Return to Video

بۆ دەبێت گوێ لە "چوار وەرز" ــەکەی ڤیڤاڵدی بگریت؟

  • 0:11 - 0:14
    ڕوناک، گەش، دڵخۆش.
  • 0:14 - 0:18
    لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی
    سەرەتاکانی سەدەی ١٨ــە یە.
  • 0:18 - 0:21
    نمایشێکی بێشومارانەی بۆ کراوە لە فیلم و
    ڕێکلامە تەلەفیزۆنییەکان،
  • 0:21 - 0:25
    بەڵام ئەمە چییە؟ بۆچی ئاوازەکەی
    بەو جۆرەیە؟
  • 0:25 - 0:27
    ئەمە سەرەتای ''بەهار'' ی ''
    چوار وەرز'' ەکەیە،
  • 0:27 - 0:31
    لەلایەن ئاوازدانەری
    ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڤیڤاڵدی.
  • 0:31 - 0:35
    '''چوار وەرزەکە"" بەناوبانگن بەهۆی
    ئەوەی چێژبەخشن بۆ گوێ.
  • 0:35 - 0:37
    لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت دیارتر
  • 0:37 - 0:40
    لە ڕاستیدا ئەوان چیرۆکیان هەیە بۆ گوتن.
  • 0:40 - 0:43
    لە کاتی بڵاوبوونەوەیان
    لە ئەمستردام لە ١٧٢٥،
  • 0:43 - 0:45
    بە هۆنراوەکان یاوەری دەکران
  • 0:45 - 0:48
    کە سیماکانی ئەو وەرزەیان ڕوندەکردەوە
  • 0:48 - 0:51
    ڤیڤاڵدی ویستی ئەوە بکات
    لە ڕێی زاراوەی مۆسیقاوە.
  • 0:51 - 0:54
    بە ئامادەکردنی پارچەیەکی دیاریکراو
    بۆ ئامێرە میوزیکییەکان،
  • 0:54 - 0:58
    ڤیڤاڵدی چەندین نەوە لە پێش کاتی خۆی بوو.
  • 0:58 - 1:01
    گەر یەکێک هۆنراوەکانی خوێندبایەوە
    و لەهەمان کات گوێی لە مۆسیقاکە بوایە،
  • 1:01 - 1:04
    ئەوا دیمەنی هۆنراوەکانی تێیدا دەدۆزیەوە
  • 1:04 - 1:07
    و هاوکات دەبوون لەگەڵ وێنای میوزیکەکە.
  • 1:07 - 1:11
    پێمان گووتراوە کە باڵندەکان بە غەزەل
    خوێندن پێشوازی لە بەهار دەکەن،
  • 1:11 - 1:16
    و لێرەش هەمان شت دەکەن.
  • 1:16 - 1:21
    لەگەڵ ئەوەشدا، بە ،
    ڕەشەبایەک دەست پێدەکات.
  • 1:21 - 1:23
    نەک تەنها گرمەی میوزیک و بروسکە هەیە،
  • 1:23 - 1:25
    بەهەمان شێوە باڵندەی زیاتریش هەیە،
  • 1:25 - 1:31
    تەڕ، ترساو، و خەمناک.
  • 1:31 - 1:39
    لە هاویندا، قومرییەک
    ناوی خۆی دەچڕێت بە ئیتاڵی ''tortorella''،
  • 1:39 - 1:46
    پێش ئەوەی ڕەشەبایەکی
    بە تەرزە کێلگەکە تەخت بکات.
  • 1:46 - 1:54
    ''پایز'' تامەزرۆیی ڕاوکەرەکان بۆ
    نێچیرەکانیان دەخاتە گوێ.
  • 1:54 - 2:01
    ''زستان'' ــەکەش بە ددان لەرزەیەک
    لە سەرمادا دەست پێدەکات
  • 2:01 - 2:07
    پێس ئەوەی بگەین بە نێڵەی ئاگرێک،
  • 2:07 - 2:09
    دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تۆفانەکە
  • 2:09 - 2:15
    بۆ شوێنێک کە خلیسکان
    و کەوتن هەیە لەسەر سەهۆڵ.
  • 2:15 - 2:18
    لە هەفتە سەرەتاییەکانی زستاندا،
    ساڵە کۆنەکە نزیک دەبیتەوە،
  • 2:18 - 2:23
    بەهەمان شێوەش گەڕانە وەرزییەکانی ڤیڤاڵدی.
  • 2:23 - 2:25
    هەرچەند تا سەرەتای سەدەی ١٩
  • 2:25 - 2:28
    ئەم پارچە میوزیکە پیشاندەرانە،
    وەک دەزانرێت
  • 2:28 - 2:30
    هێند بەناوبانگ نەبوون.
  • 2:30 - 2:33
    بەڵام دواتر، هەمەجۆرییەکی زۆر بەکارهات
  • 2:33 - 2:37
    لەگەڵ نەی، ئامێرە فوودارەکان، و ئامێرە-
    لێدەرەکان بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بگەیەنن.
  • 2:37 - 2:42
    بەڵام ڤیڤاڵدی بە تەنها یەک ڤایۆڵین،
    ئامێرە تەلدارەکان، و هارپسیکۆردێک.
  • 2:42 - 2:44
    جیاواز لە هاوسەردەمەکەی باغ،
  • 2:44 - 2:48
    ڤیڤاڵدی زۆر حەزی لە فوگوە ئاڵوزەکان نەبوو.
  • 2:48 - 2:52
    وای پێ باش بوو خوێندنەوەی
    مۆسیقاکە ئاسان بێت بۆ بیستەرانی
  • 2:52 - 2:55
    لەگەڵ ئاوازی پۆپ کە دووبارە
    دەبنەوە لە پارچەیەکدا
  • 2:55 - 2:58
    بیرمان دەخاتەوە کە لە کوێ بووین.
  • 2:58 - 3:02
    بۆیە یەکەم پارچە کە 'بەهار'ە بە -
    ئاوازێک دەست پێدەکات بۆ بەهار
  • 3:02 - 3:13
    و هەر بەوەش کۆتایی دێت، کەمێک
    گۆڕاوە لەوەی پێشتر بیستومانە.
  • 3:13 - 3:15
    ئەوە ڕێگەیەکی ئیلهام بەخش بوو
    بۆ دڵخۆشکردنی بیستەرکان،
  • 3:15 - 3:17
    و ڤیڤاڵدی،
  • 3:17 - 3:21
    بە یەکێک لە پڕ وەزترین ڤایۆلینستەکانی
    سەرەتاکانی سەدەی ١٨ دادەنرێت،
  • 3:21 - 3:24
    لە بەهای ڕاکێشانی سەرنجی
    ئامادەبووان تێگەشتبوو.
  • 3:24 - 3:28
    وەک هەندێک کۆنسێرت کە خۆی دەردەخست
    وەک ئەستێرەیەکی ڤایەلۆنژەن.
  • 3:28 - 3:30
    لەوانی دیدا، میوزیسیانە گەنجەکانی
    پیەتا ی دەردەخست،
  • 3:30 - 3:35
    قوتابخانەی کچانی ڤینیشن کە ڤیڤاڵدی
    بەڕێوبەری مۆسیقا بوو. زۆربەی
  • 3:35 - 3:36
    خوێندکارەکان بێ دایک و باوک بوون.
  • 3:36 - 3:41
    ڕاهێنانی مۆسیقا نەک تەنها بەهرەیەکی
    کۆمەڵایەتی گونجاو بوو بۆ خانمان
  • 3:41 - 3:43
    بەڵکو پیشەیەکی شاراوەش بوو
  • 3:43 - 3:46
    بۆ ئەوانەی کە لەوەبوو ژیانی
    هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان نەبێت.
  • 3:46 - 3:48
    تەنانەت لە سەردەمی ئاوازدانەرەکەدا،
  • 3:48 - 3:51
    مۆسیقاکانی ڤیڤاڵدی خزمەتی
    هەموو چینێکی دەکرد،
  • 3:51 - 3:54
    نەک تەنها بۆ ئەرستوکراتە دەوڵەمەندەکان.
  • 3:54 - 3:57
    ٣٠٠ ساڵ دواتر، ئەم تێگەشتنە
    هێشتا بەردەوامە،
  • 3:57 - 4:00
    و مۆسیقاکەی ڤیڤاڵدی هێشتا وەک
    ئەسپە غاردەرەکان لە جوڵەدایە.
Title:
بۆ دەبێت گوێ لە "چوار وەرز" ــەکەی ڤیڤاڵدی بگریت؟
Speaker:
بێتسی شوارم
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
http://ed.ted.com/lessons/why-should-you-listen-to-vivaldi-s-four-seasons-betsy-schwarm

ڕووناک، گەش، دڵخۆش. لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی
سەرەتاکانی سەدەی ١٨ــە یە. نمایشکراوە بێشومارانە لە فیلم و
ڕێکلامە تەلەفیزۆنییەکان، بەڵام چی وایکردووە هێند بەبایەخ بێت، بۆ ئاوازەکەی بەم جۆرەیە؟ بێتسی شوارم چیرۆکی ئەم شاکارە مۆسیقیەمان بۆ ئاشکرا دەکات.

ئامادەکردنی وانە: بێتسی شوارم
ئامادەکردنی وێنە جوڵاوەکان : کۆمپۆت کۆلێکتڤ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:20

Kurdish subtitles

Revisions