Return to Video

خانە بەرامبەربە ڤایرۆس: جەنگێک له‌پێناو تەندروستی- شانۆن ستیاڵیس

  • 0:07 - 0:10
    لە سەره‌ی دووکانێکی بەقاڵی ڕاوەستاوی،
    کاتێک، ئە ئۆ،
  • 0:10 - 0:11
    كه‌سێك بەسەرتدا دەپژمێت.
  • 0:11 - 0:14
    ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت ده‌چێته‌ ناو سییه‌كانت
  • 0:14 - 0:16
    و لەسەر ناوپۆشی هەوابەرت دەنیشێت.
  • 0:16 - 0:19
    هەموو زیندەوەرێک لەسەر زەوی
    لە خانە دروستکراوە،
  • 0:19 - 0:21
    لە بچووکترین بەکتریایی یەک خانە
  • 0:21 - 0:24
    تا نەهەنگی شینی زەبەلاح تا تۆش.
  • 0:24 - 0:27
    هەر خانەیەکی جەستەت لەلایەن
    پەردە خانەیەکەوە دەورەدراوە،
  • 0:27 - 0:30
    چینێکی جێگیریی ئەستور لە
    چەوری و پرۆتین دروستبووە،
  • 0:30 - 0:34
    کەوا دەوری به‌شه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ناوه‌وه
    ده‌دات و پارێزگارییان لێ ده‌كات.
  • 0:34 - 0:34
    نیمچه‌ ده‌ڵته‌،
  • 0:34 - 0:37
    واتا ڕێگا بە هەندێک شت دەدات بێتە ژوورەوە
    و بچێتە دەرەوە
  • 0:37 - 0:39
    بەڵام ڕێگا بە هەندێکی دیکە نادات.
  • 0:39 - 0:41
    پەردەی خانە بە بەرگی بچووک داپۆشراوە.
  • 0:41 - 0:43
    هەموویان ئەرکیان هەییە،
  • 0:43 - 0:46
    وەکو هاوکاریکردنی خانەکان تا
    لەگەڵ هاوسێکانیان لە پەیوەندیدابن
  • 0:46 - 0:48
    یان خۆراک بەو خانانە بدات کە پێویستیتی.
  • 0:48 - 0:50
    ئاژەڵ و ڕووەک پەردەی خانەیان هەیە.
  • 0:50 - 0:52
    تەنها خانەکانی ڕووەک دیواری خانەی هەیە،
  • 0:52 - 0:56
    کەوا لە سیلیلۆزێکی ڕەق دروستکراوە
    کە پێکهاتە بە ڕووەکەکە دەدات.
  • 0:56 - 0:59
    ئەو خانە ڤایرۆسەی بەسەرتدا پژمێندراوە
    هاتۆتە ناو سیەکانتەوە فێڵبازە.
  • 0:59 - 1:01
    واخۆی دەردەخات هاوڕێیە،
  • 1:01 - 1:04
    خۆی بە بەرگی پەردەی خانەوە دەلکێنێت،
  • 1:04 - 1:07
    و خانەکە لە ڕێگای پەردەی خانەوە
    دەیهێنێتە ژوورەوە.
  • 1:07 - 1:08
    کاتێک ڤایرۆسەکە دێتە ژوورەوە،
  • 1:08 - 1:10
    خانەکە دەزانێت ئەوە هەڵەییە.
  • 1:10 - 1:12
    دووژمن لە ژوورەوەیە!
  • 1:12 - 1:14
    ئەنزیمە تایبەتەکان بەسەر دیمەنەکایا دێن
  • 1:14 - 1:16
    و ڤایرۆسەکە پارچە پارچە دەکەن.
  • 1:16 - 1:18
    دواتر یەک پارچەیان دەگەڕێننەوە
  • 1:18 - 1:19
    لە ڕێگای پەردەی خانەوە،
  • 1:19 - 1:22
    لەو شوێنە خانەکە ئاگادارکردنەوە
    پیشانی خانەکانی هاوسێ دەدات
  • 1:22 - 1:24
    لەباره‌ی داگیرکەرەکە.
  • 1:24 - 1:25
    خانە نزیکەکە ئاگادارکردنەوەکە دەبینێت
  • 1:25 - 1:28
    و دەمودەست دەست بەکردار دەکات.
  • 1:28 - 1:29
    پێویستە دژەتەن دروستبکات،
  • 1:29 - 1:31
    بریتییە لەو پرۆتینانەی هێرش دەکەن و
  • 1:31 - 1:33
    ڤایرۆسە داگیرکەرەکە دەکوژن.
  • 1:33 - 1:36
    ئەم پرۆسەیەش لە ناوک دەستپێدەکات.
  • 1:36 - 1:38
    ناوک دی ئێن ئەی ئێمه‌ی تێدایە،
  • 1:38 - 1:40
    نەخشەکە بە خانەکانمان دەڵێت
    چۆن هەمووشتەکان ئەنجام بدەن
  • 1:40 - 1:43
    جەستەمان پێویستە بجوڵێت.
  • 1:43 - 1:46
    بەشێكی دیاریكراوی دی ئێن ئەی ئێمه‌
    فێرکاری تێدایە
  • 1:46 - 1:49
    کەوا بە خانەکانمان دەڵێت چۆن
    دژەتەن دروستبکەن.
  • 1:49 - 1:52
    ئەنزیمەکانی ناوک بەشە
    ڕاستەکەی دی ئێن ئەی دەدۆزنەوە،
  • 1:52 - 1:54
    دواتر لەبەرگیراوەیەکی ئەم فێرکاریانە
    دروست دەکەن،
  • 1:54 - 1:56
    ناسراوە بە پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی.
  • 1:56 - 2:00
    پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی ناوەک بەجێدەهێڵێت
    تا فەرمانەکانی جێبەجێ بکات.
  • 2:00 - 2:03
    پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی بۆلای
    ڕایبۆسۆمەکان گەشت دەکات.
  • 2:03 - 2:06
    دەکرێت ١٠ ملیۆن ڕایبۆسۆم
  • 2:06 - 2:07
    لە خانەی مرۆڤ داهەبن،
  • 2:07 - 2:09
    هەرهەمووشیان بەیەکەوە وەکو پێکهاتەیەکن
  • 2:09 - 2:12
    ناسراوە بە تۆڕی ئیندۆپلازمی.
  • 2:12 - 2:15
    ئەم ڕایبۆسۆمانە فێرکاریەکانی
    ناوک دەخوێننەوە.
  • 2:15 - 2:18
    ترشە ئەمینیەکان دەبات و بەیەکەوەیان
    دەلکێنێت یەک بە دوای یەک
  • 2:18 - 2:22
    پرۆتینی دژەتەن دروست دەکات کەوا
    لەگەڵ ڤایرۆسەکە بە شەڕ دێت.
  • 2:22 - 2:23
    بەڵام پێش ئەوەی ئەم کارە بکات،
  • 2:23 - 2:26
    دژەتەنەکە پێویستە خانەکە بەجێبهێڵیت،
  • 2:26 - 2:29
    دژەتەنەکە بەرەو دەزگای گۆڵگی دەکەوێتە ڕێ.
  • 2:29 - 2:32
    لێرە، ئامادە دەکرێت تا تاخانەکە
    بەدەرەوە بگەیەنێت.
  • 2:32 - 2:36
    دەکرێتە ناو چوارچێوەی بڵقێکەوە کە بڵقه‌كه‌
    لە هەمان مادەی پەردەی خانە دروستكراوه‌
  • 2:36 - 2:39
    هەروەها دەزگای گۆڵگی ئاڕاستەکان
    بە دژەتەنەکە دەدات،
  • 2:39 - 2:41
    پێیدەڵێت چۆن بە قەراغی خانەکە دەگات.
  • 2:41 - 2:42
    کاتێک بەوێ دەگات،
  • 2:42 - 2:46
    بڵقەکە شلەکانی دژەتەنەکە بۆ
    پەردەی خانەکە بەدەستەوە دەدات.
  • 2:46 - 2:48
    خانەکە دژەتەنەکە دەردەکات،
  • 2:48 - 2:51
    و بەڕێدەكەوێت تا شوێنی ڤایرۆسەکە بکەوێت.
  • 2:51 - 2:52
    پاشماوەی بڵقەکە بەش بەش دەبێت
  • 2:52 - 2:54
    بەهۆی ڵایسۆسۆمی خانەوە
  • 2:54 - 2:57
    و پارچەکان جار لە دوای جار به‌كاردێنه‌وه‌.
  • 2:57 - 3:00
    خانەکە ئەو وزەیەی لە کوێوە هێناوە
    تا ئەو هەموو کاربکات؟
  • 3:00 - 3:02
    ئەوه‌ ڕۆڵی مایتۆکۆندریایە.
  • 3:02 - 3:05
    تا وزە دروستبکات، مایتۆکۆندریای ئۆکسجین
    وەردەگرێت،
  • 3:05 - 3:07
    ئەمه‌ تاکە هۆکارە ئێمە هەناسەدەدەین،
  • 3:07 - 3:10
    و و ئەلیکترۆن زیاددەکات لەو
    خۆراکەی دەیخۆین
  • 3:10 - 3:11
    تا گەردی ئاو دروستبکات.
  • 3:11 - 3:14
    هەروەها ئەم پرۆسەیە گەردێکی
    وزە بەرز دروست دەکات،
  • 3:14 - 3:18
    ناسراوە بە ئەی تی پی کەوا خانە بەکاریدێنێت
    تا وزە بە هەموو بەشه‌کانی بگەیەنێت.
  • 3:18 - 3:21
    خانەکانی ڕووەک وزە بەشێوەیەکی
    جیاواز دروست دەکەن.
  • 3:21 - 3:22
    کڵۆڕۆپڵاستیان هەییە،
  • 3:22 - 3:24
    دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن و ئاو تێکەڵ دەکات
  • 3:24 - 3:26
    لەگەڵ وزەی ڕووناکی لە خۆر
  • 3:26 - 3:28
    تا ئۆکسجین و شه‌کر دروستبکات،
  • 3:28 - 3:30
    لە شێوەیەکی وزەی کیمیایی.
  • 3:30 - 3:32
    پێویستە هەموو بەشەکانی خانە
    بەیەکەوە کاربکەن
  • 3:32 - 3:35
    تا بە نەرمی شتەکان بەردەوامبن،
  • 3:35 - 3:37
    و پێویستە هەموو خانەکانی جەستەت
    بەیەکەوە کاربکەن
  • 3:37 - 3:39
    تا بەنەرمی بەردەوامبیت.
  • 3:39 - 3:41
    ئەو ژمارەیەکی زۆری خانەیە.
  • 3:41 - 3:44
    زاناکان پێیانوایە
    نزیکەی ٣٧ تریلیۆن خانە هەیە.
Title:
خانە بەرامبەربە ڤایرۆس: جەنگێک له‌پێناو تەندروستی- شانۆن ستیاڵیس
Description:

تەواوی وابەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/cell-vs-virus-a-battle-for-health-shannon-stiles

هەموو زیندەوەرەکان لە خانە دروستکراون. لە جەستەی مرۆڤدا، ئەم یەکە شارەزایە نایابانە پارێزراون لەلایەن چینی لەسەر چینی بەرگریکاری دژ بە داگیرکەرەکی قێزەون وەکو ڤایرۆسی سارد، شانۆن ستیاڵیس جبەخانەی وردبینی چەکەکان دەناسێنێت و ئەو جەنگاوەرانەی ڕۆڵ دەگێڕن لە جەنگێک له‌پێناو تەندروستیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:59

Kurdish (Central) subtitles

Revisions