هه‌ندێك خه‌ڵك خویان بە شەڕابی فەڕەنسی گرتووە. هه‌ندێكى تر حه‌ز به يارى گۆڵف ده‌كه‌ن يان تينونی ئەدەبن. يه‌كێك له‌و شتانه‌ى زۆر دڵخۆشم ده‌كه‌ن، ده‌بێت دانی پێدا بنێم، كه‌مێك جياوازه، ناتوانم دڵخۆشی خۆم پێناسە بکەم کاتێک سەیری شارەکان لە ئاسمانەوە یان له په‌نجه‌ره‌ى فڕۆكهيهكهوه دەکەم. هه‌ندێك له شاره‌كان به هێمنى پيشه‌سازين. وه‌ك دوسێڵدۆرف يان لويسڤيڵ. هه‌ندێكى تريان وزه‌يه‌كى زۆريان هه‌يه به ئه‌سته‌م ده‌توانن بيگرنه خۆيان، وه‌ك نيويۆرك يان هۆنگ كۆنگ. پاشان پاريسمان هه‌يه يان ئيسته‌نبوڵ، كه به‌رگێكى پڕ له مێژوويان هه‌یە. من شاره‌كان وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی زيندوو ده‌بينم. ئينجا له بهرزايى ئاسمانه‌وه سه‌يريان ده‌كه‌م، حه‌زده‌كه‌م شه‌قام و ڕێگا سه‌ره‌كييه‌كانى بدۆزمه‌وه كه بۆشايى شاره‌كان پێكدێنن. به تايبه‌تى له شه‌واندا، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كان وا ده‌كه‌ن به ڕه‌نگى سوور و ئاڵتونى ده‌ركه‌ون: ده‌ماره‌كانى شاره‌كه ڕاسته‌وخۆ له پێش چاوه‌كانتدا خەريكى كاره سهرهكييهكهيانن. به‌ڵام کاتێک هه‌موو ڕۆژێك له ناو ئوتومبێله‌كه‌م داده‌نيشم پاش يه‌ك کاتژمێر و نيو هاتووچۆ كردن، ڕاستييه‌كان زۆر جياوازتر ده‌رده‌كه‌ون. (پێكه‌نين) هيچ شتێک نە ڕادێۆ، نە بەرنامە دهنگييهكانى ئينته‌رنێت (پێكه‌نين) (ته‌نانه‌ت كۆڕه‌كانى تێڕوانينيش (یۆگا ناتوانێت وا بكات ئه‌م ساتە بەکەڵکی ژيان بێت. (پێكه‌نين) ئایا ئه‌مە گاڵته‌جاڕى نييه ئۆتۆمبيلمان دروست كردووه خێراييه‌كه‌ى دەگاتە ١٣٠ ميل له كاژێرێكدا به‌ڵام ئێستا به هه‌مان خێرايى ئه‌سپ و گاليسكهكانى سه‌ده‌ى 19 لێيان دهخوڕين؟ (پێكه‌نين) به ته‌نها له ئه‌مريكادا، ته‌نها له ساڵى ٢٠١٤ دا ٢٩.٦ مليار كاژێرمان له هاتووچۆدا به فيڕۆداوە. به‌و بڕه له كات، ميسڕييه كۆنه‌كان ده‌يانتوانی ٢٦ هەڕەمی ديكه بنيادبنێن. (پێكه‌نين) ئەمە له ته‌نها ساڵێكدا دەکەین. به فيڕۆدانێكى زۆرى كات، و ووزه و تواناى مرۆيی. بۆ ده‌يان ساڵ، چاره‌سه‌رمان بۆ قه‌ره‌باڵغى شه‌قامه‌كان بۆ نموونە: دروست کردنی شه‌قامى نوێ يان گه‌وره كردنى شه‌قامه‌كان كۆنه‌كان سادە بوون. ئه‌مە سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ پاريس به شێوه‌يه‌كى ديار سه‌ركه‌وتوو بوو، كاتێك شاره‌كه سه‌دان باڵه‌خانه‌ى شوێنه‌واريى بۆ دروستكردنى ٨٥ ميل شه‌قام بۆ هاتووچۆ كردن و گواستنهوە ڕووخاند. هه‌تا ئه‌مڕۆش له شاره تازه‌كاندا كه به‌خێرايى سەرکەوتووە. به‌ڵام له ناوه‌ندى شاره هاوچه‌رخه دامه‌زراوه‌كاندا، فراوان كردنى شه‌قامه‌كان به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كارێكى ئه‌سته‌مە: شوێنه‌كه زۆر چڕە، نرخى خاوهندارێتييهكان، زۆر گرانه داهاته گشتييه‌كانيش، زۆر ههستيارە. سيسته‌مى ده‌ماريى شاره‌كانمان خه‌ريكه تووشى گيران ده‌بێت و نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ده‌بێت ئاگاداری ئەمە بين. ئه‌م شێوه‌ى بيركردنه‌وه‌ى ئێستامان سه‌ركه‌وتوو نييە. بۆ ئه‌وه‌ى هاتووچۆمان له جووڵه كردن به‌رده‌وام، بێت سه‌رچاوه‌يه‌كى نوێى بيركردنه‌وه‌مان پێویستە. بۆيه پاش ١٦ ساڵ کاركردن له بوارى گواستنهوە کاتی گفتوگۆم له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رێكى زينده-ته‌كنه‌لۆجيا توشی سەرسوورمان بووم. ئه‌و بۆى باسكردم چۆن چاره‌سه‌ره‌كه‌ى هه‌ندێك تايبه‌تمه‌ندى ديارى كراوى دەمارە سیستەمان چارەسەر دەکات. واو" بيرمكرده‌وه " ده‌ماره سيسته‌مى ئێمه" ئه‌و هه‌موو خوێنبه‌ر و خوێن هێنهرانە له له‌شماندا هەموو ڕۆژێک بە گواستنەوەی پێداویستیەکانی لەش موعجیزە دروست دەکەن." ئەمە ئەو ساتەیە کە بۆ ڕوون بۆتەوە زينده‌زانى بە ملیاران ساڵ له ناو كارى گواستنه‌وه دا بووە. چه‌ندين ڕێگە چاره‌ى ،بۆ گواستنه‌وه‌ى خۆراك، گازه‌كان و پڕۆتينهكان تاقی کردووەتەوە. به‌ڕاستى ئه‌مە ئاڵۆزترين تاقيگه‌ى گواستنه‌وه‌يه له جيهاندا. كه‌وابێ، چۆنه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هاتووچۆ له‌ناو خۆماندا بێت؟ ده‌مويست بزانم: بۆچى خوێن له ده‌ماره‌كانماندا له زۆربه‌ى ته‌مه‌نماندا هاتووچۆ ده‌كات، له كاتێكدا شاره گه‌وره‌كانمان ڕۆژانه کۆسپ دێتە بەردەمیان؟ ڕاستييهكە ئه‌مه‌يه كه سه‌يرى دوو تۆڕى زۆر جياواز ده‌كه‌يت. نازانم ئه‌گه‌ر بزانيت، به‌ڵام هه‌ريه‌ك له ئێمه ٦٠,٠٠٠ ميل -- ده‌مارى خوێن له له‌شماندا هه‌يه ٦٠,٠٠٠ ميل. ئه‌وه يه‌كسانه به دوو-ئه‌وه‌نده- و-نيوى چێوه‌ى زه‌وی، له ناو له‌شى تۆدا. ئه‌مه واتا ده‌مارى خوێن نه‌ك تەنها له ژێر ڕووى، پێستماندا بەڵکو لە هه‌موو شوێنێكى له‌شماندا هه‌يە. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شاره‌كانمان بڕوانيت، به‌ڵێ، ئێمه هه‌ندێك سيسته‌مى شه‌قامى ژێر زهمينيمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پرد و تونێلدا، هەروەها هه‌ليكۆپته‌ر له ئاسماندا هەیە. به‌ڵام زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى هاتووچۆكانمان له‌سه‌ر زهوييە، له‌سه‌ر ڕووى زه‌وی. به واتايهكى دیکە، كاتێكدا ده‌ماره سيسته‌مى ئێمه هه‌ر سێ دوورييهكانى ناو له‌شمان به‌كارده‌هێنێت، بەڵام هاتووچۆى شاره‌كانى خۆمان زياتر دوو-دوورييە. بۆيه پێويستیمان به ئه‌وه‌يه كار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندى ستوونى بكه‌ين. ئه‌گه‌ر ڕووى سه‌ره‌وه تێر بووە، باشه، با هاتووچۆكهمان بهرزبكهينهوە. ئه‌م بيرۆكه چينييه‌ى لەبارەی پاسێك تواناى تێپەربوونی لە قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆدا هەیە ئه‌مه چاو كرانه‌وه‌يه‌ك بوو لە شێوازی نوێ بۆ بيركردنه‌وه له‌باره‌ى بۆشايى و هاتووچۆ له‌ناو شارهكانماندا. ده‌توانين به‌رزتر بڕۆين، شه‌قام و هاتووچۆكانمان وه‌ك هێڵى كاره‌باكه‌مان هه‌ڵبواسين. ته‌ل ئه‌بيب و ئه‌بو زه‌بى ئێستا باس له تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌م تۆڕى پارچه موگناتیسیانه هه‌ڵواسراوانه‌ى داهاتوو ده‌كه‌ن. ئێمه ده‌توانين به‌رده‌وام سه‌ربكه‌وين، و بفڕين. کۆمپانيايهكى وه‌ك ئهيهر به‌س له ئيستادا كار لەسەر توانای فڕیین تەکسی دەکات شتێكمان پێده‌ڵێت. له كۆتاييدا ئوتومبێلى فڕيوو خه‌ريكه له خه‌ياڵى-زانستييه‌وه ده‌چێته بوارێكى سه‌رنجڕاكێشى بازرگانی. ئەمەش ساتێكى خۆشە. بۆيه بنيادنانى ئه‌م سيسته‌مه سێ-دوورييهى هاتووچۆ ڕێگایەکە ده‌توانين كێشه‌كانى هاتووچۆى پێ كه‌م بكه‌ينه‌وه و چاره‌سه‌ريان بكه‌ين. به‌ڵام ئه‌مە تاكه ڕێگاش نییە. ئێمه ده‌بێ بپرسين هه‌ڵبژارده بنهڕهتىەکانی تری وه‌ك ئه‌و ئۆتۆمبيلانهى به‌كاريان دێنين، دروستمان كردوون. ته‌نها بير له ديمه‌نێكى ئاشنا بكه‌ره‌وە. ماوه‌ى ٤٢خولهكه تۆ شۆفێرى ده‌كەیت. ئه‌و دوو منداڵه‌ى دواوه‌ت خه‌ريكه ماندوو ده‌بن. درهنگيش كهوتوويت. ئه‌و ئۆتۆمبيله خاوه ده‌بينيت له پێشتهوهيه؟ هه‌میشە کە تۆ دره‌نگ دەكهويت په‌يدا ده‌بێت، وايه؟ (پێكه‌نين) ئه‌م شۆفێره بۆ شوێنى وه‌ستان ده‌گه‌ڕێت. شوێنى وه‌ستانی ئۆتۆمبیل له‌م ناوچه‌يه‌دا نییە، به‌س ئەم شوفێرە چۆن بزانێت؟ مه‌زه‌نده‌كراوه كه نزيكه‌ى ٣٠ لە سه‌دی جەنجاڵی شاره‌كان ئەو شوفێرانەن کە بۆ شوێنی وەستان دەگەڕێن. ئه‌و ١٠٠ ئوتومبێله له چوارده‌ورت ده‌بينى؟ له‌مانه ٨٥ يان تەنها يه‌ك سه‌رنشينى تێدايە. ئه‌م ٨٥ شۆفێره له يه‌كێك له پاسه سووره‌كانى له‌نده‌ندا شوێنيان ده‌بێته‌وە. بۆيه پرسياره‌كه ئەمەیە: بۆچى ئێمه بۆشاييه‌كى زۆر به‌فيڕۆ ده‌ده‌ين کە زۆرترين پێويستيمان پێى هه‌يه؟ بۆچى ئێمه ئه‌وها به خۆمان ده‌كه‌ين؟ زينده‌زانى هه‌رگيز ئهوهاى نه‌ده‌كرد. بۆشايى ناو ده‌ماره‌كانمان بهتەواوهتى بهكارهێنراوە. له هه‌ر لێدانێكى دڵدا، په‌ستانێكى به‌هێزترى خوێن مليۆنان خڕۆكه‌ى سوور ڕێك ده‌خات ده‌يانكات به تەوژمی گه‌وره‌ی ئۆكسجين به‌خێرايى به‌نێو جه‌سته‌ماندا تێپەر دەبێت. ته‌نانه‌ت، بۆشاييه زۆر بچووکەکەی نێو خڕۆكه سوورهكانيشمان به‌فيڕۆ نه‌دراوە. له كاتى تهندروستيیدا، زياد لە ٩٥ لە سەدى تواناى هه‌ڵگرتنى ئۆكسجينيان به‌كارده‌هێنرێت. دەتوانن بیربکەنەوە ئه‌گه‌رئه‌و ئوتومبێلانه له شارهكانماندا به‌كاريان دێنين له سه‌دا ٩٥ پڕ بووینایە، ئه‌و هه‌موو بۆشاييه‌ى زياده‌ى ده‌مايه‌وه پياسه بكه‌يت، پاسكيل سوارى بكه‌يت و دڵيشمان به شاره‌كانمان خۆشبێت؟ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه خوێن زۆر به توانايه ئه‌وه‌يه كه خڕۆكه سووره‌كانمان نه‌به‌خشراوه به ئه‌ندام يان شانه‌ى دياريكراو، ئه‌گه‌رنا، له‌ناو ده‌ماره‌كانماندا ئه‌سته‌مى هاتووچۆ ڕووى ده‌دا. نه‌خێر، ئه‌وان هاوبه‌شن. ئەوان لە لایەن هه‌موو خانه‌كانى لهشمانهوە هاوبەش کراون. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆڕهكهى خۆمان زۆر بڵاوبووه‌ته‌وە، هه‌ر يه‌ك له‌و ٣٧ تريليۆن خانەمان ئۆكسجينى تايبه‌ت به خۆيى پێده‌گات هه‌ركاتێك پێويستى بێت. خوێن هه‌ردوو جۆرى گوێزەرەوەی تاك و كۆیه له هه‌مان كاتدا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به شاره‌كانمان، ئێمه گيرمان خواردووە. گیرمان لە مشتومڕيكى بێ كۆتادا لە نێوان دروستکردنی كۆمهڵگەيهك پشت به ئۆتۆمبێل ده‌به‌ستێت و سيسته‌مى گواستنه‌وه‌ى گشتی. پێم وايه ده‌بێ ئەمە تێپه‌ڕێنين. پێم وايه كه ده‌بێ شتێكى وه‌ها درووست بكه‌ين كه گونجاوی ئوتومبێله‌كان و چوستی پاس وشهمهندهفهرهكانيش تيادا بوونى هه‌بێت. ته‌نها بيربكهرهوە. تۆ له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى خێرا و به توانادا به ئارامى، له‌گه‌ڵ ١٢٠٠ سهرنيشينى ديكە دانیشتوویت. كێشه‌ى شهمهندهفهرەكانى ناو شار ئەوەیە هه‌ندێك كات ده‌بێت پێنج، ده، پانزه جار پێش گه‌شتن به شوێنى مه‌به‌ست بوه‌ستيت. چى ئه‌گه‌ر له‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا پێويست نه‌كات بوه‌ستيت؟ ئەگەر له‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا، فارگۆكانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بتوانن خۆيان جياببنه‌وه له كاتێكدا تۆ دهجوڵێيت ئينجا ببن به پاسى خێراى بێ شۆفێر له‌سه‌ر تۆڕێكى شه‌قامى لاوه‌كى هاتووچۆ ده‌كات. به‌م شێوه‌يه و به‌بێ هيچ وه‌ستانێک، بێ گواستنه‌وه‌يه‌كى دوور و درێژ، تۆ ئێستا له پاسێكدا دانيشتوويت به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ى تۆ ده‌ڕوات. کاتێک نزيك دهبيتهوە، ئه‌و به‌شه‌ى تۆ تێيدا دانيشتوويت جيا ده‌بێته‌وه و به‌شێوه‌يه‌كى خود-ڕه‌وى ده‌تگه‌يه‌نێته به‌رده‌م ده‌رگاكه‌ت. ئه‌مە گشتييه و تاكه كهسيشه له هه‌مان كاتدا. له داهاتوودا ده‌كرێ ئەمە يه‌كێك له هۆكاره گشتييه‌كانى گواستنه‌وه بێت. ... ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ى پياسه كردن به ناو شارێك كه جمه‌ى دێ له فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان، ته‌كسى فڕيوو، پاسى پێشکەوتوو و پارچه‌ى موگناتيسى هه‌ڵواسراو هێنده سه‌رنجڕاكێش نه‌بێت، هه‌ست ده‌كه‌م هێزێكى تر‌ى كارا هه‌يه واده‌كات هاتووچۆى شاره‌كان سه‌رنجڕاكێش بێت. ئەگه‌ر بير‌ى لێ بكهيتهوە، نه‌وه‌ى ئێستاى ئوتومبێلى بێ شۆفێر ته‌نها له هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ڕێگاكهيهتى بۆ ناو تۆڕێكى هاتووچۆ که مرۆڤ خۆى بۆ خۆيى بنيادناوە. ئه‌وان هه‌وڵى فێربوونى ياساكانى هاتووچۆ دەدەن، كه به شێوه‌يه‌كى ڕێژه‌يى سادهيە، و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانه هەرەمیەکانی هەڵسوکەوتی مڕۆڤ كارێكى زۆر گرانە. به‌ڵام چى ده‌بوو کاتێک ته‌واوى ئوتومبێلى شاره‌كان ببوایە به بێ شۆفێر؟ ئايا پێويستمان به ترافيك ده‌بوو؟ پێويستمان به ئاڕاسته‌كانى هاتووچۆ ده‌بوو؟ ئه‌ى چى سه‌باره‌ت به خێرايى دياريكراو؟ خڕۆكه سووره‌كان به‌سه‌ر ئاڕاسته‌كانى هاتووچۆدا تێپه‌ڕ نابن. هه‌رگيز له ڕه‌نگى سوورى ترافيكدا ناوه‌ستن. له يه‌كه‌م شارى ئوتومبێله بێ شۆفێره‌كاندا، هيچ ترافيك و ئاڕاستهيهكى هاتووچۆت نابێت. و كاتێك هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان بێ شۆفێرن و په‌يوه‌نديان به‌يه‌كه‌وه هه‌يە، هه‌موو شتێك پێشبينی كراوه ماوه‌ى پهرچهكرداريش، كهمترينە. ده‌توانن خێراتر شۆفێرى بكه‌ن و ده‌توانن هه‌ر پێشنيارێكى به‌سوود بتوانێت خێرايى خۆيان يان ئوتومبێلهكانى چوارده‌وريان زياد بكات وه‌ربگرن. بۆيه له‌برى ياسا قورسه‌كانى هاتووچۆ، هاتووچۆكردن ڕێكخراو ده‌بێت له‌لايه‌ن تۆڕێكى لۆگاريتمى دايناميكييهوه كه به‌رده‌وام له خۆپێشخستن دايە. ئه‌نجامه‌كه‌ى: هاتووچۆيهكى نامۆ كه تێكه‌ڵه‌يه‌ك دهێت له خێرايى و سانايى ئۆتۆبانه ئه‌ڵمانييه‌كان و چالاكيى داهێنه‌رانه .يهكتربڕهكانى مۆمباى (پێكه‌نين) هاتووچۆ به‌شێوه‌يه‌كى كارا به‌رده‌وام ده‌بێت. وه‌ك خوێنمان له دۆخى شليدا ده‌بێت. به شێوه‌يه‌كى دژيه‌كى نامۆ، هه‌تا تۆڕى هاتووچۆى ئێمه زياتر خودكار بێت، ئه‌وا جووڵهكهى سروشتيتر و زيندهتر ده‌بێت. بۆيه به‌ڵێ، زينده‌زانى ئه‌مڕۆ هه‌موو تايبهتمهنديیە بليمهتەکانی گواستنه‌وه‌ى هه‌يه. به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌يه ملياران ساڵى پێچووە، و به هه‌موو جۆره‌كانى دووباره‌بوونه‌وه و بازداندا تێپهڕبووە. ئێمه ناتوانين ملياره‌ها ساڵ بۆ پێشخستنى سيسته‌مى هاتووچۆمان چاوهڕوانبين. له ئێستادا ئێمه خه‌ون، بيرۆكه‌كان و تهكنهلۆژياشمان بۆ دروستكردن تۆڕى گواستنەوهى سێ-ڕه‌هه‌ندی، داهێنانى ئوتومبێلى نوێ و گۆڕينى جووڵه له شارهكانماندا هەیە. با ئه‌م كاره بكه‌ين. سوپاس. (چهپڵەڕێزان)