Return to Video

ئینگلیزی لە کوێوە هاتووە؟ - کلێر بۆورن

  • 0:07 - 0:11
    کاتێك باسی زمانی ئینگلیزی دەکەین،
    زۆر جار وەك تاکە زمانێك بیری لێدەکەینەوە
  • 0:11 - 0:15
    بەڵام چ شتێکی هاوبەش هەیە
    لە ناو زاراوە جیاوازەکاندا لە دەیان وڵاتی جیهاندا
  • 0:15 - 0:17
    هیچ خاڵێکی هاوبەشیان بەیەکەوە هەییە،
  • 0:17 - 0:19
    یاخود لە نووسینەکانی چاوسەر؟
  • 0:19 - 0:23
    چەندە لەو زاراوانە پەیونەدیان
    بە وشە نامۆکانی (بیۆ-وولف) وە هەییە؟
  • 0:23 - 0:25
    وەڵامەکە ئەوەیە وەك زۆربەی زمانەکان،
  • 0:25 - 0:28
    ئینگلیزی بەهۆی دەستەیەک لە
    قسەکەرانی ئینگلیزی گەشەی کردووە،
  • 0:28 - 0:31
    لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری گرنگ بەدرێژای کات.
  • 0:31 - 0:33
    بە لابردنی ئەم گۆڕانکارییانە،
  • 0:33 - 0:36
    دەتوانین لە ئیستاوە بە دواداچوون
    بۆ زمانەکە بکەین
  • 0:36 - 0:38
    بگەڕێینەوە بۆ ڕەگە دێرینەکانی.
  • 0:38 - 0:41
    لە کاتێکدا ئینگلیزی هاوچەرخ هەوباشی
    بە چەندان وشەی لێکچوو دەکات
  • 0:41 - 0:43
    لەگەڵ زمانەکانی ڕۆمانسی لاتینین،
  • 0:43 - 0:45
    وەک فەرەنسی و ئیسپانی،
  • 0:45 - 0:48
    زۆربەی ئەم وشانە
    بە شێکی ڕەسەنی زمانەکە نەبوون،
  • 0:48 - 0:50
    بەڵکو، هاتونەتە ناو زمانەکە
  • 0:52 - 0:55
    لەگەڵ هێرشی باکورەیەکان
    بۆ ئینگلتەرا لە ساڵی ١٠٦٦.
  • 0:55 - 0:58
    کاتێك باکوریە فەڕەنسی زمانەکان،
    ئینگلتەرایان داگیر کرد
  • 0:58 - 1:00
    و بوون بە دەسەڵاتدار،
  • 1:00 - 1:02
    زمانەکەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنا،
  • 1:02 - 1:05
    و ڕێژەیەکی زۆری وشەی فەرەنسی و
    لاتینیان زیاد کرد
  • 1:05 - 1:08
    بۆ زمانە ئینگلیزییەکەی
    پێشتر قسەی پێدەکرا.
  • 1:08 - 1:11
    ئەمڕۆ، بەم زمانە دەڵێین، ئینگلیزی کۆن.
  • 1:11 - 1:13
    ئەمە زمانی بێی ۆولفە.
  • 1:13 - 1:16
    کە لەوانەیە زۆر ناسراو نەبێت،
  • 1:16 - 1:20
    بەڵام لەوانەیە زیاتر بناسرێتەوە
    ئەگەر تۆزێك ئەڵمانی بزانیت.
  • 1:20 - 1:24
    بەهۆی ئەوەی ئینگلیزی کۆن
    سەر بە خێزانی زمانی ئەڵمانییە،
  • 1:24 - 1:28
    و یەکەم جار هێنراوەتە دورگەی بەریتانی
    لە سەدەی پێنج و شەشی زاینی
  • 1:28 - 1:31
    لەلایەن ئێنگل، ساکسۆن و جوتز.
  • 1:31 - 1:36
    و زاراوە ئەڵمانییەکەی قسەی پێدەکرا
    بە ئەنگلۆ ساکسۆن دەناسرێت.
  • 1:36 - 1:39
    و لە سەدەی هەشت تا یازدەهەمی زاینی
    داگیرکەرانی ڤایکینگ
  • 1:39 - 1:43
    چەندین دەربڕینی نەرویجی کۆنیان
    خستە ناو ئەم تێکەڵەیە.
  • 1:43 - 1:46
    لەوانەیە ئەستەم بێت
    بنچینەی ئینگلیزی نوێ ببینین
  • 1:46 - 1:48
    لە ژێر هەموو ئەو وشانەی خواستراون
  • 1:48 - 1:52
    لە فەرەنسی، لاتینی، نەرویجی کۆن
    و زمانەکانیتریش.
  • 1:52 - 1:57
    بەڵام بەراوردی زمانەوانی یارمەتیدەرە
    بە جەخت کردن لەسەر پێکهاتەی ڕیزمان،
  • 1:57 - 1:59
    بنچینەکانی گۆڕانگاریەکانی دەنگ.
  • 1:59 - 2:01
    و هەندێك لە وشەکاری گرنگ
  • 2:01 - 2:04
    بۆ نموونە، دوای سەدەی شەشەمی زاینی،
  • 2:04 - 2:09
    وشە ئەڵمانیەکان بە"p" دەست پێدەکان
    بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بۆ"pf" گۆڕان
  • 2:09 - 2:13
    لە کاتێکدا هاوتاکانیان لە ئینگلیزی
    "p" وەک خۆیان مانەوە.
  • 2:13 - 2:17
    دابەشبوونێکی دیکە، وشەکانی کە
    دەنگی"sk" لە سویدی تێداییە
  • 2:17 - 2:20
    گەشەی بە دەنگی"sh" لە ئینگلیزیدا.
  • 2:20 - 2:23
    تا ئێستاش چەند وشەی ئینگلیزی
    دەنگی"sk" ماو
  • 2:23 - 2:25
    وەک "سکێرت" و "سکەڵ"
  • 2:25 - 2:28
    بەڵام ئەمانە ڕاستەوخۆ لە نەرویجی
    کۆنەوە وەرگیراون
  • 2:28 - 2:32
    کە لە دوای گۆڕانکاریەکانی
    هاتن "sh" بۆ "sk".
  • 2:32 - 2:34
    ئەم نموونانە ئەمە دەردەخەن
  • 2:34 - 2:38
    کە زمانە ڕۆمانسییە جیاوازەکان
    دەگەڕێنەوە بۆ زمانی لاتینی
  • 2:38 - 2:42
    لە کاتێکدا، ئینگلیزی، سویدی،
    و ئەڵمانی و چەندین زمانیتر
  • 2:42 - 2:46
    دەگەڕێنەوە بۆ باوانە هاوبەشەکەی
    ناسراو بە پرۆتۆ جێرمانیك، (ئەڵمانی ڕەسەن)
  • 2:46 - 2:49
    کە ٥٠٠ ساڵ پێش زاینیی بەکار هاتووە.
  • 2:49 - 2:52
    و لەبەر ئەوەی ئەم زمانە مێژووییە
    هەرگیز تۆمار نەکرابوو،
  • 2:52 - 2:56
    تەنها دەتوانین دووبارە بنیاتیبنێنەوە
    بە بەراورکردنی زمانە وەچەکان،
  • 2:56 - 2:59
    ئەمەش دەکرێت بەهۆی
    گۆڕانکارییە جێگیرەکان ڕوبدات.
  • 2:59 - 3:04
    دەتوانین هەمان شێواز بەکار بهێنین
    تا هەنگاوێک بەرەو پشت بگەڕێینەوە،
  • 3:04 - 3:10
    بەدوای بنچینەی زمانی پرۆتۆ جێرمانیك بکەوین
    بۆ زمانێك بەناوی پرۆتۆ هیندۆ ئۆروپی،
  • 3:10 - 3:12
    کە پێش ٦٠٠٠ ساڵ بەکار هاتووە
  • 3:12 - 3:17
    لە دەشتەکانی پۆنتیك، کە ئێستا بە
    ئۆکرانیا و ڕوسیا ناسراوە.
  • 3:17 - 3:21
    ئەمەش بنیاد نانەوەی باوانی
    خێزانی هیندو-ئەوروپییە
  • 3:21 - 3:25
    کەوا نزیکە هەموو زمانە
    قسە پێکاراوە مێژوویەکانی ئەوروپا لە خۆ دەگرێت،
  • 3:25 - 3:29
    لەگەل چەند ناوچەیەکی گەورەی
    باکوور و ڕۆژاوای ئاسیا.
  • 3:29 - 3:31
    هەرچەندە ئەمە پێویستی
    بە تۆزیك کاری زیاترە،
  • 3:31 - 3:36
    بەڵام دەتوانین سەرنج بدەین کە هەمان
    گونجان و لێکچوون هەیە،
  • 3:36 - 3:40
    لە نێوان وشە پەیوەندیدارەکان
    لە زمانە جیاوازەکانی هیندو ئەوروپی.
  • 3:40 - 3:42
    بە بەراورد کردنی ئینگلیزی بە لاتینی،
  • 3:42 - 3:46
    هەیە "t" دەبینین ئینگلیزی پیتی
    هەیە "d"لەکاتێك لاتینی پیتی،
  • 3:46 - 3:50
    لە سەرەتای وشەی ئینگلیزی "f"هەروها
    لە لاتینیدا "p"بەڵام.
  • 3:50 - 3:54
    هەندێک لە زمانەکان کە دوورن لە ئینگلیزی
    وەکو هیندی، فارسی
  • 3:54 - 3:58
    و زمانەکانی سیڵتیک. لە زمانی
    ئێستای بەریتانیا دەرکراوە.
  • 3:58 - 4:03
    تەنانەت پرۆتۆ هیندۆ ئەوروپیش
    دەگەڕێنەوە بۆ زمانێکی کۆنتر،
  • 4:03 - 4:08
    بەڵام بەداخەوە، تا ئەو جێگەییە
    بەڵگە مێژووی و شوێنەواریەکان
  • 4:08 - 4:10
    ڕێگامان دەدەن بۆی بچین.
  • 4:10 - 4:12
    چەندین نهێنی بە ونبووی دەمێننەوە،
  • 4:12 - 4:16
    بۆ نمونە دەکرێت پەیوەندییەک هەبێت
    لە نێوان ئیندۆ-ئەورپییەکان و
  • 4:16 - 4:18
    خێزانی زمانە گرنگەکانی دی،
  • 4:18 - 4:23
    و سروشتی زمانە بەکارهاتووەکانی
    ئەوروپا پێش دەرکەوتنیان.
  • 4:23 - 4:27
    بەڵام ڕاستییە سەرنجڕاکێشەکە دەمێنێتەوە
    کە نزیکەی سێ ملیار کەس لە جیهان،
  • 4:27 - 4:30
    زۆربەیان نەتوانی لە یەکتری تێبگەن.
  • 4:30 - 4:36
    هەمان ئەو وشانە بەکار دەهێنن
    کە پێش ٦٠٠٠ ساڵ لە مێژوو دروست بوون.
Title:
ئینگلیزی لە کوێوە هاتووە؟ - کلێر بۆورن
Speaker:
کلێر بۆورن
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/where-did-english-come-from-claire-bowern

کاتێک باسی 'ئینگلیزی' دەکەین، زۆر جار وەك تاکە زمانێك بیری لێدەکەینەوە بەڵام چ شتێکی هاوبەش هەیە لە ناو زاراوە جیاوازەکاندا لە دەیان وڵاتی جیهاندا، یاخود لە نووسینەکانی چاوسەر؟ کلێر بۆورن باس لە مێژووی زمان دەکات لە ئێستاوە هەتا بنج و بناوانی، باسی دەکات چۆن نەوە لە دوای نەوە گەشەی کردووە.

وانەیەک لە لایەن کلێر بڕۆون، ئەنیمەیشن لە لایەن پاتریک سمیث.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions