Return to Video

چۆن وارخانەکانمان بنیات بنێنەوە؟

  • 0:01 - 0:04
    لە سەردەمی ١٩٦٠ دا ،
    کە هێشتا خوێدکار بووم،
  • 0:04 - 0:06
    بەشداری سەفەرێکی دەرەوەم کرد
  • 0:06 - 0:09
    بۆ خوێندنی نیشتەجێ بوون،
    لە باکوری ئەمەریکا
  • 0:09 - 0:12
    بە ناوچەکەدا گەشتمان کرد.
  • 0:12 - 0:15
    باڵاخانەی نیشتەجێوونی گشتیمان بینی
  • 0:15 - 0:17
    لە هەموو شارە سەرکییەکان:
  • 0:17 - 0:18
    لە نیویۆرک،
    فییلیدۆفیا.
  • 0:19 - 0:22
    ئەوانەش کە بژاردەیەکیان نەبوو لەوێ بژین.
  • 0:22 - 0:24
    جا گەشتمان کرد لە قەراغ شارێ بۆ
    قەراغێکی دی،
  • 0:24 - 0:26
    لە گەڕانەوەدا بیرم دەکردەوە،
  • 0:26 - 0:29
    دەبێت دووبارە ژیان
    بدەینەوە بە باڵاخانەکان.
  • 0:29 - 0:32
    دەبێت ڕێگەیەکی دی هەبێت بۆ کردنی ئەمە.
  • 0:32 - 0:34
    ناکرێت هەر قەراغی شارەکان ببەزێنین،
  • 0:34 - 0:36
    جا با دیزاینی بینایەک بکەین
  • 0:36 - 0:40
    کە هەمان کوالێتی ماڵێکمان دەداتێ
  • 0:40 - 0:41
    بۆ هەر یەکەیەک.
  • 0:41 - 0:45
    ژینگەیەک کە پارچەیەک باخچە بیت،
  • 0:45 - 0:47
    بەرکەوتەی هەبێت لەگەڵ سرووشتدا،
  • 0:47 - 0:49
    شەقام هەبێت لە جێی ڕارەو.
  • 0:49 - 0:53
    لەبەر ئابووری پێشتر
    یەکەکانمان درووستمان دەکرد،
  • 0:53 - 0:58
    ئەمەش نزیکی ٥٠ ساڵ دواترە.
  • 0:58 - 1:01
    زۆر گونجاوە بۆ ژیانکردن.
  • 1:01 - 1:04
    ئێستا بینایەکی کلتوورییە،
  • 1:04 - 1:07
    وەلێ خێرا گەشەی نەکرد.
  • 1:07 - 1:12
    لە ساڵی ١٩٧٣، یەکەمین گەشتم کرد بۆ چین.
  • 1:12 - 1:16
    ئەوکات شۆڕشی کلتووری بوو.
  • 1:16 - 1:19
    بە ناوچەکەدا گەشتمان کرد،
  • 1:19 - 1:22
    چەند تەلارساز و پلاندەرمان ناسی.
  • 1:22 - 1:24
    ئەمە بەیجینی ئەو کاتە،
  • 1:24 - 1:27
    هیچ باڵاخانەیەکی تەنیا نییە
  • 1:27 - 1:29
    لە بەیجین یان شەنگەهای.
  • 1:29 - 1:33
    شێنژێن تەنانەت وەک شار دەرناکەوێت.
  • 1:33 - 1:36
    بە سەختی سەیارە دەبینرا.
  • 1:36 - 1:39
    سی ساڵ دواتر،
  • 1:39 - 1:42
    ئەمە بەیجینی ئەمڕۆیە.
  • 1:42 - 1:44
    ئەمەش هۆنک کۆنگە.
  • 1:44 - 1:46
    گەر پارەدار بیت، لەوێ دەژتیت،
  • 1:46 - 1:49
    گەر کەم دەرامەتیش بیت، لەوێ دەژیت،
  • 1:49 - 1:51
    بەڵام چڕی دانیشتووی بەرزە
    ئەمەش تەنیا لە ئاسیا نابینرێت.
  • 1:51 - 1:53
    ساوپاولۆ، دەتوانن سەردانی بکەن
  • 1:53 - 1:56
    لە هێلیکۆپتەرێک بۆ ٤٥ خولەک
  • 1:56 - 1:58
    تێکدەری باڵاخانەکان
  • 1:58 - 2:00
    لە سەد ١٩ و گەشەی کەمی ژینگە دەبینین.
  • 2:00 - 2:03
    ئەمەش جەنجاڵی لێکەوتەوە،
  • 2:03 - 2:07
    بەمەش شارەکە بزواندنی لە دەستدا
    بە شێوەیەکی بەردەوام.
  • 2:07 - 2:09
    ،بۆیە چەند ساڵێ لەمەوپێش،
    بڕیارماندا بگەڕێینەوە
  • 2:09 - 2:11
    و دووبارە بیر لە ژینگە بکەینەوە.
  • 2:11 - 2:14
    دەتوانین وای لێبکەین بەردەستر بێت؟
  • 2:14 - 2:17
    دەتوانین بە ڕاستی ئەم جۆرێتییەی
    ژیانمان دەست بکەوێت
  • 2:17 - 2:21
    لەم گەشەکردنە چڕە باوەی ئەمڕۆدا؟
  • 2:21 - 2:24
    و بۆمان دەرکەوت، ئەمە بەزۆری
    لەبارەی ڕووناکیەوەیە،
  • 2:24 - 2:27
    دەربارەی خۆرە، دەربارەی سرووشتە،
  • 2:27 - 2:29
    دەربارەی ئامارەکانە.
  • 2:29 - 2:33
    ئایا دەتوانین ڕووی بینایەک بکەینەوە کە
  • 2:33 - 2:35
    بەرکەوتەی زیاتر بێت لەگەڵ ڕووکەشەکەیدا؟
  • 2:35 - 2:38
    ئێمە بە ژمارەیەک نموونە
    دەستمان کرد بە ئیش:
  • 2:38 - 2:42
    نموونەی ئابووری، کەم نرختر و پتەوتر؛
  • 2:42 - 2:44
    شانەی نیشتەجێبوون
  • 2:44 - 2:46
    شوێنێ خەڵکی بتوانن دیزاینی
    خانووەکانیان بکەن.
  • 2:46 - 2:48
    و باخچەکانیان درووست بکەن.
  • 2:48 - 2:52
    و دواتر بڕیارماندا نیویۆرک وەک
    باری تاقیکردنەوە وەربگرین،
  • 2:52 - 2:54
    تەماشای باشووری دووری مانهانمان کرد.
  • 2:54 - 2:58
    و نەخشەی هەموو ناوچە نیشتەجێبوونەکانمان
    کێشا لە مانهاتان.
  • 2:58 - 3:01
    لای چەپ ئەمڕۆی مانهاتان ە:
  • 3:01 - 3:06
    شین بۆ نیشتەجێبوون، سوور بۆ
    بینا ئۆفیسەکان، بازرگانی وردە.
  • 3:06 - 3:08
    لای ڕاست، ڕێکخستنێکمان بۆی کرد:
  • 3:08 - 3:11
    بینا ئۆفیسەکان لە بنچینەدا،
  • 3:11 - 3:14
    و ٧٥ قات لەسەرەوە،
  • 3:14 - 3:15
    هەموو وارخانەن.
  • 3:15 - 3:18
    شەقامێک هەیە لە هەوادا لە ئاستی ٢٥م دا،
  • 3:18 - 3:20
    شەقامێکی کۆمەڵ.
  • 3:20 - 3:22
    تێپەڕیوە بە هەوادا.
  • 3:22 - 3:24
    باخچە و جێی کراوە هەن
  • 3:24 - 3:25
    بۆ کۆمەڵ،
  • 3:25 - 3:28
    نزیکەی هەر یەکەیەک باخچەی
    تایبەتی خۆی هەیە،
  • 3:28 - 3:31
    و جێیەکی کۆمەڵ لە دەوریدا.
  • 3:31 - 3:34
    و گرنگترینیان، تێپەڕیو، کراوە.
  • 3:34 - 3:38
    دیوارێک یان رێگرێکی درووست نەکردووە
    لە شارەکەدا.
  • 3:38 - 3:40
    و ڕووناکی هەموو شوێن دەبڕێت.
  • 3:40 - 3:42
    و لەم دوو سێ ساڵەی دوایدا،
  • 3:42 - 3:45
    ئێمە بە ڕاستی، بۆ یەکەمین جار،
  • 3:45 - 3:48
    جۆرێتی ژینی ئەم ژینگەیەمان بۆ دەرکەوت
  • 3:48 - 3:52
    لە پرۆژەی ژیانی پراکتیکیدا بە
    درێژایی ئاسیادا.
  • 3:52 - 3:55
    ئەمە 'چینوانداو'ە لە چین:
  • 3:55 - 3:58
    ،نیشتەجێبوون بە کرێیەکی مامناوەند،
    بە جۆرێک ڕێکخراوە
  • 3:58 - 4:01
    کە هەموو وارخانێک دەبێت
  • 4:01 - 4:03
    ٣ کاتژمێر ڕووناکی خۆر وەربگرێت.
  • 4:03 - 4:06
    ئەمەش لە وەرز گۆرین بۆ زستان پێوراوە.
  • 4:06 - 4:10
    و لە ژێر بیناکاریدا لە سەنگاپور،
  • 4:10 - 4:13
    دووبارە نیشتەجێبوونی کرێ مامناوەند، باخچە،
  • 4:13 - 4:17
    شەقامانی کۆمەڵ و باخ و هەر
    بە هەمان شێوە.
  • 4:17 - 4:19
    و کۆڵۆمبۆ.
  • 4:19 - 4:21
    و دەمەوێت باسی کێشەیەکی دی وەربنێم،
  • 4:21 - 4:25
    کە دیزاینکردنی شانشینی گشتییە.
  • 4:25 - 4:29
    سەدان ساڵ دوای دەستکردنمان بە بیناکاری
  • 4:29 - 4:30
    و بینا بەرزەکان،
  • 4:30 - 4:33
    هێشتا تێنەگەشتووین
  • 4:33 - 4:36
    چۆن باڵاخانە بەرزەکان
  • 4:36 - 4:39
    دەبنە کەرتێک لە پێکهێنانی شاردا،
  • 4:39 - 4:41
    لە درووستکردنی شانشینێکی گشتدا.
  • 4:41 - 4:44
    لە سەنگاپور، دەرفەتێکمان هەبوو:
  • 4:44 - 4:47
    ١٠ ملیۆن پێ دووجا، ئەو پەڕی بەرزی چڕی.
  • 4:47 - 4:51
    ئێشکردن لەسەر فکرەی دەرەکی و ناوەکی،
  • 4:51 - 4:53
    تێکەڵی سەیرانگە و باخچە
  • 4:53 - 4:56
    لەگەڵ چڕیی ژیانی شار.
  • 4:56 - 4:59
    جا، ئەوانە جێی دەرەکی و جێی ناوەکین،
  • 4:59 - 5:01
    کە لە یەکیان بۆ ئەوی تر دەچیت،
  • 5:01 - 5:03
    و بەرکەوتەیەک هەیە لەگەڵ سرووشتدا،
  • 5:03 - 5:07
    لە سەروو هەمویەوە، لە هەر ئاستێکی
    بنیاتەکەدا،
  • 5:07 - 5:10
    باخچەی گشتی و شوێنی کراوە:
  • 5:10 - 5:12
    لە سەربانێکی فرەپێدا،
  • 5:12 - 5:13
    بەرزبوونەوە بۆ تاوەرەکان،
  • 5:13 - 5:17
    لە کۆتایدا لە سەقفەکەدا، باخچەی
    ئاسمان هەیە،
  • 5:17 - 5:21
    پێوانەکەی ٢.٥* ٤٣٥٦٠ مەتر دووجایە ،
    ڕێڕەوە جوڵۆکەکان، ڕیێستۆرانتەکان،
  • 5:21 - 5:26
    و درێژترین مەلەوانگە لە جیهاندا هەیە.
  • 5:26 - 5:29
    ئەمەش هەموو ئەوەبوو کە دەتوانم لە
    ٥ خولەک پێتانی بڵێم.
  • 5:29 - 5:31
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 5:31 - 5:33
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چۆن وارخانەکانمان بنیات بنێنەوە؟
Speaker:
مۆش سافدی
Description:

لە ساڵی ١٩٦٧، مۆش ساففی دووبارە بیری لە بینا و وارخانە تاکەکان کردەوە، درووستکردنی 'ژینگەی ٦٧' کە هەستێکی بێوێنەیی کراوە دەدات بە هەر یەکەیەک. نزیکەی ٥٠ ساڵ دواتر، ئەو باوەڕی وایە کە پێویستی ئەم جۆرە بینایە لە هەموو شت مەزنترە لە ئێستادا. لە ئاخاوتنێکی کورتدا، سافدی پێوانەی زنجیرەیەک پڕۆژە دەکات و باڵاخانە بەرزەکان لا دەبات و رێ بە ڕۆشنایی دەدات بێتە ناو شارە جەنجاڵەکانەوە .

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:46

Kurdish subtitles

Revisions