Return to Video

باشترین باخچەی ساوایان کە تا ئێستا بینیوتە

  • 0:06 - 0:10
    ئەمە ئەو باخچەی ساوایانەیە کە ئێمە
    لە ساڵی ٢٠٠٧ دیزاینمان کردووە.
  • 0:10 - 0:14
    بە شێوەی بازنەیی ئەم باخچەی
    ساوایانەمان دروست کردووە .
  • 0:14 - 0:17
    ئەمە جۆرێکە لە سووڕانەوەی
    بێ کۆتایی لەسەر بانەکەی.
  • 0:17 - 0:20
    ئەگەر ئێوە دایک یان باوک بن،
  • 0:20 - 0:24
    دەزانی کە منداڵان بەردەوام
    حەزیان لە دروست کردنی بازنەیە.
  • 0:25 - 0:28
    سەربانەکە بەم شێوەیە دیارە.
  • 0:28 - 0:30
    و بۆچی ئێمە ئەوەمان دیزایین کردووە؟
  • 0:30 - 0:33
    بەڕیوەبەری ئەم باخچەی ساوایانە گوتی،
  • 0:33 - 0:35
    ''نە خێر، من هێڵی دەستیم ناوێ.''
  • 0:35 - 0:37
    گوتم، '' مەحاڵە.''
  • 0:37 - 0:43
    بەڵام ئەو جەختی کردەوە :"بۆچی تۆڕێک
    لە لێواری سەربانەکە نەچەسپێنین؟
  • 0:43 - 0:46
    ئەمە دەتوانێت منداڵەکان بگرێتەوە
    لە کەوتنە خوارەوەیاندا؟''
  • 0:46 - 0:47
    (پێکەنین)
  • 0:47 - 0:50
    گوتم، ''ئەمە مەحاڵە.''
  • 0:50 - 0:53
    و بێگومان، نوێنەری
    حکومەت گوتی ،
  • 0:53 - 0:56
    '' بێگومان دەبێت هێڵی دەستی هەبێت.''
  • 0:58 - 1:02
    بەڵام دەتوانین کە ئەم بیرۆکەیە
    لە دەوری دارەکان بەکار بهێنین.
  • 1:02 - 1:05
    سێ دار لە بنمیچەکەدا هاتبوونە دەر.
  • 1:05 - 1:11
    و ڕێگەمان پێدراوە کە ئەم گوریسانە
    وەک ‌هێڵی دەستی بەکار بهێنین.
  • 1:11 - 1:14
    بەڵام بێگوومان،
    گوریسەکان یارمەتیان نادا.
  • 1:14 - 1:17
    دەکەونە ناو تۆڕەکەوە.
  • 1:17 - 1:20
    و تۆ زیاتر دەست دەکەویت،
  • 1:20 - 1:23
    و زیاتر،
  • 1:23 - 1:25
    زیاتر.
  • 1:25 - 1:26
    ( پێکەنین )
  • 1:26 - 1:29
    هەنذێک جار ٤٠ منداڵ
    لە دەوری دارێکن.
  • 1:32 - 1:33
    ئەو کوڕەی سەر لقەکە،
  • 1:33 - 1:35
    درەختی خۆشدەوێن بۆیە
    خەریکە دارەکە دەخوات.
  • 1:35 - 1:38
    ( پێکەنین )
  • 1:39 - 1:41
    و لە کاتی هەر مەراسیمیک،
  • 1:41 - 1:43
    لەسەر قەراغەکە دادەنێشن.
  • 1:44 - 1:47
    لە خوارەوە زۆر جوان دیارن.
  • 1:47 - 1:49
    مەیموونەکان لە
    باخچەی ئاژەڵان.
  • 1:49 - 1:53
    ( پێکەنین )
  • 1:53 - 1:54
    کاتی خواردنە.
  • 1:54 - 1:59
    ( پێکەنین)
    ( چەپڵەڕێزان )
  • 2:01 - 2:03
    و تا ئەو شوێنەی کە دەکرا
    سەبانەکەمان نزم کردەوە،
  • 2:03 - 2:08
    چونکە دەمانویست
    منداڵان لەسەربانەکە ببینین،
  • 2:08 - 2:10
    نەک تەنها لە
    ژێر سەربانەکە.
  • 2:10 - 2:14
    و ئەگەر سەربانەکە زۆر بەرز بووایە،
    تەنها دەتتوانی کە سەقفەکە ببینیت.
  • 2:16 - 2:20
    و شوێنی شووشتنی قاچەکان --
    چەندین جۆری جیاوازی فاو هەیە .
  • 2:21 - 2:22
    دەیانبینن لەگەڵ
    بۆڕییە نەرمەکان،
  • 2:22 - 2:25
    کە حەزدەکەیی ئاو
    بە هاوڕیکەتدا بکە،
  • 2:25 - 2:27
    و وەک دوشی حەمام،
  • 2:27 - 2:30
    و ئەوەی لە پێشەوەیە زۆر ئاساییە.
  • 2:30 - 2:31
    بەڵام ئەگەر سەیرێکی ئەمە بکەیت،
  • 2:31 - 2:33
    کوڕەکە پوتەکانی ناشوات،
  • 2:33 - 2:35
    خەیکە ئاو دەکاتە ناو پوتەکانیەوە.
  • 2:35 - 2:37
    ( پێکەنین )
  • 2:41 - 2:46
    ئەم باخچەی ساوایانە زۆربەی
    ساڵەکە، بە تەواوی کراوەیە.
  • 2:48 - 2:51
    و هیچ سنوورێکی نییە لە
    نێوان ناوەوە و دەرەوە .
  • 2:51 - 2:56
    کەواتە لە بنەڕەتدا واتە
    ئەم تەلارسازیە بانێکە.
  • 2:56 - 2:59
    هەروەها هیچ سنوورێک
    لە نێوان پۆلەکاندا نییە.
  • 2:59 - 3:03
    کەواتە هیچ بەربەستێکی دەنگی نییە.
  • 3:04 - 3:09
    کاتێک چەند مندالێک
    دەخەیتە ناو سندوقێکی بێدەنگەوە،
  • 3:09 - 3:13
    هەندێکیان زۆر
    نیگەران دەبن.
  • 3:13 - 3:15
    بەڵام لەم باخچەی ساوایانەدا،
  • 3:15 - 3:18
    هیچ هۆکارێک بۆ
    نیگەران بوونیان نییە.
  • 3:18 - 3:21
    چونکە هیچ سنوورێک بوونی نییە.
  • 3:21 - 3:23
    هەروەها بەڕێوەبەرەکە گوتی
  • 3:23 - 3:27
    ئەگەر ئەو کوڕە نەیەوێت لە
    گۆشەی ژوورەکەدا بمێنێتەوە،
  • 3:27 - 3:29
    ئێمە رێگە
    دەدەین بڕوات.
  • 3:29 - 3:32
    لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە، چونکە
    ئێرە بازنەیەکە، دەگەرێتەوە.
  • 3:32 - 3:34
    ( پێکەنین )
  • 3:37 - 3:40
    بەڵام خاڵەکە ئەوەیە،
    لەو حالەتانەدا،
  • 3:40 - 3:42
    بەزۆری منداڵان هەوڵ دەدەن
    لە شوێنێک خۆیان بشارنەوە.
  • 3:42 - 3:47
    بەڵام لێرە، تەنها
    جێدەهێڵدرێن و دێنەوە.
  • 3:47 - 3:49
    ئەمە پڕۆسەیەکی سروشتییە.
  • 3:49 - 3:54
    و دووەم، ئێمە ژاوەژاو و دەنگە
    دەنگ وەک کێشەیەکی گرنگ دەبینین.
  • 3:56 - 4:02
    دەزانن کە منداڵان لە ژاوە
    ژاودا باشتر دەخەون.
  • 4:02 - 4:06
    لە شوێنی بێدەنگ ناخەون.
  • 4:06 - 4:08
    لەم باخچەی
    ساوایانەدا،
  • 4:08 - 4:13
    منداڵان تەکیزێکی
    سەرسەڕهێنەریان هەیە لە پۆلدا.
  • 4:15 - 4:22
    و دەزانن کە باوباپیرانمان لە دارستانە
    پڕ لە ژاوەژاوەکاندا گەورە بوونە.
  • 4:22 - 4:24
    ئەوان پێویستیان بە دەنگە دەنگە.
  • 4:24 - 4:28
    هەروەک دەزانن، دەتوانیت لە باڕێکی پڕ
    ژاوەژاودا لەگەڵ هاوڕێکەت قسە بکەین.
  • 4:28 - 4:32
    نابێت بێدەنگ بیت.
  • 4:32 - 4:34
    و دەزانیت، ئەم ڕۆژانە
  • 4:34 - 4:39
    هەوڵ دەدەین هەموو شتێک
    لە ژێر کۆنتڕۆڵماندا بێت.
  • 4:40 - 4:42
    دەزانن کە بە
    تەواوی کراوەیە.
  • 4:42 - 4:45
    و پێویستە بزانن کە
  • 4:45 - 4:51
    دەتوانین لە زستاندا لە ژێر پلەی گەرمی
    ٢٠- خلیسکێنەی سەر بەفر بکەین.
  • 4:51 - 4:54
    لە هاوینیشدا دەتوانیت مەلە بکەیت.
  • 4:54 - 4:56
    کە پلەی گەرمی ٥٠ پلەیە.
  • 4:57 - 5:00
    و هەروەها، دەبێت
    بزانیت کە تۆ دژە ئاویت.
  • 5:00 - 5:03
    هەرگیز لە باران ناتوێیتەوە.
  • 5:03 - 5:07
    کەواتە، منداڵەکان
    پێویستە لە دەرەوە بن.
  • 5:07 - 5:10
    بۆیە دەبێت بەم شێوەیە
    مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.
  • 5:10 - 5:13
    پۆلەکان بەم شێوەیە دابەش دەکەن.
  • 5:13 - 5:15
    وا بیر دەکەینەوە کە
    یارمەتی مامۆستایان دەدەن.
  • 5:15 - 5:18
    بەڵآم نایکەن.
  • 5:18 - 5:19
    ( پێکەنین )
  • 5:23 - 5:25
    من ئەوم نەخستۆتە
    ناو سندقەکەوە .
  • 5:28 - 5:30
    پۆلێک.
  • 5:30 - 5:32
    و حەوزی شۆردن.
  • 5:33 - 5:36
    لە دەوری حەوزەکە قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن.
  • 5:37 - 5:41
    و زۆرجار هەندێک
    .دار لەناو پۆلدا هەیە
  • 5:44 - 5:47
    و مەیمونێک هەوڵدەدات
    مەیمونێکی تر لەسەرەوە بگرێ.
  • 5:47 - 5:49
    ( پێکەنین )
  • 5:49 - 5:51
    مەیمونەکان.
  • 5:51 - 5:52
    ( پێکەنین )
  • 5:52 - 5:57
    و هەر پۆلێک بەلایەنی کەمەوە
    یەک پەنجەرەی سەربانی هەیە.
  • 5:57 - 6:01
    و بابانوئێل لە جەژنی سەری
    ساڵدا لەو شوینەوە دێتە خوارێ.
  • 6:07 - 6:10
    ئەمە باڵەخانەی پێچاوپێچە،
  • 6:10 - 6:14
    ڕێک لە تەنیشت ئەو باخچەی
    ساوایانی شێوە هێلکەیی هەیە.
  • 6:14 - 6:20
    باڵەخانەکە ٧ قاتە و
    تەنها پێنج مەتر درێژە .
  • 6:20 - 6:22
    و بێگومان
    سەقفەکەی زۆر نزمە .
  • 6:22 - 6:26
    کەواتە دەبێت ڕەچاوی
    سەلامەتی بکەیت.
  • 6:26 - 6:30
    بۆیە، منداڵەکانمان، کچێک
    و کوڕێکمان بردە ئەوێ.
  • 6:32 - 6:34
    هەوڵ دەدەن کە
    بچنە ژوورەوە.
  • 6:36 - 6:38
    سەری خۆی لێدا.
  • 6:39 - 6:43
    ئەو باشە، کەلەی
    زۆر بەهێزە.
  • 6:43 - 6:46
    زۆر خۆڕاگرا،
    ئەو کوڕی مندا.
  • 6:46 - 6:48
    ( پێکەنین )
  • 6:49 - 6:52
    و هەوڵدەدات بزانێت
    سەلامەتە بۆ بازدان.
  • 6:53 - 6:56
    و دواتر منداڵەکانی ترمان برد .
  • 7:01 - 7:03
    وەک دەزانن، قورەباڵغی ترافیک
    زۆر خراپە لە تۆکیۆ.
  • 7:03 - 7:05
    ( پێکەنین )
  • 7:05 - 7:09
    شۆفێرەکەی پێشەوە پێویستە
    فێربێت کە چۆن لێبخووڕێت.
  • 7:09 - 7:12
    ئێستا ئەم ڕۆژانە،
  • 7:12 - 7:17
    منداڵان پێویستیان بە
    کەمێک لە مەترسی هەیە.
  • 7:19 - 7:21
    و لەم جۆرە حالەتانەدا،
  • 7:21 - 7:25
    فێردەبن کە هاوکاری یەکتر بکەن.
  • 7:25 - 7:30
    ئەمە کۆمەڵگایە. ئەمە ئەو دەرفەتەیە
    کە ئێمە لەم ڕۆژانەدا لە دەستیان دەدەین.
  • 7:36 - 7:43
    ئێستا، ئەم وێنەیە
    جوڵەی کوڕێک نیشان دەدات
  • 7:43 - 7:49
    لە ٩:١٥ بۆ ٩:٣٠.
  • 7:49 - 7:56
    ڕووبەری بینایەکە ١٨٣ مەترە.
  • 7:56 - 7:59
    کەواتە بچووکیش نییە.
  • 7:59 - 8:04
    و ئەم کوڕە لە بەیانیدا
    ٦٠٠٠ مەتر ڕۆشتبوو.
  • 8:04 - 8:08
    بەڵام هێشتا سورپرایزەکە نەهاتووە.
  • 8:08 - 8:14
    منداڵەکان بە تێکڕایی ٤٠٠٠ مەتر
    لە باخچەی ساوایان پیاسە دەکەن.
  • 8:15 - 8:22
    و ئەم منداڵانە بەرزترین
    توانای وەرزشیان هەیە
  • 8:22 - 8:26
    بەبەراورد بە منداڵانی
    باخچە ساوایەکانی تر.
  • 8:31 - 8:33
    بەڕێوەبەرەکە گوتی،
  • 8:33 - 8:39
    ''من ڕاهێنانیان پێناکەم.
    لەسەر بانە جێیان دەهڵین.
  • 8:39 - 8:41
    وەک مەڕ.''
  • 8:41 - 8:42
    (پێکەنین)
  • 8:42 - 8:44
    نەردەوام بوون لە ڕاکردن.
  • 8:44 - 8:46
    (پێکەنین)
  • 8:47 - 8:52
    مەبەستی من ئەوەیە کە کۆنتڕۆڵیان نەکەین،
  • 8:52 - 8:55
    زۆر پارێزگاریان لێ مەکە،
  • 8:55 - 8:59
    هاندێک جار پێویستە بکەون.
  • 8:59 - 9:02
    هەندێک جار پێویستە بریندار بن.
  • 9:02 - 9:06
    و ئەمە وایان لێدەکات فێربن
  • 9:06 - 9:09
    کە چۆن بژین لەم دنیایە.
  • 9:12 - 9:19
    من بڕوام وایە کە تەلارسازی
    توانای گۆڕینی جیهان،
  • 9:19 - 9:21
    و ژیانی خەڵکی هەیە.
  • 9:22 - 9:28
    و ئەمەش یەکێکە لە هەوڵەکانی
    بۆ گۆرینی ژیانی منداڵان.
  • 9:28 - 9:30
    زۆر سپاس
  • 9:30 - 9:32
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
باشترین باخچەی ساوایان کە تا ئێستا بینیوتە
Speaker:
تاکاهارو تێزوکا
Description:

لەم قوتابخانەیە لە تۆکیۆ، تەمەن پێنج ساڵان دەبێتە هۆی تڕافیک و قەرەباڵغی و پەنجەرەکان بۆ سەرکەوتنی بابانوئێلە.چاوپێکەوتن:جوانترین باخچەی ساوایانی جیهان، کە لەلایەن تەلارساز تاکاهارو تێزوکا دیزاین کراوە. لەم قسە خۆشانەدا، باسی پرۆسەی ئەو دیزاینەمان بۆ دەکات کە چۆن ڕیگە بە منداڵان دەدات کە بەڕاستی منداڵانە بن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:47

Kurdish (Central) subtitles

Revisions