانە کاردانەو
    بەرگەگرتن خێرا دەکات
  • 1:12 - 1:14
    بۆ ئەو هەڕەشە هەستپێکراوە.
  • 1:14 - 1:16
    ئەوە ئاوسان ڕوون دەکاتەوە،
  • 1:16 - 1:20
    ئەوەش هەمان هۆكارە كە وادەكات
    چاوەكانت بخورێت.
  • 1:20 - 1:24
    هیستامین بەهەمان شێوە شادەمار چالاک
    دەکات بۆ تووش بوون بە خوران،
  • 1:24 - 1:28
    لەبەر ئەوە گازگرتنی مێشوولە
    تووشی خورانت دەکات.
  • 1:28 - 1:32
    بەڵام خودی خوران هێشتا
    بەشێوەیەکی تەواو ڕوون نەکراوەتەوە.
  • 1:32 - 1:33
    لە ڕاستیدا، زۆرینەی ئەوەی دەیزانین
  • 1:33 - 1:38
    لە لێکۆڵینەوەمان لەسەر
    مشکەوە وەرمان گرتووە.
  • 1:38 - 1:41
    لێکۆڵەرەکان ئەوەیان دۆزیەوە کە خوران
    لەسەر پێستی مشک
  • 1:41 - 1:47
    ڕێگەی چینی دووەمی شادەمارەوە
    دەگوازرێتەوە کە بەستراوەتەوە بە ئازارەوە.
  • 1:47 - 1:53
    ئەو شادەمارانە گەردێک بەرهەم دێنێت
    بە ناوی (ناتریۆریتک پۆلی پیتید بی)،
  • 1:53 - 1:57
    ئاماژەی دەرکردنی درکە پەتک جێ بە جێ دەکات،
  • 1:57 - 2:01
    و شوێنەی کە هەستی خورانی
    لێ درووست دەبێت بۆ مێشک.
  • 2:01 - 2:04
    کاتێک خۆمان دەخورێنین،
    جوڵەی نینۆکمان لەسەر پێست
  • 2:04 - 2:10
    ئاماژەی ئازارێکی نزم زاڵ دەبێت
    بەسەر هەست کردن بە خوران.
  • 2:10 - 2:15
    لە سەرلێشێوان دەچێت،
    کە هەستی ئاسودەی درووست دەکات.
  • 2:15 - 2:20
    بەڵام ئایا بەڕاستی مەبەستێکی
    گەشەسەندوو هەیە بۆ خوران،
  • 2:20 - 2:23
    یان هەر ئاوا بۆ بێزار کردنمانە؟
  • 2:23 - 2:28
    تێڕوانینی سەرەکی ئەوەیە پێستمان گەشە
    دەکات تا هەستیاربێت بەرامبەر بە دەست لێدان
  • 2:28 - 2:32
    و بەوە دەتوانین مامەڵە لەگەڵ مەترسیەکانی
    دەرەوەی جیهان بکەین.
  • 2:32 - 2:33
    بیری لێ بکەوە.
  • 2:33 - 2:37
    کاردانەوەی ڕاستەوخۆی خوراندمان،
    هەموو شتێکی زیان بەخش دەردەکات
  • 2:37 - 2:40
    ئەگەری هەیە لەسەر پێستمان خۆی بشارێتەوە،
  • 2:40 - 2:41
    وەک چزوێکی بە ئازار،
  • 2:41 - 2:43
    گازی مێروو،
  • 2:43 - 2:46
    یاخود تەرزی ڕووەکی ژەهراوی.
  • 2:46 - 2:49
    ئەوە ڕەنگە ڕوونی بکاتەوە بۆچی لە ناو
    جەستەماندا هەست بە خوران ناکەین،
  • 2:49 - 2:51
    هەروەک لە ناو ڕیخۆڵەمان،
  • 2:51 - 2:53
    کەوا سەلامەتە لەو هەڕەشە دەرەکیانە،
  • 2:53 - 2:57
    سەرەڕای ئەوەش بیر بکەوە
    چەند شێتانە دەبێت ئەوە.
  • 2:57 - 3:01
    لای هەندێک کەس، کەم و کووڕی لە ڕێچکەکان
    بەرپرسە لە هەموو ئەوانە
  • 3:01 - 3:06
    دەتوانێت ببێتە هۆی خورانی لە ڕادەبەدەر
    دەکرێت زیان بە تەندرووستی بگەیەنێت.
  • 3:06 - 3:11
    یەک نموونەی سەخت لەسەر ئەوە حاڵەتێکی
    دەروونیە پێی دەوترێت "خەیاڵکردنی مشەخۆری"
  • 3:11 - 3:16
    کەوا خەڵکی وا دەزانن جەستەیان بێزار دەبێت
    بە کێچ و مۆرانە
  • 3:16 - 3:18
    بەسەر سەر و خواری پێستیان دادەڕوات
  • 3:18 - 3:22
    بەشێوەیەکی بەردەوام تووشی خورانیان دەکات.
  • 3:22 - 3:24
    دیاردەیەکیتر پێی دەوترێت "خورانی خەیاڵی"
  • 3:24 - 3:28
    دەکرێت تووشی ئەو نەخۆشانە بێت
    یەکێک لە ئەندامەکانی لەشیان بڕاوەتەوە.
  • 3:28 - 3:32
    چونکە ئەو برینە زۆر زیانی
    بە مێشک گەیاندووە،
  • 3:32 - 3:35
    و ئاماژەی دەمارگیری ئاسایی
    بۆ جەستە دەشێوێنێت
  • 3:35 - 3:40
    و هەستەوەری لەو شوێنانە دروست دەکات
    کە چیتر بوونیان نییە.
  • 3:40 - 3:45
    پزیشکەکان ئێستا ڕێگە دەدۆزنەوە بۆ
    چارەسەرکردنی ئەو خورانە سەیرە.
  • 3:45 - 3:49
    بۆ کەسە پەک بڕاوەکان، ئاوێنە بەکاردەهات
    بۆ ڕەنگدانەوەی لایە ماوەکان،
  • 3:49 - 3:52
    کە نەخۆشەکە دەیخورێنێت.
  • 3:52 - 3:54
    ئەوە خەیاڵێک دروست دەکات کە
    فێڵ لە مێشک دەکات
  • 3:54 - 3:59
    ئیتر پێی وایە کە خورانی خەیاڵی ئاسووە
    دەکات.
  • 3:59 - 4:02
    زۆر سەیرە، بە سودی هەیە.
  • 4:02 - 4:06
    لێکۆڵەرەکان بەهەمان شێوە لێکۆڵینەوە
    لەسەر جیناتی هۆکاری خوران دەکەن
  • 4:06 - 4:09
    و گەشە بەچارەسەرێک دەدەن تاوەکو
    هەوڵد بدەن ئەو ڕێگای خورانە نەهێڵن
  • 4:09 - 4:12
    لە دۆخە سەختەکاندا.
  • 4:12 - 4:17
    ئەگەر خورانێکی نەخورێنراوت هەیە،
    وات لێدەکات هەست بە دۆزەخ بکەیت،
  • 4:17 - 4:19
    دانتی هاوڕا بووە.
  • 4:19 - 4:21
    شاعیرێکی ئیتاڵیە سەبارەت بە بەشێکی
    دۆزەخی نووسیووە
  • 4:21 - 4:29
    ئەو شوێنەی خەڵکی سزا دەدرێن بە مانەوەیان
    لە چاڵی دۆزەخلەشیان بخورێت بۆ هەتاهەتایە.
Title:
بۆچی لەشمان دەخورێنین؟
Speaker:
ئێما بڕەیس
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/why-do-we-itch-emma-bryce

ھەموو کەسێک رۆژانە دەیان جار تووشی خوران دەبێت، ھەموومان بەم بێزاریە دا تێپەربووین، بەلام ھەرگیز تووشی ئازار بوویت لەگەل خوران ؟ ھۆکاری ئەمە چیە ؟ بەھۆی گەشەی خورانەکەیە یان تەنھا شتێکی بێزار کەرە.
ئێمە پرایس پشکنین لەم بارەیەوە دەکات.

وانەکە لە لایەن ئێما برەیس و کاری دەرهێنان لە لایەن ساسشکۆ دینلینکۆ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:44
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Why do we itch?
Show all

Kurdish (Central) subtitles

Revisions