Return to Video

گەردوون لە چی دروست بووە؟ دێنیس ویڵدفۆگڵ

  • 0:07 - 0:09
    هەموو ئەو کەرەستانەی لە دەورووبەرتن
  • 0:09 - 0:10
    لە یەکەی بە مایکڕۆسکۆپ نەبینراو پێک دێت
  • 0:10 - 0:12
    پێی دەڵێین گەردەکان.
  • 0:12 - 0:13
    هەروەها گەردەکان پێک دێن لە
  • 0:13 - 0:15
    تاکە گەردیلەکان
  • 0:15 - 0:17
    زۆر جار گەردەکان دابەش دەبن
  • 0:17 - 0:19
    پاشان گەردی نوێ پێک دێت.
  • 0:19 - 0:20
    لە لایەکی ترەوە،
  • 0:20 - 0:23
    لە ڕاستییدا، هەموو ئەو گەردیلانەی
    کە بەرکەوتنت لەگەڵی هەبووە
  • 0:23 - 0:24
    لە تەواوی ژیانتدا،
  • 0:24 - 0:25
    ئەوانەی لە ژێر زەوی ژێر قاچتە،
  • 0:25 - 0:27
    ئەو هەوایەی هەڵیدەمژی،
    ئەو خواردنەی دەیخۆیت،
  • 0:27 - 0:30
    ئەو شتانەی کە وادەکات هەموو شتێک
    زیندوو بێت، لە نێوانیشیاندا تۆ،
  • 0:30 - 0:32
    بلیۆنان ساڵ پێش ئێستا هەبووە
  • 0:32 - 0:35
    و لە شوێنێکی جیاوازتر لە هەسارەکەمان
    درووست بوون
  • 0:35 - 0:38
    ئەو گەردیلانە چۆن دروست بوون؟ ئەمەیە
    دەمەوێت لەگەڵتان هاوبەشی پێ بکەم
  • 0:38 - 0:40
    هەموو شتێک ۱٤ بلیۆن ساڵ
    پێش ئێستا دەستی پێ کرد
  • 0:40 - 0:43
    لە ڕووداوێک پێی دەگوترێت
    تەقینەوە مەزنەکە،
  • 0:43 - 0:45
    کە دەریدەخات گەردوون بە تەنها
    لە گاز پێک دێت.
  • 0:45 - 0:47
    هیچ ئەستێرە و هەسارەیەک بوونی نەبوو.
  • 0:47 - 0:49
    گازەکە تەنها لە
    گەردیلەکان پێک هاتبوو
  • 0:49 - 0:50
    بۆ سادەترین توخم دەگەڕێتەوە.
  • 0:50 - 0:52
    نزیکی سەدا ۷٥ی هایدرۆجین بوو
  • 0:52 - 0:54
    و بە نزیکی هەموو ئەوانەی تر هیلیۆم بوون
  • 0:54 - 0:57
    هیچ توخمێکی وەک کاربۆن، ئۆکسجین یان
    نایترۆجین بوونی نەبوو.
  • 0:57 - 0:59
    نە ئاسن و زیو نە زێڕیش.
  • 0:59 - 1:03
    لە هەندێک شوێندا، چڕی ئەو گازە زیاترە بە
    بەراورد بە هەندێک شوێنی تر.
  • 1:03 - 1:06
    بەهۆی هێزی کێشکردنەوە،
    ئەو شوێنانە گازی زیاتر کێش دەکەن،
  • 1:06 - 1:08
    کە بووە هۆی بەهێزتر کردنی هێزی کێشکردن،
  • 1:08 - 1:11
    کە گازی زیاتری ڕاکێشا و بەم شێوەیە.
  • 1:11 - 1:14
    لە ئەنجامدا، تۆپەڵی گازی
    گەورە درووست بوون،
  • 1:14 - 1:15
    دەپووکێنەوە بە هۆی هێزی کێشکردنیان
  • 1:15 - 1:18
    و ئەو پلەی گەرمییەی لە ناویدایە.
  • 1:18 - 1:20
    لە خاڵێکدا، ناوکی ئەو تۆپەڵە
  • 1:20 - 1:22
    هێندە گەرم دەبێت کە پێکداچوونی
    ناووکی ڕوو دەدات.
  • 1:22 - 1:25
    گەردیلەی هایدرۆجینەکان بۆ دروست بوونی
    هیلیۆم بە یەکدادەکەون،
  • 1:25 - 1:27
    هاوشان دەبێت لەگەڵ دەربازبوونێکی زۆری وزە،
  • 1:27 - 1:30
    هێندە بەهێزە کە ڕووبەڕووی هێزی
    پووکانەوەی کێشکردن دەکات.
  • 1:30 - 1:33
    کاتێک وزەکە لە ئەنجامی کارلێکی
    پێکداچوونەکان دێتە دەرەوە
  • 1:33 - 1:35
    لە بەرامبەر کێشانەوەی کێشکردنی
    هەموو گازەکان بۆ ناوەوە،
  • 1:35 - 1:37
    هاوسەنگی ڕوودەدات.
  • 1:37 - 1:39
    بەم شێوەیە ئەستێرە درووست دەبێت.
  • 1:39 - 1:40
    لە تەواوی ژیانی،
  • 1:40 - 1:43
    هەموو کارلێکی پێکداچوونەکان لە
    ناووکی ئەستێرەیەکی زەبەلاح
  • 1:43 - 1:44
    تەنها هیلیۆم بەرهەم ناهێنێت،
  • 1:44 - 1:46
    بەڵکو کاربۆن، ئۆکسجین، نایترۆجین
  • 1:46 - 1:50
    و هەموو توخمەکانی تری خشتەی خولی تا ئاسن.
  • 1:50 - 1:52
    بەڵام لە کۆتاییدا، سووتەمەنی
    لە ناووک نامێنێت،
  • 1:52 - 1:54
    تا بە تەواوی وێران بێت.
  • 1:54 - 1:57
    ئەمە بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو
    دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە
  • 1:57 - 1:58
    پێی دەڵێن Supernova
  • 1:58 - 2:00
    ئێستا، دوو خاڵی گرینگ
    هەیە ڕەچاو بکرێت
  • 2:00 - 2:02
    دەربارەی چۆنیەتی درووست کردنی
    توخمەکان لەلایەن Supernovaـوە
  • 2:02 - 2:05
    سەرەتا، ئەو تەقینەوەیە وزەیەکی
    زۆر دەردەپەڕێنێت
  • 2:05 - 2:06
    ئەو پێکداچوونە یاخی دەبێت
  • 2:06 - 2:09
    بۆ پێکهێنانی توخمەکان لەگەڵ گەردیلەکان
    کە قورستر بێت لە ئاسن
  • 2:09 - 2:11
    وەک زیو، زێڕ و یۆرانیۆم
  • 2:11 - 2:13
    دووەم، هەموو ئەو توخمانەی کۆبۆتنەوە
  • 2:13 - 2:14
    لە ناووکی ئەستێرەدا،
  • 2:14 - 2:17
    وەک کاربۆن، ئۆکسجین، نایترۆجین، ئاسن
  • 2:17 - 2:20
    هەروەها هەموو ئەوانەی کە لە
    تەقینەوەی سوپەرنۆڤا دروست بوون،
  • 2:20 - 2:22
    دەهاوێژرێتە بۆشایی ئەستێرەکانەوە
  • 2:22 - 2:24
    کە لەگەڵ ئەو گازانەی لەوێ هەن تێکەڵ دەبن.
  • 2:24 - 2:26
    پاشان مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.
  • 2:26 - 2:29
    ئێستا هەورە گازیەکان، چەندین
    توخمیان تێدایە
  • 2:29 - 2:31
    سەڕەڕای هایدرۆجین و هیلیۆمی سەرەکی
  • 2:31 - 2:33
    بوونی ناوچەیەکی چڕی بەرز
  • 2:33 - 2:35
    کە ماددەی زیاتر ڕادەکێشێت، بەم شێوەیە.
  • 2:35 - 2:37
    وەک پێشتر، ئەستێرە نوێیەکان درووست بوون.
  • 2:37 - 2:40
    خۆرەکەمان بە نزیکی ٥ بلیۆن ساڵ پێش ئێستا
    بە هەمان شێوە درووست بووە.
  • 2:40 - 2:42
    واتا ئەو گازەی کە لێوەی درووست بووە
  • 2:42 - 2:44
    بە هەمان ئەو تێکەڵەی توخمە هەمەچەشنەکانی
  • 2:44 - 2:48
    کە لە تەقینەوەکانی سوپەرنۆڤا
    لە سەرەتای درووست بووی گەردوونە.
  • 2:48 - 2:51
    کەواتە بەم شێوەیە خۆر مامەڵە
    لەگەڵ توخمەکان دەکات.
  • 2:51 - 2:53
    تا ئێستا بە ڕێژەی سەدا ۷۱ ی هایدرۆجینە،
  • 2:53 - 2:56
    ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مێنیته‌وه‌ هیلیۆمه‌ ڕێژەی
    سەدا ۲۷ پێک دەهێنێت.
  • 2:56 - 2:56
    بەڵام لە بیرمان بێت
  • 2:56 - 2:58
    کە یەکەم ئەستێرە بە تەنها
  • 2:58 - 3:00
    لە هیلیۆم و هایدرۆجین دروست بوو
  • 3:00 - 3:01
    تەواوی توخمەکانی تری خشتەی خولی
  • 3:01 - 3:04
    سەدا ۲ی خۆر پێک دەهێنن.
  • 3:04 - 3:05
    ئەی زەوی؟
  • 3:05 - 3:08
    هەسارەکان ئەنجامی پڕۆسەیەکی خۆڕسکی بۆ
    درووست بوونی ئەسترە پێک دەهێنن
  • 3:08 - 3:11
    بە هەمان هەوری گازی کە بۆ
    ئەستێرە وەک خۆیەتی.
  • 3:11 - 3:13
    هەسارەی بچوکی وەک ئەوەی ئێمە
    کێش کردنی پێویستی نییە
  • 3:13 - 3:16
    بۆ هەڵگرتنی ڕێژەیەکی زۆری
    هایدرۆجین و هیلیۆم
  • 3:16 - 3:18
    هەر چەندە ئەو دوو گازە زۆر سووکن.
  • 3:18 - 3:20
    کەواتە، سەڕەڕای ئەوەی کاربۆن،
    نایترۆجین، ئۆکسجین... هتد
  • 3:20 - 3:24
    تەنها سەدا ۲ی هەورە گازیەکانە
    کە زەوی لێ دروست بووە.
  • 3:24 - 3:26
    ئەو توخمە گرینگانە بەشێکی
    گەورەی هەسارەکەمان دەبن
  • 3:26 - 3:28
    و هەموو شتێک تێدا.
  • 3:28 - 3:30
    بیر لەوە بکەوە،
  • 3:30 - 3:32
    جگە لە هایدرۆجین و کەمێک هیلیۆم،
  • 3:32 - 3:33
    ئەو زەوییەی لەسەری دەڕۆیت،
  • 3:33 - 3:35
    ئەو هەوایەی هەڵیدەمژیت،
  • 3:35 - 3:37
    هەموو شتێک لە گەردیلەکان
    دروست بووە.
  • 3:37 - 3:39
    کە لە ناووکی ئەستێرە پێک هاتووە.
  • 3:39 - 3:41
    سەرەتا کاتێک زانایان ئەوەیان زانی
  • 3:41 - 3:43
    لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا،
  • 3:43 - 3:45
    گەردوون ناسی بەناوبانگ، هارلۆو شاپلی گووتی
  • 3:45 - 3:49
    "ئێمە برایانی بەرد و ئامۆزایانی هەورین"
Title:
گەردوون لە چی دروست بووە؟ دێنیس ویڵدفۆگڵ
Speaker:
دێنیس ویڵدفۆگڵ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-the-universe-made-of-dennis-wildfogel

گەردیلەکانی دەوروبەرت بلیۆنان ساڵە بوونیان هەیە، زۆرینەیان لە ناووکی ئەستێرەیەکی گڕ گرتوو و گازی سەریان هەڵداوە. دێنیس ویڵدفۆگڵ چیرۆکە سەرنج ڕاکێشەکەی ئەو گەردیلانە لە تەقینەوە زەبەلاحەکانەوە بۆ ئەو گەردانەی ئەمڕۆ پێکدێنن دەگێڕێتەوە.

وانەیەک لە لایەن دێنیس ویڵدفۆگل، ئەنیمەیشن لە لایەن ستۆدیۆی ئەنیمی Pew36

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:05

Kurdish (Central) subtitles

Revisions