Return to Video

نهێنی زۆرتر ژیان لەوانەیە ژیانی کۆمەڵایەتیت بێت

  • 0:01 - 0:03
    ڕاستییەکی زۆر سەرنج ڕاکێش.
  • 0:03 - 0:05
    لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا،
  • 0:05 - 0:10
    لە زۆربەیاندا، ژنان بە تێکڕا
    شەش بۆ هەشت ساڵ لە پیاوان زیاتر دەژین.
  • 0:11 - 0:13
    شەش بۆ هەشت ساڵ زیاتر.
  • 0:13 - 0:15
    ئەوە، دەتوانی بڵێیت، مەودایەکی گەورەیە.
  • 0:17 - 0:20
    ساڵی ٢٠١٥، ماڵپەڕی "لانسێت"
    نوسراوێکیان بڵاوکردەوە
  • 0:20 - 0:22
    نیشانی دەدات پیاوانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان
  • 0:22 - 0:25
    ئەگەری مردنیان دوو هێندەی ژنان زیاترە
  • 0:25 - 0:26
    لە هەر تەمەنێکدا بێت.
  • 0:27 - 0:30
    بەڵام یەک شوێن هەیە لە جیهاندا
  • 0:30 - 0:32
    کە تیایدا پیاوان هێندەی ژنان دەژین.
  • 0:32 - 0:35
    ناوچەیەکی دوورەدەستی، شاخاوییە،
  • 0:35 - 0:36
    ناوچەیەکی شینە،
  • 0:36 - 0:37
    کە تەمەنی زۆر درێژ
  • 0:37 - 0:39
    بۆ هەردوو ڕەگەز باوە.
  • 0:40 - 0:42
    ئەمە ناوچەی شینە لە ساردینیا،
  • 0:42 - 0:44
    دوورگەیەکی ئیتاڵی لە دەریای ناوەڕاست،
  • 0:44 - 0:47
    لە نێوان کۆرسیکا و تونس،
  • 0:47 - 0:50
    کە لەوێ ژمارەی ئەوانەی تەمەنیان
    سەدەیەکە شەش هێندەی
  • 0:50 - 0:52
    خەڵکی ناو ئیتاڵیا دەبێت،
  • 0:52 - 0:53
    کە کەمتر دوو سەد میل لێوەی دوورە.
  • 0:54 - 0:56
    ھەروەھا کەسانی سەد ساڵیان دە ھێندەی
  • 0:56 - 0:58
    ئەوانە دەبێت کە لە ئەمریکای باکوورن.
  • 0:58 - 1:01
    تەنیا شوێنە کە پیاوان
    هێندەی ژنان بژین.
  • 1:01 - 1:02
    بەڵام بۆچی؟
  • 1:02 - 1:04
    بە تەواوەتی حەسرەت گرتمی.
  • 1:05 - 1:08
    بڕیارم دا توێژینەوە لەسەر زانست و
    تایبەتمەندییەکانی شوێنەکە بکەم، و
  • 1:08 - 1:10
    لە پووختەی جینە
    بۆماوەییەکەیانەوە دەستم پێکرد.
  • 1:11 - 1:13
    زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت
  • 1:13 - 1:17
    جینات تەنها هۆکاری %٢٥ی
    ئەو تەمەن درێژیەیانە.
  • 1:17 - 1:19
    ئەو ٧٥ەی تر هی شێوازی ژیانیانە.
  • 1:20 - 1:23
    کەواتە پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی
    ١٠٠ ساڵ بەرەو ژوور بژیت؟
  • 1:24 - 1:25
    ئەو شتە ڕاستە چییە دەیکەن؟
  • 1:25 - 1:29
    ئەوەی سەیری دەکەن
    دیمەنێکی ڤیلاگراندییە لە ئاسمانەوە.
  • 1:29 - 1:31
    گوندێکە لە ناوەڕاستی
    ناوچە شینەکەدا
  • 1:31 - 1:33
    کە چووم لێکۆڵینەوە لەمە، و
  • 1:33 - 1:37
    وەک دەبینن، جوانی تەلارسازی
    جوانییە سەرەکییەکەی نییە،
  • 1:39 - 1:40
    بەڵکوو چڕییەکەی:
  • 1:40 - 1:42
    خانووەکانی زۆر لە یەکترەوە نزیکن،
  • 1:42 - 1:45
    کۆڵانەکان و شەقامەکانی بەیەکتردا چوون
  • 1:45 - 1:49
    واتە گوندنشینەکان بەردەوام
    لە نزیک یەکترەوە ژیاون.
  • 1:49 - 1:51
    وە کاتێک بە گوندەکەیا دەڕۆشتم،
  • 1:51 - 1:54
    سەدان چاوم دەبینی کە بەردەوام
    سەیریان دەکردم
  • 1:54 - 1:57
    لە پشتی دەرگاکان و لە پشتی پەردەکان، و
  • 1:57 - 1:59
    لە پشتی پەنجەرکانەوە.
  • 1:59 - 2:01
    چوونکە وەک هەموو گوندە دێرینەکان،
  • 2:01 - 2:04
    ڤیلگراندی ڕزگاری نەدەبوو
  • 2:04 - 2:07
    بێ ئەم پێکهاتەیە،
    بێ ئەم دیوارانە، و بێ ئەم کڵێسایە،
  • 2:07 - 2:09
    بێ مەیدانی گوندەکە،
  • 2:09 - 2:13
    چوونکە بەرگری و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی
    پارێزگاری لە دیزاینەکەی کردووە.
  • 2:14 - 2:18
    لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە شۆڕشی پیشەسازی
    نەخشەی شارەکان گۆڕان
  • 2:18 - 2:21
    چونکە نەخۆشییە گوازراوەکان بوون
    بە مەترسی ڕۆژانە بۆ خەڵک.
  • 2:21 - 2:22
    بەڵام ئەی ئێستا؟
  • 2:23 - 2:27
    ئێستا، دابڕانی کۆمەڵایەتی مەترسییەکی
    تەندرووستی گشتی سەردەمی خۆمانە.
  • 2:28 - 2:30
    ئێستا، سێ یەکی خەڵک دەڵێن
  • 2:30 - 2:33
    دوو کەس یان کەمتریان هەیە
    بتوانن پشتی پێببەستن.
  • 2:34 - 2:37
    بەڵام ئێستا با بچین بۆ ڤیلاگراند
  • 2:37 - 2:39
    بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ تەمەن
    سەد ساڵەکان.
  • 2:39 - 2:43
    گیوسیپ مورینۆ ببینن.
    تەمەنی ١٠٢ ساڵە، سەدەیەک زیاتر و
  • 2:43 - 2:46
    لەوەتەی هەیە دانیشتووی
    گووندی ڤیلاگراندە.
  • 2:46 - 2:48
    پیاوێکی ڕووخۆش و ساکار بوو.
  • 2:48 - 2:50
    حەزی لە گێڕانەوەی چیرۆکەکان بوو
  • 2:50 - 2:52
    بۆ نموونە چۆن وەک باڵندەیەک ژیاوە
  • 2:52 - 2:54
    بە کۆکردنەوەی ئەوەی لە
    دارستانا دەیدۆزییەوە
  • 2:54 - 2:57
    لە ماوەی هەردوو جەنگە جیهانییەکەدا،
  • 2:58 - 3:01
    هەروەها چۆن خۆی و ژنەکەی،
    کە ئەویش سەد ساڵ زیاتر ژیاوە
  • 3:01 - 3:04
    شەش منداڵیان بەخێوکردووە
    لە خانووێکی بچووکدا
  • 3:04 - 3:05
    کە هەر لەوێ چاوم پێیکەوت.
  • 3:06 - 3:09
    لێرەدا لەگەڵ کوڕەکانێتی
    ئانجیلۆ و دۆمێنیکۆ،
  • 3:09 - 3:12
    هەردووکیان لە حەفتاکانی تەمەنیاندان و
    چاودێری باوکیان دەکەن، و
  • 3:12 - 3:16
    کە ڕاشکاوانە بڵێم زۆر بە گوومان
    بوون لە خۆم و کچەکەم کە
  • 3:16 - 3:19
    بۆ ئەم گەشتی توێژینەوەیە هات لەگەڵم،
  • 3:19 - 3:22
    چونکە بەشی ئەودیوی
    نزیکی ژیانی کۆمەڵایەتی
  • 3:22 - 3:24
    ئاگاداربوونە بەرامبەر خەڵکی
    نەناسراو و خەڵکی دەرەوە.
  • 3:24 - 3:28
    بەڵام گیوسیپ، هیچ بە گوومان نەبوو.
  • 3:28 - 3:31
    کەسێکی دڵخۆش بوو کە
    گوێی بە سبەینێ نەدەدا،
  • 3:31 - 3:34
    زۆر ڕووکراوەبوو و بەردەوام
    تێڕوانینێکی ئەرێنیانەی هەبوو.
  • 3:34 - 3:38
    منیش بیرم دەکردەوە: پێویستە بەو شێوەیە بیت
    بۆ ئەوەی هەتا ١٠٠ ساڵی و سەرووتر بژیت،
  • 3:39 - 3:40
    ئەرێنیانە بیر بکەیتەوە؟
  • 3:42 - 3:43
    ڕاستییەکەی، نەخێر.
  • 3:43 - 3:46
    (پێکەنین)
  • 3:49 - 3:51
    جیۆڤانی کۆریاس بناسن. تەمەنی ١٠١ ساڵە،
  • 3:51 - 3:54
    مڕوومۆچترین کەسە تا ئێستا دیبێتم.
  • 3:55 - 3:56
    (پێکەنین)
  • 3:56 - 3:58
    ئەو قسەیەش بە درۆ دەخاتەوە
  • 3:58 - 4:00
    کە پێویستە کەسێکی ئەرێنی بیت
    بۆ ئەوەی زۆر بژیت.
  • 4:01 - 4:03
    بەڵگەش هەیە بۆ ئەمە.
  • 4:03 - 4:06
    کە لێم پرسی بۆچی ئەوەنە
    زۆر ژیاوە،
  • 4:06 - 4:09
    بە جۆرێک سەیریکردم لەژێر پێڵووە
    داپۆشراوەکانی چاوەکانییەوە و وتی
  • 4:09 - 4:11
    "نابێ کەس نهێنییەکانم بزانێت."
  • 4:11 - 4:14
    (پێکەنین)
  • 4:14 - 4:16
    بەڵام سەرەڕای ئەوەی
    کە کەسێکی توڕەبوو،
  • 4:16 - 4:18
    برازاکەی کە لەگەڵیدا دەژیا و
    چاودێری دەکرد
  • 4:18 - 4:21
    پێی دەوت "ئیل تیسۆرۆ"،
    واتە "گەنجینەکەم."
  • 4:21 - 4:25
    ئەو ڕێزی لێدەگرت و خۆشی دەویست، و
  • 4:25 - 4:28
    کاتێکیش پرسیارم لێکرد لەسەر
    ئەم لەدەستدانە دیارەی ئازادی ژیانی، وتی،
  • 4:29 - 4:31
    "تۆ لە هیچ تێناگەیت، وانییە؟"
  • 4:31 - 4:34
    چاودێری کردنی ئەم
    پیاوە زۆر دڵخۆشم دەکات.
  • 4:34 - 4:36
    شەرەفێکی تایبەتە بۆم.
  • 4:36 - 4:37
    ئەمە کەلەپووری منە."
  • 4:38 - 4:42
    بێگومانیش، بۆ هەر کوێیەک دەچووم
    بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم سەد ساڵانەدا،
  • 4:42 - 4:43
    ئاهەنگی ناو چێشتخانەم دەبینی
  • 4:43 - 4:45
    ئەمە جیۆڤانییە لەگەڵ دوو برازاکەی،
  • 4:45 - 4:46
    ماریا لە سەروویەوە و
  • 4:46 - 4:48
    ئەوەی تەنیشتیشی گەورەکەیان سارا،
  • 4:48 - 4:52
    کە ئەوکاتەی لەوێ بووم هات
    میوە و سەوزە بهێنێت و
  • 4:52 - 4:55
    هەر بە بوونم لەوێ زوو بۆم دەرکەوت،
  • 4:56 - 4:58
    کە لە ناوچەی شیندا،
    خەڵک کە ئەچن بە تەمەندا و
  • 4:58 - 5:00
    بێگومان بەدرێژایی ماوەی ژیانیان،
  • 5:00 - 5:04
    هەمووکات چواردەوریان دراوە بە
    خێزانەکەیان، هاوڕێکانیان، و
  • 5:04 - 5:08
    دراوسێکان، قەشە، خاوەن
    مەیخانە، سەوزە فرۆشەکە.
  • 5:08 - 5:10
    خەڵک یان بەردەوام لەگەڵیانن
    یان زو زوو سەر دەدەن.
  • 5:10 - 5:13
    قەت بەجێناهێڵرێن بەتەنیا بژین.
  • 5:14 - 5:16
    ئەمە جیاوازە لە بەشەکەی تری
    جیهانی پێشکەوتووی سەردەم،
  • 5:16 - 5:18
    کە وەک جۆرج بێرنس دەڵێت،
  • 5:18 - 5:22
    "دڵخۆشی هەبوونی خێزانێکی
    گەورەی، خەمخۆرە لە شارێکی تر."
  • 5:22 - 5:24
    (پێکەنین)
  • 5:24 - 5:27
    کەواتە، تا ئێستا بەس پیاوەکانمان بینیوە،
  • 5:27 - 5:30
    پیاوە زۆر ژیاوەکان،
    چاوم بە ژنەکانیش کەوت
  • 5:30 - 5:31
    لێرەیا زیا تێریسا دەبینین.
  • 5:32 - 5:36
    ئەو، لە تەمەنی سەروو ١٠٠ ساڵدا فێری کردم،
    چۆن خواردنی تایبەتی ئەوێ درووست بکەم.
  • 5:36 - 5:38
    کە پێی دەوترێت کولوریگۆنس،
  • 5:38 - 5:41
    کە ئەم پاستا شێوە گیرفانانەیە.
  • 5:41 - 5:43
    وەک راڤیۆلی نزیکی ئەم قەبارەیە،
  • 5:43 - 5:45
    ئەم قەبارەیە، و
  • 5:45 - 5:47
    پڕدەکرێن لە ریکۆتای پڕ لە چەوری و نەعنا و
  • 5:47 - 5:49
    ئەخرێتە ناو دۆشاوی تەماتەوە.
  • 5:49 - 5:52
    هەروەها نیشانی دام پێویستە
    چۆن درووست بکرێن
  • 5:53 - 5:55
    بۆ ئەوەی نەکرێنەوە، و
  • 5:55 - 5:58
    هەموو یەک شەممانێک لەگەڵ
    کچەکانیدا درووستی دەکات و
  • 5:58 - 6:01
    بە دەرزەن دابەشی دەکات بەسەر
    دراوسێکان و هاوڕێکانیدا.
  • 6:02 - 6:05
    لەوێشدا بوو بۆم دەرکەوت پێویست
    بە خواردنێکی کەم چەوری، کەم شەکری
  • 6:05 - 6:07
    ناکات بۆ ئەوەی لە ناوچەی شیندا
    بۆ سەروو ١٠٠ ساڵ بژیت.
  • 6:07 - 6:11
    (چەپڵەلێدان)
  • 6:11 - 6:15
    ئێستا، چیرۆکەکانی ئەم تەمەن سەد ساڵانە و
    زانستەکەی کە بناغەی بەهێزکەریانە
  • 6:15 - 6:18
    هانی دام کە هەندێک پرسیار
    لە خۆشم بکەم،
  • 6:18 - 6:22
    بۆ نموونە، کەی ئەمرم و چۆن بتوانم
    ئەو ڕۆژە دوا بخەم؟
  • 6:22 - 6:26
    وەک دەشیبینن،
    وەڵامەکە ئەوە نییە کە چاوەڕێی دەکەین.
  • 6:27 - 6:31
    جولیان هۆڵت لونستاد توێژەرێکە
    لە زانکۆی بریگهام یۆنگ و
  • 6:31 - 6:33
    ئەو ئەم پرسیارەی خستەڕوو
  • 6:33 - 6:34
    لە زنجیرەیەک توێژینەوەدا
  • 6:34 - 6:37
    لەسەر دەیان هەزار کەسی تەمەن مامناوەند
  • 6:37 - 6:39
    هەر وەک ئەم بینەرانەی ئێرە.
  • 6:39 - 6:42
    سەیری هەموو لایەنێکی
    شێوازی ژیانیشی کردن:
  • 6:42 - 6:44
    خواردنیان، وەرزشکردنیان،
  • 6:44 - 6:46
    باری خێزانیان،
  • 6:46 - 6:48
    چەندێک دەچن بۆلای پزیشک،
  • 6:48 - 6:50
    جگەرە دەکێشن یان مەی دەخۆنەوە، و.. هتد.
  • 6:50 - 6:52
    هەموو ئەمانەی تۆمار کرد و
  • 6:52 - 6:57
    ئینجا خۆی و هاوپیشەکانی دانیشتن و
    حەوت ساڵی ڕێک چاوەڕێیان کرد
  • 6:57 - 6:59
    بۆ ئەوەی بزانن کێ لە ژیاندا دەمێنێتەوە.
  • 7:00 - 7:02
    لەو کەسانەشدا کە بە زیندویی ماونەتەوە،
  • 7:03 - 7:06
    چی لەهەمووی زیاتر وایکردووە
    ئەگەری مردنیان کەم ببێتەوە؟
  • 7:06 - 7:08
    ئەوە پرسیارەکەی ئەو بوو.
  • 7:08 - 7:12
    کەواتە ئێستا با سەیری
    کورتەی زانیارییەکان بکەین،
  • 7:12 - 7:16
    لە کەم بەهێزترین پێشبینیکەرەوە
    بۆ بەهێزترین پێشبینیکەر.
  • 7:16 - 7:18
    باشە؟
  • 7:18 - 7:20
    کەواتە هەوای پاک، شتێکی باشە،
  • 7:20 - 7:22
    پێشبینی ئەوە ناکات چەندێک دەژیت.
  • 7:23 - 7:26
    ئایا بەرزی فشاری خوێنەکەت چارەسەرکراوە
  • 7:26 - 7:27
    ئەوە شتێکی باشە.
  • 7:27 - 7:29
    بەڵام هێشتا ھۆکارێکی بەهێز نییە.
  • 7:29 - 7:32
    لەشت ڕێکە یان کێشت زۆرە ئیتر،
    دەتوانی چیتر هەست بە تاوان نەکەیت بۆ ئەمە،
  • 7:32 - 7:35
    چونکە لە پلەی سێیەمدایە.
  • 7:35 - 7:37
    دواتریان ئەوەیە
    چەندێک وەرزش دەکەیت،
  • 7:37 - 7:40
    ھێشتا تەنیا ھۆکارێکی مامناوەندە.
  • 7:40 - 7:44
    ئایا نەخۆشییەکی دڵت هەیە و
    لە بووژانەوە و ڕاهێنان کردندایت،
  • 7:44 - 7:46
    ئەوە گرنگی زیاتر بووە.
  • 7:46 - 7:48
    ئایا کووتانی ئەنفلۆنزات وەرگرتووە.
  • 7:48 - 7:49
    کەس لێرە ئەوەی زانیوە
  • 7:49 - 7:53
    کە وەرگرتنی کووتانی ئەنفلۆنزا زیاتر
    دەتپارێزێت وەک لە وەرزشکردن؟
  • 7:55 - 7:57
    ئایا خواردووتەتەوە و وازت لێهێناوە،
  • 7:57 - 7:59
    یان ئێستا مەیخۆرێکی مامناوەندیت،
  • 7:59 - 8:03
    ئایا قەت جگەرەت نەکێشاوە، یان
    ئەگەر کێشاوتە، کەی وازت هێناوە، و
  • 8:04 - 8:07
    بەرەو گرنگترین ھۆکار دەچین
  • 8:07 - 8:11
    دوو تایبەتمەندی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆتن.
  • 8:11 - 8:13
    یەکەم، پەیوەندییە نزیکەکانت.
  • 8:13 - 8:17
    ئەمانە ئەو کەسانەن دەتوانیت
    پێیان بڵێیت بۆ قەرز ئەگەر هات و
  • 8:17 - 8:20
    لە ناکاو پێویست بە پارە بوو،
  • 8:20 - 8:23
    کە پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەن
    ئەگەر بزانن باش نیت
  • 8:23 - 8:25
    یان دەتبەن بۆ نەخۆشخانە.
  • 8:25 - 8:29
    یان دادەنیشن لەگەڵت ئەگەر
    کێشەی بژێویت ھەبێت،
  • 8:29 - 8:31
    ئەگەر لە ناخۆشییا بیت.
  • 8:31 - 8:34
    ئەو کەسانە، ئەو کۆمەڵە کەسە نزیکانە
  • 8:34 - 8:38
    ھۆکارێکی بەهێزن، ئەگەر ئەوانت هەبێت،
    پاڵنەرن لە دیاریکردنی مەودای ژیانت.
  • 8:38 - 8:40
    ئینجا شتێک کە سەری سوڕماندم،
  • 8:40 - 8:43
    شتێک کە پێی دەوترێت
    پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی.
  • 8:43 - 8:47
    ئەمە واتای ئەوەیە چەندێک
    تێکەڵاوی خەڵک دەبیت
  • 8:47 - 8:48
    کاتێک ڕۆژەکانت بەڕێدەکەیت.
  • 8:49 - 8:51
    قسە لەگەڵ چەند کەس دەکەیت؟
  • 8:51 - 8:54
    ئەمەش هەردوو پەیوەندییە بەهێز و
    لاوازەکانیشت دەگرێتەوە،
  • 8:54 - 8:57
    نەک تەنیا ئەو خەڵکانەی
    کە نزیکیت لێیانەوە،
  • 8:57 - 8:58
    کە زۆر گرنگن بەلاتەوە،
  • 8:58 - 9:03
    بەڵکو، بۆ نمونە، قسە لەگەڵ ئەو کەسە
    دەکەیت کە هەموو ڕۆژێک قاوەکەت بۆ دەکات؟
  • 9:03 - 9:05
    قسە لەگەڵ پیاوی پۆستەکەدا دەکەیت؟
  • 9:05 - 9:08
    قسە لەگەڵ ئەو ژنە دەکەیت کە هەموو ڕۆژێک
    خۆی و سەگەکەی بەلای ماڵتاندا دەڕوات؟
  • 9:08 - 9:11
    یاری بریجا یان پۆکەر دەکەیت؟
    یانەیەکی کتێبت هەیە؟
  • 9:11 - 9:14
    ئەو تێکەڵاویانە یەکێکە
    لە بەهێزترین ھۆکارەکانی
  • 9:14 - 9:16
    ئەوەی چەندێک زۆر دەژیت.
  • 9:16 - 9:18
    ئێستا، ئەمە دەمبات بۆ پرسیاری دواتر:
  • 9:19 - 9:24
    ئەگەر ئێستا لەهەموو چالاکییەک
    زیاتر کات لەسەر ئینتەرنێت بەسەر بەرین،
  • 9:24 - 9:26
    بە خەوتنیشەوە،
  • 9:26 - 9:28
    ئێستا گەشتووینەتە ١١ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا،
  • 9:28 - 9:31
    یەک کاتژمێر لە پار زیاتر دەکات،
  • 9:31 - 9:32
    هیچ جیاوازییەک درووست دەکات؟
  • 9:33 - 9:37
    بۆچی جیاوازی بکەین لە نێوان
    پێکەوە قسەکردنی ڕووبەڕوو لەگەڵ
  • 9:37 - 9:39
    پێکەوە قسەکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی؟
  • 9:39 - 9:42
    ئەوە ھەمان شتە وەک لەوێ بوون
  • 9:42 - 9:45
    ئەگەر بەردەوام لە پەیوەندیدا بیت
    لەگەڵ منداڵەکانت بە نامە، بۆ نموونە؟
  • 9:46 - 9:48
    وەڵامێکی کوورتی ئەو پرسیارە نەخێرە،
  • 9:48 - 9:50
    وەک یەک نییە.
  • 9:50 - 9:55
    پەیوەندی ڕووبەڕوو ژمارەیەکی زۆر
    وەرگری کیمیایی دەماری دەردەدات، و
  • 9:55 - 9:58
    وەک پێکوتەیەک، بۆ ئێستا دەتپارێزێت و
  • 9:58 - 10:00
    هەروەها بۆ داهاتووش.
  • 10:00 - 10:03
    کەواتە تەنیا چاوبڕینە چاوی کەسێک،
  • 10:04 - 10:06
    تەوقەکردن لەگەلیان، بەدەست لێدانەوە
  • 10:06 - 10:08
    بەسە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین،
  • 10:08 - 10:10
    کە ئاستی متمانەکردنت بەرز دەکاتەوە
  • 10:11 - 10:12
    ڕێژەی کۆرتیزۆڵی لەشیشت دادەبەزێنێت.
  • 10:13 - 10:15
    کەواتە ئاستی فشاری
    دەروونیت دادەبەزێنێت.
  • 10:15 - 10:18
    هەروەها دۆپامین دەردەدرێت،
    کە کەمێک دڵمان خۆشدەکات و
  • 10:18 - 10:19
    ئازاریش دەشکێنێت.
  • 10:20 - 10:22
    وەک مۆرفینێکی سرووشتی وایە.
  • 10:23 - 10:26
    ھەموو ئەمانە بە ژێر ڕاداری
    هۆشمەندی خۆماندا تێدەپەڕێت،
  • 10:26 - 10:30
    کە لەبەر ئەوە چالاکی سەر ئینتەرنێت
    تێکەڵدەکەین لەگەڵ ژیانی ڕاستی.
  • 10:30 - 10:33
    بەڵام ئێستا بەڵگەمان هەیە،
    بەڵگەی تازە،
  • 10:33 - 10:34
    کە وا جیاوازی هەیە.
  • 10:34 - 10:36
    کەواتە با سەیری کەمێک
    لە زانستی دەمار بکەین.
  • 10:36 - 10:39
    ئیلیزابێس رێدکەی، زانایەکی دەمار
    لە زانکۆی ماریلاند
  • 10:39 - 10:41
    هەوڵی نەخشەکێشانی جیاوازی داوە
  • 10:41 - 10:45
    لە نێوان ئەوەی ڕوودەدات لە مێشکماندا
    کاتێک ڕوبەڕوو قسە دەکەین
  • 10:45 - 10:48
    بەرامبەر بە سەیرکردنی شتێک
    کە نەجوڵاو و نەگۆڕە.
  • 10:48 - 10:51
    ئەوەشی کە کردی بەراوردکردنی
    کرداری مێشکی
  • 10:51 - 10:53
    دوو کۆمەڵ خەڵک بوو،
  • 10:53 - 10:56
    ئەوانەی بە ئینتەرنێت قسەیان لەگەڵ دەکرد
  • 10:56 - 10:58
    یان لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی
  • 10:58 - 11:00
    لە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەدا، و
  • 11:00 - 11:03
    بەراوردی ئەوەی کرد بە چالاکی
    مێشکی ئەو خەڵکانەی
  • 11:03 - 11:07
    سەیریان دەکرد کاتێک قسەی دەکرد
    دەربارەی هەمان بابەت
  • 11:07 - 11:09
    بەڵام لە ڤیدیۆیەکدا، وەک هی یوتیوب.
  • 11:10 - 11:12
    بەهەرحاڵ، ئەگەر ویستتان بزانن
  • 11:12 - 11:14
    چۆن دوو کەسی کردۆتە ئامێرێکی
    وێنەگرتنی لەرەی موغناتیزیەوە،
  • 11:14 - 11:16
    دواتر لێم بپرسن.
  • 11:16 - 11:19
    کەواتە جیاوازییەکە چییە؟
  • 11:19 - 11:22
    ئەمە مێشکی تۆیە لە مامەڵەی
    کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەدا.
  • 11:23 - 11:26
    ئەوەی دەیبینیت جیاوازییە
    لە چالاکی مێشکدا
  • 11:26 - 11:31
    لە نێوان مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسێک
    و لەگەڵ شتێک کە نەجوڵاوە.
  • 11:31 - 11:36
    ئەوەی پرتەقاڵییەکە، ئەو شوێنانەی مێشکە
    کە تایبەتە بە سەرنجدان،
  • 11:36 - 11:37
    زیرەکی کۆمەڵایەتی --
  • 11:37 - 11:40
    کە واتا چاوەڕێکردنی شتێک
    کە کەسێکی تر بیری لێدەکاتەوە و
  • 11:40 - 11:41
    هەستی پێدەکات و پلانی بۆ دادەنێت --
  • 11:42 - 11:43
    هەروەها پاداشتی سۆزی.
  • 11:43 - 11:46
    ئەم بەشانەی مێشکیش ئەوکاتە
    زۆر زیاتر چالاک دەبن
  • 11:46 - 11:48
    کاتێک مامەڵە لەگەڵ
    کەسێکی زیندوودا دەکەین.
  • 11:50 - 11:53
    ئێستا، ئەم ئاماژە دەوڵەمەندانەی مێشک
  • 11:53 - 11:57
    لەوانەیە هۆکاری ئەوەبێت کە ئەوانەی
    خەڵک بۆ ٥٠٠ کۆمپانیا گەورەکە دەدۆزنەوە
  • 11:57 - 11:59
    هەڵسەنگاندنیان کردووە
  • 11:59 - 12:02
    بۆ بیرکتدنەوەی پاڵێوێراوەکان کاتێک
  • 12:02 - 12:04
    گوێیان لە دەنگ بووە، زیرەکتر بوون
  • 12:04 - 12:07
    بەراورد بەو کاتانەی تەنیا گوێیان
    لە دەنگیان بووە لە خوێندنەوەی نوسینێکدا
  • 12:07 - 12:09
    یان ئیمێڵێک یان نامەیەکدا.
  • 12:09 - 12:12
    ئێستا، دەنگمان و زمانی جەستەمان
    پەیامێکی دەوڵەمەند دەنێرێت.
  • 12:12 - 12:14
    نیشانی دەدات کە مرۆڤێکین بیردەکەینەوە
  • 12:14 - 12:15
    هەست دەکەین،
  • 12:15 - 12:18
    کە زۆر لە ئەلگۆریسمێک زیاترن.
  • 12:18 - 12:20
    ئێستا، ئەم توێژینەوەیەی
    نیکۆلاس ئیپلی
  • 12:20 - 12:23
    لە سکوڵی بزنسی زانکۆی چیکاگۆ
  • 12:24 - 12:27
    زۆر سەرسوڕهێنەرە چونکە
    شتێکی سادەمان پێدەڵێت.
  • 12:28 - 12:30
    ئەگەر کەسێک گوێی لە دەنگت بێت،
  • 12:30 - 12:31
    وا بیردەکەنەوە زیرەکتر بیت.
  • 12:32 - 12:34
    مەبەستم ئەوەیە، ئەوە شتێکی سادەیە.
  • 12:35 - 12:37
    ئێستا، با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتا،
  • 12:38 - 12:40
    بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟
  • 12:40 - 12:42
    یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش
    ئەوەیە کە ژنان زیاتر
  • 12:42 - 12:46
    پەیوەندییە ڕووبەڕووەکانیان
    دەخەنە پێش زۆر شتەوە
  • 12:46 - 12:47
    بەدرێژایی تەمەنیان.
  • 12:47 - 12:49
    بەڵگەی تازە نیشانی دەدات
  • 12:49 - 12:51
    کە ئەم هاوڕێیەتییە نزیکانە
  • 12:51 - 12:55
    ژینگەیەکی هێزێکی بایۆلۆجی دروست
    دەکەن دژی نەخۆشییەکان و پەککەوتن.
  • 12:55 - 12:57
    ئەوە تەنیا مرۆڤیش ناگرێتەوە
  • 12:57 - 13:00
    بەڵکو پەیوەندیە باڵاکانی ئەوانیش،
    پەیوەندیە باڵاکانی ئێمەش.
  • 13:00 - 13:04
    کارەکەی مرۆڤ ناس جۆن سیڵک
    نیشانی دەدات مەیمونە مێینەکان
  • 13:04 - 13:07
    کە چەند هاوڕێیەکی تری مێینەیان هەیە
  • 13:07 - 13:11
    بە زانینی ڕێژەی کۆرتیزۆڵیان
    زانراوە کە فشاری دەروونیان کەمترە،
  • 13:11 - 13:14
    زیاتر دەژین و نەوەکانیان
    زیاتر بەرگە دەگرن.
  • 13:15 - 13:17
    بەلایەنی کەمەوە سێ پەیوەندی سەقامگیر.
  • 13:17 - 13:19
    ئەوە ژمارەیەکی جادوویی بوو.
  • 13:19 - 13:20
    بیری لێبکەنەوە.
  • 13:20 - 13:21
    هیوادارم ئێوەش سیانتان هەبێ.
  • 13:22 - 13:26
    هێزی ئەو پەیوەندییە ڕووبەڕووە
  • 13:26 - 13:29
    بەڕاستی هۆکاری ئەوەیە کە
    بۆچی نزمترین ڕێژەی پووکانەوەی مێشک هەیە
  • 13:29 - 13:32
    لەنێو ئەو کەسانەدا کە کۆمەڵایەتین.
  • 13:32 - 13:34
    لەبەر ئەوەشە ئەوانەی شێرپەنجەی
    مەمکیان هەیە
  • 13:34 - 13:39
    ئەگەری ڕزگاربوونیان چوار هێندەی
    ئەوانە زیاترە کە تەنیان.
  • 13:39 - 13:43
    لەبەر ئەوەیە ئەو پیاوانەی جەڵتەی
    مێشک لێی یاون و زوو زوو پۆکەر دەکەن
  • 13:43 - 13:45
    یان قاوە دەخۆنەوە
  • 13:45 - 13:47
    یان هۆکی جاران دەکەن --
  • 13:47 - 13:49
    لە کۆتاییدا، من کەنەدیم --
  • 13:49 - 13:50
    (پێکەنین)
  • 13:50 - 13:52
    زیاتر پارێزراوترن بەو
    بەرکەوتنە کۆمەڵایەتییە
  • 13:52 - 13:54
    وەک لە سوودمەندبوونیان لە دەرمان.
  • 13:54 - 13:57
    بۆچی ئەو پیاوانەی جەڵتەی مێشک لێیداون و
    یەکدی دەبینن بەبەردەوامی-
  • 13:57 - 14:00
    ئەمە شتێکی زۆر بەهێزە بتوانن بیکەن.
  • 14:00 - 14:04
    ئەم پەیوەندییە ڕووبەڕووە
    سوودێکی زۆری هەیە،
  • 14:04 - 14:08
    لەگەڵ ئەوەشدا چارەکی دانیشتووان
    دەڵێن کە کەسیان نییە قسەی لەگەڵ بکەن.
  • 14:09 - 14:11
    ئێمە دەتوانین شتێک لەمبارەیەوە بکەین.
  • 14:12 - 14:13
    وەک گوندنشینەکانی ساردین،
  • 14:13 - 14:17
    ئەوە کردارێکی بایۆلۆجییە
    بزانین هەمووان دەتوانین و
  • 14:17 - 14:19
    نەک تەنھا ژنەکامی نێومان.
  • 14:19 - 14:23
    درووستکردنی پەیوەندی ڕووبەڕوو لەنێو
    شارەکانماندا، لەنێو شوێنەکانی کارکردندا،
  • 14:23 - 14:25
    لەناو ئەجێنداکانماندا
  • 14:26 - 14:27
    کۆئەندامی بەرگریمان بەهێز دەکات،
  • 14:27 - 14:31
    وا دەکات هۆرمۆنەکانی هەستکردن بە باشی
    بە سوڕی خوێن و مێشکماندا بڵاوبێتەوە و
  • 14:31 - 14:33
    یارمەتیمان دەدات زیاتر بژین.
  • 14:34 - 14:36
    بەمە دەڵێم بنیادنانی گوندەکەت، و
  • 14:37 - 14:40
    بنیاتنان و ڕاگرتنی مەسەلەی
    ژیان و مردنە بۆتان.
  • 14:41 - 14:42
    زۆر سوپاس.
  • 14:42 - 14:46
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:48 - 14:51
    هێلین واڵتەرس: سوزان، وەرەوە.
    پرسیارێکم هەیە بۆت.
  • 14:51 - 14:53
    دەمەوێ بزانم گەر ڕێگایەکی
    ناوەندی هەبێت.
  • 14:53 - 14:56
    تۆ باسی دەردانی ئەو گەیەنەرە کیمیایانە
    دەکەی لە پەیوەندیی ڕوبەڕوودا،
  • 14:56 - 14:58
    بەڵام ئەی چی دەربارەی تەکنەلۆجیا؟
  • 14:58 - 15:01
    ئێمە بەرەوپێشچوونی بەرچاومان
    بینیوە لە تەکنەلۆجیادا
  • 15:01 - 15:03
    وەک بەرنامەی فەیس تایم، و ئەو شتانە.
  • 15:03 - 15:04
    ئەوەش هەمان کار دەکات؟
  • 15:04 - 15:06
    بۆ نموونە برازاکەم.
  • 15:06 - 15:08
    یاری ماینکرافت دەکات و
    هاوار دەکات بەسەر هاوڕێکانی.
  • 15:08 - 15:10
    لەوە دەچێت پەیوەندی
    باشبێت لەگەڵیاندا.
  • 15:10 - 15:12
    ئەمە سوودبەخشە؟ یارمەتیدەرە؟
  • 15:12 - 15:14
    سوزان پینکەر: هەندێک زانیاری
    خەریکە دەردەچێ.
  • 15:14 - 15:17
    زانیارییەکان ئەوەندە تازەن
    کە شۆڕشە تەکنەلۆجییەکە ڕوویداوە و
  • 15:17 - 15:20
    زانیارییە تەندروستییەکە ماوێتی.
  • 15:20 - 15:21
    بۆیە هێشتا ماومانە،
  • 15:21 - 15:23
    بەڵام دەتوانم بڵێم بەرەوپێشچوون هەیە
  • 15:23 - 15:25
    لە بواری تەکنەلۆجیادا.
  • 15:25 - 15:29
    بۆ نموونە، کامێراکەی سەر
    لاپتۆپەکەت بە بەشی سەرەوەی شاشەکەوەیە،
  • 15:29 - 15:32
    بۆیە کاتێک سەیری شاشەکە دەکەیت
  • 15:32 - 15:34
    بەریەکەوتنی چاو درووست نابێت.
  • 15:34 - 15:37
    بۆیە تەنیا شتێکی سادەی وەک
    سەیرکردنی کامێراکە
  • 15:37 - 15:39
    دەکرێت گەیەنەرە کیمیاییەکان زیاد بکات،
  • 15:39 - 15:42
    یان هەر گۆڕینی شوێنی کامێراکە.
  • 15:42 - 15:46
    بۆیە وەک یەک نییە، بەڵام پێموابێت
    خەریکە نزیکتر دەبینەوە بە تەکنەلۆجیاکە.
  • 15:46 - 15:47
    زۆرباشە. زۆر سوپاس بۆ تۆ.
  • 15:47 - 15:49
    سوپاس بۆ تۆش.
  • 15:49 - 15:50
    (چەپڵەلێدان)
Title:
نهێنی زۆرتر ژیان لەوانەیە ژیانی کۆمەڵایەتیت بێت
Speaker:
سوزان پینکەر
Description:

دوورگەی ئیتاڵی ساردینیا شەش ئەوەندەی خەڵکی سەرەکی ئیتاڵیا و دە ئەوەندەی ئەمریکای باکور ئەو کەسانەی تێدایە کە تەمەنیان سەروو سەدەیەکە. بۆچی؟ بەپێی دەروون ناس سوزان پینکەر، بەرکەوتن بە خۆر یان خواردنی کەم چەوری، و بێ گلوتین نییە کە بە لەشساغی دەیانهێڵێتەوە ---بەڵکو تیشک خستنیانە بۆ سەر پەیوەندییە ڕووبەڕووەکانیان. زیاتر بزانە لەسەر زۆر ژیان لەلایەن پینکەرەوە کاتێک نیشانی دەدات پێویست بەچی دەکات بۆ ئەوەی سەد ساڵ و زیاتر بژیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions