چۆن مێشکم بەئاگا هاتەوە - و هیچکەس پێینەزانی
-
0:01 - 0:06بیهێنە پێش چاوت لە تواناتدا نەبێت
بڵێیت "برسیمە"، "ئازارم هەیە" -
0:06 - 0:09"سوپاست دەکەم" يان "خۆشمدەوێیت"
-
0:09 - 0:11لەناو جەستەی خۆتدا گیرتخواردبێت
-
0:11 - 0:14جەستەیەک وەڵامدانەوەی نەبێت
بۆ فرمانەکانی مێشک -
0:14 - 0:16بەخەڵک دەوردرابیت و
-
0:16 - 0:17هێشتاش تەواو تەنها بیت
-
0:17 - 0:20ئاواتەخوازبیت كە بتوانيت
دەنگت بگەيەنيت بە خەڵک -
0:20 - 0:23بۆ ئەوەى پەیوەندیبکەیت،
ئارامیببەخشیت، بەشداریبکەیت -
0:23 - 0:26بۆ ١٣ ساڵی دوور و درێژ،
ئەوە ڕاستی ژیانی من بوو -
0:28 - 0:33زۆربەمان هەرگیز بەوردى بیرناکەینەوە
دەربارەی قسەکردن، دەربارەی پەیوەندیکردن -
0:33 - 0:35من زۆرم بیرلێکردەوە
-
0:35 - 0:38کاتی زۆرم هەبوو بۆ بیرکردنەوە
-
0:38 - 0:40لە ١٢ ساڵی سەرەتای ژیانمدا
-
0:40 - 0:43کوڕێکی سادە و دڵخۆش و تەندروستبووم
-
0:43 - 0:45دواتر هەموو شتێک گۆڕا
-
0:45 - 0:47تووشی هەوکردنێکی مێشکبووم
-
0:47 - 0:49دکتۆرەکان دڵنیا نەبوون کە چیبووە
-
0:50 - 0:52بەڵام چییان لەدەست هات
بۆیان کردم. -
0:52 - 0:55لەگەڵ ئەوەشدا، خراپتربووم
-
0:55 - 1:00لەکۆتایدا، توانای کۆنترۆڵکردنی
جوڵەکانم لەدەست دا -
1:00 - 1:01بۆ تەماشاکردن
-
1:01 - 1:04و لە کۆتایشدا، توانای قسەکردنم نەما
-
1:05 - 1:06کاتێک لە نەخۆشخانە بووم
-
1:07 - 1:09تامەزرۆ بووم بڕۆمەوە ماڵەوە
-
1:09 - 1:12بە دایکمم گوت، "کەی ماڵەوە؟"
-
1:12 - 1:17ئەوانە کۆتا وشەکان بوون
کە بەدەنگی خۆم وتم. -
1:17 - 1:20لە کۆتایدا
لە هەموو پشکنینەکانی بەئاگایی مێشکدا -
1:20 - 1:21سەرکەوتوونەبووم.
-
1:21 - 1:24بە دایک و باوکمیان وتبوو
کە هەروەک مردوو وام. -
1:24 - 1:28کەسێکی پەککەوتە،
کە ژیری منداڵێکی سێ مانگی هەیە. -
1:28 - 1:32پێیانوترابوو بمبەنەوە بۆ ماڵەوە و
هەوڵبدەن بەئاسوودەیی بمهێڵنەوە -
1:32 - 1:33تا ئەوکاتەی دەمرم
-
1:34 - 1:38ژیانی دایک و باوکم،
لە ڕاستیدا ژیانی تەواوی خێزانەکەم -
1:38 - 1:40گۆڕابوو لەبەرئەوەی
بەباشترین شێوە کە دەیانزانی -
1:40 - 1:42هەوڵياندەدا ئاگایان لێم بێت.
-
1:42 - 1:44هاوڕێکانیان دوورکەوتنەوە
-
1:44 - 1:46ساڵێک بوو بە دووان
-
1:46 - 1:47دووان بوو بە سیان
-
1:48 - 1:53وا دەردەکەوت ئەو کەسەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان
من بووم بەرەو دیارنەمان دەچوو -
1:53 - 1:58پارچە میکانۆکان و سوڕە ئەلكترۆنییەکان
کە وەك کوڕێک حەزم لێيان بوو لابران -
1:58 - 2:02لەژوورى نووستنەکەمەوە گواستيانمەوە
بۆ ژوورێکی گونجاوتر -
2:02 - 2:04بووم بە تارماییەک
-
2:04 - 2:08یادەوەری کاڵبووەوەی کوڕێک
کە ڕۆژانێک خەڵک دەیاناسی و خۆشیان دەویست -
2:08 - 2:12لەهەمان کاتدا
مێشکم دەستیکرد بەوەی خۆی ڕێکبخاتەوە -
2:12 - 2:15بەرەبەرە، هۆشیاریم دەستی بە گەڕانەوە کرد
-
2:16 - 2:19بەڵام هیچ کەس درکی بەوە نەکرد
کە گەڕاومەتەوە بۆ ژیان -
2:19 - 2:21ئاگاداری هەمووشێتک بووم
-
2:21 - 2:23هەروەک هەر کەسێکی ئاسایی
-
2:23 - 2:25دەمتوانی هەموو شتێک ببینم و لێيان تێبگەم
-
2:25 - 2:28بەڵام نەمتوانی ڕێگەیەک بدۆزمەوە
تاوابکەم کەسێک پێيبزانێت -
2:29 - 2:33کەسایەتیم لەناو جەستەیەکی بەڕواڵەت بێدەنگدا
لەگۆڕ نرابوو -
2:33 - 2:36مێشکێکی چالاک لەبەر چاوی خەڵکدا
لە ناو قۆزاخەیەکدا شاردرابوەوە -
2:37 - 2:40ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە تاڵە بوومەوە کە
-
2:40 - 2:43ئەو کاتەی کە ماومە لە ژیانم
بە زیندانی لەناو خۆمدا بەسەردەبەم، -
2:43 - 2:44تەواو بە تەنها
-
2:44 - 2:48گیرم خواردبوو و
تەنها بيركردنەوەكانم هاودەمم بوون -
2:48 - 2:50هەرگیز ڕزگار ناکرێم
-
2:50 - 2:53هیچ کەس هەرگیز دڵنەرمیم پیشان نادات
-
2:53 - 2:55هەرگیز لەگەڵ هاوڕێیەکدا قسە ناکەم
-
2:55 - 2:57هەرگیز کەس خۆشیناوێم
-
2:58 - 3:02هیچ خەونێک، هیچ هیوایەک،
هیچ شتێکم نەبوو کە تامەزرۆیبم -
3:02 - 3:05لەڕاستیدا، هیچ شتێکی خۆش نەبوو
-
3:05 - 3:06لە ترسدا دەژیام
-
3:06 - 3:07و ڕاستر بڵێم
-
3:08 - 3:11چاوەڕوانی مردنم دەکرد
تا لە کۆتایدا ڕزگارم بکات -
3:11 - 3:14چاوەڕێم دەکرد بە تەنها بمرم
لە خانەیەکی چاودێری تەندروستی -
3:15 - 3:18نازانم ئایا بەڕاستی دەکرێت
بە وشە دەرببڕدرێت -
3:18 - 3:21هەستێکی چۆنە کە نەتوانیت
پەیوەندی بکەیت بە دەوروبەرەوە -
3:21 - 3:24کەسایەتیت وادەردەکەوێت
لەناو تەمێکی چڕداونببێت -
3:24 - 3:27و هەموو هەست و ئارەزووەکانت
سنووردار دەكرێن -
3:27 - 3:30و ڕێيان لێدەگيرێت و
بێدەنگ دەكرێن لەناو خۆتدا -
3:30 - 3:34بۆ من خراپترینیان هەستی تەواو بێهێزیم بوو
-
3:35 - 3:36من تەنها بوونم هەبوو
-
3:37 - 3:39جێگایەکی زۆر تاریکە کە خۆتی تیا بدۆزیتەوە
-
3:39 - 3:42چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان ونبوویت
-
3:43 - 3:46خەڵکی تر کۆنتڕۆڵی هەموو لایەنەکانی
ژیانمیان دەکرد -
3:46 - 3:49ئەوان بڕیاریاندەدا چی بخۆم و کەی بیخۆم
-
3:49 - 3:53ئایا لەسەر لا پاڵبخرێم یان لەناو
کوورسیە کەمئەندامییەکەمدا ببەسترێمەوە. -
3:53 - 3:56زۆرجار ڕۆژەکانم بەوە بەسەردەبرد
کە لەبەردەم تەلەفیزێۆنەکەدا دانرابووم -
3:56 - 3:58سەیری ئەو زنجیرانەى بارنیم ئەکرد
كە دووبارە دەكرانەوە -
3:58 - 4:01وابزانم لەبەر ئەوەی
بارنی زۆر دڵخۆش و قسەخۆشە -
4:01 - 4:03و منيش هیچ وانەبووم
-
4:03 - 4:05ئەوەش دۆخەکەی زۆر خراپتر کرد
-
4:06 - 4:09بەتەواوی بێهێزبووم
لە گۆڕینی هەرشتێک لە ژیانمدا -
4:09 - 4:12یان گۆڕینی تێڕوانینی خەڵک بۆ خۆم
-
4:12 - 4:15چاودێرێکی بێدەنگ و نادیاری
ئەوە بووم کە چۆن خەڵک ڕەفتار دەکەن -
4:15 - 4:18کاتێک پێیان وابوو کەس سەیریان ناکات
-
4:18 - 4:21بەداخەوە، تەنها چاودێرێک نەبووم
-
4:21 - 4:25لەبەرئەوەی هیچ ڕێگەیەک نەبوو
بۆ گفتووگۆکردن، بووم بە قوربانیەکی تەواو -
4:25 - 4:29تەنێکی بێبەرگری،
بەڕواڵەت بەتەواوى بەتاڵبووم لە هەست -
4:29 - 4:33کە خەڵکی واڕاهاتبوون
تاریکترين حەزەکانی خۆیانی تیا بەتاڵبکەنەوە -
4:33 - 4:37بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ، ئەو کەسانەی کە
بەرپرس بوون لە چاودێریکردنم -
4:37 - 4:40بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم
لە ڕووی جەستەیی و زارەکی و سێکسیەوە -
4:41 - 4:44سەرەڕای ئەوەی کەچۆن بیریان دەکردەوە
هەستم پێکرد -
4:44 - 4:46یەکەم جار کە ئەوە ڕوویدا
-
4:46 - 4:49شۆک بووم و
نەمدەتوانى باوەڕ بەوە بكەم كە ڕوودەدات -
4:49 - 4:50چۆن دەتوانن ئەمە بکەن لەگەڵم؟
-
4:51 - 4:53سەرم لێتێکچوو بوو
-
4:53 - 4:55چیم کردبوو تاوەکو شایەنی ئەمە بم؟
-
4:55 - 4:59بەشێکم دەیویست بگری و
بەشەکەی ترم دەیویست بجەنگێت -
5:00 - 5:03ئازار و خەمباری و تووڕەیی
بەناو جەستەمدا شەپۆلیدەدا -
5:03 - 5:05هەستم بە بێنرخی دەکرد
-
5:05 - 5:07هيچ کەسێک نەبوو ئاسوودەم بکات
-
5:08 - 5:11بەڵام هیچ کام لە دایک و باوکم
نەیاندەزانی ئەمە ڕوودەدات -
5:11 - 5:15لە ناو ترسدا دەژیام، دەمزانی ئەمە
جار لەدوای جار ڕوودەداتەوە -
5:15 - 5:18تەنها نەمدەزانی کەی
-
5:18 - 5:20هەموو ئەوەی دەمزانی ئەوەبوو
كە هەرگیز وەک پێشتر نابم -
5:21 - 5:25لەبیرمە جارێکیان گوێم دەگرت لە
گۆرانیەکی ویتنی هۆستن دەیوت -
5:25 - 5:30"گرنگ نیە ئەوان چیم لێدەبەن،
ناتوانن کەرامەتم ببەن" -
5:30 - 5:33منيش بە خۆمم وت،
"ئەتەوێت گرەو بکەین؟" -
5:35 - 5:39ڕەنگە دایک و باوکم بیانتوانیایە
پێبزانن و بیانتوانییایە یارمەتیم بدەن -
5:39 - 5:41بەڵام ساڵانێک لە چاودێریکردنی بەردەوام
-
5:41 - 5:44ئەوەی کە ناچاربن هەموو
دوو کاژمێرێک بە خەبەربێن و بمجوڵێنن -
5:44 - 5:47لەگەڵ ئەوەی ئەوان لە بنەڕەتدا
شینی لەدەستدانی کوڕەکەیان دەکرد -
5:47 - 5:51دایک و باوکمی بە تەواوی لە پێ خستبوو
-
5:51 - 5:54لە پاش مشتوومڕێکی گەرمی تری دایک و باوکم
-
5:54 - 5:57لە ساتێکی بێ ئومێدی و بێچارەییدا
-
5:57 - 6:00دایکم ڕووی تێکردم و پێی ووتم کە دەبێت بمرم
-
6:02 - 6:05،شۆک بووم
بەڵام کە بیرمکردەوە لەوەی ووتبووی -
6:05 - 6:09پڕببووم لە هاوسۆزی و
خۆشەویستییەکی گەورە بۆ دایکم -
6:09 - 6:11هێشتاش نەمدەتوانی هيچ بکەم دەربارەی
-
6:13 - 6:15چەندین سات هەبوون کە تیایدا کۆڵم دا
-
6:15 - 6:17نووقمی قووڵاییەکی تاریک دەبووم
-
6:17 - 6:21ساتێکی ناخۆشى دیاریکراوم لە یادە
-
6:21 - 6:23باوکم لە ئۆتۆمبیلەکەدا بە تەنیا جێیهێشتم
-
6:23 - 6:26کاتێک بەپەلە ڕۆشت
بۆ کڕینی شتێک لە فرۆشگايەك -
6:26 - 6:29کەسێکی نەناسراو بەلامدا تێپەڕی
-
6:29 - 6:32سەیریکردم و زەردەخەنەی کرد
-
6:33 - 6:36ڕەنگە هەرگیز نەزانم بۆ،
بەڵام ئەو کردارە سادەیە -
6:36 - 6:38ئەو ساتە زوو گووزەرە لە پەیوەندی مرۆڤ
-
6:38 - 6:41ئەوەی گۆڕی کە چۆن هەستم دەکرد
-
6:41 - 6:43وایلێکردم بمەوێ بەردەوامبم
-
6:44 - 6:47بوونم بە هۆی دووبارەییەوە لە ئەشکەنجەدابوو
-
6:47 - 6:50واقیعێک کە زۆرجار
زۆر لەوە زیاتر بوو بەرگەى بگرم -
6:50 - 6:54بە تەنها لەگەڵ بیرکردنەوەکانمدا،
خەیاڵگەلێکی ئاڵۆزم دروستکرد -
6:54 - 6:57دەربارەی مێروولەکان
کە بەسەر ڕووی زەویەکەدا دەڕۆشتن -
6:57 - 7:02خۆم فێرکرد کە بزانم کاتژمێر چەندە
بە تێبینیکردنی شوێنی سێبەرەکان -
7:02 - 7:07چونکە فێرببووم چۆن سێبەرەکان دەجوڵان
کاتێک کە کاتژمێرەکانی ڕۆژەکە تێدەپەڕین -
7:07 - 7:11درکم پێدەکرد کە چەندە دەخایەنێت
تا ئەو کاتەی دێن بەشوێنمدا و دەبرێمەوە ماڵەوە -
7:11 - 7:15بینينی باوکم كاتێك کە لە دەرگاکەوە دەهات
تا بمباتەوە لەگەڵ خۆی -
7:15 - 7:17خۆشترین ساتی ڕۆژەکە بوو
-
7:18 - 7:20مێشکم ببووە کەرەستەیەک
کە دەمتوانی بەکاریبهێنم -
7:20 - 7:23بە شێوەيەك یان دايبخەم و
بکشێمەوە لە واقیعی ژیانم -
7:23 - 7:28یاخود فراوانى بکەم بۆ بۆشاییەکی
زۆر گەورە کە بتوانم بە خەیاڵ پڕیبکەمەوە -
7:28 - 7:30هیوام دەخواست کە واقیعی ژیانم بگۆڕایە
-
7:30 - 7:33و یەکێک بیبینیایە کە من
گەڕاومەتەوە بۆ ژیان -
7:33 - 7:35بەڵام من سڕابوومەوە وەکو قەڵايەكى لم
-
7:35 - 7:38کە زۆر نزیک لە شەپۆلەکانەوە دروست کرابێت
-
7:38 - 7:42وە لە شوێنی من کەسێک هەبوو
کە خەڵکی چاوەڕوانیان دەکرد کە من وابم -
7:42 - 7:46بۆ هەندێکیان من مارتن بووم،
قاوغە بەتاڵەكە، کەسە پەککەوتەکە -
7:46 - 7:50كە شایەنی قسەی ڕەق و
دوورخستنەوە و تەنانەت بەد بەکارهێنان بوو -
7:50 - 7:53بۆ ئەوانى تر، من ئەو کوڕە بووم كە
بە شێوەيەكى تراژیدی مێشکى زیانى لێکەوت -
7:53 - 7:55و گەورە بووم بۆ ئەوەى ببم بە پیاوێک
-
7:55 - 7:58کەسێک کە لەگەڵی میهرەبان بوون و
ئاگایان لێی بوو -
7:58 - 8:01باش یان خراپ، من ڕووتەختێکی بەتاڵ بووم
-
8:01 - 8:04کە لەسەری چەند شێوازێکی
جیاوازی خۆم پيشاندەدرا -
8:05 - 8:08ئەمەش کەسێکی نوێى پێویست بوو
بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز بمبینێت -
8:08 - 8:11چارەسەرکەرێك دەستیکرد بەوەی
نزيكەى هەفتەی جارێک بێت بۆ -
8:11 - 8:13خانەی چاودێری تەندروستییەکە
-
8:13 - 8:16بەهۆی پەیپێبردنەوە یاخود
سەرنجدانی بۆ وردەکارییەکان -
8:16 - 8:18کە ئەوانی تر نەیانتوانی بیبینن
-
8:18 - 8:22قایل بوو بەوەی کە
من دەمتوانی تێبگەم لەوەی چى دەوترا -
8:22 - 8:25دایک و باوکمی هاندا تا
بمبەن بۆ پشکنین لەلایەن پسپۆڕانی -
8:25 - 8:29بوارى پەیوەندیکردنی پەرەپێدراو و جێگرەوەوە
-
8:29 - 8:30و لەماوەی ساڵێکدا
-
8:30 - 8:34دەستمکرد بە بەکارهێنانی
بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر بۆ پەیوەندیکردن -
8:34 - 8:38زۆر خۆشیهێنەر بوو
بەڵام بێهیواکەریش بوو لە هەندێک کاتدا -
8:38 - 8:40زۆر وشەم هەبوو لە مێشکمدا
-
8:40 - 8:43کە زۆر بەپەرۆشبووم تا بتوانم دەريانببڕم
-
8:43 - 8:47هەندێک کات، قسەم بۆخۆم دەکرد
تەنها لەبەرئەوەی دەمتوانی -
8:47 - 8:50لەناو خۆمدا، گوێگرێکم هەبوو
-
8:50 - 8:53و باوەڕم وابوو کە
بە دەربڕینی بیرکردنەوە و ویستەکانم -
8:53 - 8:55ئەوانى تریش گوێبیست دەبن
-
8:55 - 8:58بەڵام کە دەستمکرد بەوەی
زیاتر پەیوەندیبکەم بە دەوروبەرەوە -
8:58 - 9:00بۆم دەرکەوت لە ڕاستیدا ئەوە تەنها دەسپێکی
-
9:01 - 9:03دروستکردنی دەنگێکی نوێبوو بۆ خۆم
-
9:03 - 9:08فڕێدرابوومە جیهانێکەوە کە
بە باشی نەمدەزانی چۆن ڕەفتاربکەم تیایدا -
9:08 - 9:10ئیتر نەچوومەوە بۆ
خانەی چاودێری تەندروستییەکە -
9:10 - 9:13و توانیم یەکەم ئیشی خۆم دەستبکەوێت
کە ئیستینساخ کردن بوو -
9:13 - 9:17،ڕەنگە ئەمە چەندە سادەش دەربکەوێت
بەڵام کارێکی نایاب بوو -
9:17 - 9:19جیهانە تازەکەم بەڕاستی دڵخۆشکەر بوو
-
9:19 - 9:22بەڵام زۆرجار زۆر پەرێشانکەر و ترسێنەربوو
-
9:22 - 9:24وەکو منداڵێك وابووم
-
9:24 - 9:26و ئەمەش چەندە زۆرجار ئازادی بەخش بوو
-
9:26 - 9:27ئەوەندە توشی سەختی هاتم
-
9:27 - 9:31هەروەها ئەوەشم زانی کە زۆرێک
لەوانەی منیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەناسی -
9:31 - 9:36مەحاڵبوو بەلایانەوە بیرۆکەی ئەو
مارتنەی کە لە مێشکیاندا بوو بەلاوەبنێن -
9:36 - 9:38لە کاتێکدا ئەوانەی کە
تازە چاوم پێیان کەوتبوو -
9:38 - 9:41سەختبوو بەلایانەوە کە ڕوو وەربگێڕن لە
وێنای پیاوێکی بێدەنگ لەسەر کورسیەکی کەمئەندامی -
9:42 - 9:45بۆم دەرکەوت کە هەندێک خەڵک
تەنها گوێیان لێدەگرتم -
9:45 - 9:48ئەگەر ئەوەی دەمگوت هاوتەريب بوایە
لەگەڵ ئەوەى کە ئەوان چاوەڕێیاندەکرد -
9:48 - 9:50ئەگەرنا، پشتگوێ دەخرا
-
9:50 - 9:52و ئەوەیان دەکرد کە بە باشیان دەزانی
-
9:53 - 9:55بۆم دەرکەوت کە پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە
-
9:55 - 9:58زیاترە لە تەنها گواستنەوەی پەیامێک
لە ڕێگەى جەستەوە -
9:58 - 10:02پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە بریتییە لەوەی
کە پەیامەکە ببیسترێت و ڕێزی لێبگیرێت -
10:03 - 10:05هێشتاش، شتەکان باش دەڕۆشتن
-
10:05 - 10:08جەستەم هێواش هێواش بەهێزتر دەبوو
-
10:08 - 10:10پیشەیەکم هەبوو لە بوارى
كارى كۆمپيوتەردا کە خۆشمدەویست -
10:10 - 10:15تەنانەت کۆجاکیشم بەدەستهێنا،
ئەو سەگەی کە بۆ چەندین ساڵ خەونم پێوەدەبینی -
10:15 - 10:19بەڵام، تامەزرۆبووم کە
ژیانم هاوبەشی پێبکەم لەگەڵ کەسێکدا -
10:19 - 10:24بیرمە چاوم بڕیبوە دەرەوە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە
کاتێک باوکم لە کارەوە هێنامیەوە بۆ ماڵەوە -
10:24 - 10:28بیرمدەکردەوە خۆشەویستیەکی زۆر
لە ناخمدا هەیە و کەسێک نیە پێی ببەخشم -
10:28 - 10:33ڕێک ئەوکاتەی باوەڕم بەخۆم هێنا
کە سەڵتبم تا کۆتایی ژیانم -
10:33 - 10:35جەونم بینی
-
10:35 - 10:38جەون نەک تەنها باشترین شتە
کە تا ئێستا ژیان پێيدابم -
10:38 - 10:43بەڵکو یارمەتیدام بۆ بەرەنگاربوونەوەی
بۆچوونە هەڵەکانم دەربارەی خۆم -
10:43 - 10:48جەون وتی لەڕێی وشەکانمەوە بووە
کە کەوتۆتە خۆشەویستی منەوە -
10:48 - 10:50بەڵام، دوای هەموو ئەوەی کە پێیدا تێپەڕبووم
-
10:50 - 10:52هێشتا نەمدەتوانی ئەو باوەڕە بەلاوەبنێم
-
10:52 - 10:55کە هیچ کەسێک بتوانێت بەڕاستی
پشت بێتواناییەکەم ببینێت -
10:55 - 10:58و قبووڵم بکات وەک ئەوەی کە هەم
-
10:58 - 11:02هەروەها بەڕاستی سەختبوو بۆم
تێبگەم کە من پیاوم -
11:02 - 11:05یەکەم جار کەسێک وەک پیاوێک بانگیکردم
-
11:05 - 11:07لە شوێنی خۆم وەستاندمی
-
11:07 - 11:12هەستم كرد سەیری دەوروبەر ئەکەم
و ئەپرسم، "کێ، من؟" -
11:12 - 11:14ئەوە هەمووی گۆڕا لەگەڵ جەوندا
-
11:14 - 11:16ئێمە پەیوەنديەکی سەرسامكەرمان هەیە
-
11:16 - 11:21و فێربووم چەند گرنگە کە
بە ڕاستگۆیی و ڕاشکاوانە پەیوەندیبکەیت -
11:21 - 11:24هەستم بە سەلامەتی دەکرد و
ئەم پەیوەندییە متمانە بەخۆبوونی پێدام -
11:24 - 11:26تا بەڕاستی ئەوە بڵێم کە بیرم لێدەکردەوە
-
11:26 - 11:30دووبارە هەستم بە تەواوی خۆم کرد،
پیاوێک کە شایستەی خۆشەویستییە -
11:30 - 11:32دەستمکرد بە دووبارە بنیاتنانەوەی چارەنووسم
-
11:32 - 11:35لەكاتى کاردا کەمێک زیاتر ڕاشکاوانەتر قسەمكرد
-
11:35 - 11:39بۆ کەسانی چواردەورم دووپاتکردەوە
کە پێویستم بە سەربەخۆییە -
11:39 - 11:43ئەوەی کە هۆكارێکی پەیوەندیکردنم پێدرابوو
هەموو شتێکی گۆڕی -
11:43 - 11:47هێزی وشە و ئارەزووم بەکارهێنا
بۆ ئاڵنگاریکردنی بۆچوونەکانی -
11:47 - 11:51کەسانی دەورووبەرم و
ئەوانەی کە خۆم لەسەر خۆم هەمبوو -
11:51 - 11:53پەیوەندیکردن ئەو شتەیە کە
ئێمە دەکات بە مرۆڤ -
11:53 - 11:56توانای پەوەندیکردنمان دەداتێ
لە قوڵترین ئاستدا -
11:56 - 11:58لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرماندا--
-
11:58 - 11:59باسکردنى چیرۆکەکانی خۆمان و
-
11:59 - 12:03دەربڕینی ویست و پێویستی و ئارەزووەکان
-
12:03 - 12:06یان بیستنی ئەم شتانەی کەسانی دیکە
تەنها لەڕێی گوێگرتنەوە -
12:06 - 12:09لەڕێی هەموو ئەو شتانەوەیە
جیهان ئەزانێ ئێمە کێین -
12:09 - 12:11کەواتە ئێمە کێن بەبێ پەیوەندیکردن؟
-
12:12 - 12:16پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە تێگەشتن زیاددەکات
-
12:16 - 12:19و جیهانێکی میهرەبانتر و
بە بەزەییتر دروستدەکات -
12:20 - 12:23ڕۆژێک لە ڕۆژان،
وەکو تەنێکی بێگیان دەبینرام -
12:23 - 12:26تارماییەکی بێ ئاگای کوڕێک
لەسەر کورسیەکی کەمئەندامی -
12:26 - 12:28ئەمڕۆ، من زۆر لەوە زیاترم
-
12:29 - 12:31مێرد، کوڕ، هاوڕێ
-
12:31 - 12:35برا، خاوەن بازرگانی،
دەرچوویەکی یەکەمی زانکۆم -
12:35 - 12:38وێنەگرێکی تامەزرۆی ئارەزوومەند
-
12:38 - 12:41ئەوە توانای پەیوەندیکردنمە
کە هەموو ئەم شتانەی پێبەخشیووم -
12:42 - 12:46پێمان دەوترێت کە کردار گرنگترە لە قسە
-
12:46 - 12:48بەڵام دەپرسم
-
12:48 - 12:49ئایا گرنگترن؟
-
12:51 - 12:54وشەکانمان، هەر چۆنێک دەریانببڕین
-
12:54 - 12:56هەر هێندە بەهێزن
-
12:56 - 12:58ئەگەر وشەکان بەدەنگی خۆمان دەرببڕین
-
12:58 - 13:00بەچاومان بیان نوسین
-
13:00 - 13:04یان نازارەکی دەریان ببڕین
بۆ کەسێک کە لە جیاتی ئێمە دەریان ببڕێت -
13:04 - 13:07وشە یەکێکە لە بەهێزترین کەرەستەکانمان
-
13:08 - 13:11من لە تاریکییەکی سامناکەوە
هاتووم بۆ لای ئێوە -
13:11 - 13:13کە لێێ دەرهێنرام
بەهۆی ڕۆحە میهرەبانەکانەوە -
13:13 - 13:16و بەهۆی خودی زمانەوە
-
13:16 - 13:20گوێگرتنی ئێوە لەمن ئەمڕۆ
زیاتر دەمهێنێتە ناو ڕووناکییەوە -
13:20 - 13:22لێرە هەموومان پێکەوە دەدرەوشێینەوە
-
13:22 - 13:26ئەگەر سەخترین ئاستەنگێک
لە ڕێگەی پەیوەندیکردنمدا هەبێت -
13:26 - 13:28ئەوەیە کە هەندێك جار دەمەوێت هاواربکەم
-
13:28 - 13:33و هەندێ جاری دیکەش، دەمەوێت تەنها
وشەیەکی خۆشەویستی یان سوپاسگوزاری بچرپێنم -
13:33 - 13:35هەموویان وەک یەک دێنە بەرگوێ
-
13:35 - 13:36بەڵام بە ئەرک نەبێت
-
13:36 - 13:40تکایە ئەم دوو وشەیەیی دواتر بە دڵسۆزانەترین شێوە
کەدەتوانن بیهێننە پێش چاوتان: -
13:42 - 13:44سوپاستان دەکەم
-
13:44 - 13:52(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن مێشکم بەئاگا هاتەوە - و هیچکەس پێینەزانی
- Speaker:
- مارتین پیستۆریەس
- Description:
-
بیهێنە پێشچاوت لە تواناتدا نەبێت بڵێیت "برسیمە"، "ئازارم هەیە،" "سوپاست دەکەم،" یان "خۆشمدەوێیت،"— توانای پەیوەندیکردنت لەدەست بدەیت، لەناو جەستەی خۆتدا گیرتخواردبێت، بە خەڵک دەوردرابێتیت بەڵام هێشتاش تەواو تەنها بیت. بۆ ماوەی ١٣ ساڵی درێژ، ئەوە ڕاستی ژیانی مارتین پیستوریەس بوو. پاش ئەوەی لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا توشی هەوکردنێکی مێشک بوو، توانای کۆنترۆڵکردنی جوڵە و قسەکردنی لەدەستدا، وە لەکۆتاییدا لە هەموو پشکنینەکانی ئاگایی مێشکدا شکستی هێنا. بوبوو بە تارماییەک. بەڵام دواتر شتێکی سەیر دەستی بە ڕودان کرد – مێشکی دەستیکرد بەوەی خۆی ڕێکبخاتەوە. لەم وتە کاریگەرەدا، پیستۆریەس باسی ئەوە دەکات کە چۆن خۆی ڕزگارکرد لە ژیانێک کە لەناو خودی خۆیدا گیریخواردبوو.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:08
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Martin Pistorius |