Return to Video

چی دەبێتە هۆی کلۆریەکان؟ - مێل ڕۆسنبێرگ

  • 0:07 - 0:10
    لەو دواییانەدا کاتێك کۆمەڵەیەك
    لە شوێنەوارناسەکان
  • 0:10 - 0:13
    هەندێك پاشماوەی مرۆڤیان دۆزییەوە
    کە هی ١٥،٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو،
  • 0:13 - 0:15
    هەڵسان بە دۆزینەوەیەکی بە بایەخ.
  • 0:15 - 0:19
    ددانی ئەو مرۆڤە کۆنانە
    کون کون بوون.
  • 0:19 - 0:24
    هۆکاری کلۆر بوونی ددانیان
    هەمان هۆکارەکانی ئەمڕۆن،
  • 0:24 - 0:28
    میکرۆبە زۆر بچوکە دیاریکراوەکان
    کە لەناو دەمماندا دەژین.
  • 0:28 - 0:31
    دوای لە دایکبوونمان، ئەم میکرۆبانەش
    لە دایک دەبن.
  • 0:31 - 0:34
    ئێمە ئاساییانە لە دەمی دایکمانەوە وەکو
    منداڵە ساواکان هەڵیان دەگرین.
  • 0:34 - 0:36
    کاتێك ددانەکانمان سەرهەڵدەدەن،
  • 0:36 - 0:40
    ئەوان سروشتیانە دەست دەکەن بە
    دروستکردنی چەند کۆمەڵەیەك لە بەکتریا.
  • 0:40 - 0:41
    پشت بەست بەوەی دەیخۆین،
  • 0:41 - 0:44
    و بە دیاریکراوی چەند شەکر بەکاردێنین،
  • 0:44 - 0:48
    هەندێک میکرۆبەکان دەتوانن بەڕێژەیەکی
    زۆر زیاد بکەن و ببنە هۆی کلۆری.
  • 0:48 - 0:52
    سیستەمی خۆراکی کە ڕێژەیەکی شەکری بەرزی
    هەبێت دەبێتە هۆی تەقینەوەی بەکتریا
  • 0:52 - 0:56
    کە پێی دەگوترێت گرێی گۆیی گۆڕاو
    لە ناو دەمماندا.
  • 0:56 - 0:59
    وەکو مرۆڤەکان، ئەو ئۆرگانیزمە بچووکانە
    حەز بە شەکر دەکەن،
  • 0:59 - 1:03
    وەکو پارچەی بنیاتنانی گەردیلەیی
    و سەرچاوەی وزە بەکاری دەهێنن.
  • 1:03 - 1:05
    کاتێك بەکاری دەهێنن،
  • 1:05 - 1:08
    بەکتریا بەرهەمە ناوەندییەکان پێک دێنێت
    لەسەر شێوەی ترشەکان،
  • 1:08 - 1:10
    وەکو ترشی لاکتیك (ترشی شیر).
  • 1:10 - 1:13
    گرێیە گۆییە گۆڕاوەکان
    بەرگری دەکەن لەو ترشانە،
  • 1:13 - 1:16
    بەڵام بە داخەوە، ددانەکانمان ئەوە ناکەن.
  • 1:16 - 1:20
    کاتێك ددانی هەر مرۆڤێك ڕووپۆشکراوە
    بە توێژاڵێکی پتەو، پارێزەری مینای ددان،
  • 1:20 - 1:23
    ئەوە بۆ ترش گونجاو نییە.
  • 1:23 - 1:28
    بە تێپەڕینی کات قەڵغانەکەی دادەخورێنێت،
    خوێیە کالسیۆمییەکەی دادەشۆرێت.
  • 1:28 - 1:32
    بەهێواشی، ترش ڕێگە بۆ بەکتریا دەکاتەوە
  • 1:32 - 1:36
    بەناو توێژاڵی دووەمی ددان
    پێی دەگوترێت کەڵبە.
  • 1:36 - 1:40
    کاتێك خوێنبەرەکان و دەمارەکان لە
    ددانەکانماندا بە قوڵی لەناوەوە بەرگکراون،
  • 1:40 - 1:44
    لەو قۆناغەدا،
    فراوانبوونی کلۆر بە ئازار نییە.
  • 1:44 - 1:46
    بەڵام ئەگەر زیانەکە لەولای
    کەڵبەکە فراوان بوو،
  • 1:46 - 1:48
    پێشکەوتنی هێرشە بەکتریاییەکە
  • 1:48 - 1:53
    دەنێتە هۆی ئازارێکی سەخت
    دەمارەکان دەردەکەون.
  • 1:53 - 1:56
    بەبێ چارەسەرکردن، دەکرێت تەواوی
    ددانەکە ژەهراوی ببێت
  • 1:56 - 1:57
    و پێویست بە دەرهێنانی بکات
  • 1:57 - 2:01
    هەمووی بەهۆی ئەو بەکتریا شەکر ویستانە.
  • 2:01 - 2:03
    هەتا خواردنەکانمان زیاتر شەکر تێدا بێت،
  • 2:03 - 2:05
    زیاتر ددانەکانمان لە مەترسیدا دەبن.
  • 2:05 - 2:10
    ئەو پیاوانەی ئەشکەوت بە دەگمەن سەرقاڵ
    بوون بە مامەڵە شەکرییەکان، هەرچۆنێك بێت،
  • 2:10 - 2:12
    کەواتە چی بۆتە هۆکاری کلۆری ئەوان؟
  • 2:12 - 2:16
    لە سیستەمە خۆراکیە پڕ گۆشتەکاندا،
    مەترسی گەشەکردنی کلۆری زۆر کەم بوو
  • 2:16 - 2:19
    چونکە گۆشتی کەم چەوری
    ڕێژەیەکی زۆر کەم شەکر لەخۆ دەگرێت،
  • 2:19 - 2:22
    بەڵام ئەوە هەموو شتێك نییە کە
    بابو باپیرانمان زوو خواردوویانە.
  • 2:22 - 2:27
    پیاوانی ئەشکەوت بەهەمان شێوە سەوزە
    ڕەگییەکان، چەرەسات، و دانەوێڵەیان خواردووە
  • 2:27 - 2:30
    کە هەموو ئەوانە کاربۆهیدرایت لەخۆ دەگرن.
  • 2:30 - 2:32
    کاتێك ڕووبەڕووی ئەنزیمەکانی لیك دەبێتەوە،
  • 2:32 - 2:36
    کاربۆهیدرایتەکان بۆ شەکری سادەتر شیدەبنەوە
  • 2:36 - 2:40
    کە دەتوانن ببن ئالیك بۆ
    ئەو بەکتریا برسیانەی دەم.
  • 2:40 - 2:44
    کەواتە سەرەڕای ئەوەی مرۆڤی کۆن شەکری
    کەمتریان خواردووە بە بەراورد بە ئێمە،
  • 2:44 - 2:47
    ددانەکانیان بەرکەوتەیان لەگەڵ
    شەکر هەر هەبووە.
  • 2:47 - 2:51
    هەرچەنە ئەوە ناگەیەنێت کە توانایان نەبووە
    چارەسەری کلۆریەکەیان بکەین.
  • 2:51 - 2:55
    پاشماوە شوێنەواریەکان ئەوە نیشان دەدات کە
    نزیکی ١٤,٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا،
  • 2:55 - 3:01
    مرۆڤەکان بەردی تیژکراویان بەکار هێناوە بۆ
    لابردنی چەند پارچەیەك لە ددانی خراپ بوو.
  • 3:01 - 3:03
    هەروەها ئەوان هەڵکۆڵەری
    سەرەتاییان دروستکردووە
  • 3:03 - 3:06
    بۆ لووس کردنی کونە زبرە جێماوەکان
  • 3:06 - 3:10
    و مۆمی هەنگ بۆ پڕکردنەوەی کلۆریەکان
    وەکو ئەمڕۆ.
  • 3:10 - 3:13
    ئەمڕۆ، ئێمە ژمارەیەکی زۆر
    تەکنیک و ئامێری کارامەمان هەیە،
  • 3:13 - 3:18
    کە وەکو سامانە چونکە ئێمە پێویستە بە
    هەمان شێوە مامەڵە بکەین لەگەڵ زیانەکانمان،
  • 3:18 - 3:20
    و شێوەکانی بەکارهێنانی شەکر.
  • 3:20 - 3:25
    دوای شۆڕشی پیشەسازی، ڕێژەی
    توشبوونی مرۆڤ بە کلۆری ددان زیادی کرد
  • 3:25 - 3:27
    چونکە لەناکاو
    پێشکەوتنی تەکنەلۆجیمان هەبوو
  • 3:27 - 3:31
    کە وای کرد شەکری دووبارە بووەوە
    هەرزانتر بێت و دەست بکەوێت
  • 3:31 - 3:37
    ئەمڕۆ، ٩٢% کەسە پێگەشتووە ئەمریکییەکان
    کلۆریان هەیە لە ددانەکانیان دا.
  • 3:37 - 3:40
    هەندێك مرۆڤ زیاتر ئەگەری توشبوون
    بە کلۆری هەیە بەهۆی جیناتەوە
  • 3:40 - 3:43
    کە ڕەنگە ببێتە هۆی لاوازی تەواو،
    وەکو مینای ددانی لووستر،
  • 3:43 - 3:47
    بەڵام زۆربەی تاوانەکە دەکەوێتە
    سەر بەکارهێنانی ڕێژەی زۆری شەکر.
  • 3:47 - 3:50
    لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە رێگەی دیکەمان
    دۆزیەوە بۆ بچوک کردنەوەی کلۆری
  • 3:50 - 3:54
    سەرەڕای کەمکردنەوەی
    بڕی وەرگیراو لە شەکر و نیشاستە.
  • 3:54 - 3:57
    لە زۆربەی هەویرەکانی ددان
    و زۆربەی سامانەکانی ئاودا،
  • 3:57 - 3:59
    ئێمە بڕێکی کەم لە فلۆرید بەکار دەهێنین.
  • 3:59 - 4:03
    ئەوە ددانەکە بەهێز دەکات و
    هانی گەشەکردنی بلوری مینا دەدات
  • 4:03 - 4:06
    کە پاڵپشتی بەرگری ددانەکە دەکات دژ بە ترش.
  • 4:06 - 4:08
    کاتێك کلۆریەکە زیاد دەکات،
  • 4:08 - 4:12
    ئێمە پڕکەرەوەی ددان بەکاردێنین بۆ
    پڕکردنەوە و داخستنی ناوچە توش بووەکە،
  • 4:12 - 4:14
    ئەمە ڕێ دەگرێت لە خراپتر بوونیان.
  • 4:14 - 4:18
    باشترین ڕێگە بۆ خۆ دوورخستنەوە لە کلۆری
    هەر کەمکردنەوەی بڕی وەرگیراوی شەکر
  • 4:18 - 4:20
    و پاراستنی و خاوێندکردنەوەی ددانەکانە
  • 4:20 - 4:23
    بۆ ڕزگار بوون لە بەکتریا
    و سەرچاوەکانی خواردنیان.
  • 4:23 - 4:25
    ئەوەش شوشتنی ڕێکوپێکی ددانی پێویستە
    وەکو
  • 4:25 - 4:26
    پاککردنەوە بە پەت،
  • 4:26 - 4:27
    خۆپاراستن لە شەکر و
  • 4:27 - 4:28
    نیشاستە و
  • 4:28 - 4:32
    و خواردنە لکێنەرەکان کە کە دەلکێت
    بە ددانەکاتەوە لە نێوان ژەمەکاندا.
  • 4:32 - 4:36
    بەهێواشی، ڕێژەی میکرۆبە شەکر-
    -ویستەکان لە ناو دەمتدا کەم دەبێتەوە.
  • 4:36 - 4:38
    جیاواز لە پیاوانی ئەشکەوتی جاری جاران،
  • 4:38 - 4:42
    ئەمڕۆ ئێمە زانیاری پێویستمان هەیە
    بۆ خۆ دوورگرتن لە کارەساتی کلۆری.
  • 4:42 - 4:44
    تەنها پێویستە بەکاری بهێنین.
Title:
چی دەبێتە هۆی کلۆریەکان؟ - مێل ڕۆسنبێرگ
Speaker:
مێل ڕۆسنبێرگ
Description:

لەم بەستەرەوە، تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-causes-cavities-mel-rosenberg

کاتێك کۆمەڵەیەك لە شوێنەوارناسەکان لەو دواییانەدا هەندێك پاشماوەی مرۆڤی ١٥,٠٠٠ ساڵ پێش ئێستاان دۆزیەوە، هەڵسان بە دۆزینەوەیەکی بە بایەخ: ددانی ئەو مرۆڤانە کون کون بوو بوون. کەواتە چی هۆکاری کلۆریەکانە و چۆن خۆمانی لێ دوور بخەینەوە؟ مێل ڕۆسنبێرگ دەمانبات بەناو ددانەکانماندا بۆ دۆزینەوەی.

وانەیەك لەلایەن مێل ڕۆسنبێرگ، ئەنیمەیشن لەلایەن ئەندریو فۆیرستێر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:01

Kurdish (Central) subtitles

Revisions