0:00:00.960,0:00:06.256 بیهێنە پێش چاوت لە تواناتدا نەبێت[br]بڵێیت "برسیمە"، "ئازارم هەیە" 0:00:06.280,0:00:08.816 "سوپاست دەکەم" يان "خۆشمدەوێیت" 0:00:08.840,0:00:10.936 لەناو جەستەی خۆتدا گیرتخواردبێت 0:00:10.960,0:00:14.096 جەستەیەک وەڵامدانەوەی نەبێت[br]بۆ فرمانەکانی مێشک 0:00:14.120,0:00:15.776 بەخەڵک دەوردرابیت و 0:00:15.800,0:00:17.416 هێشتاش تەواو تەنها بیت 0:00:17.440,0:00:19.676 ئاواتەخوازبیت كە بتوانيت [br]دەنگت بگەيەنيت بە خەڵک 0:00:19.676,0:00:23.376 بۆ ئەوەى پەیوەندیبکەیت،[br]ئارامیببەخشیت، بەشداریبکەیت 0:00:23.400,0:00:26.480 بۆ ١٣ ساڵی دوور و درێژ،[br]ئەوە ڕاستی ژیانی من بوو 0:00:27.520,0:00:33.056 زۆربەمان هەرگیز بەوردى بیرناکەینەوە[br]دەربارەی قسەکردن، دەربارەی پەیوەندیکردن 0:00:33.080,0:00:35.216 من زۆرم بیرلێکردەوە 0:00:35.240,0:00:37.896 کاتی زۆرم هەبوو بۆ بیرکردنەوە 0:00:37.920,0:00:40.016 لە ١٢ ساڵی سەرەتای ژیانمدا 0:00:40.040,0:00:42.736 کوڕێکی سادە و دڵخۆش و تەندروستبووم 0:00:42.760,0:00:44.896 دواتر هەموو شتێک گۆڕا 0:00:44.920,0:00:47.176 تووشی هەوکردنێکی مێشکبووم 0:00:47.200,0:00:49.496 دکتۆرەکان دڵنیا نەبوون کە چیبووە 0:00:49.520,0:00:52.016 بەڵام چییان لەدەست هات[br]بۆیان کردم. 0:00:52.040,0:00:55.416 لەگەڵ ئەوەشدا، خراپتربووم 0:00:55.440,0:00:59.616 لەکۆتایدا، توانای کۆنترۆڵکردنی[br]جوڵەکانم لەدەست دا[br] 0:00:59.640,0:01:00.976 بۆ تەماشاکردن 0:01:01.000,0:01:04.239 و لە کۆتایشدا، توانای قسەکردنم نەما 0:01:05.280,0:01:06.496 کاتێک لە نەخۆشخانە بووم 0:01:06.520,0:01:09.096 تامەزرۆ بووم بڕۆمەوە ماڵەوە 0:01:09.120,0:01:12.416 بە دایکمم گوت، "کەی ماڵەوە؟" 0:01:12.440,0:01:16.896 ئەوانە کۆتا وشەکان بوون [br]کە بەدەنگی خۆم وتم. 0:01:16.920,0:01:19.510 لە کۆتایدا[br]لە هەموو پشکنینەکانی بەئاگایی مێشکدا 0:01:19.510,0:01:20.760 سەرکەوتوونەبووم. 0:01:20.760,0:01:23.576 بە دایک و باوکمیان وتبوو[br]کە هەروەک مردوو وام. 0:01:23.600,0:01:28.216 کەسێکی پەککەوتە،[br]کە ژیری منداڵێکی سێ مانگی هەیە. 0:01:28.240,0:01:31.948 پێیانوترابوو بمبەنەوە بۆ ماڵەوە و[br]هەوڵبدەن بەئاسوودەیی بمهێڵنەوە 0:01:31.948,0:01:33.108 تا ئەوکاتەی دەمرم 0:01:34.000,0:01:37.536 ژیانی دایک و باوکم،[br]لە ڕاستیدا ژیانی تەواوی خێزانەکەم 0:01:37.560,0:01:40.360 گۆڕابوو لەبەرئەوەی[br]بەباشترین شێوە کە دەیانزانی 0:01:40.360,0:01:41.880 هەوڵياندەدا ئاگایان لێم بێت. 0:01:41.880,0:01:44.216 هاوڕێکانیان دوورکەوتنەوە 0:01:44.240,0:01:46.056 ساڵێک بوو بە دووان 0:01:46.080,0:01:47.400 دووان بوو بە سیان 0:01:48.240,0:01:52.656 وا دەردەکەوت ئەو کەسەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان[br]من بووم بەرەو دیارنەمان دەچوو 0:01:52.680,0:01:57.576 پارچە میکانۆکان و سوڕە ئەلكترۆنییەکان[br]کە وەك کوڕێک حەزم لێيان بوو لابران 0:01:57.600,0:02:02.056 لەژوورى نووستنەکەمەوە گواستيانمەوە[br]بۆ ژوورێکی گونجاوتر 0:02:02.080,0:02:03.776 بووم بە تارماییەک 0:02:03.800,0:02:08.175 یادەوەری کاڵبووەوەی کوڕێک[br]کە ڕۆژانێک خەڵک دەیاناسی و خۆشیان دەویست 0:02:08.199,0:02:12.456 لەهەمان کاتدا[br]مێشکم دەستیکرد بەوەی خۆی ڕێکبخاتەوە 0:02:12.480,0:02:15.496 بەرەبەرە، هۆشیاریم دەستی بە گەڕانەوە کرد 0:02:15.520,0:02:18.856 بەڵام هیچ کەس درکی بەوە نەکرد[br]کە گەڕاومەتەوە بۆ ژیان 0:02:18.880,0:02:20.696 ئاگاداری هەمووشێتک بووم 0:02:20.720,0:02:22.736 هەروەک هەر کەسێکی ئاسایی 0:02:22.760,0:02:25.056 دەمتوانی هەموو شتێک ببینم و لێيان تێبگەم 0:02:25.080,0:02:27.920 بەڵام نەمتوانی ڕێگەیەک بدۆزمەوە[br]تاوابکەم کەسێک پێيبزانێت 0:02:28.560,0:02:32.536 کەسایەتیم لەناو جەستەیەکی بەڕواڵەت بێدەنگدا [br]لەگۆڕ نرابوو 0:02:32.560,0:02:36.280 مێشکێکی چالاک لەبەر چاوی خەڵکدا[br]لە ناو قۆزاخەیەکدا شاردرابوەوە 0:02:36.920,0:02:39.656 ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە تاڵە بوومەوە کە 0:02:39.680,0:02:42.636 ئەو کاتەی کە ماومە لە ژیانم [br]بە زیندانی لەناو خۆمدا بەسەردەبەم، 0:02:42.636,0:02:44.056 تەواو بە تەنها 0:02:44.080,0:02:47.696 گیرم خواردبوو و[br]تەنها بيركردنەوەكانم هاودەمم بوون 0:02:47.720,0:02:49.896 هەرگیز ڕزگار ناکرێم 0:02:49.920,0:02:52.856 هیچ کەس هەرگیز دڵنەرمیم پیشان نادات 0:02:52.880,0:02:55.136 هەرگیز لەگەڵ هاوڕێیەکدا قسە ناکەم 0:02:55.160,0:02:57.080 هەرگیز کەس خۆشیناوێم 0:02:57.920,0:03:02.056 هیچ خەونێک، هیچ هیوایەک،[br]هیچ شتێکم نەبوو کە تامەزرۆیبم 0:03:02.080,0:03:04.576 لەڕاستیدا، هیچ شتێکی خۆش نەبوو 0:03:04.600,0:03:05.936 لە ترسدا دەژیام 0:03:05.960,0:03:07.496 و ڕاستر بڵێم 0:03:07.520,0:03:10.576 چاوەڕوانی مردنم دەکرد[br]تا لە کۆتایدا ڕزگارم بکات 0:03:10.600,0:03:14.496 چاوەڕێم دەکرد بە تەنها بمرم [br]لە خانەیەکی چاودێری تەندروستی 0:03:14.520,0:03:17.896 نازانم ئایا بەڕاستی دەکرێت[br]بە وشە دەرببڕدرێت 0:03:17.920,0:03:20.736 هەستێکی چۆنە کە نەتوانیت[br]پەیوەندی بکەیت بە دەوروبەرەوە 0:03:20.760,0:03:24.176 کەسایەتیت وادەردەکەوێت[br]لەناو تەمێکی چڕداونببێت 0:03:24.200,0:03:27.400 و هەموو هەست و ئارەزووەکانت[br]سنووردار دەكرێن 0:03:27.400,0:03:30.000 و ڕێيان لێدەگيرێت و[br]بێدەنگ دەكرێن لەناو خۆتدا 0:03:30.000,0:03:34.496 بۆ من خراپترینیان هەستی تەواو بێهێزیم بوو 0:03:34.520,0:03:35.960 من تەنها بوونم هەبوو 0:03:36.680,0:03:39.136 جێگایەکی زۆر تاریکە کە خۆتی تیا بدۆزیتەوە 0:03:39.160,0:03:41.840 چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان ونبوویت 0:03:43.000,0:03:46.216 خەڵکی تر کۆنتڕۆڵی هەموو لایەنەکانی[br]ژیانمیان دەکرد 0:03:46.240,0:03:48.536 ئەوان بڕیاریاندەدا چی بخۆم و کەی بیخۆم 0:03:48.560,0:03:52.536 ئایا لەسەر لا پاڵبخرێم یان لەناو [br]کوورسیە کەمئەندامییەکەمدا ببەسترێمەوە. 0:03:52.560,0:03:55.936 زۆرجار ڕۆژەکانم بەوە بەسەردەبرد[br]کە لەبەردەم تەلەفیزێۆنەکەدا دانرابووم 0:03:55.960,0:03:58.440 سەیری ئەو زنجیرانەى بارنیم ئەکرد[br]كە دووبارە دەكرانەوە 0:03:58.440,0:04:01.336 وابزانم لەبەر ئەوەی [br]بارنی زۆر دڵخۆش و قسەخۆشە 0:04:01.360,0:04:03.096 و منيش هیچ وانەبووم 0:04:03.120,0:04:04.800 ئەوەش دۆخەکەی زۆر خراپتر کرد 0:04:05.800,0:04:09.216 بەتەواوی بێهێزبووم [br]لە گۆڕینی هەرشتێک لە ژیانمدا 0:04:09.240,0:04:11.696 یان گۆڕینی تێڕوانینی خەڵک بۆ خۆم 0:04:11.720,0:04:15.296 چاودێرێکی بێدەنگ و نادیاری[br]ئەوە بووم کە چۆن خەڵک ڕەفتار دەکەن 0:04:15.320,0:04:17.696 کاتێک پێیان وابوو کەس سەیریان ناکات 0:04:17.720,0:04:21.416 بەداخەوە، تەنها چاودێرێک نەبووم 0:04:21.440,0:04:25.416 لەبەرئەوەی هیچ ڕێگەیەک نەبوو[br]بۆ گفتووگۆکردن، بووم بە قوربانیەکی تەواو 0:04:25.440,0:04:29.416 تەنێکی بێبەرگری،[br]بەڕواڵەت بەتەواوى بەتاڵبووم لە هەست 0:04:29.440,0:04:33.176 کە خەڵکی واڕاهاتبوون[br]تاریکترين حەزەکانی خۆیانی تیا بەتاڵبکەنەوە 0:04:33.200,0:04:36.856 بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ، ئەو کەسانەی کە[br]بەرپرس بوون لە چاودێریکردنم 0:04:36.880,0:04:40.040 بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم[br]لە ڕووی جەستەیی و زارەکی و سێکسیەوە 0:04:40.760,0:04:43.520 سەرەڕای ئەوەی کەچۆن بیریان دەکردەوە[br]هەستم پێکرد 0:04:44.400,0:04:46.136 یەکەم جار کە ئەوە ڕوویدا 0:04:46.160,0:04:48.816 شۆک بووم و[br]نەمدەتوانى باوەڕ بەوە بكەم كە ڕوودەدات 0:04:48.840,0:04:50.360 چۆن دەتوانن ئەمە بکەن لەگەڵم؟ 0:04:51.120,0:04:52.696 سەرم لێتێکچوو بوو 0:04:52.720,0:04:54.840 چیم کردبوو تاوەکو شایەنی ئەمە بم؟ 0:04:55.440,0:04:59.496 بەشێکم دەیویست بگری و[br]بەشەکەی ترم دەیویست بجەنگێت 0:04:59.520,0:05:03.256 ئازار و خەمباری و تووڕەیی[br]بەناو جەستەمدا شەپۆلیدەدا 0:05:03.280,0:05:05.056 هەستم بە بێنرخی دەکرد 0:05:05.080,0:05:07.000 هيچ کەسێک نەبوو ئاسوودەم بکات 0:05:08.080,0:05:11.336 بەڵام هیچ کام لە دایک و باوکم[br]نەیاندەزانی ئەمە ڕوودەدات 0:05:11.360,0:05:15.416 لە ناو ترسدا دەژیام، دەمزانی ئەمە [br]جار لەدوای جار ڕوودەداتەوە 0:05:15.440,0:05:17.536 تەنها نەمدەزانی کەی 0:05:17.560,0:05:20.320 هەموو ئەوەی دەمزانی ئەوەبوو[br]كە هەرگیز وەک پێشتر نابم 0:05:21.360,0:05:24.976 لەبیرمە جارێکیان گوێم دەگرت لە[br]گۆرانیەکی ویتنی هۆستن دەیوت 0:05:25.000,0:05:29.856 "گرنگ نیە ئەوان چیم لێدەبەن،[br]ناتوانن کەرامەتم ببەن" 0:05:29.880,0:05:32.800 منيش بە خۆمم وت، [br]"ئەتەوێت گرەو بکەین؟" 0:05:35.120,0:05:38.856 ڕەنگە دایک و باوکم بیانتوانیایە [br]پێبزانن و بیانتوانییایە یارمەتیم بدەن 0:05:38.880,0:05:41.136 بەڵام ساڵانێک لە چاودێریکردنی بەردەوام 0:05:41.160,0:05:44.056 ئەوەی کە ناچاربن هەموو[br]دوو کاژمێرێک بە خەبەربێن و بمجوڵێنن 0:05:44.080,0:05:47.456 لەگەڵ ئەوەی ئەوان لە بنەڕەتدا [br]شینی لەدەستدانی کوڕەکەیان دەکرد 0:05:47.480,0:05:50.816 دایک و باوکمی بە تەواوی لە پێ خستبوو 0:05:50.840,0:05:54.416 لە پاش مشتوومڕێکی گەرمی تری دایک و باوکم 0:05:54.440,0:05:57.056 لە ساتێکی بێ ئومێدی و بێچارەییدا 0:05:57.080,0:06:00.400 دایکم ڕووی تێکردم و پێی ووتم کە دەبێت بمرم 0:06:02.160,0:06:05.296 ،شۆک بووم[br]بەڵام کە بیرمکردەوە لەوەی ووتبووی 0:06:05.320,0:06:09.336 پڕببووم لە هاوسۆزی و[br]خۆشەویستییەکی گەورە بۆ دایکم 0:06:09.360,0:06:11.320 هێشتاش نەمدەتوانی هيچ بکەم دەربارەی 0:06:12.640,0:06:15.016 چەندین سات هەبوون کە تیایدا کۆڵم دا 0:06:15.040,0:06:17.416 نووقمی قووڵاییەکی تاریک دەبووم 0:06:17.440,0:06:20.576 ساتێکی ناخۆشى دیاریکراوم لە یادە 0:06:20.600,0:06:22.856 باوکم لە ئۆتۆمبیلەکەدا بە تەنیا جێیهێشتم 0:06:22.880,0:06:26.456 کاتێک بەپەلە ڕۆشت[br]بۆ کڕینی شتێک لە فرۆشگايەك 0:06:26.480,0:06:29.096 کەسێکی نەناسراو بەلامدا تێپەڕی 0:06:29.120,0:06:31.960 سەیریکردم و زەردەخەنەی کرد 0:06:32.880,0:06:36.016 ڕەنگە هەرگیز نەزانم بۆ،[br]بەڵام ئەو کردارە سادەیە 0:06:36.040,0:06:38.336 ئەو ساتە زوو گووزەرە لە پەیوەندی مرۆڤ 0:06:38.360,0:06:40.736 ئەوەی گۆڕی کە چۆن هەستم دەکرد 0:06:40.760,0:06:42.680 وایلێکردم بمەوێ بەردەوامبم 0:06:43.760,0:06:46.696 بوونم بە هۆی دووبارەییەوە لە ئەشکەنجەدابوو 0:06:46.720,0:06:49.736 واقیعێک کە زۆرجار[br]زۆر لەوە زیاتر بوو بەرگەى بگرم 0:06:49.760,0:06:53.896 بە تەنها لەگەڵ بیرکردنەوەکانمدا،[br]خەیاڵگەلێکی ئاڵۆزم دروستکرد 0:06:53.920,0:06:57.296 دەربارەی مێروولەکان[br]کە بەسەر ڕووی زەویەکەدا دەڕۆشتن 0:06:57.320,0:07:02.416 خۆم فێرکرد کە بزانم کاتژمێر چەندە[br]بە تێبینیکردنی شوێنی سێبەرەکان 0:07:02.440,0:07:06.576 چونکە فێرببووم چۆن سێبەرەکان دەجوڵان[br]کاتێک کە کاتژمێرەکانی ڕۆژەکە تێدەپەڕین 0:07:06.600,0:07:11.256 درکم پێدەکرد کە چەندە دەخایەنێت[br]تا ئەو کاتەی دێن بەشوێنمدا و دەبرێمەوە ماڵەوە 0:07:11.280,0:07:14.536 بینينی باوکم كاتێك کە لە دەرگاکەوە دەهات[br]تا بمباتەوە لەگەڵ خۆی 0:07:14.560,0:07:16.720 خۆشترین ساتی ڕۆژەکە بوو 0:07:17.600,0:07:19.936 مێشکم ببووە کەرەستەیەک[br]کە دەمتوانی بەکاریبهێنم 0:07:19.960,0:07:22.776 بە شێوەيەك یان دايبخەم و[br]بکشێمەوە لە واقیعی ژیانم 0:07:22.800,0:07:27.776 یاخود فراوانى بکەم بۆ بۆشاییەکی[br]زۆر گەورە کە بتوانم بە خەیاڵ پڕیبکەمەوە 0:07:27.800,0:07:29.776 هیوام دەخواست کە واقیعی ژیانم بگۆڕایە 0:07:29.800,0:07:32.656 و یەکێک بیبینیایە کە من[br]گەڕاومەتەوە بۆ ژیان 0:07:32.680,0:07:35.376 بەڵام من سڕابوومەوە وەکو قەڵايەكى لم 0:07:35.400,0:07:37.536 کە زۆر نزیک لە شەپۆلەکانەوە دروست کرابێت 0:07:37.560,0:07:41.736 وە لە شوێنی من کەسێک هەبوو[br]کە خەڵکی چاوەڕوانیان دەکرد کە من وابم 0:07:41.760,0:07:45.536 بۆ هەندێکیان من مارتن بووم،[br]قاوغە بەتاڵەكە، کەسە پەککەوتەکە 0:07:45.560,0:07:49.976 كە شایەنی قسەی ڕەق و[br]دوورخستنەوە و تەنانەت بەد بەکارهێنان بوو 0:07:50.000,0:07:53.376 بۆ ئەوانى تر، من ئەو کوڕە بووم كە[br]بە شێوەيەكى تراژیدی مێشکى زیانى لێکەوت 0:07:53.376,0:07:55.176 و گەورە بووم بۆ ئەوەى ببم بە پیاوێک 0:07:55.200,0:07:58.376 کەسێک کە لەگەڵی میهرەبان بوون و[br]ئاگایان لێی بوو 0:07:58.400,0:08:00.896 باش یان خراپ، من ڕووتەختێکی بەتاڵ بووم 0:08:00.920,0:08:04.240 کە لەسەری چەند شێوازێکی[br]جیاوازی خۆم پيشاندەدرا 0:08:05.160,0:08:08.456 ئەمەش کەسێکی نوێى پێویست بوو[br]بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز بمبینێت 0:08:08.480,0:08:11.220 چارەسەرکەرێك دەستیکرد بەوەی[br]نزيكەى هەفتەی جارێک بێت بۆ 0:08:11.220,0:08:12.760 خانەی چاودێری تەندروستییەکە 0:08:12.760,0:08:15.736 بەهۆی پەیپێبردنەوە یاخود [br]سەرنجدانی بۆ وردەکارییەکان 0:08:15.760,0:08:17.776 کە ئەوانی تر نەیانتوانی بیبینن 0:08:17.800,0:08:21.936 قایل بوو بەوەی کە[br]من دەمتوانی تێبگەم لەوەی چى دەوترا 0:08:21.960,0:08:25.456 دایک و باوکمی هاندا تا [br]بمبەن بۆ پشکنین لەلایەن پسپۆڕانی 0:08:25.480,0:08:28.776 بوارى پەیوەندیکردنی پەرەپێدراو و جێگرەوەوە 0:08:28.800,0:08:30.016 و لەماوەی ساڵێکدا 0:08:30.040,0:08:34.096 دەستمکرد بە بەکارهێنانی [br]بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر بۆ پەیوەندیکردن 0:08:34.120,0:08:37.856 زۆر خۆشیهێنەر بوو[br]بەڵام بێهیواکەریش بوو لە هەندێک کاتدا 0:08:37.880,0:08:39.856 زۆر وشەم هەبوو لە مێشکمدا 0:08:39.880,0:08:42.696 کە زۆر بەپەرۆشبووم تا بتوانم دەريانببڕم 0:08:42.720,0:08:47.456 هەندێک کات، قسەم بۆخۆم دەکرد[br]تەنها لەبەرئەوەی دەمتوانی 0:08:47.480,0:08:50.096 لەناو خۆمدا، گوێگرێکم هەبوو 0:08:50.120,0:08:53.256 و باوەڕم وابوو کە[br]بە دەربڕینی بیرکردنەوە و ویستەکانم 0:08:53.280,0:08:55.016 ئەوانى تریش گوێبیست دەبن 0:08:55.040,0:08:57.756 بەڵام کە دەستمکرد بەوەی [br]زیاتر پەیوەندیبکەم بە دەوروبەرەوە 0:08:57.756,0:09:00.496 بۆم دەرکەوت لە ڕاستیدا ئەوە تەنها دەسپێکی 0:09:00.520,0:09:03.456 دروستکردنی دەنگێکی نوێبوو بۆ خۆم 0:09:03.480,0:09:07.816 فڕێدرابوومە جیهانێکەوە کە[br]بە باشی نەمدەزانی چۆن ڕەفتاربکەم تیایدا 0:09:07.840,0:09:09.956 ئیتر نەچوومەوە بۆ[br]خانەی چاودێری تەندروستییەکە 0:09:09.956,0:09:13.376 و توانیم یەکەم ئیشی خۆم دەستبکەوێت[br]کە ئیستینساخ کردن بوو 0:09:13.400,0:09:16.856 ،ڕەنگە ئەمە چەندە سادەش دەربکەوێت[br]بەڵام کارێکی نایاب بوو 0:09:16.880,0:09:18.896 جیهانە تازەکەم بەڕاستی دڵخۆشکەر بوو 0:09:18.920,0:09:21.736 بەڵام زۆرجار زۆر پەرێشانکەر و ترسێنەربوو 0:09:21.760,0:09:23.576 وەکو منداڵێك وابووم 0:09:23.600,0:09:25.696 و ئەمەش چەندە زۆرجار ئازادی بەخش بوو 0:09:25.720,0:09:27.456 ئەوەندە توشی سەختی هاتم 0:09:27.480,0:09:31.016 هەروەها ئەوەشم زانی کە زۆرێک[br]لەوانەی منیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەناسی 0:09:31.040,0:09:35.696 مەحاڵبوو بەلایانەوە بیرۆکەی ئەو[br]مارتنەی کە لە مێشکیاندا بوو بەلاوەبنێن 0:09:35.720,0:09:37.866 لە کاتێکدا ئەوانەی کە [br]تازە چاوم پێیان کەوتبوو 0:09:37.866,0:09:41.120 سەختبوو بەلایانەوە کە ڕوو وەربگێڕن لە[br]وێنای پیاوێکی بێدەنگ لەسەر کورسیەکی کەمئەندامی 0:09:42.000,0:09:44.736 بۆم دەرکەوت کە هەندێک خەڵک[br]تەنها گوێیان لێدەگرتم 0:09:44.760,0:09:47.996 ئەگەر ئەوەی دەمگوت هاوتەريب بوایە[br]لەگەڵ ئەوەى کە ئەوان چاوەڕێیاندەکرد 0:09:47.996,0:09:49.816 ئەگەرنا، پشتگوێ دەخرا 0:09:49.840,0:09:52.496 و ئەوەیان دەکرد کە بە باشیان دەزانی 0:09:52.520,0:09:54.536 بۆم دەرکەوت کە پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە 0:09:54.560,0:09:58.376 زیاترە لە تەنها گواستنەوەی پەیامێک[br]لە ڕێگەى جەستەوە 0:09:58.400,0:10:01.880 پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە بریتییە لەوەی[br]کە پەیامەکە ببیسترێت و ڕێزی لێبگیرێت 0:10:02.960,0:10:05.216 هێشتاش، شتەکان باش دەڕۆشتن 0:10:05.240,0:10:07.816 جەستەم هێواش هێواش بەهێزتر دەبوو 0:10:07.840,0:10:10.366 پیشەیەکم هەبوو لە بوارى[br]كارى كۆمپيوتەردا کە خۆشمدەویست 0:10:10.366,0:10:15.216 تەنانەت کۆجاکیشم بەدەستهێنا،[br]ئەو سەگەی کە بۆ چەندین ساڵ خەونم پێوەدەبینی 0:10:15.240,0:10:19.176 بەڵام، تامەزرۆبووم کە[br]ژیانم هاوبەشی پێبکەم لەگەڵ کەسێکدا 0:10:19.200,0:10:23.616 بیرمە چاوم بڕیبوە دەرەوە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە[br]کاتێک باوکم لە کارەوە هێنامیەوە بۆ ماڵەوە 0:10:23.640,0:10:28.336 بیرمدەکردەوە خۆشەویستیەکی زۆر[br]لە ناخمدا هەیە و کەسێک نیە پێی ببەخشم 0:10:28.360,0:10:32.816 ڕێک ئەوکاتەی باوەڕم بەخۆم هێنا[br]کە سەڵتبم تا کۆتایی ژیانم 0:10:32.840,0:10:34.616 جەونم بینی 0:10:34.640,0:10:38.096 جەون نەک تەنها باشترین شتە[br]کە تا ئێستا ژیان پێيدابم 0:10:38.120,0:10:43.016 بەڵکو یارمەتیدام بۆ بەرەنگاربوونەوەی[br]بۆچوونە هەڵەکانم دەربارەی خۆم 0:10:43.040,0:10:47.656 جەون وتی لەڕێی وشەکانمەوە بووە[br]کە کەوتۆتە خۆشەویستی منەوە 0:10:47.680,0:10:50.456 بەڵام، دوای هەموو ئەوەی کە پێیدا تێپەڕبووم 0:10:50.480,0:10:52.286 هێشتا نەمدەتوانی ئەو باوەڕە بەلاوەبنێم 0:10:52.286,0:10:55.456 کە هیچ کەسێک بتوانێت بەڕاستی[br]پشت بێتواناییەکەم ببینێت 0:10:55.480,0:10:58.056 و قبووڵم بکات وەک ئەوەی کە هەم 0:10:58.080,0:11:02.256 هەروەها بەڕاستی سەختبوو بۆم[br]تێبگەم کە من پیاوم 0:11:02.280,0:11:05.096 یەکەم جار کەسێک وەک پیاوێک بانگیکردم 0:11:05.120,0:11:07.416 لە شوێنی خۆم وەستاندمی 0:11:07.440,0:11:12.056 هەستم كرد سەیری دەوروبەر ئەکەم[br]و ئەپرسم، "کێ، من؟" 0:11:12.080,0:11:14.256 ئەوە هەمووی گۆڕا لەگەڵ جەوندا 0:11:14.280,0:11:15.896 ئێمە پەیوەنديەکی سەرسامكەرمان هەیە 0:11:15.896,0:11:20.536 و فێربووم چەند گرنگە کە[br]بە ڕاستگۆیی و ڕاشکاوانە پەیوەندیبکەیت 0:11:20.560,0:11:23.540 هەستم بە سەلامەتی دەکرد و[br]ئەم پەیوەندییە متمانە بەخۆبوونی پێدام 0:11:23.540,0:11:25.520 تا بەڕاستی ئەوە بڵێم کە بیرم لێدەکردەوە 0:11:25.520,0:11:29.816 دووبارە هەستم بە تەواوی خۆم کرد،[br]پیاوێک کە شایستەی خۆشەویستییە 0:11:29.840,0:11:32.296 دەستمکرد بە دووبارە بنیاتنانەوەی چارەنووسم 0:11:32.320,0:11:34.536 لەكاتى کاردا کەمێک زیاتر ڕاشکاوانەتر قسەمكرد 0:11:34.560,0:11:38.936 بۆ کەسانی چواردەورم دووپاتکردەوە[br]کە پێویستم بە سەربەخۆییە 0:11:38.960,0:11:42.816 ئەوەی کە هۆكارێکی پەیوەندیکردنم پێدرابوو[br]هەموو شتێکی گۆڕی 0:11:42.840,0:11:47.056 هێزی وشە و ئارەزووم بەکارهێنا [br]بۆ ئاڵنگاریکردنی بۆچوونەکانی 0:11:47.080,0:11:50.656 کەسانی دەورووبەرم و[br]ئەوانەی کە خۆم لەسەر خۆم هەمبوو 0:11:50.680,0:11:53.376 پەیوەندیکردن ئەو شتەیە کە[br]ئێمە دەکات بە مرۆڤ 0:11:53.400,0:11:55.696 توانای پەوەندیکردنمان دەداتێ[br]لە قوڵترین ئاستدا 0:11:55.720,0:11:57.656 لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرماندا-- 0:11:57.680,0:11:59.256 باسکردنى چیرۆکەکانی خۆمان و 0:11:59.280,0:12:02.896 دەربڕینی ویست و پێویستی و ئارەزووەکان 0:12:02.920,0:12:06.056 یان بیستنی ئەم شتانەی کەسانی دیکە[br]تەنها لەڕێی گوێگرتنەوە 0:12:06.080,0:12:09.416 لەڕێی هەموو ئەو شتانەوەیە[br]جیهان ئەزانێ ئێمە کێین 0:12:09.440,0:12:11.240 کەواتە ئێمە کێن بەبێ پەیوەندیکردن؟ 0:12:12.480,0:12:15.656 پەیوەندیکردنی ڕاستەقینە تێگەشتن زیاددەکات 0:12:15.680,0:12:18.720 و جیهانێکی میهرەبانتر و[br]بە بەزەییتر دروستدەکات 0:12:19.800,0:12:22.896 ڕۆژێک لە ڕۆژان،[br]وەکو تەنێکی بێگیان دەبینرام 0:12:22.920,0:12:26.216 تارماییەکی بێ ئاگای کوڕێک[br]لەسەر کورسیەکی کەمئەندامی 0:12:26.240,0:12:28.496 ئەمڕۆ، من زۆر لەوە زیاترم 0:12:28.520,0:12:30.936 مێرد، کوڕ، هاوڕێ 0:12:30.960,0:12:35.216 برا، خاوەن بازرگانی،[br]دەرچوویەکی یەکەمی زانکۆم 0:12:35.240,0:12:37.576 وێنەگرێکی تامەزرۆی ئارەزوومەند 0:12:37.600,0:12:41.440 ئەوە توانای پەیوەندیکردنمە [br]کە هەموو ئەم شتانەی پێبەخشیووم 0:12:42.320,0:12:46.016 پێمان دەوترێت کە کردار گرنگترە لە قسە 0:12:46.040,0:12:47.976 بەڵام دەپرسم 0:12:48.000,0:12:49.200 ئایا گرنگترن؟ 0:12:50.880,0:12:53.536 وشەکانمان، هەر چۆنێک دەریانببڕین 0:12:53.560,0:12:55.656 هەر هێندە بەهێزن 0:12:55.680,0:12:58.416 ئەگەر وشەکان بەدەنگی خۆمان دەرببڕین 0:12:58.440,0:12:59.776 بەچاومان بیان نوسین 0:12:59.800,0:13:04.056 یان نازارەکی دەریان ببڕین[br]بۆ کەسێک کە لە جیاتی ئێمە دەریان ببڕێت 0:13:04.080,0:13:06.960 وشە یەکێکە لە بەهێزترین کەرەستەکانمان 0:13:08.400,0:13:11.216 من لە تاریکییەکی سامناکەوە[br]هاتووم بۆ لای ئێوە 0:13:11.240,0:13:13.336 کە لێێ دەرهێنرام[br]بەهۆی ڕۆحە میهرەبانەکانەوە 0:13:13.360,0:13:15.696 و بەهۆی خودی زمانەوە 0:13:15.720,0:13:19.736 گوێگرتنی ئێوە لەمن ئەمڕۆ[br]زیاتر دەمهێنێتە ناو ڕووناکییەوە 0:13:19.760,0:13:22.056 لێرە هەموومان پێکەوە دەدرەوشێینەوە 0:13:22.080,0:13:26.376 ئەگەر سەخترین ئاستەنگێک[br]لە ڕێگەی پەیوەندیکردنمدا هەبێت 0:13:26.400,0:13:28.336 ئەوەیە کە هەندێك جار دەمەوێت هاواربکەم 0:13:28.360,0:13:32.656 و هەندێ جاری دیکەش، دەمەوێت تەنها[br]وشەیەکی خۆشەویستی یان سوپاسگوزاری بچرپێنم 0:13:32.680,0:13:34.936 هەموویان وەک یەک دێنە بەرگوێ 0:13:34.960,0:13:36.376 بەڵام بە ئەرک نەبێت 0:13:36.400,0:13:40.160 تکایە ئەم دوو وشەیەیی دواتر بە دڵسۆزانەترین شێوە[br]کەدەتوانن بیهێننە پێش چاوتان: 0:13:42.480,0:13:43.680 سوپاستان دەکەم 0:13:44.280,0:13:51.510 (چەپڵەلێدان)