Return to Video

ئایا دیموکراسی لە ئەسینا واتایی چی بوو؟ میلیسیا شوارتزبێرگ

  • 0:07 - 0:09
    سڵاو، پیرۆزە!
  • 0:09 - 0:11
    تۆ یانەسیبێکت بردەوە،
  • 0:11 - 0:14
    بەڵام خەڵاتەکە پاره‌ی نه‌خت
    یان گه‌شتێكی دەریایی نایاب نییە.
  • 0:14 - 0:18
    بەڵکو پۆستێکە لە دەزگای
    یاسا دانانی وڵاتەکەت.
  • 0:18 - 0:20
    و تۆ تەنیا کەس نیت کە بەخت یاوەرت بووە.
  • 0:20 - 0:25
    یاسادانەرەکانی ھاوپیشەشت بە
    ھەمان شێوە دەست نیشان کراون.
  • 0:25 - 0:28
    لەوەیە ئەم وەک شێوازێکی سەیری
    بەڕێوە بردنی حکومەت بێتە بەر چاو،
  • 0:28 - 0:30
    ھەر واز لە دیموکراسیەت بھێنە.
  • 0:30 - 0:33
    ھەڵبژاردن بە کڕۆکی
    دیموکراسی دادەنرێت، وایە؟
  • 0:33 - 0:37
    باشە، دانیشتوانی ئەسینا، کە داهێنەری
    وشەی دیموکراسین، تێڕوانینێکی تریان ھەبووە.
  • 0:37 - 0:42
    لە ڕاستیدا، ھەڵبژاردن ڕۆڵێکی بچووکی
    لە دیموکراسیەتی ئەسینا ھەبوو،
  • 0:42 - 0:50
    زۆربەی ئۆفیسەکانی دەسەڵات بە یانه‌سیبی هه‌
    ڕەمەکی له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كان پڕدەکرانەوە.
  • 0:50 - 0:53
    بە پێچەوانەی دیمەکراسیەتی
    نوێنەرایەتی ئەمڕۆ،
  • 0:53 - 0:57
    دەنگدەر سەرکردە ھەڵدەبژێرێت بۆ داڕشتنی
    یاساکان و بڕیاردان لە بڕی دەنگدەران،
  • 0:57 - 1:01
    دیموکراسیەتی سەدەی پێنجەھەمینی
    ئەسینا دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆ بوو
  • 1:01 - 1:03
    ھانی بەشدارانی فراوانی دەدا
  • 1:03 - 1:08
    لە سەر بنەمایی ھو بۆولۆمینۆس،
    واتا ھەر کەسێک کە ئارەزوو بکات.
  • 1:08 - 1:12
    واتا، ھەر کەسێکی شیاو
    کە ژمارەیان ٣٠ ھەزار کەس دەبوو
  • 1:12 - 1:14
    دەیتوانی لە ئەکلیزیا بەشدار بێت،
  • 1:14 - 1:18
    ئەنجومەنێکی گشتی کە لە
    مانگێکدا چەند جارێک کۆدەبێتەوە.
  • 1:18 - 1:23
    بە شێوەیەکی سەرەکیی، ھەر ٦
    ھەزار بەشداربووی کۆبوونەوەکان،
  • 1:23 - 1:25
    مافی ئەوەیان ھەبوو
    قسە بۆ ھاونیشتمانیان بکەن،
  • 1:25 - 1:26
    یاسایەک پێشنیاز بکەن،
  • 1:26 - 1:29
    یان داوایەکی گشتی یاسایی تۆمار بکەن.
  • 1:29 - 1:33
    بە دڵنیایەوە ٦ ھەزار کەس لە
    یەک کات بیانەوێت قسە بکه‌ن
  • 1:33 - 1:35
    شتێکی کاردەیی و کارا بۆ حکومەت نابێت.
  • 1:35 - 1:40
    بۆیە، سیستەمی ئەسینیا پشتی بە
    ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەری ٥٠٠ کەسیی دەبەست
  • 1:40 - 1:41
    کە پێی دەگوترا بولی،
  • 1:41 - 1:45
    بۆ پلاندانان و ھەڵسەنگاندنی پلانەکان،
  • 1:45 - 1:50
    ھاوشان لەگەڵ سەدان دادوەر و کەسانی
    یاسایی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە یاساییەکان.
  • 1:50 - 1:52
    لە جێگەی ھەڵبژاردن یان دامەزراندن،
  • 1:52 - 1:58
    بە یانەسیب خەڵک بۆ ئەم
    پۆستانە دەست نیشان دەکرا.
  • 1:58 - 2:04
    پڕۆسەی دەست نیشان کردنی
    ھەڕەمەكی پێی دەوترێت سۆڕتیشن.
  • 2:04 - 2:06
    خەڵکی تایبەت تەنیا بۆ
    ئەو پۆستانە دەست نیشان دەکرا
  • 2:06 - 2:10
    کاتێک پۆستەکە پێویستی
    بە لێھاتوویەکی تایبەت
  • 2:10 - 2:12
    وەک ئەفسەرەکان ھەبا.
  • 2:12 - 2:16
    ئەمە سیستەمێکی ئەرەستۆکراتییە، واتا
    دەسەڵات لە لایەن باشترینەوە بەڕێوە دەبرێت،
  • 2:16 - 2:21
    پێچەوانەیی دیموکراسییە،
    کە دەسەڵات لە لایەن زۆرینە بەڕێوە دەبرێت.
  • 2:21 - 2:24
    ئەم سیستەمە چۆن بنیات نرا؟
  • 2:24 - 2:30
    لە ڕاستیدا، دیموکراسیەت دوای کۆمەڵێک
    تەنگەژەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست دەبێت
  • 2:30 - 2:33
    بە تایبەت پێکدادانی نێوان سەردەستەکان.
  • 2:33 - 2:35
    سەردەمانێک ھێز لە دەستی
    چینێکی باڵادەست کۆدەبۆوە،
  • 2:35 - 2:39
    بەڵام دواتر مافەکانی وەک قسە
    کردن لە کۆبوونەوه‌کان، مافی دەنگدان
  • 2:39 - 2:42
    بۆ کەسانی ئاسایی شۆڕ دەکرێتەوە.
  • 2:42 - 2:45
    توانایی ھاونیشتمانی ئاسایی
    بۆ بەکار ھێنانی ئەم مافانە
  • 2:45 - 2:50
    دەبێتە کڕۆکی سەرەکی
    ئایدۆلۆجیای دیموکراسی لە ئەسینا.
  • 2:50 - 2:51
    جگە لەوەی کە سوودمەندییە،
  • 2:51 - 2:55
    بەشداری مەدەنی ئەرکی ھاونیشتمانیان بوو،
  • 2:55 - 2:58
    بەھۆی سۆڕتیشن و مەرجی
    قورس تا ڕێگر بێت لە دەسەڵاتداران
  • 2:58 - 3:02
    بۆ درووست کردنی پارتی سیاسیی.
  • 3:02 - 3:04
    بە پێوەرەکانی سەدەی بیست و یەک،
  • 3:04 - 3:08
    ئەسینا بەھۆی دورخستنەوەی
    کۆمەڵێک خەڵک بەڕێوە براوە.
  • 3:08 - 3:12
    ژن، کۆیلە، خەڵکی بێگانە، مافی
    ھاوڵاتی بوونیان لێسەندراوەتەوە،
  • 3:12 - 3:15
    کاتێک ئەوانه‌ی زۆر بچووكن بۆ
    خزمه‌تكردن دووریان دەخه‌ینەوە،
  • 3:15 - 3:23
    ڕێژەی کەسانی شیاو بۆ خزمەتی ئەسینا
    بە ڕێژەی لە سەدا ١٠-٢٠ دادەبەزێت.
  • 3:23 - 3:26
    چەند فەیلەسوفێکی دێرین، وەک ئەفڵاتوون،
    ئه‌م شێوه‌یه‌ی دیموکراسیەت
  • 3:26 - 3:31
    ڕەت دەکاتەوە، پێی وایە گەرەلاوژەیە
    و بێمێشکەکان ئەم سیستەمە بەڕێوە دەبەن.
  • 3:31 - 3:34
    بەڵام ئەمڕۆ دیموکراسیەت کۆمەڵێک
    بیرۆکەی ئەرێنەیی لە ھەگبەدا ھەیە
  • 3:34 - 3:37
    چەندین ڕژێم و لایەن ھەوڵ
    دەدەن ڕەنگپێدەری ئەم بیرۆکانە بن.
  • 3:37 - 3:42
    لە ھەمان کاتدا، ھەندێک خەڵک ھاوڕان لەگەڵ
    ئەفڵاتون لە دژی دەسەڵاتی زۆرینە.
  • 3:42 - 3:45
    بەشێک لە دیموکراسیەتیەکانی
    سەرده‌م ئەم کێشەیان چارەسەر کردووە
  • 3:45 - 3:49
    بە ڕێگەدان خەڵک کەسانێکی
    باش و لێهاتوو ھەڵبژێرن
  • 3:49 - 3:52
    تا له‌ جێگه‌ی ئه‌وان یاسا دابڕێژێت.
  • 3:52 - 3:54
    بەڵام ئەمە کێشەی خۆیی ھەیە،
  • 3:54 - 3:56
    وەک کاریگەریی سامان لەسەر ھەڵبژاردن،
  • 3:56 - 3:59
    و درووست بوونی سیاسه‌تمه‌داری کارامە
  • 3:59 - 4:02
    کە پلانی جیاواز لە پلانی
    دەنگدەرانیان ھەیە.
  • 4:02 - 4:06
    ئایا دەکرێت ھەڵبژاردن بە یانەسیب
    ببێتە ھۆی دروست بوونی حکومەتێکی کاراتر
  • 4:06 - 4:10
    لە ڕێگەی ھێنانە پێشی گروپێکی
    یاسادانەری ھەمەچەشنتر؟
  • 4:10 - 4:14
    یان ئایا پۆستە سیاسیەکانی سەردەم،
    وەک پۆستە سەربازیەکانی ئەسینا
  • 4:14 - 4:17
    پێویستی بە زانیاری و
    لێھاتوویی تایبەت ھەیە؟
  • 4:17 - 4:19
    لەوایە پێویست نەکات ھەناسەت ڕابگریت
  • 4:19 - 4:21
    بۆ بردنەوەی پۆستێک لە حکومەتی وڵاتەکەت.
  • 4:21 - 4:23
    بەڵام بە پێی ئەو شوێنەی کە لێی دەژیت،
  • 4:23 - 4:26
    لەوەیە وەک دەستە
    سوێندەران دەست نیشان بکرێیت
  • 4:26 - 4:28
    گردبوونەوەی مەدەنی،
  • 4:28 - 4:30
    یاخود ڕاپرسی گشتی،
  • 4:30 - 4:33
    ھەر یەکێک لە مانەوە ڕەنگدانەوەی ڕەھەندە
    دیموکرسیەکانی سۆرتیشنە
  • 4:33 - 4:36
    کە تا ئێستا بەردەوامە.
Title:
ئایا دیموکراسی لە ئەسینا واتایی چی بوو؟ میلیسیا شوارتزبێرگ
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-did-democracy-really-mean-in-athens-melissa-schwartzberg

لە کاتێکدا ئێمە پێمان وایە هەڵبژاردن کرۆکی دیموکراسیە، خەڵکی ئەسینا، داهێنەری ئەم چەمکی دیموکراسی، لە ڕاستیدا سیستەمێکی یانەسیبیان بۆ دەستنیشان کردنی سیاسیەکانیان بۆ پۆستەکان بەکار دەهێنا. میلیسیا شوارتزبێرگ باسی لایەنە خراپ و باشەکانی دیموکراسیەتی ئەسینا دەکات و باس لەوە دەکات کە چۆن سیستەمی یانەسیب لەوانەیە لەم سەردەمەشدا یارمەتیمان بدات.

وانەکە لە لایەن میلیسیا شوارتزبێرگ و ئەنیمەیشن لە لایەن TED-Ed.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:52

Kurdish subtitles

Revisions