Return to Video

کاربۆهایدرەیتەکان چۆن کاردەکەنە سەر تەندروستیت؟

  • 0:07 - 0:10
    کام لەمانە کەمترین کاربۆهایدرەیتی تێدایە؟
  • 0:10 - 0:11
    ئەم نانە لول دراوە؟
  • 0:11 - 0:12
    ئەم قاپە برنجە؟
  • 0:12 - 0:14
    یان ئەم قتووە ساردییە؟
  • 0:14 - 0:15
    پرسیارێکی بەهەڵه‌دابەرە.
  • 0:15 - 0:20
    هەرچەندە لە ڕێژەی چەوری، ڤیتامینەکان و
    پێکهاتە خۆراکییەکانی تردا جیاوازن،
  • 0:20 - 0:23
    لەڕووی پێکهاتەی کاربۆهایدرەیتەوە
    لەیەکترەوە نزیکن.
  • 0:23 - 0:26
    کەواتە ئەوە چی دەگەیەنێت
    بۆ ژەمە خۆراکەکەت؟
  • 0:26 - 0:30
    پێش هەموو شتێک، کاربۆهایدرەیت
    پۆڵێنە خۆراکییەکەیە بۆ شەکرەکان و
  • 0:30 - 0:34
    گەردەکانی لەشت شییان ئەکاتەوە
    بۆ درووستکردنی شەکرەکان.
  • 0:34 - 0:39
    کاربۆهایدرەیتەکان ئەکرێت سادە یان
    ئاڵۆز بن بەپێی پێکهاتەکان.
  • 0:39 - 0:43
    ئەمە شەکرێکی سادەیە،
    یان تاک شەکر.
  • 0:43 - 0:47
    گلوکۆز، فرەکتۆز، و گالاکتۆز،
    هەموویان شەکری سادەن.
  • 0:47 - 0:51
    دوانیان بەیەکەوە ببەستەرەوە، و
    دەبن بە دوو شەکری،
  • 0:51 - 0:55
    لاکتۆز، ماڵتۆز، یان سوکرۆز.
  • 0:55 - 0:58
    کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان،
    لەلایەکی ترەوە،
  • 0:58 - 1:01
    سێ شەکری سادە یان زیاتر
    پێکەوە بەستراونەتەوە.
  • 1:01 - 1:04
    کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان بە سێ بۆ دە
    شەکری پێکەوە بەستراوەوە
  • 1:04 - 1:06
    کەمشەکرەکانن.
  • 1:06 - 1:09
    ئەوانەی دە شەکر زیاترن
    فرەشەکرەکانن.
  • 1:09 - 1:11
    لەکاتی هەرسدا،
  • 1:11 - 1:14
    لەشت ئەو کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزانە
    شیئەکاتەوە
  • 1:14 - 1:17
    بۆ پارچەی بنیاتنەری تاکشەکری،
  • 1:17 - 1:19
    کە ئەکرێت خانەکانت بەکاریانبێنێت وەک وزە.
  • 1:19 - 1:22
    بۆیە کاتێک خواردنێک ئەخۆیت
    کە کاربۆهایدرەیتی زۆربێت،
  • 1:22 - 1:27
    ڕێژەی شەکری خوێنت، کە لەکاتی ئاساییدا
    هێندەی کەوچکە چایەکە، بەرزدەبێتەوە.
  • 1:27 - 1:32
    بەڵام ڕاڕەوی هەرست هەمان کاردانەوەی
    بۆ هەموو جۆرەکانی کاربۆهایدرەیت نابێت.
  • 1:32 - 1:34
    بۆ نموونە نیشاستە و ریشاڵ،
  • 1:34 - 1:35
    هەردووکیان فرەشەکرن،
  • 1:35 - 1:37
    هەموویان لە ڕووەکەوە هاتوون،
  • 1:37 - 1:42
    هەردووکیان لە سەدان هەزار تاک شەکر
    پێکهاتوون کە پێکەوە لکێنراون،
  • 1:42 - 1:44
    بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لەیەک بەستراون، و
  • 1:44 - 1:47
    ئەوەش کاریگەرییەکەی ئەیانبێت
    لەسەر لەشت ئەگۆڕێت.
  • 1:47 - 1:52
    لە نیشاستەکانا، کە ڕووەکەکان بەزۆری
    هەڵیدەگرن بۆ وزە لە ڕەگەکان و تۆوەکانیان،
  • 1:52 - 1:56
    گەردەکانی گلوکۆز بە بەستەری
    ئەلفا پێکەوە لکێنراون،
  • 1:56 - 2:00
    کە زۆربەی بە ئاسانی تێک ئەشکێت
    بە ئەنزیمەکانی ڕاڕەوی هەرست.
  • 2:00 - 2:06
    بەڵام لە ڕیشاڵەکاندا، بەستەرەکانی نێوان
    گەردە تاکشەکرەکان بەستەری بێتان،
  • 2:06 - 2:08
    کە لەشت ناتوانێت تێکی بشکێنێت.
  • 2:08 - 2:13
    ڕیشاڵەکان هەندێک نیشاستەش ئەگرن،
    بەوەش ناهێڵن ئەوانیش شی ببنەوە،
  • 2:13 - 2:16
    ئەبێتە هۆکار بۆ شتێک کە پێی ئەوترێت
    نیشاستەی بەرگەگر.
  • 2:16 - 2:20
    بۆیە خواردنەکانی پڕن لە نیشاستە،
    وەک پسکیت و نانی سپی،
  • 2:20 - 2:21
    بە ئاسانی هەرس ئەکرێن،
  • 2:21 - 2:25
    بەخێرایی ڕێژەیەکی زۆر گلوکۆز
    دەرئەیەنە ناو خوێنتەوە،
  • 2:25 - 2:29
    هەمان شت ڕووئەیات ئەگەر شتێک بخۆیتەوە
    گلوکۆزی زۆر تێدابێت، وەک ساردی.
  • 2:29 - 2:32
    ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی شەکری بەرزیان هەیە،
  • 2:32 - 2:36
    ئەو بڕەی خواردنێکی دیاریکراو
    ئاستی شەکری خوێنتی پێ بەرز ئەکاتەوە.
  • 2:36 - 2:40
    ساردی و نانی سپی ڕێژەیەکی شەکری
    هاوشێوەیان هەیە
  • 2:40 - 2:43
    چونکە کاریگەرییەکی هاوشێوەیان هەیە
    لەسەر شەکری خوێنت.
  • 2:43 - 2:47
    بەڵام کاتێک خواردنەکان ئەخۆیت کە ڕیشاڵیان
    زۆرە، وەک سەوزە، و میوە و دانەوێڵە،
  • 2:47 - 2:53
    ئەو بەستەرە بێتایانەی هەرس نابن
    دەردانی شەکر بۆ خوێن خاودەکەنەوە.
  • 2:53 - 2:55
    ئەو خواردنانە ڕێژەی شەکریان نزمە، و
  • 2:55 - 3:01
    خواردنەکانی وەک هێلکە، پەنیر، و گۆشت،
    نزمترین ڕێژەی شەکریان هەیە.
  • 3:01 - 3:04
    کاتێک شەکر لە ڕاڕەوی هەرسەوە
    ئەچێتە ناو سوڕی خوێنەوە،
  • 3:04 - 3:08
    لەشت دەست بە چالاکی ئەکات
    بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ناو شانەکانت
  • 3:08 - 3:11
    بۆ ئەوەی لەوێ ڕێکبخرێتەوە و
    بەکاربێت بۆ وزە.
  • 3:11 - 3:15
    ئەنسولین، هۆرمۆنێکە لەناو
    پەنکریاسدا درووست دەکرێت،
  • 3:15 - 3:18
    یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی لەش،
    بۆ ڕێکخستنی شەکر.
  • 3:18 - 3:21
    کاتێک ئەخۆیت و شەکری لەشت بەرز ئەبێتەوە،
  • 3:21 - 3:23
    ئەنسولین دەرئەدرێتە ناو خوێنەوە.
  • 3:23 - 3:27
    وا لە خانەکانی ماسولکە و خانە چەورییەکان
    دەکات ڕێگە بە شەکر بەن بۆ ناویان و
  • 3:27 - 3:31
    دەست ئەکەن بە گۆڕینی بۆ وزە.
  • 3:31 - 3:34
    ئاستی ئەوەی یەکەیەکی ئەنسولین
    شەکری خوێن کەم ئەکاتەوە
  • 3:34 - 3:37
    یارمەتیمان ئەدات لە شتێک تێبگەین
    پێی ئەوترێت هەستیاری ئینسولین.
  • 3:37 - 3:41
    هەتا یەکەیەکی ئەنسولین زیاتر
    شەکری خوێنت دابەزێنێت،
  • 3:41 - 3:43
    زیاتر هەستیارده‌بیت بۆ ئینسولین.
  • 3:43 - 3:48
    ئەگەر هەستیاری بۆ ئینسولین دابەزێت،
    ئەناسرێت بە هەبوونی بەرگری بۆ ئینسولین.
  • 3:48 - 3:50
    پەنکریاس هێشتا ئینسولین دەرئەیات،
  • 3:50 - 3:55
    بەڵام خانەکان، بەتایبەتی خانەکانی ماسولکە،
    کەمتر و کەمتر ئەکەونە ژێر کاریگەرییەکەی،
  • 3:55 - 3:57
    بۆیە ڕێژەی شەکر دانابەزێت، و
  • 3:57 - 4:01
    ئینسولینی خوێن
    بەردەوام ئەبێت لە بەرزبوونەوە.
  • 4:01 - 4:04
    ئەگەر بەشێوەیەکی درێژخایەن
    کاربۆهایدرەیتێکی زۆر بخورێت
  • 4:04 - 4:06
    لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی
    بەرگری بۆ ئینسولین، و
  • 4:06 - 4:09
    زۆر زانا باوەڕیان وایە
    بەرگری بۆ ئینسولین
  • 4:09 - 4:13
    دەبێتە هۆی دۆخێکی قورس کە پێی ئەوترێت
    کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵی.
  • 4:13 - 4:16
    ئەوەش زنجیرەیەک نیشانە لەخۆدەگرێت،
  • 4:16 - 4:17
    بە بەرزی شەکری خوێنەوە،
  • 4:17 - 4:19
    زیادبوونی چێوەی کەمەر، و
  • 4:19 - 4:21
    بەرزی پەستانی خوێن.
  • 4:21 - 4:23
    مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی زیاد ئەکەن،
  • 4:23 - 4:25
    وەک نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و
  • 4:25 - 4:27
    جۆری دووەمی شەکرە.
  • 4:27 - 4:32
    بەربڵاوییەکەشی زۆر بەخێرایی
    زیاد ئەکات لە جیهاندا.
  • 4:32 - 4:37
    نزیکەی %٣٢ی دانیشتووانی ئەمریکا
    کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵیان هەیە.
  • 4:38 - 4:40
    کەواتە با بگەڕێینەوە سەر ژەمە خۆراک.
  • 4:40 - 4:44
    ئەگەر خواردنەکەت شیرین بێت یان نا،
    شەکر هەر شەکرە،
  • 4:44 - 4:47
    کاربۆهایدرەیتی زۆر کێشە ئەبێت.
  • 4:47 - 4:50
    بۆیە لەوانەیە بتەوێت وازبێنیت لە خواردنی
  • 4:50 - 4:54
    پاستا، پاروە سووشی، نانی سپی،
    پارووە گەورە، دۆنەت، و هەمبەرگر، و لەفە.
Title:
کاربۆهایدرەیتەکان چۆن کاردەکەنە سەر تەندروستیت؟
Speaker:
ریچارد وود
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/how-do-carbohydrates-impact-your-health-richard-j-wood

ئەو شتانەی ڕۆژانە ئەیانخۆین و ئەیانخۆینەوە بە چەندین شێوەی گەورە کار ئەکەنە سەر تەندروستیمان. بۆ نموونە، کاربۆهایدرەیتی زۆر، دەکرێت ببێتە هۆی بەرگری بۆ ئینسولین، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و جۆری دووەمی شەکرە. بەڵام بەوردی کاربۆهایدرەیتەکان چین؟ و چی بەسەر لەشمان ئەهێنن؟ ریچارد وود ڕوونی ئەکاتەوە.

وانەکە لە لایەن ریچارد ود و ئەنیمەیشن لە لایەن قاید مای

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:11

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions