Return to Video

چۆن کار دەکەم بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لەسەر شەرەف دەکوژرێن

  • 0:01 - 0:03
    کاتی خۆئاما دەکردن بۆ ئەم قسەیە
  • 0:03 - 0:07
    سەیری ژیانمم کردەوە تا بزانم
  • 0:07 - 0:12
    لە چ کاتێکدا، گەشتەکەم دەستی پێکرد.
  • 0:12 - 0:15
    کات زۆر تێپەڕی، و نەمتوانی بزانم
  • 0:15 - 0:18
    سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی
    چیرۆکەکەم لە کوێدایە.
  • 0:18 - 0:20
    هەمیشە پێموابوو سەرەتاکەم
  • 0:20 - 0:24
    دوای نیوەڕۆیەک بوو، کاتێک دایکم پێی گوتم
  • 0:24 - 0:27
    کە من لە سێ داواکاری هاوسەرگیری هەڵهاتووم
    کاتێک دوو ساڵ بووم.
  • 0:28 - 0:33
    شەوێک، کاتێک کارەبا بۆ
    ٨ کاتژمێر لە کۆمەڵگەکەمان بڕا،
  • 0:33 - 0:35
    هەموومان لە دەوری باوکم دانیشتین،
  • 0:35 - 0:39
    چیرۆکەکانی هەوڵدانی خۆی بۆ
    بۆ چوونە قوتابخانە دەگێراینەوە
  • 0:39 - 0:43
    لەکاتێکدا باوکی، ڕێگری لێدەکرد،
    و دەیویست لەگەڵ ئەو ببێتە جوتیار.
  • 0:43 - 0:46
    یاخود ئەو شەوگارە تاریکەی کە
    ١٦ ساڵ بووم
  • 0:46 - 0:50
    کاتێک ٣ منداڵ هاتن و چرپاندیان بە گوێمدا
  • 0:50 - 0:54
    هاوڕێکەم لەسەر تاوانی شەرەف کوژراوە.
  • 0:56 - 0:58
    دواتر درکم بەوە کرد کە،
  • 0:58 - 1:02
    ڕاستە ئەو چرکەساتانە
    بەشێک بوونە لە گەشتەکەم،
  • 1:02 - 1:04
    کاریگەرییان هەبووە لەسەر گەشتەکەم
  • 1:04 - 1:06
    بەڵام دەستپێکی گەشتەکەم نەبوونە،
  • 1:06 - 1:10
    دەستپێکی ڕاستەقینەی گەشتەکەم
    لەبەردەم خانویەکی قوردا بوو
  • 1:10 - 1:13
    لە سەروو سەنده لە پاکستان،
  • 1:13 - 1:15
    کاتێک باوکم دەستی
    دایکمی بە ١٤ ساڵی گرتبوو
  • 1:15 - 1:18
    بڕیاریان دابوو لەو گوندە بڕۆن
  • 1:18 - 1:21
    بچن بۆ شارۆچکەیەک بتوانن
    مندالەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە.
  • 1:21 - 1:23
    هەست دەکەم ژیانی من
  • 1:23 - 1:29
    ئەنجامی ئەو بڕیارە
    ژیرانەیە کە ئەوان داویانە.
  • 1:29 - 1:32
    هەر بەو شێوەیەش
    یەکێک لە بڕیارەکانیان
  • 1:32 - 1:35
    هێشتنەوەی پەیوەندی من و
    خوشک و براکانم بوو بە بنەماڵەکەمانەوە.
  • 1:35 - 1:39
    لەکاتێکدا ئێمە لە کۆمەلگەیەک دەژیاین
    بە حەزەوە بیرمە کە پێی دەوترێ (ڕابابێد)،
  • 1:39 - 1:41
    واتە کۆمەڵگەی هەژار،
  • 1:41 - 1:45
    باوکم خانویەکی بۆ دابین کردین
    لە دەرەوەی شار.
  • 1:45 - 1:49
    من لە هۆزێکی ڕەسەنەوە هاتووم
    لە چیاکانی بەلۆچستان
  • 1:49 - 1:51
    بە براهوی ناودەبرا.
  • 1:51 - 1:56
    براهوی یاخود برۆهی، واتە
    شاخەوانی، و هەروەها زمانی منە.
  • 1:56 - 2:00
    سوپاس بۆ یاساکانی باوکم
    دەربارەی پەیوەندی کردن بە گومرگەکانمانەوە،
  • 2:00 - 2:06
    دەبوایە لە ژیانێکی جوانی بژیم پڕ لە
    گۆرانی، کلتور، نەریت، چیرۆک، چیا،
  • 2:06 - 2:07
    و مەڕی زۆر.
  • 2:08 - 2:10
    بەڵام دواتر، ژیان لە ناو
    ئەو دوو جیاوازییەدا
  • 2:10 - 2:14
    لە نێوان دابونەریتی کلتورەکەم و گوندەکەم،
  • 2:14 - 2:18
    و خوێندنی مۆدێرنی قوتابخانەکەم
    ئاسان نەبوو.
  • 2:18 - 2:22
    ئاگاداری ئەوە بووم کە تەنها کچم
    هێندە ئازادی هەبووبێت،
  • 2:22 - 2:24
    و من هەستم به‌ تاوانباری دەکرد..
  • 2:24 - 2:28
    کاتی چوون بۆ قوتابخانە
    لە کاراچی و حەیدەرئاباد،
  • 2:28 - 2:32
    زۆربەی پورزا و خاڵۆزا و
    هاوڕێکانی منداڵیم بە شوو دەدران،
  • 2:32 - 2:35
    هەندێکیان بە پیاوی بەتەمەنتر،
    هەندێکیان بە ژن بە ژنی،
  • 2:35 - 2:37
    هەندێکیان بە ژنی دووەم.
  • 2:37 - 2:43
    بینیم سیحری ئەو کلتورە جوانە
    لەبەرچاوم کاڵ دەبێتەوە
  • 2:43 - 2:48
    کاتێک بینیم لە دایکبوونی منداڵێکی کچ
    بە خەمبارییەوە پێشوازی لێ دەکرا،
  • 2:48 - 2:53
    کاتێک بە ژنان دەگوترا
    ئارامی و سەلاری گرنگترین ئەخلاقیانە.
  • 2:53 - 2:55
    تا بووم بە ١٦ ساڵ،
  • 2:55 - 2:57
    خەمەکانم بە گریان چارەدەکرد،
  • 2:57 - 3:00
    بەتایبەتی شەوان کاتێک هەموان دەخەوتن
  • 3:00 - 3:02
    هەنسکم هەڵدەڕشت بەسەر سەرینەکەمدا،
  • 3:02 - 3:05
    تا ئەو شەوەی زانیم
    هاوڕێکەم
  • 3:05 - 3:07
    لە ژێر ناوی شەرەفەوە کوژراوە.
  • 3:08 - 3:11
    کوشتن بە تاوانی شەرەف دیاردەیە
  • 3:11 - 3:14
    کاتێک گومان لە ژن و پیاوێک دەکرێت
    بە هەموونی پەیوەندییەک
  • 3:14 - 3:16
    پێش یاخود لە دەرەوەی
    هاوسەرگیری،
  • 3:16 - 3:18
    لەبەر ئەوە
    لەلایەن خیزانەکانیانەوە دەکوژرێن.
  • 3:18 - 3:22
    هەمیشە بکوژەکە، برا، باوک
    یاخود مامە لە خێزانەکەدا.
  • 3:22 - 3:27
    UN ڕایگەیاند ساڵی ١،٠٠٠ کوشتن
    بە ناوی شەرەفەوە لە پاکستان ڕوودەدات،
  • 3:27 - 3:29
    ئەمانە تەنها ئەو کەیسانە
    کە کراون بە ڕاپۆرت.
  • 3:29 - 3:33
    ئەو کلتورەی کە بڕوای بە کوشتن هەیە
    هیچ مانایەکی نییە لای من،
  • 3:33 - 3:36
    زانیم ئەمجارە دەبێت شتێک بکەم.
  • 3:36 - 3:38
    چیتر تا کاتی خەو ناگریم.
  • 3:38 - 3:41
    هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم،
    بۆ وەستاندنی ئەم دیاردەیە،
  • 3:41 - 3:43
    ١٦ ساڵ بووم --
    دەستم کرد بە نوسینی هۆنراوە
  • 3:43 - 3:46
    دەرگە بە دەرگە دەگەڕام
    باسی کوشتنم بۆ دەکردن بە ناوی شەرەفەوە
  • 3:46 - 3:48
    و بۆچی ڕوودەدات،
    بۆ دەبێت بوەستێنرێت،
  • 3:48 - 3:50
    هۆشیاریم لەبارەیەوە
    بڵاو دەکردەوە
  • 3:50 - 3:54
    تا ئەو کاتەی ڕێگەیەکی زۆر باشترم
    دۆزییەوە بۆ کارکردن لەم کێشەیەدا.
  • 3:55 - 4:01
    لەو ڕۆژانەدا لە یەک ژووری
    بچووکدا لە کاراچی دەژیاین.
  • 4:01 - 4:06
    هەموو ساڵێک، لە وەرزە باراناوییەکان
    خانووەکەمان ئاوی لێ ئەڕژا --
  • 4:06 - 4:07
    ئاوی باران و ئاوەڕۆکان --
  • 4:07 - 4:10
    دایکم و باوکم ئاویان دەکردە دەرەوە.
  • 4:10 - 4:15
    لەو ڕۆژانەدا، باوکم کۆمپیوتەرێکی
    زۆر گەورەی هێنایەوە،
  • 4:15 - 4:20
    هێندە گەورەبوو، لەوە دەچوو
    نیوەی ژورەکەمان بگرێت،
  • 4:20 - 4:24
    چەندین وایەر و بەشی هەبوو
    دەبوو پێکەوە ببەسترێن.
  • 4:24 - 4:26
    لەگەڵ ئەوەشدا
    ئەوە خۆشترین شت بوو
  • 4:26 - 4:29
    لە ژیانی من و خوشکەکانمدا ڕوویدابێت.
  • 4:29 - 4:33
    عه‌لی برا گەورەم بوو
    بە بەرپرسی کۆمپیوتەرەکە،
  • 4:33 - 4:37
    هەر یەکەمان ڕۆژی ١٠ بۆ ١٥ خولەکمان
    بەردەکەوت بەکاری بهێنین.
  • 4:37 - 4:40
    کە من لە هەشت منداڵ بەتەمەنترین بووم،
  • 4:40 - 4:42
    دەبوو دواجار بەکاری بهێنم،
  • 4:42 - 4:45
    ئەویش دوای ئەوەی
    قاپەکانم دەشۆردن،
  • 4:45 - 4:48
    و ماڵەکەم پاک دەکردەوە و خوانم
    لەگەڵ دایکم ئامادە دەکرد،
  • 4:48 - 4:51
    و جێگەی خەوی هەموویانم ڕادەخست،
  • 4:51 - 4:53
    دوای ئەمانە، ڕامدەکرد بۆ کۆمپیوتەرەکە،
  • 4:53 - 4:54
    پەیوەستی ئینتەرنێتم دەکرد،
  • 4:54 - 5:00
    ١٠ بۆ ١٥ خولەک
    چێژێکی ڕاستەقینەم وەردەگرت.
  • 5:00 - 5:05
    ئەو ڕۆژانە، وێبسایتێکم دۆزییەوە ناوی
    جۆگل بوو
  • 5:05 - 5:08
    (گۆگڵ) (پێکەنین )
  • 5:08 - 5:11
    بە ئاواتی شێتانەم
    بۆ ئەوەی شتێک بکەم دەربارەی ئەم نەریتانە،
  • 5:11 - 5:15
    لە بەکارهێنانی گۆگڵەوە
    فەیسبوکم دۆزییەوە،
  • 5:15 - 5:19
    وێبسایتێک کە خەڵک دەتوانن
    پەیوەندی بە هەموو دونیاوە ببەستن،
  • 5:19 - 5:23
    لەبەر ئەوە، لە ژوورە زۆر بچوکەکەی،
    زەوی چەمەنتۆ لە کاراچی،
  • 5:23 - 5:27
    پەیوەندیم بە کەسانێکەوە کرد لە ئەمریکا،
    بەریتانیا، ئوسترالیا، و کەنەدا،
  • 5:27 - 5:29
    و کەمپینێکم ڕاگەیاند بە ناوی
  • 5:29 - 5:32
    کەمپینی هۆشیار بەرەوە
    دژی کوشتن بە بە ناوی شەرەفەوە.
  • 5:32 - 5:35
    لە چەند مانگێکی کەمدا
    زۆر گەورە بوو.
  • 5:35 - 5:38
    لە هەموو دونیاوە پاڵپشتیم کرا.
  • 5:38 - 5:39
    میدیاکان پەیوەندییان
    پێوە کردین.
  • 5:39 - 5:43
    کەسانێک هاتن و دەیانویست
    هۆشیاری لەگەڵماندا بلاوبکەنەوە.
  • 5:43 - 5:47
    هێندە گەورە بوو لە ئۆنلاینەوە
    چووە سەر شەقامەکانی وڵاتەکەم،
  • 5:47 - 5:50
    کە ئێمە کۆبونەوە و مانگرتنمان ئەنجام دەدا
  • 5:50 - 5:53
    دەمانویست سیاسەتی پاکستان بگۆڕین
    بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان.
  • 5:53 - 5:57
    لە کاتێکدا پێموابوو هەموو شتەکان باشن،
  • 5:57 - 6:01
    تیمەکەشم -- کە هاوڕێ و دراوسێکانم بوون --
  • 6:01 - 6:03
    پێیان وابوو شتەکان زۆر باش دەڕۆن،
  • 6:03 - 6:07
    نەماندەزانی چ بەرەنگارییەکی گەورە
    بەرەوڕوومان دێت.
  • 6:08 - 6:10
    کۆمەڵگەکەم دژی ئێمە هەستان،
  • 6:10 - 6:14
    گوایە ئێمە مامەڵەی
    نا-ئیسلامی بڵاودەکەینەوە.
  • 6:14 - 6:19
    ئێمە چەندین سەدە لە بەرەنگاری دابووین
    لەو کۆمەڵگە گومرگیانە.
  • 6:19 - 6:22
    بیرمە باوکم نامەیەکی لە
    کەسێکی نادیارەوە پێ گەیشت
  • 6:22 - 6:25
    تێیدا هاتبوو، "کچەکەت کلتوری بیانی
  • 6:25 - 6:26
    بڵاو دەکاتەوە لە
    کلتورێکی بەشەرەفدا."
  • 6:26 - 6:29
    ئوتومبیلەکەمان بەردباران کرا.
  • 6:29 - 6:33
    ڕۆژێک چووم بۆ ئۆفیسەکەمان و بینیم
    بۆردی ئۆفیسەکەمان
  • 6:33 - 6:38
    قوپێنراوە و شکێنراوە و وەک
    ئەوەی چەند کەس پێیاندا کێشابێت.
  • 6:38 - 6:41
    شتەکان زۆر خراپ بوون کە من دەبوو
    لە زۆر ڕوەوە خۆم بشارمەوە.
  • 6:41 - 6:44
    جامی ئوتومبیلەکەم بەرز دەکردەوە،
  • 6:44 - 6:48
    ڕوخسارم داپۆشم، لە شوێنە
    گشتییەکاندا قسە نەکەم،
  • 6:48 - 6:52
    لەناکاو شتەکان خراپتربوون
    کاتێك هەڕەشەی کوشتنم لێکرا،
  • 6:52 - 6:57
    دەبوو بگەڕامایەتەوە بۆ کاراچی
    چالاکیەکانمان وەستان.
  • 6:58 - 7:01
    گەڕانەوە بۆ کاراچی،
    ئەو کات ١٨ ساڵان بووم،
  • 7:01 - 7:06
    هەستم دەکرد ئەوە گەورەترین شکستی
    هەموو ژیانمە،
  • 7:06 - 7:08
    تێکشکێنرا بووم.
  • 7:08 - 7:12
    وەک لاوێک، خۆم بە هۆکاری
    هەموو شتەکان دەزانی.
  • 7:12 - 7:14
    کاتێک تەماشای شتەکانمان کرد،
  • 7:14 - 7:20
    بۆمان ڕونبوەوە کە ئەوە
    هەڵەی من و تیمەکەشم بووە.
  • 7:20 - 7:25
    ئەوکات کەمپینەکەمان لەبەر دوو
    هۆکاری گەورە شکستی هێنا.
  • 7:25 - 7:27
    یەکەم هۆکار ئەوە بوو،
  • 7:27 - 7:30
    ئێمە دژی کرۆکی بەهاکانی خەڵک دەوەستاینەوە.
  • 7:31 - 7:34
    ئێمە بە شتێکمان دەگوت نەخێر
    کە لاییان زۆر گرنگ بوو،
  • 7:34 - 7:37
    بەرەنگاری بنەمای
    ئەخلاقیاتی ئەوانمان دەکرد،
  • 7:37 - 7:39
    زۆر قوڵ لە ناخەوە ئازارمان دەدان.
  • 7:39 - 7:42
    هۆکاری دووهەم کە کە زۆر گرنگ بوو بۆم،
  • 7:42 - 7:44
    هۆکارێکی تایبەت بوو
    کە فێری بووم،
  • 7:44 - 7:47
    ئەوە بوو کە ئێمە بەژداریمان بە
    پاڵەوانە ڕاستەقینەکان نەدەکرد
  • 7:47 - 7:49
    کە دەبوو شەڕ بۆ خۆیان بکەن.
  • 7:49 - 7:53
    ژنانی گوندەکان نەیاندەزانی ئێمە
    لەسەر شەقامەکان شەر بۆ ئەوان دەکەین.
  • 7:53 - 7:55
    هەر کات دەگەڕامەوە،
  • 7:55 - 7:58
    پورزا و هاوڕێکانمم دەبینی
    دەموچاویان بریندار ببوو،
  • 7:58 - 8:00
    دەمپرسی، "چی ڕویداوە؟"
  • 8:00 - 8:02
    دەیانگوت،
    "مێردەکانمان لێیانداوین."
  • 8:02 - 8:05
    بەڵام ئێمە لەبەر ئێوە لەسەر
    شەقامەکان بووین!
  • 8:05 - 8:06
    بەرەنگاری کۆمەڵگە دەبوینەوە.
  • 8:06 - 8:09
    چۆن ئەوە کاریگەری نەبووە
    لەسەر ژیانی ئه‌وان؟
  • 8:09 - 8:14
    دواتر شتێکمان دۆزییەوە
    کە زۆر گرنگ بوو بۆمان.
  • 8:14 - 8:17
    سیاسەتی هەر وڵاتێک
  • 8:17 - 8:21
    مەرج نییە هەمیشە کاریگەری لەسەر
    کۆمەڵگەی خێڵەکی و لادێیەکان هەبێت.
  • 8:21 - 8:26
    وێرانکەر بوو، وەک،
    ناتوانین شتێک بکەین دەربارەی ئەمە؟
  • 8:26 - 8:29
    و زانیمان کە بۆشاییەکی گەورە هەیە
  • 8:29 - 8:33
    کاتێک دێتە سەر سیاسەتی فەرمی
    و ڕاستی و دروستی لەسەر زەوی.
  • 8:33 - 8:36
    ئەمجارە، بڕیارمان دا شتێکی جیاواز بکەین.
  • 8:36 - 8:38
    به‌رنامه‌ڕێژیی بەکار دێنین،
  • 8:38 - 8:41
    دەگەڕێینەوە و داوای لێبوردن دەکەین.
  • 8:41 - 8:42
    بەڵێ، داوای لێبوردن.
  • 8:42 - 8:44
    گەراینەوە بۆ لای کۆمەڵگەکەمان
  • 8:44 - 8:47
    گوتمان ئێمە شەرمەزارین
    بۆ ئەوەی کردمان.
  • 8:47 - 8:52
    ئێمە لێرەین تا داوای لێبوردن بکەین و
    بریارەکە بخەینە دەستی ئێوەوە.
  • 8:52 - 8:53
    چۆن ئەوە بکەین؟
  • 8:53 - 8:56
    ئێمە بۆ سێ لە کلتورە
    سەرەکیەکانتان بەرەو پێش چووین..
  • 8:56 - 9:00
    دەزانین ئەوە مۆسیقا،
    زمان و کاری دەستین.
  • 9:00 - 9:01
    کەس بڕوای پێنەکردین.
  • 9:01 - 9:04
    کەس نەیویست کارمان لەگەڵ بکات.
  • 9:04 - 9:08
    قەناعەت و گفتوگۆیه‌كی زۆری
    خایاند لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیانەدا
  • 9:08 - 9:11
    تا ئەو کاتەی قایل بوون
    بەوەی ئێمە پەرە بە زمانەکەیان دەدەین
  • 9:11 - 9:16
    بەوەی چیرۆک و داستان
    و حیکایەتی خێڵەکان لە کتێبدا کۆبکەینەوە،
  • 9:16 - 9:19
    پەرە بە مۆسیقاکەیان دەدەین
  • 9:19 - 9:24
    بە دروستکردنی سیدییەک لە گۆرانییەکان
    لە هۆزەکە، و هەندێک لێدانی تەپڵ.
  • 9:24 - 9:26
    سێهەم، کە دڵخوازترینم بوو،
  • 9:26 - 9:30
    پەرە بە کاری دەستی دەدەین
    بە کردنەوەی سەنتەرێک لە گوندەکە
  • 9:30 - 9:33
    تا ڕۆژانە ژنان بێن و کاری دەستی بکەن.
  • 9:34 - 9:36
    بەم جۆرە دەستی پێکرد.
  • 9:36 - 9:40
    بە گوندێک دەستمان پێکرد
    یەکەم سەنتەری خۆمانمان کردەوە.
  • 9:41 - 9:42
    ڕۆژێکی جوان بوو.
  • 9:42 - 9:43
    سەنتەرەکە دەست بەکاربوو.
  • 9:43 - 9:45
    ژنان دەهاتن بۆ کاری دەستی،
  • 9:45 - 9:49
    به‌ پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی
    ته‌واو گۆراودا تێپه‌ڕین،
  • 9:49 - 9:52
    فێری مافەکانیان دەبوون،
    ئیسلام چی دەڵێت لەسەر مافەکانیان،
  • 9:52 - 9:55
    و گەشەپێدانی کۆمپانیا،
    چۆن دەتوانن پارە دروست بکەن،
  • 9:55 - 9:57
    چۆن دەتوانن پارە لە پارە دروست بکەن،
  • 9:57 - 10:01
    چۆن بەرەنگاری ئەو کلتورەبن
    کە ژیانیان وێران کردوون
  • 10:01 - 10:03
    بۆ چەندین سەدەیە،
  • 10:03 - 10:05
    چونکە لە ئیسلامدا، لە ڕاستیدا،
  • 10:05 - 10:08
    دەبوو ژنان یەکسان بن لەگەڵ پیاواندا.
  • 10:08 - 10:12
    ژنان زۆر لە بارو دۆخیان ھەیە
    کە ئێمە نەمانبیستوون،
  • 10:12 - 10:14
    کە ئەوان گوێ بیستیان نەبوون،
  • 10:14 - 10:17
    پێویستمان بەوە بوو پێیان بڵێین
    کە پێویستە بزانن
  • 10:17 - 10:20
    کە مافەکانیان لە کوێیە
    و چۆن بە خۆیان بیانبەن،
  • 10:20 - 10:22
    چونکە ئەوان دەتوانن ئەوە
    بکەن و ئێمە ناتوانین.
  • 10:22 - 10:25
    کەواتە ئەمە ئەو مۆدیلە بوو کە لە ڕاستیدا
    زۆر سەرسوڕهێنەرە.
  • 10:25 - 10:28
    لە ڕێگەی چنینەوە
    ئێمە نەریتەکانیانمان بەرز ئەکردەوە.
  • 10:28 - 10:30
    چوینە ناو گوندەکە
    کۆمەڵگە کۆدەکەینەوه.
  • 10:30 - 10:33
    لە ناوەوە سەنتەرێک دروست دەکەین
    کە ٣٠ ژن دێن
  • 10:33 - 10:37
    بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ئەوەی دەربارەی
    بەهای لە جۆری چنراو،
  • 10:37 - 10:41
    گەشەپێدانی کۆمپانیا
    بەهرەکانی ژیان و پەروەردەی بنەڕەتی،
  • 10:41 - 10:44
    و دەربارەی مافەکانیان
    و چۆن بەو داگیرکارانە بڵێین نا
  • 10:44 - 10:48
    و چۆن وەک سەرکردە بوەستنەوە
    بۆ خۆیان و کۆمەڵگە.
  • 10:48 - 10:53
    دوای شەش مانگ پەیوەندیمان بەیەکەوە دەکرد
    ئەو ژنانە بۆ قەرزو بۆ بازاڕ
  • 10:53 - 10:57
    کە دەتوانن ببن بە
    بازرگانە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگەکانیان.
  • 10:57 - 11:00
    زوو پەیوەندیمان بەم پرۆژەی سوگهار کرد.
  • 11:00 - 11:04
    سوگهار وشەیەکی ناوخۆییە کە بەکار هاتووە
    لە چەندین زمان لە پاکستان.
  • 11:04 - 11:07
    واتە ژنی لێھاتوو و بڕوابەخۆ.
  • 11:07 - 11:12
    بەڕاستی بڕوام وایە، بۆ دروستکردنی سەرکردەی
    ژن، تەنها یەک شت هەیە کە پێویستە بیکەیت:
  • 11:12 - 11:17
    تەنها پێیان بلێ کە ئەوان
    چیان پێویستە بۆ ئەوەی ببنە سەرکردە.
  • 11:17 - 11:18
    ئەم ژنانەی لێرە دەیانبینیت،
  • 11:18 - 11:23
    ئەوان بەهرەی بەهێزیان هەیە
    و لەوانەیە سەرکردە بن.
  • 11:23 - 11:26
    تەنها ئەوەی پێویست بوو ئێمە بیکەین
    ئەو بەربەستانەن کە گەمارۆیانداون،
  • 11:26 - 11:28
    ئەوە ئەو شتەیە کە بڕیارمان دا بیکەین.
  • 11:28 - 11:31
    بەڵام دواتر کاتێک ئێمە بیرمان دەکردەوە
    هەموو شتێک باش دەڕۆیشتن،
  • 11:31 - 11:34
    جارێکی تر هەموو شتێک زۆر نایاب بوو،
  • 11:34 - 11:36
    ئێمە کێشە سەرەکییەکانی داهاتوومان دۆزیەوە:
  • 11:36 - 11:39
    زۆر پیاو هەستیان بە گۆڕانکارییە
    دیارەکان لە هاوسەرەکەیان کرد..
  • 11:39 - 11:41
    ئەو زیاتر قسە دەکات،
    ئەو بڕیار دەدات --
  • 11:41 - 11:44
    ئای خوایە، ئەو
    هەموو شتێکی ماڵەکە.
  • 11:44 - 11:49
    ڕاشیانگرتن
    لە هاتنیان بۆ ناوەندەکان،
  • 11:49 - 11:53
    ئەم جارە،
    باشە، کاتی به‌رنامه‌ڕێژی دووەمە.
  • 11:53 - 11:55
    چوینە سەر پیشەسازی مۆدەکە لە پاکستان
  • 11:55 - 11:58
    و بڕیارماندا توێژینەوە بکه‌ین
    دەربارەی ئەوەی کە لەوێ ڕوو دەدات.
  • 11:58 - 12:03
    دەرکەوت کە پیشەسازی مۆدە لە پاکستان
    زۆر بەهێزە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات،
  • 12:03 - 12:07
    بەڵام کەمتر بەشداری
    لە ناوچە خێڵەکییەکان
  • 12:07 - 12:10
    بۆ ناوچە خێڵەکیەکان، بەتایبەتی ژنان دەکات.
  • 12:10 - 12:15
    بۆیە بڕیارماندا یەکەم جارکە لە ناو
    ئافرەتانی هۆزەکان دا دەست پێبکەین،
  • 12:15 - 12:17
    کە ئێستا پێی دەوترێت نۆماد.
  • 12:18 - 12:20
    بۆیە ژنان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زیاتر،
  • 12:20 - 12:23
    ئەوان دەستیان کرد بە بەشداری زیاتر
    لە ڕووی داراییەوە بۆ ماڵەکە،
  • 12:23 - 12:26
    پیاوان دەبوایە دووبارە بیر بکەنەوە
    پێش ئەوەی بەوان بڵێن نەخێر
  • 12:26 - 12:28
    کاتێک دەهاتن بۆ ناوەندەکان.
  • 12:31 - 12:34
    (چەپڵەلێدان)
  • 12:34 - 12:36
    زۆر سوپاس، زۆر سوپاس.
  • 12:36 - 12:41
    لە ساڵی ٢٠١٣دا، یەکەم جار بە سوگهار هوب
    دەستمان پێ کرد لەجیاتی سەنتەر.
  • 12:41 - 12:44
    ئێمە لەگەڵ تریپ ئەدڤایسەر هاوبەشیمان کرد
  • 12:44 - 12:48
    و هۆڵێکی چیمەنتۆمان لە
    ناوەڕاستی گوندێک دروستکرد
  • 12:48 - 12:52
    چەندین ڕێکخراوی ترمان بانگهێشت کرد
    کە لەوێ کار بکەن.
  • 12:52 - 12:54
    ئێمە ئەم پلاتفۆرمەمان دروست
    کرد بۆ قازانج نەویستەکان
  • 12:54 - 12:57
    بۆ ئەوەی دەست بەکار و دەست لێدان
    بکەن لەسەر کێشەکانی تر
  • 12:57 - 12:58
    کە سوگهار کاری لەسەر نەکات،
  • 12:58 - 13:02
    کە شوێنێکی ئاسان دەبێت
    بۆ ئەوەی مەشقیان پێ بکەن،
  • 13:02 - 13:05
    وەک قوتابخانەی جوتیارێک بەکاری
    بهێنیت، تەنانەت وەک بازاڕێک،
  • 13:05 - 13:07
    هەر شتێک کە دەیانەوێت بەکاری بهێنن،
  • 13:07 - 13:09
    و ئەوان زۆر بە
    سەرسوڕهێنەرانە ئەنجامیان دەدا.
  • 13:09 - 13:13
    تا ئێستا توانیومانه‌
    پشتگیری ٩٠٠ ژن بكەین
  • 13:13 - 13:16
    لە ٢٤ گوندی دەوروبەری پاکستان.
  • 13:16 - 13:21
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:22 - 13:25
    بەڵام لەڕاستیدا ئەوە نییە کە من دەمەوێت.
  • 13:27 - 13:31
    خەونم ئەوەیە لە ١٠ساڵی داهاتوودا،
    بگەم بە یەک ملیۆن ئافرەت،
  • 13:31 - 13:33
    بۆ دڵنیابوون لەوەی
    کە ئەوە ڕوودەدات،
  • 13:33 - 13:36
    ئەمساڵ ئێمە دەستمان بە دامەزراوەی
    سوگهار لە ئەمریکا پێ کرد.
  • 13:36 - 13:41
    ئەوە تەنها بۆ پاڵپشتی دارایی نییە
    بەڵام چەندین ڕێکخراوی تر لە پاکستان
  • 13:41 - 13:43
    بۆ دووبارە کردنەوەی بیرۆکەکە
  • 13:43 - 13:46
    و بۆ دۆزینەوەی ڕێگە داهێنەرەکانی تر
  • 13:46 - 13:50
    بۆ ئەوەی ژنانی لادێیی
    لە پاکستان ئازاد بکات.
  • 13:50 - 13:52
    زۆر سوپاس.
  • 13:52 - 13:55
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:55 - 13:57
    سوپاستان دەکەم. سوپاستان دەکەم.
    سوپاستان دەکەم.
  • 13:59 - 14:02
    کریس ئەندرسۆن: خالیدە، هێزی تۆ
    هێزی سروشتە.
  • 14:02 - 14:07
    مەبەستم ئەوەیە، ئەم چیرۆکە لە زۆر ڕووەوە
    تەنها لە باوەڕ بەدەر دیارە.
  • 14:07 - 14:11
    ئەوە باوەڕ پێنەکراوە کە کەسێکی زۆر
    گەنج دەتوانێت ئەوە زۆر بەدەست بهێنێت
  • 14:11 - 14:14
    لە ڕێگەی توانای زۆر و بلیمەتییەوە.
  • 14:14 - 14:15
    بۆیە پێم وایە یەک پرسیار:
  • 14:15 - 14:20
    ئەمە خەونێکی سەرنجراکێشە بۆ گەیشتن پێی
    و توانا بە ملیۆنان ئافرەت بدات --
  • 14:20 - 14:24
    چەندێک لە ئێستا
    سەرکەوتن پشت بە تۆ دەبەستێت،
  • 14:24 - 14:28
    هێزی ئەم کەسایەتییە موگناتیسییە؟
  • 14:28 - 14:31
    چۆن پێوانە دەکات؟
  • 14:31 - 14:35
    خالیدە برۆهی: پێموایە کارەکەم
    ئەوەیە کە ئیلهامەکە دەربهێنرێت،
  • 14:35 - 14:37
    خەونەکەم دەربکەم.
  • 14:37 - 14:40
    ناتوانم فێرتان بکەم چۆن ئەو کارە
    بکەن، چونکە زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە.
  • 14:40 - 14:43
    ئێمە تاقیکردنەوەمان
    تەنها بە سێ ڕێگە كردووە.
  • 14:43 - 14:46
    سەد ڕێگەی جیاواز هەیە
    بۆ ئەوەی توانای ئافرەتەکان ئازاد بکات.
  • 14:46 - 14:49
    من تەنها ئیلهامم پێدەبەخشین
    و ئەوە کاری منە.
  • 14:49 - 14:52
    من بەردەوام ئەبم لە ئەنجامدانی.
    سوگهارهێشتا گەشە دەکات.
  • 14:52 - 14:55
    لە بەرنامەماندایە کە بگەینە
    بۆ دوو گوندی تر،
  • 14:55 - 14:58
    و بەم زووانە باوەڕدەکەم
    ئێمە لە پاکستان دەچینە دەرەوە
  • 14:58 - 15:00
    بۆ باشووری ئاسیا و زیاتر لەمە.
  • 15:00 - 15:04
    سی ئەی: حەزم لەوەیە کاتێک قسەت
    دەربارەی تیمەکەت لە ئاخاوتنەکە کرد،
  • 15:04 - 15:06
    مەبەستم ئەوەیە، ئێوە لەو
    کاتەدا هەمووتان لە ١٨ ساڵ بوون.
  • 15:06 - 15:08
    ئەم تیمە لە چی بوون؟
  • 15:08 - 15:10
    ئەمە هاوڕێی قوتابخانە بوون، وایە؟
  • 15:10 - 15:14
    ک. ب.: ئایا خەڵکی ئێرە
    باوەڕ دەکەن کە من لە تەمەنێکم
  • 15:14 - 15:18
    کە من دەکرێ
    من داپیرەیەک بم لە گوندەکەم؟
  • 15:18 - 15:23
    دایکم لە ٩ ساڵی هاوسەرگیری کرد، ومن
    بەتەمەنترین ژنم کە هاوسەرگیرم نەکردووە
  • 15:23 - 15:27
    هیچ شتێک ناکه‌م
    لە ژیانمدا لە گوندەکەم.
  • 15:27 - 15:30
    سی ئەی: بوەستە، بوەستە،
    بوەستە، هیچ شتێک مەکە؟
  • 15:30 - 15:33
    ک. ب: نەخێر.
    سی ئەی: تۆ ڕاست دەکەیت.
  • 15:33 - 15:36
    ک. ب.: خەڵک زۆرجار، بۆ
    من هەست بە دڵگرانی دەکەن.
  • 15:36 - 15:39
    سی ئەی: بەڵام چەند کات بەسەر دەبەیت
    ئێستا لە بەلۆچستان گەڕایتەوە؟
  • 15:39 - 15:41
    ک. ب.: من لەوێ دەژیم.
  • 15:41 - 15:44
    ئێمە لەنێوان
    کاراچی و بەلۆچستانین.
  • 15:44 - 15:47
    خوشک و براکانم هەموویان
    دەچن بۆ قوتابخانە.
  • 15:47 - 15:49
    من لە خوشک و براکانم لە هەمووان گەورەترم.
  • 15:49 - 15:54
    سی ئەی: بەڵام ئەوەی تۆ دەیکەی بەدڵنیاییەوە
    هەڕەشە لە هەندێک کەس دەکات لەوێ.
  • 15:54 - 15:58
    چۆن سەلامەتی چارەسەر دەکەیت؟
    هەست بە سەلامەتی دەکەیت؟
  • 15:58 - 16:00
    ئایا لەوێ کێشەیەک هەیە؟
  • 16:00 - 16:04
    ک. ب.: پێشتر ئەم پرسیارە
    زۆرجار بۆ من هاتووە،
  • 16:04 - 16:10
    هەست دەکەم کە وشەی "ترس"
    تەنها دێتە لای من و دواتر نامێنێت،
  • 16:10 - 16:14
    بەڵام ترسێک هەیە کە من هەمە
    کە جیاوازە لەگەڵ ئەوە.
  • 16:14 - 16:18
    ترس ئەوەیە ئەگەر بکوژرێم،
    چی بەسەر ئه‌وخەڵکه‌ دا بێت
  • 16:18 - 16:20
    که‌ زۆر منیان خۆشدەوێت؟
  • 16:20 - 16:24
    دایکم تا درەنگانی شەو چاوەڕێم دەکات
    کە من بگەڕێمەوە ماڵەوە.
  • 16:24 - 16:27
    خوشکەکانم دەیانەوێت زۆر شت لە من فێربن،
  • 16:27 - 16:30
    و چەندان كچ لە کۆمەڵگەکەم کە
    دەیانەوێت قسەم لەگەڵ بکەن
  • 16:30 - 16:32
    پرسیاری شتی جیاوازم لێ بكەن،
  • 16:32 - 16:35
    من بەم دواییانە شووم کرد. (پێدەكەنێت)
  • 16:35 - 16:37
    (چەپڵەلێدان)
  • 16:37 - 16:41
    سی ئەی: ئەو لێرەیە؟
    پێویستە هەستیتە سەر پێ.
  • 16:41 - 16:44
    (چەپڵەلێدان)
  • 16:48 - 16:52
    ک. ب.: خۆدەربازکردن لە هاوسەرگیریی
    ڕێکخراو، من هاوسەرەکەمم هەڵبژارد
  • 16:52 - 16:56
    لە سەرانسەری جیهاندا لە لۆس ئانجلۆس،
    جیهانێکی زۆر جیاواز.
  • 16:56 - 16:59
    دەبوایە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو شەڕ بکەم.
    ئەوە چیرۆکێکی جیاوازە.
  • 16:59 - 17:04
    بەڵام وابزانم ئەمە
    تەنها شتە کە لێی دەترسم،
  • 17:04 - 17:09
    و نامەوێت دایکم کەس نەبینێت
    کاتێک شەو چاوەڕێ دەکات.
  • 17:09 - 17:13
    سی ئەی: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت
    بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە ڕێگەکەیاندا،
  • 17:13 - 17:15
    دەتوانن بەردەوام بن، لەوانەیە
    هەندێک لەو جلانە بکڕن
  • 17:15 - 17:18
    کە تۆ دەیبەیت
  • 17:18 - 17:21
    کە لە ڕاستیدا دروست کراون، نەخشاندنەکەی
    لە بەلۆچستان تەواو بووە؟
  • 17:21 - 17:22
    ک. ب.: بەڵێ.
  • 17:22 - 17:25
    سی ئەی: یان دەتوانن
    لە دامه‌زراوه‌كه‌ به‌شداربن.
  • 17:25 - 17:28
    ک. ب.: بە دڵنیاییەوە ئێمە بەدوای
    چەند کەس دەگەرێین کە دەتوانین،
  • 17:28 - 17:31
    چونکە ئێستا کە دامەزراوەکە
    لە پرۆسەی سەرەتادا،
  • 17:31 - 17:34
    من هەوڵ دەدەم زۆر شت فێربم
    دەربارەی چۆنیەتی به‌ڕێوه‌بردن،
  • 17:34 - 17:38
    چۆن پارە بەدەست بهێنین
    یان پەیوەندی بە رێکخراوی زیاترەوە بکەین،
  • 17:38 - 17:41
    بەتایبەتی لە بازرگانی ئەلیکترۆنیدا
    کە بۆ من زۆر نوێیە.
  • 17:41 - 17:44
    مەبەستم ئەوەیە، من کەسێکی مۆدێل نیم،
    باوەڕم پێبکە.
  • 17:44 - 17:47
    سی ئەی: باشە، زۆر خۆش بوو
    کە لێرەیت.
  • 17:47 - 17:52
    تکایە ئازابە، بە زیرەکی بڕۆ،
    تکایە بە سەلامەتی بمێنەرەوە.
  • 17:52 - 18:00
    ک. ب.: زۆر سوپاست دەکەم.
    سی ئەی: سوپاست دەکەم، خالیدە. (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن کار دەکەم بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لەسەر شەرەف دەکوژرێن
Speaker:
خالیدە برۆهی
Description:

ساڵانە نزیکەی هەزار کەیسی کوشتنی لەسەر "شەرەف" لە پاکستان تۆمار دەکرێت، کوشتن لەلایەن ئەندامێکی خێزانەوە بەهەڵسوکەوتی "شەرم و حەیا" دەبەسترێتەوە، وەک پەیوەندییەک لە دەرەوەی هاوسەرگیری. کاتێک خالیدە برۆهی هاوڕێیەکی نزیکی لەسەر شەرەف لەدەستدا، چارەسەرەرێکی دیتەوە و کەمپینێکی لە دژی ئەم کارە ڕاگەیاند. لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرچاوەیێکی نادیارەوە بەرەنگاری بوونەوە: ئەو کۆمەڵگەیەی کە هیوای پاراستنی دەخواست. لەم قسە پڕ لەتوانا و ڕاستگۆیانەدا، برۆهی چۆن سەختی کاری بۆ پرۆسەکەی خۆی کرد، و تێبینیەکی نەهێز پێشکەش بە چالاکە بەسۆزەکانی تر دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
18:13

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions