Return to Video

پاڵەوانە نایابەکانی گالیسکەی زبڵ

  • 0:01 - 0:04
    جیھانی ئێمە زۆر پاڵەوانی نایابی ھەیە.
  • 0:04 - 0:10
    بەڵام خراپترین جۆری
    ھێزی نایابیان ھەیە: نادیاری.
  • 0:10 - 0:12
    بۆ نموونە، کەناسەکان،
  • 0:12 - 0:16
    کرێکارەکان کە ئەو ماددانە کۆ دەکەنەوە کە
    شیاوی دووبارە بەکارھێنانەوەن بۆ ژیان کردن.
  • 0:16 - 0:21
    کەناسەکان سەریان ھەڵداوە بەھۆی
    جیاوازی کۆمەڵایەتی، بێ کاری،
  • 0:21 - 0:24
    و زۆری پاشماوەی تەنی ڕەق
  • 0:24 - 0:29
    لە کەمی سیستەمی کۆکردنەوەی پاشماوە.
  • 0:29 - 0:34
    کەناسەکان کارێکی قورس و
    دڵسۆزانە و بنچینەیی دابین دەکەن
  • 0:34 - 0:39
    کە سوود بە تەواوی دانیشتوان دەگەیەنێت.
    بەڵام بۆ ئەمە سوپاسیان نەکراوە.
  • 0:39 - 0:46
    لێرە لە بەڕازیل، سەدا ٩٠ی پاشماوەکان کۆ
    دەکەنەوە کە دووبارە بەکار دەھێنرێنەوە.
  • 0:47 - 0:50
    زۆرینەی کەناسەکان بە سەربەخۆیی کار دەکەن،
  • 0:50 - 0:56
    پاشماوە ھەڵدەگرنەوە لە شەقام و
    دەیفرۆشن بەنرخی کەم.
  • 0:56 - 0:59
    ڕەنگە زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆ کۆ بکەنەوە
  • 0:59 - 1:04
    لە جانتاکانیاندا، لە گالیسکەی بازاڕکردندا،
    لە پاسکیلەکانیاندا و لە کاھۆساکاندا.
  • 1:05 - 1:07
    کاھۆسا بریتییە لە گالیسکەیەک کە
    لە دار و کانزا درووست دەکرێت
  • 1:07 - 1:10
    و لە چەند شەقامێکی بەڕازیل دەبینرێن،
  • 1:10 - 1:13
    وەکو نووسین و ھونەری سەر شەقام.
  • 1:13 - 1:18
    و بەم شێوەیە بوو کە یەکەم جار ئەو پاڵەوانە
    نایابە بە کەم سەیرکراوانەم بینی.
  • 1:18 - 1:20
    من ھونەرمەند و چالاکی نووسینی سەر دیوارم
  • 1:20 - 1:26
    و ھونەری من کۆمەڵایەتییە،
    ژینگەیی و سیاسییە لە سروشتدا.
  • 1:26 - 1:31
    لە ٢٠٠٧، کارەکەمم بردە ژێر
    دیوارەکان بۆ سەر کاھۆساکان،
  • 1:31 - 1:34
    وەکو پاڵپشتییەکی شارستانی بۆ پەیامەکەم.
  • 1:34 - 1:38
    بەڵام لەم کاتەدا، دەنگ
    دەخەمە پاڵ كەناسەکان.
  • 1:38 - 1:43
    بە دانانی ھونەر و خۆشی
    بۆ ئامانجەکەم، جوانتر بوو،
  • 1:43 - 1:46
    کە ھاوکاری کرد لە داواکردنی
    گرنگیدان بە کەناسەکان
  • 1:46 - 1:48
    و بۆ بەرەو پێشبردنی ڕێز گرتن لە خۆیان.
  • 1:48 - 1:53
    و ھەروەھا، ئێستا لە شەقامەکان، لە میدیا
    و کۆمەڵگەی گشتی بەناوبانگن.
  • 1:53 - 1:56
    کەواتە، شتەکە بریتییە لە،
  • 1:56 - 2:00
    من خۆم نقووم کرد لەم جیھانە
    و لەو کاتەوە نەوەستاوم.
  • 2:00 - 2:03
    زیاتر لە ٢٠٠ دیوارم بۆیە کردووە بە
    وێنەی کاھۆساکان لە چەندین شاردا
  • 2:03 - 2:07
    و بانگھێشت کراوم بۆ پیشانگاکان و
    گەشتەکان لە سەرانسەری جیھاندا.
  • 2:07 - 2:12
    و دواتر زانیم کە
    کەناسەکان، نادیارییان،
  • 2:12 - 2:14
    تەنھا لە بەڕازیل نییە.
  • 2:14 - 2:19
    ئەوانم بینی لە ئەرجەنتین، چیلی،
  • 2:19 - 2:23
    بۆلیڤیا، ئەفریقای باشوور، تورکیا
  • 2:23 - 2:28
    و تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشدا
    وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکان و یابان.
  • 2:28 - 2:33
    و ئەمە ئەو کاتە بوو کە زانیم پێویستە
    خەڵکی زیاتر بەشداری ئامانجەکەم بن
  • 2:33 - 2:35
    چونکە ئەمە بەرەنگارییەکی گەورەیە.
  • 2:35 - 2:40
    و دواتر، بزووتنەوەیەکی ھاریکاریم
    پێکھێنا بە ناوی پیمپ مای کاهۆسا --
  • 2:40 - 2:44
    (پێکەنین) -- ڕووداوێکە لەلایەن ژمارەیەکی
    زۆر خەڵک پارەی بۆ دابین دەکرێت.
  • 2:44 - 2:45
    سوپاس.
  • 2:45 - 2:48
    (چەپڵە).
  • 2:49 - 2:53
    پیمپ مای کاهۆسا بۆنەیەکی گەورەیە کە
    لەلایەن خەڵکی زۆرەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت
  • 2:53 - 2:56
    بۆ یارمەتیدانی کەناسەکان و کاھۆساکانیان.
  • 2:56 - 3:00
    کەناسەکان یارمەتی دران بە ھۆی پیشەگەری
    زۆر باش و گرنیدان بە تەندروستییان،
  • 3:00 - 3:06
    وەکو پزیشک، دانساز، پزیشکی پێ،
    سەرتاش، دەرمانکاری مەساج
  • 3:06 - 3:08
    و زۆر زیاتر.
  • 3:08 - 3:13
    بەڵام، جل و بەرگی سەلامەت، دەستکێش،
    باڵتۆی بارانپۆش و چاویلکەیان پێ گەشت
  • 3:13 - 3:15
    بۆ ئەوەی بە بەرزترین
    پێناسە لە شاردا ببینرێن،
  • 3:15 - 3:20
    لە کاتێکدا کاھۆساکانیان لەلایەن
    خۆبەخشە مەزنەکانی ئێمە نوێ کرانەوە.
  • 3:20 - 3:22
    و ھەروەھا، دواتر کاڵای
    پارێزەرییان بەدەست گەشت:
  • 3:22 - 3:25
    شریتی فۆسفۆڕ، ھۆڕن و ئاوێنە.
  • 3:25 - 3:27
    لە کۆتاییدا، لەلایەن
    ھونەرمەندێکی شەقام بۆیە کران
  • 3:27 - 3:31
    و بوون بە بەشێک لەم پیشانگا ھونەرییە
    گەڕۆکە مەزن، و سەرسوڕھێنەرە.
  • 3:32 - 3:38
    پیمپ مای کاهۆسا شەقامەکانی ساو پاولۆ،
    ڕیۆ دی جانیرۆ و کوریتیبای گرتەوە.
  • 3:38 - 3:43
    بەڵام بۆ بینینی داخوازییەکان لە
    وڵاتەکانی تر، وەکو دەرەوەی بەڕازیل،
  • 3:43 - 3:48
    پیمپ ئێکسمان دروست کرد، کە
    لەلایەن TEDxە پاڵپشتی دەکرێت،
  • 3:48 - 3:54
    و ئاسانە، خود کردنە، چاپی پیمپ مای کاھۆسا
    لەلایەن خەڵکی زۆر پارەی بۆ دابین دەکرێت.
  • 3:54 - 3:57
    ئێستا ھەمووان دەتوانن بەشداری بکەن.
  • 3:57 - 4:05
    لە ماوەی دوو ساڵ، زیاتر لە ١٧٠ کەناس، ٨٠٠
    خۆبەخش و ٢٠٠ ھونەرمەندی شەقام
  • 4:05 - 4:07
    و زیاتر لە ١،٠٠٠ بەخشەر
  • 4:07 - 4:10
    بەشدارییان کردووە لە بزووتنەوەی
    پیمپ مای کاھۆسا،
  • 4:10 - 4:15
    کارەکانیان بەکارھێنرا لە فێرکردنی دووبارە
    بەکارھێنانەوە لە خوێندنگە ناوخۆییەکان.
  • 4:16 - 4:20
    کەناسەکان نادیارییان لە
    دوای خۆیان جێ دەھێڵن
  • 4:20 - 4:24
    و تا بێت زیاتر دەبن بە ڕێز
    لێگیراو و بەرز نرخێنراو.
  • 4:24 - 4:28
    بەھۆی کاھۆساکانیانەوە، توانای
    جەنگیان ھەیە دژ کەرامەتیان دەبێت،
  • 4:28 - 4:32
    زیادکردنی داھاتیان و کارلێک
    کردنیان لەگەڵ کۆمەڵگە.
  • 4:32 - 4:37
    کەواتە ئێستا، حەز دەکەم داواتان لێ بکەم بۆ
    دەست کردن بە گەڕان و سوپاس کردنی
  • 4:37 - 4:41
    کەناسەکان و پاڵەوانە
    نایابەکانی تری شارەکەتان.
  • 4:41 - 4:46
    ھەوڵ بدەن جیھان بە یەکسانی
    ببینن، بێ بەربەست و سنوور.
  • 4:46 - 4:48
    باوەڕ بکەن یان نا،
  • 4:48 - 4:54
    زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەناس ھەیە
    لە سەرانسەری جیھان.
  • 4:54 - 4:56
    بۆیە جاری داھاتوو کە یەکێکت بینی،
  • 4:56 - 5:01
    وەکو بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە بیناسەوە.
  • 5:01 - 5:04
    زۆر سوپاس، سوپاس.
  • 5:04 - 5:09
    (چەپڵە).
Title:
پاڵەوانە نایابەکانی گالیسکەی زبڵ
Speaker:
موندانۆ
Description:

لە بەڕازیل، "کەناسەکان" ئاسنی کۆن و شتێک کە دووبارە بەکار بھێنرێتەوە کۆ دەکەنەوە. بەڵام کاتێک ئەوان خزمەتگوزارییەکی گرنگ دابین دەکەن کە سوود بە ھەمووان دەگەیەنێت، ئەوان نادیارن لەگەڵ ئەوەی لە شەقامەکانیشدا دەگەڕێن. ھونەرمەندی نووسینی سەر دیوار موندانۆ وەرە ژوورەوە، ھاوڕێیەکی TED. لە وتارێکی ڕۆحیدا، پڕۆژەکەی خۆی ڕوون دەکاتەوە "پیمپ مای کاھۆسا" کە گالیسکەی ئەو کرێکارە قارەمانانە دەگۆڕێت بە شتانێکی جوان و ھەستی جوانییان تیادا دەچێنێت. بزووتنەوەیەکە کە بە جیھانی دەبێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:22
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Trash cart superheroes
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Trash cart superheroes
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Trash cart superheroes
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Trash cart superheroes
Shajwan Muhammad edited Kurdish subtitles for Trash cart superheroes
Shajwan Muhammad edited Kurdish subtitles for Trash cart superheroes
Shajwan Muhammad edited Kurdish subtitles for Trash cart superheroes

Kurdish subtitles

Revisions