WEBVTT 00:00:00.833 --> 00:00:05.013 پێویستە کلتوری ناو زیندانییەکان و بەندیخانەکانمان بگۆڕین، 00:00:05.013 --> 00:00:07.520 بەتایبەتی بۆ گەنجەکانمان. 00:00:07.520 --> 00:00:09.842 ویلایەتی نیو یۆرک یەکێکە لە دوو ویلایەتەکەی ئەمریکا 00:00:09.842 --> 00:00:14.340 کە یەکسەر ١٦-١٧ ساڵ دەستگیر ئەکات و وەک گەورەیەک دادگاییان ئەکات. 00:00:14.950 --> 00:00:17.297 ئەم کلتوری توندوتیژییە ئەم کەسە گەنجانە ئەبات و 00:00:17.297 --> 00:00:19.339 ئەیانخاتە ژینگەیەکی دووژمنکارانەوە، و 00:00:19.339 --> 00:00:23.381 ئەفسەرەکانی بەندیخانەش ڕێگە بە ڕوودانی هەموو جۆرە شتێک ئەیەن. 00:00:23.381 --> 00:00:26.188 هیچ شتێکی وا نییە بۆ ئەم کەسە گەنجانە 00:00:26.188 --> 00:00:29.718 هەتا بەهرەکانی خۆیان باشتر بکەن و بەوە بیانژێننەوە. 00:00:31.038 --> 00:00:34.284 هەتا ئەوکاتەی ئەتوانین تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوانکاری بەرزکەینەوە بۆ ١٨ 00:00:34.284 --> 00:00:37.535 پێویستە تیشک بخەینە سەر ژیانی ڕۆژانەی ئەم کەسە گەنجانە. 00:00:38.155 --> 00:00:39.729 خۆم پیایا تێپەڕیوم. 00:00:40.329 --> 00:00:41.908 پێش ئەوەی ببم بە ١٨ ساڵ، 00:00:41.908 --> 00:00:45.855 نزیکەی ٤٠٠ ڕۆژم بەسەربرد لەسەر دوورگەی ریکەرس، و 00:00:45.855 --> 00:00:47.109 لە سەروو ئەوەشەوە 00:00:47.109 --> 00:00:50.963 ٣٠٠ ڕۆژم لە زیندانی تەنیاییدا بەسەربرد، و 00:00:50.963 --> 00:00:52.660 با ئەمەشتان پێبڵێم: 00:00:53.680 --> 00:00:56.768 قیژاندن بەوپەڕی توانای سیەکانتەوە بەڕووی دەرگای زیندانەکەتا 00:00:56.768 --> 00:00:59.345 یان قیژاندن بەوپەڕی توانای سییەکانتەوە بەڕووی پەنجەرەکەیا، 00:00:59.345 --> 00:01:01.267 ئەوە ماندووت ئەکات. 00:01:01.267 --> 00:01:04.064 لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی وات نییە بیکەیت کاتێک لەوێیت، 00:01:04.064 --> 00:01:06.347 ئیتر بە زیندانەکەتا یەیت و ئەچیت، 00:01:06.347 --> 00:01:08.483 دەست ئەکەیت بە قسەکردن لەگەڵ خۆت، 00:01:08.483 --> 00:01:10.480 بیرکردنەوەکانت شێتانە ئەبن، و 00:01:10.480 --> 00:01:13.963 ئینجا بیرکردنەوەکانت ئەبن بە خراپترین دووژمنت. 00:01:13.963 --> 00:01:16.958 زیندانەکان ئەبێت خەڵک بخەنەوە سەر ژیان، 00:01:16.958 --> 00:01:19.651 نەک وایان لێبکات زیاتر تووڕە بن، 00:01:19.651 --> 00:01:22.391 بێزاربن، و هەست بە بێهیوایی بکەن. 00:01:22.391 --> 00:01:26.294 لەبەر ئەوەی پلانێکی دەرکردن نییە بۆ ئەم کەسە گەنجانە، 00:01:26.294 --> 00:01:29.889 دووبارە بە هیچەوە ئەچنەوە ناو کۆمەڵگا. 00:01:31.168 --> 00:01:34.973 هیچ شتێکی واش نییە ڕێگریان لێبکات دووبارە دەست بکەنەوە بە تاوان. 00:01:35.823 --> 00:01:38.005 بەڵام هەموو جارێک بە ئەفسەرەکانی زیندان دەستپێئەکات 00:01:38.545 --> 00:01:40.513 زۆر ئاسانە بۆ هەندێک خەڵک 00:01:40.513 --> 00:01:43.207 وەک پیاوی باش سەیری ئەم ئەفسەرانەی زیندان بکەن و 00:01:43.207 --> 00:01:45.482 زیندانیکراوەکانیش وەک کەسانی خراپ، 00:01:45.482 --> 00:01:47.178 یان بەپێچەوانەوە بۆ هەندێک، 00:01:47.178 --> 00:01:48.849 بەڵام کەمێک لەوە زیاترە. 00:01:48.849 --> 00:01:51.844 ئەم ئەفسەرانە کەسانێکی ئاسایین، ڕۆژیانە ئەیانبینین. 00:01:51.844 --> 00:01:56.885 لە هەمان ئەو گەڕەکانەوە هاتوون وەک ئەوانەی کاریان لەسەر ئەکەن. 00:01:57.725 --> 00:01:59.597 هەر کەسانێکی ئاسایین. 00:01:59.597 --> 00:02:03.261 ڕۆبۆت نین، و هیچ شتێکی تایبەت نییە لەبارەیانەوە. 00:02:03.261 --> 00:02:07.023 نزیکەی هەموو ئەو شتانە ئەکەن کە ئەندامەکانی تری کۆمەڵگا ئەیکەن. 00:02:07.023 --> 00:02:10.922 ئەفسەرە پیاوەکان حەز ئەکەن لەگەڵ ئەفسەرە ئافرەتەکان قسەکەن. 00:02:10.922 --> 00:02:13.731 کەمێک یاری مناڵانەی خوێندنی ئامادەیی لەگەڵ یەکتر ئەکەن. 00:02:13.731 --> 00:02:15.635 باسی سیاسەت ئەکەن پێکەوە. و 00:02:15.635 --> 00:02:19.954 ئەفسەرە مێینەکانیش خەریکی قسەوقسەڵۆکن پێکەوە. 00:02:19.954 --> 00:02:25.944 منیش کاتێکی زۆرم بەسەربردووە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری سزادان، و 00:02:25.944 --> 00:02:28.856 ئەمەوێ باسی ئەم دانەیەتان بۆ بکەم بە دیاریکراوی کە ناوی مۆنرۆیە. 00:02:28.856 --> 00:02:31.354 ڕۆژێک ڕایکێشام بۆ نێوان دەرگاکانی ئەی و بی 00:02:31.354 --> 00:02:34.673 کە بەشەکانی باکور و باشووری زیندانەکانی جیاکردبووینەوە. 00:02:34.673 --> 00:02:37.270 ڕایکێشامە ئەوێ چونکە شەڕم بووبوو 00:02:37.270 --> 00:02:39.290 لەگەڵ کوڕێکی تری گەنجی یەکەکەما، 00:02:39.290 --> 00:02:42.773 ئەویش هەستی کرد، لەبەر ئەوەی ئەفسەرێکی مێینە کاری ئەکرد لە نهۆمەکەی، 00:02:42.773 --> 00:02:45.258 کە لە شەفتەکەی ئەوا کێشەم ناوەتەوە. 00:02:45.258 --> 00:02:47.255 بۆیە بۆگزی کێشا بە سنگما. 00:02:47.255 --> 00:02:49.391 وایلێکردم هەناسەی لێبڕیم. 00:02:49.391 --> 00:02:52.248 یەکسەر هەڵنەچووم، یەکسەر کاردانەوەم نەبوو، 00:02:52.248 --> 00:02:54.896 چونکە ئەمزانی ئەوە شوێنی خۆیانە. 00:02:54.896 --> 00:02:56.746 هەرگیز نایبەمەوە. 00:02:56.746 --> 00:03:02.174 تەنیا شت لەسەری بێت بیکات ئەوەیە باجەکەی ڕاکێشێت و یەکسەر هاوکاری یەت. 00:03:03.084 --> 00:03:05.645 بۆیە تەنیا سەیرێکی چاوەکانیم کرد و 00:03:05.645 --> 00:03:08.904 پێموابێت یەکسەر توڕەیی و بێچارەییەکەی بینی تیاما، و 00:03:08.904 --> 00:03:10.869 پێی وتم، 00:03:10.869 --> 00:03:13.331 "چاوەکانت تووشی کێشەی زۆرت ئەکات، 00:03:13.331 --> 00:03:15.837 چونکە لەوە ئەچێت بتەوێ شەڕکەیت." 00:03:15.837 --> 00:03:18.206 بۆیە دەستیکرد بە لێکردنەوەی قایشی کارەکەی، 00:03:18.206 --> 00:03:20.297 کراسەکەی و باجەکەشی دانا، و 00:03:20.297 --> 00:03:22.334 ئینجا وتی، "ئەتوانین شەڕکەین." 00:03:22.334 --> 00:03:25.151 منیش لێم پرسی، "کەواتە ئەیخەیتە لاوە؟" 00:03:25.151 --> 00:03:28.064 ئەوە دەستەواژەیەکە لە دورگەی ریکەرس زۆر بەکاری ئەهێنن 00:03:28.064 --> 00:03:30.731 واتە هیچ شتێک بە کەس ناڵێیت، و 00:03:30.731 --> 00:03:32.958 لای ئەفسەرەکان ئاشکرای ناکەیت. 00:03:32.958 --> 00:03:36.735 وتی، "بەڵێئەیخەمە لاوە. ئەی تۆش ئەیخەیتە لاوە؟" 00:03:36.735 --> 00:03:38.406 تەنانەت وەڵامیشم نەیایەوە. 00:03:38.406 --> 00:03:40.331 تەنیا مستێکم کێشا بە ڕووخساریا، و 00:03:40.331 --> 00:03:43.027 یەکسەر لەویا دەستمان کرد بە شەڕکردن. 00:03:43.027 --> 00:03:47.347 لە کۆتایی شەڕکردنەکەیا، پاڵینام بەڕووی دیوارەکەیا، 00:03:47.347 --> 00:03:50.852 ئەوکاتەی لەپەل کەوتبووین، پێی وتم، "تۆ باشیت؟" 00:03:50.852 --> 00:03:52.617 وەک ئەوەی هیچی پێنەهێشتبێتم، 00:03:52.617 --> 00:03:55.241 بەڵام لە مێشکی خۆما، ئەزانم کە من هیچم پێ نەهێشتووە، 00:03:55.241 --> 00:03:57.244 بۆیە لەخۆباییانە وەڵامم یایەوە، 00:03:57.244 --> 00:03:59.372 "ئاه، من باشم، تۆ باشیت؟" 00:03:59.372 --> 00:04:01.366 وتی، "بەڵێ، من باشم، من باشم،" 00:04:01.366 --> 00:04:05.532 یەکترمان بەریا، تۆقەی لەگەڵ کردم، وتی کە ڕێزی هەیە بۆم، 00:04:05.532 --> 00:04:08.903 جگەرەیەکی یامێ و بەڕێیکردم. 00:04:09.723 --> 00:04:13.464 باوەڕبکەیت یان نا، هەندێک ئەفسەری سزادان ئەبینیت لە دورگەی ریکەرس 00:04:13.464 --> 00:04:16.040 ئامادەیە یەک بەرامبەر یەک شەڕت لەگەڵکات. 00:04:16.040 --> 00:04:18.247 هەست ئەکەن تێبگەن لەوەی کەسەکان چۆن بن و 00:04:18.247 --> 00:04:21.055 هەست ئەکەن ئامادەبن لە شوێنی خۆتا ڕووبەڕووت ببنەوە. 00:04:21.055 --> 00:04:23.551 لەبەر ئەوەی تۆ بەو شێوەیە ناکۆکییەکانت یەکلایی ئەکەیتەوە، 00:04:23.551 --> 00:04:25.630 ئێمەش ئەتوانین بەو شێوەیە یەکلاییکەینەوە. 00:04:25.630 --> 00:04:28.904 تۆ وەک پیاوێک لێی دەر ئەچیت، منیش وەک پیاوێک لێی دەرئەچم، 00:04:28.904 --> 00:04:30.325 ئیتر تەواو. 00:04:30.325 --> 00:04:32.477 هەندێک ئەفسەری زیندان هەست ئەکەن لەگەڵتا لە زیندانا بن. 00:04:32.477 --> 00:04:35.047 لەبەر ئەوە ئەو دەروونەیان هەیە و ئەو هەڵوێستەیان هەیە و 00:04:35.047 --> 00:04:37.078 بەپێی ئەو چەمکە ئەڕۆن. 00:04:37.078 --> 00:04:40.543 هەندێک جار، لەگەڵ ئەفسەرەکانا بەم شێوەیە ئەیەین بە یەکا. 00:04:40.543 --> 00:04:43.617 بەڵام ئەم دامەزراوانە پێویستە بۆ ئەم ئەفسەری زیندانانە 00:04:43.617 --> 00:04:46.995 ڕاهێنانی گونجاو دابینکات هەتا بزانن چۆن بە باشی مامەڵە لەگەڵ هەرزەکارەکانا بکەن، 00:04:46.995 --> 00:04:49.240 هەروەها پێویستە ڕاهێنانی گونجاویشیان پێبەن 00:04:49.240 --> 00:04:52.777 لەسەر ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ تەندروستی دەروونیشیانا بکەن. 00:04:52.777 --> 00:04:56.086 ئەم ئەفسەرانە ڕۆڵێکی گەورە ئەگێڕن لە ژیانی ئەم کەسە گەنجانەیا 00:04:56.086 --> 00:04:59.444 بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو هەتا ئەوکاتەی دۆسییەکەیان ئەکەوێت بە لایەکا. 00:04:59.444 --> 00:05:04.101 بۆیە بۆچی هەوڵنەدرێت ئەم گەنجانە فێربکرێن هەتا ئەوکاتەی لەوێ ئەمێننەوە؟ 00:05:04.101 --> 00:05:08.322 بۆچی هەندێک تیژبینییان نەدرێتێ بۆ درووستکردنی جیاوازییەک، 00:05:08.322 --> 00:05:11.783 بۆ ئەوەی هەر کە چوونەوە ناو کۆمەڵگا، 00:05:11.783 --> 00:05:15.407 کارێکی ئەرێنی بکەن؟ 00:05:16.217 --> 00:05:21.626 دووەم شتی گەورە بۆ یارمەتیدانی هەرزەکارەکانمان لە زیندانا پرۆگرامی باشترە. 00:05:21.626 --> 00:05:25.644 کە لە دوورگەی ریکەرس بووم، ئەوەی زۆر قورس بوو زیندانی تاکە کەسی بوو. 00:05:25.644 --> 00:05:28.373 زیندانی تاکە کەسی بۆ ئەوە کراوە 00:05:28.373 --> 00:05:32.065 کەسێک لەڕووی دەروونی، جەستەیی و سۆزییەوە بشکێنێت. 00:05:32.065 --> 00:05:34.876 بۆ ئەوە درووستکراوە. 00:05:35.756 --> 00:05:38.224 ڕاوێژکاری یاسایی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە 00:05:38.224 --> 00:05:40.749 تیایا باسیکرد کە زیندانی تاکە کەسی قەدەغە ئەکەن 00:05:40.749 --> 00:05:43.168 لە ویلایەتە نیو یۆرک بۆ هەرزەکارەکان. 00:05:43.698 --> 00:05:47.900 ئەوەی کە لە هۆشی خۆما ئەیهێشتمەوە کاتێک لە زیندانی تاکە کەسیدا بووم خوێندنەوە بوو. 00:05:47.900 --> 00:05:50.802 هەتا ئەمتوانی هەوڵم ئەیا خۆم زیاتر ڕۆشنبیرکەم. 00:05:50.802 --> 00:05:53.427 دەستم بەر هەر شتێک بکەوتایە ئەمخوێندەوە. و 00:05:53.427 --> 00:05:57.118 جگە لەوەش، چیرۆک و موزیکی کورتم ئەنوسی. 00:05:57.118 --> 00:06:02.194 هەندێک پرۆگرام کە هەست ئەکەم سود بگەیەنێت بە گەنجەکانمان 00:06:02.194 --> 00:06:05.245 پرۆگرامی چارەسەری هونەرە 00:06:05.245 --> 00:06:08.310 بۆ مناڵەکانی حەزیان لە وێنەکێشانە و ئەو بەهرەیەشیان هەیە، و 00:06:08.310 --> 00:06:12.252 ئەی چی بۆ ئەو کەسە گەنجانەی کە حەزیان لە موزیکە؟ 00:06:12.252 --> 00:06:15.139 پرۆگرامێکی موزیک دابنرێت کە فێریان بکات 00:06:15.139 --> 00:06:17.536 چۆن موزیک بنوسن و درووستیکەن؟ 00:06:17.536 --> 00:06:18.960 تەنیا بیرۆکەیەکە. 00:06:18.960 --> 00:06:21.029 کاتێک هەرزەکارەکان یەن بۆ دوورگەی ریکەرس، 00:06:21.029 --> 00:06:25.143 سی ٧٤، ئاڕ ئێن دی سی تەلارەکەیە کە تیایا ئەهێڵدرێنەوە. 00:06:25.143 --> 00:06:28.704 ئەوەش ناونراوە "خوێندنگەی زۆرانباز،" 00:06:28.704 --> 00:06:31.586 چونکە کەسێکی گەنجت بۆ یەت لەسەر شەقامەکانەوە 00:06:31.586 --> 00:06:33.363 وا ئەزانێت کە جیڕە، 00:06:33.363 --> 00:06:36.683 چواردەوریشی گیراوە بە چەند کەسێکی تری گەنج 00:06:36.683 --> 00:06:40.327 لە پێنج ناوچەکەی ترەوە، و هەمووان وا هەست ئەکەن جیڕ بن. 00:06:40.327 --> 00:06:44.322 کەواتە چەند کەسێکی گەنجت ئەبێت ئەکێشن بە سنگی خۆیانا 00:06:44.322 --> 00:06:47.712 هەست ئەکەن پێویستە بیسەلمێنن کە ئەوانیش جیڕن 00:06:47.712 --> 00:06:50.146 یان من لە تۆ جیڕترم، لە تۆ و لەتۆش. 00:06:50.146 --> 00:06:51.734 بەڵام با ڕاستگۆ بین: 00:06:51.734 --> 00:06:56.625 ئەو کلتورە زۆر مەترسیدارە و زیان بە گەنجەکانمان ئەگەیەنێت. 00:06:56.625 --> 00:06:59.579 پێویستە یارمەتی دامەزراوەکان و ئەم هەرزەکارانە بەین درک بکەن 00:06:59.579 --> 00:07:02.874 کە پێویست ناکات ئەو شێوازی ژیانەیان هەبێت کە پێشتر هەیانبووە 00:07:02.874 --> 00:07:06.311 کاتێک لەسەر شەقامەکە بوون، کە لە ڕاستییا ئەتوانن گۆڕانکارییەک بکەن. 00:07:06.311 --> 00:07:09.762 جێی داخە بڵێم کاتێک لە زیندانا بووم، 00:07:09.762 --> 00:07:13.991 گوێم لێبووە چەند زیندانیکراوێک باسی ئەوەیان کردووە کە لە زیندان بەربوون 00:07:13.991 --> 00:07:17.079 چ جۆرە تاوانێک ئەنجام ئەیەن 00:07:17.079 --> 00:07:19.703 کاتێک ئەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان. 00:07:19.703 --> 00:07:22.396 گفتوگۆکان زۆر جار لەمە ئەچوون: 00:07:23.616 --> 00:07:26.443 "ئاه، کە چوومەوە سەر شەقام، براکەم ئەم پەیوەندییەی هەیە 00:07:26.443 --> 00:07:27.891 بۆ ئەمە، ئەوە، و سێیەم،" 00:07:27.891 --> 00:07:30.735 یان، "هاوڕێکەم لەوێ ئەو پەیوەندیەی هەیە بۆ نرخی کەم. 00:07:30.735 --> 00:07:32.142 با زانیاری ئاڵوگۆڕکەین،" 00:07:32.142 --> 00:07:34.925 "هەر کە چووینە شارەکەش، ئیتر کارێکی گەورە ئەکەین." 00:07:34.925 --> 00:07:37.784 گوێم لەم گفتوگۆیانە ئەبوو و بۆخۆم بیرم ئەکردەوە، "سەیرە، 00:07:37.784 --> 00:07:40.716 ئەم کوڕانە باسی ئەوە ئەکەن بچنەوە سەر شەقامەکە و 00:07:40.716 --> 00:07:42.248 تاوانی تر ئەنجام بەن." 00:07:42.248 --> 00:07:43.990 بۆیە ناوێکم دۆزیوەتەوە بۆ ئەوە: 00:07:43.990 --> 00:07:46.939 ناوی ئەنێم پلانی خێرا گەڕانەوە بۆ زیندان 00:07:46.939 --> 00:07:50.523 چونکە هەر بەڕاستی ئەوە چەندێک ئەخایەنێت؟ 00:07:50.523 --> 00:07:52.883 بەوە پلانی خانەنشین بوون دائەنێیت؟ 00:07:52.883 --> 00:07:56.341 خانەنشینییەکی بچووک نییە؟ ٤٠١ هەزارت دەستئەکەوێت؟ 00:07:56.341 --> 00:07:59.639 دڵنیایی تەندروستیت هەیە؟ هی ددانت؟ 00:07:59.639 --> 00:08:01.568 (پێکەنین) 00:08:01.568 --> 00:08:03.424 بەڵام ئەمەتان پێئەڵێم: 00:08:03.424 --> 00:08:05.166 بە بوونم لە زیندان، 00:08:05.166 --> 00:08:08.788 توانیم چاوم بە هەندێک لە زیرەکترین، بلیمەتترین، و 00:08:08.788 --> 00:08:11.574 بەهرەمەندترین کەسەکان بکەوێت لە ژیانما. 00:08:11.574 --> 00:08:13.803 خەڵکم بینیوە کاغەزی جپسی پەتاتەی بردووە و 00:08:13.803 --> 00:08:16.434 کردوێتی بە جوانترین وێنە. 00:08:16.434 --> 00:08:19.546 خەڵکم بینیوە سابوونەکەیان بردووە کە بەبەلاش دابینکراوە و 00:08:19.546 --> 00:08:21.925 کردوویانە بە جوانترین پەیکەر 00:08:21.925 --> 00:08:26.217 کە وا لە مایکلئانجیلۆ بکات لە مناڵێکی باخچەی ساوایان بچێت. 00:08:26.217 --> 00:08:29.304 لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە زیندانییەکی ئاسایشی تۆکمەیا بووم 00:08:29.304 --> 00:08:31.107 بەناوی دامەزراوەی ڕاستکەرەوەی ئێلمیرا. 00:08:31.107 --> 00:08:33.615 تازە لە ڕاهێنانکردن تەواو بووبووم، و 00:08:33.615 --> 00:08:37.148 پیاوێکی بەتەمەنم بینی کە ئەمناسی لە ناوەڕاستی حەوشەکەیا وەستابوو 00:08:37.148 --> 00:08:38.453 سەیری ئاسمانی ئەکرد. 00:08:38.453 --> 00:08:42.649 ئەم پیاوە بەتەمەنە سزای لەسەدا سی و سێی تەمەنی وەرگرتبوو 00:08:42.649 --> 00:08:46.081 کە ٢٠ ساڵی سزاکەی تەواوکردبوو. 00:08:46.081 --> 00:08:47.895 بۆیە چووم بۆلای و وتم، 00:08:47.895 --> 00:08:49.857 "ئۆ جی، چییە هاوڕێ، تۆ باشیت؟" 00:08:49.857 --> 00:08:52.708 سەیری کردم و وتی، "بەڵێ باشم، خوێنی گەنج." 00:08:52.708 --> 00:08:55.441 منیش وتم، "کەواتە بۆچی سەیری ئاسمان ئەکەیت؟ 00:08:55.441 --> 00:08:57.139 چی شتێکی تایبەتی تیایە؟" 00:08:57.139 --> 00:08:59.817 وتی، "تۆ سەیرکە و پێمبڵێ چی ئەبینیت." 00:09:01.087 --> 00:09:04.615 "هەورەکان" 00:09:04.615 --> 00:09:07.522 وتی، "باشە، چی تر ئەبینیت؟" 00:09:07.522 --> 00:09:10.023 لەوکاتەیا، فڕۆکەیەک تێئەپەڕی بە ئاسمانا. 00:09:10.023 --> 00:09:12.050 وتم، "باشە، فڕۆکەیەک ئەبینم." 00:09:12.050 --> 00:09:16.206 وتی، "زۆر تەواوە و چی لەسەر ئەو فڕۆکەیەیە؟" "خەڵک." 00:09:16.206 --> 00:09:20.083 "بەڵێ. باشە ئێستا ئەو فڕۆکەیە و ئەو خەڵکانە بۆ کوێ ئەڕۆن؟" 00:09:20.083 --> 00:09:21.569 "نازانم. تۆ ئەزانیت؟ 00:09:21.569 --> 00:09:24.816 تکایە ئەگەر زانیت پێمبڵێ. ئینجا با چەند ژمارەیەکی یانسیب بێنم." 00:09:26.236 --> 00:09:29.394 وتی، "وێنە گەورەکە نابینیت کوڕی گەنج. 00:09:29.394 --> 00:09:31.739 ئەو فڕۆکەیە بەو خەڵکانەوە ئەڕوات بۆ شوێنێک، 00:09:31.739 --> 00:09:34.317 لەکاتێکا ئێمە لێرە گیرمان خواردووە. 00:09:34.317 --> 00:09:36.151 وێنە گەورەکە ئەمەیە: 00:09:36.151 --> 00:09:38.519 ئەو فڕۆکەیە بەو خەڵکانەوە کە بۆ شوێنێک ئەچن، 00:09:38.519 --> 00:09:42.970 ئەوە ژیانە بەلامانا ئەڕوات لەکاتێکا ئێمە لەپشت ئەم دیوارانەوە گیرمان خواردووە." 00:09:46.252 --> 00:09:48.318 هەر لەو ڕۆژەوە، 00:09:48.318 --> 00:09:52.497 شتێک جوڵا لە مێشکما و وایلێکردم بزانم کە ئەبێ گۆڕانکارییەک بکەم. 00:09:52.497 --> 00:09:55.794 هەر لەگەڵ گەورەبوونما، هەمووکات کوڕێکی باشی زیرەک بووم. 00:09:55.794 --> 00:10:00.743 هەندێک کەس تەنانەت ئەیانوت زۆر زیرەکترم لە تەمەنی خۆم. 00:10:00.743 --> 00:10:06.290 خەونی گەورەم هەبوو بۆ بوون بە تەلارساز یان شوێنەوارناس. 00:10:06.290 --> 00:10:08.473 ئێستا، لە کۆمەڵگای بەخت کارئەکەم، 00:10:08.473 --> 00:10:10.222 کە پرۆگرامێکی چوونەوەناوە، و 00:10:10.222 --> 00:10:14.765 وەک بەڕێوبەری دۆسییە کار ئەکەم لەگەڵ ئەو کەسانەی لە مەترسییەکی زۆری چوونەوە سەر تاوانن. 00:10:14.765 --> 00:10:17.171 ئەیانبەستمەوە بەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویستیان پێیەتی 00:10:17.171 --> 00:10:19.200 کاتێک ئازاد ئەکرێن لە زیندان 00:10:19.200 --> 00:10:22.326 بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی ئەرێنی بگەڕێنەوە کۆمەڵگا. 00:10:22.326 --> 00:10:25.121 ئەگەر ئەمڕۆ ١٥ ساڵی خۆم ببینیایە، 00:10:25.121 --> 00:10:28.092 دائەنیشتم لەگەڵی و قسەم لەگەڵ ئەکرد و هەوڵم ئەیا کە فێری بکەم و 00:10:28.092 --> 00:10:32.037 ئینجا پێم ئەوت، "گوێگرە، ئەمە منم. من تۆم. 00:10:32.037 --> 00:10:34.431 ئەمە ئێمەین. ئێمە یەکێکین. 00:10:34.431 --> 00:10:37.473 هەموو شتێک کە خەریکە ئەیکەیت، ئەزانم کە چی ئەکەیت 00:10:37.473 --> 00:10:40.097 پێش ئەوەی کە بیکەیت چونکە من کردوومە، و 00:10:40.097 --> 00:10:43.734 هانی ئەیەم کە لەگەڵ کەسانی ئێکس، و وای و زێتا نەچێتە دەر. 00:10:43.734 --> 00:10:46.540 پێی ئەڵێم کە نەچێت بۆ فڵان و فیسار شوێن. 00:10:46.540 --> 00:10:48.916 پێی ئەڵێم، خەریکی خوێندنەکەت بە، 00:10:48.916 --> 00:10:50.836 چونکە پێویستە لەوێ بیت، 00:10:50.836 --> 00:10:53.540 چونکە ئەوە ئەتگەیەنێت بە شوێنێک لە ژیانا. 00:10:53.540 --> 00:10:55.703 ئەمە نامەکەیە کە پێویستە بیگەیەنین 00:10:55.703 --> 00:10:57.576 بە پیاوە گەنجەکانمان و ژنە گەنجەکانمان. 00:10:57.576 --> 00:11:01.504 نابێ وەک گەورە مامەڵەیان لەگەڵکەین و بیانخەینە بەر کلتوری توندوتیژی 00:11:01.504 --> 00:11:04.203 کە مەحاڵ بێت بۆیان لێیدەرچن. 00:11:04.203 --> 00:11:06.268 زۆر سوپاس. 00:11:06.268 --> 00:11:10.122 (چەپڵەلێدان)