Return to Video

بە مناڵی چی فێربووم لە زیندان

  • 0:01 - 0:05
    پێویستە کلتوری ناو زیندانییەکان و
    بەندیخانەکانمان بگۆڕین،
  • 0:05 - 0:08
    بەتایبەتی بۆ گەنجەکانمان.
  • 0:08 - 0:10
    ویلایەتی نیو یۆرک یەکێکە
    لە دوو ویلایەتەکەی ئەمریکا
  • 0:10 - 0:14
    کە یەکسەر ١٦-١٧ ساڵ دەستگیر ئەکات و
    وەک گەورەیەک دادگاییان ئەکات.
  • 0:15 - 0:17
    ئەم کلتوری توندوتیژییە
    ئەم کەسە گەنجانە ئەبات و
  • 0:17 - 0:19
    ئەیانخاتە ژینگەیەکی دووژمنکارانەوە، و
  • 0:19 - 0:23
    ئەفسەرەکانی بەندیخانەش ڕێگە بە ڕوودانی
    هەموو جۆرە شتێک ئەیەن.
  • 0:23 - 0:26
    هیچ شتێکی وا نییە بۆ ئەم کەسە گەنجانە
  • 0:26 - 0:30
    هەتا بەهرەکانی خۆیان باشتر بکەن و
    بەوە بیانژێننەوە.
  • 0:31 - 0:34
    هەتا ئەوکاتەی ئەتوانین تەمەنی
    بەرپرسیارێتی تاوانکاری بەرزکەینەوە بۆ ١٨
  • 0:34 - 0:38
    پێویستە تیشک بخەینە سەر ژیانی ڕۆژانەی
    ئەم کەسە گەنجانە.
  • 0:38 - 0:40
    خۆم پیایا تێپەڕیوم.
  • 0:40 - 0:42
    پێش ئەوەی ببم بە ١٨ ساڵ،
  • 0:42 - 0:46
    نزیکەی ٤٠٠ ڕۆژم بەسەربرد
    لەسەر دوورگەی ریکەرس، و
  • 0:46 - 0:47
    لە سەروو ئەوەشەوە
  • 0:47 - 0:51
    ٣٠٠ ڕۆژم لە زیندانی تەنیاییدا بەسەربرد، و
  • 0:51 - 0:53
    با ئەمەشتان پێبڵێم:
  • 0:54 - 0:57
    قیژاندن بەوپەڕی توانای
    سیەکانتەوە بەڕووی دەرگای زیندانەکەتا
  • 0:57 - 0:59
    یان قیژاندن بەوپەڕی توانای
    سییەکانتەوە بەڕووی پەنجەرەکەیا،
  • 0:59 - 1:01
    ئەوە ماندووت ئەکات.
  • 1:01 - 1:04
    لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی وات نییە بیکەیت
    کاتێک لەوێیت،
  • 1:04 - 1:06
    ئیتر بە زیندانەکەتا یەیت و ئەچیت،
  • 1:06 - 1:08
    دەست ئەکەیت بە قسەکردن لەگەڵ خۆت،
  • 1:08 - 1:10
    بیرکردنەوەکانت شێتانە ئەبن، و
  • 1:10 - 1:14
    ئینجا بیرکردنەوەکانت
    ئەبن بە خراپترین دووژمنت.
  • 1:14 - 1:17
    زیندانەکان ئەبێت خەڵک بخەنەوە سەر ژیان،
  • 1:17 - 1:20
    نەک وایان لێبکات
    زیاتر تووڕە بن،
  • 1:20 - 1:22
    بێزاربن، و هەست بە بێهیوایی بکەن.
  • 1:22 - 1:26
    لەبەر ئەوەی پلانێکی دەرکردن نییە
    بۆ ئەم کەسە گەنجانە،
  • 1:26 - 1:30
    دووبارە بە هیچەوە ئەچنەوە ناو کۆمەڵگا.
  • 1:31 - 1:35
    هیچ شتێکی واش نییە ڕێگریان لێبکات
    دووبارە دەست بکەنەوە بە تاوان.
  • 1:36 - 1:38
    بەڵام هەموو جارێک
    بە ئەفسەرەکانی زیندان دەستپێئەکات
  • 1:39 - 1:41
    زۆر ئاسانە بۆ هەندێک خەڵک
  • 1:41 - 1:43
    وەک پیاوی باش سەیری ئەم
    ئەفسەرانەی زیندان بکەن و
  • 1:43 - 1:45
    زیندانیکراوەکانیش وەک کەسانی خراپ،
  • 1:45 - 1:47
    یان بەپێچەوانەوە بۆ هەندێک،
  • 1:47 - 1:49
    بەڵام کەمێک لەوە زیاترە.
  • 1:49 - 1:52
    ئەم ئەفسەرانە کەسانێکی ئاسایین،
    ڕۆژیانە ئەیانبینین.
  • 1:52 - 1:57
    لە هەمان ئەو گەڕەکانەوە هاتوون
    وەک ئەوانەی کاریان لەسەر ئەکەن.
  • 1:58 - 2:00
    هەر کەسانێکی ئاسایین.
  • 2:00 - 2:03
    ڕۆبۆت نین، و هیچ شتێکی
    تایبەت نییە لەبارەیانەوە.
  • 2:03 - 2:07
    نزیکەی هەموو ئەو شتانە ئەکەن
    کە ئەندامەکانی تری کۆمەڵگا ئەیکەن.
  • 2:07 - 2:11
    ئەفسەرە پیاوەکان حەز ئەکەن
    لەگەڵ ئەفسەرە ئافرەتەکان قسەکەن.
  • 2:11 - 2:14
    کەمێک یاری مناڵانەی خوێندنی
    ئامادەیی لەگەڵ یەکتر ئەکەن.
  • 2:14 - 2:16
    باسی سیاسەت ئەکەن پێکەوە. و
  • 2:16 - 2:20
    ئەفسەرە مێینەکانیش خەریکی
    قسەوقسەڵۆکن پێکەوە.
  • 2:20 - 2:26
    منیش کاتێکی زۆرم بەسەربردووە
    لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری سزادان، و
  • 2:26 - 2:29
    ئەمەوێ باسی ئەم دانەیەتان بۆ بکەم
    بە دیاریکراوی کە ناوی مۆنرۆیە.
  • 2:29 - 2:31
    ڕۆژێک ڕایکێشام بۆ نێوان
    دەرگاکانی ئەی و بی
  • 2:31 - 2:35
    کە بەشەکانی باکور و باشووری
    زیندانەکانی جیاکردبووینەوە.
  • 2:35 - 2:37
    ڕایکێشامە ئەوێ چونکە
    شەڕم بووبوو
  • 2:37 - 2:39
    لەگەڵ کوڕێکی تری گەنجی یەکەکەما،
  • 2:39 - 2:43
    ئەویش هەستی کرد، لەبەر ئەوەی
    ئەفسەرێکی مێینە کاری ئەکرد لە نهۆمەکەی،
  • 2:43 - 2:45
    کە لە شەفتەکەی ئەوا کێشەم ناوەتەوە.
  • 2:45 - 2:47
    بۆیە بۆگزی کێشا بە سنگما.
  • 2:47 - 2:49
    وایلێکردم هەناسەی لێبڕیم.
  • 2:49 - 2:52
    یەکسەر هەڵنەچووم،
    یەکسەر کاردانەوەم نەبوو،
  • 2:52 - 2:55
    چونکە ئەمزانی ئەوە شوێنی خۆیانە.
  • 2:55 - 2:57
    هەرگیز نایبەمەوە.
  • 2:57 - 3:02
    تەنیا شت لەسەری بێت بیکات ئەوەیە
    باجەکەی ڕاکێشێت و یەکسەر هاوکاری یەت.
  • 3:03 - 3:06
    بۆیە تەنیا سەیرێکی چاوەکانیم کرد و
  • 3:06 - 3:09
    پێموابێت یەکسەر توڕەیی و
    بێچارەییەکەی بینی تیاما، و
  • 3:09 - 3:11
    پێی وتم،
  • 3:11 - 3:13
    "چاوەکانت تووشی کێشەی زۆرت ئەکات،
  • 3:13 - 3:16
    چونکە لەوە ئەچێت بتەوێ شەڕکەیت."
  • 3:16 - 3:18
    بۆیە دەستیکرد بە لێکردنەوەی
    قایشی کارەکەی،
  • 3:18 - 3:20
    کراسەکەی و باجەکەشی دانا، و
  • 3:20 - 3:22
    ئینجا وتی، "ئەتوانین شەڕکەین."
  • 3:22 - 3:25
    منیش لێم پرسی، "کەواتە ئەیخەیتە لاوە؟"
  • 3:25 - 3:28
    ئەوە دەستەواژەیەکە لە دورگەی ریکەرس
    زۆر بەکاری ئەهێنن
  • 3:28 - 3:31
    واتە هیچ شتێک بە کەس ناڵێیت، و
  • 3:31 - 3:33
    لای ئەفسەرەکان ئاشکرای ناکەیت.
  • 3:33 - 3:37
    وتی، "بەڵێئەیخەمە لاوە.
    ئەی تۆش ئەیخەیتە لاوە؟"
  • 3:37 - 3:38
    تەنانەت وەڵامیشم نەیایەوە.
  • 3:38 - 3:40
    تەنیا مستێکم کێشا بە ڕووخساریا، و
  • 3:40 - 3:43
    یەکسەر لەویا
    دەستمان کرد بە شەڕکردن.
  • 3:43 - 3:47
    لە کۆتایی شەڕکردنەکەیا،
    پاڵینام بەڕووی دیوارەکەیا،
  • 3:47 - 3:51
    ئەوکاتەی لەپەل کەوتبووین،
    پێی وتم، "تۆ باشیت؟"
  • 3:51 - 3:53
    وەک ئەوەی هیچی پێنەهێشتبێتم،
  • 3:53 - 3:55
    بەڵام لە مێشکی خۆما،
    ئەزانم کە من هیچم پێ نەهێشتووە،
  • 3:55 - 3:57
    بۆیە لەخۆباییانە وەڵامم یایەوە،
  • 3:57 - 3:59
    "ئاه، من باشم، تۆ باشیت؟"
  • 3:59 - 4:01
    وتی، "بەڵێ، من باشم،
    من باشم،"
  • 4:01 - 4:06
    یەکترمان بەریا، تۆقەی لەگەڵ کردم،
    وتی کە ڕێزی هەیە بۆم،
  • 4:06 - 4:09
    جگەرەیەکی یامێ و بەڕێیکردم.
  • 4:10 - 4:13
    باوەڕبکەیت یان نا، هەندێک ئەفسەری
    سزادان ئەبینیت لە دورگەی ریکەرس
  • 4:13 - 4:16
    ئامادەیە یەک بەرامبەر یەک
    شەڕت لەگەڵکات.
  • 4:16 - 4:18
    هەست ئەکەن تێبگەن لەوەی
    کەسەکان چۆن بن و
  • 4:18 - 4:21
    هەست ئەکەن ئامادەبن لە شوێنی خۆتا
    ڕووبەڕووت ببنەوە.
  • 4:21 - 4:24
    لەبەر ئەوەی تۆ بەو شێوەیە
    ناکۆکییەکانت یەکلایی ئەکەیتەوە،
  • 4:24 - 4:26
    ئێمەش ئەتوانین بەو شێوەیە یەکلاییکەینەوە.
  • 4:26 - 4:29
    تۆ وەک پیاوێک لێی دەر ئەچیت،
    منیش وەک پیاوێک لێی دەرئەچم،
  • 4:29 - 4:30
    ئیتر تەواو.
  • 4:30 - 4:32
    هەندێک ئەفسەری زیندان
    هەست ئەکەن لەگەڵتا لە زیندانا بن.
  • 4:32 - 4:35
    لەبەر ئەوە ئەو دەروونەیان هەیە و
    ئەو هەڵوێستەیان هەیە و
  • 4:35 - 4:37
    بەپێی ئەو چەمکە ئەڕۆن.
  • 4:37 - 4:41
    هەندێک جار، لەگەڵ ئەفسەرەکانا
    بەم شێوەیە ئەیەین بە یەکا.
  • 4:41 - 4:44
    بەڵام ئەم دامەزراوانە پێویستە
    بۆ ئەم ئەفسەری زیندانانە
  • 4:44 - 4:47
    ڕاهێنانی گونجاو دابینکات هەتا بزانن
    چۆن بە باشی مامەڵە لەگەڵ هەرزەکارەکانا بکەن،
  • 4:47 - 4:49
    هەروەها پێویستە ڕاهێنانی
    گونجاویشیان پێبەن
  • 4:49 - 4:53
    لەسەر ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ
    تەندروستی دەروونیشیانا بکەن.
  • 4:53 - 4:56
    ئەم ئەفسەرانە ڕۆڵێکی گەورە ئەگێڕن
    لە ژیانی ئەم کەسە گەنجانەیا
  • 4:56 - 4:59
    بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو هەتا ئەوکاتەی
    دۆسییەکەیان ئەکەوێت بە لایەکا.
  • 4:59 - 5:04
    بۆیە بۆچی هەوڵنەدرێت ئەم گەنجانە
    فێربکرێن هەتا ئەوکاتەی لەوێ ئەمێننەوە؟
  • 5:04 - 5:08
    بۆچی هەندێک تیژبینییان نەدرێتێ
    بۆ درووستکردنی جیاوازییەک،
  • 5:08 - 5:12
    بۆ ئەوەی هەر کە چوونەوە ناو کۆمەڵگا،
  • 5:12 - 5:15
    کارێکی ئەرێنی بکەن؟
  • 5:16 - 5:22
    دووەم شتی گەورە بۆ یارمەتیدانی
    هەرزەکارەکانمان لە زیندانا پرۆگرامی باشترە.
  • 5:22 - 5:26
    کە لە دوورگەی ریکەرس بووم،
    ئەوەی زۆر قورس بوو زیندانی تاکە کەسی بوو.
  • 5:26 - 5:28
    زیندانی تاکە کەسی بۆ ئەوە کراوە
  • 5:28 - 5:32
    کەسێک لەڕووی دەروونی، جەستەیی و
    سۆزییەوە بشکێنێت.
  • 5:32 - 5:35
    بۆ ئەوە درووستکراوە.
  • 5:36 - 5:38
    ڕاوێژکاری یاسایی ئەمریکا
    ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە
  • 5:38 - 5:41
    تیایا باسیکرد کە زیندانی تاکە کەسی
    قەدەغە ئەکەن
  • 5:41 - 5:43
    لە ویلایەتە نیو یۆرک بۆ هەرزەکارەکان.
  • 5:44 - 5:48
    ئەوەی کە لە هۆشی خۆما ئەیهێشتمەوە
    کاتێک لە زیندانی تاکە کەسیدا بووم خوێندنەوە بوو.
  • 5:48 - 5:51
    هەتا ئەمتوانی هەوڵم ئەیا
    خۆم زیاتر ڕۆشنبیرکەم.
  • 5:51 - 5:53
    دەستم بەر هەر شتێک بکەوتایە
    ئەمخوێندەوە. و
  • 5:53 - 5:57
    جگە لەوەش، چیرۆک و موزیکی کورتم ئەنوسی.
  • 5:57 - 6:02
    هەندێک پرۆگرام کە هەست ئەکەم
    سود بگەیەنێت بە گەنجەکانمان
  • 6:02 - 6:05
    پرۆگرامی چارەسەری هونەرە
  • 6:05 - 6:08
    بۆ مناڵەکانی حەزیان لە وێنەکێشانە و
    ئەو بەهرەیەشیان هەیە، و
  • 6:08 - 6:12
    ئەی چی بۆ ئەو کەسە گەنجانەی
    کە حەزیان لە موزیکە؟
  • 6:12 - 6:15
    پرۆگرامێکی موزیک دابنرێت
    کە فێریان بکات
  • 6:15 - 6:18
    چۆن موزیک بنوسن و درووستیکەن؟
  • 6:18 - 6:19
    تەنیا بیرۆکەیەکە.
  • 6:19 - 6:21
    کاتێک هەرزەکارەکان یەن بۆ دوورگەی ریکەرس،
  • 6:21 - 6:25
    سی ٧٤، ئاڕ ئێن دی سی
    تەلارەکەیە کە تیایا ئەهێڵدرێنەوە.
  • 6:25 - 6:29
    ئەوەش ناونراوە "خوێندنگەی زۆرانباز،"
  • 6:29 - 6:32
    چونکە کەسێکی گەنجت بۆ یەت
    لەسەر شەقامەکانەوە
  • 6:32 - 6:33
    وا ئەزانێت کە جیڕە،
  • 6:33 - 6:37
    چواردەوریشی گیراوە بە چەند
    کەسێکی تری گەنج
  • 6:37 - 6:40
    لە پێنج ناوچەکەی ترەوە، و
    هەمووان وا هەست ئەکەن جیڕ بن.
  • 6:40 - 6:44
    کەواتە چەند کەسێکی گەنجت ئەبێت
    ئەکێشن بە سنگی خۆیانا
  • 6:44 - 6:48
    هەست ئەکەن پێویستە بیسەلمێنن
    کە ئەوانیش جیڕن
  • 6:48 - 6:50
    یان من لە تۆ جیڕترم، لە تۆ و لەتۆش.
  • 6:50 - 6:52
    بەڵام با ڕاستگۆ بین:
  • 6:52 - 6:57
    ئەو کلتورە زۆر مەترسیدارە و
    زیان بە گەنجەکانمان ئەگەیەنێت.
  • 6:57 - 7:00
    پێویستە یارمەتی دامەزراوەکان و
    ئەم هەرزەکارانە بەین درک بکەن
  • 7:00 - 7:03
    کە پێویست ناکات ئەو شێوازی ژیانەیان هەبێت
    کە پێشتر هەیانبووە
  • 7:03 - 7:06
    کاتێک لەسەر شەقامەکە بوون،
    کە لە ڕاستییا ئەتوانن گۆڕانکارییەک بکەن.
  • 7:06 - 7:10
    جێی داخە بڵێم کاتێک لە زیندانا بووم،
  • 7:10 - 7:14
    گوێم لێبووە چەند زیندانیکراوێک
    باسی ئەوەیان کردووە کە لە زیندان بەربوون
  • 7:14 - 7:17
    چ جۆرە تاوانێک ئەنجام ئەیەن
  • 7:17 - 7:20
    کاتێک ئەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.
  • 7:20 - 7:22
    گفتوگۆکان زۆر جار لەمە ئەچوون:
  • 7:24 - 7:26
    "ئاه، کە چوومەوە سەر شەقام،
    براکەم ئەم پەیوەندییەی هەیە
  • 7:26 - 7:28
    بۆ ئەمە، ئەوە، و سێیەم،"
  • 7:28 - 7:31
    یان، "هاوڕێکەم لەوێ
    ئەو پەیوەندیەی هەیە بۆ نرخی کەم.
  • 7:31 - 7:32
    با زانیاری ئاڵوگۆڕکەین،"
  • 7:32 - 7:35
    "هەر کە چووینە شارەکەش،
    ئیتر کارێکی گەورە ئەکەین."
  • 7:35 - 7:38
    گوێم لەم گفتوگۆیانە ئەبوو و
    بۆخۆم بیرم ئەکردەوە، "سەیرە،
  • 7:38 - 7:41
    ئەم کوڕانە باسی ئەوە ئەکەن
    بچنەوە سەر شەقامەکە و
  • 7:41 - 7:42
    تاوانی تر ئەنجام بەن."
  • 7:42 - 7:44
    بۆیە ناوێکم دۆزیوەتەوە بۆ ئەوە:
  • 7:44 - 7:47
    ناوی ئەنێم پلانی
    خێرا گەڕانەوە بۆ زیندان
  • 7:47 - 7:51
    چونکە هەر بەڕاستی
    ئەوە چەندێک ئەخایەنێت؟
  • 7:51 - 7:53
    بەوە پلانی خانەنشین بوون دائەنێیت؟
  • 7:53 - 7:56
    خانەنشینییەکی بچووک نییە؟
    ٤٠١ هەزارت دەستئەکەوێت؟
  • 7:56 - 8:00
    دڵنیایی تەندروستیت هەیە؟ هی ددانت؟
  • 8:00 - 8:02
    (پێکەنین)
  • 8:02 - 8:03
    بەڵام ئەمەتان پێئەڵێم:
  • 8:03 - 8:05
    بە بوونم لە زیندان،
  • 8:05 - 8:09
    توانیم چاوم بە هەندێک لە
    زیرەکترین، بلیمەتترین، و
  • 8:09 - 8:12
    بەهرەمەندترین کەسەکان بکەوێت لە ژیانما.
  • 8:12 - 8:14
    خەڵکم بینیوە کاغەزی
    جپسی پەتاتەی بردووە و
  • 8:14 - 8:16
    کردوێتی بە جوانترین وێنە.
  • 8:16 - 8:20
    خەڵکم بینیوە سابوونەکەیان بردووە
    کە بەبەلاش دابینکراوە و
  • 8:20 - 8:22
    کردوویانە بە جوانترین پەیکەر
  • 8:22 - 8:26
    کە وا لە مایکلئانجیلۆ بکات
    لە مناڵێکی باخچەی ساوایان بچێت.
  • 8:26 - 8:29
    لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە زیندانییەکی
    ئاسایشی تۆکمەیا بووم
  • 8:29 - 8:31
    بەناوی دامەزراوەی ڕاستکەرەوەی ئێلمیرا.
  • 8:31 - 8:34
    تازە لە ڕاهێنانکردن تەواو بووبووم، و
  • 8:34 - 8:37
    پیاوێکی بەتەمەنم بینی کە ئەمناسی
    لە ناوەڕاستی حەوشەکەیا وەستابوو
  • 8:37 - 8:38
    سەیری ئاسمانی ئەکرد.
  • 8:38 - 8:43
    ئەم پیاوە بەتەمەنە سزای لەسەدا
    سی و سێی تەمەنی وەرگرتبوو
  • 8:43 - 8:46
    کە ٢٠ ساڵی سزاکەی تەواوکردبوو.
  • 8:46 - 8:48
    بۆیە چووم بۆلای و وتم،
  • 8:48 - 8:50
    "ئۆ جی، چییە هاوڕێ، تۆ باشیت؟"
  • 8:50 - 8:53
    سەیری کردم و وتی،
    "بەڵێ باشم، خوێنی گەنج."
  • 8:53 - 8:55
    منیش وتم، "کەواتە بۆچی سەیری
    ئاسمان ئەکەیت؟
  • 8:55 - 8:57
    چی شتێکی تایبەتی تیایە؟"
  • 8:57 - 9:00
    وتی، "تۆ سەیرکە و
    پێمبڵێ چی ئەبینیت."
  • 9:01 - 9:05
    "هەورەکان"
  • 9:05 - 9:08
    وتی، "باشە، چی تر ئەبینیت؟"
  • 9:08 - 9:10
    لەوکاتەیا، فڕۆکەیەک
    تێئەپەڕی بە ئاسمانا.
  • 9:10 - 9:12
    وتم، "باشە، فڕۆکەیەک ئەبینم."
  • 9:12 - 9:16
    وتی، "زۆر تەواوە و
    چی لەسەر ئەو فڕۆکەیەیە؟" "خەڵک."
  • 9:16 - 9:20
    "بەڵێ. باشە ئێستا ئەو فڕۆکەیە و
    ئەو خەڵکانە بۆ کوێ ئەڕۆن؟"
  • 9:20 - 9:22
    "نازانم. تۆ ئەزانیت؟
  • 9:22 - 9:25
    تکایە ئەگەر زانیت پێمبڵێ.
    ئینجا با چەند ژمارەیەکی یانسیب بێنم."
  • 9:26 - 9:29
    وتی، "وێنە گەورەکە نابینیت
    کوڕی گەنج.
  • 9:29 - 9:32
    ئەو فڕۆکەیە بەو خەڵکانەوە
    ئەڕوات بۆ شوێنێک،
  • 9:32 - 9:34
    لەکاتێکا ئێمە لێرە گیرمان خواردووە.
  • 9:34 - 9:36
    وێنە گەورەکە ئەمەیە:
  • 9:36 - 9:39
    ئەو فڕۆکەیە بەو خەڵکانەوە
    کە بۆ شوێنێک ئەچن،
  • 9:39 - 9:43
    ئەوە ژیانە بەلامانا ئەڕوات لەکاتێکا
    ئێمە لەپشت ئەم دیوارانەوە گیرمان خواردووە."
  • 9:46 - 9:48
    هەر لەو ڕۆژەوە،
  • 9:48 - 9:52
    شتێک جوڵا لە مێشکما و وایلێکردم
    بزانم کە ئەبێ گۆڕانکارییەک بکەم.
  • 9:52 - 9:56
    هەر لەگەڵ گەورەبوونما،
    هەمووکات کوڕێکی باشی زیرەک بووم.
  • 9:56 - 10:01
    هەندێک کەس تەنانەت ئەیانوت
    زۆر زیرەکترم لە تەمەنی خۆم.
  • 10:01 - 10:06
    خەونی گەورەم هەبوو بۆ بوون
    بە تەلارساز یان شوێنەوارناس.
  • 10:06 - 10:08
    ئێستا، لە کۆمەڵگای بەخت کارئەکەم،
  • 10:08 - 10:10
    کە پرۆگرامێکی چوونەوەناوە، و
  • 10:10 - 10:15
    وەک بەڕێوبەری دۆسییە کار ئەکەم لەگەڵ
    ئەو کەسانەی لە مەترسییەکی زۆری چوونەوە سەر تاوانن.
  • 10:15 - 10:17
    ئەیانبەستمەوە بەو خزمەتگوزاریانەی
    کە پێویستیان پێیەتی
  • 10:17 - 10:19
    کاتێک ئازاد ئەکرێن لە زیندان
  • 10:19 - 10:22
    بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی
    ئەرێنی بگەڕێنەوە کۆمەڵگا.
  • 10:22 - 10:25
    ئەگەر ئەمڕۆ ١٥ ساڵی خۆم ببینیایە،
  • 10:25 - 10:28
    دائەنیشتم لەگەڵی و قسەم لەگەڵ ئەکرد و
    هەوڵم ئەیا کە فێری بکەم و
  • 10:28 - 10:32
    ئینجا پێم ئەوت،
    "گوێگرە، ئەمە منم. من تۆم.
  • 10:32 - 10:34
    ئەمە ئێمەین. ئێمە یەکێکین.
  • 10:34 - 10:37
    هەموو شتێک کە خەریکە ئەیکەیت،
    ئەزانم کە چی ئەکەیت
  • 10:37 - 10:40
    پێش ئەوەی کە بیکەیت چونکە من کردوومە، و
  • 10:40 - 10:44
    هانی ئەیەم کە لەگەڵ کەسانی
    ئێکس، و وای و زێتا نەچێتە دەر.
  • 10:44 - 10:47
    پێی ئەڵێم کە نەچێت
    بۆ فڵان و فیسار شوێن.
  • 10:47 - 10:49
    پێی ئەڵێم، خەریکی خوێندنەکەت بە،
  • 10:49 - 10:51
    چونکە پێویستە لەوێ بیت،
  • 10:51 - 10:54
    چونکە ئەوە ئەتگەیەنێت
    بە شوێنێک لە ژیانا.
  • 10:54 - 10:56
    ئەمە نامەکەیە کە پێویستە بیگەیەنین
  • 10:56 - 10:58
    بە پیاوە گەنجەکانمان و
    ژنە گەنجەکانمان.
  • 10:58 - 11:02
    نابێ وەک گەورە مامەڵەیان لەگەڵکەین و
    بیانخەینە بەر کلتوری توندوتیژی
  • 11:02 - 11:04
    کە مەحاڵ بێت بۆیان لێیدەرچن.
  • 11:04 - 11:06
    زۆر سوپاس.
  • 11:06 - 11:10
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بە مناڵی چی فێربووم لە زیندان
Speaker:
ئیسماعیل نازاریۆ
Description:

وەک هەرزەکارێک، ئیسماعیل نازاریۆ نێردرا بۆ زیندانی دورگەی ریکەرسی نیو یۆرک، کە لەوێ ٣٠٠ ڕۆژ لە زیندانی تەنیایا بوو -- پێش ئەوەی تاوانێکی لەسەر یەکلایی بکرێتەوە. ئێستا وەک چالاکەوانێکی چاکسازی زیندانی کار ئەکات لەسەر گۆڕینی کلتوری زیندانەکانی ئەمریکا، کە تیایا گەنجەکان زۆر جار دووچاری توندوتیژییەکی ناڕەوا ئەبنەوە. نازاریۆ باسی چیرۆکە ناخۆشەکەی خۆیمان بۆ ئەکات و پێشنیاری ڕێگاکان ئەکات بۆ یارمەتیدان لەجیاتی ئازاردانی هەرزەکارەکان لە زیندانا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:23

Kurdish (Central) subtitles

Revisions