Return to Video

پێگەی ڕاستەقینەی ئافرەت لە ئاینەکەم

  • 0:01 - 0:04
    لەسەر ڕێگام بۆ ئێرە،
  • 0:04 - 0:08
    گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێشم ئەنجامدا
    لەگەڵ ئەو گەشتیارەی بە تەنیشتمەوە بوو
  • 0:08 - 0:10
    لە ماوەی گەشتەکەم.
  • 0:10 - 0:14
    پێی وتم، پێدەچێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
    ئیش نەما بێت،
  • 0:14 - 0:16
    لە بەرئەوەی تەنها هەندێک شت
    هەڵدەبەستن:
  • 0:16 - 0:23
    دەرووناسی پشیلە، چرپەی سەگ،
    ڕاونەری گێژەڵوكە."
  • 0:23 - 0:26
    دوو خولەکی دواتر لێی پرسیم،
  • 0:26 - 0:28
    "تۆ پیشەت چییە؟"
  • 0:28 - 0:31
    و من وەکو "بانگەوازخوازی ئاشتی" بووم؟
  • 0:31 - 0:33
    (پێکەنین)
  • 0:35 - 0:39
    هەموو ڕۆژێک، بۆ پاڵپشتیکردنی دەنگی ئافرەت
    کار دەکەم،
  • 0:39 - 0:42
    بۆ گرینگی دان بە تواناکانیان،
  • 0:42 - 0:48
    بەژداریکردنیان لە کرداری ئاشتی و
    بڕیاری دژیەک،
  • 0:48 - 0:50
    بەهۆی کارەکەمەوە،
  • 0:50 - 0:56
    دەزانم تاکە ڕێگە بۆ بەژداری پێ کردنی گشت
    ئافرەتانی جیهان
  • 0:56 - 0:59
    گێڕانەوەی ئاینە.
  • 0:59 - 1:03
    ئێستا، ئەو ماددەیە بنچینەیەکی گرینگە بۆم
  • 1:03 - 1:08
    وەک ئافرەتێکی گەنجی موسڵمان، زۆر شانازی
    بە دینەکەمەوە دەکەم.
  • 1:08 - 1:13
    هەموو ڕۆژێک باوەڕ و هێزم
    پێدەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی کارەکەم.
  • 1:13 - 1:15
    ئەوە هۆکاری ئامادەبوونمە لە بەرانبەر ئێوە.
  • 1:16 - 1:21
    بەڵام ناتوانم سەیری ئەو تێکشکانە بکەم
    کە بەناوی ئاینەوە هەڵبەستراوە،
  • 1:21 - 1:26
    نەک تەنها ئاینەکەی من، بەڵکو
    هەموو جۆرە ئاینەکانی دونیا.
  • 1:26 - 1:30
    بەیاننامەیەکی درۆ و خراپ بەکارهێنانی و
    کارتێکردنە سەر کتێبە پیرۆزەکانی ئاینەکان
  • 1:30 - 1:34
    کاریگەری لەسەر بنچینە کۆمەڵایەتی و
    کلتورییەکانمان،
  • 1:34 - 1:37
    یاساکانمان و ژیانی ڕۆژانەمان هەیە،
  • 1:37 - 1:40
    وەکو خالێک کە ئێمە
    هەندێک کات نایان ناسینەوە.
  • 1:41 - 1:45
    دایبابم لە لیبیاوە باکوری ئەفریقا،
    بۆ کەنەدا ڕۆشتن
  • 1:45 - 1:47
    لە سەرەتاکانی ١٩٨٠،
  • 1:47 - 1:51
    لە ۱۱ منداڵەکە منداڵی ناوەندم.
  • 1:51 - 1:52
    بەڵێ، ۱۱.
  • 1:53 - 1:56
    لە پڕۆسەی گەشەسەندنم، باوانم بینی
  • 1:56 - 1:59
    بڕوادار و ڕووحانی بوون
  • 1:59 - 2:02
    نزا و سوپاس گوزاری خودای گەورە دەبن
    بۆ بەخشندەیەکانی،
  • 2:02 - 2:07
    هەر خۆی من بێگومان، بەڵام لەنێوان
    ئەوانیترە. (پێکەنین)
  • 2:07 - 2:10
    ئەوان میهرەبان و گاڵتەچی و لەسەر خۆ بوون،
  • 2:10 - 2:16
    ئارامبوونێکی بێ سنوور، هەبووی ۱۱ منداڵ
    ئەو ئارامبوونە لەسەر دەچەسپێنێت.
  • 2:16 - 2:18
    هەروەها دادپەروەر بوون.
  • 2:18 - 2:23
    بە هۆی تێڕوانینی کلتووری، بە هیچ
    جۆرێک لە ئاین ڕۆنەچووبووم.
  • 2:23 - 2:25
    بە هەمان شێوە مامەڵەم لەگەڵ کرا،
  • 2:25 - 2:27
    هەمان شتیشم لێ چاوەڕوان دەکرا.
  • 2:28 - 2:32
    هەرگیز بیرم نەدەکردەوە خودا
    حوکمێکی جیاواز لە نێوان ڕەگەزەکان بدات.
  • 2:33 - 2:38
    و تێگەیشتنی دایک و باوکم بۆ خودا وەکو
    هاوڕێیەکی میهرەبان و بەسوود
  • 2:38 - 2:42
    و ئەو شێوەیە دەبەخشێت من سەیری
    جیهانم پێی کردووە.
  • 2:42 - 2:47
    ئێستا، بێگومان، سەرباری ئەوە چاودێریکردنم
    بەسوودبووە.
  • 2:47 - 2:52
    یەکێک بیت لەنێوان ئەو ١١ منداڵانە
    سەرەتای چوونە ناو دیپلۆماسیە۱۰۱. (پێکەنین)
  • 2:52 - 2:55
    لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆماندا، دەپرسن لە
    چ فێرگەیەک بووم،
  • 2:55 - 2:58
    بۆنموونە، "ئایا لە کۆلیژی کێنەدی
    سەر بە حکومەت خوێندووتە"؟
  • 2:58 - 3:00
    و سەیری ئەوان دەکەم و
    دەڵێم "نەخێر"
  • 3:00 - 3:03
    لە قوتابخانەی {مورابیت } بۆ
    کاروباری نێودەوڵەتی" خوێندوومە.
  • 3:03 - 3:08
    ئەوە زۆر تایبەتە. تۆ پێویستە قسە لەگەڵ
    دایکم بکەیت بۆ وەرگرتنی ئەوە.
  • 3:08 - 3:10
    بەهیوای بەختێکی باش بۆ ئێوە، ئەو لێرەیە.
  • 3:12 - 3:16
    بەڵام یەکێک بیت لە نێوان ١١ منداڵەکان و
    ١٠ خوشک و برات هەبێت
  • 3:16 - 3:20
    زۆر شتت فێردەکەن دەربارەی هێزی پێكهاتن
    و گونجاندن.
  • 3:20 - 3:24
    و سەرنج دان، پێویستە خێرا یا هێواش
    بێیتە گۆ.
  • 3:24 - 3:26
    لەبەرئەوەی هەمیشە قسەت پێدەبڕن.
  • 3:26 - 3:29
    گرینگی پەیامت فێردەکات.
  • 3:29 - 3:33
    پێویستە پرسیارەکان بەشێوەیەکی ڕاست بکەیت
    بۆ ئەوەی ئەو وەڵامانەی دەتەوێت وەریبگریت،
  • 3:33 - 3:37
    و تۆ پێویستە بڵێیت نا لە کاتێکی ڕاست بۆ
    پاراستنی ئاشتی.
  • 3:37 - 3:41
    بەڵام گرینگترین وانە فێری بووم و گەشەم کرد
  • 3:41 - 3:45
    گرینگی بەژداریکردن بوو.
  • 3:45 - 3:49
    کاتێک چرا خۆشەویستەکەی دایکم شکا، من
    پێویست بوو لەوێبم کاتێک ئەو هەوڵیدەدا
  • 3:49 - 3:53
    بۆ دۆزینەوەی چۆن و ئەنجامدەرەکەی
    بۆ بەرگریکردن لەخۆم،
  • 3:53 - 3:57
    لەبەرئەوەی ئەگەر نەتوانی،
    ئەوا پەنجەی تۆمەت روودەکاتە تۆ،
  • 3:57 - 4:00
    و پێش ئەوەی ئەوە بزانیت، سزا دەدرێیت.
  • 4:00 - 4:03
    من لە بارەی ئەزموونەکانمەوە قسە ناکەم،
    بێگومان.
  • 4:04 - 4:10
    کاتێک من ١٥ ساڵ بووم لە ٢٠٠٥، خوێندنی
    ئامادەیم تەواوکرد و چووم
  • 4:10 - 4:12
    بۆ کەنەدا--ساسکاتۆن--
  • 4:12 - 4:16
    بۆ زاوییا، نیشتیمانی دایک و باوکم
    لە لیبیا،
  • 4:16 - 4:19
    شارێکی زۆر نەریتییە.
  • 4:19 - 4:24
    لە بیرتان بێت، من پێشتر چووبێتم بۆ لیبیا
    تەنها لە پشوودا بووە،
  • 4:24 - 4:28
    و وەکو کچێکی حەوت ساڵی، ئەوە سحراوی بوو.
  • 4:28 - 4:33
    پڕ بوو لە ئایس کرێم، گەشتەکانی قەراغی
    دەریا و خزمی زۆر رووخۆش.
  • 4:33 - 4:38
    بە شێوەیەکی دی، ئەوە بۆ خانمێکی ۱٥ ساڵی
    جیاواز بوو.
  • 4:38 - 4:44
    من زۆر بەخێرایی بە لایەنە
    کلتورییەکانی ئاینەکەم ناسێنرام.
  • 4:44 - 4:49
    ووشەی "حەرام" بە مانەی قەدەغەکردنی
    ئاینیە--
  • 4:49 - 4:52
    و "عەیب" بە مانای کردنی شتێکی کلتوری
    نەشیاو بێت
  • 4:52 - 4:55
    کە بەبێ گوێ پێدان تێکەڵ بە یەک کراون،
  • 4:55 - 4:59
    وەک ئەوەی مانای هەمان شت بدەن و
    هەمان ئەنجامیان هەبێت.
  • 4:59 - 5:04
    و خۆم لە گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ
    هاوپۆلەکانم دۆزییەوە.
  • 5:04 - 5:08
    و هاوپۆلەکانم، مامۆستاکانم، هاوڕێکانم،
    تەنانەت خزمەکانیشم،
  • 5:08 - 5:12
    دەستم بە پرسیارکردن دەربارەی ڕۆڵم و
    ئاواتەکانم کرد.
  • 5:12 - 5:16
    و سەرەڕای ئەو بناغەیەی دایک و باوکم
    پێیان بەخشیبووم،
  • 5:16 - 5:20
    دەستم کرد بە لێپرسینەوە لە ڕۆڵی ئافرەت
    لە ئاینەکەمدا.
  • 5:20 - 5:24
    دواتر لە قوتابخانەی مورابیت بۆ
    کاروباری نێودەوڵەتی،
  • 5:24 - 5:27
    زۆر لە گفتوگۆ قووڵ دەبینەوە،
  • 5:27 - 5:33
    و یاسای ژمارە یەک توێژینەوەکەت بکەیت،
    هەر ئەمەشم کردووە،
  • 5:33 - 5:36
    و ئەوە توشی شۆکی کردم کە چەند ئاسان بووە
  • 5:36 - 5:40
    بۆ دۆزینەوەی ئافرەتان لە ئاینەکەم
    کە سەرکردە بوون،
  • 5:40 - 5:44
    داهێنەربوون، بەهێزبوون
  • 5:44 - 5:47
    سیاسەتمەدار، ئابووری، تەنانەت
    لە ڕووی سەربازییشەوە.
  • 5:47 - 5:51
    خەدیجە خودا لێ ڕازیبێت، دارایی
    بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێوە برد
  • 5:51 - 5:52
    لە سەرەتاکانی ژیانی.
  • 5:53 - 5:55
    ئێمە لێرە نەدەبووین ئەگەر
    بەهۆی ئەوەوە نەبوایە.
  • 5:56 - 5:58
    کەواتە بۆ ئێمە لە ئەوەوە فێر نەبووین؟
  • 5:58 - 6:01
    بۆ دەربارەی ئەو ئافرەتانە فێر نەبووین؟
  • 6:01 - 6:04
    بۆ ئافرەتان گرینگیەکی کەمیان پێدەدرێت
    کە لە پێش
  • 6:04 - 6:07
    فێربوونەکانی ئاینەکەمانە؟
  • 6:07 - 6:09
    و بۆچی؟ ئەگەر هەمووان لای خودا
    یەکسان بین،
  • 6:09 - 6:12
    بۆچی لە لایەن پیاوەکانەوە یەکسان نین؟
  • 6:13 - 6:18
    بۆ من، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وانانەی کە
    بە منداڵی فێریان بووم.
  • 6:18 - 6:22
    بڕیاردەر، کەسێکە کە کۆنتڕۆڵی
    ئامانجەکە دەکات،
  • 6:22 - 6:25
    لەسەر مێزەکە دانیشتووە،
  • 6:25 - 6:30
    و بەداخەوە، لە هەر ئاینێک لەم جیهانە،
  • 6:30 - 6:32
    ئەوانە ئافرەت نین،
  • 6:32 - 6:35
    دامەزراوە ئاینییەکان لە لایەن پیاوەکانەوە
    کۆنتڕۆڵ کراوە
  • 6:35 - 6:37
    و لە لایەن سەرکردەی نێرەوە بەڕێوە بردراوە،
  • 6:37 - 6:41
    و ئەوان سیاسەتێکی هاوشێوەی خۆیان
    دروست دەکەن،
  • 6:41 - 6:45
    و تاوەکو ئێمە دەتوانین سیستەمەکە
    بە تەواوی بگۆڕین،
  • 6:45 - 6:48
    لە ڕاستییدا پێشبینی بەژداری کردنی
    تەواوەتی ئافرەتان ناکەین
  • 6:48 - 6:52
    لە لایەنی ئابووری و سیاسییەوە
  • 6:52 - 6:55
    بنچینەکەمان لە کار کەوتووە.
  • 6:56 - 7:01
    لە ڕاستیدا دایکم دەڵێت، ناتوانی خانووێکی
    باش لەسەر زەوییەکی پوچەڵ دروست بکەیت.
  • 7:03 - 7:09
    لە ٢٠١١، شۆڕشی لیبیا هەڵگیرسا، و خێزانەکەم
    لە هێڵی ڕووبەڕوو بوونەوە بوون.
  • 7:10 - 7:13
    و شتێکی سەرنج ڕاکێش لە جەنگەکە ڕوویدا،
  • 7:13 - 7:16
    بە نزیکی گۆڕانکی کلتوری،
    زۆر کاتی
  • 7:16 - 7:19
    و یەکەم جار بوو کە من هەستم کرد
    ئەوە جێگای قبوڵ کردن نییە
  • 7:19 - 7:22
    بۆ بەژداری کردن، بەڵام هاندەربوو.
  • 7:22 - 7:24
    ئەوە داواکراو بوو.
  • 7:24 - 7:27
    خۆم و ژنەکانی دی لە
    سەر مێزەکە دانیشتبووین.
  • 7:27 - 7:31
    تەنها لە پشتەوە یان هاندەر نەبووین.
  • 7:31 - 7:32
    ئێمە بەشێکی بڕیاردەر بووین.
  • 7:32 - 7:36
    زانیارییەکانمان ئاڵوگۆڕ دەکرد و پێگەیەکی
    گرینگمان هەبوو.
  • 7:36 - 7:41
    دەمویست و پێویستم بوو ئەو گۆڕینە
    هەمیشەیی بێت.
  • 7:42 - 7:45
    گۆڕینی ئەوە زۆر ئاسان نییە.
  • 7:45 - 7:49
    تەنها پێویستی بە چەند هەفتەیەک بوو بۆ
    گەڕانەوەی
  • 7:49 - 7:52
    ئەو ئافرەتانەی کارم لەگەڵ کردبوون
    بۆ ڕۆڵی پێشووتریان،
  • 7:52 - 7:55
    و زۆرینەیان بە قسەی هاندان هاندرابوون
  • 7:55 - 7:58
    لەلایەن پێشەوا ئاینی و سیاسییەکانیانەوە،
  • 7:58 - 8:02
    کە تێکستە ئاینییەکانیان وەکو
    بەڵگەیەک دەخستە ڕوو.
  • 8:02 - 8:06
    هەر ئاوهاش جەماوەریان
    بۆ بیر و بۆچونەکانیان کۆکردەوە.
  • 8:07 - 8:12
    کەواتە سەرەتا، سەرنجم خستەسەر بەهێزکردنی
    ئافرەتان لە رووی ئابووری و سیاسییەوە.
  • 8:12 - 8:16
    پێم وابوو دەبێتە هۆی
    گۆڕانکاری لە کلتور و جڤاکدا.
  • 8:16 - 8:20
    بۆم دەرکەوت، ئەوە کەمێک دەیکات،
    بەڵام گشتگیر نییە.
  • 8:20 - 8:25
    بڕیارم دا بۆ بەکارهێنانی بەرگری
    کردنەکانیان وەکو بێڕیزیەک،
  • 8:25 - 8:29
    و دەستم کرد بە دیاریکردنی
    خاڵە بنچینەیەکانی قورئانی پیرۆز.
  • 8:29 - 8:34
    لە ٢٠١٢ و ٢٠١٣، ڕێكخراوەکەم ڕابەری
    گەورەترین
  • 8:34 - 8:36
    و بەربڵاوترین چالاکی لە لیبیا کرد.
  • 8:36 - 8:41
    چووینە نێو ماڵەکان، فێرگەکان،
    زانکۆکان و تەنانەت مزگەوتەکانیش.
  • 8:41 - 8:43
    ڕاستەوخۆ قسەمان بۆ ٥٠،٠٠٠ خەڵک کرد،
  • 8:43 - 8:47
    و سەدان هەزار و زیاتر لە ڕێگەی تابلۆ،
    ناساندنە تەلەڤزیۆنیەکان
  • 8:47 - 8:50
    ڕادیۆ و پۆستەرەکان بینیان.
  • 8:50 - 8:53
    و ڕەنگە زانخوازی چۆن ڕێكخراوێکی
    مافی ئافرەتان
  • 8:53 - 8:56
    دەتوانێت ئەوە بکات لە ناو ئەو کۆمەڵگایە
    کە لەوەو پێش دژی
  • 8:56 - 8:59
    ئێمە بووە.
  • 9:00 - 9:02
    کتێبە پیرۆزەکانم بەکارهێنا.
  • 9:02 - 9:08
    ئایەتەکانی قورئان و
    فەرموودەکانی پێغەمبەر(د.خ) بەکارهێنا،
  • 9:08 - 9:12
    فەرموودەکان، فەرموودەیەکی وەک ئەوە،
  • 9:12 - 9:15
    "باشترینتان ئەوەیە کە بۆ خێزانەکەی باشە".
  • 9:15 - 9:19
    " رێگە مەدە براکەت ئازاری خەڵکی دی بدات".
  • 9:19 - 9:24
    بۆ یەکەم جار، ڕابەرانی وتاری هەینی
    لە لایەن پێشنوێژ خوێنی ناوچەیی
  • 9:24 - 9:26
    مافی ئافرەتانیان بەرز نرخاند.
  • 9:26 - 9:30
    گفتوگۆیان دەربارەی کاری ناڕەوا،
    وەکو توندوتیژی کۆمەڵایەتی کرد.
  • 9:31 - 9:34
    سیاسەتەکان گۆڕدران.
  • 9:34 - 9:37
    لە هەندێک کۆمەڵگەی دیاریکراودا، پێویست بوو
    تا ئەوپەڕی بڕۆین
  • 9:37 - 9:41
    وەکو لێدوانێکی جیهانی رێکخراوی مافی مرۆڤ،
  • 9:41 - 9:45
    دەکرێت دژی بیت، چونکەلە لایەن زانایانی
    ئاینەوە نەنوسراوە،
  • 9:45 - 9:50
    باشە، ئەوانە هەمان ڕێسای نێو
    کتێبەکانمانن.
  • 9:50 - 9:54
    کەواتە، نەتەوە یەکگرتووەکان
    تەنها لاسایی ئێمەی کردووەتەوە.
  • 9:56 - 9:59
    بە گۆڕینی پەیامەکە، توانیمان بیدەین
  • 9:59 - 10:03
    چیرۆکێکی گۆڕدراو کە مافی ئافرەتانی
    لە لیبیا بەرزکردەوە.
  • 10:03 - 10:08
    لە ئێستادا شتێکە لە جیهاندا پەیڕەو دەکرێت،
  • 10:08 - 10:13
    دڵنیاتان دەکەمەوە کارێکی سانا نییە،
    بڕوا بکەن سانا نییە.
  • 10:13 - 10:16
    لیبڕاڵی دەڵێت ئێمە ئاین بەکاردەهێنین و
    بە پارێزگارێکی خراپ ناومان دەبەن.
  • 10:16 - 10:20
    پارێزگارەکان بە شتی جیاواز بانگت دەکەن.
  • 10:20 - 10:24
    زۆر شتم بیستووە، هەر لەوەی "دایک و باوکتان
    دەبێت شەرمەزار بن لە ئێوە".
  • 10:24 - 10:26
    هەڵەن، ئەوان لە گەورەترین هەوادارەکانن،
  • 10:26 - 10:29
    بۆ " تۆ تاوەکو ڕۆژی
    لەدایک بوونی داهاتووت ناژیت--"
  • 10:29 - 10:32
    دوبارە هەڵەن، لەبەر ئەوەی من کردم.
  • 10:33 - 10:35
    و مامەوە
  • 10:35 - 10:41
    بە باوەڕ بەخۆبوونێکی بەهێز کە مافی
    ئافرەتان و ئاین پەیوەست نین بەیەکەوە.
  • 10:42 - 10:45
    بەڵام پێویستە گفتوگۆ بکەین.
  • 10:46 - 10:50
    پێویستە وازنەهێنین لە شوێنەکەمان،
    چونکە کاتێک بێدەنگ دەبین،
  • 10:50 - 10:55
    ڕێگە بە بەردەوامی چەوسانەوە و دەست
    درێژی کردنە سەر ئافرەتانی جیهان دەدەین.
  • 10:56 - 10:59
    بە ووتنی شەڕ دەکەین بۆ مافی ئافرەتان
  • 10:59 - 11:03
    و شەڕی بەرگری بکەین لەگەڵ بۆمب و شەڕکردن،
  • 11:03 - 11:07
    ئەوا ئێمە بەتەواوی کۆمەڵگەی خۆجێی
    شەل دەکەین کە پێویستی بە چارەسەرە
  • 11:07 - 11:09
    بۆیە بەردەوام دەبن.
  • 11:11 - 11:17
    ئاسان نیە، بەرەنگاربوونەوە لە پەیامی
    گۆڕدراوی ئاینێک.
  • 11:17 - 11:22
    ترست لە هاوبەشی ڕسوا کردن
    و گاڵتە پێ کردن و ترساندن هەیە.
  • 11:22 - 11:24
    بەڵام پێویستە ئەنجامی بدەین.
  • 11:24 - 11:29
    ئێمە هەڵبژاردنی ترمان نیە لە گێڕانەوەی
    پەیامی مافی مرۆڤ،
  • 11:29 - 11:32
    ڕێساکانی ئاینمان،
  • 11:32 - 11:34
    بە تەنها بۆ ئێمە و ئافرەتانی خێزانەکەت و
  • 11:34 - 11:36
    ئەو ئافرەتانەی ئەو ژوورە نییە،
  • 11:36 - 11:39
    تەنانەت بۆ ئەو ئافرەتانەی لە دەرەوەی
    ئێرەن نییە،
  • 11:39 - 11:43
    بەڵکو بۆ ئەو جڤاکەی کە بە
  • 11:43 - 11:45
    بەژداری ئافرەت دەگۆڕێت.
  • 11:46 - 11:48
    و تاکە ڕێگایە ئێمە بتوانین ئەنجامی بدەین،
  • 11:48 - 11:50
    تاکە هەڵبژاردەیە،
  • 11:50 - 11:54
    هەین و بەشداری دەکەین.
  • 11:54 - 11:56
    سوپاستان دەکەم.
  • 11:56 - 12:00
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
پێگەی ڕاستەقینەی ئافرەت لە ئاینەکەم
Speaker:
ئالاء مورابیت
Description:

خێزانی ئالاء مورابی، کاتێک ۱٥ ساڵ بوو، لە کەنەداوە بۆ لیبیا چوون. پێش ئەوە، لەگەڵ براکانی هەستی بە یەکسانی دەکرد، بەڵام لە نێو ئەو ژینگە نوێیەدا هەستی بە بوونی ڕێگری لە هەمبەر خواستەکانی دەکرد. وەکو ژنێکی سەر بەرزی موسڵمان، پرسی: ئایا ئەوە ڕێبازی ڕاستەقینەی ئاینەکەمە؟ لەگەڵ گاڵتەکردن،
خۆشەویستی و نوێکردنەوەی هێرشکردنە سەر کلتوورە کۆنەکان، باسی نموونەی ژنێکی سەرکردە
لە مێژووی ئاینەکەی دەکات و بە بەکارهێنانی دەقی قورئانی دەست دەکات بە جەنگان بۆ مافی ئافرەتان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:13

Kurdish (Central) subtitles

Revisions