1 00:00:07,318 --> 00:00:09,003 سڵاو، پیرۆزە! 2 00:00:09,003 --> 00:00:10,872 تۆ یانەسیبێکت بردەوە، 3 00:00:10,872 --> 00:00:14,374 بەڵام خەڵاتەکە پاره‌ی نه‌خت یان گه‌شتێكی دەریایی نایاب نییە. 4 00:00:14,374 --> 00:00:18,228 بەڵکو پۆستێکە لە دەزگای یاسا دانانی وڵاتەکەت. 5 00:00:18,228 --> 00:00:20,446 و تۆ تەنیا کەس نیت کە بەخت یاوەرت بووە. 6 00:00:20,446 --> 00:00:24,547 یاسادانەرەکانی ھاوپیشەشت بە ھەمان شێوە دەست نیشان کراون. 7 00:00:24,547 --> 00:00:27,666 لەوەیە ئەم وەک شێوازێکی سەیری بەڕێوە بردنی حکومەت بێتە بەر چاو، 8 00:00:27,666 --> 00:00:29,725 ھەر واز لە دیموکراسیەت بھێنە. 9 00:00:29,725 --> 00:00:32,960 ھەڵبژاردن بە کڕۆکی دیموکراسی دادەنرێت، وایە؟ 10 00:00:32,960 --> 00:00:37,489 باشە، دانیشتوانی ئەسینا، کە داهێنەری وشەی دیموکراسین، تێڕوانینێکی تریان ھەبووە. 11 00:00:37,489 --> 00:00:42,271 لە ڕاستیدا، ھەڵبژاردن ڕۆڵێکی بچووکی لە دیموکراسیەتی ئەسینا ھەبوو، 12 00:00:42,271 --> 00:00:49,564 زۆربەی ئۆفیسەکانی دەسەڵات بە یانه‌سیبی هه‌ ڕەمەکی له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كان پڕدەکرانەوە. 13 00:00:49,564 --> 00:00:52,680 بە پێچەوانەی دیمەکراسیەتی نوێنەرایەتی ئەمڕۆ، 14 00:00:52,680 --> 00:00:57,274 دەنگدەر سەرکردە ھەڵدەبژێرێت بۆ داڕشتنی یاساکان و بڕیاردان لە بڕی دەنگدەران، 15 00:00:57,274 --> 00:01:00,903 دیموکراسیەتی سەدەی پێنجەھەمینی ئەسینا دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆ بوو 16 00:01:00,903 --> 00:01:02,965 ھانی بەشدارانی فراوانی دەدا 17 00:01:02,965 --> 00:01:07,971 لە سەر بنەمایی ھو بۆولۆمینۆس، واتا ھەر کەسێک کە ئارەزوو بکات. 18 00:01:07,971 --> 00:01:12,019 واتا، ھەر کەسێکی شیاو کە ژمارەیان ٣٠ ھەزار کەس دەبوو 19 00:01:12,019 --> 00:01:14,261 دەیتوانی لە ئەکلیزیا بەشدار بێت، 20 00:01:14,261 --> 00:01:17,904 ئەنجومەنێکی گشتی کە لە مانگێکدا چەند جارێک کۆدەبێتەوە. 21 00:01:17,904 --> 00:01:22,554 بە شێوەیەکی سەرەکیی، ھەر ٦ ھەزار بەشداربووی کۆبوونەوەکان، 22 00:01:22,554 --> 00:01:25,092 مافی ئەوەیان ھەبوو قسە بۆ ھاونیشتمانیان بکەن، 23 00:01:25,092 --> 00:01:26,343 یاسایەک پێشنیاز بکەن، 24 00:01:26,343 --> 00:01:28,745 یان داوایەکی گشتی یاسایی تۆمار بکەن. 25 00:01:28,745 --> 00:01:32,766 بە دڵنیایەوە ٦ ھەزار کەس لە یەک کات بیانەوێت قسە بکه‌ن 26 00:01:32,766 --> 00:01:35,156 شتێکی کاردەیی و کارا بۆ حکومەت نابێت. 27 00:01:35,156 --> 00:01:40,076 بۆیە، سیستەمی ئەسینیا پشتی بە ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەری ٥٠٠ کەسیی دەبەست 28 00:01:40,076 --> 00:01:41,458 کە پێی دەگوترا بولی، 29 00:01:41,458 --> 00:01:44,606 بۆ پلاندانان و ھەڵسەنگاندنی پلانەکان، 30 00:01:44,606 --> 00:01:49,971 ھاوشان لەگەڵ سەدان دادوەر و کەسانی یاسایی بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە یاساییەکان. 31 00:01:49,971 --> 00:01:52,053 لە جێگەی ھەڵبژاردن یان دامەزراندن، 32 00:01:52,053 --> 00:01:57,580 بە یانەسیب خەڵک بۆ ئەم پۆستانە دەست نیشان دەکرا. 33 00:01:57,580 --> 00:02:03,686 پڕۆسەی دەست نیشان کردنی ھەڕەمەكی پێی دەوترێت سۆڕتیشن. 34 00:02:03,686 --> 00:02:06,217 خەڵکی تایبەت تەنیا بۆ ئەو پۆستانە دەست نیشان دەکرا 35 00:02:06,217 --> 00:02:09,564 کاتێک پۆستەکە پێویستی بە لێھاتوویەکی تایبەت 36 00:02:09,564 --> 00:02:11,775 وەک ئەفسەرەکان ھەبا. 37 00:02:11,775 --> 00:02:16,105 ئەمە سیستەمێکی ئەرەستۆکراتییە، واتا دەسەڵات لە لایەن باشترینەوە بەڕێوە دەبرێت، 38 00:02:16,105 --> 00:02:20,698 پێچەوانەیی دیموکراسییە، کە دەسەڵات لە لایەن زۆرینە بەڕێوە دەبرێت. 39 00:02:20,698 --> 00:02:24,106 ئەم سیستەمە چۆن بنیات نرا؟ 40 00:02:24,106 --> 00:02:30,049 لە ڕاستیدا، دیموکراسیەت دوای کۆمەڵێک تەنگەژەیی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست دەبێت 41 00:02:30,049 --> 00:02:32,748 بە تایبەت پێکدادانی نێوان سەردەستەکان. 42 00:02:32,748 --> 00:02:35,191 سەردەمانێک ھێز لە دەستی چینێکی باڵادەست کۆدەبۆوە، 43 00:02:35,191 --> 00:02:38,750 بەڵام دواتر مافەکانی وەک قسە کردن لە کۆبوونەوه‌کان، مافی دەنگدان 44 00:02:38,750 --> 00:02:41,514 بۆ کەسانی ئاسایی شۆڕ دەکرێتەوە. 45 00:02:41,514 --> 00:02:44,664 توانایی ھاونیشتمانی ئاسایی بۆ بەکار ھێنانی ئەم مافانە 46 00:02:44,664 --> 00:02:49,836 دەبێتە کڕۆکی سەرەکی ئایدۆلۆجیای دیموکراسی لە ئەسینا. 47 00:02:49,836 --> 00:02:51,121 جگە لەوەی کە سوودمەندییە، 48 00:02:51,121 --> 00:02:54,692 بەشداری مەدەنی ئەرکی ھاونیشتمانیان بوو، 49 00:02:54,692 --> 00:02:58,446 بەھۆی سۆڕتیشن و مەرجی قورس تا ڕێگر بێت لە دەسەڵاتداران 50 00:02:58,446 --> 00:03:01,757 بۆ درووست کردنی پارتی سیاسیی. 51 00:03:01,757 --> 00:03:03,681 بە پێوەرەکانی سەدەی بیست و یەک، 52 00:03:03,681 --> 00:03:08,372 ئەسینا بەھۆی دورخستنەوەی کۆمەڵێک خەڵک بەڕێوە براوە. 53 00:03:08,372 --> 00:03:12,231 ژن، کۆیلە، خەڵکی بێگانە، مافی ھاوڵاتی بوونیان لێسەندراوەتەوە، 54 00:03:12,231 --> 00:03:15,155 کاتێک ئەوانه‌ی زۆر بچووكن بۆ خزمه‌تكردن دووریان دەخه‌ینەوە، 55 00:03:15,155 --> 00:03:22,577 ڕێژەی کەسانی شیاو بۆ خزمەتی ئەسینا بە ڕێژەی لە سەدا ١٠-٢٠ دادەبەزێت. 56 00:03:22,577 --> 00:03:25,626 چەند فەیلەسوفێکی دێرین، وەک ئەفڵاتوون، ئه‌م شێوه‌یه‌ی دیموکراسیەت 57 00:03:25,626 --> 00:03:30,707 ڕەت دەکاتەوە، پێی وایە گەرەلاوژەیە و بێمێشکەکان ئەم سیستەمە بەڕێوە دەبەن. 58 00:03:30,707 --> 00:03:33,792 بەڵام ئەمڕۆ دیموکراسیەت کۆمەڵێک بیرۆکەی ئەرێنەیی لە ھەگبەدا ھەیە 59 00:03:33,792 --> 00:03:37,262 چەندین ڕژێم و لایەن ھەوڵ دەدەن ڕەنگپێدەری ئەم بیرۆکانە بن. 60 00:03:37,262 --> 00:03:42,143 لە ھەمان کاتدا، ھەندێک خەڵک ھاوڕان لەگەڵ ئەفڵاتون لە دژی دەسەڵاتی زۆرینە. 61 00:03:42,143 --> 00:03:45,450 بەشێک لە دیموکراسیەتیەکانی سەرده‌م ئەم کێشەیان چارەسەر کردووە 62 00:03:45,450 --> 00:03:48,891 بە ڕێگەدان خەڵک کەسانێکی باش و لێهاتوو ھەڵبژێرن 63 00:03:48,891 --> 00:03:51,874 تا له‌ جێگه‌ی ئه‌وان یاسا دابڕێژێت. 64 00:03:51,874 --> 00:03:53,808 بەڵام ئەمە کێشەی خۆیی ھەیە، 65 00:03:53,808 --> 00:03:55,672 وەک کاریگەریی سامان لەسەر ھەڵبژاردن، 66 00:03:55,672 --> 00:03:58,754 و درووست بوونی سیاسه‌تمه‌داری کارامە 67 00:03:58,754 --> 00:04:02,345 کە پلانی جیاواز لە پلانی دەنگدەرانیان ھەیە. 68 00:04:02,345 --> 00:04:06,362 ئایا دەکرێت ھەڵبژاردن بە یانەسیب ببێتە ھۆی دروست بوونی حکومەتێکی کاراتر 69 00:04:06,362 --> 00:04:09,777 لە ڕێگەی ھێنانە پێشی گروپێکی یاسادانەری ھەمەچەشنتر؟ 70 00:04:09,777 --> 00:04:13,536 یان ئایا پۆستە سیاسیەکانی سەردەم، وەک پۆستە سەربازیەکانی ئەسینا 71 00:04:13,536 --> 00:04:16,710 پێویستی بە زانیاری و لێھاتوویی تایبەت ھەیە؟ 72 00:04:16,710 --> 00:04:18,594 لەوایە پێویست نەکات ھەناسەت ڕابگریت 73 00:04:18,594 --> 00:04:21,103 بۆ بردنەوەی پۆستێک لە حکومەتی وڵاتەکەت. 74 00:04:21,103 --> 00:04:22,940 بەڵام بە پێی ئەو شوێنەی کە لێی دەژیت، 75 00:04:22,940 --> 00:04:25,990 لەوەیە وەک دەستە سوێندەران دەست نیشان بکرێیت 76 00:04:25,990 --> 00:04:27,661 گردبوونەوەی مەدەنی، 77 00:04:27,661 --> 00:04:29,720 یاخود ڕاپرسی گشتی، 78 00:04:29,720 --> 00:04:33,385 ھەر یەکێک لە مانەوە ڕەنگدانەوەی ڕەھەندە دیموکرسیەکانی سۆرتیشنە 79 00:04:33,385 --> 00:04:35,692 کە تا ئێستا بەردەوامە.