Return to Video

ماوریزۆ سیراکینی: نهێنیە زیندوەکانی وێنەکان

  • 0:01 - 0:05
    لە ساڵی ١٩٧٥، پڕۆفیسۆر (کارلۆپێدریتی)م له فۆلۆرهنسا بینی
  • 0:05 - 0:08
    پڕۆفیسۆری پێشوی مێژووم، وه ئه‌مڕۆ
  • 0:08 - 0:13
    جیهان باسی ناوبانگی لیۆناردۆ داڤینشی ده‌کات
  • 0:13 - 0:17
    ئەو پرسیاره‌ی لێکردم که بتوانم چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی ته‌کنیکی بدۆزمه‌وه
  • 0:17 - 0:20
    بۆ ده‌رخستنی پێنج وڵاتی کۆن که په‌یوه‌ندی هه‌یه به
  • 0:20 - 0:23
    كاری ناوازه‌ی لیۆناردۆ داڤینشی یه‌وه
  • 0:23 - 0:26
    شه‌ڕه‌که‌ی ئهنگیاری" که پێویست بوو بکهوتایە
  • 0:26 - 0:29
    هۆڵی (٥٠٠) له پلازانۆ ڤێچینۆله فلۆره‌نسا
  • 0:29 - 0:32
    له ناوه‌ڕاستی (٧٠)کاندا، هه‌لێکی زۆر نه‌بوو
  • 0:32 - 0:36
    بۆ ئهندازهناسێکی وه‌ک من، به‌تایبه‌تی له ئیتاڵیا، له‌به‌رئه‌وه
  • 0:36 - 0:40
    بڕیارمدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ توێژه‌ره‌وه له ئه‌مه‌ریکا و
  • 0:40 - 0:44
    زانکۆی فلۆڕه‌نسا، دەست بکەین بە لێکۆڵینه‌وه له وێنه‌کانی سه‌ر دیوار
  • 0:44 - 0:48
    که له‌لایەن ڤاساری کێشراوه له‌سه‌ر دیواری درێژی هۆڵی ٥٠٠
  • 0:48 - 0:51
    گه‌ڕان بۆ ونبوه‌کانی لیۆناردۆ
  • 0:51 - 0:54
    به‌داخه‌وه، له‌و کاته‌دا نه‌مانده‌زانی که
  • 0:54 - 0:58
    ئه‌وه ئه‌و شوێنه نیه که پێویست بوو بگه‌ڕێین
  • 0:58 - 1:03
    چونکه پێویست بوو قوڵتر بگه‌ڕاینایه، له‌به‌ر ئه‌وه توێژینه‌وه‌که
  • 1:03 - 1:07
    به‌ره‌و وه‌ستان ڕۆشت، وه ته‌نها هه‌تا ساڵی (٢٠٠٠)درێژەی کێشا
  • 1:07 - 1:11
    سوپاس بۆ بایه‌خ پێدان و په‌رۆشی خێزانی گوینس
  • 1:11 - 1:14
    ئه‌مجاره‌یان، سه‌رنجمان دایه هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی
  • 1:14 - 1:17
    شێوازی هۆڵی (٥٠٠) که پێش دروست کردنه‌وه‌ی چۆن بوو
  • 1:17 - 1:21
    ئه‌وه‌ی کە پێی دەوترا (ساڵا گراندێ) که له‌ساڵی ١٤٩٤ بنیات نراوه
  • 1:21 - 1:24
    بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌کان
  • 1:24 - 1:29
    بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، سه‌ره‌تا ئێمه مۆدێلێکی (سری دی)مان دروست کرد
  • 1:29 - 1:32
    دوایی به‌هۆی جیاوازی پله‌ی گه‌رمیه‌وه، به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی
  • 1:32 - 1:35
    په‌نجه‌ره شاراوه‌کان ڕۆشتین، ئه‌مانه په‌نجه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هۆڵه‌که‌ی
  • 1:35 - 1:39
    سالا گراندیه، هه‌روه‌ها به‌رزی
  • 1:39 - 1:42
    بنمیچهکانمان دۆزییه‌وه، سه‌رپه‌رشتی بنیات نانهوهیمان کرد، لهبهرئەوە
  • 1:42 - 1:45
    هه‌موو کاره بنهچهییهکانی ئه‌م هۆڵه
  • 1:45 - 1:48
    به‌وشێوه‌یه بوو که پێش هاتنی ڤاساری
  • 1:48 - 1:51
    هه‌موو شته‌کان پێک هێنراوه
  • 1:51 - 1:54
    له‌گه‌ڵ شوێنی پلیکانەکان که زۆر گرنگ بوو
  • 1:54 - 1:58
    بۆ جێگیرکردنی شه‌ڕه‌که‌ی ئهنگیاری
  • 1:58 - 2:02
    له شوێنێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر یه‌کێک له به‌شه‌کان
  • 2:02 - 2:06
    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان زانی که ڤاساری به‌شداری کردوه
  • 2:06 - 2:10
    له بنیات نانه‌وه‌ی هۆڵی(٥٠٠) له‌نێوان ١٥٦٠ بۆ ١٥٧٤
  • 2:10 - 2:14
    له‌لایان(گراند دۆک کۆسیمۆی یه‌که‌م) له‌خێزانی مێدیسی
  • 2:14 - 2:18
    به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئێمه دوو نمونه‌مان هه‌یه کاتێک ئه‌و کاره ناوازه‌کانی پاراستووه
  • 2:18 - 2:21
    به‌تایبه‌تی به دانانی دیواریێکیخشتی له به‌رده‌میدا
  • 2:21 - 2:24
    وه به‌جێهێشتنی شوێنێکی بچوک بۆ هه‌وا
  • 2:24 - 2:27
    ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یبینین، ماساشیۆ، که‌نیسه‌ی نۆڤالای سانتا ماریا له فلۆره‌نسا
  • 2:27 - 2:30
    ته‌نها وتمان، له‌وانه‌یه ڤاساری هه‌ندێ شتی کردبێت
  • 2:30 - 2:34
    وه‌ک ئه‌و کاره جوانه‌ی له‌لایان لیۆناردۆ ئه‌نجام دراوه
  • 2:34 - 2:36
    چونکه ئه‌و زۆر سه‌رسامی لیۆناردۆ داڤینشی بوو
  • 2:36 - 2:41
    له‌به‌رئه‌وه، هه‌ندێ ئاریهڵی ڕادیۆی کارامه‌مان دروست کرد
  • 2:41 - 2:46
    ته‌نها بۆ لێکۆڵینه‌وه له هەردوو دیواره‌کان و گه‌ڕان بۆ بۆشاییه هه‌واییه‌کان
  • 2:46 - 2:51
    ته‌خته‌یه‌کی زۆرمان دۆزییەوە له به‌شی ڕۆژهەڵاتی دیواره‌که
  • 2:51 - 2:53
    وە بۆشاییه‌کی هه‌وامان دۆزییه‌وه، ئه‌و شوێنه
  • 2:53 - 2:55
    باوه‌ڕمان وایه "شه‌ڕه‌که‌ی ئهنگاری"یه تیایدا ڕوویداوە
  • 2:55 - 2:57
    یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی ئێمه ده‌زانیین کێشراوه
  • 2:57 - 3:00
    که ناوی"شه‌ڕکردن بۆ ستانده‌ر"ه که ده‌که‌وێته ئه‌و شوێنه
  • 3:00 - 3:04
    به‌داخه‌وه، له‌و شوێنه‌وه
  • 3:04 - 3:06
    له ساڵی ٢٠٠٤، پڕۆژه‌که
  • 3:06 - 3:10
    وه‌ستا، لەبەر زۆر هۆکاری سیاسی
  • 3:10 - 3:12
    له‌به‌رئه‌وه بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کێشه‌که‌م
  • 3:12 - 3:15
    له زانکۆی کالیفۆرنیا له سان دیگۆ
  • 3:15 - 3:17
    پێشنیاری کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌م کرد
  • 3:17 - 3:20
    بۆ زانستی ئه‌ندازیاری و پاشماوه کلتوریه‌کان
  • 3:20 - 3:24
    له‌ساڵی 2007، ئێمه (سیسا ٣)مان دروست کرد وه‌ک سه‌نته‌رێکی توێژینه‌وه
  • 3:24 - 3:27
    بۆ پاشماوه کلتوریه‌کان، به‌تایبه‌تی هونه‌ر، ته‌لار سازی
  • 3:27 - 3:30
    شوێنه‌وار ناسی، قوتابیاکان خۆیان ناونوس کرد
  • 3:30 - 3:32
    ده‌ستمان کرد به دروست کردنی ته‌کنه لۆژیا، چونکه
  • 3:32 - 3:35
    به‌ڕاستی ئه‌وه‌مان پێویست بوو بۆ به‌ره‌و پێش چونی زیاتر
  • 3:35 - 3:37
    وە بۆ شوێنی ئیش‌کردن
  • 3:37 - 3:42
    له‌ساڵی ٢٠١١ گه‌ڕاینه‌وه بۆ هۆڵی ٥٠٠
  • 3:42 - 3:46
    ئه‌مجاره‌یان، له‌گه‌ڵ گروپێکی زۆر باشی قوتابی
  • 3:46 - 3:48
    هاوڕێکه‌م، پڕۆفیسۆر فالکو کویستر
  • 3:48 - 3:51
    که ئێستا ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره له (سیسا٣) ئێمه
  • 3:51 - 3:55
    گه‌ڕاینه‌وه چونکه دەمانزانی هەندێک شوین ماوە کە بگه‌ڕێین
  • 3:55 - 3:58
    بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که هیچ شتێک به‌جێماوه
  • 3:58 - 4:02
    ئێمه ده‌ستمان به‌ستراوه بوو، پێویسته بڵێم
  • 4:02 - 4:05
    به‌هۆی چه‌ند هۆکارێک که شایه‌نی باسکردن نیه
  • 4:05 - 4:09
    یەک هەڵبژاردنمان هەبوو لە ناو هەموو ئەگەرەکاندا،
  • 4:09 - 4:12
    له‌گه‌ڵ کامێرایه‌کی (٤ ملم)ی که پێوه‌ی لکێنرا بوو
  • 4:12 - 4:17
    ئێمه سه‌رکه‌وتوو بوین له دیۆکۆمێنت کردن و وه‌رگرتنی
  • 4:17 - 4:22
    چه‌ند پارچه‌یه‌کی بچوک بۆ ئه‌و شته‌ی که ده‌رکه‌وت
  • 4:22 - 4:26
    که ڕه‌نگی سوری تۆخ، ره‌نگی ڕه‌ش، و هه‌ندێ
  • 4:26 - 4:29
    پارچه‌ی بچوک (بێجی)یشی لێ بوو که دواتر
  • 4:29 - 4:32
    تاقیکردنەوەی ئاڵۆزترمان ئه‌نجام دا
  • 4:32 - 4:37
    ئێکس ئاڕ ئێف، که‌رت بونی تیشکه‌کان، وه ئه‌نجامه‌کان پۆزه تیڤ بوون
  • 4:37 - 4:40
    هه‌تا ئێستا، ئه‌وه به‌ڕوونی نیشان ده‌دات
  • 4:40 - 4:43
    ئێمه چه‌ند ڕه‌نگێکمان دۆزییه‌وه و له‌و کاته‌ی ئێمه به‌دڵنیایی ده‌زانین
  • 4:43 - 4:45
    که هیچ هونه‌رمه‌ندێکی تر له‌سه‌ر دیوار وێنه‌ی نه‌کێشاوه
  • 4:45 - 4:49
    له پێش ڤاساری که دوای (٦٠) ساڵ هاتووه، باشه
  • 4:49 - 4:52
    ئه‌و ڕه‌نگانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به وێنه‌ی سه‌ر دیواره‌کان
  • 4:52 - 4:54
    وه زیاتر به لیۆناردۆ
  • 4:54 - 4:59
    ئێمه ده‌گه‌ڕێین بۆ زۆرترین و زیاترین
  • 4:59 - 5:02
    کاری هونه‌ری پیاهه‌ڵدان که له‌لایەن مرؤڤهوه به‌ده‌ست هاتبێت
  • 5:02 - 5:06
    له ڕاستیدا، ئه‌مه گرنگترین
  • 5:06 - 5:08
    کاره لیۆناردۆ هه‌تا ئێستا هه‌یبوبێت
  • 5:08 - 5:13
    بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره ناوازه
  • 5:13 - 5:18
    به یه‌که‌م هونه‌ر دانراوه له‌و کاته‌دا کاریگه‌ری هه‌بووه
  • 5:18 - 5:21
    هه‌روه‌ها من هەستم به‌خۆشی ده‌کرد له‌م (٣٧) ساڵه‌ی دوایدا
  • 5:21 - 5:25
    بۆ کارکردن له‌سه‌ر هه‌ندێ کاری ناوازه که ئێوه له پشته‌وه ده‌یبینن
  • 5:25 - 5:28
    به‌ڵام بۆچی ئه‌و کاره؟ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی، بۆ نمونه
  • 5:28 - 5:31
    مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن، لێره ته‌ماشای ده‌موچاوی
  • 5:31 - 5:35
    مادۆنا بکه‌ن له‌سه‌ر کورسی کاتێک ڕوناکی (تیشکی سەروو وەنەوشەیی) له‌سه‌ره
  • 5:35 - 5:38
    له ناکاو تۆ ئافره‌تێکی جیاواز ده‌بینی
  • 5:38 - 5:40
    به‌ڵکو ئافره‌تێکی گه‌نج ده‌بینی
  • 5:40 - 5:44
    هێشتا زۆرێک بریقەدانهوه و هه‌ندێ ده‌ست لێوهدان
  • 5:44 - 5:47
    وە هه‌ندێ پاککردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، ئه‌و زۆر ڕوونه
  • 5:47 - 5:51
    به‌ڵام، هه‌روه‌ها ته‌کنه‌لۆژیا یارمه‌تی نوسینه‌وه‌ی
  • 5:51 - 5:54
    مێژوومانی داوه، یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، تازه‌کردنه‌وه‌ی
  • 5:54 - 5:56
    بۆنمونه، ئافره‌ته یه‌ک شاخه‌که
  • 5:56 - 5:58
    تابلۆیه‌کی تری (ڕافائێله ) باشه، ئێوه ئه‌سپی یه‌ک شاخی ده‌بینن
  • 5:58 - 6:01
    زۆر شت وتراوه و نوسراوه له‌باره‌ی ئه‌سپی یه‌ک شاخی، به‌ڵام
  • 6:01 - 6:04
    ئه‌گه‌ر تۆ تیشکی سینی ئه‌سپی یه‌ک شاخی وه‌ربگری، ده‌بێت به سه‌گی بچوک
  • 6:04 - 6:09
    پێکه‌نین، کێشه نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
  • 6:09 - 6:11
    به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م تابلۆیه
  • 6:11 - 6:14
    ده‌رکه‌وت که (ڕافائێل) ئه‌م تابلۆیه‌ی نه‌کێشاوه
  • 6:14 - 6:17
    تابلۆی سه‌گی بچوکی نه‌کێشاوه، له‌ڕاستیدا تابلۆکه‌ی
  • 6:17 - 6:22
    به ته‌واو نه‌کراوی به‌جێ هێشتوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نوسینانه له‌باره‌ی ئه‌و نیشانه ناشرینانه‌ی
  • 6:22 - 6:25
    ئه‌سپی یه‌ک شاخی -- پێکه‌نین- به‌داخه‌وه
  • 6:25 - 6:28
    زۆر جێی باوه‌ڕپێکردن نیه، پێکه‌نین
  • 6:28 - 6:30
    باشه، هه‌روه‌ها ڕاستگۆیی، ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ک بیربکه‌ره‌وه
  • 6:30 - 6:35
    ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی زانست بتوانێت ڕاستگۆیی
  • 6:35 - 6:38
    کاری هونه‌ری بگۆڕێت، شۆڕشێکی ڕۆشنبیری ڕووده‌دات
  • 6:38 - 6:41
    هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بڵێی، شۆڕشێکی بازاڕی
  • 6:41 - 6:44
    با ئه‌م نمونه‌یه باس بکه‌م
  • 6:44 - 6:47
    هێشتا (ژیان) تابلۆیه‌کی جوانی (ئۆتۆ مارسیوس)ه
  • 6:47 - 6:51
    له (پیتی گه‌له‌ری) تیشک دانه‌وه‌ی کامێره‌مان هه‌یه له ڕێگه‌ی چاودێریکردنه‌وه
  • 6:51 - 6:55
    به‌خۆشحاڵیه‌وه بۆ مرۆڤناسه‌کان، ئه‌وه دووپات کرایه‌وه
  • 6:55 - 6:58
    که ئیمزایه‌کی (ئۆتۆ مارسیوس) هه‌یه، هه‌تا ده‌ڵێت
  • 6:58 - 7:01
    که‌ی دروست کراوه و هه‌روه‌ها شوێنه‌که‌ش دیاری ده‌کات
  • 7:01 - 7:05
    ئه‌وه ئه‌نجامێکی باش بوو، هه‌ندێ کات به‌و شێوه‌یه باش نیه
  • 7:05 - 7:10
    وه دووباره، ڕاستگۆیی و زانست ده‌توانن به یه‌که‌وه
  • 7:10 - 7:15
    ئامانجه‌که بگۆڕن، نه‌ک شتی زیاتر دروست بکه‌ن
  • 7:15 - 7:18
    به‌ڵام به‌لایه‌نی که‌مه‌وه زیاتر باوه‌ڕ پێکراو بێت
  • 7:18 - 7:22
    یان، باشتر بڵێم، کەمتر خستنە پاڵی
  • 7:22 - 7:25
    وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه
  • 7:25 - 7:28
    به‌ڵام، ده‌ڵێم که ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی \
  • 7:28 - 7:32
    خه‌یاڵه‌کانی من و لایەنگرانی من نیشان ده‌دات ئه‌وه‌یه
  • 7:32 - 7:36
    وینه کێشان له‌ژێر ئه‌م چینه، چینی قاوه‌یی
  • 7:36 - 7:39
    خۆشه ویسته که‌ی مه‌جوس، لێره ده‌بینن
  • 7:39 - 7:44
    که سکانه‌رێکی دروست کراوی(ئێکس وای زێد) له‌گه‌ڵ کامێرایه‌کی گوێزه‌ره‌وه دانراوه
  • 7:44 - 7:47
    ته‌نها چاودێری ئه‌م چینه قاوه‌ییه‌ی
  • 7:47 - 7:49
    ئه‌م کاره ناوازه‌یه ده‌کات
  • 7:49 - 7:52
    ئه‌م کاره چی له ژێره‌وه هه‌بێت
  • 7:52 - 7:55
    ئه‌مه ده‌بێت به گرنگترین تابلۆ
  • 7:55 - 7:57
    له ئیتاڵیا هه‌مان لایه‌ن لیۆناردۆ داڤینشی، وە
  • 7:57 - 8:02
    ته‌ماشای ئه‌و ده‌موچاوه جوانانه بکه که که‌س نه‌یبینیوه
  • 8:02 - 8:06
    له ماوه‌ی پێنج سه‌ده‌دا، ته‌ماشای ئه‌م وێنانه بکه
  • 8:06 - 8:08
    ئه‌مانه گه‌وره‌ن، لیۆناردۆ له‌کاتی کارکردن‌دا ده‌بینی
  • 8:08 - 8:12
    ده‌بینی داهێنانه‌کانی چه‌ند جوانن، ڕاسته‌وخۆ
  • 8:12 - 8:15
    له‌سه‌ر زه‌وی و توێژاڵی ته‌خته‌که، وه ده‌یبینی
  • 8:15 - 8:21
    ئه‌و شته جوانه، باشتره بڵێم
  • 8:21 - 8:24
    فیلێک، پێکه‌نین، چونکه ئه‌م فیله
  • 8:24 - 8:28
    له زیاتر له (٧٠) وێنه‌ی تازه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه نه‌بینراوه
  • 8:28 - 8:31
    ئه‌مه دۆزینه‌وه‌م بوو، له‌وه تێگه‌یشتن
  • 8:31 - 8:35
    که چاکه‌تی قاوه‌یی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینن
  • 8:35 - 8:38
    له‌لایەن لیۆناردۆوه دانه‌هێنراوه، که
  • 8:38 - 8:40
    له پێنج سه‌ده وێنه‌یه‌کی کێشراوی تری بۆ ئێمه به‌جێ هێشت
  • 8:40 - 8:45
    ئێمه نه‌مانده‌توانی بیبینین، له‌به‌ر ئه‌وه سوپاس بۆ ته‌کنه‌لۆژیا
  • 8:45 - 8:50
    باشه، پارچه‌کان، پێمان وا بوو ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو
  • 8:50 - 8:53
    ئه‌و خۆشیه‌مان هه‌بێت، خۆشی لە بینینی هەموو ئەم شتانەدا
  • 8:53 - 8:56
    بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه، ئه‌ی بۆ که‌سانی تر چۆنه؟
  • 8:56 - 8:59
    ئێمه بیرمان له ڕاستی داواکاریه‌ک کرده‌وه
  • 8:59 - 9:03
    به به‌کارهێنانی پارچه‌یه‌ک، با ئه‌و دروست کراوانهتان نیشان بده‌م
  • 9:03 - 9:07
    که ده‌بێت چی بکه‌ین، هه‌ر که‌سێک له ئێمه ده‌توانێت چی بکات
  • 9:07 - 9:09
    له ناو مۆزه‌خانه‌کاندا
  • 9:09 - 9:13
    با وابڵێین که ئێمه ده‌چین بۆ مۆزه‌خانه به پارچه‌یه‌که‌وه، باشه؟
  • 9:13 - 9:17
    کامێره‌که ده‌خه‌ینه سه‌ر پارچه‌که
  • 9:17 - 9:23
    ئه‌و تابلۆیه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت بیبینین، وه‌ک ئه‌مه
  • 9:23 - 9:29
    باشه؟ ته‌نها کلیک له‌سه‌ری ده‌که‌م، ده‌وه‌ستین
  • 9:29 - 9:33
    ئێستا بابگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای ئێوه تا وێنه‌که
  • 9:33 - 9:36
    یان، باشتره بڵێم، کامێره‌که، تابلۆکه‌ی ڕاگرتوه
  • 9:36 - 9:39
    دواتر ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ئێستا ئێوه بینیتان له وێنه کێشاندا
  • 9:39 - 9:43
    هه‌ڵیگره‌وه، ده‌بینی
  • 9:43 - 9:46
    وه‌ک وتمان، ده‌توانین، بیهێنینه پێشه‌وه، دوایی ده‌توانین که‌رتی بکه‌ین
  • 9:46 - 9:51
    باشه؟ با فایله‌که بدۆزینه‌وه
  • 9:51 - 9:55
    ئه‌وه‌ی که ئێمه پێویستمانه ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌یه، ته‌نها بیسڕەوه
  • 9:55 - 9:59
    ئێمە فیله‌که ده‌بینین، چه‌پڵه لێدان
  • 9:59 - 10:03
    چه‌پڵه لێدان
  • 10:03 - 10:05
    باشه؟ دوایی ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت
  • 10:05 - 10:08
    ئێمه ده‌توانین به‌رده‌وام بین لە که‌رت کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی، بۆ نمونه
  • 10:08 - 10:12
    له‌سه‌ر پلیکانەکان، هه‌موو دروست کردنه‌کانی ئایکۆنی ده‌بێت
  • 10:12 - 10:15
    بگۆڕێت، زۆر پیاوی ئاسایی هه‌یه که
  • 10:15 - 10:17
    په‌رستگا کۆنه‌کان و وێرانه‌کان بنیات ده‌نێنه‌وه بۆ په‌رستگای تازه
  • 10:17 - 10:21
    وه زۆرێک له وێنه‌کان ده‌رده‌که‌ون، ده‌بینی؟
  • 10:21 - 10:24
    ئه‌مه ته‌نها زانین نیه، چهونکه ده‌گۆڕێت
  • 10:24 - 10:27
    نه‌ک ته‌نها دروست کردنی ئایکۆنه‌کان نیە وه‌ک ده‌بینن، به‌ڵام هونه‌ر و مێژووی ئایکۆنهکانه
  • 10:27 - 10:30
    مانای تابلۆکانە
  • 10:30 - 10:33
    باوەڕماان وایە ئەم ڕێگایه‌کی باش و ئاسانه
  • 10:33 - 10:36
    که هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌کاری بهێنێت، بۆ زیاتر بوون به
  • 10:36 - 10:39
    که‌سێکی سه‌ره‌کی له دۆزینه‌وه‌کانی خۆتدا، نه‌ک ته‌نها
  • 10:39 - 10:42
    ناکارا بیت له‌باره‌یه‌وه، وه‌ک کاتێک ئێمه باسی ده‌که‌ین به‌ناو
  • 10:42 - 10:46
    ژووره کۆتایی نه‌هاتوه‌کانی مۆزه‌خانه‌کان
  • 10:46 - 10:52
    چه‌پڵه‌لێدان
  • 10:52 - 10:55
    بیرێکی تر هێڵکاری دیجیتاڵی کلینکهکانه، که
  • 10:55 - 10:58
    زۆر ڕوونه ئه‌گه‌ر باسی نه‌خۆشه‌کانمان بکردایه
  • 10:58 - 11:00
    به‌ڵام کاتێک باسی ئیشی هونه‌ری ده‌که‌ین، به‌داخه‌وه
  • 11:00 - 11:02
    وه‌ک فکره‌یه‌ک ناچه‌سپێت
  • 11:02 - 11:05
    دووباره، باوه‌ڕمان وایه که ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بێت
  • 11:05 - 11:07
    هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بێت، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ڕاستیانه
  • 11:07 - 11:11
    وە یارمه‌تیمان بدات بۆ دۆزینه‌وه و تێگه‌یشتنی زیاتر
  • 11:11 - 11:14
    که هه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆکانمان
  • 11:14 - 11:17
    ته‌کنیکه ، ماده‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر، کاتێک و بۆچی
  • 11:17 - 11:22
    ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه یان بەدەستی بهێنین
  • 11:22 - 11:25
    ئه‌و که‌ش و هه‌وایه‌ی که ده‌وری تابلۆکانی داوه
  • 11:25 - 11:28
    مه‌به‌ستمان دووباره دۆزینه‌وه‌ی
  • 11:28 - 11:31
    ڕۆحی گهشانهوهیە، ڕژێمێکی تازه دروست بکه‌ینه‌وه
  • 11:31 - 11:35
    که ئه‌ندازیاری بۆ پاشماوه کلتوریه‌کان به‌ڕاستی
  • 11:35 - 11:37
    نیشانه‌یه‌که هونه‌ر و زانست به‌یه‌که‌وه کۆده‌کاته‌وه
  • 11:37 - 11:40
    ئێمه به‌ڕاستی پێویستمان به په‌روه‌رده‌یه‌کی تازه‌ی ئه‌ندازه‌کاری هه‌یه
  • 11:40 - 11:42
    که بچێته ده‌ره‌وه و ئه‌م جۆره کارانە بکات و
  • 11:42 - 11:47
    به‌های کلتوریمان بۆ دوباره بدۆزێته‌وه، ئەو بەهایانەی
  • 11:47 - 11:49
    که پێویستمانه، به تایبه‌تی له ئه‌مڕۆدا
  • 11:49 - 11:53
    ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت بۆ یه‌ک وشه کورتی بکه‌یته‌وه
  • 11:53 - 11:56
    ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ین
  • 11:56 - 11:58
    ئێمه ده‌مانه‌وێت داهاتوو بده‌ین به ڕابردومان
  • 11:58 - 12:01
    بۆ ئه‌وه‌ی داهاتومان هه‌بێت
  • 12:01 - 12:04
    هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه له ژیانی حه‌زلێکردن و هه‌ستکردن دا ده‌ژین
  • 12:04 - 12:08
    به‌شێکی که‌می لیۆناردۆ له ناو هه‌مووماندا هه‌یه، سوپاس، چه‌پڵه لێدان
  • 12:08 - 12:14
    چه‌پڵه لێدان
Title:
ماوریزۆ سیراکینی: نهێنیە زیندوەکانی وێنەکان
Speaker:
Maurizio Seracini
Description:

مێژووی هونەر زۆر دورە لەوەی کە پێناس کراوە. ئەندازیار ماوریزۆ سیراکینی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ گەڕاوە بەدوای وێنەی ' شەڕی ئەنگاریا' ی لیۆناردۆ داڤنشیدا. وە لە کاتی گەڕانەکەدا بۆی دەرکەوتووە کە چەندین وێنە مێژوویەکی دورودرێژیان هەیە. ئایا ئەو مێژووە پێویستە لەگەڵ وێنەکەدا بخرێتە ڕووی بینەران؟

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:34
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hanasa-hiwa foundation edited Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The secret lives of paintings
Show all

Kurdish subtitles

Revisions