Return to Video

هەشت نهێنی بۆ سەرکەوتن

  • 0:00 - 0:03
    لە ڕاستیدا بابەتێکی دوو کاتژمێریی بۆ
    خوێندکارانی ئامادەیی پێشکەشی دەکەم،
  • 0:03 - 0:05
    کورتی دەکەمەوە
    بۆ سێ دەقیقە.
  • 0:05 - 0:08
    کە باس لە یەک رۆژ دەکات لە
    فڕۆکەدا، کە بە ڕێگاوە بوم بۆ تێد،
  • 0:08 - 0:08
    حەوت ساڵ لەمەوپێش.
  • 0:08 - 0:13
    لە جێگاکەی تەنیشت منەوە خوێندکارێکی
    ئامادەیی بوو، هەرزەکارێك،
  • 0:13 - 0:15
    بە ڕاستی لە خێزانێکی هەژارەوە هاتبوو.
  • 0:15 - 0:18
    دەیویست شتێک لە ژیانیدا پێکەوە بنێ
  • 0:18 - 0:20
    چەند پرسیارێکی کەمی ئاسانی لێکردم.
  • 0:20 - 0:22
    وتی، ''چی ڕابەریت
    دەکات بۆ سەرکەوتن؟''
  • 0:22 - 0:24
    لە ڕاستیدا هەستێکی
    خراپم هەبوو،
  • 0:24 - 0:25
    لەبەرئەوەی نەمتوانی
    وەڵامێکی باشی بدەمەوە.
  • 0:26 - 0:28
    دابەزیم لە فڕۆکەکە، و هاتم بۆ (تێد).
  • 0:28 - 0:32
    و وام دەزانی، من لە ناوەڕاستی ژورێکدام
    کە خەڵکی سەرکەوتووی تیادایە!
  • 0:32 - 0:34
    کەواتە بۆ پرسیاریان لێ نەکەم
    کە چی یارمەتی داون سەربکەون،
  • 0:34 - 0:36
    بە منداڵەکان بڵێم؟
  • 0:37 - 0:40
    کەواتە گوێبگرن، دوای حەوت
    ساڵ، و ٥٠٠ چاو پێکەوتن،
  • 0:40 - 0:43
    پێتان دەڵێم کە چی بەڕاستی
    ڕێبەریت دەکات بۆ سەرکەوتن
  • 0:43 - 0:45
    کە کارمەندانی (تێد) کردویانە
  • 0:45 - 0:47
    یەکەم شت سۆزی بەتین.
  • 0:48 - 0:51
    فریمان تۆماس وتویەتی،
    ''من سوز بەڕێوەم دەبات.''
  • 0:51 - 0:54
    کارمانەدانی (تێد)، هۆکاری کارکردنیان
    لەوێ خۆشەویستییە نەک پارە>
  • 0:54 - 0:57
    کارۆل کۆلێتا وتویەتی، '' پارە دەدەم
    بە کەسێك ئەوە بکات کە من دەیکەم.''
  • 0:57 - 0:58
    وە شتە خۆشەکە ئەوەیە:
  • 0:58 - 1:01
    ئەگەر بە خۆشەویستییەوە کار بکەیت، بە
    هەر شێوەیەك بێت پارەت هەر دەست دەکەوێت.
  • 1:01 - 1:04
    ئیش! ڕوثرت مێردۆچ پێی
    وتم، ''هەموو ئیشێك قورسە.
  • 1:04 - 1:07
    هیچ شتێك ئاسان دەست ناکەوێت.
    بەڵام هەموو ئیشێك خۆشی تیایە.''
  • 1:07 - 1:09
    وتی خۆشی تیادایە؟ ڕوپێرت؟ بەڵێ!
  • 1:09 - 1:11
    (پێکەنین)
  • 1:11 - 1:14
    کارمەندانی (تێد) بۆ خۆشی کار
    دەکەن. وە بە ڕاستیش کار دەکەن.
  • 1:14 - 1:18
    بۆم دەرکەوت، ئەوان بە کارکردنەوە
    ئالودە نەبوون بەڵکو کارکردنیان خۆشدەوێت.
  • 1:18 - 1:19
    (پێکەنین)
  • 1:19 - 1:20
    باشە!
  • 1:20 - 1:21
    (چەپڵەڕێزان)
  • 1:21 - 1:24
    ئەلێکس گاردن وتویەتی،''بۆ ئەوەی
    سەرکەوتووبیت، ئیشێك بکە
  • 1:24 - 1:26
    زۆر بەباشی کاری تیادا بکە.''
  • 1:26 - 1:28
    ئەمە جادوو نییە؛ ئەمە کارپێکردنە،
    کارپێکردن، کارپێکردن.
  • 1:28 - 1:30
    هەروەها وورد بونەوەش.
  • 1:30 - 1:31
    نۆرمان جیوسۆن پێی وتم،
  • 1:31 - 1:34
    ''بە بڕوای من سەرکەوتن بە ووربونەوەو
    خۆتەرخان کردن دەبێت بۆ یەک کار.''
  • 1:35 - 1:36
    هەروەها خۆماندووکردن!
  • 1:36 - 1:38
    دەڤید گالۆ وتویەتی، خۆت ماندووبکە.
  • 1:38 - 1:41
    جەستەی، فیکری، پێویستە خۆت
    ماندوو، ماندوو، ماندووبکەی.''
  • 1:41 - 1:44
    پێویستە خۆت لە شەرم و
    شك لە خۆبوون ڕزگار بکەیت.
  • 1:44 - 1:46
    گۆڵدی هاون وتویەتی،
    ''هەمیشە شكم لە خۆم بووە.
  • 1:46 - 1:48
    ئەوەندە باش نەبووم؛
    ئەوەندە زیرەکیش نەبووم.
  • 1:48 - 1:50
    بڕوام نەبوو کە بتوانم سەرکەوتوو بم.''
  • 1:50 - 1:52
    هەمیشە ئاسان نییە کە
    خۆت ماندوو بکەیت،
  • 1:52 - 1:54
    هەر لەبەر ئەوەشە کە
    دایکان دروست کراون.
  • 1:54 - 1:55
    (پێکەنین)
  • 1:55 - 1:57
    (چەپڵەڕێزان)
  • 1:57 - 2:00
    فرانك جیری-- فرانك جیری پێی وتم،
  • 2:00 - 2:01
    ''دایکم پاڵنەرم بوو.''
  • 2:01 - 2:03
    (پێکەنین)
  • 2:03 - 2:04
    خزمەت کردن!
  • 2:04 - 2:08
    شێروین نیولاند وتویەتی، ''ئەوە شەرەفێکی
    گەورەیە وەک دوکتۆرێک خزمەت بکەم.''
  • 2:08 - 2:10
    زۆریک لە منداڵان
    دەیانەوێت ببن بە ملیۆنێر.
  • 2:10 - 2:11
    یەکەم شت
    من دەڵێم ئەوەیە:
  • 2:11 - 2:13
    ''باشە، تۆ ناتوانیت
    خزمەتی خۆت بکەیت؛
  • 2:13 - 2:16
    تۆ پێویستە خزمەتی شتە بە
    نرخەکانی کەسانی تر بکەیت.
  • 2:16 - 2:19
    لەبەر ئەوەی ئەوە ئەو ڕێگەیەیە
    کە بەڕاستی خەڵك پێی دەوڵەمەند دەبن.''
  • 2:19 - 2:20
    بیرۆکە!
  • 2:20 - 2:23
    کارمەندی(تێد) بیڵ گەیتس
    وتویەتی، ''بیرۆکەیەکم هەیە:
  • 2:23 - 2:26
    دامەزراندنی یەکەم کۆمپانیا
    بۆ بەرنامەی کۆمپیوتەری بچوك.''
  • 2:26 - 2:28
    من دەڵێم ئەوە
    بیرۆکەیەکی زۆر جوان بووە.
  • 2:28 - 2:31
    ئەگەر خاوەنی بیرۆکەی داهێنەرانە
    بیت، هیچ جادوویەکی تێدا نی یە --
  • 2:31 - 2:33
    تەنها تەنها بە ئەنجام
    گەیاندنی چەند کارێکی ئاسانە.
  • 2:33 - 2:35
    من چەند بەڵگەیەکتان دەدەمێ.
  • 2:35 - 2:37
    بەردەوام بوون!
  • 2:37 - 2:38
    جۆی کراوس وتویەتی،
  • 2:38 - 2:41
    ''بەردەوامی هۆکاری
    سەرەکی سەرکەوتنەکانمانە.''
  • 2:41 - 2:44
    ئەگەر شکستیش بهێنین.
    پێویستە هەر بەردەوام بین!
  • 2:44 - 2:48
    ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت "ڕەخنەمان لێبگیرێت،
    زۆرلێکردن، بەرپەرچیش بدرێینەوە."
  • 2:48 - 2:51
    (پێکەنین)
  • 2:51 - 2:54
    کەواتە، وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسانە:
  • 2:54 - 2:57
    ٤٠٠٠ دۆلار بدە
    ئینجا وەرە بۆ تێد.
  • 2:57 - 2:58
    (پێکەنین)
  • 2:58 - 3:01
    یاخود واز لەوەیان بێنە، هەشت
    شتەکە بکە، و بڕوات بە من هەبێت،
  • 3:01 - 3:04
    ئەمە هەشت شتی گەورەیە کە
    ڕێبەریت دەکات بۆ سەرکەوتن.
  • 3:04 - 3:07
    سوپاس کارمەندانی تێد بۆ
    هەموو چاوپێکەوتنەکانتان!
  • 3:07 - 3:13
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
هەشت نهێنی بۆ سەرکەوتن
Speaker:
ڕیچارد ئێس-تی جۆن
Description:

بۆچی خەڵك سەرکەوتوو دەبن؟ لەبەرئەوەیە کە ئەوان زیرەکن؟ یان تەنها بەختە؟
ڕیچارد ئێس-تی جۆنسی توێژەرەەوە چاوپێکەوتنی چەندین ساڵ لە پڕۆگرامێکی سێ خولەکیدا دەخاتە ڕوو، لەبارەی نهێنیە ڕاستەقینەکانی سەرکەوتن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:13

Kurdish (Central) subtitles

Revisions