Return to Video

بۆچی ئێمە خەون دەبینین؟ - ئامی ئادکینس

  • 0:07 - 0:08
    لە سەدەی سێیەمی پێش زاین.
  • 0:08 - 0:14
    پاشاکانی میزۆپۆتامیا خەونەکانیان لەسەر
    پارچە مۆم تۆمار دەکرد و لێکیان دەدایەوە.
  • 0:14 - 0:15
    دوای هەزاران ساڵ،
  • 0:15 - 0:17
    مسریە کۆنەکان کتێبێکی خەونناسیان نوسی
  • 0:17 - 0:21
    بە هەزارەها خەونی باوی
    لەگەڵ ماناکانیان لە خۆ دەگرت.
  • 0:21 - 0:22
    تا ئەم ساڵانەی ئێستاش،
  • 0:22 - 0:26
    ئێمە لە گەڕان نەوەستاوین
    بۆ ئەوەی تێ بگەین بۆچی خەون دەبینین.
  • 0:26 - 0:28
    لە دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر
    لە سەرچاوە زانستییەکان
  • 0:28 - 0:30
    پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا،
  • 0:30 - 0:31
    بە بەردەوامی،
  • 0:31 - 0:36
    تا ئێستاش وەڵامێکی دیاریکراومان نییە،
    بەڵام چەند تیۆرێکی سەرنج ڕاکێشمان هەیە.
  • 0:36 - 0:41
    ئێمە بۆ هێنانەدی خۆزگەکانمان خەون دەبینین.
  • 0:41 - 0:42
    لە سەرەتای ساڵی ١٩٠٠دا،
  • 0:42 - 0:47
    سیگمۆد فرۆید پێیوا بوو لە کاتتێکدا هەموو
    خەونەکانمان بە خەوە ناخۆشەکانیشمانەوە،
  • 0:47 - 0:50
    کۆکراوەی وێنە هەستیارەکانی
    ژیانی رۆژانەمانن،
  • 0:50 - 0:52
    هەروەها مانای هێمایشیان هەیە،
  • 0:52 - 0:55
    کە پەیوەندیان بە بەدیهێنانی هیوا
    بێ ئاگاکانمانەوە هەیە
  • 0:55 - 0:59
    فرۆید پێیوا بوو هەر شتێک کە بەبیرمان
    دێتەوە کاتێک لەخەوێک بەئاگادێینەوە
  • 0:59 - 1:01
    نیشانەی
  • 1:01 - 1:06
    بیرکرندەوە و خواست و ویستە
    سەرەتایی و بێئاگاکانمانن.
  • 1:06 - 1:08
    فرۆید پێیوا بوو بە شیکردنەوەی
    ئەو ڕوداوانەی لە یادمان دەمێنێت،
  • 1:08 - 1:11
    ناوەڕۆکە بێئاگاکە دەبێتە دەرخەرێک،
    بۆ بەشە بەئاگاکەی مێشکمان،
  • 1:11 - 1:15
    کپ کردنی ئەم بەشە بێ ئاگاییە،
    کێشەی دەروونی دەئافرێن.
  • 1:15 - 1:18
    کە دەکرێ ئاشکرا بکرێن و چارەسەر بکرێن.
  • 1:18 - 1:21
    ئێمە خەون دەبینین بۆ
    ئەوەی بەبیرمان بێتەوە.
  • 1:21 - 1:23
    بۆ بەرزکردنەوەی جێبەجێ
    کردنی ئاستی فەرمانە هۆشیەکان،
  • 1:23 - 1:25
    خەو باشە،
  • 1:25 - 1:27
    بەڵام خەون بینین لە کاتی نوستندا باشترە.
  • 1:27 - 1:29
    لە ساڵی ٢٠١٠، تویژەرەکان گەیشتن بەو
    ئەنجامەی،
  • 1:29 - 1:33
    ئەو شتانە باشتر دەبوون ئەگەر خرابانە
    سەر شێوەی سێ دوورییە ئاڵۆزەکان
  • 1:33 - 1:37
    ئەگەر لە تۆڕەڕێی پێشوو خەونیان
    پێوە بینرابایە بۆ هەوڵی دووەمیان.
  • 1:37 - 1:40
    لە ڕاستیدا، زیاتر لە دە جار باشتر دەبوون
  • 1:40 - 1:44
    لە چاو ئەوانەی تەنیا لە تۆڕەڕێدا بیریان
    کردۆتەوە و بەئاگا دێنەوە لە هەوڵەکاندا،
  • 1:44 - 1:49
    ئەوانەی خەوێکی کورت خەوتن و خەونیان
    نەبینی بە ئاڵۆزیەکان.
  • 1:49 - 1:51
    توێژەرەکان سەلماندوویانە کە کرداری
    بیرکردنەوەی تەواو
  • 1:51 - 1:53
    تەنیا ئەو کاتەی لە خەو داین ڕوو دەدات،
  • 1:53 - 1:58
    خەونەکانمان نیشانەیەکن بۆ ڕودانی
    ئەم کردارانە.
  • 1:58 - 2:03
    ئێمە خەون دەبینین تا لە بیر بکەین.
  • 2:03 - 2:05
    نزیکەی ١٠،٠٠٠ تریلیۆن بەستەرە دەمار
  • 2:05 - 2:08
    لە مێشکی تۆدا بونیاد نراوە.
  • 2:08 - 2:12
    ئەوان دروست بوون بەهۆی بیرکردنەوەکانت و
    هەموو ئەو شتانەی ئەنجامی دەدەیت.
  • 2:12 - 2:16
    بیردۆزی دەمارناسی خەون بینینی ١٩٨٣،
    کە بە فێربوونی پێچەوانەیی ناو دەبرێت،
  • 2:16 - 2:19
    دەڵێ لە کاتی خەوتن و بە شێوەیەکی بنەڕەتی
    لە کاتی سوڕوو خولەکانی خەوتنی چاو،
  • 2:19 - 2:23
    توێکاری مۆخی نوێ دەگەڕێتەوە
    بۆ ئەم بەستەرە دەماریانە و
  • 2:23 - 2:25
    بەستەرە دەمارە ناپێویستیەکان فڕێ دەدات.
  • 2:25 - 2:27
    بەبێ ئەم کرداری فێرنەبوونە،
  • 2:27 - 2:29
    کە ئەنجامەکەی لە خەونەکانتدایە،
  • 2:29 - 2:32
    مێشکت بە بەستەری بێ کەڵک داگیر دەکرێت و
  • 2:32 - 2:35
    بیرکردنەوە نەویستراوەکان بیرکردنەوە
    گرینگەکانیان تێک دەشکاند
  • 2:35 - 2:37
    کە پێویست بوو ئەنجامیان بدەی
    کاتێک بە خەبەری.
  • 2:37 - 2:43
    ئێمە بۆ پاریزگاری کردن لە
    کاری مێشکمان خەون دەبینین.
  • 2:43 - 2:46
    بە گوێرەی تیۆری بەردەوامی چالاکیەکان
    خەونەکانت لە ئەنجامی
  • 2:46 - 2:52
    پێویستی مێشکت بۆ بەردەوامی پتەو کردن و
    دروست کردنی یادگەی ماوە درێژ ڕوو دەدەن
  • 2:52 - 2:53
    بۆ کار کردن بە شێوەیەکی گونجاو.
  • 2:53 - 2:56
    کاتێک چالاکییە جەستەییەکان لە کار دەکەون،
  • 2:56 - 2:57
    بۆ نموونە کاتێک دەخەوین،
  • 2:57 - 2:59
    مێشکت خۆکارانە دەست دەکات
  • 2:59 - 3:02
    بە دەرهاوێشتنی ئەو زانیاریانەی لە
    یادگەدا کۆی کردۆتەوە،
  • 3:02 - 3:04
    کە بە شێوەی هەست و بیرۆکە پێشانت دەدات
  • 3:04 - 3:07
    کە لە خەونەکانتدا ئەزموونت کردووە.
  • 3:07 - 3:08
    بە واتایەکیتر،
  • 3:08 - 3:11
    ڕەنگە خەونەکانت بە شێوەیەکی
    هەڕەمەکی لە لایەن مێشکتەوە دروست ببێت
  • 3:11 - 3:14
    کە بە تەواوی ناوەستێندرێت.
  • 3:14 - 3:18
    ئێمە خەون بۆ پڕۆڤە کردن دەبینین.
  • 3:18 - 3:22
    خەونەکان بارودۆخی مەترسیدار و
    هەڕەشە ئامێزی ئاسایی لە خۆ دەگرن،
  • 3:22 - 3:24
    تیۆری ڕاهێنانی غەریزەی سەرەتای
  • 3:24 - 3:28
    دەڵێت ناوەڕۆکی خەون گرنگە بۆ هۆکارەکەی.
  • 3:28 - 3:31
    ئەگەر بێتوو لە دارستانێکدا ورچێک دوات
    بکەوێت و شەوەکەت پڕ بکات لە دڵەڕاوكێ
  • 3:31 - 3:34
    یاخود شەڕ کردن لەگەڵ چەتەیەک
    لە ناوچەیەکی تاریک،
  • 3:34 - 3:37
    ئەو خەوانە ڕێگەت پێ دەدەن مەشق بۆ شەڕەکەت
    بکەیت یان لەم هەستانە دەرباز بیت،
  • 3:37 - 3:41
    و دەتوانیت لە کاتی پێویستدا پشتیان
    پێ ببەستی لە ژیانی ڕاستەقینەتدا.
  • 3:41 - 3:44
    بەڵام ناکرێت هەمیشە ناخۆش بن.
  • 3:44 - 3:46
    بۆ نموونە، خەون بینین بە درواسێ
    سەرنجڕاکێشەکەتەرە
  • 3:46 - 3:51
    لە ڕاستیدا ھەندێک ڕاھێنان دەداتە
    غەریزەی زاوزێت
  • 3:51 - 3:55
    ئێمە بۆ چارەسەر کردن خەون دەبینین.
  • 3:55 - 3:58
    فشاری ئاڵوگۆڕی بەستەرە دەمارەکان
    زۆر کەم دەبێت
  • 3:58 - 4:00
    لە ماوەی قۆناغەکانی خەوتنی چاودا،
  • 4:00 - 4:02
    هەتا لە کاتی خەون بینینی ئازار بەخش،
  • 4:02 - 4:04
    هانی چەند توێژەرێکیدا بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی
  • 4:04 - 4:09
    یەکێک لە ھۆکارەکانی خەون بینین
    بردنتە بۆ لێواری ئەزموونێکی ناخۆش
  • 4:09 - 4:11
    بۆ ڕێگە پێدانی چارەسەری دەروونی
  • 4:11 - 4:14
    بە پێداچوونەوەی ڕووداوە ناخۆشەکانی
    خەونەکانت بە فشارێکی کەمی ھزری
  • 4:14 - 4:16
    لەوانەیە تێڕوانینێکی ڕونترت پێ ببەخشێت
  • 4:16 - 4:20
    زیاد بوونی ھێزت بۆ کار پێ کردنیان
    بەڕێکارە تەندروستییە دەرونییەکان.
  • 4:20 - 4:25
    ئەو کەسانەی نەخۆشی ھەڵچوونیان ھەیە لەگەڵ
    ھەمیشە کێشەی خەویان ھەیەPTSD،
  • 4:25 - 4:28
    ھانی ھەندێ زانای داوە کەمی خەون بینین
  • 4:28 - 4:33
    بکەنە ھۆکارێک بۆ بەردەوامی نەخۆشییەکانیان
  • 4:33 - 4:37
    ئێمە بۆ چارەسەر
    کردنی کێشەکان خەون دەبینین.
  • 4:37 - 4:40
    بە بێ بەستنەوەی بەو هەقیقەت و ڕێسایانەی
    لاسای کردنەوەی ژیانت،
  • 4:40 - 4:43
    لە خەونەکانتدا، مێشکت دەتوانێت سیناریۆی
    بێ سنور درووست بکات
  • 4:43 - 4:45
    بۆ یارمەتیدانت لە تێگەیشتنی کێشەکان و
  • 4:45 - 4:49
    داڕشتنی چارەسەرەکان کە درکیان پێ ناکەیت
    کاتێک بەخەبەری.
  • 4:49 - 4:52
    جۆن ستاینبێک توێژینەوەیەکی کرد،
    بەناوی لیژنەی خەوتن،
  • 4:52 - 4:53
    توێژینەوەکە ئەوەی سەلماند
  • 4:53 - 4:57
    خەونەکانمان کاریگەریان هەیە لە سەر
    چارەسەر کردنی کێشەکانمان.
  • 4:57 - 4:59
    وەکوو ئەوەی چۆن کیمیازانی بەناوبانگ
    ئۆگێست کێکول
  • 4:59 - 5:02
    پێکهاتەی گەردیلەی بەنزینی دۆزیەوە،
  • 5:02 - 5:05
    لەبەر ئەم هۆکارە هەندێک وادادەنرێت
    باشترین چارەسەر بۆ کێشەکان
  • 5:05 - 5:07
    ئەوەیە لە سەری بخەویت.
  • 5:07 - 5:10
    ئەوانە تەنیا بەشێکی کەمی بیردۆزە دیارەکان
    بوون.
  • 5:10 - 5:14
    لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەتوانین زیاتر
    لە مێشک تێ بگەین.
  • 5:14 - 5:15
    ڕەنگە ڕۆژێک
  • 5:15 - 5:18
    ڕەنگە دواین هۆکار بۆ خەون بینین بدۆزینەوە.
  • 5:18 - 5:22
    بەڵام تا ئەو کاتە دێت، ئێمە پێویستە
    بەردەوام بین لە خەون بینین.
Title:
بۆچی ئێمە خەون دەبینین؟ - ئامی ئادکینس
Speaker:
ئامی ئادکینس
Description:

View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/why-do-we-dream-amy-adkins

لە سەدەی سێیەمی پێش زاین، پاشاکانی میزۆپۆتامیا خەونەکانیان لەسەر پارچە مۆمەکان تۆمار دەکرد و لێکیاندەدایەوە. تا ئەم ساڵانەی ئێستاش، ئێمە نەوەستاوین لە گەڕان بەدوای تێگەیشتنمان کە بۆچی ئێمە خەون دەبینین تا ئێستاش وەڵامێکی دیاریکراومان نییە، بەڵام چەند تیۆرێکمان ھەیە. ئامی ئادکنس حەوت ھۆکاری سەرەکیمان پێ دەڵێت ڕەنگە بەھۆی ئەوانەوە ئێمە خەون ببینین.

وانەکە لە لایەن ئامی ئادکینس ئامادە کراوە و کار یدەرهێنان لە لایەن ستۆدیۆکانی کلارمین ئەنجام دراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:38
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Why do we dream?
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Why do we dream?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why do we dream?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why do we dream?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why do we dream?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why do we dream?
Azhin Hassan edited Kurdish subtitles for Why do we dream?
Daban Q Jaff declined Kurdish subtitles for Why do we dream?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions