کاتێك باسی زمانی ئینگلیزی دەکەین، زۆر جار وەك تاکە زمانێك بیری لێدەکەینەوە بەڵام چ شتێکی هاوبەش هەیە لە ناو زاراوە جیاوازەکاندا لە دەیان وڵاتی جیهاندا هیچ خاڵێکی هاوبەشیان بەیەکەوە هەییە، یاخود لە نووسینەکانی چاوسەر؟ چەندە لەو زاراوانە پەیونەدیان بە وشە نامۆکانی (بیۆ-وولف) وە هەییە؟ وەڵامەکە ئەوەیە وەك زۆربەی زمانەکان، ئینگلیزی بەهۆی دەستەیەک لە قسەکەرانی ئینگلیزی گەشەی کردووە، لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری گرنگ بەدرێژای کات. بە لابردنی ئەم گۆڕانکارییانە، دەتوانین لە ئیستاوە بە دواداچوون بۆ زمانەکە بکەین بگەڕێینەوە بۆ ڕەگە دێرینەکانی. لە کاتێکدا ئینگلیزی هاوچەرخ هەوباشی بە چەندان وشەی لێکچوو دەکات لەگەڵ زمانەکانی ڕۆمانسی لاتینین، وەک فەرەنسی و ئیسپانی، زۆربەی ئەم وشانە بە شێکی ڕەسەنی زمانەکە نەبوون، بەڵکو، هاتونەتە ناو زمانەکە لەگەڵ هێرشی باکورەیەکان بۆ ئینگلتەرا لە ساڵی ١٠٦٦. کاتێك باکوریە فەڕەنسی زمانەکان، ئینگلتەرایان داگیر کرد و بوون بە دەسەڵاتدار، زمانەکەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنا، و ڕێژەیەکی زۆری وشەی فەرەنسی و لاتینیان زیاد کرد بۆ زمانە ئینگلیزییەکەی پێشتر قسەی پێدەکرا. ئەمڕۆ، بەم زمانە دەڵێین، ئینگلیزی کۆن. ئەمە زمانی بێی ۆولفە. کە لەوانەیە زۆر ناسراو نەبێت، بەڵام لەوانەیە زیاتر بناسرێتەوە ئەگەر تۆزێك ئەڵمانی بزانیت. بەهۆی ئەوەی ئینگلیزی کۆن سەر بە خێزانی زمانی ئەڵمانییە، و یەکەم جار هێنراوەتە دورگەی بەریتانی لە سەدەی پێنج و شەشی زاینی لەلایەن ئێنگل، ساکسۆن و جوتز. و زاراوە ئەڵمانییەکەی قسەی پێدەکرا بە ئەنگلۆ ساکسۆن دەناسرێت. و لە سەدەی هەشت تا یازدەهەمی زاینی داگیرکەرانی ڤایکینگ چەندین دەربڕینی نەرویجی کۆنیان خستە ناو ئەم تێکەڵەیە. لەوانەیە ئەستەم بێت بنچینەی ئینگلیزی نوێ ببینین لە ژێر هەموو ئەو وشانەی خواستراون لە فەرەنسی، لاتینی، نەرویجی کۆن و زمانەکانیتریش. بەڵام بەراوردی زمانەوانی یارمەتیدەرە بە جەخت کردن لەسەر پێکهاتەی ڕیزمان، بنچینەکانی گۆڕانگاریەکانی دەنگ. و هەندێك لە وشەکاری گرنگ بۆ نموونە، دوای سەدەی شەشەمی زاینی، وشە ئەڵمانیەکان بە"p" دەست پێدەکان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بۆ"pf" گۆڕان لە کاتێکدا هاوتاکانیان لە ئینگلیزی "p" وەک خۆیان مانەوە. دابەشبوونێکی دیکە، وشەکانی کە دەنگی"sk" لە سویدی تێداییە گەشەی بە دەنگی"sh" لە ئینگلیزیدا. تا ئێستاش چەند وشەی ئینگلیزی دەنگی"sk" ماو وەک "سکێرت" و "سکەڵ" بەڵام ئەمانە ڕاستەوخۆ لە نەرویجی کۆنەوە وەرگیراون کە لە دوای گۆڕانکاریەکانی هاتن "sh" بۆ "sk". ئەم نموونانە ئەمە دەردەخەن کە زمانە ڕۆمانسییە جیاوازەکان دەگەڕێنەوە بۆ زمانی لاتینی لە کاتێکدا، ئینگلیزی، سویدی، و ئەڵمانی و چەندین زمانیتر دەگەڕێنەوە بۆ باوانە هاوبەشەکەی ناسراو بە پرۆتۆ جێرمانیك، (ئەڵمانی ڕەسەن) کە ٥٠٠ ساڵ پێش زاینیی بەکار هاتووە. و لەبەر ئەوەی ئەم زمانە مێژووییە هەرگیز تۆمار نەکرابوو، تەنها دەتوانین دووبارە بنیاتیبنێنەوە بە بەراورکردنی زمانە وەچەکان، ئەمەش دەکرێت بەهۆی گۆڕانکارییە جێگیرەکان ڕوبدات. دەتوانین هەمان شێواز بەکار بهێنین تا هەنگاوێک بەرەو پشت بگەڕێینەوە، بەدوای بنچینەی زمانی پرۆتۆ جێرمانیك بکەوین بۆ زمانێك بەناوی پرۆتۆ هیندۆ ئۆروپی، کە پێش ٦٠٠٠ ساڵ بەکار هاتووە لە دەشتەکانی پۆنتیك، کە ئێستا بە ئۆکرانیا و ڕوسیا ناسراوە. ئەمەش بنیاد نانەوەی باوانی خێزانی هیندو-ئەوروپییە کەوا نزیکە هەموو زمانە قسە پێکاراوە مێژوویەکانی ئەوروپا لە خۆ دەگرێت، لەگەل چەند ناوچەیەکی گەورەی باکوور و ڕۆژاوای ئاسیا. هەرچەندە ئەمە پێویستی بە تۆزیك کاری زیاترە، بەڵام دەتوانین سەرنج بدەین کە هەمان گونجان و لێکچوون هەیە، لە نێوان وشە پەیوەندیدارەکان لە زمانە جیاوازەکانی هیندو ئەوروپی. بە بەراورد کردنی ئینگلیزی بە لاتینی، هەیە "t" دەبینین ئینگلیزی پیتی هەیە "d"لەکاتێك لاتینی پیتی، لە سەرەتای وشەی ئینگلیزی "f"هەروها لە لاتینیدا "p"بەڵام. هەندێک لە زمانەکان کە دوورن لە ئینگلیزی وەکو هیندی، فارسی و زمانەکانی سیڵتیک. لە زمانی ئێستای بەریتانیا دەرکراوە. تەنانەت پرۆتۆ هیندۆ ئەوروپیش دەگەڕێنەوە بۆ زمانێکی کۆنتر، بەڵام بەداخەوە، تا ئەو جێگەییە بەڵگە مێژووی و شوێنەواریەکان ڕێگامان دەدەن بۆی بچین. چەندین نهێنی بە ونبووی دەمێننەوە، بۆ نمونە دەکرێت پەیوەندییەک هەبێت لە نێوان ئیندۆ-ئەورپییەکان و خێزانی زمانە گرنگەکانی دی، و سروشتی زمانە بەکارهاتووەکانی ئەوروپا پێش دەرکەوتنیان. بەڵام ڕاستییە سەرنجڕاکێشەکە دەمێنێتەوە کە نزیکەی سێ ملیار کەس لە جیهان، زۆربەیان نەتوانی لە یەکتری تێبگەن. هەمان ئەو وشانە بەکار دەهێنن کە پێش ٦٠٠٠ ساڵ لە مێژوو دروست بوون.