مێشکت چۆن بڕیار دەدات چی جوانە
-
0:02 - 0:04ساڵی ١٨٧٨.
-
0:05 - 0:08سێر فرانسیس گاڵتۆن وتارێکی
زۆر بێوێنەی دا. -
0:09 - 0:13قسەی بۆ پەیمانگای مرۆڤ ناسی
بەریتانیا و ئێرلەندا دەکات. -
0:14 - 0:18ناسراوە بە کارە پێشەنگەکانی
لە بواری زیرەکی مرۆڤدا، -
0:18 - 0:20گاڵتۆن کەسێکی فرەشارەزایی مەزن بوو.
-
0:22 - 0:23گەڕاڵ بوو،
-
0:23 - 0:25زانای مرۆیی بوو،
-
0:25 - 0:27کۆمەڵناس بوو،
-
0:27 - 0:28دەروون ناس، و
-
0:28 - 0:30ئامار ناس.
-
0:31 - 0:34هەروەها زانای
چاککردنی توخمی مرۆڤە. -
0:35 - 0:36لەم قسەکردنەیدا،
-
0:37 - 0:42تەکنیکێکی نوێ پیشاندەدات
بۆ تێکەڵکردنی وێنە و -
0:42 - 0:44بەرهەمهێنانی وێنەی تێکەڵ.
-
0:45 - 0:50ئەم تەکنیکە دەکرێت بەکاربێت بۆ
ڕوونکردنەوەی ڕەفتاری جیای خەڵکی جیاواز. -
0:51 - 0:56گاڵتۆن پێی وایە بە تێکەڵکردنی
وێنەی تاوانبارە گەورەکان، -
0:56 - 0:59دەتوانێت ڕووخساری تاوان بدۆزێتەوە.
-
1:00 - 1:02بەڵام بۆ سەرسامی خۆی،
-
1:02 - 1:05وێنە تێکەڵکراوەکەی درووستی دەکات
-
1:06 - 1:07جوان دەرئەچێت.
-
1:10 - 1:13دۆزینەوە سەرسوڕهێنەرەکەی گاڵتۆن
پرسیارێکی قوڵ دەوروژێنێت: -
1:14 - 1:15جوانی چییە؟
-
1:16 - 1:23بۆچی هەندێک شێوەپێدانی هێڵ و ڕەنگ
ئەوەندە سەرنجمان ڕادەکێشێت؟ -
1:24 - 1:26زۆربەی کاتەکانی مێژووی مرۆڤایەتی،
-
1:26 - 1:31ئەم پرسیارانە بە بەکارهێنانی
لۆجیک و گریمانە لێکدراونەتەوە. -
1:32 - 1:34بەڵام لەم چەند دەیەیەی دواتردا،
-
1:34 - 1:37زانایان بەدەم پرسیاری
جوانییەوە ڕۆشتوون -
1:37 - 1:42بە بەکارهێنانی بیرۆکەکانی دەرون ناسی نوێ و
ئامرازەکانی زانستی مێشک. -
1:43 - 1:46خەریکە کەمێک لەوە تێدەگەین و
چۆن و بۆچی شتێک جوانە لامان، -
1:47 - 1:50هیچ نەبێت لەلایەنی ئەوەی چی دەگەیەنێت
بۆ ڕووخسار و شێوەی مرۆڤ. -
1:51 - 1:53لە پرۆسەکەشدا،
-
1:53 - 1:55هەندێک شتی سەرسوڕهێنەرم دۆزییەوە.
-
1:56 - 1:59کاتێک یەتە سەر بینینی
جوانی لەناو یەکتردا، -
2:00 - 2:04لەکاتێکدا بڕیارەکە بەدڵنیاییەوە
ئەکەوێتەوە سەر کەسەکە خۆی، -
2:04 - 2:08لەلایەن ئەو هۆکارانەوە شێوە کراوە
کە ڕۆڵ دەگێڕێت لە ڕزگاربوونی گرووپەکەدا. -
2:09 - 2:11زۆر تاقیکردنەوە نیشانیانداوە
-
2:11 - 2:15چەند پێوەرێکی بنچینە ڕۆڵ دەگێڕن لەوەی
ڕووخسارێک سەرنج ڕاکێش بێت. -
2:16 - 2:22ئەمانەش تێکڕاکردن، ڕێکی و
کاریگەری هۆرمۆنەکان دەگرێتەوە. -
2:22 - 2:24با یەک بە یەک لێیان وردبینەوە.
-
2:27 - 2:28دۆزینەوەکەی گاڵتۆن
-
2:28 - 2:33کە دەموچاوە تێکەڵ یان بەتێکڕاکراوەکان
بەشێوەیەکی گشتی سەرنج ڕاکێشترن -
2:33 - 2:37لە ڕووخساری هەر یەکێک لەو تاکانە
کە تێکڕاکە پێکدەهێنن -
2:37 - 2:39چەندین جار دووپاتکراوەتەوە.
-
2:40 - 2:44ئەم دۆزینەوەیە لەگەڵ سەلیقەی
چەندین کەسدا یەکدەگرێتەوە. -
2:45 - 2:49دەم و چاوەکانی بە تێکڕا درووست دەکرێن
خاڵی ناوەڕاستی گرووپێک پێکدەهێنن. -
2:50 - 2:54خەڵکەکانی ڕووخساریان خەسڵەتی تێکەڵی هەیە
دانیشتووانی جیا پێکدەهێنن، و -
2:54 - 2:57فرەچەشنییەکی جینی و خۆگونجاندنێکی
-
2:57 - 3:00زیاتریان هەیە بۆ چواردەوریان.
-
3:00 - 3:05زۆر ئەو کەسانەیان بەلاوە
سەرنج ڕاکێشە کە لە ڕەچەڵەکی تێکەڵن و -
3:05 - 3:07ئەوانەشی لەنێو خێزانێکا
لەدایکبوون کەمتر. -
3:09 - 3:13دووەم هۆکار کە ڕۆڵدەگێڕێت
لە جوانیا ڕێکییە. -
3:13 - 3:18خەڵک بەگشتی ڕووخساری ڕێکی
بەلاوە سەرنجڕاکێشترە وەک لە ناڕێکەکان. -
3:19 - 3:24پەرەسەندنی نائاسایی لەش زۆرجار
ناڕێکی لێدەکەوێتەوە. -
3:24 - 3:27لە ڕووەک و ئاژەڵ و مرۆڤیشدا،
-
3:27 - 3:31ناڕێکییەکان زۆرجار بەهۆی
هەوکردنی مشەخۆرییەوە دەبێت. -
3:31 - 3:34دەریشکەوتووە کە ڕێکی لەش،
-
3:34 - 3:37ئاماژەیەکی تەندروستی باشە.
-
3:38 - 3:40لە ساڵانی ١٩٣٠یەکاندا،
-
3:41 - 3:44پیاوێک بەناوی ماکسیمیلیان فاکتۆرۆویکز
-
3:44 - 3:47درکی بە گرنگی ڕێکی کردەوە بۆ جوانی
-
3:47 - 3:49کاتێک پێوەرێکی جوانی دروستکرد.
-
3:50 - 3:51بەم ئامێرە،
-
3:51 - 3:55دەیتوانی هەڵە ناڕێکییەکان بپێوێت
-
3:55 - 3:59کە دەیتوانی بە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی خۆی
بتوانێت چاکی بکاتەوە، -
3:59 - 4:03لەدوای خۆیەوە ناوی نا، ماکس فاکتەر،
-
4:03 - 4:06کە وەک دەزانن یەکێکە لە
بەناوبانگترین مارکە جیهانییەکان -
4:06 - 4:07بۆ مکیاج.
-
4:09 - 4:12سێیەم هۆکار کە ڕۆڵدەگێڕێت
لە سەرنجڕاکێشی ڕووخساردا -
4:12 - 4:14کاریگەری هۆرمۆنەکانە.
-
4:16 - 4:20لێرەشدا، پێویستە داوای لێبوردن بکەم
بۆ دووپاتکردنەوەی تانەکانم -
4:20 - 4:22بۆ ستانداردی هاوسەرگیری
تەنیا نێر و مێ. -
4:24 - 4:28بەڵام ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆن
ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن -
4:28 - 4:31لە کێشانی خەسڵەتەکانی کە
بەلامانەوە سەرنج ڕاکێشە. -
4:32 - 4:36ئیسترۆجین خەسڵەتەکان درووست دەکات
کە ئاماژەیە بۆ پێگەشتن. -
4:36 - 4:39پیاوان ئەو ژنانەیان بەلاوە سەرنج ڕاکێشە
-
4:39 - 4:44کە هەردوو خەسڵەتەکەی
گەنجێتی و پێگەشتنیشیان تێدایە. -
4:44 - 4:48ڕووخسارێک کە زۆر لە منداڵ دەچێت
واتای ئەوەیە هێشتا کچەکە پێنەگەشتووە، -
4:49 - 4:51بۆیە پیاوان ئەو ژنانەیان
بەلاوە سەرنج ڕاکێشە -
4:51 - 4:55کە چاوەکانیان گەورەیە، لێویان پڕە و
چەناگەیان باریکە -
4:55 - 4:57وەک ئاماژەی گەنجێتی، و
-
4:58 - 5:01بەرزی ئێسکی ڕوومەت وەک
ئاماژەی پێگەشتوویی. -
5:03 - 5:08تێستۆستیرۆن ئەو خەسڵەتانە بەرهەمدەهێنن
کە ئێمە بە خەسڵەتی پیاوەتی دادەنێین. -
5:09 - 5:11ئەمەش برۆی ئەستورتر،
-
5:11 - 5:12ڕوومەتی بچووکتر و
-
5:12 - 5:14شەویلگەی گەورەتر دەگرێتەوە.
-
5:14 - 5:16بەڵام شتێکی سەیر هەیە.
-
5:18 - 5:19لە زۆر بوونەوەردا،
-
5:19 - 5:20ئەوە هەیە کە
-
5:20 - 5:24تێستۆستیرۆن کۆئەندامی بەرگری کپدەکاتەوە.
-
5:25 - 5:29کەواتە بیرۆکەی ئەوەی خەسڵەتەکانی
تێستۆستیرۆن دروستیدەکات ئاماژەی پێگەشتننن -
5:29 - 5:31بەڕاستی ئەوەندە ڕێیتێناچێت.
-
5:32 - 5:35لێرەیا، لۆجیکەکە بە تەواوەتی
سەرەو خوار بۆتەوە. -
5:36 - 5:38لەجیاتی ئاماژەیەکی پێگەشتن،
-
5:38 - 5:41زانایان پێشنیاری ئەوەیان کرد
کە کۆسپێکە لەسەر بوونەوەرەکە. -
5:43 - 5:46نموونەکەی زۆر ئەهێنرێتەوە
لەسەر کۆسپەکەی دەخرێتە سەر گیاندارەکە -
5:46 - 5:48کلکی نێرینەی تاوسە.
-
5:49 - 5:53ئەم کلکە جوان بەڵام گەورەیە
یارمەتی تاوسەکە نایات لە -
5:53 - 5:54ڕاکردن لە ڕاوچییەکان و
-
5:55 - 5:56نزیکبوونەوە لە مێینەکان.
-
5:57 - 6:01پاشکۆیەکی ئاوا جوان بۆچی
پەرەی سەندووە؟ -
6:02 - 6:04تەنانەت چارلس داروینیش،
-
6:04 - 6:08ساڵی ١٨٦٠ لە نامەیەکدا
بۆ ئاسا گرەی نوسیبووی -
6:08 - 6:12کە دیمەنی کلکی نێرەی تاوسەکە
وایکردووە لەڕووی جەستەییەوە نەخۆشبێت. -
6:12 - 6:15نەیتوانیوە ڕوونی بکاتەوە بە
بیردۆزی هەڵبژاردنی سرووشتی خۆی، و -
6:15 - 6:17لەم نائومێدیەی خۆیدا،
-
6:17 - 6:20پەرەی بە بیردۆزی هەڵبژاردنی
زاوزێی دا. -
6:22 - 6:23لەم ڕووانگەیەوە،
-
6:23 - 6:27ئەم نیشاندانی کلکەی نێرینەی تاوس
بۆ فریودانی زاوزێیە، و -
6:27 - 6:33ئەم فریودانەش واتای ئەوەیە
ئەگەری زیاترە تاوسکە جووتبێت و -
6:33 - 6:35بێچووی ببێت.
-
6:36 - 6:39ئێستا، گۆڕانکارییە نوێکە
لەسەر مشتومڕی ئەم نیشاندا -
6:39 - 6:44ئەوەیە کە نێرەی تاوسەکە
تەندروستی خۆشی نیشانی مێینەکە ئەیات. -
6:46 - 6:51تەنها بوونەوەرەکانی لەشیان زۆر
تەندروستە دەتوانن توانای لەشیان تەرخانکەن -
6:51 - 6:54بۆ هێشتنەوەی ئەو درێژکراوە جوانەی لەشیان.
-
6:55 - 6:59تەنیا پیاوەکانی بەتایبەتی لەشیان
گونجاوە بەرگەی ئەو کۆسپەی تێستۆستیرۆن دەگرن -
7:00 - 7:01لەسەر کۆئەندامی بەرگریان.
-
7:02 - 7:04هەر هاوشێوەی ئەوەش،
بیر لەو ڕاستییە بکەنەوە -
7:04 - 7:11تەنیا پیاوە زۆر دەوڵەمەندەکان دەتوانن
زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلار بەن بە کاژێرێکی دەستی -
7:11 - 7:13وەک نیشاندانێکی توانای داراییان.
-
7:15 - 7:18ئێستا، زۆر کەس گوێبیستی
ئەم بانگەشانەی پەرەسەندن دەبن و -
7:18 - 7:24وا بیردەکەنەوە بەجۆرێک هەموو بوونەوەرێک
بێ ئاگاداربوونی خۆی بۆ ئەو هاوسەرانە دەگەڕێ -
7:24 - 7:26کە تەندروستن.
-
7:26 - 7:29پێشموابێت ئەم بیرۆکەیە
لەوانە نییە ڕاستبێت. -
7:30 - 7:35هەرزەکارەکان و تازە پێگەشتووەکان
نەناسراون بەوەی بڕیارەکانیان -
7:35 - 7:37لەسەر بنەمای خەمخواردن لە
تەندروستی بووبێت. -
7:39 - 7:40بەڵام پێویست ناکات وابێت، و
-
7:40 - 7:42با ڕوونی بکەمەوە بۆچی.
-
7:43 - 7:45کۆمەڵێک بێنەرە بەرچاوت
-
7:45 - 7:49کە خەڵکەکەی سێ جۆری جیاواز
حەزیان هەبێت: -
7:49 - 7:53بۆ سەوز، بۆ پرتەقاڵی، و بۆ سوور.
-
7:54 - 7:55لە ڕووانگەی خۆیانەوە،
-
7:55 - 7:58ئەم حەزلێکردنانە هیچ
پەیوەندیان بە تەندروستییەوە نییە؛ -
7:58 - 7:59هەر ئەوەیان حەز لێیە
کە حەزیان لێیە. -
8:00 - 8:04بەڵام ئەگەر بێیتە سەر ئەوەی کە ئەم
حەزکردنانە ببەستیتەوە بە هەڵبژاردنیانەوە -
8:04 - 8:07بە ئەگەری جیاوازی بەرهەمهێنانی
نەوەی نوێ -- -
8:07 - 8:10با بڵێین بەڕێژەی ٣:٢:١ --
-
8:11 - 8:13ئەوکاتە لە نەوەی یەکەمدا،
-
8:13 - 8:16سێ سەوز، دوو پرتەقاڵی، یەک سور دەبێت و
-
8:16 - 8:18لە نەوەکانی دواتردا،
-
8:18 - 8:21ڕێژەی سەوز زیاد دەکات،
-
8:22 - 8:24بەشێوەیەک دوای ١٠ نەوە،
-
8:24 - 8:28لەسەدا ٩٨ی دانیشتووان زیاتر
حەز بە سەوز دەکەن. -
8:28 - 8:31ئێستا، زانایەک بێت و
نموونەیەک هەڵبژێرێت -
8:31 - 8:35دەبینێت حەزکردن بۆ سەوز
بووە بە شتێکی گشتی. -
8:36 - 8:39کەواتە ئەنجامی ئەم
نموونە بچووکە ئەوەیە -
8:40 - 8:44لەکاتێکدا حەزکردن بۆ خەسڵەتێکی
جەستەیی تایبەت -
8:44 - 8:47دەکرێ ئارەزوکاریبێت بۆ کەسەکە،
-
8:48 - 8:50ئەگەر ئەو خەسڵەتانە بۆماوەیی بن و
-
8:53 - 8:57بەسترابێتنەوە بە ئەگەری زیاتر
بۆ توانای زاوزێکردن، -
8:57 - 8:59بە تێپەڕبوونی کات،
-
8:59 - 9:01دەبن بە شتێکی گشتی بۆ گرووپەکە.
-
9:03 - 9:08کەواتە چی ڕووئەیات لە مێشکماندا
کاتێک خەڵکی جوان دەبینین؟ -
9:11 - 9:15دەم و چاوە سەرنجڕاکێشەکان
بەشەکانی بینین لە مێشکا چالاک دەکەن -
9:15 - 9:17کە لە پشتەوەی مێشکن،
-
9:17 - 9:18بەشێک کە پێی دەوترێت
پێچاوپێچی تەشیلەیی -
9:19 - 9:21کە بەتایبەتی بۆ ئەوەیە
ڕووخسار لێکباتەوە و -
9:21 - 9:25بەشەکەی تەنیشتیشی پێی دەوترێت
ئاوێتەی لاپشتەسەری، -
9:25 - 9:28کە بەتایبەتی بۆ لێکدانەوە و تۆمارکردنی
ئاماژەکانی پێی دەگات. -
9:29 - 9:30هەروەها،
-
9:30 - 9:35ڕووخسارە سەرنجڕاکێشەکان بەشەکانی
سەنتەرەکانی پاداشت و چێژبینین کارا دەکات -
9:35 - 9:37لە بەشی پێشەوە و قوڵایی مێشکدا، و
-
9:38 - 9:41ئەمانە ئەو شوێنانەی مێشک دەگرێتەوە
کە ناوی ئاڵۆزیان هەیە، -
9:41 - 9:43وەک کۆمەڵەخانەی
سترایتەمی پێشەوە، -
9:43 - 9:45توێکڵی پێشی سەر و لای چاو و
-
9:45 - 9:48توێکڵی پێشی ناوەڕاستی
پشت توێکڵی پێشی سەر. -
9:49 - 9:53بەشی جوانی لە مێشکماندا
کە ئاماژەکان لێکدەداتەوە -
9:53 - 9:55بەستراوەتەوە بە سەنتەرەکانی چێژبینینەوە
-
9:55 - 9:58بۆ پشتیوانیکردنی ئەزموونی جوانی.
-
10:00 - 10:04بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، لەکاتێکدا
ئێمە بەرەو جوانی دەچین، -
10:04 - 10:05بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین،
-
10:05 - 10:07جوانیش دەمانگرێت.
-
10:08 - 10:11مێشکمان کاردانەوەی
بۆ ڕووخسارە جوانەکان دەبێت -
10:11 - 10:13تەنانەت کاتێکیش کە
بیر لە جوانی ناکەینەوە. -
10:15 - 10:19تاقیکردنەوەیەکمان کرد کە خەڵک
زنجیرەیەک ڕووخساریان بینی و -
10:19 - 10:21لە مەرجێکدا،
-
10:21 - 10:26دەبوو بڕیار بەن ئەگەر دوو ڕووخسار
هەمان شتن یان دوو کەسی جیان. -
10:28 - 10:30تەنانەت لەم کاتەشدا،
-
10:30 - 10:37ڕووخسارە سەرنج ڕاکێشەکان چالاکییە
دەمارییەکانی توێکڵی بینینی مێشکیانی وروژاندبوو، -
10:37 - 10:40سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە ئەمان
بیریان لە ناسنامەی کەسەکە کردۆتەوە -
10:40 - 10:41نەک جوانیان.
-
10:43 - 10:47کۆمەڵێکی تر بەهەمان شێوە
وەڵامدانەوەی خۆئەنجامدەریان دۆزیوەتەوە -
10:47 - 10:50لەنێو سەنتەرەکانی چێژبینینی لەشمان.
-
10:51 - 10:53سەیرکردنیان پێکەوە، ئەم
توێژینەوانە پێشنیاری ئەوە دەکات -
10:54 - 10:59کە مێشکمان بەشێوەیەکی خۆئەنجامدەری
کاردانەوەی هەیە بۆ جوانی -
10:59 - 11:01بە بەستنەوەی بینین و چێژبینین.
-
11:02 - 11:04ئەم دۆزەرەوانەی جوانی لەوانەیە،
-
11:04 - 11:06هەر جارێک جوانی ببینین لێبات،
-
11:06 - 11:09بێگوێدانە ئەوەی ئەبێ
بیر لە چی بکەینەوە. -
11:11 - 11:17هەروەها کڵێشەی هەڵوێستی "جوانی باشە"
لە مێشکماندا چەسپیوە. -
11:18 - 11:20لە توێکڵی پێشی سەردا،
-
11:20 - 11:22چالاکی دەماری بەسەریەکدا کەوتوو هەیە
-
11:22 - 11:26لە وەڵامدا بۆ جوانی و بۆ باشی، و
-
11:27 - 11:31ئەمە کاتێکیش ڕوودەدات کە خەڵک
بە ئاشکرا بیرناکەنەوە -
11:31 - 11:32دەربارەی جوانی یان باشی.
-
11:34 - 11:38پێدەچێت مێشکمان پەرچەکرداریانە
جوانی و باشی ببەستێتەوە. -
11:39 - 11:43ئەم بەستنەوەیە پەرچەکردارییەش
لەوانەیە بزوێنەرە بایۆلۆجییەکە بێت -
11:43 - 11:45بۆ چەندین کاریگەری کۆمەڵایەتی جوانی.
-
11:46 - 11:50کەسە سەرنج ڕاکێشەکان زیاتر
ژیان لە بەرژەوەندیان دەبێت. -
11:52 - 11:54بە زیرەکتر دادەنرێن،
-
11:54 - 11:56زیاتر جێی متمانە،
-
11:56 - 12:00پارەی زیاتریان دەدرێتێ و
هەروەها سزای کەمتر، -
12:00 - 12:02تەنانەت ئەگەر ئەو جۆرە
بڕیاردانانەش سەنەد نەبن. -
12:04 - 12:07ئەم جۆرە تێڕوانینانە لایەنە
ناشرینەکەی جوانی ئاشکرا دەکەن. -
12:08 - 12:10لە تاقیگەکەمدا، بەم دواییە دۆزیمانەوە
-
12:10 - 12:15ئەو کەسانەی ناڕێکییەک یان شێواوییەکی
بچووکیان هەیە لە ڕووخساریاندا -
12:15 - 12:19وا دادەنرێن کەمتر باش بن و
کەمتر میهرەبان بن، -
12:19 - 12:23کەمتر زیرەک، کەمتر بەتوانا، و
کەمتر کۆششکەر بن. -
12:24 - 12:29بەداخەوە لە مێشکیشماندا ئەوە
چەسپیوە کە "شێواوی واتە خراپ." -
12:30 - 12:37ئەم کڵێشەی هەڵوێستە لەوانەیە
قۆزرابێتەوە و گەورەکرابێت -
12:37 - 12:39بە وێنەکانی ڕاگەیاندنە بەبرەوەکان،
-
12:40 - 12:43کاتێک ناڕێکییەکی ڕووخسار زۆرجار
وەک ئاماژەیەک بەکاردێت -
12:43 - 12:46بۆ نیشاندانی کەسێک کە
کەسایەتییەکی تاوانکاری هەیە. -
12:47 - 12:51پێویستە لەم جۆرە ناڕێکییە
شاراوانە تێبگەین -
12:51 - 12:53ئەگەر بمانەوێ بەسەریاندا زاڵبین و
-
12:53 - 12:56هەوڵ بۆ کۆمەڵگایەک بەین کە بەشێوەیەکی
ڕەوا مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەین، -
12:56 - 13:01لەسەر بنچینەی ڕەفتاریان و نەک
ڕووخسارەکەی بەدەست خۆیان نییە. -
13:05 - 13:08با بە دوایین بۆچوونەوە بەجێتان بهێڵم.
-
13:09 - 13:11جوانی کارێکە لە بەرەوپێشچووندایە.
-
13:13 - 13:16بە ناو پێوەرە جیهانییەکانی جوانی
-
13:16 - 13:21لە ماوەی دوو ملیۆن ساڵی
پێش سەردەمی چاخی بەردین هەڵبژێردراوە. -
13:22 - 13:27ئەوکاتە ژیان ناخۆش، و قورس بووە و
ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بووە. -
13:28 - 13:33پێوەری هەڵبژاردن بۆ سەرکەوتنی
زاوزێ هی ئەو کاتە -
13:33 - 13:35بەسەر ئێستادا ناسەپێت.
-
13:36 - 13:37بۆ نموونە،
-
13:37 - 13:42مردن بەهۆی مشەخۆرەوە لە ئێستایا
یەکێک نییە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن، -
13:42 - 13:44بەتایبەتی لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا.
-
13:46 - 13:48لە دژەبەکتریاوە بۆ نەشتەرگەری،
-
13:48 - 13:52کۆنترۆڵکردنی مناڵبوون و هەتا
مناڵی بلوریش -
13:52 - 13:55هەموی فیلتەرەکان بۆ سەرکەوتنی
زاوزێی خاوبوونەتەوە. -
13:56 - 13:59لەژێر ئەم هەلومەرجە خاوبووەوەشدا،
-
13:59 - 14:03حەزپێکردن و تێکەڵبوونی خەسڵەتە جەستەییەکان
لەسەر ڕێبازێکی ئازاد دەبێت و -
14:03 - 14:05هەتا دێت زیاتر نەزانراو دەبێت.
-
14:05 - 14:10تەنانەت کاتێکیش بەشێوەیەکی
بەرچاو کاردەکەینە سەر ژینگەکەمان، -
14:11 - 14:14پزیشکی نوێ و داهێنانی تەکنەلۆجیا
-
14:14 - 14:16کاریگەرییەکی زۆری هەیە
-
14:16 - 14:20لەسەر کرۆکی ئەوەی واتای چییە
ڕووخسار جوانبێت. -
14:21 - 14:24سرووشتی گەردوونی جوانی خەریکە دەگۆڕێت
-
14:24 - 14:27تەنانەت لەکاتێکدا کە
خەریکە گەردوون دەگۆڕین. -
14:29 - 14:30زۆر سوپاس.
-
14:30 - 14:34(چەپڵەلێدان)
- Title:
- مێشکت چۆن بڕیار دەدات چی جوانە
- Speaker:
- ئانجان چاتێرجی
- Description:
-
ئانجان چاتێرجیئامرازەکانی دەروون ناسی نوێ و زانستی مێشکی فێربوون بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین تەوەرەکانی سرووشت: جوانی. زیاتر فێربە لەسەر زانستی پشت ئەوەی بۆچی هەندێک ڕیزکردنی هێڵ و ڕەنگ و شێوە کاردەکاتە سەر شوێنێکی قوڵی ناو مێشکمان
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:47
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How your brain decides what is beautiful |