Return to Video

کلیک لەسەر سامانت بکە#٣ گرنگترین پرسیاری چاوپێکەوتنی ئیش.- جێنیفەر ئیندۆڤینا

  • 0:01 - 0:05
    ئەو پرسیارە چییە کە لە
    هەموو کاندیدێکی دامەزراندن دەیکەیت؟
  • 0:05 - 0:07
    من خۆم شانسم هەیە، تا ئێستاش
    دامەزرێنەرانی ئیشەکەم
  • 0:07 - 0:09
    لەگەڵم ماونەتەوە.
  • 0:09 - 0:12
    هەر لە سەرەتاوە هاوڕێ بووین
  • 0:12 - 0:15
    بۆیە زۆر ئاسوودەین لەگەڵ یەکتر.
  • 0:15 - 0:18
    بۆیە، یەکەم پرسیار دەیخەمەڕوو،
  • 0:18 - 0:20
    چیرۆکی خۆتم بۆ باس بکە.
  • 0:20 - 0:22
    لەوانەیە زۆر سادە بێت،
  • 0:22 - 0:23
    بەڵام ئەوەی من بۆی دەگەڕێم
  • 0:23 - 0:26
    توانای داهێنان
  • 0:26 - 0:27
    ڕاستگۆیی،
  • 0:27 - 0:29
    و لەوانەیە گرنگترین خەسڵەت
  • 0:29 - 0:31
    کە هیچ کەسێک باسی ناکات
  • 0:31 - 0:32
    گاڵتەچیەتییە.
  • 0:32 - 0:34
    ئەگەر نەتوانیت لەگەڵ تیمەکەم بگونجێت
  • 0:34 - 0:36
    و نەتوانیت بە نوکتەکانی ئێمە پێبکەنیت
  • 0:36 - 0:38
    و بەهەمان خێرایی ئێمە کار بکەیت،
  • 0:38 - 0:41
    ئەوا تۆ ناتوانیت هاوکاری تێمەکەی من بیت،
  • 0:41 - 0:44
    ئەمەش لەوانەیە بۆ تۆ خراپ بێت، دەزانیت؟
  • 0:44 - 0:45
    تۆ ناتەوێت لە ژینگەیەک بیت کە
  • 0:45 - 0:47
    کە هەست نەکەیت
  • 0:47 - 0:48
    بەشێکیت لەو خێزانە.
  • 0:48 - 0:50
    بۆیە، من لێرەوە دەست پێ دەکەم.
  • 0:50 - 0:51
    چیرۆکی خۆت باس بکە؟
  • 0:51 - 0:53
    تۆ کێیت؟
  • 0:54 - 0:56
    کلیک لەسەر بەستەری زانیاری سامان بکە
  • 0:56 - 0:59
    بۆ ئەوەی پرسیارەکانت ببینێت
    و وەڵامیان دەست بخەیت.
  • 0:59 - 1:01
    کلیک لەسەر ئەم بەستەرە
    بکە بۆ ئەوەی ڤیدیۆی پێشەکی
  • 1:01 - 1:03
    ببینیت و بزانیت بابەتەکان سەبارەت بە چین.
  • 1:03 - 1:05
    یان کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە بۆ ئەوەی
  • 1:05 - 1:07
    پرسیاریتر زیاد بکەیت،
  • 1:07 - 1:08
    بەشداری بکەیت،
  • 1:08 - 1:09
    یان ڕێگە بۆ دروستکردنی
  • 1:09 - 1:10
    ڤیدیۆیەکیتر لە داهاتوو خۆش بکەیت.
Title:
کلیک لەسەر سامانت بکە#٣ گرنگترین پرسیاری چاوپێکەوتنی ئیش.- جێنیفەر ئیندۆڤینا
Description:

بۆ چی ناتوانین کۆمێنت بنووسین؟ ئێمە دەمانەوێت تێروانینی خەڵک سەبارەت بەم ڤیدیۆیە بزانین! بەڵام سروشتی ڤیدیۆکان وادەکەن ئاسان نەبێت گشت کۆمێنتەکان بخوێنینەوە. بۆ ئەوەی ئیشەکە ڕێکبخەین، داواتان لێ دەکەین تێروانینی خۆتان سەبارەت بەم سێ ڤیدیۆیە بخەنە ڕوو. سوپاس!
زنجیرەی کلیک لەسەر سامانت بکە، بریتییە لە کۆمەڵیک ڤیدیۆ کە ڕێگە خۆش دەکەن پرسیارەکانی خوێندکاران بۆ کەسانی شارەزا لە سەرانسەری جیهان کۆبکرێتەوە. ئەم ڤیدیۆیە دەستپێکە شێوازی ئەم کارە ڕوندەکاتەوە:
http://ed.ted.com/lessons/click-your-fortune-episode-3

ئەم زنجیرەیە وەڵامی کەسانی شارەزا دەخاتە ڕوو، بۆ ئەو پرسیارانەی کە لە لایەن چەندین خوێندکارەوە، لە سەرانسەری جیهانەوە ڕیزکراون. ئایا دەتەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵەوانێک بکەیت؟ ئایا ئیشێک هەیە بتەوێت بزانێت لایەنە شاراوەکانی چین؟ تکایە پێشنیاز بکەن و بیرۆکە بخەنەروو بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری لەسەر بکرێت. لەم بەستەرە ڤیدیۆکانی زنجیرەی کلیک لەسەر سامانت بکە سەیر بکەن:
https://community.ed.ted.com/teded/topics/suggest_questions_careers_and_people_for_the_next_click_your_fortune_episode

فرانسیس دی لۆس سێیەم: پرۆفیسۆر، ئەندازیاری ژینگەی، زانکۆی کارۆلاینای باکور.
دینا گۆرنیک: بەڕێوەبەری ڕاهێنان.
جێنیفەر ئیندۆڤینا: هاوڕێی TED کۆمپانیایی ترێنچیت.
دانیاڵ سوارێز: وتەبێژی TED، نووسەر و شارەزای شیکاری سیتەمەکان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
01:17

Kurdish subtitles

Revisions