دەبێ جيهانێكى بێ شۆفێر چۆن بێت؟
-
0:01 - 0:04هه‌ندێك خه‌ڵك خویان بە
شەڕابی فەڕەنسی گرتووە. -
0:04 - 0:07هه‌ندێكى تر حه‌ز به يارى گۆڵف ده‌كه‌ن
-
0:07 - 0:08يان تينونی ئەدەبن.
-
0:09 - 0:12يه‌كێك له‌و شتانه‌ى زۆر دڵخۆشم
ده‌كه‌ن، ده‌بێت دانی پێدا بنێم، -
0:12 - 0:14كه‌مێك جياوازه،
-
0:14 - 0:19ناتوانم دڵخۆشی خۆم پێناسە بکەم
کاتێک سەیری شارەکان لە ئاسمانەوە یان -
0:19 - 0:21له په‌نجه‌ره‌ى فڕۆكهيهكهوه
دەکەم. -
0:21 - 0:24هه‌ندێك له شاره‌كان به هێمنى پيشه‌سازين.
-
0:24 - 0:25وه‌ك دوسێڵدۆرف
-
0:25 - 0:27يان لويسڤيڵ.
-
0:28 - 0:31هه‌ندێكى تريان وزه‌يه‌كى زۆريان هه‌يه
به ئه‌سته‌م ده‌توانن بيگرنه خۆيان، -
0:31 - 0:33وه‌ك نيويۆرك
-
0:33 - 0:34يان هۆنگ كۆنگ.
-
0:35 - 0:37پاشان پاريسمان هه‌يه
-
0:37 - 0:39يان ئيسته‌نبوڵ،
-
0:39 - 0:41كه به‌رگێكى پڕ له مێژوويان هه‌یە.
-
0:42 - 0:44من شاره‌كان وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی
زيندوو ده‌بينم. -
0:45 - 0:47ئينجا له بهرزايى ئاسمانه‌وه
سه‌يريان ده‌كه‌م، -
0:47 - 0:51حه‌زده‌كه‌م شه‌قام و ڕێگا سه‌ره‌كييه‌كانى
بدۆزمه‌وه كه بۆشايى شاره‌كان پێكدێنن. -
0:52 - 0:53به تايبه‌تى له شه‌واندا،
-
0:54 - 0:58كاتێك ئۆتۆمبێله‌كان وا ده‌كه‌ن
به ڕه‌نگى سوور و ئاڵتونى ده‌ركه‌ون: -
0:59 - 1:03ده‌ماره‌كانى شاره‌كه
ڕاسته‌وخۆ له پێش چاوه‌كانتدا -
1:03 - 1:05خەريكى كاره سهرهكييهكهيانن.
-
1:06 - 1:08به‌ڵام کاتێک هه‌موو ڕۆژێك
له ناو ئوتومبێله‌كه‌م داده‌نيشم -
1:09 - 1:12پاش يه‌ك کاتژمێر و نيو هاتووچۆ كردن،
-
1:12 - 1:14ڕاستييه‌كان زۆر جياوازتر ده‌رده‌كه‌ون.
-
1:14 - 1:15(پێكه‌نين)
-
1:15 - 1:16هيچ شتێک
-
1:16 - 1:18نە ڕادێۆ، نە بەرنامە
-
1:18 - 1:19دهنگييهكانى ئينته‌رنێت
-
1:19 - 1:20(پێكه‌نين)
-
1:20 - 1:22(ته‌نانه‌ت كۆڕه‌كانى تێڕوانينيش (یۆگا
-
1:22 - 1:24ناتوانێت وا بكات ئه‌م
ساتە بەکەڵکی ژيان بێت. -
1:24 - 1:26(پێكه‌نين)
-
1:26 - 1:27ئایا ئه‌مە گاڵته‌جاڕى نييه
-
1:27 - 1:32ئۆتۆمبيلمان دروست كردووه
خێراييه‌كه‌ى دەگاتە ١٣٠ ميل له كاژێرێكدا -
1:32 - 1:37به‌ڵام ئێستا به هه‌مان خێرايى ئه‌سپ
و گاليسكهكانى سه‌ده‌ى 19 لێيان دهخوڕين؟ -
1:37 - 1:39(پێكه‌نين)
-
1:39 - 1:40به ته‌نها له ئه‌مريكادا،
-
1:40 - 1:46ته‌نها له ساڵى ٢٠١٤ دا ٢٩.٦ مليار
كاژێرمان له هاتووچۆدا به فيڕۆداوە. -
1:46 - 1:48به‌و بڕه له كات،
-
1:48 - 1:52ميسڕييه كۆنه‌كان ده‌يانتوانی ٢٦
هەڕەمی ديكه بنيادبنێن. -
1:52 - 1:53(پێكه‌نين)
-
1:53 - 1:55ئەمە له ته‌نها ساڵێكدا دەکەین.
-
1:55 - 1:59به فيڕۆدانێكى زۆرى كات، و ووزه
و تواناى مرۆيی. -
2:00 - 2:01بۆ ده‌يان ساڵ، چاره‌سه‌رمان
-
2:01 - 2:04بۆ قه‌ره‌باڵغى شه‌قامه‌كان
بۆ نموونە: دروست کردنی -
2:04 - 2:07شه‌قامى نوێ يان گه‌وره كردنى
شه‌قامه‌كان كۆنه‌كان سادە بوون. -
2:07 - 2:08ئه‌مە سه‌ركه‌وتوو بوو.
-
2:08 - 2:11بۆ پاريس به شێوه‌يه‌كى
ديار سه‌ركه‌وتوو بوو، -
2:11 - 2:14كاتێك شاره‌كه سه‌دان
باڵه‌خانه‌ى شوێنه‌واريى -
2:14 - 2:16بۆ دروستكردنى ٨٥ ميل
-
2:16 - 2:18شه‌قام بۆ هاتووچۆ كردن
و گواستنهوە ڕووخاند. -
2:19 - 2:22هه‌تا ئه‌مڕۆش له شاره
تازه‌كاندا كه به‌خێرايى سەرکەوتووە. -
2:22 - 2:25به‌ڵام له ناوه‌ندى شاره
هاوچه‌رخه دامه‌زراوه‌كاندا، -
2:25 - 2:29فراوان كردنى شه‌قامه‌كان
به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كارێكى ئه‌سته‌مە: -
2:29 - 2:31شوێنه‌كه زۆر چڕە،
-
2:31 - 2:33نرخى خاوهندارێتييهكان، زۆر گرانه
-
2:33 - 2:35داهاته گشتييه‌كانيش، زۆر ههستيارە.
-
2:36 - 2:39سيسته‌مى ده‌ماريى شاره‌كانمان خه‌ريكه
تووشى گيران ده‌بێت و نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، -
2:39 - 2:41ده‌بێت ئاگاداری ئەمە بين.
-
2:41 - 2:44ئه‌م شێوه‌ى بيركردنه‌وه‌ى
ئێستامان سه‌ركه‌وتوو نييە. -
2:44 - 2:46بۆ ئه‌وه‌ى هاتووچۆمان له
جووڵه كردن به‌رده‌وام، -
2:46 - 2:48بێت سه‌رچاوه‌يه‌كى نوێى
بيركردنه‌وه‌مان پێویستە. -
2:50 - 2:53بۆيه پاش ١٦ ساڵ کاركردن
له بوارى گواستنهوە -
2:53 - 2:58کاتی گفتوگۆم له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رێكى
زينده-ته‌كنه‌لۆجيا توشی سەرسوورمان بووم. -
2:58 - 3:00ئه‌و بۆى باسكردم چۆن چاره‌سه‌ره‌كه‌ى
-
3:00 - 3:03هه‌ندێك تايبه‌تمه‌ندى ديارى كراوى
دەمارە سیستەمان چارەسەر دەکات. -
3:04 - 3:06واو" بيرمكرده‌وه "
ده‌ماره سيسته‌مى ئێمه" -
3:06 - 3:09ئه‌و هه‌موو خوێنبه‌ر و
خوێن هێنهرانە له له‌شماندا هەموو ڕۆژێک -
3:09 - 3:13بە گواستنەوەی پێداویستیەکانی
لەش موعجیزە دروست دەکەن." -
3:13 - 3:15ئەمە ئەو ساتەیە کە بۆ ڕوون بۆتەوە
-
3:15 - 3:18زينده‌زانى بە ملیاران ساڵ له ناو كارى
-
3:18 - 3:20گواستنه‌وه دا بووە.
-
3:20 - 3:23چه‌ندين ڕێگە چاره‌ى
-
3:23 - 3:26،بۆ گواستنه‌وه‌ى خۆراك، گازه‌كان
و پڕۆتينهكان تاقی کردووەتەوە. -
3:27 - 3:31به‌ڕاستى ئه‌مە ئاڵۆزترين
تاقيگه‌ى گواستنه‌وه‌يه له جيهاندا. -
3:31 - 3:37كه‌وابێ، چۆنه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى
كێشه‌كانى هاتووچۆ له‌ناو خۆماندا بێت؟ -
3:38 - 3:39ده‌مويست بزانم:
-
3:39 - 3:43بۆچى خوێن له ده‌ماره‌كانماندا له
زۆربه‌ى ته‌مه‌نماندا هاتووچۆ ده‌كات، -
3:43 - 3:47له كاتێكدا شاره گه‌وره‌كانمان
ڕۆژانه کۆسپ دێتە بەردەمیان؟ -
3:47 - 3:52ڕاستييهكە ئه‌مه‌يه كه سه‌يرى
دوو تۆڕى زۆر جياواز ده‌كه‌يت. -
3:52 - 3:54نازانم ئه‌گه‌ر بزانيت،
-
3:54 - 3:59به‌ڵام هه‌ريه‌ك له ئێمه ٦٠,٠٠٠ ميل
-- ده‌مارى خوێن له له‌شماندا هه‌يه -
3:59 - 4:00٦٠,٠٠٠ ميل.
-
4:00 - 4:03ئه‌وه يه‌كسانه به دوو-ئه‌وه‌نده-
و-نيوى چێوه‌ى زه‌وی، -
4:03 - 4:05له ناو له‌شى تۆدا.
ئه‌مه واتا -
4:05 - 4:08ده‌مارى خوێن نه‌ك تەنها له ژێر ڕووى،
-
4:08 - 4:11پێستماندا بەڵکو لە هه‌موو
شوێنێكى له‌شماندا هه‌يە. -
4:11 - 4:13به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شاره‌كانمان بڕوانيت،
-
4:13 - 4:16به‌ڵێ، ئێمه هه‌ندێك سيسته‌مى
شه‌قامى ژێر زهمينيمان -
4:16 - 4:18له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پرد و تونێلدا،
-
4:18 - 4:21هەروەها هه‌ليكۆپته‌ر له ئاسماندا هەیە.
-
4:21 - 4:25به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى
هاتووچۆكانمان له‌سه‌ر زهوييە، -
4:25 - 4:26له‌سه‌ر ڕووى زه‌وی.
-
4:26 - 4:28به واتايهكى دیکە،
-
4:28 - 4:32كاتێكدا ده‌ماره سيسته‌مى ئێمه هه‌ر سێ
دوورييهكانى ناو له‌شمان به‌كارده‌هێنێت، -
4:32 - 4:35بەڵام هاتووچۆى شاره‌كانى
خۆمان زياتر دوو-دوورييە. -
4:36 - 4:39بۆيه پێويستیمان به ئه‌وه‌يه
كار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندى ستوونى بكه‌ين. -
4:39 - 4:42ئه‌گه‌ر ڕووى سه‌ره‌وه تێر بووە،
-
4:42 - 4:44باشه، با هاتووچۆكهمان بهرزبكهينهوە.
-
4:44 - 4:49ئه‌م بيرۆكه چينييه‌ى لەبارەی پاسێك تواناى
تێپەربوونی لە قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆدا هەیە -
4:49 - 4:53ئه‌مه چاو كرانه‌وه‌يه‌ك بوو لە شێوازی
نوێ بۆ بيركردنه‌وه له‌باره‌ى بۆشايى و -
4:53 - 4:55هاتووچۆ له‌ناو شارهكانماندا.
-
4:55 - 4:57ده‌توانين به‌رزتر بڕۆين،
-
4:57 - 5:01شه‌قام و هاتووچۆكانمان وه‌ك
هێڵى كاره‌باكه‌مان هه‌ڵبواسين. -
5:02 - 5:05ته‌ل ئه‌بيب و ئه‌بو زه‌بى
ئێستا باس له تاقيكردنه‌وه‌ى -
5:05 - 5:09ئه‌م تۆڕى پارچه موگناتیسیانه
هه‌ڵواسراوانه‌ى داهاتوو ده‌كه‌ن. -
5:09 - 5:12ئێمه ده‌توانين به‌رده‌وام
سه‌ربكه‌وين، و بفڕين. -
5:13 - 5:15کۆمپانيايهكى وه‌ك ئهيهر به‌س
-
5:15 - 5:19له ئيستادا كار لەسەر
توانای فڕیین تەکسی دەکات -
5:19 - 5:20شتێكمان پێده‌ڵێت.
-
5:21 - 5:26له كۆتاييدا ئوتومبێلى فڕيوو
خه‌ريكه له خه‌ياڵى-زانستييه‌وه ده‌چێته -
5:26 - 5:28بوارێكى سه‌رنجڕاكێشى بازرگانی.
-
5:28 - 5:30ئەمەش ساتێكى خۆشە.
-
5:30 - 5:33بۆيه بنيادنانى ئه‌م سيسته‌مه
سێ-دوورييهى هاتووچۆ -
5:33 - 5:38ڕێگایەکە ده‌توانين كێشه‌كانى هاتووچۆى
پێ كه‌م بكه‌ينه‌وه و چاره‌سه‌ريان بكه‌ين. -
5:38 - 5:40به‌ڵام ئه‌مە تاكه ڕێگاش نییە.
-
5:40 - 5:42ئێمه ده‌بێ بپرسين هه‌ڵبژارده
-
5:42 - 5:46بنهڕهتىەکانی تری وه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبيلانهى
به‌كاريان دێنين، دروستمان كردوون. -
5:46 - 5:49ته‌نها بير له ديمه‌نێكى ئاشنا بكه‌ره‌وە.
-
5:49 - 5:51ماوه‌ى ٤٢خولهكه تۆ شۆفێرى ده‌كەیت.
-
5:52 - 5:54ئه‌و دوو منداڵه‌ى
دواوه‌ت خه‌ريكه ماندوو ده‌بن. -
5:55 - 5:56درهنگيش كهوتوويت.
-
5:57 - 5:59ئه‌و ئۆتۆمبيله خاوه ده‌بينيت
له پێشتهوهيه؟ -
5:59 - 6:01هه‌میشە کە تۆ دره‌نگ
دەكهويت په‌يدا ده‌بێت، وايه؟ -
6:01 - 6:02(پێكه‌نين)
-
6:02 - 6:05ئه‌م شۆفێره بۆ شوێنى وه‌ستان ده‌گه‌ڕێت.
-
6:05 - 6:07شوێنى وه‌ستانی ئۆتۆمبیل
له‌م ناوچه‌يه‌دا نییە، -
6:07 - 6:09به‌س ئەم شوفێرە چۆن بزانێت؟
-
6:10 - 6:14مه‌زه‌نده‌كراوه كه نزيكه‌ى
٣٠ لە سه‌دی جەنجاڵی شاره‌كان -
6:14 - 6:16ئەو شوفێرانەن کە بۆ شوێنی وەستان دەگەڕێن.
-
6:17 - 6:19ئه‌و ١٠٠ ئوتومبێله له
چوارده‌ورت ده‌بينى؟ -
6:20 - 6:22له‌مانه ٨٥ يان تەنها
يه‌ك سه‌رنشينى تێدايە. -
6:23 - 6:27ئه‌م ٨٥ شۆفێره له يه‌كێك له پاسه
سووره‌كانى له‌نده‌ندا شوێنيان ده‌بێته‌وە. -
6:27 - 6:28بۆيه پرسياره‌كه ئەمەیە:
-
6:28 - 6:32بۆچى ئێمه بۆشاييه‌كى زۆر به‌فيڕۆ ده‌ده‌ين
کە زۆرترين پێويستيمان پێى هه‌يه؟ -
6:32 - 6:33بۆچى ئێمه ئه‌وها به خۆمان ده‌كه‌ين؟
-
6:34 - 6:36زينده‌زانى هه‌رگيز ئهوهاى نه‌ده‌كرد.
-
6:36 - 6:39بۆشايى ناو ده‌ماره‌كانمان
بهتەواوهتى بهكارهێنراوە. -
6:40 - 6:41له هه‌ر لێدانێكى دڵدا،
-
6:41 - 6:45په‌ستانێكى به‌هێزترى خوێن
مليۆنان خڕۆكه‌ى سوور ڕێك ده‌خات -
6:45 - 6:47ده‌يانكات به تەوژمی
گه‌وره‌ی ئۆكسجين -
6:47 - 6:50به‌خێرايى به‌نێو جه‌سته‌ماندا تێپەر دەبێت.
-
6:50 - 6:54ته‌نانه‌ت، بۆشاييه زۆر بچووکەکەی نێو
خڕۆكه سوورهكانيشمان به‌فيڕۆ نه‌دراوە. -
6:54 - 6:56له كاتى تهندروستيیدا،
-
6:56 - 7:00زياد لە ٩٥ لە سەدى تواناى هه‌ڵگرتنى
ئۆكسجينيان به‌كارده‌هێنرێت. -
7:00 - 7:03دەتوانن بیربکەنەوە ئه‌گه‌رئه‌و
ئوتومبێلانه له شارهكانماندا -
7:03 - 7:05به‌كاريان دێنين له سه‌دا ٩٥ پڕ بووینایە،
-
7:05 - 7:09ئه‌و هه‌موو بۆشاييه‌ى زياده‌ى ده‌مايه‌وه
پياسه بكه‌يت، پاسكيل سوارى بكه‌يت -
7:09 - 7:10و دڵيشمان به شاره‌كانمان خۆشبێت؟
-
7:11 - 7:14هۆكارى ئه‌وه‌ى كه خوێن زۆر به توانايه
-
7:14 - 7:17ئه‌وه‌يه كه خڕۆكه
سووره‌كانمان نه‌به‌خشراوه به -
7:17 - 7:19ئه‌ندام يان شانه‌ى دياريكراو،
-
7:19 - 7:23ئه‌گه‌رنا، له‌ناو ده‌ماره‌كانماندا
ئه‌سته‌مى هاتووچۆ ڕووى ده‌دا. -
7:23 - 7:24نه‌خێر، ئه‌وان هاوبه‌شن.
-
7:24 - 7:27ئەوان لە لایەن هه‌موو خانه‌كانى
لهشمانهوە هاوبەش کراون. -
7:27 - 7:29جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆڕهكهى
خۆمان زۆر بڵاوبووه‌ته‌وە، -
7:29 - 7:34هه‌ر يه‌ك له‌و ٣٧ تريليۆن خانەمان
ئۆكسجينى تايبه‌ت به خۆيى پێده‌گات -
7:34 - 7:36هه‌ركاتێك پێويستى بێت.
-
7:36 - 7:41خوێن هه‌ردوو جۆرى گوێزەرەوەی
تاك و كۆیه له هه‌مان كاتدا. -
7:41 - 7:43به‌ڵام سه‌باره‌ت به شاره‌كانمان،
-
7:43 - 7:44ئێمه گيرمان خواردووە.
-
7:44 - 7:47گیرمان لە مشتومڕيكى بێ
كۆتادا لە نێوان دروستکردنی -
7:47 - 7:52كۆمهڵگەيهك پشت به ئۆتۆمبێل ده‌به‌ستێت
و سيسته‌مى گواستنه‌وه‌ى گشتی. -
7:52 - 7:54پێم وايه ده‌بێ ئەمە تێپه‌ڕێنين.
-
7:54 - 7:58پێم وايه كه ده‌بێ شتێكى وه‌ها
درووست بكه‌ين كه گونجاوی ئوتومبێله‌كان -
7:58 - 8:01و چوستی پاس وشهمهندهفهرهكانيش
تيادا بوونى هه‌بێت. -
8:01 - 8:03ته‌نها بيربكهرهوە.
-
8:03 - 8:07تۆ له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى خێرا
و به توانادا به ئارامى، -
8:07 - 8:09له‌گه‌ڵ ١٢٠٠ سهرنيشينى ديكە دانیشتوویت.
-
8:10 - 8:12كێشه‌ى شهمهندهفهرەكانى ناو شار
-
8:12 - 8:16ئەوەیە هه‌ندێك كات ده‌بێت
پێنج، ده، پانزه جار -
8:16 - 8:18پێش گه‌شتن به شوێنى
مه‌به‌ست بوه‌ستيت. -
8:18 - 8:21چى ئه‌گه‌ر له‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا
پێويست نه‌كات بوه‌ستيت؟ -
8:22 - 8:23ئەگەر له‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا،
-
8:23 - 8:27فارگۆكانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بتوانن خۆيان
جياببنه‌وه له كاتێكدا تۆ دهجوڵێيت -
8:27 - 8:29ئينجا ببن به پاسى خێراى بێ شۆفێر
-
8:30 - 8:32له‌سه‌ر تۆڕێكى شه‌قامى
لاوه‌كى هاتووچۆ ده‌كات. -
8:32 - 8:34به‌م شێوه‌يه و به‌بێ هيچ وه‌ستانێک،
-
8:34 - 8:36بێ گواستنه‌وه‌يه‌كى دوور و درێژ،
-
8:36 - 8:39تۆ ئێستا له پاسێكدا دانيشتوويت
به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ى تۆ ده‌ڕوات. -
8:40 - 8:42کاتێک نزيك دهبيتهوە،
-
8:42 - 8:45ئه‌و به‌شه‌ى تۆ تێيدا دانيشتوويت
جيا ده‌بێته‌وه -
8:45 - 8:48و به‌شێوه‌يه‌كى خود-ڕه‌وى
ده‌تگه‌يه‌نێته به‌رده‌م ده‌رگاكه‌ت. -
8:49 - 8:51ئه‌مە گشتييه و تاكه
كهسيشه له هه‌مان كاتدا. -
8:52 - 8:57له داهاتوودا ده‌كرێ ئەمە يه‌كێك له
هۆكاره گشتييه‌كانى گواستنه‌وه بێت. -
8:58 - 8:59... ئێستا
-
8:59 - 9:02وه‌ك ئه‌وه‌ى پياسه كردن به ناو شارێك
كه جمه‌ى دێ له فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، -
9:02 - 9:07ته‌كسى فڕيوو، پاسى پێشکەوتوو
و پارچه‌ى موگناتيسى هه‌ڵواسراو -
9:07 - 9:08هێنده سه‌رنجڕاكێش نه‌بێت،
-
9:09 - 9:11هه‌ست ده‌كه‌م هێزێكى تر‌ى كارا هه‌يه
-
9:11 - 9:14واده‌كات هاتووچۆى شاره‌كان
سه‌رنجڕاكێش بێت. -
9:15 - 9:16ئەگه‌ر بير‌ى لێ بكهيتهوە،
-
9:16 - 9:21نه‌وه‌ى ئێستاى ئوتومبێلى بێ شۆفێر
ته‌نها له هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ڕێگاكهيهتى -
9:21 - 9:24بۆ ناو تۆڕێكى هاتووچۆ که
مرۆڤ خۆى بۆ خۆيى بنيادناوە. -
9:24 - 9:28ئه‌وان هه‌وڵى فێربوونى ياساكانى هاتووچۆ
دەدەن، كه به شێوه‌يه‌كى ڕێژه‌يى سادهيە، -
9:28 - 9:31و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانه
هەرەمیەکانی هەڵسوکەوتی مڕۆڤ -
9:31 - 9:33كارێكى زۆر گرانە.
-
9:33 - 9:36به‌ڵام چى ده‌بوو کاتێک ته‌واوى
ئوتومبێلى شاره‌كان ببوایە به بێ شۆفێر؟ -
9:37 - 9:39ئايا پێويستمان به ترافيك ده‌بوو؟
-
9:39 - 9:41پێويستمان به ئاڕاسته‌كانى
هاتووچۆ ده‌بوو؟ -
9:41 - 9:42ئه‌ى چى سه‌باره‌ت به
خێرايى دياريكراو؟ -
9:43 - 9:45خڕۆكه سووره‌كان به‌سه‌ر ئاڕاسته‌كانى
هاتووچۆدا تێپه‌ڕ نابن. -
9:45 - 9:47هه‌رگيز له ڕه‌نگى سوورى
ترافيكدا ناوه‌ستن. -
9:47 - 9:49له يه‌كه‌م شارى
ئوتومبێله بێ شۆفێره‌كاندا، -
9:49 - 9:52هيچ ترافيك و ئاڕاستهيهكى
هاتووچۆت نابێت. -
9:52 - 9:55و كاتێك هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان بێ
شۆفێرن و په‌يوه‌نديان به‌يه‌كه‌وه هه‌يە، -
9:56 - 9:59هه‌موو شتێك پێشبينی كراوه
ماوه‌ى پهرچهكرداريش، كهمترينە. -
9:59 - 10:01ده‌توانن خێراتر شۆفێرى بكه‌ن
-
10:01 - 10:04و ده‌توانن هه‌ر پێشنيارێكى به‌سوود
بتوانێت خێرايى خۆيان -
10:04 - 10:07يان ئوتومبێلهكانى چوارده‌وريان
زياد بكات وه‌ربگرن. -
10:07 - 10:09بۆيه له‌برى ياسا قورسه‌كانى هاتووچۆ،
-
10:10 - 10:12هاتووچۆكردن ڕێكخراو ده‌بێت
-
10:12 - 10:16له‌لايه‌ن تۆڕێكى لۆگاريتمى دايناميكييهوه
كه به‌رده‌وام له خۆپێشخستن دايە. -
10:18 - 10:21ئه‌نجامه‌كه‌ى: هاتووچۆيهكى نامۆ
-
10:21 - 10:25كه تێكه‌ڵه‌يه‌ك دهێت له خێرايى
و سانايى ئۆتۆبانه ئه‌ڵمانييه‌كان -
10:25 - 10:28و چالاكيى داهێنه‌رانه
.يهكتربڕهكانى مۆمباى -
10:29 - 10:30(پێكه‌نين)
-
10:30 - 10:32هاتووچۆ به‌شێوه‌يه‌كى
كارا به‌رده‌وام ده‌بێت. -
10:32 - 10:35وه‌ك خوێنمان له دۆخى شليدا ده‌بێت.
-
10:35 - 10:36به شێوه‌يه‌كى دژيه‌كى نامۆ،
-
10:37 - 10:39هه‌تا تۆڕى هاتووچۆى
ئێمه زياتر خودكار بێت، -
10:39 - 10:42ئه‌وا جووڵهكهى سروشتيتر
و زيندهتر ده‌بێت. -
10:43 - 10:45بۆيه به‌ڵێ،
-
10:45 - 10:49زينده‌زانى ئه‌مڕۆ هه‌موو تايبهتمهنديیە
بليمهتەکانی گواستنه‌وه‌ى هه‌يه. -
10:49 - 10:51به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌يه
ملياران ساڵى پێچووە، -
10:51 - 10:54و به هه‌موو جۆره‌كانى
دووباره‌بوونه‌وه و بازداندا تێپهڕبووە. -
10:55 - 10:58ئێمه ناتوانين ملياره‌ها ساڵ بۆ پێشخستنى
سيسته‌مى هاتووچۆمان چاوهڕوانبين. -
10:59 - 11:01له ئێستادا ئێمه خه‌ون،
-
11:01 - 11:02بيرۆكه‌كان و
-
11:02 - 11:04تهكنهلۆژياشمان
-
11:04 - 11:07بۆ دروستكردن تۆڕى
گواستنەوهى سێ-ڕه‌هه‌ندی، -
11:07 - 11:09داهێنانى ئوتومبێلى نوێ
-
11:09 - 11:11و گۆڕينى جووڵه له
شارهكانماندا هەیە. -
11:11 - 11:12با ئه‌م كاره بكه‌ين.
-
11:12 - 11:13سوپاس.
-
11:13 - 11:16(چهپڵەڕێزان)
- Title:
- دەبێ جيهانێكى بێ شۆفێر چۆن بێت؟
- Speaker:
- وانيس كاباج
- Description:
-
چى دەبێت ئه‌گه‌ر هاتووچۆى سه‌ر شه‌قامه‌كانمان به هه‌مان سانايى و تواناى هاتووچۆكردنى خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانماندا بێت؟ شاره‌زاى بوارى گواستنه‌وه وانيس كاباج، پێى وايه كه ده‌توانين بيرۆكه له بليمه‌تى زينده‌زانى، بۆ دروستكردنى سيسته‌مه‌كانى هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ى داهاتوو وه‌ربگرين. له‌م گوتارى بيركردنه‌وه‌ى-ئاينده‌ييه‌دا، باس له‌و پاسانه‌ى تواناى جيابوونه‌وه‌يان هه‌يه، ته‌كسى فڕيوو و تۆڕى پارچه موگناتيزييه هه‌ڵواسراوه‌كان دەکات، كه ده‌كرێ هۆكاربن بۆ هێنانه دى خه‌ونى جيهانێكى دايناميكى، بێ شۆفێر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:31
halo fariq approved Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for What a driverless world could look like | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for What a driverless world could look like |