0:00:06.995,0:00:09.598 کام لەمانە کەمترین کاربۆهایدرەیتی تێدایە؟ 0:00:09.598,0:00:10.977 ئەم نانە لول دراوە؟ 0:00:10.977,0:00:12.327 ئەم قاپە برنجە؟ 0:00:12.327,0:00:14.224 یان ئەم قتووە ساردییە؟ 0:00:14.224,0:00:15.450 پرسیارێکی بەهەڵه‌دابەرە. 0:00:15.450,0:00:19.689 هەرچەندە لە ڕێژەی چەوری، ڤیتامینەکان و[br]پێکهاتە خۆراکییەکانی تردا جیاوازن، 0:00:19.689,0:00:23.051 لەڕووی پێکهاتەی کاربۆهایدرەیتەوە[br]لەیەکترەوە نزیکن. 0:00:23.051,0:00:26.323 کەواتە ئەوە چی دەگەیەنێت[br]بۆ ژەمە خۆراکەکەت؟ 0:00:26.323,0:00:30.375 پێش هەموو شتێک، کاربۆهایدرەیت[br]پۆڵێنە خۆراکییەکەیە بۆ شەکرەکان و 0:00:30.375,0:00:34.480 گەردەکانی لەشت شییان ئەکاتەوە[br]بۆ درووستکردنی شەکرەکان. 0:00:34.480,0:00:38.687 کاربۆهایدرەیتەکان ئەکرێت سادە یان[br]ئاڵۆز بن بەپێی پێکهاتەکان. 0:00:38.687,0:00:42.611 ئەمە شەکرێکی سادەیە،[br]یان تاک شەکر. 0:00:42.611,0:00:46.889 گلوکۆز، فرەکتۆز، و گالاکتۆز،[br]هەموویان شەکری سادەن. 0:00:46.889,0:00:50.505 دوانیان بەیەکەوە ببەستەرەوە، و[br]دەبن بە دوو شەکری، 0:00:50.505,0:00:55.254 لاکتۆز، ماڵتۆز، یان سوکرۆز. 0:00:55.254,0:00:57.517 کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان،[br]لەلایەکی ترەوە، 0:00:57.517,0:01:00.990 سێ شەکری سادە یان زیاتر[br]پێکەوە بەستراونەتەوە. 0:01:00.990,0:01:04.330 کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان بە سێ بۆ دە[br]شەکری پێکەوە بەستراوەوە 0:01:04.330,0:01:06.257 کەمشەکرەکانن. 0:01:06.257,0:01:09.367 ئەوانەی دە شەکر زیاترن [br]فرەشەکرەکانن. 0:01:09.367,0:01:10.975 لەکاتی هەرسدا، 0:01:10.975,0:01:14.052 لەشت ئەو کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزانە[br]شیئەکاتەوە 0:01:14.052,0:01:16.906 بۆ پارچەی بنیاتنەری تاکشەکری، 0:01:16.906,0:01:19.469 کە ئەکرێت خانەکانت بەکاریانبێنێت وەک وزە. 0:01:19.469,0:01:22.331 بۆیە کاتێک خواردنێک ئەخۆیت[br]کە کاربۆهایدرەیتی زۆربێت، 0:01:22.331,0:01:27.238 ڕێژەی شەکری خوێنت، کە لەکاتی ئاساییدا[br]هێندەی کەوچکە چایەکە، بەرزدەبێتەوە. 0:01:27.238,0:01:31.965 بەڵام ڕاڕەوی هەرست هەمان کاردانەوەی[br]بۆ هەموو جۆرەکانی کاربۆهایدرەیت نابێت. 0:01:31.965,0:01:33.673 بۆ نموونە نیشاستە و ریشاڵ، 0:01:33.673,0:01:35.230 هەردووکیان فرەشەکرن، 0:01:35.230,0:01:36.892 هەموویان لە ڕووەکەوە هاتوون، 0:01:36.892,0:01:42.120 هەردووکیان لە سەدان هەزار تاک شەکر[br]پێکهاتوون کە پێکەوە لکێنراون، 0:01:42.120,0:01:44.272 بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لەیەک بەستراون، و 0:01:44.272,0:01:47.205 ئەوەش کاریگەرییەکەی ئەیانبێت[br]لەسەر لەشت ئەگۆڕێت. 0:01:47.205,0:01:51.884 لە نیشاستەکانا، کە ڕووەکەکان بەزۆری [br]هەڵیدەگرن بۆ وزە لە ڕەگەکان و تۆوەکانیان، 0:01:51.884,0:01:55.708 گەردەکانی گلوکۆز بە بەستەری[br]ئەلفا پێکەوە لکێنراون، 0:01:55.708,0:02:00.488 کە زۆربەی بە ئاسانی تێک ئەشکێت[br]بە ئەنزیمەکانی ڕاڕەوی هەرست. 0:02:00.488,0:02:05.658 بەڵام لە ڕیشاڵەکاندا، بەستەرەکانی نێوان[br]گەردە تاکشەکرەکان بەستەری بێتان، 0:02:05.658,0:02:07.876 کە لەشت ناتوانێت تێکی بشکێنێت. 0:02:07.876,0:02:12.560 ڕیشاڵەکان هەندێک نیشاستەش ئەگرن،[br]بەوەش ناهێڵن ئەوانیش شی ببنەوە، 0:02:12.560,0:02:15.931 ئەبێتە هۆکار بۆ شتێک کە پێی ئەوترێت[br]نیشاستەی بەرگەگر. 0:02:15.931,0:02:19.852 بۆیە خواردنەکانی پڕن لە نیشاستە،[br]وەک پسکیت و نانی سپی، 0:02:19.852,0:02:21.328 بە ئاسانی هەرس ئەکرێن، 0:02:21.328,0:02:24.774 بەخێرایی ڕێژەیەکی زۆر گلوکۆز[br]دەرئەیەنە ناو خوێنتەوە، 0:02:24.774,0:02:28.972 هەمان شت ڕووئەیات ئەگەر شتێک بخۆیتەوە[br]گلوکۆزی زۆر تێدابێت، وەک ساردی. 0:02:28.972,0:02:31.958 ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی شەکری بەرزیان هەیە، 0:02:31.958,0:02:36.398 ئەو بڕەی خواردنێکی دیاریکراو[br]ئاستی شەکری خوێنتی پێ بەرز ئەکاتەوە. 0:02:36.398,0:02:39.705 ساردی و نانی سپی ڕێژەیەکی شەکری[br]هاوشێوەیان هەیە 0:02:39.705,0:02:42.923 چونکە کاریگەرییەکی هاوشێوەیان هەیە[br]لەسەر شەکری خوێنت. 0:02:42.923,0:02:47.414 بەڵام کاتێک خواردنەکان ئەخۆیت کە ڕیشاڵیان[br]زۆرە، وەک سەوزە، و میوە و دانەوێڵە، 0:02:47.414,0:02:52.544 ئەو بەستەرە بێتایانەی هەرس نابن[br]دەردانی شەکر بۆ خوێن خاودەکەنەوە. 0:02:52.544,0:02:54.988 ئەو خواردنانە ڕێژەی شەکریان نزمە، و 0:02:54.988,0:03:00.759 خواردنەکانی وەک هێلکە، پەنیر، و گۆشت،[br]نزمترین ڕێژەی شەکریان هەیە. 0:03:00.759,0:03:04.164 کاتێک شەکر لە ڕاڕەوی هەرسەوە[br]ئەچێتە ناو سوڕی خوێنەوە، 0:03:04.164,0:03:08.091 لەشت دەست بە چالاکی ئەکات[br]بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ناو شانەکانت 0:03:08.091,0:03:10.942 بۆ ئەوەی لەوێ ڕێکبخرێتەوە و[br]بەکاربێت بۆ وزە. 0:03:10.942,0:03:14.643 ئەنسولین، هۆرمۆنێکە لەناو[br]پەنکریاسدا درووست دەکرێت، 0:03:14.643,0:03:17.936 یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی لەش،[br]بۆ ڕێکخستنی شەکر. 0:03:17.936,0:03:20.509 کاتێک ئەخۆیت و شەکری لەشت بەرز ئەبێتەوە، 0:03:20.509,0:03:23.173 ئەنسولین دەرئەدرێتە ناو خوێنەوە. 0:03:23.173,0:03:26.992 وا لە خانەکانی ماسولکە و خانە چەورییەکان[br]دەکات ڕێگە بە شەکر بەن بۆ ناویان و 0:03:26.992,0:03:30.777 دەست ئەکەن بە گۆڕینی بۆ وزە. 0:03:30.777,0:03:33.672 ئاستی ئەوەی یەکەیەکی ئەنسولین[br]شەکری خوێن کەم ئەکاتەوە 0:03:33.672,0:03:37.335 یارمەتیمان ئەدات لە شتێک تێبگەین[br]پێی ئەوترێت هەستیاری ئینسولین. 0:03:37.335,0:03:40.992 هەتا یەکەیەکی ئەنسولین زیاتر[br]شەکری خوێنت دابەزێنێت، 0:03:40.992,0:03:43.115 زیاتر هەستیارده‌بیت بۆ ئینسولین. 0:03:43.115,0:03:47.549 ئەگەر هەستیاری بۆ ئینسولین دابەزێت،[br]ئەناسرێت بە هەبوونی بەرگری بۆ ئینسولین. 0:03:47.549,0:03:49.763 پەنکریاس هێشتا ئینسولین دەرئەیات، 0:03:49.763,0:03:54.864 بەڵام خانەکان، بەتایبەتی خانەکانی ماسولکە،[br]کەمتر و کەمتر ئەکەونە ژێر کاریگەرییەکەی، 0:03:54.864,0:03:57.139 بۆیە ڕێژەی شەکر دانابەزێت، و 0:03:57.139,0:04:00.546 ئینسولینی خوێن[br]بەردەوام ئەبێت لە بەرزبوونەوە. 0:04:00.546,0:04:03.841 ئەگەر بەشێوەیەکی درێژخایەن[br]کاربۆهایدرەیتێکی زۆر بخورێت 0:04:03.841,0:04:06.255 لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی[br]بەرگری بۆ ئینسولین، و 0:04:06.255,0:04:09.214 زۆر زانا باوەڕیان وایە[br]بەرگری بۆ ئینسولین 0:04:09.214,0:04:13.465 دەبێتە هۆی دۆخێکی قورس کە پێی ئەوترێت[br]کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵی. 0:04:13.465,0:04:15.600 ئەوەش زنجیرەیەک نیشانە لەخۆدەگرێت، 0:04:15.600,0:04:17.205 بە بەرزی شەکری خوێنەوە، 0:04:17.205,0:04:19.033 زیادبوونی چێوەی کەمەر، و 0:04:19.033,0:04:21.156 بەرزی پەستانی خوێن. 0:04:21.156,0:04:23.465 مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی زیاد ئەکەن، 0:04:23.465,0:04:25.261 وەک نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و 0:04:25.261,0:04:27.384 جۆری دووەمی شەکرە. 0:04:27.384,0:04:31.935 بەربڵاوییەکەشی زۆر بەخێرایی[br]زیاد ئەکات لە جیهاندا. 0:04:31.935,0:04:37.261 نزیکەی %٣٢ی دانیشتووانی ئەمریکا[br]کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵیان هەیە. 0:04:38.141,0:04:40.088 کەواتە با بگەڕێینەوە سەر ژەمە خۆراک. 0:04:40.088,0:04:44.319 ئەگەر خواردنەکەت شیرین بێت یان نا،[br]شەکر هەر شەکرە، 0:04:44.319,0:04:47.338 کاربۆهایدرەیتی زۆر کێشە ئەبێت. 0:04:47.338,0:04:49.656 بۆیە لەوانەیە بتەوێت وازبێنیت لە خواردنی 0:04:49.656,0:04:54.437 پاستا، پاروە سووشی، نانی سپی،[br]پارووە گەورە، دۆنەت، و هەمبەرگر، و لەفە.